ئیحسان عوسمان
ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی نۆزده سه‌ده‌ی له‌دایكبوونی ئایدیۆلۆژیا و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستیش سه‌رده‌می ته‌شه‌نه‌كردنی كۆمه‌ڵێك ئایدیۆلۆژیای سه‌خت دژ به‌یه‌كتر بووبن، ئه‌وا له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بانگه‌شه‌ی به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌می ئه‌م دیارده ته‌مه‌ن كورته بهرگوێدهكهوێت. هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌دا زیاتر به‌ندبووه به تێگه‌یشتن لێی. كه‌سانێك هه‌بوون كه ئایدیۆلۆژیایان به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ڵاكانی مێژوو زانیوه و هه‌یشبوون كه وه‌ك “شر لابد منه” حیسابیان بۆكردووه، به‌ڵام كهمیشنهبوون ئه‌وانه‌ی ئایدیۆلۆژیایان به پێویستترین شت بۆ تێگه‌یشتنی مرۆڤ له خۆی و ده‌وروبه‌ری زانیوه و نه‌یانتوانیوه به‌بێ چاویلكه‌ی ئایدیۆلۆژیا هیچ شتێك ببین و بخوێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌مبن ئه‌وانه‌ی كه پشتیان دابێته به‌ر دیواری ئایدیۆلۆژیا، ئه‌وا ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه سه‌رده‌می پڕۆژه گشتگیر و تۆتالیتێره‌كان به‌سه‌رچووه. روداوه‌كانی ده ساڵی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ندی و پۆلینكردنێكی نوێی جیهانی دوای جه‌نگی سارد دراون، باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستیه‌ن كه پڕۆژه گشتگیر و تۆتالیتێره‌كان، به رادیكال و رێفۆرمخوازیانهوه، هێشتا بێكه‌س نه‌كه‌وتوون و هه‌ڵگر و گوێگری زۆریان هه‌ن.
رێنیسانس وگۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سیاسی و فیكریه‌كانی دواتر، ژیانی تاك و كۆمه‌ڵی رۆژئاوایان تاڕاده‌یه‌كی زۆر له ده‌ستی خواكان ده‌رهێنا و مرۆڤیان دایه‌وه ده‌ست خۆی. سه‌ره‌نجام ده‌بوایه ئایینێكی مرۆكردیش جێی ئایینه كۆنه‌كه بگرێته‌وه و به‌هه‌مان كاركرد و میكانیزمه‌كان به‌ڵام روو له رووگه‌یه‌كی تر بکات، كه هه‌ر خودی مرۆڤ خۆی بوو. ئایدیۆلۆژیاكان ئه‌و ئایینه مرۆكردانهن، كه چه‌ندین حه‌زی ئه‌زه‌لیانه‌ی مرۆڤیان تێرده‌كه‌ن، هه‌ر بۆ نمونه حه‌زو مه‌یلی ئینتیما، گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌رجه‌عێكی دیار و یه‌كگرتوو (موحد) كه بتوانێ تهفسیرێكی مه‌عقولی بۆ ته‌واوی مه‌سه‌له‌كان و له ته‌واوی كایه‌كاندا پێبێت، حه‌زی نه‌مری و له‌وانه‌یش هه‌موویان گرنگتر حه‌زو مه‌یلی به موتڵهقكردن و پیرۆزكردن (ته‌قدیس). سه‌رده‌مێكی دوور‌و درێژ، ئه‌ركی تێركردنی ئه‌و حه‌زانه و چه‌ندانی تری له‌مجۆره له ئه‌ستۆی ئاییندا بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی خۆموختاری مرۆڤ بۆ خۆی، ئه‌و ئه‌ركه كه‌وته ئه‌ستۆی ئایدیۆلۆژیا، كه به‌پێی ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن كه‌س و چینی جیاجیاوه به‌رهه‌مده‌هێنرین و ده‌رخواردی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌درێن، یا راستتر بڵێین كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان ده‌رخوارد ده‌درێن. زۆر به راشكاوی ده‌توانین بڵێین ئایدیۆلۆژیا له