عەشیرەتی گۆران یەکەم هۆزن لەمێژووی کورد دا ژیانی نیشەجێبونیان هەڵبژارد
شوناس له هه‌ورامان ، هویه‌تی نیشتمانی ، سه‌رچاوه ،ناوه‌رۆک و خوڵقێنه‌ری.
پشت به خۆ به‌ستن ، متمانه به ره‌سه‌نایه‌تی و به‌رز نرخاندنی ره‌چه‌ڵه‌کی ریشه دابه‌ستوو له‌سه‌ر بنه‌مای دێرین ، کۆشین بۆ ناسینی ره‌گ و ریشه و چۆنایه‌تی ویه‌رده‌ی زێد (نیشتمان)، دۆزینه‌وه‌ی خاڵی به هێز و کز له ژیانی پێشوو، نه‌هێشتنی لاری و ناته‌باییه‌کانی پێوه‌ندیدار به ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی پشت ئه‌ستوور به نه‌ریته ره‌سه‌نه‌کان ، ئه‌مانه ده‌کرێ وه‌ک یه‌که‌م پله له په‌یژه‌ی هه‌ڵکشان به‌ره‌و که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ودا و جێ وشوێنی کورد له کاروانی پێشکه‌وتووی گه‌لانی تر ڕه‌چاو بکرێن .
کارشکێنی روژانه و ئاستهمکاری مڵۆزمی ناسراوی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ئه‌و گوشاره بۆ دڵسۆزانی نیشتمان به‌هێزترده‌کا تا بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری دوژمنکارانه، له هه‌لی ڕه‌خساو که‌ڵکی پێویست وه‌رگرین.
کاتێک ئاوڕ بۆ مێژووی ئه‌نجن ئه‌نجن کراوی کورد که وه‌ک گۆشتی قوربانی لێره‌و له‌وێ دابه‌ش کراوه بدرێته‌وه ، میراتی نامۆکراوی خۆمان به چه‌پۆک به‌سه‌ری و داپۆشراوی به جلوبه‌رگی بێگانه له دووتوێ کتێبخانه و مووزه‌ی وڵاته بیانیه‌کان لێ ئاشکرا ده‌بێ إ
به سرنجدانێکی کورت هه‌ر وه‌ک پارچه زێڕێک پاش هه‌زاران ساڵ له بن گڵ مابێته‌وه به تۆزقاڵێک خۆ پێوه ماندووکردن ڕه‌نگ و شه‌وق و ڕه‌سه‌نایه‌تی خه‌وش هه‌ڵ نه‌گری ئاشکرای دۆست ودوژمن ،دز و دزگیر ده‌بێ ،راستی شێوێندراو وحهقانیهتی ماف وپله و پاییه‌ی مێژوویکورد له ماڵی دێرینی خۆیداسهقامگر ده‌بێته‌وه.
هه‌رجه‌ند هێرش و پلامار و بێ به‌زه‌یی له ئه‌ژمار نه‌هاتوو ئێستاکه‌ش که سه‌رده‌می گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی مرۆفایه‌تی ده‌ژمێردری له به‌رانبه‌ر کورد هێشتار به بێ وه‌ستان درێژه‌ی هه‌یه إ؟ سه‌ربه‌رزانه کورد نه‌ک هه‌ر کۆڵی نه‌داوه ،نه‌ک هه‌ر وه‌ک زۆر ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی مێژوویی له مه‌یدان وه‌لا نه‌خراوه بگره ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک زیاتر بجووڵێته‌وه ده‌چێ تا دیسان له یاگهوانی (جۆغرافیاـ ی)مێژووی نوێ‌دا
جێ پێ راسته‌قینه‌ی خۆی تۆمار بکاته‌وه.ئاوردانه‌وه له رابردوومان، ره‌سه‌نایه‌تی و جێپه‌نجه‌ی ئه‌م گه‌له له ویهردهوانی (تارێخ) داپهنجهمۆرێک به گه‌وره‌یی و درێژایی ته‌مه‌نی مرۆف ده‌کا به پشتبهندی بروا و متمانه بۆ نه‌سڵی ئیمرۆی کورد .له سه‌ره‌تای پێکه‌وه‌نانی بنه‌ماڵه کاتێک خه‌ڵک له ئه‌شکه‌وته‌کانی ، په‌راو ،پایرهوهند ،شانه‌ده‌ری، شاهۆ ،دیوانده‌ره(که‌ڵه‌کان)، سه‌قز(که‌ره‌فتوو)2،به‌ره‌و سازکردنی، که‌لار، کهوهێڵ،و پاشتر ده‌گا وه‌ک شوێنی نیشته‌جێ بوونی یه‌کجاری ،هاوبه‌ش و به‌کۆمه‌ڵ هه‌نگاوی نا، چه‌که‌ره‌ی یه‌کترناسین،ناسینی ده‌وروبه‌ر واته شوێنی ژیانی هاوبه‌ش ، خه‌م وخۆشی، به‌سه‌رهات،سه‌رکه‌وتن شکست و له درێژه‌دا قاره‌مانه‌تی و په‌روه‌رده‌ی که‌سایه‌تی کورد بناغه‌ی دارێژرا.
