شــه‌ڕ لــه ســه‌ر كــوردســتـان
ئاڵۆگۆڕی نامه‌و نووسراوی نێوان چه‌رچڵ‌و كۆكس سه‌باره‌ت به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عـێراق،1921ــ1923
نووسینی: رۆبـه‌رت ئـۆڵـسن
محەمەد حەمه صـاڵح تۆفیق له ئینگلیزییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی
به‌شی سێیه‌م و كۆتایی
له ناوچه‌یه‌كی له‌ڕووی جوگرافی‌و دانیشتوانه‌وه ئاڵۆز وه‌ك باكووری عێراق، كۆكس بوارێكی به‌رفراوانی هه‌بوو بۆ ته‌راتێن كردن‌و مانۆرو زیره‌كانه‌ش كردی. گۆڕانكاریی خێراش له روخساره سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو توركیادا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی دا به كۆكس: له‌به‌رئه‌وه‌ی له توانایدا بوو له كات‌و ساتی خۆیدا سوود وه‌ربگرێ له ناسیۆنالزمی كوردی یان عهرهبیو فشاری گونجاویان بخاته سه‌رو ئه‌گه‌ریش پێویستی بكردایه زیاده‌ڕۆیی ده‌كرد له هه‌ڕه‌شه‌و دژایه‌تی كردنی توركدا. كۆكس هه‌موو ئه‌مانه‌ی له بهرژهوهندیو سوودی خۆی ئه‌نجامداو تا ئۆكتۆبه‌ری 1921 به فه‌رمانی ئیداری به‌شێكی باشی سیاسه‌تی خۆی بۆ پێكه‌وه گرێدانی ناوچه كوردییه‌كان به عێراقه‌وه ده‌سته‌به‌ر كرد. كۆكس زۆر بوێرانه داكۆكیی له به‌رپاكردنی یاخیبوونێكی كورد ده‌كرد كه هاوپه‌یمانی گریكه‌كان بێت له ئه‌نه‌دۆڵدا. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه له‌نده‌ن هێشتا بیر‌و بۆچوونی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی كوردیی سه‌ربه‌خۆی ره‌چاو ده‌كرد. ورده ورده ڕوونبووه‌وه كه سه‌ركه‌وتنی كۆكس هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه‌وا كار بكاته سه‌ر ته‌واوی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ته‌گه‌ره بخاته ڕێی گۆڕانكاریی په‌یوه‌ندیی پتر ئاشتیانهتری نێوان توركیا‌و به‌ریتانیای مه‌زن. ئه‌مه‌ش توانای دیبلۆماسی‌و سیاسیی قهراخو بیجاخو له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌نته‌ری ئیمپراتۆرێتی به‌رانبه‌ر به‌یه‌ك راده‌گرت.
كۆكس له تهمهنو تاقیكردنه‌وه‌دا زۆر له سه‌ر چه‌رچڵه‌وه نه‌بوو. ئه‌و ته‌مه‌نی 57 ساڵ بوو له‌كاتێكدا كه چه‌رچڵ 48 ساڵ بوو و تا ساڵی 1921 ئه‌و (واته كۆكس) نزیكه‌ی سی ساڵی خزمه‌ت هه‌بوو له هندستانو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیاو كه‌نداوی فارس‌دا و له ساڵی 1904دا به موقیمی سیاسیی كارا دامه‌زرا له ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس‌دا. ئه‌و فارسی‌و عه‌ره‌بیی دهزانیو هه‌روه‌ها ده‌یشیزانی چی ده‌وێ له هه‌لومه‌رجی سیاسه‌تی به‌ریتانیادا سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی كه‌نداو. ئه‌و رێچكه سیاسییه‌ی گرتبوویه‌به‌ر وایده‌بینی باشترین سوودی به‌ریتانیای تێدایه له كهنداوداو خۆی به تاقی ته‌نها به‌دوایدا ده‌چوو. چه‌رچڵ وه‌ك وه‌زیری موسته‌عمه‌رات، به‌رپرسیار بوو له ته‌واوی ئیمپراتۆرێتی به‌ریتانیا و ئه‌و چونكه له مه‌یداندا نه‌بوو ده‌بوو پشتی به ئامۆژگاریی به‌شی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببه‌ستایه كه تازه رێكخرابوو و كه‌وتبووه سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و سیاسه‌ته. میتۆدی ئه‌وان بۆ فۆرمه‌له كردنی سیاسه‌تێك كه تا ئه‌و كاته دانه‌مه‌زرابوو. كۆكس به‌ره‌نگاری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بووه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی وا كه نموونه‌ی بیروكراتێكی فێڵباز بوو. به‌مجۆره كۆكس سه‌ركه‌وتوو بوو به سه‌ر چه‌رچڵدا له بواری «شه‌ڕ له سه‌ر كوردستان»دا.