غیابی ئاییندا و به هه‌مان میكانیزمه‌كانی ئه‌و جڵه‌وی مێژووی- ئه‌گه‌ر به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ مێژووی سه‌ردارێتی ئاییندا بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت- گرته‌ده‌ست و بۆ زیاتر له سه‌ده‌و نیوێك ئه‌و مێژووه‌ی به چه‌ندین ملیار كه‌سه‌وه به‌دوای خۆیدا پهلكێشكرد. ئێسته‌یش دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌نیو سه‌ده به‌دوای خوێندنی یه‌كه‌م فاتیحه‌ی مه‌رگیی، هێشتا ئایدیۆلۆژیا ته‌واو له په‌لوپۆ نه‌كه‌وتوه و ئه‌گه‌ر له گیاندانیشدا بێت ئه‌وا جوڵه‌یه‌كی هه‌ر له‌به‌ردا ماوه. (Daniel Bell: The End of Ideology)
دوای ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م سهدهونیوهدا به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاتن، هه‌ر له دوو جه‌نگه جیهانیه‌كه‌وه بگره تا شه‌ڕه ناوچه‌یی و هاوسێیی و براكوژیهكان، مرۆڤی خێر له ئایدیۆلۆژیا نه‌دیو ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌ت ده‌سبه‌رداری ئایدیۆلۆژیاش بووبێت ئه‌وا هێشتا ده‌سبه‌رداری ئه‌و حهزومهیلانه نه‌بووه كه وه‌ك پێداویستیه‌كی دانه‌بڕاوی وجودی هه‌م ئایدیۆلۆژیا و هه‌م ئایینیش خۆیان ده‌ناسێنن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه و له‌به‌ر ده‌ست و پێ سپیێتی گه‌لێك تاك و گروپ و كۆمه‌ڵگه، دیسانه‌وه په‌نا ده‌برێته‌وه به‌ر كۆنه ئاییـن، به‌ڵام به‌و جیاوازیه‌ی كه ئه‌مجاره‌یان چه‌ندین خاسیه‌تی له ئایدیۆلۆژیا به‌جێماو پاڵپشتی ئایین یا دروستتر بڵێین تێگه‌یشتنێك له تێگه‌یشتنه‌كانی ئایین ده‌كه‌ن و جوانتر ده‌یڕازێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئایین هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه دروستكه‌ری هه‌ستی ئینتیما، مه‌رجه‌عێكی دیار‌و زۆربه‌ی جارانیش زیندوو وبه‌رجه‌سته‌ی بۆ هه‌ڵگرانی پێناسهكردبێت و واده‌ی نه‌مری و به‌هه‌شتی پێدابن، هه‌روا دابه‌شكه‌ر و بڕیارده‌ری ته‌قدیس و به موتڵهقكردن بووبێت، ئه‌وا له‌سه‌رده‌می سه‌روه‌رێتی ئابوری و سیاسه‌تدا و به پێی رێخۆشكردنی پێشتری ئایدیۆلۆژیا، ههڵسوڕاندنێكی تایبه‌ت و له‌پێشدا بڕیاردراوی ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی ئه‌م دوانه‌یش ده‌گرێته ئه‌ستۆ و به‌و پێیه وه‌ك سیسته‌مێكی گشتگیر، سه‌رتاپاگیر و هه‌مووشت لهدهستهاتوو دێته مه‌یدان. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه دێت كه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئایین بۆ سه‌ره‌نجام و وه‌ك پاداشێكی ئه‌م ژیانه‌ی بڕیار دابوو له‌گه‌ڵ به دونیاییكردنی و سهكیولاریزهكردندا، ئه‌ویش داده‌به‌زێنرێته سه‌ر زه‌وی و ناو مێژوو و واده‌ی وه‌دیهاتنی له داهاتویه‌كی نزیك و هه‌ر له‌م ژیانه‌دا ده‌درێت. ئێسته‌یش دوای كۆتاییهاتنی جێنشینێتی ئایدیۆلۆژیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین، ئه‌م ئه‌ركه‌یش بۆ ئایین زیادبووه و ده‌بێ له‌ڕێی عهمهلیكردنی به‌رنامه سیاسی و ئابوریه‌كانی، كاروباری هه‌ڵسوڕاندنی ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی تاك و به كۆمه‌ڵی ئینسانه‌كان بگرێته ئه‌ستۆ.
