دوای تێپه‌ڕبونی 118 ساڵ، به‌سه‌ر ده‌رچونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی “كوردستان”, له 22-4-1898, كه‌له‌به‌ر گوشاری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له‌چه‌ند وڵاتێك چاپده‌كرا, به‌ڵام هێشتا میدیای ئه‌هلی و ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان، له ژێر گوشار و سانسۆری ده‌سه‌ڵاتدایه. ئه‌گه‌ر رۆژانێك له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كانی عێراق و ئینگلیزیه‌كان، رۆژنامه و رۆژنامه‌نوسانی كورد ئازاردرابن، ئه‌وا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی فشار ده‌خاته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و بێده‌نگه له‌و هێزانه‌ی رای جیاواز كپ ده‌كه‌نه‌وه.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، ده‌ركه‌وێت بۆ یه‌كه‌مجار رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌شێوه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی قازانج نه‌ویست ده‌ركه‌وتوه و ته‌نها ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و زانیاری و رزگاركردنی تێكست و ده‌قه كوردییه‌كان بووه له فه‌وتان… ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه بووه كه دوژمنانی كورد زۆر پێی نیگه‌ران بوون و هه‌وڵی كپكردنه‌وه و خامۆشكردنی ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌یان داوه.
له‌م راپۆرته شیكاریه‌دا سایتی KNNC, به وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی میدیای كوردی و به‌ربه‌رسته‌كانی كوردوه.
ده‌قی راپۆرته‌كه ببینه:
رۆژنامه‌وانی كوردی، مێژویه‌ك له نسكۆ و هه‌ستانه‌وه
ئاماده‌كردن : دیاری خالید
بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و زانیاری ورد، له‌باره‌ی ره‌وشی خراپی میدیای كوردی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، درێژكراوه‌ی ئه‌و رێگیری و گوشار و زهختهیه به درێژای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی كورد كراوه.
ئه‌و سانسۆر و زۆرلێكردنهی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ راگرتنی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی وای كرد كه هه‌رجاره‌و ژماره‌یه‌كی له شوێنێك چاپبكرێت. به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی سه‌ركوتی رۆژنامه‌نوسان و ئازادی راده‌ربڕین به‌جۆرێكی دیكه ده‌كات و رێگه له ره‌خنه‌ی جدی ده‌گرێت.
به‌پێی دواین راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه ١٤-٤-٢٠١٦ بڵاوكرایه‌وه، هۆشداری مه‌ترسیداری له سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌وانی كوردی و عێراقی تێدایه. راپۆرته‌كه ده‌یان پێشێلكاری لێدان و گرتن و ده‌ركردنی رۆژنامه‌نوسان و داخستنی نوسینگه‌كانیان زیندانیكردنی هیندێكیشیان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و تۆمه‌ت و قسه و قسه‌ڵۆكانه‌ی ده‌درێنه پاڵ ئه‌و میدیایانه‌ی هه‌رێم كه رووداوه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی گواستوه‌ته‌وه یان نهێنی گه‌نده‌ڵی و خراپی به‌ڕێوه‌بردنیان ئاشكراكردوه، به‌شێكن له‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و رژێمه جیاوازه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه داویانه‌ته پاڵ رۆژنامه كوردیه‌كان و به‌بیانوی جیاواز رێگیریان لێكردون.
بۆیه به‌شێك له كێشه‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی رۆژنامه‌وانی كوردی ریشه‌یه‌كی مێژووی هه‌یه و ههرسهردهمه و به‌جۆرێك كێشه و به‌ربه‌ست بۆ رۆژنامه‌وانی كوردی دروستكراوه.
رۆژنامه‌ی كوردستان
له 22-4-1898، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی (كوردستان)، له‌لایه‌ن میقداد بهدرخانو عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانی برا یه‌وه ده‌رچوه، یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌چاپخانه‌ی دار ئه‌لهلال له‌قاهیره، به‌یارمه‌تی نوسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب (جۆرجی زێدان) چاپكراوه، رۆژنامه‌كه ته‌نیا 31 ژماره‌ی له‌پێنج وڵات و شوێنی جیاواز تاكو رۆژی 14ی 4ی 1902 به‌چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ لێده‌رچووه. له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا، ناوی ڕۆژنامهكهو خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌كه به رێنوسێكی گه‌وره نوسراوه‌و له‌گه‌ڵ ئاماژه كردن به به‌رواری ده‌رچوونی هه‌ر ژماریه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دروشمی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه (كوردان راپه‌رین به‌رپابكه‌ن و هونه‌ر و زانست فێر بن) بووه و به‌و دروشمه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له‌رۆژنامه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ده‌بی، مێژوویی، سیاسی و رووناكبیری ئه‌و سه‌رده‌مه له‌خۆده‌گرێت. به‌زمانی كوردی كرمانجی سه‌روو بابه‌ته‌كانی نووسراوه‌و دوای چاپكردنیشی له رێگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریاوه گه‌یشتوه‌ته كوردستان و به‌سه‌ر خوێنهرندا دابه‌شكراوه. هه‌روه‌ك له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه نوسراوه “هه‌ر جاره‌ی دوو هه‌زار تیراژی لێ بنێردرێت بۆ كوردستان و به‌بێ پاره و به خۆڕایی بدرێته خه‌ڵكی”.