تاقه ئامانجی سیاسیی سه‌ره‌كی كه‌وا كۆكس به‌دینه‌هێنا پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانیی كورد‌و یۆنانییه‌كان بوو بۆ سازدانی یاخیبوون دژ به كهمالیستهكان له ئه‌نه‌دۆڵدا. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كۆڵۆنییهكانو چه‌رچڵه‌وه ئاقڵانه ره‌تكرایه‌وه. له به‌هاری ساڵی 1921 ه‌وه‌و پاشانیش تا خانه‌نشین بوونی كۆكس له مارتی 1923 دا چه‌رچڵ ته‌نها یه‌ك سه‌ركه‌وتنی سیاسیی ــ دیبلۆماسیی به‌ده‌ستهێنا به سه‌ر كۆكسدا له بواری سیاسه‌تی كوردیی به‌ریتانیای مه‌زندا.
كۆكس هه‌ندێ هاوپه‌یمانیی هه‌بوو له كۆششكردنیدا بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كه‌ی سه‌ربگرێت. ئه‌فسه‌ره پایه به‌رزه‌كانی هێزی ئاسمانیی پادشایی، له هه‌ردوك لهندهنو به‌غدادا، به‌تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی مارشاڵ هاگ ترێنچارد Hugh Trenchard و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی له عێراقدا سێر جۆن سه‌لمۆن Sir John Salmond ، سیاسه‌تێكی «پێش وه‌خت» یان به‌لاوه په‌سه‌ند بوو سه‌باره‌ت به توركیا. وه‌زاره‌تی هێزی ئاسمانی له ساڵی 1921 دا ئۆفیسی جه‌نگ War Office جێی گرته‌وه وه‌ك پێگه‌یكی سه‌ربازیی سه‌ره‌كی له عێراقداو ئه‌فسه‌ره فه‌رمانده‌كانی زۆر به‌په‌رۆشه‌وه بوون ئه‌وه پیشان بده‌ن كه وه‌زاره‌تی هێزی ئاسمانی ته‌نها زه‌مانه‌تی ئاشتی ناكات به‌ڵكو مه‌ودا فراوانیشی ده‌كات. به‌م شێوه‌یه پلانه‌كانیان گونجاو و هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كۆكسدا. بۆ گاڵته‌جاڕیی ده‌وران پرۆژه‌ی هێزی ئاسمانی زۆر به توندی له‌لایه‌ن چه‌رچڵه‌وه پشتگیریی لێده‌كرا، ئه‌گه‌رچی داكۆكی كردنی له‌و به‌رنامه‌یه له‌ڕاستیدا یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه له‌گه‌ڵ پشتگیری كردنی»قه‌واره‌ی جیاواز» ی سیاسه‌تی كوردیدا كه‌وا ئهمو دروستكه‌رانی دیكه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له له‌نده‌ن به‌لایانه‌وه په‌سه‌ند بوو.