به‌وپێیه ده‌توانین بڵێین، بزاڤه ئایینیه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌گشتی و بزاڤه ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی بزاڤی ئایینی به ئایدیۆلۆژیكراون. به‌ڵام ده‌كرێ زۆر جارانیش باس له بزاڤی ئایدیۆلۆژی جلی ئایین لهبهركردوو بكرێ.(Bassaam Tibi, Der religiöse Fundamentalismus. 1995 Wien)
ئه‌م دیارده‌یه باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ده‌كرێ له‌زۆر روه‌وه و به‌میتۆدی جیاجیا بخرێته به‌ر باس و توێژینه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێمه‌به‌ستی منه مامه‌ڵه‌ی تاكی ئیسلامی و بزاڤه ئیسلامییه‌كانه، یا باشتر بڵێم، عه‌قڵی ئیسلامیه له گه‌ڵ مێژوودا.
به‌ر له‌هه‌ر شتێكیش ده‌بێ ئه‌مه به خوێنه‌ری ئه‌م باسه‌ی رابگه‌یه‌نم كه مه‌به‌ست له عه‌قڵی ئیسلامی له‌م نووسینه‌دا، عه‌قڵێكه كه خۆی به جڵهوكێش و رێنوێنیكهری ئه‌و هێزه سیاسی- ئایدیۆلۆژییه ده‌زانێت كه به‌ناوی بێداری ئیسلامیه‌وه (الصحوە الاسلامیە) و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هه‌وڵی به ئیسلامیكردنهوهی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌دات. مه‌به‌ستم عه‌قڵی ئه‌و بزاڤه سیاسی- ئایینیه‌یه كه به‌ناوی ئیسلام و قوڕئانه‌وه ده‌یه‌وێ، جا چ به گووته بێت یا به كوته‌ك، سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلام بژیه‌نێته‌وه. كه‌واته مه‌به‌ست نه چه‌مكی قوڕئانی عه‌قڵه و نه ئه‌و عهقڵهیشه كه چه‌ندین سه‌ده پاڵپشت یا هاوشانی نه‌قل بووه (كه له ئوصول و كه‌لامی ئیسلامی‌دا به تێكسته مه‌رجه‌عیه‌كان واته قوڕئان و حه‌دیس ده‌گوترێت). مه‌به‌ستم ئه‌و عه‌قڵه‌یه كه بۆ نمونه له رێنوێنیه‌كانی حسن البنا و كتێبه‌كانی ابو الاعلی المودودی و محمد قگب و ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ی تقی ا‌لدین النبهانی دا مرۆڤ و جیهان و مێژوو لێكده‌داته‌وه.
***
ئه‌م بۆچوونه‌ی بسام گیبی تا رادده‌یه‌كی زۆر به دروست ده‌زانم، كه پێیوایه بزاڤه ئایینیه‌كان زیاتر بزاڤی ئایدیۆلۆژی- سیاسین تا رێنیسانسێكی ئایینی. بزاڤی ئیسلامیش وه‌ك بزاڤه ناسیۆنالیستی و سۆسیالیستیه‌كانی دوو سه‌ده‌ی رابڕدوو خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیر و سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، ئاماده‌یی توانای خۆی بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ته‌واوی بواره‌كانی ژیان ده‌رده‌بڕێت. له‌مڕووه‌وه تاك و گروپی ئیسلامیش (له‌مه‌ودوا هه‌ر به وه‌سفی ئیسلامی ناویانده‌به‌ین) خه‌ڵكی سه‌رده‌می ئێستان و له ئێستادا ده‌ژیه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش رێگه به‌خۆیانده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك هه‌وڵی هاتنه مه‌یدان بده‌ن، كه پێموایه ده‌بێ ئه‌و مافه‌شیان وه‌ك هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تر پێبدرێت.
به‌ڵام ئایا ئاماده‌بوونی ئیسلامی له ساته‌وه‌ختی ئێستادا چه‌نده و چۆنه، ئه‌مه‌یان جێگه‌ی سه‌رنجه و ده‌بێ وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و بڕیارده‌ریش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت.
