مەهدى چاوەڕوانکراو و ویلایه‌تى فه‌قێ.
ئیمداد تەها
شیعه‌ى دوانزه ئیمامى ئه‌کرێت به دوو جۆره‌وه:((اصول واخبار). ئوسوڵییه‌کان که زۆرینه‌ى شیعه‌کان پێکده‌هێنن بڕوایان به شوێنکه‌وتنى موجته‌هید هه‌یه. واته هه‌رکاتێک ئه‌و زانایه گه‌شته ئه‌و پله‌یه‌ى که‌وا ئیجتهاد بکات و فه‌توا ده‌ربکات پێویسته به‌و کاره هه‌ستێت و ده‌بێت خه‌ڵکیش شوێنى بکه‌ن و کار به فه‌تواکانى بکه‌ن.
ده‌بێت ئه‌م فه‌قیهه زیندوش بێت و نابێت ته‌قلیدى فه‌قیهى مردوو بکرێت.
هه‌موو شیعه‌کان بگهڕێنهوهلاى و ڕاوێژى پێ بکه‌ن له هه‌موو کاروباره دونیایى و دینییهکانیاندا.
به‌ڵام ئه‌خبارییه‌کان باوه‌ڕیان به ئیجتهاد و ته‌قلید نییه، به‌ڵکه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که‌وا موسوڵمان بۆخۆى هه‌ستێت به به‌ڕێوه بردنى کاروباره‌کانى خۆى و کارى فه‌قیهیش ته‌نها گێڕانه‌وه‌ى ڕیوایاتهکانه.
بۆیه ناویان لێنراوه ئه‌خبارییه‌کان، به‌ڵام خاوه‌نانى ئه‌م تێڕوانینه که‌مترین ڕێژه‌ى شیعه‌کان پێکده‌هێنن.
به پێى بیروبۆچنى شیعه دوانزهئیمامییهکان، پێغه‌مبه‌ر درودى خوداى لێبێت بۆخۆى ڕاسته‌وخۆ ناوگیرى عه‌لى کردوه و فه‌رمایشتى له باره‌یه‌وه هه‌یه که‌وا له پاشه خۆى ببێت به جێ‌نشین، له پاش عه‌لیش ئه‌م جێنشینییه بۆ هه‌ردوو کوڕه‌که‌ى که کچه‌زاى پێغه‌مبه‌رن ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له نه‌وه و وه‌چه‌کانى ئه‌واندا و پێشه‌وایه‌تى موسوڵمانان له‌لایه‌ن نه‌وه‌کانیانه‌وه ده‌بێت، هه‌ر یه‌که‌شیان یه‌کێکى له دواى خۆى دیارى کردوه تاوه‌کو پێشه‌واى دوانزه‌یه‌مین که مه‌هدى چاوه‌ڕوانکراوه.
به بۆچونى ئه‌وان نابێت سه‌رزه‌وى خاڵى ببێت له پێشهوایهکى خودایى و ده‌بێت بێ گوناح و که‌موکورتى بێت و هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى پێده‌به‌خشن که‌وا پێغه‌مبه‌ر ههیتى.
ئه‌م پێشه‌وایه ئیلهامى بۆ دێت له‌لایه‌ن خوداى گه‌وره‌وه که به (العلم الدنی) ناوده‌برێت و ئاینى خودا به خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نێت، به جۆرێک هه‌ندێک له شیعه‌کان بۆچوونیان وایه که‌وا ئه‌م پێشه‌وایه‌تییه خودى هه‌مان پیشه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تییه.
له کتێب و سه‌رچاوه‌کانى شیعه‌دا ڕیوایهتگهلێکى زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ى جێگیربوونى پێشه‌وایه‌تى بۆ عه‌لى کوڕى ئه‌بى تالیب و خانهوادهکى و جێ‌نشین بوونى پێغه‌مبه‌ر. ده‌ڵێن: پێشه‌وایه‌تى عه‌لى له په‌ڕاوى سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌راندا نوسراوه. هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ى (ێراگ المستقیم) یان به‌وه کردوه که خودا فه‌رمانى ده‌ستپێوه‌گرتنى کردوه، وتویانه به واتاى پێشه‌وایه‌تى عه‌لى دێت. هه‌روه‌ها، ئه‌ڵێن خوداى گه‌وره هیچ پێغه‌مبه‌رێکى نه‌ناردووه تاوه‌کو دانى به پێشه‌وایه‌تى عه‌لیدا ناوه.