بناغه‌ی رابردووی هاوبه‌ش، زمانی هاوبه‌ش،شێوه ژیانی وه‌ک یه‌ک ،که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ئابووری گرێ‌دراو، ئایین و بروای ریشه‌دار ، پۆشاکی وهکیهک ،پێوه‌ندی قووڵ و تێکسمراو وه‌ک دیواری ماڵه قور و به‌ردینه‌کانیان دارشت.
RICH ریچ (ره‌گه‌زناس)کورده‌کان به دوو هۆز دابه‌ش ده‌کا، مهردار ـــ شوانه‌کان که ئازا وشهرانین(ئاسیرتانا)و گوندیه‌کان،که نیشته جێن و کشتوو کاڵ ده‌که‌ن ،گۆرانیان پێ ده‌ڵێ.
سه‌رجه‌می ئه‌م ئاکار هه‌ڵسوکه‌وت و داهێنهریه سهرهتاییانهمهیل و ئارهزووییکی ئه‌وتۆی به مروف به‌خشی که به‌رهه‌می یه‌که‌می زاڵبوون به سه‌ر سرۆشتی ده‌ور وبه‌ری خۆی ، گه‌شه‌ی زیاتری هۆش و زه‌ین بۆ پاراستنی شوێنی ژیان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشته بۆ نه‌سڵه‌کانی پاشتر و رهگو ریشه داکوتان له دڵ‌و ده‌روون، و پێک هاتنی خۆشه‌ویستی و مه‌ڵبه‌ندێک به ناوی نیشتمان که ئه‌من و ئاسایشتی تێدا به‌دیده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا مرۆف له به‌رانبه‌ر مه‌ترسی تۆقێنه‌ر و ترسی قوربانیبوون و فه‌وتان به‌هۆی سرۆشتی دڵره‌ق و حاڵی نه‌بوو پاڵیان وێکدهدا، ئێستا ته‌نگه‌ژه‌و ترسی گه‌لێک گه‌وره‌تر پاڵمان پێوه ده‌نێت که رۆژانه بێ وه‌ستان درێژه‌ی ههیهإ درنده‌ی سه‌رده‌می ئێمه گه‌لێک سامناکتر له جارانی سه‌ره‌تای مێژوو به بێ ماندووبوون و پشوودان له کۆڵانی شاره‌کانی ،سه‌قز، مه‌هاباد،سنه، کرماشان،ماکۆو ئیلام بگره تادیار به‌کر و قامیشلو،که‌رکوک وموسڵ و هه‌ولێر و خانه‌قین بۆ نه‌هێشتنمان وچان ناده‌ن إإ ده‌وڵه‌تانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب به رۆژی رووناک له سه‌ر مێزی نهرمو شلی به رواڵه‌ت مرۆف دۆستیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا گه‌ره‌کی WILMERSDORFله برلین و شاری WIENوه‌ک ناوه‌ندێکی گه‌وره‌ی وڵاتانی یه‌کگرتوو UN چاوه‌رێ لهتو په‌ت کردنی زیاتری کورد وله خوێن گه‌وزاندنی سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ری کوردستانن .سه‌رۆکی ئه‌م وه‌ڵاتانه جه‌نابی کۆفی ئه‌نان دژ به لابردنی سه‌دام حسین له ده‌سه‌ڵات راده‌وه‌ستێ ؟؟إإ به‌ڵام جارێک ئاور له ژیانی ده‌یان ملیۆن مرۆفی کورد ناداته‌وه،به‌ڵام ده‌یان جار په‌رۆشی خۆی بۆ پاراستنی مافی سه‌دام حسین پاش ئاشکرابوونی ئه‌و هه‌موو تاوانانه که نیو براو کردوونی ده‌رده‌برێ.