به‌ڕای من ئاماده‌بوونی ئیسلامی له ئێستادا زیاتر ئاماده‌بوونێكی فیزیكی و رواڵه‌تییه تا ئاماده‌ییه‌كی قووڵ و وجودی. ئامادهبوونێكه تا ئه‌و شوێنه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ساته‌وه‌ختی ئێستادا هه‌یه كه ناچاره و وجوده فیزیكیه‌كه‌ی ناچاریدهكات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكات. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ش خۆی به وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌مڕۆوه خه‌ریكده‌كات كه نه‌توانێ خۆیانی لێبدزیته‌وه. ناچاره بیر له سیستمی بانكداری بكاته‌وه چونكه ئه‌مه بۆته یه‌كێك له پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه و له‌وه‌ش گرنگتر كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگی ئابوری هاوچه‌رخه، ناچاره باس له‌به‌شداری سیاسی- ئابوری ئافره‌ت له كۆمه‌ڵدا بكات چونكه ئه‌مه‌شیان بۆته پێداویستی و دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وا كه مرۆڤ نه‌توانێ خۆی لێ به‌دوور بگرێ. ئه‌مانه و چه‌ندین نمونه‌ی تری له‌مجۆره رۆژانه رووبه‌ڕووی ئه‌و بزاڤه ده‌بنه‌وه و ئه‌ویش ناچاره بۆیان به‌دوای وه‌ڵامێكدا بگه‌ڕێ. هه‌ر لێره‌یشه‌وه‌یه كه گرفته‌كه ده‌ستپێده‌كات. به‌ر له‌هه‌رشتێك ئه‌و عه‌قڵه‌ی كه ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ده‌كرێن عه‌قڵێكی موستههلیكه و خۆی ده‌رگاكانی به‌رهه‌مهێنان و داهێنانی به‌ڕووی خۆیدا داخستوون. عه‌قڵێكه نه‌وه‌ك هه‌ر توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌دوای وه‌ڵامی زیندوودا بگه‌ڕێ به‌ڵكه توانای گه‌ڵاڵه‌كردنی پرسیاری زیندووشی نییه. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ كه تاكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و عه‌قڵه كتێب و ئه‌زمونێكی رابردووه كه چوارده سه‌ده‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیون و تێگه‌یشتن و ده‌رككردنیان دیدێكی مێژوویی گه‌ره‌كه كه هه‌ست به ره‌وتی نه‌وه‌ستاوی ئه‌و مێژووه بكات. گرنگیی ئه‌م مه‌به‌سته‌یش زیاتر له‌و گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دێت كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاتۆته‌دی و كۆمه‌ڵگه‌ی له پێكهاته‌یه‌كی ساده‌وه بۆ خاوه‌ن سیستمێكی یه‌كجار ئاڵۆز گواستۆته‌وه. وه‌لێ ئه‌وه‌ی له‌و عه‌قڵه‌دا به‌رچاوده‌كه‌وێت شتێكی دیكه‌ی ته‌واو جیاوازه. به پێی بۆچوونی ئه‌و عه‌قڵه له‌گه‌ڵ خاته‌میه‌ت و دواییهاتنی په‌یامه تهوحیدیهكان مێژویش به كۆتایی خۆی گه‌یشتووه، بۆیه ده‌توانین به مێژوویه‌كی لهنگهرگرتوو وه‌سفی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئیقباڵی لاهوری پێیوایه كه كۆتاییهاتنی وه‌حی به هاتنی په‌یامهێنه‌ری ئیسلام مانای كۆتاییهاتنی ده‌ستگرتنی مرۆڤ و ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه كه تیایدا مرۆڤ خۆی توانای بهڕێگاداڕۆیشتنی وه‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وا گوتاری ئیسلامیی هاوچه‌رخ بۆچوونێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی له‌مه‌ڕ خاته‌میه‌ت و عه‌قڵه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر دوایین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی وه‌حی و ئایینه تهوحیدیهكان لای ئیقباڵ یه‌كه‌م گاگۆڵه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ بێت، ئه‌وا لای گوتاری ئیسلامی چڵه‌پۆپه‌ی مێژووه و ده‌بێ ته‌واوی قۆناغه‌كانی پێشووتر هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئه‌م خاڵه و ته‌واوی قۆناغه‌كانی دواتر لێژبوونه‌وه له‌و خاڵه‌وه بن، هه‌ربۆیه‌ش نه‌وه‌ك هه‌ر قوڕئان و ئه‌و به‌ها گشتیانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناونی ده‌بنه مه‌رجه‌عی ته‌واوی مێژووی دواتر، به‌ڵكوو ته‌واوی ره‌فتار و كردار و هه‌تا گوتاری رۆژانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یش ده‌بنه به‌رزترین ئایدیا كه ره‌تبوون لێیان ئه‌سته‌مه و پێویست به‌وه ناكات عه‌قڵ خۆی به‌و كاره‌وه ماندووكات و به‌سیه‌تی كه هه‌وڵی به‌رده‌وامی لێدوورنهكهوتنهوه و دوباره‌كردنه‌وه‌یان بدات. قۆناغه مێژووییه‌كانی دواتریش له‌وێوه وه‌سفده‌كرێن و ده‌بنه سه‌رده‌می یاران و ئینجا شوێنكه‌وتووان و شوێنكه‌وتووی شوێنكه‌وتووان و……هتد.