كورته‌یه‌ك له مێژووی چاپ و رۆژنامه‌كانی جیهان
به‌رله‌وه‌ی باس له یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی بكه‌ی بۆ به‌رچاورونی پێویسته كورته‌یه‌ك له سه‌ره‌تای ده‌رچونی رۆژنامه‌كانی جیهان باسبكه‌ین.
یه‌كه‌مین جار چینی و رۆمانیه‌كان رۆژنامه‌یان ده‌ركردوه‌و مێژوه‌كه‌ی بۆ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا له جۆری ده‌ستنوس و له‌سه‌رپێستی ئاژه‌ڵان نوسیویانه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی چاپكراو به شێوه مۆدێرنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زانای ئه‌ڵمانی گۆته‌نبه‌رگ له ساڵی ١٤٣٦، چاپی داهێنا.
دواتر له‌ساڵی ١٦٠٥، رۆژنامه له هۆڵه‌ندا ده‌رچو، له‌ساڵی ١٦١٥، رۆژنامه‌ی (فرانكفۆرته‌ر ژۆرناڵ) له ئه‌لمانیا ده‌رچوه، له‌ساڵی ١٦٣١، له‌فه‌ره‌نسا ده‌رچو، دواتریش له به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌رچوو، كه زۆرینه‌یان له لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كران.
هه‌روه‌ها له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان و وڵاته ئیسلامیه‌كان پێش كورده‌كان رۆژنامه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مین ده‌زگای چاپ، زانایه‌كی جوله‌كه له ساڵی ١٥٤٦، هێناویه‌تیه توركیا و ته‌ورات وكتێبه ئاینیهكانیانی پێ چاچكردوه، روسه‌كانیش له ساڵی ١٦١١، چاپخانه‌یان بردوه‌ته ئێران. به‌ڵام یه‌كه‌مین رۆژنامه به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌ساڵانی ١٧٩٨، بۆ ١٨٠١، به‌ناوی (ئه‌ل ته‌نبیه)له وڵاتی میسر له‌لایه‌ن ناپلیۆن پۆناپارتی ئیمپراتۆری فه‌ره‌نسا چاپكراوه ، ئه‌مه‌ش كاتێك ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد و چاپخانه‌ی له‌گه‌ل خۆی هێنابو.
یه‌كه‌مین رۆژنامه به‌زمانی توركیش به‌ناوی (ته‌قویمی وه‌قایع) له‌ساڵی 183١، ده‌رچوه، یه‌كه‌مین رۆژنامه به‌زمانی فارسی له‌ئێراندا (كاغه‌ز ئه‌خبار) له 1851و یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ش له‌عیراقدا (زه‌ورا) له 1869 ده‌رچوه، كه هه‌رسێكیشیان به‌پێچه‌وانه‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان)ه‌وه، رۆژنامه‌ی ره‌سمی و زمانحاڵی ده‌سه‌ڵات بوون.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستان:
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی تاكه‌كه‌سی سه‌ربه‌خۆی كوردیه. بۆ ئه‌مه‌ش قوربانی زۆری داوه و توشی رێگیری و ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه. كه له چه‌ند شوێن و وڵاتی جیاواز چاپكراوه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی نه‌بووه ئه‌ركی ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك به‌زمانی كوردی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه میقداد به‌درخان، ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی كردووه و، ده‌ڵێت: «ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر گیرفانی خۆم ده‌رده‌كه‌م».
ئامانجی رۆژنامه‌كه خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، رۆشنبیری، پاراستنی شوناس‌و زمان‌و كولتووری كوردی بوه. له‌مه‌وه سه‌ره‌تای هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیری خه‌ڵكی ده‌ستی پێكرد. هه‌روه‌ك له وتارێكی دیكه‌ی میقداد به‌درخاندا هاتوه و نوسیویه‌تی:
“ئه‌م رۆژنامه‌یه‌م ناوناوه كوردستان و تیایدا زانست و هۆشیاری بۆ مرۆڤی كورد بڵاوده‌كه‌ینه‌وه تاكورد بزانێت شهڕوشۆڕهكان له‌كوێ ڕوو ده‌ده‌ن، وڵاته زلهێزه‌كان چ نه‌خشه‌یه‌كیان هه‌یه؟ كارووباری بازرگانی چۆن بهرێوهدهڕوا، كاری باش له‌كوێ ده‌كرێ”.
بهچاپكردنی رۆژنامه‌كه، له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه، شان به‌شانی گه‌لانی دیكه و كاركردن له‌خه‌باتی شه‌ڕه‌وه بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ستی پێكرد و گۆڕانكاری به‌دوای خۆیدا هێنا. رۆژنامه‌كه توانی زمانی كوردی لهقسهكردنهوه بگۆڕێت بۆ زمانی نووسین، به‌مجۆره به‌شێك له به‌رهه‌می شاعیرانی كورد، لهونبوونو له‌ناوچوون بپارێزێت. كه بۆ یه‌كه‌مجار دیوانی “مهمو زین”ی ئه‌حمه‌دی خانی و شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی شاعیرانی بڵاوكرده‌وه و وه‌ك ئه‌رشیفێك بۆ مێژوو هێشته‌وه.
ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان كردی له رووی سه‌ربه‌خۆی و داواكردنی مافی كورد، بو به سه‌رقافڵه‌ی رۆژنامه‌وانی كوردی، كه تاكو دواتر ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه‌ی دیكه ده‌رده‌چون به سه‌ربه‌خۆیی كاریان ده‌كرد.