بێ به‌زه‌یی کۆفی ئه‌نان سه‌رۆکی تاڵان چییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین لهUNده‌گاته ئاستێک که پاره‌ی ئه‌و له‌تکه نانه له رووی به‌زه‌ییه‌وه بریار بوو پاش فرۆشتنی نه‌وتی وه‌ڵاتی خۆمان چه‌ند له‌سه‌دێکی بدرێ به کورد،3 زۆر نامرۆفانه به پێ هه‌واڵه‌کان به سهرجهردهکانی ده‌وروبه‌ری دا دابه‌ش ده‌کرێ إإ
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م بێ به‌ش کردن و تاڵانکارییه‌ی کوردان له دووتوێی ونبوون یان دزرانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له لاییک و بێ بزاوی یا له جموجۆڵوهستانی خوێنی نه‌ته‌وه‌یی بوون له ده‌ماره‌کانی له‌شی تهزیومان سه‌رچاوه ده‌گرێ.وه‌گه‌ر خستنی خوێنی له‌ش و ده‌ماری غیره‌تی کوردانه‌مان بۆ تازه کردنه‌وه‌ی په‌یمانی له‌ش و رۆح له گه‌ڵ ئاووخاکی پیرۆزی زێد که جیاییان ئه‌م کاره‌ساته تاڵه‌ی بۆ خوڵقاندووین قاڵبوونی سه‌رله‌نوێ و له دایک بوونی دووباره‌ی کوردستانه.
دیاره بوونی ماده‌ی خوڵقێنه‌ری و داهێنانی رێبازی پیرۆز له سه‌ر ره‌وتی ژیانی مرۆفایه‌تی بۆ په‌روه‌رده‌ی ئایین و برۆای مرۆفدوستانه پێش وپاشی ده‌ورانی تاکخودایی و به‌رئه‌نگاری خواستی سه‌رکوت به ناوی ئایین له لای کورد، سه‌قامگرتوویی سه‌ره‌تایی نه‌زم و نزامپهروهری،پشتگری له سیستمی داد و یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی به درێژایی ته‌مه‌نی دوور و درێژی کورد له به‌رانبه‌ر ده‌ر و جیرانی ناکورد و بێگانه ( به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ههڵسو که‌وته له گه‌ڵمان کراوه)، ئه‌وه ئه‌و مه‌رجه ده‌سنیشان کراوانه‌ن که هه‌ر دهرکهییکی گاڵه‌دراو بۆ به ده‌وڵه‌ت بوونی کورد ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری ره‌چاو بکرێ (یا مه‌رجه پێویسته ئاماژه پێ دراوه‌کان سه‌ر پشک بن ) ده‌خاته سه‌ر پشت.
له هه‌ورامان تا نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی پێش پشت ئه‌ستووری به ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و پابه‌ند بوون به‌ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندیه نا کوردیه‌کان (تاران ، عوسمانی ، بریتانیای گه‌وره ) ئاشکرا و حاشا هه‌ڵنه‌گره.