تێگه‌یشتنی ئه‌م عه‌قڵه بۆ مێژوو تێگه‌یشتنێكی ئهفلاتۆنیانهی رووته، به‌و مانایه‌ی كه تێپه‌ڕبوونی هه‌ر ساتێك دوركهوتنهوهیهكه له ئایدیا و جیهانی ئایدیالی، بۆیه ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌بێت پێشگری له گۆڕان بكه‌ین و هه‌وڵی وه‌ستاندنی مێژوو بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئایدیا و جیهانه ئایدیالیه دوورنه‌كه‌وینه‌وه. ئه‌لێره‌وه‌یه سه‌له‌فیه‌تی گوتاری ئیسلامیی هاوچه‌رخ وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی هه‌رجۆره هه‌وڵێكی نوێخوازانه دێته مه‌یدان.
ئه‌گه‌ر ئوسولییه‌ت دیارده‌یه‌كی ته‌واو نوێ و له ده‌رهاوێشته‌كانی مۆدێرنه بێت، وه‌ك به‌سام گیبی و مه‌ریوان وریا (مه‌ریوان وریا، گۆڤاری ره‌هه‌ند ژماره 11/2000) بۆیده‌چن، ئه‌وا سه‌له‌فیه‌ت به‌ستنه‌وه و گرێدانی ساته‌وه‌ختی ئێستایه به مێژوویهكهوه كه خاوه‌ن بونیادێكی مه‌عریفی – ئه‌پستیمی و سیستمێكی سیاسی-ئابوری-كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو جیا له‌وه‌ی ئێستایه. ئیفلیجبوونی ئه‌م عهقڵهیش هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه ناتوانێ یاخود نایه‌وێ ئه‌و مێژووانه لێكجیاكاتهوه. لێره‌دا كه باس له ئیفلیجبوون و شه‌پڵه‌لێدراوی عه‌قڵی ئیسلامی هاوچه‌رخ ده‌كه‌ین، ئه‌وا به‌هیج جۆرێك مانای نكوڵیكردن له سه‌ركه‌وتنه سیاسیه‌كانی نییه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سیاسیانه‌یش هیچ ئیمتیاز و كاراییه‌ك به‌م عه‌قڵه نابه‌خشن. ئه‌مه‌یان هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌شێ به جیا باسیلێوهبكرێ.
***
عه‌قڵی ئیسلامی هه‌وڵده‌دات كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێستای، كه كه‌متر خۆی به‌رهه‌میهێناون و هه‌روه‌ك گوتمان زیاتر واقیع به‌سه‌ریدا سه‌پاندوونی، له ده‌قه مهرجهعیهكانهوه ده‌ستكه‌وێت. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م پڕۆسه‌ی قه‌رزكردنی وه‌ڵامه به‌بێ په‌نابردنه به‌ر هیچ میتۆد و دیدێكی مێژوویی ئه‌نجامده‌دات. به‌جۆرێك كه جیاوازیه‌كانی ئه‌مڕۆ و دوێنی ته‌واو فه‌رامۆشده‌كرێن و ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕێكیش له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا روویدابێت، پێیوایه كه‌وا په‌یوه‌ندی ته‌نیا به لایه‌نی ته‌كنیكی و ماددی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه و كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر عه‌قڵ و جۆری بیركردنه‌وه‌وه نییه. جا ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌ڕۆژان، هه‌رچه‌ند له رابردوویه‌كی گه‌لێك دووریشدابێت، قوڕئان به «الیوم اكملت لكم دینكم» و پهیامهێنهریش به «تركت فیكم ما ان تمسكتم به لن تچلوا ابدا» كۆتاییان به پڕۆژه‌یه‌كی مێژوویی هێنابێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆیش نه‌وه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌وكاته و به‌ڵكوو خودی پرسیار و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش وه‌ك كێشه و وه‌ڵامی چاره‌سازی ئێستا سه‌یرده‌كرێن و مێژووییبوونی كۆمه‌ڵگه پشتگوێده‌خرێت. ئه‌گه‌ر به‌ناچاریش كێشه‌یه‌كی نوێ بخرێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه ئه‌وا هه‌رچۆنێك بێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌كێشه‌یه‌كی كۆنی خزمی قیاسدهكرێت و حوكمێكی له حوكمه خه‌زنكراوه‌كانی ئه‌و مێژووه دوورودرێژه بۆ ده‌دۆزرێته‌وه. كه‌واته سه‌له‌فیبوون لێره‌دا له‌سه‌رێكه‌وه له ده‌ركنه‌كردن و یاخود پشتگوێخستنی جوڵه‌ی مێژوو و له‌گه‌ڵ و له‌ناویشیدا كۆمه‌ڵگه و له‌سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه لهپهنابردنه به‌ر چه‌ند میتۆدێكی نامێژوویی له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده و گرفتی نوێ‌دا خۆیدهنوێنێت.