شیعه‌کان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که‌وا ده‌بێت موسوڵمانان پێشهوایهکى مه‌عسوومیان هه‌بێت له هه‌موو کات و شوێنێکدا و، ئه‌م پێشه‌وایه له نه‌وه‌ى عه‌لى کوڕى ئه‌بى تالیب بێت و له فاتیمه‌ى زههراى خێزانیى بێت که کچى پێغه‌مبه‌ره درودى خوداى لێبێت.
به‌ڵام له‌و کاته‌وه کێشه و ڕاجیایى که‌وته نێوانیانه‌وه که‌وا له ساڵى 260 ک، پێشه‌واى یازدهههمینیان کۆچى دواى کرد و، به‌ڵام هێشتا جێگریى بۆخۆى دیارى نه‌کردبو.
ئه‌م ڕووداوه واى کرد گومان و سه‌رگه‌ردانییه‌ک ڕوو له شیعه‌کان کرد له‌سه‌ر بابه‌تى پێشه‌وایه‌تى، دابه‌ش بوون به‌سه‌ر 14 گرۆهدا، له‌م چوارده دانه ته‌نها یه‌کێکیان ده‌یوت عه‌سکه‌ریى جێگره‌وه‌ى هه‌یه، ئه‌ویش ناوى محمده و باوکى شاردویه‌تییه‌وه له ترسى ده‌سه‌ڵات. بۆچونیان وایه که‌وا هه‌رچه‌نده ئه‌م پێشه‌وایه له پێشچاوان نییه و خه‌ڵک نایبینێت، به‌ڵام زیندوه و له کۆتایى دوونیادا ده‌رده‌که‌وێت و سه‌رزه‌وى پڕ ده‌کات له دادپه‌روه‌رى که پێش هاتنى پڕ بوبو له سته‌م.
مه‌هدى مونته‌زه‌ر ناوى محمدى کوڕى حه‌سه‌نى عه‌سکه‌رییه، له ساڵى (255ک) له دایک بووه. له ساڵى (265ک) ون بوه و پێشه‌واى دوانزهیهمینه له ناو شیعه‌ى دوانزه ئیمامییهکاندا، بۆچوونى شیعه‌کان وه‌هایه که‌وا حه‌سه‌نى کوڕى عه‌لى عه‌سکه‌رى، محمدى کوڕى به جێنشینى خۆى داناوه و به‌ڵام وه‌فاتى کردوه پێش خۆى و ئه‌م وهفاتهى له خه‌ڵکى شاردوه‌ته‌وه و به‌شێکیش له شیعه‌کان بۆچونیان وایه که‌وا محمد نه‌مردوه و له پێشچاو ونبوه و باوکى شاردوویەتییەوە لە سامەڕا، چونکه که‌سێک پپێشهوا کردبێتى به جێ‌نشین نامرێت و هه‌ر زیندوه چونکه به مردنى بڕیارى پپێشهوا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
شیعەکان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌که‌ن له‌و شوێنه بێته ده‌ره‌وه له کۆتایى زه‌ماندا و ئێستاش به‌رده‌وام سه‌ردانى ئه‌و شوێنه ده‌که‌ن.
گرنگترین ئه‌و کارانه‌ى پێى هه‌ڵده‌ستێت له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى کوشتنى قوره‌یش ده‌بێت، به پێى ئه‌و ریوایهتانهى له سه‌رچاوه‌کاندا هاتووه سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکى قوره‌یش به‌ده‌ستى مه‌هدى ده‌کوژرێن و له نێو ده‌برێن. به جۆرێک له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگێت خه‌ڵکان ده‌که‌ونه گومانه‌وه لێى و پێى ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له خانهوهى پێغه‌مبه‌ره بۆچى ئه‌وه‌نده دژى قوره‌یشه! هیچ ڕێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵیان نییه و ته‌نها شیریان به‌رامبه‌ر به‌کارده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌م مه‌هدییه به ئاینێکى نوێوه ده‌رده‌که‌وێت و له‌سه‌ر عه‌ره‌ب زۆر توند و تیژه و ته‌نها شیریان به‌رامبه‌ر به‌کار ده‌هێنێت ته‌وبه و په‌شیمانیش له هیچ که‌س قه‌بوڵ ناکات.