به‌گه‌لێ شێوه، سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراوی له‌مه‌ڕ كورد كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی قاهیره‌وه هاته كایه‌وه، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی پادشاییه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌و هێزه‌ی كه‌وا سه‌لماندی ئه‌وپه‌ڕی كاریگه‌ره دژ به پێگه‌كانی توركیا له عێراقدا. سه‌ركه‌وتنی «ته‌كنۆلۆجیای ئاسمانی»ی نوێ ده‌بوو بیسه‌لمێنێ كه‌وا چه‌كێكی زهبهلاحو سامناكه به‌ده‌ستی «دهستپێشخهرانهوه» كه داكۆكییان له فراوانبوونی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی به‌ریتانیا ده‌كرد، ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌ی كه ورده ورده پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد. تاقیكردنه‌وه له عێراقدا له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1920 ــ 1923دا بریتی بوو له سه‌ركه‌وتنی داكۆكی كردن له ته‌كنۆلۆجیای هێزی ئاسمانی به سه‌ر ئه‌و نهریتپارێزانهدا كه داكۆكییان له «ته‌كنۆلۆجیای ده‌ریایی» كۆن ده‌كرد. شتێكی سه‌یره كه‌وا كۆكس، ئه‌گه‌رچی به‌ته‌مه‌نتر بوو له چه‌رچڵ، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه به‌ته‌واوی د‌رك به سوودو قازانجی ئه‌وی پێشه‌وه بكات‌و بهلێهاتووییو زیره‌كانه به‌كاری بێنێت، له ههوڵو كۆششیدا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له عێراقدا. چه‌رچڵ وه‌ك سه‌رۆكێكی جارانی ئه‌دمیراڵی (ده‌ریایی)و وه‌زیرێكی پێشتری جه‌نگ له زۆربه‌ی كاربه‌ده‌سته‌كانی دیكه‌ی به‌ریتانیا ئاگادارتر بوو له گرنگیی ئه‌و چه‌كانه له‌ڕووی ته‌كنۆلۆجییه‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه یه‌كه‌مجار بڕوای به‌و كاریگه‌رییه گه‌وره‌یه‌ی هێزی ئاسمانی نه‌هاتبێ، چونكه ئه‌و زۆر خۆشی نه‌ده‌هات به رۆڵی هێزی ئاسمانی له عێراقدا، بۆیه پێده‌چێت ئه‌م بیره‌ی وهلاخستبێت و له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و وه‌ك وه‌زیری موسته‌عمه‌رات كه به‌رپرسیارییه‌كی به‌ربڵاوی جیهانیی هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بوو له كۆكس زیاتر سڵ بكاته‌وه له هه‌ر كارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تاقیكردنه‌وه له عێراقدا ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه هێزێكی تازه‌ی وه‌ك هێزی ئاسمانی ده‌كرێ كاریگه‌رانه‌تر به‌كار بهێنرێ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستێكی كارامه‌و لێهاتووه‌وه له مه‌یداندا بۆ كاركردنه سه‌ر رێباز‌و سیاسه‌ت له قهراخو بیجاخی ئیمپراتۆریه‌تدا زیاد له‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی له سه‌نته‌ری حكوومه‌تی ئیمپراتۆریداو ئه‌مه په‌یوه‌ندیی تێكه‌ڵ به‌یه‌كیش ده‌گه‌یه‌نێ له‌نێوان ته‌كنۆلۆجیای چهكو مانۆری سیاسیی‌و دیبلۆماسیدا. ئه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه بوو له‌و چه‌شنه‌و ده‌بوو به‌رده‌وام بێت بۆ كاركردنه سه‌ر سیاسه‌تی ئیمپراتۆرێتی به‌ریتانیا، كه تا كۆتایی جه‌نگی جیهانیی دووه‌میش ئه‌و كاریگه‌رییه مایه‌وه.