ئه‌گه‌ر قوڕئان نه ته‌نها په‌یامه‌كه‌ی خۆی به‌ڵكوو ئه‌و په‌یامانه‌یش كه په‌یامهێنه‌رانی پێشتر گه‌یاندوویانن به ئیسلام ناوده‌بات، ئه‌وا لای عه‌قڵی سه‌له‌فی ئیسلام بریتیه له ده‌قی قوڕئانی و فه‌رمووده‌كانی په‌یامهێن. به‌جۆرێكیش ده‌ڕوانێته ئه‌م دووانه وه‌ك سه‌ید قوگب ده‌ڵێت هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئا ئێستا به‌سه‌ر ئێمه‌دا دابه‌زیبن. واته ده‌بێ چاو له‌ئاست ته‌واوی ئه‌و مه‌ودا زه‌مه‌نیه‌دا بنوقێنین كه‌له‌سه‌رده‌می دابه‌زینی ده‌قی قوڕئانی و ره‌فتار و گوفتاری كه‌سێك داماندهبڕێ كه خاسیه‌تی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌پاڵ پهیامگهیهنیهكهیدا مرۆبوونه. ئه‌م چاونووقاندنه كه ئه‌بو زێد به «اهدار البعد التاریخی» (نصر حامد ابو زید، نقد الخگاب الدینی) ناویده‌بات وا لهمرۆڤدهكات جوگرافیای كات وشوێن دهركنهكات و هه‌موو سات وشوێنه‌كان یهكسانبكرێن. هه‌ر لێره‌یشه‌وه‌یه گونجانی حوكمه ئیسلامیه‌كان بۆ هه‌مووكات و شوێنێك سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. ئه‌گینا ده‌بێ باس وگفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌رجی قوڕهیشیبوون یا نه‌بوونی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (بۆ نموونه بڕوانه نووسینه‌كانی تقی ا‌لدین النبهانی له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خیلافه‌تی ڕاشیدیهوه) له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا چ مانایه‌كی هه‌بێت و له‌كوێوه سه‌رچاوه‌بگرێت. سه‌له‌فیبوون به‌و مانایه به‌ر له‌هه‌رشتێك په‌لكێشكردنی ئێستا و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌تی بۆ ڕابردوویه‌كی دوور كه له زۆر ڕووه‌وه له‌ئێستا جیایه. ئه‌و ده‌نگانه‌یش كه خوازیاری ئه‌وه‌ن جیاوازی له‌نێوان ئه‌م كایه و مه‌سه‌لانه‌دا بكه‌ین كه له‌گۆڕاندان و ئه‌وانه‌یش كه نه‌گۆڕن هه‌ر تا ئه‌و شوێنه بڕده‌كه‌ن كه باس له ژیان و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ ناكرێت و هه‌ر به پێنانه ناو ئه‌م كایانهوه ته‌واوی ئه‌و جیاكاریانه وه‌لاده‌نرێن و له‌ده‌رگای چه‌سپاندنی حاكمیه‌تی ته‌واوی خواوه، كه زیاتر مه‌به‌ست لێی حاكمیه‌تی ده‌قه، ریش و سیواكیش ده‌بنه‌وه به مه‌سه‌له‌ی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی. محمد قوگب كه تیۆریه‌كی دووروودرێژ له‌باره‌ی كایه نه‌گۆڕ و گۆڕانههڵگرهكانهوه له ئیسلامدا داده‌ڕێژێت زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێ تیۆریه‌كه‌ی خۆی لهبیركات و كامڵكردنی ئیسلام به په‌یڕه‌وكردنی شتگه‌لێكی وه‌ك هێشتنه‌وه‌ی ریش و كورتكردنی جلوبه‌رگ و سیواك به‌كارهێنانه‌وه ببه‌ستێته‌وه. (محمد قگب ئه‌مه له وتارێكیدا له ئاستانه‌ی چوونه ناو سه‌ده‌ی پانزه‌می كۆچیه‌وه به‌مشێوه‌یه ده‌رده‌بڕێت: والسواك واجب نعم، واگلاق اللحی واجب نعم، وتقصیر الپیاب واجب نعم، ولا یتم اسلامنا بغیر هژه الامور). جا ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێ گۆڕان هه‌ر ته‌نیا دونیای ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌گه‌ر تراكتۆر جێگه‌ی شێوازی ئهرزکێڵانی كۆنینهمان بگرێته‌وه په‌سه‌نده و ئه‌گه‌ر هاتوچۆیشمان له‌جیاتی سه‌رپشتی وشتر به ئۆتۆمۆبیل و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه بێت په‌سه‌نده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وته مادی ومهعنهویانهی له‌چه‌ندین سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین كۆتیان له‌ده‌ست و قاچی مرۆڤ كردبنه‌وه و بۆ نموونه هه‌لی لێكنـزیكبوونهوهی رۆڵی ژنان وپیاوانی له كۆمه‌ڵدا ره‌خساندبێت، كارێكی ناپه‌سه‌ند و بیدعه‌یه.
