ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌تاحزاده مسته‌فا، به چه‌ند ناوێكی تریش (بله – برایم ئه‌حمه‌د-بله‌ی ئه‌حه ره‌ش) ناسراوه. 6/3/1914 له سلێمانی له‌دایكبووه، باوكی دۆستێكی نزیكی شێخ مه‌حموود بووه، ره‌مزی مامی ئه‌فسه‌ری سوپای عوسمانی بووه و كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی رووناكبیر و به‌ئه‌زموون به‌شداری ئه‌و خه‌باته‌ی كردووه.
ئیبراهیم، خراوه‌ته حوجره و پاشان قوتابخانه و تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندیی له‌سلێمانی و پۆله‌كانی سێیه‌می ناوه‌ندی و دوو پۆلی لقی ئه‌ده‌بیی ئاماده‌یی و كۆلیجی حقووقی (1937) له به‌غدا ته‌واو كردووه، مامه ره‌مزیی زۆر كاری تێ كردووه و له خوێندنیشدا هاوكاری سه‌ره‌كیی بووه.
له زانكۆی به‌غدا (هه‌مزه عه‌بدوڵڵا)ی ناسیوه و ساڵی 1937 به هاوكاریی ئه‌و، نامیلكه‌ی (العرب والاكراد)یان به عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك باسی مافی نه‌ته‌وه‌كانی عیراقی كردووه، شایه‌نی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن بێت، چه‌ند بابه‌تێكیشی وروژاندووه، كه له سه‌رده‌مه‌كه‌یدا سه‌ركێشی بوون و باسی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كوردیشی تێدا كراوه، ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه و قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ردووكیان دراونه‌ته دادگا.
له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، سه‌ره‌تای ساڵانی سی، كۆمه‌ڵی (لاوانی كورد)یان له به‌غدا پێك هێناوه و دوو گۆڤاری (یادگاری لاوان) و (دیاریی لاوان)یان ده‌ركردووه. ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بووه، كه له رۆژنامه‌ی (ژیان)دا كاری كردووه و هاوڕێی نزیكی فایه‌ق بێكه‌س و گۆران بووه.
ساڵی 1939 به پشتیوانیی كوردێكی فه‌یلی (محه‌ممه‌د باشقه 1890-1980) مۆڵه‌تی گۆڤاری (گه‌لاوێژ)ی وه‌رگرتووه، سه‌ره‌تا زۆربه‌ی كاروباری گۆڤاره‌كه‌ی به ته‌نها ڕاپه‌ڕاندووه. 1942 ناچار كراوه وه‌ك حاكم له شاری هه‌ولێر دابمه‌زرێ و ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چووه گوازراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ڕووناكبیرانی ئه‌و دوو شاره‌دا هه‌بووه. كاتێك میری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه، ناچار ئابی 1944 وازی له حاكمی هێناوه و هاتووه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و كاری پارێزه‌ری كردووه.
عه‌لائه‌دین سه‌جادی 1915-1984) هاوكاری سه‌ره‌كیی گۆڤاره‌كه بووه و تا 1949 به‌رده‌وام بووه و 118 ژماره‌ی به 105 به‌رگ لێ بڵاو بووه‌ته‌وه. 1947 وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری پارتی ده‌ركه‌وتووه و له 1949ـه‌وه، نزیكی دوو ساڵ زیندانی كراوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی گۆڤاره‌كه (زیندانی)یه، ئیتر ڕاگیراوه.
له 1944ـه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند تێكۆشه‌رێكی تردا كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك)یان دامه‌زراندووه و ئه‌میش وه‌ك لێپرسراوی لقه‌كه هه‌ڵبژێراوه. توانیویانه له زۆربه‌ی كوردستاندا، لقی به‌هێز بۆ (ژ.ك) و پاشان بۆ (حدك) دروست بكه‌ن.
كاتێك بۆ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی بانگ كراوه، حه‌زی نه‌كردووه بچێته ڕیزه‌كانی پارتی و لقی (ژ.ك) هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه (حیزبی دیموكراتی كوردستان) له‌سه‌ر بنه‌ماكانی (ژ.ك) دامه‌زراوه، ئه‌وانیش لقه‌كه‌ی خۆیان كردووه‌ته قوربانی ئه‌و پارته سیاسییه و دواتر چوونه‌ته‌وه ڕیزی (پارتی دیموكراتی كورد- عێراق) و هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ناو (حشع) و ئه‌م، كراوه‌ته‌وه به لێپرسراوی لقی سلێمانیی پارتی.
دوای ئازادبوونی و سه‌ره‌تای مارتی 1951، به‌شداریی دووه‌م كۆنگره‌ی پارتی كردووه له به‌غدا، بۆچوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كخستووه، به كۆی ده‌نگ وه‌ك سكرتێری گشتیی پارتی هه‌ڵبژێرراوه. به پێشنیازی ئه‌م، كۆنگره ناوی پارتی گۆڕیوه و به‌رنامه‌ی پێشووی به‌لاوه ناوه و بڕیاری داوه پڕۆگرامێكی نوێ و پێشكه‌وتووخوازی چه‌پتری هه‌بێت. له‌م كاته‌دا، به خه‌رجی خۆی ڕۆنیۆیه‌ك و تایپێكی بۆ پارتی كڕیوه.
ئه‌و رێبازه نوێیه‌ی پارتی، بووه‌ته هۆی نزیكبوونه‌وه له (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، له عێراقیشدا له‌گه‌ڵ (حزب وحده الشیوعیین) و (حیزبی نیشتمانیی دیموكراتی) و (حیزبی شیوعیی عێراق)دا، په‌یوه‌ندیی هاوخه‌باتی به‌ستووه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی (حشع) دان به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورددا ناوه، كه ئامانجێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م بووه و پاشان له پڕۆگرامی پارتیشدا جێی كردووه‌ته‌وه.
نێوانی له‌گه‌ڵ قازی محه‌ممه‌ددا هه‌بووه و پێشه‌وا به (بیله- بیلبیله‌ی چاو) ناوی بردووه، ئه‌میش به (شینی پێشه‌وا) سۆزی بۆ له‌سێداره‌دانی ده‌ربڕیوه. خه‌مخۆری كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان بووه، ئه‌و كاته‌ی سكرتێری گشتیی پارتی بووه، هه‌ندێ ئه‌ندامی پارتی بۆ توركیا ناردووه، له پێناوی خوێندن و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی كوردپه‌روه‌ر و چه‌پڕه‌ودا، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا پێشوازی له د.قاسملو كردووه و هاوكاریی نێوانی پارتی و (حدكا)ی خۆشتر كردووه.
له‌كۆنگره‌ی سێیه‌مدا، كه به رێبه‌ری خۆی له كه‌ركووك (26-27ی كانوونی دووه‌می 1953) به‌ستراوه، پێڕه‌و و پڕۆگرامی نوێی بۆ پارتی داڕشتووه و به‌ره‌و خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه‌كانی بردووه، هه‌روه‌ها پێشنیازی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی)ی قوتابیان و لاوان و ژنانی كوردستانی كردووه و به ڕێنوێنیی ئه‌م هه‌رسێكیان دامه‌زراون. نووسینگه‌ی داكۆكیكردنیان له پێناوی خه‌باتی چیانیه‌تیدا كردووه‌ته‌وه، به كرده‌وه‌ش به‌رگرییان له جووتیاران كردووه، له‌م خه‌باته‌دا، م.برایم ساڵی 1954 كراوه‌ته ئامانجی ئاغایه‌ك و به خه‌ستی بریندار كراوه.
ساڵی 1954 رۆڵی سه‌ركه‌وتووی له یه‌كخستنی (حشع)دا هه‌بووه، هه‌مان ساڵ و دوای هاتنه سه‌ركاری نووری سه‌عید، ماوه‌یه‌ك خۆی شاردووه‌ته‌وه و به نهێنی خه‌باتی كردووه. ساڵی 1955 به پێشنیازی ئه‌م و بۆ یه‌كه‌م جار، چه‌ند خوێندكارێكی كورد (كه سه‌رۆكی وه‌فده‌كه مام جه‌لال بووه)، نێردراونه‌ته فێستیڤاڵی لاوان و خوێندكارانی جیهان له وارشۆ، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانیان په‌یوه‌ندیكردن بووه به (مه‌لا مسته‌فای بارزان) له سۆڤێت و سه‌ركه‌وتوو بوون.
ساڵی 1956، به هه‌وڵی ئه‌م، باڵه‌كانی پارتی یه‌كخراونه‌ته‌وه و (پ.د.ی.ك) دروست بووه. ساڵی 1957 ویستوویه‌تی سه‌ر له جه‌مال عه‌بدولناسر بدات. 16ی ته‌مووزی 1958 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ.د.ك) كۆبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌م، بڵاوكراوه‌یه‌كیان ده‌ركردووه و پشتگیری‌یان بۆ شۆڕشه‌كه نواندووه.
له پێناوی چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستووری كاتیدا، 27ی تهمووز به سه‌رۆكایه‌تیی م.برایم و نوێنه‌ری شاره‌كانی كوردستان، سه‌ریان له به‌غدا داوه. هه‌وڵی زۆریان داوه ئۆتۆنۆمی بخه‌نه ده‌ستووری كاتییه‌وه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و توانراوه بڕگه‌ی (كورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شن له نیشتماندا…) بخرێته ده‌ستووره‌كه‌وه. دیداری بارزانی له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدولناسردا ڕێك خستووه، كه سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆری بۆ م.برایم دروست كردووه به تایبه‌ت لای عه‌بدولكه‌ریم قاسم.
ره‌زامه‌ندیی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) وه‌رگرتووه و یه‌كه‌م ژماره‌ی له 4/4/1959 ده‌رچووه، كه بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژانه‌ی پڕ تیراژی پێشكه‌وتووخواز بووه. زۆربه‌ی سه‌روتاره‌كان خۆی نووسیونی و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به‌شه‌كانی كردووه، په‌یداكردنی چاپخانه‌كه‌ش، هه‌ر به ده‌ستپێشكه‌ری و كۆششی ئه‌م بووه. دواتر ئیمتیازی (خه‌بات)ی داوه به پارتی و مۆڵه‌تی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان)ی وه‌رگرتووه و (مام جه‌لال تاڵه‌بانی) كردووه‌ته سه‌رنووسه‌ری، كه ته‌نها پێنج ژماره‌ی لێ ده‌رچووه.
وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتی شاخ به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلوولی 1961دا كردووه، تا 1964 كه به ناوی (باڵی مه‌كته‌بی سیاسی) له پارتی جیابوونه‌ته‌وه، ناكۆكییه‌كه تا 1971 به‌رده‌وام بووه و ئه‌وسا بوونه‌ته‌وه به پشتگیری شۆڕش.
پاش 1975 له له‌نده‌ن نیشته‌جێ بووه. چالاكییه‌كانی ده ساڵی دوایی ته‌مه‌نی، له پێناوی چالاكیی كوردستانی گه‌وره‌دا ته‌رخان كردووه و گۆڤاری (چریكه‌ی كوردستان)یان ده‌ركردووه. ئێواره‌ی 8/4/2000 له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه و له (گردی سه‌لیم به‌گ) له‌سلێمانی نێژراوه.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به دیارترین كه‌سایه‌تیی سیاسیی قۆناغی دوای شێخ مه‌حمودی حه‌فید داده‌نرێت، به تایبه‌ت له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا له بواری نووسیندا، سه‌ره‌تا وه‌ك رۆمانتیكێكی شۆڕشگێر ده‌ركه‌وتووه، دواتر چووه‌ته سه‌ر ڕێبازی ڕیالیزم، ئه‌وسا وه‌ك په‌خشاننووسێكی كارامه ده‌ركه‌وتووه. شاعیر و كوردیزانێكی باش بووه و چه‌ندین داهێنانی له وشه‌سازیی كوردیدا كردووه.
له ڕۆمان و چیرۆكنووسیندا پێشه‌نگی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بووه، كوێره‌وه‌ری و ژانی گه‌ل و دوا تیری كه‌وان، به شاكاری ئه‌و قۆناغه داه‌نرێن. تا ساڵی 2010 نزیك به 26 كتێب و سیپاره‌ی چاپكراوی هه‌یه (ڕۆمان، كورته چیرۆك، وه‌رگێڕان، شیعر و په‌خشان، مێژوو، زمانه‌وانی و ڕۆژنامه‌گه‌ری… هه‌ندێكیان چه‌ند جارێك چاپ كراونه‌ته‌وه)، 17 كتێب له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی و له 26 كتێبیشدا، بابه‌تی له‌باره‌وه نووسراوه.