حکومه‌تی هه‌زارساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ورامان(به‌گ و به‌گزاده که‌ساڵی1199ی قه‌مه‌ری به سه‌رۆکایه‌تی به‌همه‌ن کوڕی بههلۆ)4،له کوتایی ساڵه‌کانی به‌ره‌و کزی رویشتنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌رچه‌ند به مه‌به‌ستی دزێو له لاین حکومه‌تی بریتانیا، ئیمپراتووری عوسمانی و ده‌سه‌لاتی قاجار یارمه‌تی ماڵی ده‌کرا ملی بۆ چ لاییکیان شۆرنهکرد.زبان و ناسنامه‌ی تایبه‌ت به‌کورد ، ره‌سه‌نایه‌تی ئایین (به ره‌نگی کوردی و خۆماڵی)، داب ونه‌ریت ، پۆشاک و جل‌و به‌رگی کوردی‌یان پاراست.له قه‌راغ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌دا هه‌لی له‌بار بۆ خه‌باتی رۆشنبیری (به گوێره‌ی توانای ئه‌و سه‌رده‌مه)وێژه‌یی و ئایینی،تۆماری ده‌یان به‌رهه‌می شێعری گشت جۆری فه‌لسه‌فی ،مێژووی دڵداری …و وه‌رگێران له زمانی بێگانه ،بۆ ئه‌ویندارانی خۆی ره‌خساند .به‌رهه‌می دڵسۆزی و خه‌مخۆری بۆ پاراستنی وشه‌ی کوردی له‌و سه‌رده‌مه به‌رته‌سکه‌دا تاقانه یی هه‌ورامان بۆ تۆماری کۆمه‌ڵێک نووسراوی کوردییه که هه‌نووکه کۆنترین و فراوانترین به‌رهه‌می له 2080سال له‌وه پێشتره‌وه له‌به‌رده‌ست دان.مێژووێکی دوور و درێژی ئه‌وتۆ نرخی ره‌سه‌نایه‌تی کورد زیاتر نیشان ده‌دا.
جه‌عفه‌ر سوڵتان سه‌رۆک و فه‌رمانره‌وای هه‌ورامان هه‌ر وه‌ک کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کان له ده‌ورانی قاجار به فرمی ساڵانه 500تمه‌ن پاره‌ی زێوی به هۆی وه‌کیل السولتان (سنه‌یی)به پاره‌ی ناسراو به لیره پێدهگهییشت ،له لاین انگلیس ساڵانه 300لیره به هۆی کۆنسوول، و بابعالی عوسمانی1500 روپیه به هۆی که‌سێک به نێوی شههبهندهری عوسمانی حه‌واڵه‌ی سولتانی هه‌ورامان ده‌کرا.
لێ کۆڵه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی پشت ئه‌ستوور به به‌ڵگه مێژوویه‌کان ده‌نووسێ ”دڵدانه‌وه و ته‌ماح وه‌به‌ر نانی ده‌وڵه‌تان چ کاردانهوهییکی ئه‌رێنی بۆ دابه‌زاندنی هه‌ستی نیشتمان خۆشه‌ویستی و پاراستنی وڵات دا نه‌نا و تا رۆخانی ده‌سه‌ڵاتی قاجار و درێژه‌ی داگیرکاری سیاسی ئێنگلیس له ئێران و هاتنه سه‌رحوکمی پاشایه‌تی په‌هله‌وی ، جافر سولتان نه‌چوه ژێرباری چ په‌یمانێک و چ کاتێک سنووری ده‌سکردی به ره‌سمی نه‌ناسی”.5
کاردانه‌وه و ده‌ورگێرانی ئه‌م دیارده له سه‌ر زۆر که‌سایه‌تی ئایینی و زانست په‌روه‌ر له خوارووی وڵات تا مووسڵ و که‌رکووک و ئهسهمووڵ و به‌غدا ، لورستان ، هه‌مه‌دان و دزفوول خۆی نواندوه. زۆر که‌سایه‌تی به‌مبۆنه‌وه بۆ ده‌ربرینی هاوخه‌باتی و ئاڵوگۆری زانیاری و فێربوون له خزمه‌ت مامۆستایان سه‌ردانی هه‌ورامانیان کردووه. ته‌نانه‌ت ابوالفتح میرزا سالارالدوله کوری مظفرالدینشاه قاجار به یارمه‌تی سوپای 25 هه‌زار که‌سی جافر سوڵتان ،لورستان و کوردستان 28ی ره‌مه‌زانی ساڵی 1329ی ق ،هێرشیان له کرماشانه‌وه به‌ره‌و تاران برد و له باغشا له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی مه‌شرووته شه‌ری توندیان کرد، به‌ڵام به هۆی که‌ڵکوه‌ر گرتنی لاینی به‌رانبه‌ر له تۆپخانه و چه‌کی قورس پاش ئه‌وه سوپای هه‌ورامان سالارالدولهی قاجاریان له گه‌مارۆ نه‌جات دا کشانه‌وه و تارانیان به جێ هێشت.