دوای تێپه‌ڕبونی (١٠)ساڵ خولی دوه‌می رۆژنامه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن سوره‌یا به‌درخان له‌ساڵی ١٩٠٨ له ئیسته‌نبوڵ چاپكرا، هه‌روه‌ها له‌وشاره‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ڕۆشنبیرانی كورد ڕێكخراوی (كرد تعاون وترقی جمعیتی)یان دامه‌زراند و ڕۆژنامه‌ی (كرد تعاون وترقی غزته سی )یان له 22تشرینی دووه‌می ١٩٠٨ ده‌ركرد. دوای ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی (هێڤی)له‌ئه‌سته‌نبوڵ له 1913دامه‌زرا .ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش هه‌ردوو گۆڤاری( روژی كورد)و(هه‌تاوی كورد) یان ده‌ركرد. ئه‌مانه و چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار ده‌رچون كه تیایدا كاریان بۆ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی و رۆشنبیری خه‌ڵكی ده‌كرد.
باسكردن له ورده‌كاری مێژووی رۆژنامه‌وانی كوردی و لایه‌نه جیاوازه‌كانی كار و مه‌ودای زۆری ده‌وێت، به‌ڵام به‌كورتی باس له هه‌ندێك لایه‌نی ره‌وشی رۆژنامه‌وانی كوردستانی باشوردهكهین. به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا زۆرینه‌ی میدیای كوردی له‌م به‌شه‌ی كوردستان ده‌رده‌چێت و زۆرترین قسه له‌باره‌ی میدیای ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانه‌وه‌یه.
بانكی كورد:
له‌خاكی باشوری كوردستان یاخود ئه‌وه‌ی دوای ساڵی ١٩٢١ به (كوردستانی عێراق)، ناوده‌هێنرێت، ده‌رچونی یه‌كه‌م رۆژنامه و گۆڤار به زمانی كوردی بۆ پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش به‌ده‌ركردنی گۆڤاری (بانكی كورد)، كه جه‌مال بابان سه‌رنوسه‌ری بوه‌و، له 8/ 2 / 1914یه‌كه‌م ژماره‌ی له به‌غداد چاپكراوه ، رۆژنامه‌كه به‌دواداچونی بۆ كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كردوه، هه‌رچۆنێك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند ژماره كهمهیدا گرنگی خۆی هه‌یه وكاریگهربوه بۆ هۆشیاری خه‌ڵكی له‌لایه‌نی زانست و په‌روه‌رده‌وه به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كه‌وه، رۆژنامه‌كه وه‌ستا و ته‌نیا (5) پێنج ژماره‌ی ده‌رچوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆ ئه‌ركی سه‌ربازی و رۆشتن بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت.
رۆژنامه‌وانی كوردی سه‌رده‌می ئینگلیزه‌كان:
له‌دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه له ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه بۆ به‌ریتانیا، گۆڕانكاری له لایه‌نی رۆشنبیری و ئینتیمای ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌یدابو، چونكه له‌ماوه‌ی 14ساڵی فه‌رمانڕه‌وایی ئیگلیز له عێراق، واته له ساڵی ١٩١٨ بۆ ١٩٣٢، زیاتر له 200ڕۆژنامه‌و گۆڤار ده‌رچوه، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا (٦)شه‌ش رۆژنامه و گۆڤاریان به‌زمانی كوردی بوه. دوو له‌دیارترین ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ش “تێگه‌یشتنی ڕاستی” و “پێشكه‌وتن”ه كه ئامانجی به‌ریتانیا، سه‌رنج و هه‌ستی كورد بۆ لای خۆی راكێشێت و ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كانی به‌دناو و خراپبكات.
ئینگلیزه‌كان هه‌وڵیان ئه‌دا هه‌ستی ئاینی خه‌ڵكی بجوڵێنن و وایان لێ بكه‌ن تورك به‌دوژمن و ئینگلیز به دۆستی ئیسلام بزانن. له هه‌ندێك رووداودا راستیه‌كانیان شێواندوه و روداوێكیان دروستكردوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت. وه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری سۆشیالیزمی ڕوسیا و خستنه‌ڕووی داتا و زانیاری ناڕاست.
(تێگه‌شتنی ڕاستی) یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌یه‌كی كانوونی دوومی 1918 له به‌غداد له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیاوه ده‌رچوه، كهڕۆژنامهیهكی (ئه‌ده‌بی،كۆمه‌ڵاتی ،وێژیی ،ڕامیاری)هه‌فتانه بو،كه 67ژماره‌ی چاپكراوه‌و كۆتا ژماره‌شی له 27كانوونی دووه‌می 1919بوه.
ڕۆژنامه‌ی تێگه‌یشتنی ڕاستی، كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ و جیاوازی له گه‌ل ڕۆژنامه‌كانی پێش خۆی هه‌یه، وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردیه ئاگاداری و پڕوپاگه‌نده‌ی بازرگانی بڵاوكردوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردیه ڕیپۆرتاژو چاوپێكه‌وتنی بڵاوكردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌یه وێنه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ( پێشكه‌وتن)، ئه‌م رۆژنامه‌یه ژماره‌ی یه‌كه‌می له 29نیسانی 1920 بڵاوكراوه‌ته‌وه دوا ژماره‌شی كه ژماره 118یه، له27ته‌مموزی 1922 بڵاوكراوه‌ته‌وه ، یه‌كه‌م رۆژنامه‌یه له شاری سلێمانی ده‌رچوه، كه له‌لایه‌ن حاكمی ئه‌وكاتی شاره‌كه (مێجه‌ر سۆن. سه‌رپه‌رشتی كراوه، به‌ڵام یههۆی كشانه‌وه‌ی ئینگلیز له‌شاری سلێمانی دوای مانگێگ رۆژنامه‌كه راگیرا.