ساڵی 2001 ڕێكخراوی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) دامه‌زراوه، كه ساڵانه (خه‌ڵاتی بله) پێشكه‌ش به كه‌سایه‌تییه دیار و سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كات. ساڵی 2007 (جه‌میل ڕۆسته‌می) كاری ده‌رهێنانی بۆ ڕۆمانی (ژانی گه‌ل) كردووه و له لایه‌ن (كۆمپانیای سولی فیلم)ـه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه.
برایم ئه‌حمه‌د وپرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
ساڵی 1947كاتێك گه‌لاوێژخان ده‌بێته 17 ساڵ، مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌ته‌مه‌نی 33ساڵیدا هه‌ڵیده‌بژێرێت تاببێته هاوژینی به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تیی وبۆیهك بوون ولهیهكترنزیك بوونی هه‌ردوو زینده‌یاد هه‌مزه عه‌بدوڵڵا و برایم ئه‌حمه‌د كه دوو سه‌ركرده‌ی سیاسیی دیاروبه‌رچاوی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌می عیراق وكوردستانن، ده‌چێته ئاستێكی باڵاتر وبه‌هێزتر كه‌بوون به‌یه‌ك خێزانه به‌هۆی ئه‌و ژنخوازییه‌وه كه‌ده‌توانین بڵێین نموونه‌ی هاوشێوه‌ی ههیهولهنێوخهڵكی تریشدا روویداوه كهدۆست وهاوڕێ و جێی بڕوا ومتمانه‌ی یه‌كتر بوون وخوشك یاكچی تری نزیك له‌یه‌كتریان هه‌ڵبژاردووه بۆ پێكهێنانی خێزان وپێشمهرگایهتیی ودۆستایهتیی وخه‌باتی هاوبه‌شیان به تێكه‌ڵاوییه‌كی زیاتری خێزانیی به‌هێزتركردووه.
گه‌لاوێژخان له‌باسی هاوسه‌رگیریی(شووكردن)ـی به مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت “خاڵه هه‌مزه‌م و باوكی هێرۆ هاوڕی بوون،ئیتر وتیان ده‌تده‌ین به‌و.منیش هیچ ناڕازیی نه‌بووم،وه‌ڵا ئیتر بووم به‌ده‌ستگیرانی”.
له‌م گێڕانه‌وه سادهوساكارهوه ئاشكراده‌بێت ئهوهاوسهرگیرییهی له‌نێوان گه‌لاوێژخان ومامۆستا برایم ئهحمهددازیاتر له‌نیوسه‌ده‌ی خایاند (1947-2000) هیچ پێشینه‌یه‌كی ئه‌وینداریی ودڵداریی نهبووهكهچی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له‌هاوسه‌رگیریی دڵداران وئهویندارانهوه كهبهجیابوونهوه یاژیانێكی دوور له‌به‌خته‌وه‌ریی و پڕ له ناسۆروناخۆشیی كۆتاییان دێت،هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئه‌وان پڕ ده‌بێت له‌خۆشه‌ویستیی سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تیی وناخۆشییانهی له ژیانیاندا به‌رۆكیان ده‌گرێت.
له‌م بواره‌دا گه‌لاوێژخان مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د به”شاسواری خه‌ونه‌كانم” ناوده‌بات، نازناوێك كه‌به‌رزترین ئاسته‌كانی ره‌زامه‌ندیی له پیاو-هاوسه‌ر وخۆشویستنی له‌دڵی خێزانه‌كه‌یدا ده‌خاته‌ڕوو.له‌م ڕووه‌وه باسی چوونه نێوكهژاوهی زێڕین ده‌كات وده‌ڵێت”له ساڵی 1947 دابوو ژیانی هاوسه‌رییم له‌گه‌ڵ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د پێكه‌وه‌نا،له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ڕۆشنبیری كوردپه‌روه‌ر،خۆنه‌ویست وفیداكار . باوكی هێرۆ ئه‌سپ سواره‌كه‌ی خه‌ون وخه‌یاڵم بوو”.
خۆشه‌ویستیی و گونجان وله‌یه‌ك تێگه‌یشتنی گه‌لاوێژخان و مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د به‌چه‌شنێك بووه كه بواربدات بهكاریگهریی دوولایه‌ن ونه‌خشاندنی كه‌سایه‌تیی یه‌كتر وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ته‌واوكاریی كه یه‌كێكه له‌ئامانجه‌كانی هه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌ركه‌وتوو.له‌م رووه‌وه گه‌لاوێژخان وه‌ك پێدانه‌وه‌ی مافێكی ره‌وا به هاوسه‌ره خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی زۆر به‌كراوه‌یی باس له‌كاریگه‌ریی وجێدهستی ئه‌دیب وئهدهبییانهی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بیی خۆی ده‌كات “به‌ڵێ زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌رم.من خۆم له‌منداڵییه‌وه،زۆرم حه‌ز له‌كتێب بووه بابه‌تێكم نووسی ناردم بۆ ڕۆژنامه‌ی (سینهماوكواكب) كه ده‌ربڕین هه‌ستی خۆم بوو به‌رامبه‌ر سه‌باحی هونه‌رمه‌ند،ئه‌وانیش بڵاویانكردوه زۆری پێ‌خۆش‌بوو.له‌دوای ئه‌وه ڕۆژنامه‌م ده‌كڕی ودهمخوێندنهوه، یه‌كه‌م ڕۆمان كه‌خوێندمه‌وه له نووسینی تۆفیق ئه‌لحه‌كیمی میسریی بوو به‌ناوی (یومیات نائب فی الاریاف–رۆژانه‌ی نوێنه‌رێك له‌گونده‌كان) كه‌هه‌ندێ وشه‌ی تێدابوو لێیان تێ نه‌ده‌گه‌یشتم،به‌رهه‌مه‌كانی نه‌جیب مه‌حفوز(براوه‌ی نۆبَلی ئه‌ده‌ب له ساڵی 1988) ومهكسیم گۆرگییم ده‌خوێنده‌وه. به‌ڵام وه‌ك نووسینی كتێب له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستم پێكردووه كاتێكیش ده‌ستمكرد به‌نووسینی رۆمانێك به‌ناوی (به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتی دلێران) یه‌كه‌م جار لاپه‌ڕه‌یه‌كم نووسیی.دواتر بردم پیشانمدا پێ وتم ئافه‌رین بڕۆ له‌سه‌ری بڕۆ وتم به‌ڕاستته، وتی به‌ڵێ، به‌ڕاستمه منیش ده‌ستم كرد به‌نووسینی و ته‌واوم كرد ، ئه‌وه یه‌كه‌م كتێبم بوو”.
ئه‌م شۆڕه ژنه هێنده جوامێره‌كه‌ی هاوسه‌ری خۆشده‌وێت كهلهچهند دێڕێكی پڕ له‌هه‌ست وسۆزدا ئهوخۆشهویستییه هه‌میشه‌ییه‌ی بۆتاكه خۆشه‌ویستی ژیانی به‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت “ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی بۆم نووسیوه گوزارشت ده‌كات له‌وه‌ی نێوانمان چۆن بووه.كهكتێبێكم پێشكه‌ش كردوه نووسیومه به‌یه‌كه‌م وشه‌ی دڵداریی كاتی جوانییم..بۆدڵسۆزی بێوێنه‌ی ته‌مه‌نم..بۆدوادێڕی عیشق وخۆشهویستییم..له‌سه‌ر شاخه‌كان هاوده‌مم بوو..له‌غه‌ریبیی ودهربهدهریی وڵاتم بوو..بۆ ئه‌وه‌ی لهپاكیی پاكتر و له‌ڕاستیی راستتر بوو..قه‌ڵای به‌رزی هیواو ئاواتم بوو..بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یدای ڕوخسار وشێتی شۆریم بوو..ده‌ریای بێ سنووری بڕوا‌و نازم بوو..ئێستا چۆن بێ ئه‌و بژیم؟.چۆن بڕوا بكه‌م له چاوتروكانێكدا ئیتر لێم ونبوو.؟”.
ڕۆمانی ژانی گه‌ل چۆن دروست بوو؟
گه‌لاوێژ خان. هاوسه‌ری مامۆستا برایم ئهحمهدسهبارهت به‌و شاكاره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت” زۆر حه‌زم له ڕۆمانی (ژانی گه‌ل )بوو، ئه‌وه له ژیانی ئێمه‌وه هاتووه، یانی ژیانی خۆمانه” ئه‌وجا ئاشنامان ده‌كات به‌هه‌ندێك زانیاریی كه‌ده‌شێت یه‌كه‌م جاربێت باس بكرێت “من ئه‌و ڕۆژه‌ی ژان ده‌یگرتم به لیلۆزی كچمهوه ئه‌وكاته بوو كه شێخ مهحودی حه‌فید كۆچی دوایی كرد. ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌یانهێنایه‌وه ئێمه له‌كه‌ركووك بووین ده‌یان برد بۆ ئیمام قاسم لایچایخانهی عاشور له‌وكاته‌دا ته‌رمه پیرۆزه‌كه‌یان ده‌هێنایه‌وه باوكی هێرۆ وكاك عومه‌ر ده‌بابه‌ی ڕحمهتیی وچه‌ند كه‌سێكی ترچوون له‌گه‌ڵی،من له‌وكاته‌دا ژان ده‌یگرتم باوكی هێرۆ ناچار منی به‌جێهێشتوو ڕۆی كهڕۆیشت دوای 6 ڕۆژ هاته‌وه.كه‌هاته‌وه من منداڵم بوو بوو وتی قه‌یناكه گه‌له ڕۆمانێك دروست بوو له‌بیرمدا وتم چی وتی ژانی گه‌ل”.
“ژانی گه‌ل (1956) نوسراوهكهبهمهشخهڵی رێی رۆمان له‌ئه‌ده‌بی كوردییدا ناوزه‌دكراوه وساڵی 2007 كرا به‌فیلمێكی سینه‌مایی به‌هه‌مان ناوه‌وه له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای سولی فیلم وده‌رهێنانی جه‌میلی رۆسته‌میی وره‌وانه‌ی ئه‌كادیمای هونه‌ر وزانسته‌كانی فیلم له‌ئه‌مریكا كرا بۆگروپی فیلمی بیانیی له 80هه‌مین ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ئۆسكاردا.
شعر لای مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د
له‌دووتوێی كتێبێكداو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر شیعریه‌ت لای مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن پ. د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌وردی توێژه‌ر تیشكی خستۆته‌سه‌ر لایه‌نی زمان و ته‌كنیك و وێنه‌ی هونه‌ریی و رێباز و لایه‌نی جوانكاریی شیعره‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و بهمیتۆدو رێبازی نوێی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی شیكاری بۆ شیعره‌كانی برایم ئه‌حمه‌د كردووه. گه‌ر له‌شیعری شاعیرانی پێش برایم ئه‌حمه‌د-دا جۆره پهیوهستێتیهك ده‌رهه‌ق به‌خاك و نیشتمان به‌دی بكرێت ئه‌وا لای برایم ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ستێتی بوو به ڕێباز‌و میتۆد، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر رووبه‌ری په‌یوه‌ستێتی فراوانتربوو. جگه له‌خاك و نیشتمان، مه‌سه‌له‌ی ئازادی‌و سهربهستیو دادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كبوونی ماڵی كوردی بوونه بابه‌تێكی هه‌ره گرنگی په‌یوه‌ستێتی. له‌شیعری برایم ئه‌حمه‌د-دا په‌یوه‌ستێتی شاعیر ده‌رئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی بابه‌ته‌كانه به‌كێشه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی بله ره‌خنه له‌ژیان بگرێت یان بیه‌وێت راڤه‌ی ژیان بكات وه‌ك هاوشێوه‌ی ریالیزمهكان. له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه، په‌یوه‌ستیش بریتییه لهخۆتهرخانكردنی خودی بكه‌ری شاعیر بۆ ئه‌و بابهتو كه‌ره‌ستانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، په‌یوه‌ستێتی هه‌ڵوێسته‌یه‌كی سهختو دیاریكراوه به‌وپێیه‌ی راسته‌وخۆ ده‌چێته نێو بابه‌ته داواكراوه‌كان له‌هه‌مانكاتدا له‌هه‌وڵی جوڵه‌ی تاكه‌كاندا ده‌بێت تا هه‌موو له‌نزیكه‌وه به‌شداربن له‌پرۆسه‌ی ئه‌زموونه سیاسی و فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا. لێره‌دا بله وه‌ك هه‌موو تاكێكی ساده‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ره‌فتار دهكاتو دووره لهفیزو خۆبهگهورهگرتنو چاوچنۆكیه میتریالیزمهكان. ئه‌م كتێبه به‌ناونیشانی “برایم ئهحمهدو شیعرییه‌ت” له‌نووسینی پ. د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم، ههڵقهوڵاوی پرۆسه‌ی پهیوهستێتییه.لهسیمانتیكای په‌یوه‌ستێتی شاعیردا به‌ئاشكرا هه‌ست بهئێشو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خودی بكه‌ری شاعیر‌و خوده‌كانی تر ده‌كرێت. له‌هه‌مووشیاندا خودی بكه‌ر كه‌سێكی خۆڕاگر‌و ئازاد‌و به‌جه‌رگه.