حکۆمه‌تی جافرسوڵتان له نێوان ساڵه‌کانی(1297ــــ1336)ش له رۆژهه‌ڵات تا هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور له باشوور تا پڵنگانه ده‌سه‌ڵاتی توانا و بێ به‌رانبه‌ری به ماوه‌ی 40 ساڵ به‌رێوه بردووه.6
خاڵێک که پێشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای کورد له هه‌ورامان زه‌قتر ده‌کاته‌وه حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ، هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵک و ناوه‌رۆکی جیاواز له گه‌ڵ حکومه‌تی تاران و به‌غدا بووه.له هه‌ورامان زۆربه‌ی خه‌ڵک خۆیان ملکه‌چی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا وبه‌رێوه به‌ری هه‌ر ویست و داخوازێکی نابه‌دڵانه نه‌زانیوه . ئه‌نجومه‌نی پیران و ردێن سپی ئه‌زموونداری کۆمه‌ڵ که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی له زۆر بوواردا ده‌وریان گێراوه .وێنه‌ی ئه‌وتۆ هه‌یه که به‌رئه‌نگاری به‌ربڵاو له پێناو قازانج و ویستی یهکلاینی ده‌سه‌ڵاتداراندا کراوه.هه‌رچه‌ند پێکهاته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رته‌سک،ده‌ره‌به‌گی ،گه‌مارۆدراو و په‌یوه‌ست به سه‌رده‌مێ پێش بووه و به‌هۆی پێوه‌ندی خێڵه‌کی هه‌مووکات له مه‌ترسی په‌لاماردا ژیاون ، له هه‌مان کاتدا پاراستنی نه‌ریته بنچینه‌یه‌کان به ئه‌رک زانراوه،له لاییکیتر قازانج و هێمنایه‌تی ژیانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتداران وێکراگرێ خواردووه. به ته‌جره‌به ده‌رکه‌وتوه ده‌سه‌ڵاتی لاوه‌کی ته‌نیا به پشت به‌ستن به هێزی سه‌رکوت و خۆسه‌پاندنی زۆره‌ملی هه‌بوونی خۆی پاراستووه.
جیاوازی پێشکه‌وتوانه‌ی هه‌ورامانی سه‌ده‌کانی پێشوو له پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و جموجۆڵ له گه‌ڵ بیرورای خه‌ڵک به به‌رئاورد له‌گه‌ڵ کوردستانی ئازاد (باشووور)وێرای هاوسه‌نگ نه‌بوونی سه‌ده‌کان ئه‌وه‌یه که په‌روه‌رده‌ی حێزبی ریزه‌کانی خه‌ڵکی جیاکردووته‌وه ، هه‌ر به‌شێک خۆیان گرێدراوی فڵان رێبه‌ر ، سه‌رۆک و سه‌رۆک حزب یا تاقمێک ده‌زانن إإ توانای هێزی سیاسی کورد که‌متر بۆ په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی و به هێز کردنی گیانی دایکزاد ته‌رخان کراوه. ده‌وه‌ر گێرانی ئه‌م ره‌وشت و فێرکارییه له سه‌ر کۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ر دابه‌زاندن و لاواز کردنی پله‌ی دڵسۆزی و به‌رپرسایه‌تی و زاڵ بوونی گرێدراوی حێزبی و ره‌چاوکردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی حێزب و تاکی حێزبی به سه‌ر حێزب وجه‌ماوه‌ر دا وه‌ک خاڵی کۆتایی ئه‌رک جێ خۆی خۆش کردووه إ؟