پاشان سێر پیرَسی كۆكس به واتایه‌ك سواری لووتكه‌ی شه‌پۆلێكی داهێنه‌رو سه‌ركه‌وتووی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بووبوو كه به‌كاریده‌هێنا بۆ سوودو قازانجی خۆی. ئه‌مه یارمه‌تی دا بۆ جێبه‌جێ كردنی خواستی خۆی له عێراقدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه وینستن چه‌رچڵ خاوه‌نی زیرهكیو كارامه‌ییه‌كی دیبلۆماسی‌و بیرۆكراتیی هێجگار گه‌وره بوو. به‌شێك له سیاسه‌تی سێر پێرسی كۆكس، كه‌وا نه‌یتوانی جێبه‌جێی بكات، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی یاخیبوونێكی كورد بوو له ئه‌نه‌دۆڵدا بۆ پشتیوانی كردن له یۆنانیهكانو فشارخستنه سه‌ر تورك. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێ كه‌وا زیاد كردنی هه‌ست به‌وه‌ی كه ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیادا گرنگ بوو بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانیا، لهدوادوایی ساڵی 1921 بوو به هه‌ستێكی باو‌و باڵاده‌ست.(35) له‌دوای ئه‌وه‌ی كه په‌یمانی فرانكلین ــ بۆیلۆن له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌و ساڵه‌دا به‌سترا، ڕوونبووه‌وه كه‌وا هه‌ڵبژارده‌كانی سیاسه‌تی به‌ریتانیا له‌به‌رانبه‌ر توركدا به كرده‌یی كه‌متر بووه‌وه. له سه‌روه‌ختی قه‌یرانی چه‌نا قهلعهدا له 22ی ئه‌یلوولی 1922، به‌ریتانیا به‌ته‌نها مایه‌وه. ڕاسته وینستن چه‌رچڵ دایه پاڵ لۆید جۆرجو ئه‌وانیتر كه‌وا كرده‌وه‌ی سه‌ربازییان به‌لاوه چاكتر بوو بۆ به‌رگری كردن له ئازادی ته‌نگه‌به‌ره ئاوییه‌كان، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته پێده‌چوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی كاتی وه‌رگیرابێت. له پایزێكی دره‌نگی ساڵی 1922 دا دانوستانكهره به‌ریتانییه‌كان فشاری چه‌سپاویان به كارده‌هێنا بۆ ره‌خساندنی پێگه‌یه‌كی توندتر وه‌ك كورتكردنه‌وه‌یه‌كی رێگا به‌ره‌و لوزان. به‌ریتانیا دانپیانانی دیفاكتۆی نه‌دا به حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره تا ئه‌و كاته‌ی دانوستان ده‌ستی پێكرد. یه‌ك له هۆكاره‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لۆرد كێرزن Curzon و لۆرد ئایركرۆ Eyre Crowe بوون، كه جێگری هه‌میشه‌یی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بوون بۆ كاروباری ده‌ره‌وه. ئه‌مان هه‌ردوكیان دیدو بۆچوونی فۆربس ــ ئادهمزیان قبووڵ كرد كه‌وا به‌لای به‌ریتانیاوه په‌سه‌ند بوو «تا چه‌ند بگونجێ بۆ پاراستنی تیۆریی یاسایی كه‌وا ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له ئهستهمووڵدایه حكوومه‌تی توركیایه به‌و هیوایه كه دواجار ئه‌سته‌مووڵ و ئه‌نقه‌ره له یه‌ك حكوومه‌تی هاوبه‌شه‌دا یه‌كده‌گرن به بیر‌و بۆچوونێكی پتر هێمنانه‌وه».(36)
ئالۆگۆڕی نامه‌ی نێوان چه‌رچڵ‌و كۆكسو هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا ده‌رباره‌ی كورد‌و گه‌شه‌سه‌ندن له عێراقدا سیاسه‌تی راسته‌قینه ده‌خاته‌ڕوو كه جیاواز بێت له بۆچوونی گشتی ماوه‌یه‌ك له پێش كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی لوزاندا. به‌ریتانییه‌كان تێگه‌یشتن كه ده‌بێ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌پێش مودانیاو بگره لۆرد كێرزن خۆیشی وا پیشانده‌دا كه ده‌یه‌وێ خه‌تێكی نه‌رمتر له‌وه‌ی كه له لوزاندا پێوه‌ی پابه‌ند بوو بگرێته‌به‌ر.