جوانترین خه‌سڵه‌تی شاعیر له‌وه‌دایه كه له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بووبێت وه‌ك شار، شاخ، زیندان، له‌نده‌ن خاك‌و نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌یاد نه‌چووه. هه‌میشه وه‌ك جوتیارێكی عاشق به‌خاك به دوای سروشتی وڵاته‌كه‌یدا گه‌ڕاوه. له‌م بواره‌دا خاوه‌نی دوو جۆر كه‌سێتییه: یه‌كه‌میان داخراوه‌یی. دووهه‌میان كراوه‌یی. سه‌باره‌ت بهداخراوهییهكه، بله وه‌ك كه‌سێكی بزێو دهردهكهوێتو به‌ئاشكرا ده‌چێت به‌گژ دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیكری‌و سیاسییه‌كاندا به‌وپێیه‌ی خۆی ئه‌ندامێكی بنه‌ڕه‌تی كۆمهڵگاكهیهو به‌په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته شته‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بۆ خۆی تێدابێت. لهكراوهییهكهشدا، بایه‌خێكی زۆری به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیداوه به‌وپێیه به‌شێك له‌ده‌ره‌وه هه‌مان كێشه‌ی شاعیریان هه‌یه. له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا شاعیر گوشارێكی زۆره‌ملێی ناخاته سه‌ر تاكه‌كان به‌وپێیه‌ی ئه‌م خۆی داوای ئازادی ده‌ربڕین ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌میشه وا نیشانی ده‌دات كه خه‌می سه‌ره‌كی تاكه دڵسۆزه‌كان پێویسته خۆی له‌په‌یوه‌ستی تاك بۆ خاك‌و نیشتمان‌و قه‌واره و ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا ببینێته‌وه. به‌مجۆره كه‌سێتیه ده‌وترێت “كه‌سێتی بهرههمهێنهرو كۆمه‌ڵایه‌تی”.هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه ناوه‌ڕۆكی “گه‌لاوێژ” كه خۆی سه‌رپه‌رشتی دهكردو جارجاره‌ش نووسینی تێدا بڵاوده‌كرده‌وه، بریتییه له‌بانگه‌وازی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی‌و مهعریفیو ئهدهبیو سیاسی به‌وپێیه‌ی تاكی كورد بۆ ئه‌و زه‌مه‌نه ته‌واو پێویستیان به‌ئامۆژگاری بله‌و هاوشێوه‌كانی بوون. به‌مانایه‌كی تر، بله هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه گۆڕانكارییه‌ك لهتێگهیشتنهكان بكات. ئه‌مه‌ش له‌پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكدا به‌كارهێنا تا ئه‌م تاكه له‌زه‌مه‌نی بله و ئاینده‌دا بتوانێت چه‌مكی جوگرافی‌و زمانی‌و سیاسی ناوچه‌كه بگۆڕێت‌و ده‌ربازبێت لهكۆیلایهتی هێزی داگیركه‌ر. له‌پێناو هۆشیاركردنهكهش بله زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر راڤه‌كردنی وێنه‌و دۆخه‌كان ده‌كرده‌وه. دیاره ئه‌مه‌ش له‌پێناو دوو پرۆسه‌ی سه‌ره‌كیدا ئه‌نجامدا. یه‌كه‌میان: هه‌ستكردنی تاكه‌كان به‌شته‌كان. دوهه‌م: تێگه‌یشتنی تاكه‌كان بۆ شته‌كان. لهشیعرییهتهكهی بله‌دا، گه‌ر سه‌یرێكی كۆی به‌رهه‌مه شیعریه‌كانی بكه‌ین، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه شاعیر له‌سیاسه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ سیاسه‌ت خوڵقابێت. شیعرییه‌تی شاعیریش هه‌ر ئه‌وه‌نییه باس له‌سیاسه‌ت بكات، به‌ڵكو به‌دوای كارنامه سیاسی‌و گوتاره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه، بله لهچركهساته پێویستیهكاندا زۆر ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخ‌و ده‌قه‌كانیدا دهكاتو كتوپڕ ده‌چێته نێو بابه‌ته‌كه به‌بێ گوشارێكی ده‌ستكردی. بۆنموونه، له‌شیعری “یاران” كه بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نووسیووه له‌ڕۆژی سێدارهدانهكهیدا شاعیر به‌سوود وه‌رگرتن له‌م سه‌رچاوه مێژوویی‌و سیاسیه ده‌یه‌وێت تاكی كورد بهگشتیو كوردستان به‌تایبه‌تی بجوڵێنێت تا یه‌كگرتووبن له‌مه‌سه‌له گه‌وره‌كاندا. له‌هه‌مانكاتدا بله هه‌ندێجار به‌شێوازێكی شاراوه كار دهكاتو ده‌بێته ده‌مامك بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك كه له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه هاوشێوه‌ی خۆیین به‌نمونه‌ی بێكهسو حه‌مید باتاسیو قازی محه‌مه‌د. هه‌ر له‌نێو وێنه راستهوخۆو ناڕاستهوخۆكانیدا، بله جه‌خت له‌سه‌ر بوونی خۆی ده‌كات له‌نێو مێژوودا وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ناسنامه‌و پێناسه‌ی تایبه‌تی خۆیهتیو جیاوازه له‌نه‌ته‌وه‌كانی تر. یان وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر مافی ژیانیان هه‌یه به‌بێ جیاوازی هه‌روه‌ك له‌شیعری “كاوه‌ی راسته‌قینه”دا به‌دی ده‌كرێت. بله، وه‌ك سه‌رچاوه لێگرتنێك. زۆر شه‌یدای مێژووی كورده به‌و پێیه‌ی مێژووی رابردوو به‌نمونه‌ی زه‌مه‌نی كاوه پڕبووه لهشكۆداریو ههڵوێستو قاره‌مانی. زه‌مه‌نی ئێستاش پڕه لهناكۆكیو دووبه‌ره‌كی‌و نیفاق‌و هه‌ره‌س. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه شاعیر ده‌یه‌وێت زه‌مه‌نی رابردوو ببه‌ستیته‌وه به‌زه‌مه‌نی ئێستا تا ئێستاكه له‌ڕووی ئه‌زموونه‌وه سوود وه‌رگرێت لهههوڵو كۆششه‌كانی زه‌مه‌نی رابردوو. ئه‌مه‌ش لای بله به‌مانای پهیوهندێتی دێت. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه جه‌خت له‌سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌كات كه بریتین له: یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندی سه‌رچاوه‌یی وه‌ك په‌یوه‌ندی خودی بكه‌ر به‌واقیعی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌نموونه‌ی شیعری”كاوه‌ی راسته‌قینه”. له‌م شیعره‌دا گرنگ نییه كاوه كوردبێت یان نا! به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌ند سوود له‌ئه‌زموونی كاوه وه‌رگیراوه.
به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌ند سوود له‌ئه‌زموونی كاوه وه‌رگیراوه. دووه‌هه‌م/ په‌یوه‌ندی ده‌قاوده‌ق وه‌ك په‌یوه‌ندی خودی بكه‌ری شاعیر بهبابهتهكهیهوه به‌بێ گوشاری ده‌ره‌كی. سێهه‌م/ په‌یوه‌ندی میتریالیزمی وه‌ك په‌یوه‌ندی خودی بكه‌ری شاعیر به‌بابه‌تێكی دیاریكراوی پیرۆزه‌وه. چوارهه‌م/ په‌یوه‌ندی بونیادی وه‌ك بایه‌خدانی خودی بكه‌ری شاعیر به‌و وێنانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی مهبهستو مانا سهرهكیهكانهوه به‌ده‌ستی ده‌كه‌وێت. پێنجه‌م/ په‌یوه‌ندی زه‌مه‌نی وه‌ك په‌یوه‌ندی خودی بكه‌ری شاعیر به‌و بابه‌تانه‌ی كه گه‌مارۆیان داوه. له‌ڕه‌هه‌نده زهمهنیهكانیشدا، د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم ده‌ڵێت : بله له‌هه‌وڵی دروستكردنی زه‌مه‌ندایه. واته ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی بابه‌ته‌كانیه‌وه جوڵه‌یه‌ك بهزهمهنو تاكه‌كانی بدات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه خۆی له‌چه‌ند زه‌مه‌نێكدا ده‌بینێته‌وه وه‌ك: یه‌كه‌م/ زه‌مه‌نی فینۆمینیا. له‌م زه‌مه‌نه‌دا بله له‌سه‌رو واقیعه‌وه ده‌ڕوانێته شتهكانو واقیع وه‌ك خۆی ناگوێزێته‌وه. لێره‌دا وه‌ك هونه‌رمه‌نده‌كان ههڵسو كه‌وت دهكاتو ده‌قه‌كانی جۆرێك له‌هونه‌ری بیركردنه‌وه‌ی تێدایه. بۆنموونه، له‌شیعری”سروودی پێشمه‌رگه 1962″پێناسه‌ی كه‌سێتی پێشمه‌رگه ده‌كات كه ئێمه‌ی خوێنه‌ر له‌و زه‌مه‌نه‌دا زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌م زاراوه‌یه‌و پێناسه‌كه‌ی نه‌بوو. به‌مه‌ش بله له‌لایه‌كه‌وه وشه‌یه‌كی دروستكرد‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كارنامه‌ی دا به‌م وشه‌یه‌و توانی له‌ده‌قه‌كانی خۆی‌و هاوڕێكانیدا جێگه‌یان بكاته‌وه. دووه‌هه‌م/ زه‌مه‌نی ئینتروپۆلوژیا. له‌م زه‌مه‌نه‌دا بله هه‌سته‌كانی خۆیمان بۆ ده‌خاته‌گه‌ڕو هه‌ر سێ زه‌مه‌نه جیاوازه‌كه‌ی گرێداوه وه‌ك زه‌مه‌نی رابردوو ئێستا و ئاینده. به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت له‌هه‌رسێ زهمهنهكهدا بژی‌و رۆڵیشی هه‌بێت لهكارنامه پێكردنی. بۆنمونه، له‌ڕێگه‌ی هه‌سته بهرفراوانهكانیهوه زۆر بهخێراییو له‌كاتی پێویستدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نی رابردوو به‌نموونه‌ی زه‌مه‌نی كاوه‌و دواتر باس له‌نه‌هامه‌تی میلله‌ت دهكاتو له‌هه‌مانكاتدا شۆڕشی ئه‌م میلله‌ته دژ به‌زوڵم و سته‌م. كه دێته سه‌ر زه‌مه‌نی ئێستاش به‌هه‌مانشێوه باسی لێوه‌ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمونی زه‌مه‌نی رابردوو، ئاینده‌مان بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات. سێهه‌م/ زه‌مه‌نی زمانی، لای بله ئهزموونو گوتار له‌زماندا به‌ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م زه‌مه‌نه‌ش په‌یوه‌سته به‌زه‌مه‌نی چركه‌ساتی رووداوه‌كان. واته بله ئه‌وه‌ی پێی كرابێت بابهتو رووداوه‌كانی دوانهخستووهو هه‌میشه هه‌وڵیداوه به‌و بڕه شیعره‌ی كه هه‌یه‌تی گوزارشت له‌و رووداوانه بكات‌و وه‌ك تاكێكی بێ ده‌سه‌ڵات له‌دووره‌وه سه‌یری رووداوه‌كانی نه‌كردووه وه‌ك له‌شیعری “كورده هاواره” ده‌رده‌كه‌وێت.