هه‌ر ئه‌م پشتگوێخستنه‌ی مێژووییبوونی كۆمهڵگهیشه كه له‌یه‌كێ له رێسا فیقهیه ناوداره‌كاندا ره‌نگده‌داته‌وه، ئه‌ویش قاعیده‌ی “لا اجتهاد فی مورد النص” ـه.
***
بزاڤی ئیسلامی و ئه‌و عه‌قڵه‌ش که له پشتیه‌وه‌یه‌تی خۆیان به درێژکراوه‌ی مێژوویه‌ک ده‌زانن که کولتور و ئامرازگه‌لێکی کولتوربهرههمهێنی تایبه‌تی خۆی هه‌ن. ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه به‌وه بکه‌ین، که کولتووری ئیسلامی یه‌کڕه‌نگ نییه و له پاڵ دوو هێله گشتیه‌که‌یدا، که سونیگهریی و شیعهگهریین، چه‌ندین کولتوری ناوچه‌ییی گروپیش ئاماده‌ییان هه‌بووه، که جیاوازی ریشه‌ییان له‌گه‌ڵ له‌م کولتورانه و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ کولتوری باڵاده‌ستی سوونیدا هه‌بووه. به‌ڵام چونکه بزاڤی ئیسلامی خۆی به میراتگری ئه‌و هێله سونیه ده‌زانێت که به‌شی هه‌ره پان و درێژی مێژوویشی داگیرکردووه، ئه‌وا منیش لێره‌دا زیاتر بۆ ئه‌وێ ده‌گه‌رێمه‌وه.
ته‌واوی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان و بزاڤی ئیسلامی به گشتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کن که ئیسلام هه‌م ئایینه و هه‌م ده‌وڵه‌ت، هه‌م عه‌قیده‌یه و هه‌م شه‌ریعه، هه‌م په‌یوه‌ندی تاکه که‌س به یه‌زدان و هه‌م په‌یوه‌نده‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاش رێکده‌خات. واته ده‌بێ بزاڤی ئیسلامی هاوچه‌رخ خه‌می هه‌م ئه‌م دونیایه و هه‌م ئه‌و دونیاش بخوات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی به وه‌ڵامی گه‌لێک پرسیاری هه‌نووکه‌یی هه‌یه. ئه‌م رێسایه‌ی سه‌ره‌وه‌ش واته «لا اجتهاد فی مورد النص» هه‌رچه‌نده ئه‌رکێکی زۆر له‌سه‌ر شانی بزاڤی ئیسلامی لاده‌بات، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا بازنه‌یه‌کی به‌ده‌وره‌دا ده‌کێشێت که نایه‌ڵێ هه‌روا به‌ئاسانی لێیدهرچێت و شته‌کان به درووستی ببینێت.