(37) دواجار كه دانیان نا به دیفاكتۆی حكوومه‌تی ناسیۆنالیسته توركه‌كاندا له كۆنگره‌ی ئاشتیدا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سیاسی نه‌هاته كایه‌وه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه. به‌ڵكو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه له میانه‌ی دوا شه‌ش مانگی ساڵی 1921 دا هاته ئاراوه، كاتێ كه سیاسه‌ته‌كه‌ی كۆكس سه‌ركه‌وت به سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌رچڵدا. ئه‌وه یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی لابرد كه‌وا به‌ریتانیا پیاده‌ی ده‌كرد له سیاسه‌تی دانپێدانهنانو دانوستان نه‌كردن له‌گه‌ڵ كهمالیستهكاندا. ئه‌و ناوچانه‌ی توركیا له لوزاندا به‌ده‌ستیهێنا ئه‌وانه بوون كه‌وا چه‌رچڵ حه‌زی ده‌كرد له كانوونی یه‌كه‌می 1920 دا بیانبه‌خشێ. زیاد له‌وه‌ش له كانوونی یه‌كه‌می 1929دا چه‌رچڵ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بینی كه سوود له توركیا ببینێ بۆ پشتگیری كردنی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیاو ئه‌و ده‌مه نامه‌یه‌ك نووسی بۆ لۆرد دێربی Lord Derby باڵیۆزی له‌نده‌ن له فه‌ره‌نسا به‌م ناوه‌رۆكه «من وایده‌بینم كه ده‌بێ مسته‌فا كه‌مال‌و توركیایه‌كی رازیكراو به‌كاربێنین وه‌ك به‌ربه‌ستێك دژی بهلشهفیكهكانو ته‌واوی كاروبارمان نهرمو له سه‌رخۆ بكه‌ینه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو هندستاندا».(39) لێره ته‌نها قه‌یرانی چه‌نا قه‌لعه بوو به‌هۆی گۆڕینی بیروڕای بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.(40) ئه‌وده‌مه چه‌رچڵ تازه بیر‌و بۆچوونی خۆی وهلاخستبوو له نامه‌و نامه‌كاریی نێوان خۆی‌و پێرسی كۆكسدا، كه‌وا له میانه‌ی «شه‌ڕ له سه‌ر كوردستان»دا به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
پـــهراوێز:
(1)به‌ریتانیای مه‌زن، ئۆفیسی تۆماره گشتییه‌كان، ئۆفیسی وڵاته ژێرده‌سته‌كان (فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان) 730/2، 730/4، 730/5، 730/6، 730/7 له 2ی حوزێرانه‌وه بۆ 7ی دیسه‌مبه‌ری 1921.
(2) باشترین سه‌رچاوه كه له سه‌ر كۆنگره‌ی قاهیره بڵاوكرابێته‌وه، له‌لایه‌ن ئارۆن س. كڵایمان: «بناغه‌كانی سیاسه‌تی به‌ریتانیا له جیهانی عه‌ره‌بدا».
«كۆنگره‌ی قاهیره‌ی ساڵی 1921» Aaron S. Klieman – Foundation of British Policy in the Arab World: The Cairo Conference of 1921 (Baltimore-1970).
هه‌روه‌ها ئۆفیسی ده‌ره‌وه Foreign office 371/6343 كه راپۆرته به‌تایبه‌تی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی.
(7) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/2 ژماره (148) 9ی حوزێرانی 1921، له چه‌رچڵه‌وه بۆ كۆكس.
(8) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/2 ژماره (210) 21ی حوزێرانی 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(9) هه‌مان سه‌رچاوه، فایلی ژماره (612).
(10) هه‌مان سه‌رچاوه، فایلی ژماره (614).
(11) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/2 ژماره (196) 24ی حوزێرانی 1921، له چه‌رچڵه‌وه بۆ كۆكس.
(12) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/2 ژماره (109) 25ی مایسی 1921، له چه‌رچڵه‌وه بۆ كۆكس.
(13) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/2 ژماره (216)، 21ی حوزێرانی 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(16) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/5 ژماره (503)، 20 ی ئه‌یلوولی 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(17) هه‌مان سه‌رچاوه.
(18) هه‌مان سه‌رچاوه.
(19) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/5 ژماره(423)، 3ی ئۆكتۆبه‌ری 1921، له چه‌رچڵه‌وه بۆ كۆكس.
(20) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/5 ژماره(534)، 29ی ئه‌یلوولی 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(21) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/5 30ی ئه‌یلوولی 1921، له ئۆلیفانتهوه (ئۆفیسی ده‌ره‌وه) بۆ كۆكس.
(22) ئۆفیسی ده‌ره‌وه 371/7781، 18ی ئۆكتۆبه‌ری 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(23) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/6 ژماره (616)، 25ی ئۆكتۆبه‌ری 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(24) هه‌مان سه‌رچاوه.