چوارهه‌م/ زه‌مه‌نی ده‌قاوده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان زه‌مه‌ن بخوڵقێنن. به‌وپێیه‌ی بله كه‌سێكی ریالیستهو به‌خه‌یاڵ ناژی، هه‌میشه ده‌یه‌وێت له‌پشت واقیعه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریگه‌ر بخوڵقێنێت. به‌مه‌ش وێنه‌ی نوێ‌و تازه لهدایكدهبنو وێنه كۆن‌و بیستراوه‌كان دووباره نابنه‌وه. هه‌ر وێنهیهكو جۆرێك له‌كاریگه‌ریی به‌تایبه‌تی له‌بواری هه‌سته نهتهوایهتیهكاندا. پێنجه‌م/ زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه. بله له‌زه‌مه‌نی ده‌قه‌كانیدا ره‌چاوی زه‌مه‌نی لۆجیك ده‌كات. به‌مه‌ش ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیع له‌دایكده‌بن هیچیان نامۆنینو له‌پشتیه‌وه لۆجیكێك هه‌یه گه‌رچی تازه‌و نوێن. ئه‌م زه‌مه‌نه‌ش خۆی له‌چه‌ند زه‌مه‌نێكی لاوهكیدا ده‌بینێته‌وه هه‌روه‌ك توێژه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه وه‌ك: یه‌كه‌م-گێڕانه‌وه‌ی دواكه‌وته له‌رووداو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا رووداوێكی پێشووتر بگێڕێته‌وه. له‌شیعری” كاوه‌ی راسته‌قینه”و “هه‌ر كورد ئه‌بین”، بله ئه‌مه‌ی به‌كارهێناوه. دوهه‌م/ گێڕانه‌وه‌ی كات به‌ندی كه بریتیه له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه كه له‌ئێستادا رووده‌ده‌ن. له‌شیعری” یاران” كه بۆ شه‌هید قازی محه‌مه‌دی وتوه بله ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی به‌رجه‌سته كردووه. سێهه‌م/ گێڕانه‌وه‌ی پێش وه‌خت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا رووداوێك بخوڵقێنی كه دواتر له واقیعدا رووبدات. له‌شیعری “بۆ سه‌دام حسین” زۆر جوان‌و ژیرانه ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی خستۆته‌ڕوو. چوارهه‌م/ گێڕانه‌وه‌ی تێهه‌ڵكێشی، كه بریتیه له‌گرێدانی هه‌رسێ گێڕانه‌وه‌ی ئاماژه پێكراوه‌كه‌ی سه‌ره‌وه. واته بله له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی سهركهوتنو ئاینده هه‌ندێجار پێویستی به‌سه‌رچاوه لێتگرتنێكه كه ئه‌م سه‌رچاوه تێگرتنه پڕه له‌ئه‌زموون‌و ووزه. له‌فه‌رهه‌نگه شیعریه‌كه‌یدا، بله له وشه راوه‌ستاو و به‌كارهاتووه‌كان چه‌ندین مانا‌و هێماو ئایكۆنو ئیندێكس دروستده‌كات، به‌مه‌ش وشه سروشتییه‌كان پێده‌نێته قۆناغی پرۆسه‌ی هونه‌ری و داهێنان. واته بله‌ی شاعیر توانای گواستنه‌وه‌ی وشه‌كانی هه‌یه له ئامرازه‌وه بۆ ئامانجێكی سیاسی و فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی. واته دراوسێیهتیهك دروست ده‌كات له‌نێوان فه‌رهه‌نگی شیعر و سیاقی شیعردا. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه، ده‌قه شیعرییه‌كانی خۆی له‌چه‌ندین بابهتو دۆخ‌و روداودا ده‌بینێته‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان پێویستی به وشه‌و ده‌ربڕینی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. لێره‌دا هه‌روه‌ك نووسه‌ر پڕۆفیسۆر زاهیر له‌تیف ئاماژه‌ی پێده‌كات و ده‌ڵێت: پرۆسه‌ی فه‌رهه‌نگی شیعری بله له‌ڕێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت: یه‌كه‌م/ له‌ڕێگه‌ی شێوازی ئاماره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو كۆ بكرێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك. دووه‌هه‌م/ له‌رێگه‌ی ره‌چاوكردنی دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی. جه‌مسه‌ری چه‌ندێتی و جه‌مسه‌ری چۆنیه‌تی. سێهه‌م/ له‌رێگه‌ی دروست بوونی دراوسێیه‌تی له‌نێوان فه‌رهه‌نگی زمانی و بنه‌ما سیمانتیكیهكانی وشه. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه كه دێته سه‌ر پراكتیزمهكردن، ده‌ست نیشانی دوو قۆناغی سه‌ره‌كی ده‌كات. یه‌كه‌میان، قۆناغی فه‌رهه‌نگی پێش خۆی. دووهه‌میان، قۆناغی فه‌رهه‌نگی زه‌مه‌نی خۆی. له یه‌كه‌مدا، كاریگه‌ری شاعیرانی پێش خۆی له‌سه‌ره به نمونه‌ی گۆران و بێكه‌س و پیره‌مێرد. لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی هیناوه‌ته‌وه. له دووهه‌میاندا، شاعیر خۆی ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی دروستكه‌ر بۆ وشه وه هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت له پرۆسه‌كردنی فه‌رهه‌نگی زمانی و شیعری.
هه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، نوسه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی فه‌رهه‌نگی شاعیركردووه وه‌ك: یه‌كه‌م/ فه‌رهه‌نگی جێگه‌یی. كوردستان و سروشتی كوردستان بۆ بله سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگه شیعریهكهیهتی. به‌مه‌ش كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه وزه‌به‌خشه بۆ شاعیر. له‌لایه‌كه‌وه ئێش و ئازاره‌كانی.لایه‌كی تره‌وه جوانی سروشتی كوردستان و جۆری ژیانی خه‌ڵكی. هه‌ر له‌م جێگه‌یه‌دا، بله سوودێكی به‌رفراوانی له زیندان بینیوه و زیندان بۆته مه‌مله‌كه‌تی دوهه‌م به‌و پێیه‌ی روناكیهكان له زیندانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. دوهه‌م/ فه‌رهه‌نگی شهر و كوشتن. شاعیر له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌ی مێژوویی په‌نای بۆ چه‌ندین وێنه‌ی ترسناك بردووه به‌نموونه‌ی ئه‌لمانیای نازی كه سیاسه‌ته‌كه‌یان پڕ بووه له كوشتن و ئاسن و خوێن و مه‌رگ و تۆپ و تانك. سێهه‌م/ فه‌رهه‌نگی سروشت. بله له‌هه‌ر دوو رێبازی رومانسی و ریالیزمهكهیدا په‌نای بۆ سروشتی كوردستان بردووه. به‌لایه‌وه به‌هاری كوردستان وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌فسانه‌یی به نموونه‌ی ئه‌دۆنیسی یۆنانی و ته‌موزی بابلی كۆتایی پێ نایه‌ت و برانه‌وه‌ی نیه. هه‌ر لێره‌وه شاعیر ئه‌و یه‌قینه‌ی لا دروست بووه كه رۆژێك دێت گوڵ و گوڵزار و دره‌ختی كوردستان سه‌وز ده‌بێته‌وه و كوردستانیش وه‌ك بووك ده‌ڕازێته‌وه. چوارهه‌م/ فه‌رهه‌نگی سیاسی: لێره‌دا بله ده‌ستنیشانی ئایدیای خۆی و به‌رامبه‌ری دوژمنه‌كانی ده‌كات. له‌م به‌شه‌دا ته‌واو جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كگرتن و یه‌كریزی هێزی جه‌ماوه‌ر و رۆڵی پێشمه‌رگه و فیداكارییه‌كانی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و سروشتی ئیمپریالیزم و داگیركه‌ران و كه‌وتنی رژێمه داگیركه‌ره‌كان ده‌كات. پێنجه‌م: فه‌رهه‌نگی سوزداری: نوسه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه بله گه‌رچی كه‌سێكی سیاسی بوو، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌ی رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م حاڵه‌ته سوزدارییهكهیدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه. شه‌شه‌م: له فه‌رهه‌نگی كلتووری و مێژووییهكهشدا، نوسه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه بله كه‌سێكی رۆشنبیر بووه و زۆر چاك ئاگای له كلتور و مێژووی خۆی و ده‌ره‌وه‌ی خۆی بووه. ئاگاداری سروشتی ئایین و ئیسلام بوو. له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، شاعیر چه‌ندین په‌ندی كوردی به‌كارهێناوه كه ئه‌م به‌كارهاتنه خه‌سڵه‌تێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی شیعری هاوچه‌رخ. له كۆتایدا پێویسته ئه‌وه بوترێت ئه‌مه بۆ یه كهمجاره توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانستی ئه‌ده‌بی ورد به میتۆدی ره خنه‌ی هاوچه‌رخ ئه‌نجام بدرێت له سه‌ر شیعره‌كانی ماموستا برایم ئه‌حمه‌د، لایه‌ن پڕۆفیسۆرێكی كورده‌وه و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێزه‌ی مامۆستا برایم له نوسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ی گرتووه له كاتی خوێندنی دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكاندا له‌وڵاتی به‌ریتانیا كه به‌رده‌وام پشگیری مه‌عنه‌وی له خوێندنه‌كه‌ی كردوه‌وه به‌رده‌وام بیروبۆچوونی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریان ئالۆگۆركردهوهو پ.د. زاهیر له تی‌ف كه‌ریم به‌وردی لیكۆلینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بۆ شاكاره ئه ده بیه كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د كردوه .
گۆڤاری گه‌لاوێژی مامۆستا برایم و كاریگه‌ری
ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ: كوردایه‌تی، لهباشورو به‌شه‌كانی تری كوردستاندا، له‌كۆتایی سییه‌كاندا، له‌ڕووی چه‌كدارییه‌وه، دامركانه‌وه. له‌كوردستانیشدا، هه‌ر له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌مه‌وه، بیر له‌ئه‌ركی رۆژنامه‌گه‌ری باشتر ده‌كرایه‌وه. باكور چه‌قی چالاكی رۆژنامهگهریو باشوری كوردستانیش په‌ره‌پێده‌ری بوو.
لهباكوردا، سه‌ره‌نجامی دڕندایه‌تی كه‌مالییه كۆمارییه‌كان، خه‌باتی چه‌كداریی‌و رۆژنامه‌گه‌ری كپ كرانه‌وه. به‌ڵام حكومه‌تی پاشایه‌تی عیراق، گه‌رچی مافی سیاسی كوردی نه‌سه‌لماند، بواری رۆژنامه‌گه‌ری به‌جارێ نهتاساند. (ئه‌مه‌ش جیاوازی سیسته‌مه كۆمارییه‌كان‌و پاشایه‌تییه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا) كاتێك به‌ره به‌ره ده‌ركه‌وت رۆژنامه‌و گۆڤاری بیسته‌كان هه‌تا كۆتایی سییه‌كان ناتوانێ ئه‌ركی رۆشنگه‌ری شیاو رابپه‌ڕێنێ. بۆیه، شادره‌وان (عه‌لائه‌دین سه‌جادی)و مامۆستا (برایم ئه‌حمه‌د) پرۆژه‌ی ده‌ركردنی گۆڤارێكی تێر‌و ته‌سه‌لیان بۆ ئهدهبیاتو هزر په‌سه‌ند كرد‌و له‌م رۆژه‌وه (78) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (گه‌لاوێژ)یان دهركردو كردیانه مه‌شخه‌ڵی راسته‌قینه‌ی قوڵكردنی گیانی رۆشنگه‌ری.
گه‌لاوێژ (10) ساڵی ره‌به‌ق، بێ پشتیوانی دارایی‌و به‌بێ پاداشتی ده‌سته‌ی نوسهرانو نوسه‌ره‌كانی له‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌دا، به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری رۆشنگه‌ری، به‌رده‌وام ده‌ركراوه‌و هه‌ر ژماره‌یه‌كیشی، به‌پێزتر بووه له‌ژماره‌كانی پێشووی. كاتێك برایم ئه‌حمه‌دی دادوه‌ر، فشارییان خستبووه سه‌ر یان له‌دادوه‌ری یان له‌گه‌لاوێژ ده‌ست هه‌ڵبگرێ.. له‌خزمه‌تی گۆڤاره‌كه مایه‌وه‌و پله‌وپایه‌كه‌ی جێهێشت. رووناكبیری هه‌ڵكه‌وتوو، ئاوهان!