له چاوخشاندنێکی خێرا به هه‌ر کتێبێکی ئوصولی فیقهدا (ئه‌و زانسته‌ی که رونکردنه‌وه‌ی ره‌وش و میکانیزمه‌کانی به‌رهه‌مێنانی فیقهـی ئیسلامی له ئه‌ستۆگرتووه) ریزبه‌ندییه‌کی ئاشکرا و رۆنی سه‌رچاوه‌کانی نه‌وه‌ک هه‌ر فیقهـ به‌ڵکو عه‌قڵی ئیسلامیشمان به‌رچاوده‌که‌وێت. له‌و کتێبانه‌دا سه‌رچاوه‌کان له‌ڕووی بهرێتییهوه به‌مشێوه‌یه ریزکراون: قوڕئان، سوننه (که کردار و گوفتاری په‌یامهێن ده‌گرێته‌وه)، قیاس و ئینجا ئیجماع. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌ر پرسێکی رۆژانه، ده‌بێ سه‌ره‌تا له قوڕئان‌دا بۆی بگه‌ڕێین. ئه‌گه‌ر له‌وێ وه‌ڵامێکمان ده‌ستنه‌که‌وت ئینجا په‌نا بۆ حه‌دیس به‌رین. ئه‌گه‌ر له‌وێش هیچمان ده‌ستنه‌که‌وت په‌نا بۆ بابه‌تێکی نزیک له‌و بابه‌ته ده‌به‌ین که وه‌ڵامێکمان بۆی گه‌ره‌که و ئه‌گه‌ر ئه‌وشمان نه‌دۆزیه‌وه، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رای زانایانی موسڵمان (هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان گفتۆگۆیه‌کی زۆری له‌سه‌ره، چونکه ئه‌گه‌ری رێککه‌وتنی ئیجماع و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو زانایان کارێکی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام زانایانی فیقهی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئیجماعی سه‌رده‌مێک بۆ سه‌رده‌مه‌کانی دواتر به‌ڵگه‌یه). ئیدی دوای ئه‌م هه‌موو گه‌ڕانه ئینجا ده‌شێ بیر له ئیجتیهاد بکرێته‌وه، که ئه‌ویش ده‌مێکه ده‌رگاکه‌ی به داخراو راگه‌یه‌نراوه و قفڵێکی ئاسنینی لێدراوه.
به‌ڵام گریمان ئه‌گه‌ر ده‌رگای ئیجتیهادیش ئاوهڵاکرایهوه و خوێندنگه ئایینییه‌کانیش موجته‌هیدی زۆریان بۆ به‌رهه‌م هێناین، ئه‌وا ده‌بێ به‌پێی ئه‌م رێسایه‌ی سه‌ره‌وه هه‌میشه هه‌ر له سایه‌ی رابردوویهکدا بژین، که هه‌روه‌ک پێشتر گوتم، خاوه‌ن بونیادێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، جۆرێکی دیکه‌ی رێکخستنی په‌یوه‌ندییه مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌روا خاوه‌ن بونیادێكی مه‌عریفی – ئه‌پستیمی جیا له‌مه‌ی ئێستایه. به‌مجۆره له رێی ده‌قه‌کانه‌وه -که له خودی خۆیاندا مێژوویین- رابردوو ره‌هه‌ندێکی بانمێژوویی وه‌رده‌گرێت و له‌مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وسا و ئێمه‌یشه‌وه ده‌رده‌چێت. ئه‌م به بانمێژووییبوونی ده‌قه‌یش له دیدی ئیسلامییه‌وه هه‌ر ته‌نیا ده‌قه‌کانی قوڕئان و حه‌دیس ناگرێته‌وه، به‌ڵکو به هه‌مان شێوه ته‌واوی ئه‌و که‌له‌پووره فیقهییه نووسراوه‌یش ده‌گرێته‌وه که له سه‌ده‌کانی رابردوودا، جا چ له ڕێی قیاسه‌وه بووبێت یان له ڕێی ئیجماعه‌وه، به‌رهه‌مهێنراوه.
جا عه‌قڵێک ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێژوو و له‌وه‌ش گرنگتر له‌گه‌ڵ ساته‌وه‌ختی ئێستا و پرسه چاره‌نووسسازه‌کانی ههنوکهیدا بکات، ده‌بێ له کوێی مێژوودا بێت؟ ئاشکرایه به‌بێ یه‌کلاکردنه‌وه‌یه‌کی روونی ئه‌م پرسه، هیچ پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی نابێت و دووریش نییه له جیاتی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی، که واده‌ی هێنانه‌دی له‌م ژیانه‌دا ده‌دات، دۆزه‌خێکمان بۆ ساز نه‌کات، مه‌ترسیه‌ک که کارل پۆپه‌ر نزیکه‌ی شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌باره‌ت به ئایدیۆلۆژیا تۆتالیتێره‌کان ده‌ریبڕیوه.
2001
به‌رلین