(25) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/6، 28ی ئۆكتۆبه‌ری 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(26) هه‌مان سه‌رچاوه.
(27) هه‌مان سه‌رچاوه. پێشنیاز‌و بۆچوونه‌كانی كۆكس له لاپه‌ڕه‌كانی 485 ــ 489 دایه. ئه‌م برووسكه‌یه هه‌ندێ جار وه‌ك ژماره (5584) ئیشاره‌تیان بۆ ده‌كرێت.
(28) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/6 ژماره (519) ی 11ی نۆڤه‌مبه‌ری 1921، له چه‌رچڵه‌وه بۆ كۆكس. چه‌رچڵ لێره‌دا به روونی قسه له سه‌ر pour parle ی پێشتری كۆنگره‌ی له‌نده‌ن ده‌كا له مارتی 1922دا.
(29) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/7 ژماره (700)، 23ی نۆڤه‌مبه‌ری 1921، له كۆكسهوه بۆ چه‌رچڵ.
(30) فه‌رمانگه‌ی وڵاته كۆڵۆنییه‌كان 730/7 1 ی دیسه‌مبه‌ری 1921 له چه‌رچڵه‌وه بۆ كۆكس.
(31) هه‌مان سه‌رچاوه. بڕوانه مه‌حزه‌ری چه‌رچڵ له 7ی دیسه‌مبه‌ری 1921دا.
(32) بڕوانه ڕۆبه‌رت ئۆڵسن: «جارێكی تر لێره‌و له‌وێ: سیاسه‌تی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به كورد»، (1921 ــ 1922).
(33) عومه‌ر كوركچو ئۆغڵو Turk – Inglizi Iliskileri ئه‌نقه‌ره (1988) ل 128 ــ 137.
(34) پێته‌ر سڵاگلێت: به‌ریتانیا له عێراقدا 1919 ــ 1932، (له‌نده‌ن 1971) ل 86 ــ 87.
(35) یه‌كێك له باشترینی ئه‌و باسانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا ده‌رچووه ئه‌وی (ماریان كێنت) ه به‌ناوی «سیاسه‌تی به‌ریتانیاو دیبلۆماسییه‌تی نێودهوڵهتیو شۆڕشی تورك» كه له:
International Journal of Turkish studies -3 winter 1985 – 86 دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕوانه ئایدێم (به‌ریتانیای مهزنو كۆتایی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی» له «هێزه گهورهكانو كۆتایی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی‌دا Great Powers and End of the Ottoman Empire.».
(26) هه‌مان سه‌رچاوه. كێنت «سیاسه‌تی به‌ریتانیا»
Kent: “British Policy» pp. 43 – 45.
(37) بڕوانه ژماره(22)و ده‌قه‌كه.
(38) هه‌مان سه‌رچاوه. كێنت «سیاسه‌تی به‌ریتانیا»، لاپه‌ڕه 46 ژماره (388).
(39) له مارتن وه‌رگیراوه.
Martin Gilbert – Winston S. Charchill, vol. 4 (London,
1975), p-501
(40) هه‌مان سه‌رچاوه.
* سه‌رچاوه:
گۆڤاری «لێكۆڵنه‌وه‌ی كوردی»، ژماره (5)، ساڵی 1992.
Kurdish Studies ——— vol.5 No. 2
An International Journal ———-Spring – Fall 1992
«Battle For Kurdistan»
The Churchill – Cox Correspondence Regarding the Creation of the state of Iraq: 1921 – 1923. pp.29 – 44
Robert Olson
Home / بەشی مێژووی كورد / شــه‌ڕ لــه ســه‌ر كــوردســتـان ئاڵۆگۆڕی نامه‌و نووسراوی نێوان چه‌رچڵ‌و كۆكس سه‌باره‌ت به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عـێراق،1921ــ1923
Check Also
گۆڕستانی پۆڵندییەکان لە خانەقین
گەرمیان حەسەن بە دووری “٥ کیلۆمەتر” لە باشووری شاری خانەقین گۆڕستانێک دەبینی، کە دیرۆکێکی جیاوازمان …