ئه‌گه‌رچی له‌كۆتایی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا گه‌لاوێژ وه‌ك گۆڤارێكی ئهدهبیو رۆشنبیری له‌كایه‌ی كه‌لتوریدا خۆی ناساند‌و به‌شی زۆری بابه‌ته‌كانی بۆ ئه‌و بوارانه ته‌رخان كردبوو، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا بایه‌خیشی به‌بواری سیاسی دابوو، چه‌ندین بابه‌تی ئه‌و بواره‌شی بڵاوكردۆته‌وه.
(10) ساڵ ده‌رچووه
ئه‌م گۆڤاره له‌نێوان ساڵانی (1939-1949) بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌رچووه‌و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خاوه‌نی ئیمتیاز‌و مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی سه‌رنوسه‌ری بووه. دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1949 نوری سه‌عید بوه‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی حزبه سیاسییهكانو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی دا‌و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا گۆڤاری گه‌لاوێژیش داخرا.
ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و سیاسه‌ت
گۆڤاری گه‌لاوێژ بایه‌خی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ئهدهبیو رۆشنبیری‌و سیاسی داوه ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ڕه‌وتی رووناكبیری له‌كوردستاندا كردووه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانی رۆژنامهگهریو پاراوكردنی زمانی كوردی بووه. ئه‌م گۆڤاره شێوازی رێنوسی نوێی كوردی هێنایه ئاراوه‌و زمانی كوردی له‌وشه‌ی بێگانه بژاركردو كوردییه‌كی جوان‌و پاراوی هێنایه‌كایه‌وه.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ژماره چواری ساڵی یه‌كه‌می تشرینی دووه‌می ساڵی 1997ی گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ‌دا، چیرۆكی هه‌ڵهاتنی گه‌لاوێژی دێرین ده‌گێڕێته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه رۆژنامه‌گه‌ری جێگه‌ی بایه‌خی بووه‌و خهونو خولیای ئه‌وه بووه كاری رۆژنامه‌نووسی بكات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ره‌مزی فه‌تاحی مامی حه‌زی كردووه به‌شی زانستی ته‌واوبكات‌و ببێته پزیشك، به‌ڵام مامۆستا برایم حه‌زی له‌وه بووه به‌شی ئه‌ده‌بی ته‌واو بكات‌و بچێته كۆلێجی ماف، بۆئه‌وه‌ی ببێته پارێزهرو ببێت به‌خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤارێك. مامیشی له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوێكی رۆشنبیر بووه، رێگه‌ی پێداوه به‌پێی خواست‌و خولیای خۆی رێ بكات‌و ئیدی مامۆستا برایم ده‌چێته به‌شی ئهدهبیو دواتر ده‌چێته كۆلێجی ماف له‌شاری به‌غداو ئه‌و كۆلێجه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو دهكاتو ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی بۆئه‌وه‌ی خهونو خولیاكه‌ی بكاته راستی‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ گۆرانی شاعیر‌و حامد فه‌ره‌ج‌و مسته‌فا سائیبو كامل حهسهنو چه‌ند هاوڕێیه‌كی تری‌دا بیرۆكه‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌ركردنی گۆڤارێكی كوردی ده‌خاته‌ڕو و ئه‌وانیش پشتیوانی مادی‌و مه‌عنه‌وی بۆ دهردهبڕنو له‌سه‌ر پێشنیازی گۆرانی شاعیر بڕیار ده‌ده‌ن گۆڤاره‌كه ناوبنێن گه‌لاوێژ.
یه‌كه‌م داوای ره‌تكرایه‌وه
ئیدی مامۆستا برایم له‌ڕێی مه‌جید یه‌عقوبی پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی سلێمانییه‌وه، داوایه‌ك پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه‌ی پێ بده‌ن. هه‌رچه‌ند یه‌عقوبی كه مامۆستا برایم ده‌بینێ پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات واز له‌بیرۆكه‌ی ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره بهێنێو له‌ڕێی وه‌زیفه‌ی حكومییه‌وه خزمه‌ت بكات‌و پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رچنار وه‌ربگرێت، كه پۆستێكی باش بووه‌و موچه‌ی مانگانه‌ی 18 دینار بووه، كه پاره‌یه‌كی زۆر بووه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵام مامۆستا برایم وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ره‌تده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه سوور ده‌بێ. هه‌رچه‌ند بۆ جاری یه‌كه‌م پێدانی مۆڵه‌تی گۆڤاره‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌ڵام مامۆستا برایم هه‌ر سوور ده‌بێ له‌سه‌ر داواكهیو بۆ جاری دووه‌م داوایه‌كی تر پێشكه‌ش دهكاتو مۆڵه‌تی ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ وهردهگرێتو سه‌رباری كۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌كان به‌هاوكاری هاوڕێكانی ده‌ست به‌ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه دهكاتو یه‌كه‌م ژماره‌ی له مانگی كانونی یه‌كه‌می 1939 دهردهكاتو بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ‌و تا مانگی ئابی 1949 به‌رده‌وام دهبێو به‌هه‌مووی 105 ژماره‌ی لێده‌رده‌كات.
گۆڤارێكی سه‌نگین
گۆڤاری گه‌لاوێژ گۆڤارێكی سه‌نگین بووه‌و قه‌ڵه‌می دیاری وه‌ك (ئه‌مین زه‌كی، پیره‌مێرد، تۆفیق وه‌هبی، شاكر فه‌تاح، شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، حسێن حوزنیو عه‌بدوڵڵا جهوههرو چه‌ندانی تر) به‌رهه‌مه‌كانیان تێدا بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و گۆڤاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا بهئابونهی ئهندامانو یارمه‌تی عه‌لی كه‌مال به‌گ ده‌رچووه‌و بۆماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام بووه.
شۆڕشێكی رۆشنبیریی گه‌وره بوو
گه‌لاوێژ له‌سه‌رده‌می خۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و خه‌ڵكی له‌سه‌رانسه‌ری كوردستانی گه‌وره‌و تاران‌و به‌غداو سوریا‌و لوبنانه‌وه به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌رچونیان كردووه‌و پێشوازییان لێكردووه‌و بابه‌ته‌كانیان خوێندۆته‌وه. ئه‌م گۆڤاره بایه‌خی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌مه‌چه‌شنی وه‌ك ( شیعر، چیرۆك، وتار، زانیاری گشتی، بابه‌تی مێژوویی، جوگرافی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، لێكۆڵینه‌وه، پزیشكی، وه‌رگێڕان، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، زمانی كوردی، په‌ندی پێشینان‌و قسه‌ی نه‌سته‌ق)و چه‌ندین بابه‌تی تر داوه.
ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ له‌و سه‌رده‌مه تاریكه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیو ساڵانی دوای شه‌ڕ به‌شۆڕشێكی رۆشنبیری گه‌وره داده‌نرێت كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به هه‌موو كایه فیكری‌و رۆشنبیری‌و مه‌عریفییه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان كردووه‌و روخسارێكی جوانی رۆشنبیری به‌شاری سلێمانی داوه‌و بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌هه‌وڵی مامۆستا برایمو روناكبیرانی تر سلێمانی وه‌ك شاری رۆشنبیری بدره‌وشێته‌وه. گۆڤاری گه‌لاوێژ به بابه‌ته زۆر‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هی ئه‌وه‌یه له‌چه‌ندین گۆشه نیگاوه لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاجیای له‌سه‌ر بكرێ‌و رۆڵی له‌خزمه‌تكردنی كایه‌كانی ئهدهبیو رۆشنبیری رون بكرێته‌وه.
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د دیارترین هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی
رۆلێكی زۆر گرنگی له راپه‌ڕینی به‌رده‌ركی سه‌را له ساڵی 1930 بینی ، له خۆپیشاندانه‌كانی 1941 و 1947 و 1948 رۆڵی گرنگی بینیه‌وه‌و هه‌میشه هاندهرو پێشه‌وای خۆپیشانده‌ران بووه، له ساڵی 1953 كاتێك بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ر لیستی پارتی خۆی كاندید ده‌كات حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی پاشایه‌تی ده‌ستگیری ده‌كات و ماوه‌ی 2 ساڵ زیندانی ده‌كات و پێی ده‌ڵێن ده‌بێت پاكانه بكات به‌ڵام ئه‌و به روویاندا ده‌ته‌قێته‌وه پاكانه ناكات، كاتێكیش به‌بێ ئاماده‌بوونی ابراهیم ئه‌حمه‌د له سلێمانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست دێنێت و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێت به‌ڵام حكومه‌تی پاشایه‌تی به‌وه رازی نابێت و كهسێكیتر له شوێنی ابراهیم ئه‌حمه‌د داده‌نێ ئه‌مه‌ش خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی لی دروست ده‌بێت و هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی به ژن و پیاوو منداڵ و گه‌وره‌و بچوكه‌وه چه‌ند رۆژ به رووی دام و ده‌زگاكانی رژێمی پاشایه‌تیدا ده‌چنه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن كه ابراهیم ئه‌حمه‌د ده‌بێت ببێت به نوێنه‌ری ئه‌وان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانه‌كه ئه‌وه‌نده فراوان ده‌بێت 2 كه‌س به گولله‌ی پۆلیسی شه‌هید ده‌كرێن، هه‌روه‌ها بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌یمانی به‌غداد 1956 ابراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌ی خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی ده‌بێت و هه‌ستی نیشتمانی نه‌ته‌وایه‌تی وای لێده‌كات كه به‌رده‌وام وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نج له دروشم ووتن و هاندانی جه‌ماوه‌ردا به دیار بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر خانه‌واده‌ی ابراهیم احمد دروست كرد‌و به‌رده‌وام له خۆ شاردنه‌وه دا بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر نه‌كرێن، هه‌روه‌ها به هۆی پشتگیریكردنی خه‌ڵكی كوردستان له شۆڕشی میێر كه خۆپیشاندان و راپه‌ڕین شاری سلێمانی و شارهكانیتری كوردستانی گرتبۆوه ابراهیم احمد جاریكیتر ده‌ستگیر ده‌كرێت و چونكه حكومه‌تی پاشایه‌تی پێی وابووه ابراهیم احمد هۆكارێكه بۆ هاندانی خه‌ڵك و له رێگای ابراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه خه‌ڵكی سلێمانی و كوردستان به‌رده‌وام به گژ پیلانه‌كانی رژێمی پاشایه‌تی دا ده‌چنه‌وه، لێره‌وه ئه‌وه‌ی ماوه و گرنگه بوترێت ئه‌وه‌یه كه خودی ابراهیم ئه‌حمه‌د و خانه‌واده‌كه‌ی له‌وه‌ته‌ی هه‌ن له خه‌بات و تێكۆشاندان بۆ رزگاری و ئازادی كوردستان،
رۆژی ٢ی مانگی ئازاری ساڵی 1961 دا رۆژنامه‌ی (السوره – شۆڕش)ی عیراق له وتارێكی دا رایگه‌یاند كه دانیشتوانی عیراق یه‌ك گه‌له‌و له چه‌ند گه‌لێك پێك نه‌ھاتووه، ئه‌مه‌ش سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد‌و توركمان و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تر بوو كه عێراقیان لێ پێكدێت. شایانی باسه، رۆژنامه‌ی (خه‌بات) كه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی نه‌مر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له رۆژانی (6و 7)ی ھه‌مان مانگ دا به‌درێژی دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی (السوره) ھه‌ڵوێستی وه‌رگرت و به نووسین و به‌ڵگه‌نامه مێژوویی و جوگرافییه‌كان بهرپهرچیدایهوه.