ئه‌م له پێشچاو ونبونهى مه‌هدى، ده‌کرێت به دوو جۆره: گه‌وره و بچوک (الکبرى والێغرى). بچوکه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که‌وا له 260 ده‌ستى پێکردووه تاوه‌کو 329 ک، له ماوه‌ى نێوان ئه‌م ساڵانه‌دا توانیویه‌تى په‌یامى خۆى بگه‌یه‌نێت به خه‌ڵکى له ڕێگه‌ى چوار جێنشینهکهیهوه. شێخ عه‌لى کوڕى محمد سومهرى کۆتایه‌مین جێگرى مه‌هدى بو که ساڵى 329ک کۆچى دوایى کرد. بۆ جێگیربوونى جێگربوونى مه‌هدیش پێویست بو ئه‌و که‌سه‌ى بانگه‌شه‌ى جێگربوون ده‌کات به‌ڵگه‌یه‌کى هه‌بێت یان موعجیزه له‌سه‌ر ده‌ستى ڕوو بدات، ئه‌وه بسه‌لمێنێت که‌وا په‌یوه‌ندى به مه‌هدییه‌وه هه‌یه.
ونبونى گه‌وره، له کۆچى سومهرییهوه ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو ئێستا، به پێى بیروباوه‌ڕى شیعه‌کان له ساڵى 329 ه‌وه تاوه‌کو ئێستا مه‌هدى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بچڕاوه و، هیچ جێگرێکى نییه.
زۆرێک له فوقه‌ها و زاناکانى شیعه‌کان خۆیان له کار و بارى سیاسى و حوکمڕانى به دوور ده‌گرت وه‌ک خۆپارێزى و چاوه‌ڕوانییه‌ک، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بون مه‌هدى ده‌ربکه‌وێت و ده‌وڵه‌ت و حکمێکى ئیسلامیى بونیاد بنێت.
به‌ڵام کاتێک ونبونى ئه‌م پێشه‌وایه درێژه‌ى زۆرى کێشا و سه‌دان ساڵه هه‌ر نه‌هاته‌وه، ئه‌وه پێویسته رێچارهیهکى دیکه بگیرێته به‌ر و چیتر چاوه‌ڕێى نه‌کرێت.
ئه‌م تێڕوانینه له‌لایه‌ن پێشه‌واى نوێگه‌ر و شۆڕشگێڕى شیعه‌کان خومهینییهوه پوچه‌ڵکرایه‌وه و تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێ (ولایە الفقیه)ى هێنایه‌وه گۆڕێ.
شیعه‌کان له سه‌ره‌تاوه بۆچوونیان وابو که‌وا له پاش ونبونى گه‌وره‌ى پێشه‌وا درووستکردنى قه‌واره و کیانێکى سیاسى شیعیى، قه‌ده‌غه‌یه و پێویسته ملکه‌چى بۆ ده‌سه‌ڵاتى زۆردارى ڕاوه‌ستاو بکرێت.
ئه‌م تێڕوانینه به‌رده‌وام بوو تاوه‌کو کار گه‌شته ئه‌وه‌ى که‌وا شیعه‌کان ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینیان له کاتى ونبون و دیارنه‌مانى پێشه‌وادا به ناڕه‌وا زانى و قه‌ده‌غه‌یان کرد.
ئه‌م تێڕوانینه‌ش به‌رده‌وام بو تاکو سه‌ده‌ى حه‌وت و هه‌شتى کۆچى چه‌ند بۆچونێک دروست بون ده‌رباره‌ى ڕه‌وایه‌تى ئه‌نجامدانى نوێژى به کۆمه‌ڵى هه‌ینى و، فه‌قیهێک پێشنوێژى خه‌ڵک بکات، وه‌ک جێگرێکى پێشه‌واى چاوه‌ڕوانکراو.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له تێڕوانین و بیروبۆچونى شیعه‌کان ده‌ستپێکى دروستبونى تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێ بو، له‌گه‌ڵ دروستبونى ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى و هه‌وڵدان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى ڕێبازى شیعه‌گه‌رى له‌لایه‌ن پادشاکانیانهوه، هه‌ندێک له پادشاکان هه‌وڵى زیادکردنى ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌ویى خۆیان دا و بۆ ئه‌مه‌ش هاوکارییان له فوقههاکانى شیعه وه‌رگرت، یه‌کێک له‌وانه‌ش شا ته‌هماسب بو، که‌وا بانگى عه‌لى کوڕى حوسێنى کهرکیى کرد و هاوبه‌شى کرد له بریاردا و به‌م پێیه‌ش بنه‌چه‌ى ئه‌م تێڕوانینه گه‌ڵاڵه بو.