رۆژنامه‌كانی سه‌رده‌می حوكمی شێخ مه‌حمود
ئینگلیزه‌كان كاروباری سلێمانیان ته‌سلیمی شێخ مه‌حمودی حه‌فید كرد، له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود، چه‌ند رۆژنامه و گۆڤارێك ده‌رچون و ڕۆژنامه‌وانی له‌ژێر حوكمڕانی كوردی ده‌ستی پێكرد.
بانكی كوردستان، له2/ 6/ 1922، به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 14ژماره‌ی ده‌رچوه و ئامانجی ڕۆژنامه‌كه، خه‌ڵك هانبدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد، كه زۆرجار باسكردنی كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵیان كردوه، له‌مه‌وه توانی جوڵه‌یه‌ك به بزاڤی ڕۆشنبیری كوردی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بدات. هه‌ر له‌ڕۆژنامه‌كانی سه‌رده‌می حوكمڕانی شێخ مه‌حمود، چه‌ند رۆژنامه و گۆڤارێكی دیكه ده‌رچوو، وه‌ك (ڕۆژی كوردستان) له 1922، (بانگی هه‌ق)له ساڵی 1923و (ئومێدی ئیستیقلال)هه‌ر له‌ساڵی 1923.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بوون، سیمایی نه‌ته‌وه‌ی وئاینی پێوه دیاره.
له‌دوای حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی تر ده‌رچووه وه‌كو (ژیانه‌وه)له1924،(دیاری كوردستان)له 1925،(ژیان)له 1926،رۆژنامه‌ی (زاری كرمانجی) له‌سالی 1926-1932 و (په‌یژه)له‌ساڵی 1927.
چاپخانه له كوردستان:
پێویسته له‌پاڵ ئه‌و به‌ره‌و پێشچونه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی گرنگی و ڕۆڵی چاپخانهكانیش كه له‌گه‌شه‌كردنی ڕۆژنامه‌وانیی كوردیدا بخه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م چاپخانه‌ی كوردی،به‌ناوی چاپخانه‌ی (كوردستان)، له‌لایه‌ن (حسێن حوزنی موكریانی)ه‌وه، له‌ساڵی 1915له‌شاری (حه‌ڵه‌ب)ی سوریا دایمه‌زراندوه‌و له1925 هیناویهتیه شاری (ڕه‌واندز)، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی ١٩٢١، چاپخانه هه‌بوه وه‌ك چاپخانه‌ی (ژین)كه له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه هێنرایه سلێمانی دواتریش چاپخانه‌كانی (كامه‌ران و ڕاپه‌ڕین)،هه‌ر له‌شاری سلێمانی بون. له‌شاری هه‌ولێریش (صلاح ا‌لدین) و له‌كه‌ركوكیش(البلادیه و عه‌صری).ئه‌مانه‌و چه‌ندین چاپخانه‌ی تر له‌كوردستانی عێراقی ئه‌وكاته هه‌بوون. به‌ڵام گرنگی چاپخانه‌كه‌ی حوسێن موكوریانی له‌وه‌دایه بۆ یه‌كه‌مجار پیته كوردیه‌كانی به‌كارهێناوه.
سه‌رده‌می رۆژنامه‌وانی بیستراو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ده‌یه‌ی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردو رێگیری و فشاری زۆر بۆ سه‌ر رۆژنامهكوردیهكان هه‌بو، به‌ڵام به‌رده‌وامی به‌و كاروانه دراوه .
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا رۆژنامه‌وانی بیستراو ده‌ستی پێكرد، به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردی رادیۆی به‌غدا، له 19/تشرینی دووه‌می 1939 .
به كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه زمانی كوردی بۆ یه‌كه‌مجار له نووسین و خوێندنه‌وه ده‌بێته زمانی په‌خشی رادیۆیی.
ماوه‌ی په‌خشه‌كه‌ی (10تا15) ده‌قیقه بووه. هه‌روه‌ها رادیۆی كوردستان له یافا، به‌شی كوردی رادیۆكه له‌لایه‌ن (گۆرانی شاعیر‌و ره‌فیق چالاك). بهڕێوهبردهبرا، رادیۆكه به‌ناوی (ئێزگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیك) بووه. له ئابی 1942 ده‌ستی به په‌خشكردووه تاكو ساڵی 1944 په‌خشی به زمانی كوردی هه‌بوو. رادیۆی كوردستان له مه‌هاباد.
له ساڵی 1946، له‌شاری مه‌هاباد دامه‌زراوه، به‌ڵام به‌ڕووخانی كۆماری مه‌هاباد، ئێزگه‌كه نه‌ما. دوای ئه‌مانه‌ش چه‌ندین به‌ش لهرادیۆكانی دیكه دامه‌زران وه‌ك؛ به‌شی كوردی له رادیۆی قاهیره، ئێزگه‌ی كوردی له یه‌ریڤان/ 1953 ، ئه‌مه‌ش بوه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به دامه‌زراندنی رادیۆ ودهستكردنی په‌خش به‌زمانی كوردی.