1963روداوه‌كانی عیراق‌و كوردستان، له‌خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه، وهرگۆڕدرا بۆ دانوستاندنی سیاسی. یه‌كه‌مین جاربوو، شۆڕشی دان پیانراوی ئه‌یلول، به‌ڕه‌سمی له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی عیراق، له‌سه‌ر مافی كورد بكه‌وێته گفتوگۆ. ئه‌وكاته، له‌عیراقدا دوو مانگ بوو كوده‌تای به‌عس به‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا سه‌ری گرتبوو. بیری ناسیونالیستی عه‌ره‌بی زاڵبوو. دانوستاندن له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌ستیپێكرد. میسر‌و سوریا‌و عیراق، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوپێناو بون. عه‌ره‌بی عیراق ده‌یانویست، ته‌واوی عیراق به به‌شێكی دانه‌بڕاوی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بزانن (بهكوردو توركمانیشه‌وه) ئه‌م كێشه‌یه له‌ساڵی (1959)ه‌وه گه‌رمتر سه‌ریهه‌ڵدا. یه‌كه‌مین كه‌سیش دژی سه‌راپای عیراق، له‌وانه كوردیش، به به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زانین، نوسی، مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بووه. له‌م رۆژه‌شدا، یاداشتی پارتی، كه (هه‌ر له‌نوسینی مامۆستا برایم بووه) بۆ سه‌رانی عه‌ره‌ب، كه جه‌خت لهلامهركهزیهتی كوردستان ده‌كات، به‌هه‌مان ئاراسته بووه كه تایبه‌تمه‌ندێتی كوردستان له‌دوای یه‌كێتیی خاكی عهرهبو عه‌ره‌بی، له‌به‌رچاو بگیرێ. به‌ڵام رێبازی كۆنه‌په‌رستانه‌ی شۆڤێنییه‌تی عه‌ره‌بی، لامهركهزیهتیشی نه‌سه‌لماند. له‌وساوه، هه‌تا به‌عس (2003) روخێندرا (40) ساڵی ره‌به‌ق عیراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه، كاره‌سات‌و خوێندا، گه‌وزێندران.
ئه‌گه‌ر نه‌توانرابێت (كورد) به‌جیهان بناسێنرێت ، ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی فه‌رامۆشكردنی هونه‌ر و وه‌رزش بوه، چونكه خه‌باتی چه‌كداری به‌ته‌نها هۆكار نیه بۆ ناساندنی هیچ میلله‌تێك و به‌بێ ئه‌و دوانه نوقسان ده‌بێت
به هه‌رچی سوێند هه‌یه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێك , له ئاست ڕاستی و هه‌ژارییدا یان كوێره یان كه‌ڕه .
له چاوپێككهوتنێك له ساڵی 1986 له مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د “بله” ده‌پرسن… ئه‌گه‌ر لاو ببیته‌وه ببیته‌وه به 19-20 ساڵ چی ده‌كه‌ی؟؟ ئه‌ویش له كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌ی و كۆتایی به‌رنامه‌كه ئه‌م چه‌ند دێره‌ی وروژاند كه به‌ڕاستی كاری تێ‌كردم…
مامۆستا فه‌رمووی : “ئه‌گه‌ر لاو ببمه‌وه یان نه‌بمه‌وه، ئه‌وه‌ی كه به كوڕی خۆمی ئه‌زانم، ئه‌وه‌ی كه به برای خۆمی ئه‌زانم، ته‌نها شتێك لای من ئه‌وه‌یه پێی بڵێم كه قه‌ت به گومان نه‌بێ له‌وه‌ی ڕه‌واترین ڕیگا، ڕاسترین ڕێگا، ئینسانانهترین ڕێگا، دیموكراتیانهترین ڕێگا، ماركسیانهترین ڕێگا، موحمهدیانهترین ڕێگا، مهسیحیانهترین ڕێگا، ئه‌وه‌یه كه خهباتبكا بۆ ڕزگاركردنی چه‌وساوه‌ترین، زۆرلێكراوترین میلله‌تی سه‌ر ئه‌رز كه میلله‌تی خۆیه‌تی”
برایم ئه‌حمه‌د و دونیا رۆشنگه‌ری و ئه‌ده‌بی
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌سه‌رده‌می لاوییه‌وه خولیای جیهانی ئهدهبو نوسین بووه‌و له‌ته‌مه‌نی 18ساڵییه‌وه له‌رۆژنامه‌ی ژیانی پیره‌مێرد به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو كردۆته‌وه‌و پیره‌مێرد پێی سه‌رسام بووه‌و وه‌ك كوردیزانێكی رهوانو نه‌وجه‌وانێكی هه‌ڵكه‌وتوو وه‌سفی كردووه.
مامۆستا برایم له‌سه‌رده‌می خوێندكاری له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی كوردی دامه‌زراندووه‌و گۆڤاری دیاری لاوانی ده‌ركردووه.
مامۆستا برایم له‌كایه‌ی ئهدهبیو روناكبریشدا شوێن په‌نجه‌ی دیاره‌و پیاوێكی فره به‌هره بووه‌و له‌بواره‌كانی شیعر‌و په‌خشان‌و رۆمان‌وچیرۆك و مێژوو و زمان‌و وه‌رگێڕان خزمه‌تی كردووه‌و خاوه‌نی 26 كتێبه‌و ژانی گهلو كوێره‌وه‌ری‌و دواتیری كه‌وان له‌نمونه‌ی شارهكاره به‌رزه‌كانی ئه‌ون.
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریشدا رۆڵی دیار‌و دره‌وشاوه‌ی هه‌بووه‌و گۆڤاری گه‌لاوێژ به‌یه‌كێك له‌و ئه‌ستێره پرشنگدارو دره‌وشاوانه داده‌نرێت كه ده‌وری زۆری له‌هۆشیاری سیاسی‌و روناكبیریدا هه‌بووه.
گۆڤاری گه‌لاوێژ گۆڤارێكی سه‌نگین بووه‌و قه‌ڵه‌می دیاری وه‌ك( ئه‌مین زه‌كی، پیره‌مێرد،تۆفیق وه‌هبی، شاكر فه‌تاح، شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، حسین حوزنی عه‌بدوڵڵا جهوههرو چه‌ندانی تر به‌رهه‌مه‌كانیان تێدا بڵاو كرۆدته‌وه.
ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به هه‌موو كایه فكری‌و رۆشنبیری‌و مه‌عریفییه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان كردووه‌و روخسارێكی جوانی رۆشنبیری به‌شاری سلێمانی داوه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌هه‌وڵی مامۆستا برایمو روناكبیرانی تر سلێمانی وه‌ك شاری رۆشنبیری بدرهوشیێتهوه.
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و شیعر و گۆرانی شیرین به‌هاره
” یادگار و هیوا ” ناسراوه به ” شیرین به‌هاره ”
شیرین به‌هاره، به‌هاری شادان
بێ به‌هره‌ن له‌ژین، گه‌ل ناموردان
جه‌ژن و به‌هار و سه‌یران و خۆشیی
گشتی پیرۆزی گه‌ردن ئازادان
شیرین ئه‌زانم كه تۆش زاماری
وه‌ك من عه‌وداڵی خونچه‌ی به‌هاری
هیوای تۆ یه‌كه، هیوای من هه‌زار
من بێزار نه‌بم، تۆ بۆ بێزاری؟
مه‌ژی بۆ مردن، بمره بۆ ژیان
چۆن قازانج ئه‌كه‌ی، تا نه‌كه‌ی زیان؟
له زڕه‌ی زنجیر، دڵت نه‌له‌رزێ
پێوه‌ند بۆ له‌شه نه‌وه‌ك بۆ گیان
برایم ئه‌حمه‌د ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی له‌ساڵی 1932 دا له ته‌مه‌نی 18 ساڵاندا نووسیوه و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌م هۆنراوه‌یه چه‌ند جارێك ده‌ستكاری تێكستی ئه‌م هۆنراوه‌یه كردوه و ناوونیشانی گۆڕیوه و له دواجار به ” یادگار و هیوا ” ناوه‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه وبڵاودهكهتهوه و هونه‌رمه‌ند تایه‌ر تۆفیق لهدهستخهتێكی خۆی كه بۆ كاك ئه‌میر كه‌بابچی كۆیی له‌ساڵی 1972 دا به ده‌ستخه‌تی خۆی نووسیویه‌تی كه ئم هۆنراوه‌یه‌ی له‌ساڵی 1936 دا به‌ده‌ستخستووه و ئاوازی بۆ داناوه..
هه‌ر هونه‌رمه‌ند تایه‌ر تۆفیق له‌سڵی 1946 دا له رادیۆی كوردی له‌شاری به‌غدا تۆماری كردوه و دوای بڵابوونه‌وه‌ی مه‌قامی یادگار و هیوا له ناو خه‌ڵكی كوردستاندا ..ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی برایم ئه‌حمه‌د به‌سه‌رناوی ( شیرین به‌هاره) ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ت و تا ئێستاكه‌ش هه‌ر به‌ناوی ( شیرین به‌هاره) ناوی ڕۆیشتووه.
بێوێنه ئه‌م شیعروگۆرانییه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر خه‌ڵك دروستكردوه
لێهاتوویی قانونیی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د وكاریگه‌ری سیاسی
له ژیاننامه‌ی بڵاوكراوه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌ددا هاتووه كه له‌ساڵی 1953 ه‌وه تا ساڵی 1964 (ساڵی جیابوونه‌وه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی)،سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی كورد بووكه له 16 ئاب 1946 دادامهزراو به‌رابه‌رایه‌تیی كۆچكردوومهلا مسته‌فا بارزانیی بووه هه‌ره گرنگترین وبه‌هێزترین حزبی سیاسیی كوردستان.له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش نه‌یارێكی به‌هێزی رژێمه‌كانی عێراق بوو.به‌ڵام ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه تێكۆشه‌ره پێش خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كجاریی بۆ خه‌باتی كوردایه‌تیی له‌بنه‌ڕه‌تدا مافناس وپارێزهرێكی لێهاتوو وكارامهبوو چونكه ساڵی 1937بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌یاسادا له‌كۆلێجی قانونی زانكۆی به‌غداد به‌ده‌ستهێنابوو.هه‌ر به‌وهۆیه‌وه له ساڵانی 1942-1944 وه‌ك دادوه‌ر له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێر وهه‌ڵه‌بجه خزمه‌تی كردووه.له‌م بواره‌دا گه‌لاوێژخان له‌باسی لێهاتوویی مامۆستای كوردایه‌تییدا ده‌ڵێت” هه‌تا نه‌یانده‌هێشت باوكی هێرۆ محامیهتییهكهی بكات.باوكی هێرۆ زیره‌كترین محامیی بوو تاوای لێ هاتبوو له‌قاهیره‌وه ده‌عوای بۆ ده‌هات.پێیان ده‌ووت بلیمه‌ت كه له‌مه‌كته‌ب بووه پێیان ووتوه (بله بلیمه‌ت”.
جێی ئاماژه، بۆكردنه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ناسراوی ئه‌و باڵه سیاسییه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی رووناكبیر وپێشكه‌وتنخواز له‌نێو پارتییدا رابه‌رایه‌تیی ده‌كرد به‌وه جیاده‌كرانه‌وه كه‌ده‌رچووی زانكۆن وبڕوانامه‌ی به‌رزیان هه‌یه بۆنموونه خودی مامۆستای زینده‌یاد كه‌وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد مافناس بوو.هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌هه‌مان شێوه ده‌رچووی كۆلێجی یاسای زانكۆی به‌غداده. هه‌رچه‌نده مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1975 دا به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆچی كرد ولهكایهی سیاسیی كوردستان دووركه‌وته‌وه به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه مێژووه‌كان جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و باڵهسیاسییه روناكبیر وپێشكهوتنخوازه هه‌وێنی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو 1/حوزه‌یران/1975 كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی گه‌لی كوردستان بووه سكرتێره گشتییه‌كه‌ی.ئه‌و حزبه‌ی نازناوی ره‌نجده‌رانی بیروبازووی لێنراو بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش ناسراو به‌شۆڕشی نوێ له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی پێشتر له‌ساڵی 1974.