له پاشه ئه‌میش هه‌ندێکى دیکه له زانایانى شیعه ئه‌م بۆچون و تێڕوانینه‌یان بۆ دروست بوه و وروژاندوویانه دیارترینى ئه‌وانیش نهرافى کاشانییه که‌وا له کتێبه‌که‌یدا ده‌روازه‌ى بۆ کردوه‌ته‌وه و به تێر و ته‌سه‌لى باسى لێوه کردوه.
ئه‌م تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێیه له درووستکراوى خومهینییهوه نه‌بو وه‌ک هه‌ندێک ئه‌و گومانه ده‌به‌ن، به‌ڵکه له ناو کتێب و سه‌رچاوه‌کانى شیعه‌دا هه‌بو، خومه‌ینى ته‌نها زیندووى کرده‌وه و له دواى شۆڕشى 1979ز ئه‌م تێڕوانینه‌ى کرده‌یى کرد.
شۆڕشى 1979ز له ئێران که هه‌ڵگیرسا، له سه‌ره‌تادا شۆڕشێک بو دژى سیسته‌مى پادشایه‌تى له ئه‌وێ، به‌ڵام له پاش سه‌رکه‌وتنى شۆڕش سیسته‌مێکى نوێى حوکمڕانیى هاته ئاراوه، یاوه ئاینییهکانى شیعه که جڵه‌وگیرى شۆڕش بون، بونه هه‌موو شتێک کاربه‌ده‌ستى ڕه‌هاى خه‌ڵکى له ئه‌وێ.
تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێ چییه ؟ به پێى ئه‌م تێڕوانینه پێویسته نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامى پێشهوایهکى هه‌بێت، هه‌ستێت به پێشه‌وایه‌تى کردنى موسوڵمان، هه‌روه‌ک چۆن پێشه‌وا عه‌لى کوڕى ئه‌بى تالیب وه‌ڵامى خه‌واریجه‌کانى دایه‌وه کاتێک بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌وا حوکم ته‌نها بۆ خودایه و داواى حوکمى قورئانیان ده‌کرد، پێشه‌وا عه‌لیش وه‌ڵامى دانه‌وه که‌وا به خودى خۆى حوکم ناکات و به‌ڵکه پێویسته که‌سێک هه‌بێت حوکمه‌کانى جێبه‌جێ بکات. جا ئه‌م پێشه‌وایه ده‌بێت له نه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر بێت درودى خوداى لێبێت هه‌روه‌ک باسمان کرد.
مه‌به‌ست به وشه‌ى ویلایه‌ت له ڕووى زمانه‌وانییه‌وه، واته: (السُلْگَانُ). (مختار الێحاح، ٣٤٥).
وشه‌ى: (الفیقه) وشه‌یه‌کى تاکه و کۆ بکرێته‌وه ده‌بێت به (الفقهاء). فه‌قێ به واتاى که‌سێک دێت که شاره‌زایى په‌یدا کردبێت به بنه‌ماکانى شه‌ریعه‌ت و حوکمه‌کانى و بوبێته زانا. (معجم اللغە العربیە،(3/ 1732).
له ڕووى چه‌مکه‌وه، فه‌قێ به که‌سێک ده‌وترێت که‌وا که‌سێکى شاره‌زایه به فیقهـ و ڕۆشنبیریى ئیسلامیى، توانایى ئیجتهادکردن و ههڵگۆزانى حوکمى هه‌یه له به‌ڵگه شه‌رعییه‌کان، هه‌رکاتێک کاروبارى خه‌ڵکیشى ڕاده‌ست کرێت پێویسته چه‌ند مه‌رجێکى دیکه‌ى تێدا بێت، ئه‌وانیش: دادپه‌روه‌ریى – ئازایه‌تى – شاره‌زایى سیاسیى – هه‌بوونى زانست ده‌رباره‌ى یاسا – توانایى به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى خه‌ڵکى.