له وڵاته یه‌کگرتووکانی ئامریکا جه‌ندمانگ پێش ئه‌ستانیNeuorlean که‌وته به‌ر په‌لاماری ڕق و قینی سرۆشت.به ملیۆن خه‌ڵک تووشی بێ ماڵ و حاڵی هاتن ، قسه له هه‌زاران کوژراو و بێسهرو شوێن ده‌کرا ، تووڕه‌یی و بێسهرووسامانی له‌ئه‌وپه‌ری خۆیدابوو ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خه‌ڵکی لێقه‌وماو و ماڵکاول له که‌سوکار و له یه‌کتر ههڵبراو بی ئاگا له به‌سه‌ر هاتی خۆشه‌ویستانیان له په‌نای که‌لاوه رۆخاوهکان له نێو گۆماو و له قه‌راغ تاقه جامه‌دانی که‌لو په‌لی دهربازکراو ئاڵای ئامریکا وه‌ک ره‌مزی به‌رئه‌نگاری مان و ژیان و خه‌بات بۆ سه‌رله نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات ده‌شه‌کایه‌وه.هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه وێرای شک نه‌بردنی چ ده‌ره‌تانێک بۆ درێژه‌ی ژیانی ئاسایی خوازیاری مانه‌وه یا گه‌رانه‌وه بۆ زێدی(نیشتمان)خۆیان بوون . که‌چی له وڵاتهئازاد کراوه‌که‌ی ئێمه‌دا خه‌ڵک وه‌ک پێویسته حازر به داکۆکی له ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان نین؟إ
بی متمانه‌یی جه‌ماور به ئێراده‌ی خوی. لاره‌ملی و به‌سراوه‌یی به که‌ره‌می به‌ر ده‌رگای خواوه‌ند کار حیزبی فلان یا رێکخراوی فیسار وه‌ک ( رازقی رزق) ،بره‌و پێدانی ئه‌م ره‌وشت و نه‌ریته رێگه‌ی به به‌ختیاری تاک و هه‌ست بهخاوهندارهتی خۆی (سه‌ربه‌خۆیی)هۆکاری کزکردنی به‌رپرسیاره‌تی یا خۆ به وه‌ڵامده‌ر نه‌زانین له به‌رانبه‌ر زێد، ئه‌مانه ئامرازی کۆکردنه‌وه‌ی بۆشایی مه‌زن له‌و بواره‌دان. به‌شێکی خه‌ڵک پێیان وایه ئه‌وه ئه‌رکی پارتی و تاقمێکی تایبه تی تره و پێوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نیه إ ئه‌وه ئه‌و که‌لێنه گه‌وره‌یه که داهاتووی کورد ده‌خاته مه‌ترسی ده‌سدرێژی زیاتری ده‌وروبه‌رمان .
هه‌ورامان وه‌ک سهرچاوهییکی پته‌وی ره‌سه‌نایه‌تی و شناسی هاوبه‌شی کورد و دانیشتوانی له کاتی هێرشی عه‌ره‌ب دا، به بێ سێ ودووکردن ، به بێ رارایی و دوودڵی له به‌رانبه‌ر دوژمن راده‌وه‌ستێ ،و تا دهاتوانێ قۆربانیدان ده‌کا به فه‌لسه‌فه‌ی پارێزگاری دایکزاد .ئه‌وان بێ ترس به‌رئه‌نگاری دین و خودای واریداتی بێگانه ده‌که‌ن، دین و خودای خۆیان پیرۆزتر و بۆ پاراستنی ره‌وشت و بنه‌مای ئاینی پێداده‌گرن.
دین پاشتر ده‌وری قه‌ڵغان بوونی زێد (نیشتمان) ده‌گێرێ. دین به هه‌موو ئاڵوگۆرێکی واریداتی خۆیه‌وه( که له ئاکامی قران و کوشتوبر جێ خۆشده‌کا)پۆشاک و ره‌وشتی ره‌سه‌نی خۆماڵی پاسه‌وانی ده‌کا ، موسیقا و گۆرانیه‌کانی وڵاتی دایک پیرۆز و ئه‌سمانی ده‌ناسێ.هه‌ر چرین و پێههڵکوتنێکی ئایینی به زمان و بۆن و به‌رامه‌ی خۆماڵی و تێکه‌ڵ به نه‌ریتی کۆنی خۆی تۆمارده‌کات (گۆرانی شیخانێ،سه‌ما و هه‌ڵپه‌رکێ شێخانی)که سه‌رچاوه‌ی له ئایینی کۆنی ناوچه‌که‌وه هاتووه، په‌سنی شێخۆ ( خواله یا سهمبۆڵی ئایین) وه‌رده‌گرێ.دین له هه‌ورامان نه‌ک به فیتی بێگانه بۆ فه‌وتاندنی تۆمارکراوهکۆنهکان نا جووڵێتهوه ، به‌ڵکوو له گه‌ڵ پاراستنی هی کۆن به‌های نوێ تریشی لێ زیاد ده‌کات.