مام جه‌لال، براوه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی كه‌م وێنه له‌ماڵی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د دا
وابۆ نیوسه‌ده ده‌چێت گه‌لاوێژخان-دایكی هێرۆخان،خه‌سووی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله كه‌ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ هێرۆخان خێزانیان پێكهێنا.له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا مام جه‌لال بووه‌ته براوه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی كه‌م وێنه‌ی خه‌سووی.هه‌رچه‌نده مام جه‌لال وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی مێژوویی گه‌له‌كه‌مان له‌نێو زۆرێك له‌دایكان وباوكان وكوڕان وكچانی كورددا به‌جیاوازیی ته‌مه‌ن وپیشهوئاستی رۆشنبیریی وكۆمه‌ڵایه‌تیی وئابووریی وئینتیمای حزبیی وروانینی فیكرییه‌وه خۆشه‌ویستییه‌كی به‌هێزی پێ به‌خشراوه به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی گه‌لاوێژخان لهدایكانی تری كوردستان ئه‌وه‌یه كه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی هه‌ر له‌دووره‌وه وهه‌ر له‌دڵه‌وه نییه به‌ڵكو به رۆح وگیان وپێكهوهییه به‌وپێیه‌ی مام جه‌لال زۆر پێش هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هێرۆخان تێكه‌ڵ به ماڵی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بووهولهژیانی خودی گه‌لاوێژخاندا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌تی پێ به‌خشراوه “مام جه‌لال به‌ر له‌وه‌ی ببێت به زاوامان،ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو هاتوچۆی ده‌كردین،هه‌موو جارێك باوكی هێرۆ ده‌یوت خه‌ڵك واده‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه مام جه‌لالم خۆشده‌وێت چونكه زاوامه، به‌ڵام مام جه‌لالم ئه‌وه‌نده خۆش‌و یستووه حه‌زم كردووه ببێت بهزاوام” سهرهنجاك ئه‌و ئاواته بۆ هه‌ریه‌ك له‌مامۆستا وخوێندكار،رابه‌رو پشتیوان،دۆست و ئازیز برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال له ساڵی 1970 دا دێته دیی. گهولاێژخان له‌وه‌سفی مام جه‌لالدا ده‌ڵێت “پیاوێكی زیره‌ك ونهزیهی كوردپه‌روه‌ره،خۆنه‌ویست وماندوو نه‌ناسه،به بۆچوونی من جارێكی تر كه‌سێكی وه‌ك مام جه‌لال دروست نابێته‌وه”سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستیی بۆ مام جه‌لال وتی “هه‌موو منداڵه‌كانم به‌لایه‌ك ومام جه‌لال به‌لایه‌ك .نازانم چۆن باسی بكه‌م زۆر ته‌بیعه‌تمان له‌یه‌ك ده‌چن”.له‌درێژه‌ی ئاخافتنماندا گه‌لاوێژخان بیری چووه‌وه بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی”له‌كۆتاییدا دنیاباش بوو ده‌یتوانی (واته مام) له‌ئێرانه‌وه بێ بۆلامان له‌له‌نده‌ن بۆئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی ببینێت به‌تایبه‌ت قوباد كه‌هه‌ر نه‌یدیبوو.هێرۆ له‌نه‌خۆشخانه قوبادی بوو ئه‌و كاته مام جه‌لال له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌یانویست یه‌كێتیی دروست بكه‌ن، ئیتر مام جه‌لال رۆیشت نه‌یبینی.كه دێته‌وه بۆ لای ئێمه قوباد درگاكه‌ی لێده‌كاته‌وه وده‌ڵێت تۆ كێیت ئه‌ویش ده‌ڵێت باوكت.من پێشتر ڕه‌سمی مام وهێرۆم پیشان ده‌دان،ده‌موت ئه‌وه دایكته ئه‌وه باوكته،قوباد هه‌ر نه‌یدیبوو به‌ڵام باڤێڵ باشتر بوو چونكه كه‌چوونه سوریا ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی بوون،ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 2ساڵ بوو،به‌ڵام دواتر،هێشتا نه‌بووبوو به4ساڵ بردمه‌وه بۆ له‌نده‌ن”.
وته‌ی هه‌ندێك له‌رۆشنبیران لهسهرمامۆستا برایم ئه‌حمه‌د چییه ؟
بارزان شێخ عوسمان :-شۆڕ بونه‌وه به وێستگه‌كانی ژیانی سیاسییی و ئه‌ده‌بیی و پیشه‌یی ئه‌م زاته له (ساڵڕۆژه وتار)ێكدا نه‌ك هه‌ر ماف و هه‌قی خۆی ناداتێ به‌ڵكو ناتوانرێت روناكیشی بخرێته سه‌ر ،چونكه وه‌ك دره‌ختێكی به‌رداری به‌ته‌مه‌ن وایه كه لق و پۆپ و ره‌گ و ریشه‌ی زۆری هه‌یه ، بۆیه له ساڵڕۆژه وتارێكدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌كرێت گوڵه وهچنهیهكی فیكری سیاسیی و وێستگه و لقه‌كان بخرێته رو و به كورتی ئاماژه یان بۆ بكرێت كه ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د لهههمویاندا چه‌سپاندنی بیری كوردایه‌تیی و كوردستانیی بوه،مامۆستا ی نه‌مر وه‌ك له هه‌مو نوسین و شاكاره شیعریی و ئه‌ده‌بییه‌كانی تری‌دا به‌رجه‌سته‌ی كردوه بیری كوردایه‌تیی و كوردستانی بونی به بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتوخواز و مرۆیی و مرۆڤ دۆست و پێكه‌وه گرێدانی خه‌باتی گه‌لان ناساندوه .
مه‌لابه‌ختیار: كۆچی دوایی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د (بله).. كۆچی چل چرایه‌كی روناكی به‌خشی مێژوویه‌كی خامۆشی كوردستانه.. مێژوویه‌ك، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه رۆشنگهرییهكانی كۆتایی سییهكانو سه‌راپای چله‌كان هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی، (بله) نه‌بوایه، مێژووی كولتوری كوردهواری، له‌بواری رۆشنگه‌ری، به‌یاری زاڵده‌بوو به‌سه‌ریدا. بۆیه، ئه‌م لایه‌نی رۆشنگهرییو لهپێشهوهشدا، گۆڤاری گه‌لاوێژ.. له‌مێژووی (بله)دا، لای من دره‌وشاوه‌ترین لاپه‌ڕه‌ی رابه‌ری راسته‌قینه‌ی رۆشنگه‌رییه.. له‌هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستاندا
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: برایم ئه‌حمه‌د لهوڕێبهرانهیه خه‌باتی خۆی وه‌ك ڕوناكبیرلهگهڵ خه‌باتی سیاسه‌تمه‌دار له یه‌كتری موتوربه كرد
حمه دلێرئهمین میسری: برایم ئه‌حمه‌دله سه‌ره‌تای لاویێتیهوه ئایدیای خۆی دیاری كردبوو
حسه‌ین له‌تیف : برایم ئه‌حمه‌د و پیره‌مێرد و عه‌لادین سه‌جادی و گۆران زمانی ئه‌ده‌بی كوردیان له هه‌ژموونی ئه‌و زمانه ئاینییه ڕزگاركردكه له حوجره‌كانه‌وه هات
تههابابان: یاساناسی هۆیه‌ك بوو برایم ئه‌حمه‌د به‌كاریهێناوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دوور تروو گه‌وره‌ت
قازی محمد‌و مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د
لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د 1900 – 1947ز)، هۆنراوه‌یه‌كی خوالێخۆش بوو مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ناوی (یاران) بۆ كۆستی له‌سێداره‌دان و شه‌هیدكردنی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، كه په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستییه‌كی بێ وێنه له نێوان هه‌ردووكیاندا هه‌بووه، و وه‌كو مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده من و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د یه‌كتریمان نه‌بینیووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانماندا هه‌بووه.
ئه‌و ماوه‌یه‌شدا، كه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لقی (كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف)ی باشوری كوردستان بووه له سلێمانی 1944-1945ز، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له نامه‌كانیدا بۆ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، به نازناوی بیله(واته بیله‌ی چاو) ناوی بردووه.
یاران
یاران با باده‌ی پڕ مه‌ی بڕێژین
با كۆرپه‌ی شادی و خۆشی بنێژین
با به ئۆف، به ئاخ، به حه‌سره‌ت، به‌داخ
ته‌ماوی بكه‌ین، ئاوێنه‌ی ده‌ماخ
به‌هه‌ناسه‌ی سارد، بهگریهی به كوڵ
دهركێشین له‌بن ڕه‌گوڕیشه‌ی دڵ
با به دڵۆپه فرمێسكی خوێنین
قوڕێ بۆ شینی ئه‌مڕۆ بشێلین
با به قوڵنگی تیژی فه‌رهادی
ههڵكوتینه سه‌ر بێستونی شادی
كه گه‌ردێ نه‌ما به دڵمانه‌وه
ته‌پوتۆز نه‌ما به گوڵمانه‌وه
له كانگای دڵی هه‌ر یهكێكمانا
له دڵی گه‌وره‌ی گشت كوردستانا
به پانیی هیوا و قووڵیی په‌ژاره
گۆڕی ههڵكهنین بۆ ئه‌و سهرداراره
گۆڕێ بۆ كۆته‌ڵ، نه‌وه‌ك بۆ گیانی
گیانی نه‌مری دوور له نه‌مانی
گیانی به دیلیی ژیان نه‌ویستی
گیانی ئازادی، وڵات په‌رستی
خۆی كرده قوربان خوای ئازادی
تا گه‌ل بگاته سه‌ربه‌ستیی و شادیی
گه‌رچی شیوه‌نه، شینی پێشه‌وا
گریان نه‌نگییه له شینی ئه‌وا
بێخی ناكۆكیی، نیفاق هه‌ڵكه‌ندن
ڕێگه و شوێن دانان بۆ تۆڵه‌سه‌ندن
یه‌كگرتن، جه‌نگین، نه‌به‌رد تا مردن
هه‌وڵ و ته‌قه‌للای گه‌ل ئازادكردن
گیانی بڵندی سه‌رۆك ئه‌كه‌ن شاد
ئهیگهیهننه به‌هه‌شتی موراد
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – ساڵی1947
مامۆستا برایم وبه‌رهه‌مه‌كانی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری نوسراون
چاپه‌كانی رۆمانی ژانی گه‌ل 1972 له چاپخانه‌ی كاكه‌ی فه‌لاح له سلێمانی چاپكراوه و د. كه‌مال فوئاد پێشه‌كی بۆ نووسیوه/ چاپی به‌رێوبه‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ساڵی چاپ 2002له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌كه‌ی د. كه‌مال فوئاد دا وته‌یه‌كی محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم سۆڵهییش./ چاپی 2007 ی رۆمانی ژانی گه‌ل له‌ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك و ئه‌حمه‌د قادر سه‌عید ئاماده‌كاری بۆ كردووه./ چاپی رۆمانی ژانی گه‌ل ده‌زگای ئاراس
*رۆمانی هه‌رزه‌كاریی به‌شی یه‌كه‌م نووسینی برایم ئه‌حمه‌د، له‌بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاكه ساڵی 2006
*كوێره‌وه‌ری كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌ده له‌پێنج چیرۆكی كورت پێكهاتووه له‌ساڵی 1959 له‌چاپخانه‌ی النجاح له به‌غدا چاپكراوه، چیرۆكه‌كانی دوو توێی ئه‌م كتێبه بریتین له چیرۆكه‌كانی :كهرهلۆتی مهنوچهر، خازێ، كوێره‌وه‌ری، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، له‌وڵاتی قاره‌مانا. له‌ساڵی 1982 جارێكی تر ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه چاپ و بڵاوبوه‌ته‌وه له ده‌زگای ئینتیشاراتی سه‌ییدیان له مهاباد. چاپێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه ساڵی 1996 له سلێمانی كراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا. چاپی دووه‌می كۆمه‌ڵه چیرۆكی كوێره‌وه‌ری له‌ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك چاپكراوه ساڵی 2005.
*ئه‌م كتێبه به‌ناونیشانی دڕك و گوڵ به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می چیرۆكێكی درێژ، به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی برایم ئه‌حمه‌ده له‌ساڵی 1992 له‌سوید چاپ و بڵاوبووه. به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م ی دڕك و گوڵ چاپی 2001 سلێمانی ناوه‌ندی چاپ همهنی و راگه‌یاندنی خاك، به‌شی سێیه‌می دڕك و گوڵ ساڵی 2003 له ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی وڕگهیاندنی خاك .