به‌ڵکه حوکم بکرێت له ژێر تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێدا، واته پیاوێکى ئاینى زۆر شاره‌زا و دادپه‌روه‌ر و فه‌قیهـ له نزیکه‌کانى له لایه‌ن ئایه‌توڵڵاکانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، پێویسته ئه‌م زانا و فه‌قیهه دادپه‌روه‌ره هه‌ستێت به حوکم کردنى موسوڵمانان له برى پێشه‌واى چاوه‌ڕوانکراو که مه‌هدییه تاوه‌کو ده‌رده‌که‌وێته‌وه.
یه‌که‌مین که‌سێک که‌وا تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێى وروژاندووه: (المولى ڕحمد النراقی)ه. له ساڵى 1829ز مردووه.
فوقه‌هاکان ویلایه‌تى فه‌قێ ئه‌که‌ن به دوو به‌شه‌وه: ڕه‌ها و لاوه‌کى (المگلق والجزئیە).
ویلایه‌تى ڕه‌ها ئه‌وه‌یه که‌وا ده‌ستوه‌ردانى هه‌یه له کاروباره دینى و دوونیاییهکانى خه‌ڵکیدا، کاروباره تایبه‌ت و گشتییه‌کان به ڕه‌هاى ده‌ستى تێ وه‌رده‌دات. وه‌لییه‌که بۆى هه‌یه که‌وا هه‌موو حوکمێک به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بدات. ئه‌و له جێگه‌ى پێشه‌واى بێ گوناح و که‌موکورتى (المعێوم) و پێغه‌مبه‌ره و پێگه‌ى ئه‌وانى هه‌یه. سه‌رپێچى کردنیشى به تاوان و پاشگه‌زبوونه‌وه و بێباوهڕیى و ده‌رچوون له حوکمى خودا دێته هه‌ژمارکرن.
به‌ڵام لاوه‌کییه‌که ته‌نها ڕێنمونى فه‌قێیه بۆ خه‌ڵکى له کاروباره دینییه‌کاندا به ته‌نێ، له سیاسه‌ت و کار و باره دوونیاییهکاندا نییه، واته له‌م باره‌دا سیاسه‌ت له دین جیا ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ویلایه‌ته‌ى به خومه‌ینى درابو، ویلایه‌تى ڕه‌ها بو، واته: پێشهواخومهینى و ئه‌وه‌شى که ده‌بێته جێگرى له پاشه خۆى و پۆسته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت که ڕێبهرێتى شۆڕشى ئیسلامییه، ویلایه‌تى ڕه‌هایان بۆ هه‌یه به‌سه‌ر تێکڕاى موسوڵمانانه‌وه، گوێڕایه‌ڵیشیان پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵک چونکه له جێگه‌ى مههدیى چاوه‌ڕوانکراودان.
واتە ئەو ویلایەتەى بونیاد نراوە کە خۆى لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا بەرجەستە کردوە تەنها بۆ خودى ئێران نییە و شۆڕشێکە دەبێت سەراپاى وڵاتانى ئیسلامى بگرێتەوە و گشتگیرە بۆ تێکڕاى موسوڵمانان.
دیاریکردنى فه‌قێش بۆ پۆستى ویلایه‌ت به هه‌ڵبژاردنى نییه له‌لایه‌ن خه‌ڵکییه‌وه نییه، به‌ڵکه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک شارهزاوهیه که پێیان ده‌وترێت ئایه‌توڵڵا.
خومه‌ینى له باره‌ى ویلایه‌تى فه‌قێوه وتویهتى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى که‌وا باسیان له پێویستى پێشه‌وایه‌تى کردوه هه‌مان ئه‌و به‌ڵگانه‌ن که‌وا تێڕوانینى ویلایهتىفهقێ جێگیر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکى بڕواپێکراوى عه‌قڵییه.