هه‌ر له‌ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار ده‌رچون كهبهههمویانهوه كاریان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌لك وباس له سته‌می هێزه‌كانی دهسهلاتكردوه، هه‌ر له‌م ساڵانه‌دا (ڕۆژنامه‌وانی نهێنی). كوردی ده‌ركه‌وت، ئه‌و ڕۆژنامانهیه به‌نهێنی چاپده‌كرێت و به‌نهێنی بڵاوده‌كرێته‌وه،یان به‌ئاشكرا چاپده‌كرێت و به‌نهێنی بڵاوده‌كرێته‌وه یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و جۆره چاپهمهنیانهیهكه مۆڵه‌تیان نه‌بوه.
هه‌ر له كۆتایی سیه‌كان گۆڤاری (گه‌لاوێژ)له‌ساڵی 1939تا ١٩٤٩ ده‌رچوه، ڕۆژنامه‌ی (ژین)یش له 1939له‌لایه‌ن (پیره‌مێردی) ی شاعیره‌وه ده‌رچووه ،كه درێژه‌پێده‌ری ڕۆژنامه‌ی (ژیان)بوو.چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردو، قۆناغێكی سه‌خت و پڕكێشهبوه بۆ رۆژنامه‌وانی كوردی، به‌جۆرێك تاكو ده‌رچونی گۆڤاری(نزار)له1948، له‌لایه‌ن (عه‌لائه‌دین سه‌جادی)یه‌وه هیچ رۆژنامه وگۆڤارێكی نوێ ده‌رنه‌چوه.
نزار 22ژماره‌ی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆتا ژماره‌ی له15شوباتی1949 چاپكراوه. له‌ساڵانی دواتریش هه‌تاكو شۆڕشی ١٤ ته‌موز ره‌وشی رۆژنامه‌وانی كورد له‌ئاستێكی خراپدابو كه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق، له‌ساڵی ١٩٢١بۆ ١٩٥٨، گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی كوردی به‌شێك بوه له بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد‌و به‌توندی به‌واقیعی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه گرێدراوه…هه‌مان وتاری سیاسه‌تی كوردی تیا به‌رجه‌سته‌بوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م قۆناغه گرنگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی به‌ڵام هه‌رزوو ده‌ست كراوه به ڕێگرتن و ئازاردانی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 1932 هێزه‌كانی ئینگلیز عێراقیان به‌جێهێشت و به‌ناو سه‌ربه‌خۆیی به وڵات به‌خشرا كه‌چی ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ریی عێراقدا نه‌هات ، ڕۆژنامه‌وانیی كوردی وه‌كو پێشتر به زه‌حمه‌ت ده‌رده‌كرا .
رۆژنامه كوردیه‌كان له‌به‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌دۆخی خراپی ژیانی خه‌ڵكی و هه‌لوێستی سیاسیان داده‌خران، بۆنمونه گۆڤاری (ڕوناكی) كه له‌هه‌ولێر ده‌رچوه له‌ساڵی 1936دا ڕه‌خنه‌ی له‌نه‌بونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه گرتوه، كه‌چی ڕۆژنامه‌كه داخرا، زاری كرمانجی كه گۆڤارێكی ئازاد وخاوه‌ن هه‌ڵوێست بوه و داكۆكی لهبهرژهوهندیهكانی كورد ده‌كرد ، هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش له سالی١٩٣٢داخرا.
له‌كۆتایی ساڵی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌تایبه‌ت له‌كاتی به‌ستنی (په‌یمانی به‌غداد)ه‌وه سه‌خت و ناله‌بارترین قۆناغ له‌ژیانی ڕۆژنامه‌نوسی هه‌موو عێراقدا ده‌ستی پێكرد وه گه‌وره‌ترین قوربانی ڕۆژنامه‌نوسی كوردی له‌و ساڵانه‌دا داخستنی گۆڤاری (گه‌لاوێژ) بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رده‌وام فشار ده‌خرایه سه‌ر نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسه‌كان، وه‌ك دروستكردنی چه‌ندین تۆمه‌ت بۆ پیره‌مێردی شاعیر تاكو له10ئازاری 1939ڕۆژنامهمهی (ژیان) داخرا.
له‌م بارودۆخه‌دا ڕۆژنامه‌وانی كوردی بێ دهنگكرا، به‌ڵام میدیایه‌كی ئه‌هلی و سهربهخۆبوه هه‌تاكو شۆڕشی 14ته‌مموزی 1958، كه رژێمی پاشایه‌تی كۆتایی هات و كۆماری شوێنی گرته‌وه. له‌مه‌وه میدیای حیزبی له كوردستان ده‌ستی پێكرد.
له‌دوای ئه‌م شۆڕشه قۆناغێكی نوێ له ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستی پێكرد چونكه سهربهستیهكی زیاتر و زه‌مینه‌یه‌كی باشتری ڕه‌خساو ده‌رگایه‌كی فراوان بۆ ڕۆشنبیری كورد كرایه‌وه .بۆ گرنگی دان به‌م بواره چه‌ندین، گۆڤار‌و ڕۆژنامه ده‌ركرا، كه ژماره‌یان زیاتر له20 رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌بوو .
رۆژنامه‌وانی كوردی دوای ١٩٥٨
له ساڵی 1958 به دواوه چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار ده‌كران، له‌وانه؛ گۆڤاری (بڵێسه) 1958،گۆڤاری (نه‌ورۆز) 1959،ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) 1959،گۆڤاری (هیوای كوردستان) 1959 ، له‌ساڵانی شه‌سته‌كان به‌دواوه‌ش ڕۆژنامه‌ی دیكه ده‌ركه‌وتوون كهگرێدراوی بارودۆخی ئهوسهردهمهبوون ، له‌وانه ڕۆژنامه‌ی (بڕوا) 1960، ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) 1962،ڕۆژنامه‌ی (برایه‌تی) 1967، گۆڤاری (ڕزگاری) 1969،ڕۆژنامه‌ی (هاوكاری) 1970،ڕۆژنامه‌ی (برایه‌تی) 1971،گۆڤاری (نوسه‌رانی كورد) 1971 ،گۆڤاری (كولیجی ئه‌ده‌بیات) 1972،گۆڤاری (كۆڕی زانیاری كورد) 1973، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی له‌دوای شوڕشی 14 گه‌لاوێژ به‌دواوه ده‌رچوون ته‌نها چه‌ند ژماره‌یه‌كیان ده‌رچوه ، له‌دوای له‌ناوچونی شۆڕشه‌وه سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌كانیش ده‌وه‌ستن .
به‌یانامه‌ی 19حوزه‌یرانی 1966 كه تیایدا هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه هه‌بوو چاره‌سه‌ر كرا، یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی به‌یاننامه‌كه مافی ڕۆشنبیری بوو كه تیایدا مافی خوێندن چه‌سپێنرا.
دوای هاتنه سه‌ر حوكمی به‌عسیه‌كان چه‌ند بڕیاریان بۆخوێندنی كوردی ده‌ركرد، كه به‌ده‌ركردنی به‌یانامه‌یه‌ك هه‌ندێك مافی ڕۆشنبیری تێدابوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد دواتر رێگا به‌ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌یه‌ك درا.
دوابه‌دوای ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌ی 11ئازاری 1970 گه‌لێك هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه نراوه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی بڵاوكراوه‌كان كه‌مبوون، به‌ڵام له‌ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه زۆر جیاواز بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو.
به‌مه‌ش قۆناغێكی نوێ بۆ رۆژنامه‌وانی كورد هاته ئاراوه كه ماوه‌ی نێوان 1970_1974 به‌باشترین ساڵانی ڕۆژنامه‌نوسیی كوردی بوه له‌عێراقدا، به‌ڵام ئه‌م گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه حكومه‌تی عێراقی به‌ئاسانی قبوڵی نه‌ده‌كرد و به‌رده‌وام ڕۆژنامه‌كان له‌ژێر سانسۆردابوون چونكه هه‌ر حكومه‌تێك كه ده‌ست بهكاردهبوو به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یاسای چاپه‌مه‌نی ده‌گۆڕی و یاسایه‌كی نوێی ده‌رده‌كرد. به‌م هۆیه‌وه مۆڵه‌تی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ داوای مۆڵه‌ت بكه‌ن و بیانخه‌نه ژێر فشار.
رۆژنامه‌وانی كوردی له‌دوای راپه‌ڕینی ١٩٩١
له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئومێدیان به پاشهرۆژێكی باش هه‌بو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێچه‌وانه‌ی ئومێدی خه‌ڵكی كاری كرد، له‌م نێواندهشدا كایه‌ی رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕین كرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حیزب.
ئه‌و نوسه‌ره‌ی گه‌نده‌لی ئاشكرابكردایه و دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بوه‌ستایه‌ته‌وه ئاسته‌نگ و گرفتیان بۆ دروست ده‌كرا. له‌هه‌مان كات ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له میدیا‌و راگهیهنكاری حیزبی سه‌ری هه‌لدا.
دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی كوردستان، یاسای چاپه‌مه‌نیه‌كان ده‌ركرا، وه‌ك یاسای ژماره (10) له‌ساڵی 1993 كه له مادده‌ی دووه‌می یاساكه‌دا ده‌ڵێت”چاودێری ناخرێته سه‌ر چاپه‌مه‌نی و هه‌رهاوڵاتیه‌ك سه‌ربه‌سته له‌ده‌ركردنی هه‌ر چاپكراوێكدا، واته هه‌ر بڵاوكراوه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ك.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌لێشاو چاپكراو و بڵاوكراوه ده‌ركران، به‌جۆرێك ئه‌م زۆر وبۆریه بێ سهروبهرهییهكی پێوه دیاربوو، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌چه‌ندایه‌تی ئه‌درا ئه‌وه‌نده گرنگی به چۆنایه‌تی نه‌ئه‌درا،چونكه له‌ماوه‌ی ساڵی 1991تا 1997 له هه‌رێمی كوردستان529ڕۆژنامه‌و گۆڤاردهرچوه.
له‌نێو ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی میدیای كوردیدا، قۆناغی رۆژنامه‌وانی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ری هه‌ڵدا كه به ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان ده‌ست پێده‌كات دواتریش له‌ساڵی ١٩٩٤ بۆ یه‌كه‌مجار كه‌نالی ئاسمانی (مه‌دتیڤی)، ده‌ستی به په‌خشكرد، له‌ساڵی ١٩٩٩، كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردستان تیڤی)و له‌ساڵی ٢٠٠٠ كه‌ناڵی كوردسات دامه‌زران.