*كۆی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی برایم ئه‌حمه‌د به‌ره‌و روناكی چاپی 2007 له‌بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاكه و كۆكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی عومه‌ر مارف به‌رزنجییه./ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا- چاپی 1996 سلێمانی
*په‌لكه زێرینه چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌نووسینی جیهانی برایم ئه‌حمه‌د كردوویه‌تی به‌كوردی ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا چاپی 1996 سلێمانی
*له‌یادی نه‌مراندا توێژێ له‌خه‌باتی كاكه عومه‌ر ده‌بابه نووسینی برایم ئه‌حمه‌د ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا چاپی 1996 سلێمانی
*دڵی ته‌نیایی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له شیعری جیهانی وه‌رگێڕانی برایم ئه‌حمه‌د ئاماده‌كردنی ئوێد ئاشنا چاپ 1996 سلێمانی
*شوین بۆ گوڵێ په‌خشانه‌كانی مامۆستا برایم ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا چاپی سلێمانی 1996
*وڵات په‌رستی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی جیهانییه و برایم ئه‌حمه‌د كردویه‌تی به‌كوردی وئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا 1996له‌سلێمانی چاپ كراوه
*چۆن زمانه‌كه‌مان بنووسین؟ هه‌وڵێك بۆ ڕێنووسی كوردی نووسنی برایم ئه‌حمه‌د ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا چاپی 1996 سلێمانی
*په‌یامی دڵسۆزی نووسینی برایم ئه‌حمه‌د ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا
*بازرگانی ڤینیسیا نووسینی شكسپیر و وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه برایم ئه‌حمه‌د. ئاماده‌كردن ئومێد ئاشنا
*برایم ئه‌حمه‌د كورد و عه‌ره‌ب نووسینی برایم ئه‌حمه‌د و پێشه‌كی مام جه‌لال وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه ڕێبه‌ر
*پوخته‌ی ژیاننامه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی نه‌مر نووسینی مام جه‌لال ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستن ی ن ك به‌شی روناكبیری
*دادگای مێژوو دیالۆگێك له‌نێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و برایم ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌شانخانه‌ی وڵات چاپی یه‌كه‌م 2000
*یادگار و هیوا چه‌پكه گوڵی وه‌فا دارییه بۆ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ی ن ك
*پیاوێك له‌دار شێو دیوانه شیعرێكی شێركۆ بێكه‌سه بۆ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د نووسیوێتی ساڵی 2000 له‌ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاو بوه‌ته‌وه. هه‌ر هه‌مان دیوانه شیعر ساڵی 2002 له ده‌زگای سه‌رده‌م چاپكراوه‌ته‌وه.
*برایم ئه‌حمه‌د له‌كاره زانستی ئه‌ده‌بییه‌كانی پرۆفیسۆر د. مارف خه‌زنه‌داردا عومه‌ر مارف به‌رزنجی
*برایم ئه‌حمه‌د و شیعرییه‌ت د. تاهیر له‌تیف كه‌ریم
*ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سێ به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی دا ئه‌رشیف وساغكردنهوهی دیكۆمێنت ی شازین هێرش و جه‌بار عومه‌ر له‌عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی
*برایم ئه‌حمه‌د ژیان و به‌رهه‌ر و داهێنان نووسینی ئه‌حمه‌د شه‌ریف عه‌لی رۆمانی ژانی گه‌ل
*برایم ئه‌حمه‌د و گوتار نووسینی دكتۆر زاهیر له‌تیف كه‌ریم
*یادنامه ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی خاك چاپی یه‌كه‌م ساڵی 2002
*بینای كات له سێ نموونه‌ی رۆمانی كوردیدا ژانی گه‌ل، شار، راز، نووسینی نه‌جم خالید نه‌جمه‌دین ئه‌ڵوه‌نی، چاپی یه‌كه‌م 2004 له‌ده‌زگای سه‌رده‌م چاپكراوه.
*پێنج كاتژمێر له‌گه‌ڵ برایم ئه‌حمه‌د دا دكتۆر حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز ساڵی 1995 له سوید چاپكراوه چاپی دووه‌می له سلێمانی ساڵی 1996 چاپكراوه. چاپی سێیه‌می ئه‌م كتێبه له ساڵی 2002 له چاپخانه‌ی سیما – سلێمانی
*برایم ئه‌حمه‌د ده‌نگێكی زوڵاڵی شیعری نوێی كوردییه ئه‌ڤین عه‌بدولقادر مه‌عروف به‌رزنجی نووسیوێتی و ساڵی 2005لهچاخانهی شڤان له سلێمانی چاپكراوه.
*كاكه بله له یادمن چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك له‌گه‌ڵ رابه‌رێكی رامیاری و ئه‌ده‌بی كوردستانی باشوور، مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی نه‌مر دا نووسینی كاكه مهم بۆتانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن ی ن ك چاپكراوه
*چه‌ند یاگارێكی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د نووسینی د. عه‌بدوڵڵا مه‌ردۆخی، له‌بڵاوكراوه‌كانی بنكه‌ی ژین و ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاكه
*برایم ئه‌حمه‌د ڕۆڵی له بزاڤی رزگاریخوازی و رووناكبیری گه‌لی كورد دا، نووسینی ئامانج حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، له‌بڵاو كراوه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی
*بونیاد زمانگهری له خوێندنه‌وه‌ی رۆمان‌دا ژانی گه‌ل وه‌ك نموونه محه‌مه‌د نوری ئه‌حمه‌د، له‌بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاكه.
*چریكه‌ی كوردستان گۆڤارێكی كوردییه و پاشكۆیه‌كی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌م گۆڤاره مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی كردووه و له له‌نده‌ن بڵاوبووه‌ته‌وه. و چه‌ند ژماره‌یه‌كی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه. گۆڤارێكی رۆشنبیریی گشتییه. ژماره یه‌كی له ته‌موز- ئابی 1979دا بڵاوبوه‌ته‌وه. دوا ژماره كه ژماره حه‌وت بووه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1983دا بڵاوبوه‌ته‌وه. هه‌ر حه‌وت ژماره‌كه جارێكی تر و لهچاپێكی نوێ‌دا له‌ساڵی 2011 دا له‌سه‌ر ئه‌ركی یه‌كێتی نووسه‌ران لقی سلێمانی هه‌ر حه‌وت ژماره‌كه له دوو به‌رگدا جارێكی تر چاپكرایه‌وه.
*چاپه‌كانی گۆڤاری گه‌لاوێژ له‌بڵاوكراوه‌كانی
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ساڵانه له‌یادی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د دا وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د یاده‌كه‌ی به‌رز نرخاندووه. له‌دوو توێی ئهوپاشكۆیانهدا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و وتار بڵاوكراونتهوه كه باسوخواسی چالاكی و هه‌وڵ و تێكۆشانی مامۆستا برایمه.
*ئه‌مانه‌ش نموونه‌یه‌كن له پاشكۆكانی كوردستانی نوێ بۆ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بیبلۆگرافیا و پێرستی له‌كتێبی كوردیدا ساڵی 1959-2010
ئه‌م كتێبه بوار نوره‌دین ئاماده‌ی كردووه و بازیان جه‌لال نه‌خشه‌سازی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی بۆ كردووه، له‌بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاكه له‌دوو توێی 141 لاپه‌ڕه‌دایه ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بریتییه له پێشه‌كی، سه‌رنجێكی گشتی، كورتكراوه‌كان، ئه‌م بیبلۆگرافیایانه، ژیاننامه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كتێبه‌كانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ساڵی 1959تا ساڵی 2010 ، كتێبی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه له‌ساڵانی 1995تا 2009، پێرستی نووسینه‌كانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ناوه‌ڕۆكی كتێبی كوردیدا 1989 تا 2010، پێرستی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ناوه‌ڕۆكی كتێبی كوردیدا1973تا 2010، بیبلۆگرافیای بیبلۆگرافیاكانم.
ئه‌م به‌رهه‌مه كتێبێكی بیبلۆگرافیاییه ئه‌و كتێبانه ده‌ناسێنی كه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌ساڵانی ته‌مه‌نی داهێنه‌رانه‌یدا نووسیونی یان وه‌ریگێڕاوه. هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌باره‌ی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه نووسراون له لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه برایم ئه‌حمه‌د نووسیونی و له كتێبی دیكه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه به‌پێی پێڕست و زنجیره هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی نووسه‌ری جیاكردوهتهوه و هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبانه‌ی له‌سه‌ر نووسه‌ر نووسراون و ئه‌و كتێبانه‌ش كه بابه‌تی مامۆستا برایمی تێدایه. له‌كتێبه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د كه له‌م بیبلۆگرافیایهدا ناوی هاتووه: رۆمانی ژانی گه‌ل و دڕك و گوڵ و هه‌رزه‌كاریی و كۆمه‌ڵه چیرۆكی كوێره‌وه‌ری و كۆی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی و … هه‌موو كتێبه‌كانی دیكه‌ی. له‌و كتێبانه‌ی كه له‌سه‌ری نووسراون كتێبی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له سێ به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی دا، برایم ئه‌حمه‌د لهكارهزانستییهكانی د. مارف خه‌زنه‌داردا، پوخته‌ی ژیانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی نه‌مر، چه‌ند یاگارێكی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د نووسینی…. چه‌ندین كتێبی دیكه.
سه‌رچاوه….
1. بوارنوره دین:- كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ،په‌یجی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ،سودی ته‌واو له‌بابه‌ته‌كه وه‌رگیراوه به‌سوپاسه‌وه
2. ڕۆژنامه‌ی ژیان، چواره‌م به‌رگ- به‌شی یه‌كه‌م، ڕه‌فیق ساڵح و سدیق ساڵح، بڵاوكراوه‌ی بنكه‌ی ژین، سلێمانی، 2005، ل22.
3. مه‌لا به‌ختیار:-بیره‌وه‌ری ئه‌مڕۆ. 1963لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و یاداشتی پارتی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی،2000: كۆچی دوایی برایم ئهحمهدو گه‌لاوێژی دره‌وشاوه
4- پوخته‌ی ژیاننامه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی نه‌مر، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، بڵاوكراوه‌ی مه‌كته‌ب ڕێكخستنی (ی.ن.ك)، سلێمانی، ئۆفسێتی ڕووناكبیری، 2001.
5. ژانی گه‌ل، برایم ئه‌حمه‌د، بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چ (ئاراس)، هه‌ولێر، 2010، پێشه‌كی: كه‌مال فوئاد، كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: جووتیار؟
6. خه‌لیل عه‌بدوڵڵا:گه‌لاوێژ ئه‌ستێره درهوشاوهكهی ئاسمانی كوردهواری ،11/12/2015
7. فه‌خره‌دین تاهیر:-چه‌ند په‌یڤێك بۆ (16)مین ساڵوه‌گه‌ڕیی كۆچی دوایی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د..!
8-مه‌لا به‌ختیار:- بیره‌وه‌ری ئه‌مڕۆ.. ژماره (200)… (1/12/2015) سێشه‌م،*1914: له‌سێداره‌دانی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی
9.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی له كتێبی كوردیدا 1959-2010، ئا: بوار نووره‌دین، بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی خاك، چاپی یه‌كه‌م، چ(جه‌نگه‌ڵ)، تاران، 2016
10- په‌یجی ژێكاف :-مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د(١٩٠٠ – ١٩٤٧ز)،
11- بارزان شێخ عوسمان: برایم ئه‌حمه‌د، ئه‌و رابه‌ره‌ی نه‌وه‌كانی فێری خه‌باتی كوردایه‌تیی و كوردستانیی كرد.كوردستانی نوێ
12- Galawezh.comسود وه‌رگیراوه له چه‌ندین بیره‌وه‌ری و نوسینی گه‌لاوێژخان هاوسه‌ری مامۆستا برایم ئه حمه د
13- خه‌لیل عه‌بدوڵا: برایم ئه‌حمه‌د مه‌شخه‌ڵی بیری نوێ
14- ژینۆ عه‌بدوڵڵا:-خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی برایم ئهحمهدو شیعرییه‌ت له‌لایه‌ن پ. د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه،سایتی خاك تیفی ،2016/4،6،كه كۆی بابه‌ته كه به‌سوپاسه‌وه وه‌رگیراوه ،
15- بارزان شێخ عوسمان :گۆڤاری گه‌لاوێژ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ رێبازی كوردایه‌تی وفكری سه‌ربه‌خۆی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كوردستانی نوێ2016-4-8، كوردستانی نوێ
16- پاشكۆی بهرهوڕوناكی كوردستانی نوێ كه‌تایبه‌ت بوه به‌مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ،2016-4/8
17-مامۆستا محه‌مه‌د: هه‌ندێك له هه‌ڵوێسته‌كانی مامۆستا برایم ،په‌یجی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د