به پێى وته‌ى خومه‌ینى که‌سى وه‌لى ده‌سه‌ڵاتێکى به‌رفراوانى هه‌یه و حکومه‌ته‌که‌ى به‌شێکه له ویلایه‌تى پێغه‌مبه‌ر درودى خوداى لێبێت، یه‌کێکه له حوکمه له پێشینه و گرنگه‌کانى ئیسلام، پێشیش ده‌خرێت به‌سه‌ر حوکمه‌کانى دیکه‌ى ئیسلامدا وه‌ک نوێژ و ڕۆژو و زه‌کات..هتد. که‌سى وه‌لى له سه‌رو هه‌موو یاسا و ده‌ستووره دانراوهکانهوهیه، بڕیاره‌کانیشى به یاساى خودا داده‌نرێت و پێویسته جێبه‌جێ بکرێت. الحکومە اڵاسلامیە، ێ: 109.
له پاش شۆرش و له نوسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا ئه‌م تێروانینه کرده‌یى کرا و به فه‌رمى دانى پێدا نراو ئه‌وه نوسرا که‌وا پێشڕه‌ویى و بڕیاربهدهستى ته‌نها فه‌قێى وه‌لییه. له 16 شوێنى ئه‌و ده‌ستوره‌دا تاوتوێى ویلایه‌تى فه‌قێ کراوه و بڕیارى تێدا دراوه که‌وا کاروبارى دینى و دونیایى ئێرانییه‌کان به‌ده‌ستى فه‌قێى وه‌لى ده‌بێت وه‌ک جێنشینى پێشه‌واى چاوه‌ڕوانکراو.
ئه‌وانه‌ى به‌رهه‌ڵستى ویلایه‌تى فه‌قێیان کردووه:
هه‌موو فه‌قیهـ و زانایانى شیعه ده‌رباره‌ى تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێ هاوده‌نگ نین، زۆرینه‌یان به‌رهه‌ڵستییان کردوه، دژى ئه‌م تێڕوانینه‌ى پێشه‌وایه‌تى خومه‌ینى بوون له ژیانى خۆیه‌وه تاوه‌کو ئێسته، جێگره‌که‌ى خۆشى که (آیە الله حسین علی منتڤری (1922- 2009))به‌رهه‌ڵستى ئه‌م تێڕوانینه‌ى کردووه.
ئه‌و باوه‌ڕى به ویلایه‌تى لاوه‌کى (الجزئی) هه‌بوه و وتوویه‌تى ده‌بێت دین له سیاسه‌ت جیا بکرێته‌وه و که‌سى وه‌لى ته‌نها ویلایه‌تى دینى هه‌بێت و ده‌ست له کار وبارى دونیایى و سیاسى خه‌ڵک وه‌رنه‌دات.
ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ى مکوڕ بو تاوه‌کو کارگه‌شته ئه‌وه‌ى خومه‌ینى له‌سه‌ر کار لایبه‌رێت و به زۆره ملێ نیشهجێى بکات و له شوێنه‌که‌ى خۆیدا بیهێڵێته‌وه تاوه‌کو کۆچى دوایى کرد، له پاش ئه‌میش عه‌لى خامنه‌یى بۆ پۆسته‌که‌ى و جێگرى خومه‌ینى دیارى کرا.
هه‌روه‌ها تێکڕاى فهقیههشیعهکانى نه‌جه‌ف له عێراق دژى ئه‌م تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێ بوون، دیارترین به‌رهه‌ڵستکارانى ویلایه‌تى فه‌قێ له عێراق، محسن ئه‌لحه‌کیم و کوڕه‌که‌ى محمد باقر ئه‌لحه‌کیم و ئهبوقاسمى خوئیى و شیرازى بوون که ئه‌مانه له ژیاندا نه‌ماون.
هه‌روه‌ها له زیندووه‌کانیش: عه‌لى سیستانى، محمد سه‌عید ئه‌لحه‌کیم، شێخ ئیسحاق فه‌یاز و به‌شیر نوجێفى.
هه‌روه‌ها له نێو شیعه‌کانى لوبنانى کۆمه‌ڵێک فوقه‌ها به‌رهه‌ڵستییان کرد وه‌ک: سه‌ید موحسین ئه‌مین و موحسین شه‌ره‌فه‌دین و سه‌ید مو‌سا سه‌در و شێخ محمد مه‌هدى شه‌مسه‌دین.