دواتریش چه‌ندین كه‌ناڵی دیكه دامه‌زرا و له‌ساڵی ٢٠٠٩ كه‌ناڵی ئاسمانی KNN وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ره‌خنه‌گر ده‌ستی به په‌خشكرد.
تایبهمهندیهكانی میدیا حیزبیه‌كانی دوای راپه‌ڕین
زۆرینه‌ی ئه‌م مییایانه، سهربهحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن ، یان سێبه‌رو نزیك له‌وان بون و له‌كاتی جیاواز و موبهڕیریان بۆ كهموكورتیهكانیان هێناوه‌ته‌وه و به‌سه‌رچه‌ند به‌ره‌یه‌كدا دابه‌شبون.
له‌نیسانی ساڵی 1994، شه‌ڕی ناوخۆ سه‌ریهه‌ڵدا، كه بوه هۆی دابه‌شكردنی سه‌رجه‌م دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌نێوانیان ئه‌م دابه‌شبون و لهتبونه چاپه‌مه‌نی و ڕۆژنامهكانیشی گرته‌وه، به جۆرێك كه‌مترین ڕۆژنامه‌و گۆڤارێكی ئازاد له‌و ساڵانه‌دا ده‌رچووه و ئازادی ڕادهریڕین له‌ئاستی نهبووندابوه، .هه‌رله‌م ماوه‌دا ڕۆژنامه‌ی زه‌رد ده‌ركه‌وت و هێرشكردنه سه‌ر یه‌ك و خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕ لهڕاگهیانهكاندا گه‌شه‌ی سه‌ند و، قۆناغێكی شه‌ڕه جنێو و وشه‌ی نه‌شیاویان هێنایه ناو میدیای كوردی.
میدیای حزبی له‌كوردستان زیاتر ئیشی لهسهرتۆخكردنهوهی حزبایه‌تی و به‌پیرۆزكردنی مێژووی حزب كردووه.
حزبه كوردستانییه‌كان، راگه‌یاندنیان بۆ ئه‌وه دروستكرد بیكه‌نه مینبه‌ری پڕوپاگه‌نده بۆ خۆیان، ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ لای ئه‌وان ده‌ركردنی رۆژنامه، یان كردنه‌وه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن ئامانجی سیاسیی و حزبایه‌تی به‌دواوه‌یه، كه تا ئێستا وه‌ك پێویست نه‌یتوانیووه دهستكراوهبێ و له ئاست خواست وداواكاری خه‌ڵكدا بێت.
به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه، میدیای حزبی ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می پاراستنی پێگه‌ی حزب دابووه، نیوو ئه‌وه‌نده له خه‌می ئێش و ئازاری خه‌ڵكی كوردستان دانه‌بووه.
بۆیه بۆ په‌یدابونی میدیا‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، كه ده‌ربڕی خه‌می خه‌لكی كوردستان بێت، له‌ساڵی 2000به‌دواوه ده‌ست پێده‌كات.
ساڵی ٢٠٠٠ و سه‌رده‌می میدیای ئه‌هلی
ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) به‌یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ئازادی ئه‌هلی دوای ڕاپه‌ڕین داده‌نرێت،. له ٥-١١- 2000 ژماره (صفری)ده‌رچوه.
له‌دوای ساڵی 2000وه ئازادی ڕۆژنامه‌وانی به‌رده‌وام گه‌شه‌ی كردوه، دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له2003 دا ئه‌م پانتاییه زیاتر بوو.
گه‌لی كوردستان به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا كرایه‌وه و په‌یدابونی چاو‌دێر و ڕێكخراوی بیانی تایبه‌ت مافه‌كانی مرۆڤ و ڕِێكخراوهكانی به‌رگریگرتن له‌ڕۆژنامه‌نوسان كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌هلی به‌ره‌و پێشبرد.
له‌هه‌مانكاتدا باشبونی ژیانی خه‌ڵكی له ڕووی ئابوریه‌وه وای كرد خه‌ڵك بتوانن روو له خوێندنه‌وه و گرنگیدان به رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كان بده‌ن.
هه‌روه‌ها په‌یدابوونی گازنده‌و ناڕه‌زای ده‌ربڕین و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری سیاسی خه‌ڵك و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵات هانده‌رێكی دیكه بره‌و په‌یدا كردنی رۆژنامه‌وانی ئه‌هلی بوو.
ئه‌م دۆخه ڕێگه‌ی خۆشكرد به ده‌نگوڕه‌نگی جیاواز و ده‌ركردنی بڵاوكراوه و چاپه‌مه‌نی ئازاد. هه‌رله‌م ساڵانه‌شدا گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)ده‌رچوون.
كه زیاتر رێگه‌ی بۆ ئازادی رادهربهڕین خۆشكرد. هه‌ر ئه‌م جۆره میدیایه رێگه‌ی خۆشكرد بۆ دروستبونی حیزبی ئۆپۆزسیۆن و و قۆناغێكی نوێ له حیزبایه‌تی كوردی دروست بو.