هه‌روه‌ها له نێو ئێران‌دا شێخ مورتهزاى ئه‌نسارى به‌رهه‌ڵستى زۆرى ویلایه‌تى فه‌قێى کردووه له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا میرزا محمد حسین نائیبى، نائیبى له ساڵى 1909ز ده‌ستورێکى عه‌لمانى نوسى و بڵاوى کرده‌وه له ژێر ناوى: (تنبیه الڕمَە وتنزیه المِڵه). که تێیدا جه‌ختى له جیاکردنه‌وه‌ى دین کردووه له سیاسه‌ت.
هه‌روه‌ها، (آیە الله شریعتمداری)، زۆر به توندى به‌رهه‌ڵستى ئه‌م تێڕوانینه‌ى خومه‌ینى کردوه به جۆرێک کار گه‌شتوه‌ته ئه‌وه‌ى خومه‌ینى به پاشگه‌زبوونه‌وه له ئیسلام تۆمه‌تبارى بکات.
شایه‌نى باسه یه‌کێک له نه‌وه‌کانى خومه‌ینى که سه‌ید حوسێن خومه‌ینییه، پیاوێکى ئاینییه و پێگه‌ى ئایهتوڵڵاى هه‌یه، یه‌کێکه له به‌رهه‌ڵستکاره‌کانى تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێ و داواى جیاکردنه‌وه‌ى دین له سیاسه‌ت ده‌کات. گۆتهیهکى به ناوبانگى هه‌یه که ده‌ڵێت: “السیاسە تفسد ا‌لدین والدین یفسد السیاسە”. واته: سیاسه‌ت، دین ده‌شوێنێت و دینیش سیاسه‌ت تێکده‌دات.
هه‌روه‌ها محمد خاته‌مى سه‌رۆککۆمارى پێشووى ئێران یه‌کێکى دیکه‌یه له به‌رهه‌ڵستکارانى ئه‌م تێڕوانینه و له به‌ره‌ى ڕیفۆرمخوازانه ئێستا و له هه‌وڵى درووستکردنى ده‌وڵه‌تێکى دیمهکراتییدایه.
به بڕواى توێژه‌ر و شاره‌زایان تێڕوانینى ویلایه‌تى فه‌قێ له‌لایه‌ن زۆرینهىگهلى ئێرانیشه‌وه په‌سه‌ند نییه و پێى ڕ‌ازى نین، به‌و پێه‌ى که‌وا له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2009ز که تێیدا کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ ۆستى سه‌رۆککۆمار حوسێن موسه‌وى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ست هێنا و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر کرا له ماڵه‌که‌ى خۆیدا وبه قازانجى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى پاڵێوراوى به‌ره‌ى ویلایه‌تى فه‌قێ شکێنرایه‌وه و فه‌قێى وه‌لى(خامینهئى) پیرۆزیایى لێکرد و کرایه سه‌رۆککۆمار.
هه‌روه‌ها، توێژه‌ران ئه‌م تێڕوانینه‌ى شیعه‌کانیان به تێڕوانینى حیزب و بزاوته سوننیهئیسلامییهکان چواندووه که‌وا باوه‌ریان به هه‌بوون و درووستکردنى ده‌وڵه‌ت یان خه‌لافه‌تى ئیسلامى هه‌یه که تێیدا حاکمیه‌ت ته‌نها بۆ خودا بێت و، ده‌ڵێت هه‌مان تێڕوانینى حیزبه ئیسلامییه سوننیه‌کانه و جیاوازیى له نێوانیان نییه.
سەرچاوە و پەراوێزەکان.
1- الشیعە والتشیع فرق وتاریخ، إحسان إلهی ڤهیر، گ1، 1984م.
2- ولایە الفقیە، http://www.abdulkhaliqhussein.nl.
3- ولایە الفقیە، http://raseef22.com/.
4- تگور الفکر السیاسی الشیعی من الشورى إلى ولایە الفقیه، ڕحمد الکاتب: http://www.ansar.org/arabic/katibindex.html
5- الحکومە اڵاسلامیە، الخمینی، مرکز بقیە الله، گ٣.
6- معجم اللغە العربیە المعاێرە، د. احمد مختار عبد الحمید، عالم الکتب، گ1، 2008م.
7- مختار الێحاح، الرازی، التح: یوسف الشیخ محمد، المکتبە العێریە، بیروت، گ5، 1999م.