له‌م دۆخه‌دا به‌رده‌وام لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه ناو به‌ناو رێگیریی له میدیای ئه‌هلی كراوه، چه‌ندین جار رۆژنامه‌نوسان ئه‌شكه‌نجه و زیندانی ده‌كران، له‌مه‌ش قورس‌تر چه‌ندین رۆژنامه‌نوس له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم شه‌هیدكران و تاكو ئێستاش ئه‌نجامده‌رانیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه و كه‌یسه‌كانیان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، میدیای كوردی و به‌تایبه‌تی میدیای ئازاد و ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار كه سه‌ره‌كیترینیان بار‌و دۆخی ئابوری و ده‌ستوره‌دانی حزبییه، له پاشه‌كشێ و خراپبوندایه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی میدیا ئه‌هلی و میدیای ئۆپۆزسیۆن
میدیای كوردی له هه‌ردوو رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی قهلهمبازێكی گه‌وره‌ی تێكه‌وت، به‌م پێیه كه‌ناڵگه‌لێكی زۆری رۆژنامه‌وانی له‌دایك بوون، چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆن و دواتریش ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی كه‌وتنه كار.
له‌ناو ئه‌مانه‌دا سه‌دان میدیای حیزبی هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كانی داوه و خه‌ڵكیان به‌ره‌و چه‌واشه‌كاری بردوه. بۆیه میدیای ئه‌هلی نه‌یتوانی به‌ته‌واوی په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
به‌شێك له‌مانه وه‌ك خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن وكاری بازرگانی له میدیای روانی و نه‌یانتوانی په‌ره به میدیاكانیان بده‌ن، كه نه‌بوونه‌ته به‌رهه‌مهێنی میدیایه‌كی ته‌ندروست و پڕۆفیشناڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا میدیای سێبه‌ر سه‌ریهه‌ڵدا و پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ ته‌رخانده‌كرێت، له‌مه‌وه حزبه‌كان هه‌ولی راكێشانی كه‌سانی ناو میدیا ئه‌هلی و موعارهزهكانیان دا بۆ ناو ئه جۆره میدیایانه، بۆیه له‌مه‌دا تاراده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوبون و زۆرێكیان لێ بێدهنگكرا.
هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و به‌ره‌وپێشچونی میدیای ئه‌لیكترۆنی كێشه‌ی بۆ میدیای ئه‌هلی دروستكردوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و راگه‌یاندنه كاریگه‌ری و رۆڵی هه‌بووه له بنیادنانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی وڵات، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و دواوه چوه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی مێژوی میدیای كوردی به چه‌ندین كۆسپ و له‌مپه‌ری ناو خۆیی و ده‌ره‌كیدا تێپه‌ڕیوه و ناتوانرێت ئه‌م مێژووه وه‌ك كۆمه‌ڵێك ساڵی یه‌ك به‌دوای یه‌ك ته‌ماشا بكرێت به‌ڵكو مێژوی رۆژنامه‌وانی كوردی مێژویه‌كی پچڕ پچڕه و له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ بونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆماڵی به‌ڵام كارێكی ئه‌و تۆ بۆ پێشخستنی رۆژنامه‌وانی كوردی نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كان.
• د.كه‌مال مهزههرئهحمهد: تێگه‌شتنی ڕاستی شوێنی لهڕۆژنامهوانی كوردیدا،چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد،به‌غداد،1978.
• نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین: به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین (چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی رۆژنامه‌وانی كوردی 1898-1958), كتێبی دووه‌م, به‌رگی یه‌كه‌م، به‌یروت، لوبنان، 2013.
• فاروق عه‌لی عومه‌ر : ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌عێراقدا، وه‌رگێڕانی. تاریق كارێزی، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی،هه‌ولێر،2001.
• عبدوللله زه‌نگه‌نه: ِۆژنامهنوسی كوردی له‌كوردستانی عێراق دوای ڕاپه‌ڕین،چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ،هه‌ولێر،1998.
• نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین : چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی ڕۆژنامه‌وانی كوردی ،دهزكای چاپی سه‌رده‌م ،سلێمانی،2006.
• سمكۆ جه‌باری : كۆی به‌رهه‌مه كوردییه‌كانی نوسه‌ری شه‌هید جه‌بار جه‌باری ،به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاپ وبڵاوكردنه‌وه، سلێمانی ،2004.
• جمال خزنه‌دار : ڕابه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن، به‌غداد ،1973.
• د.فه‌رهاد پیرباڵ : چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌باره‌ی مێژووی ڕۆژنامه‌نوسی كوردی، ده‌زگای چاپی سه‌رده‌م، سلێمانی ،2007.
• نزار جرجیس علی : حرب الكلمه، مگبعه وزاره الپقافه،أربیل،1998.
• د.كه‌مال سعدی : چوارچێوه‌ی یاسایی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستانی عێراقدا،ده‌زگای چاپی ئاراس ،هه‌ولێر ، 2006.
• د.ئیسماعیل ئیبراهیم سه‌عید: ئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌نوسی كوردیی به‌غدا1970-1974 قۆناغێكی نوێ ،ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی،2005.
• هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر حسێن : چه‌شنه ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌ژیان و ژین‌دا،بنكه‌ی ژین،سلێمانی ،2007.
• هۆگر تاهیر تۆفیق : رۆلێ رۆژنامهگهریاكوردی دپێشڤهبرنا هزرا نه‌ته‌وه‌یی یا كوردیدا1898-1902،وه‌رگێڕانی.محسن عبدالرحمن،ده‌زگای سپیرێز،دهۆك،2006.
• شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س : ئیتیك له ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا ، ده‌زگای چاپی سه‌رده‌م ، سلێمانی ، 2005 .
• هێرش ڕه‌سوڵ : ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی له‌باشوری كوردستان 1994-2002،چاپخانه‌ی ڕوون،سلێمانی ،2006