ساڵی 1295ش1334ق کاتێک هه‌ورامیه‌کان ئاگادار ده‌بن ئه‌وه له‌شکری رووس له رێگای سنه‌وه خه‌ریکه به‌ره‌و ناوچه‌که‌یان پێشره‌وی بکا،به په‌له ده‌سپێشخه‌ری ده‌که‌ن به شێخ، مه‌لا و سه‌رۆکه‌وه به‌رئه‌نگاری بێگانه ده‌بن . له به‌رزایی ئارێز و گاران و ئاویده‌ر (سنه) هێزی رووسی به سه‌رۆکایه‌تی ژنراڵ باراتۆف و زاخارچنکۆف ده‌شکێنن و له بریاری ئه‌وتۆ پاشگه‌زیان ده‌که‌نه‌وه.7
له هه‌ورامان شێعر و موعێزهو گۆرانی دینی لیپاو لیپن له وڵاتپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی وه‌ته‌ن . ئه‌گه‌ر جیلێک ئهسووڵی ئینسانی و خزماتکارانهی له ئایینێکی له لاوه هاتوو په‌سه‌ندکرد،وه‌ری ده‌گێرێته سه‌ر زمانی خۆی و به مێشکی خۆی مامه‌ڵه‌ی لا گه‌ڵ ده‌کات . مه‌لا خدری رواری زانای پایه‌به‌رزی کورد (1147ــ1210)دین به بۆن و به‌رامه‌ی خۆماڵیه‌وه پێشکه‌ش به نه‌وه‌ی خۆی ده‌کا وله زاڵبوونی خه‌ڵکانی بێگانه به نێوی دین به سه‌ر خؤی و نیشتمانیدا بهرگریدهکا .
ساڵی 324ی، ک. بابه سه‌رهه‌نگی ده‌ودانی وانه‌ی وڵات په‌رستی بانگه‌واز ده‌کا و ده‌ڵێ:8
سه‌رهه‌نگ دهودان ، سه‌رهه‌نگ دهودان ئه‌ز که ناممه‌ن ، سه‌رهه‌نگ دهودان
چه‌نی ئێرمانان ، مه‌گێڵم هه‌ردان مه کۆشــم په‌رێ، ئـــایین کــوردان
ئێرمان ، ئهورامن و ئهورامهنان پیرۆزی ،جه‌زبه و شکۆی ئاسمانی و دڵگری دین خاوه‌نداریتی ده‌که‌ن ،پاریزگاری له ریشه ره‌چه‌ڵه‌ک و داب و نه‌ریتی میراتی باب و باپیران به درێژایی ده‌یان هه‌زارساڵ که به‌خه‌مخۆری به‌رد و به‌ردیان له‌سه‌ر یه‌ک داناوه تا به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه ئه‌رکی هه‌موان ده‌ژمێردرێ.بۆیێ ده‌بێ وه‌ک بابه سه‌رهه‌نگ بۆ پاراستنی کۆشابین.
له ناوه‌رۆکی دژکرده‌وه و به‌ر ههڵستکاریکاندا ئاشکرا ده‌بێ ئایینێک که نه‌ریتی نامۆی بێگانه به‌سه‌ر هه‌وراماندا بسه‌پێنێ پیرۆزبوونی خۆی ده‌دۆرێنێ ،بۆیێ له هه‌ورامان دین و ده‌وڵه‌ت وێکرا وه‌ڵات ده‌پارێزن .
ئه‌ز ئورۆموون مه‌کانم بێ و وه‌ڵاتم سه‌رو پیری خودای گێــرهن خه‌ڵاتم
به‌رۆ ده‌روێش لوو سه‌یرو وهڵاتــۆ نه نیشتۆ هیــچ وڵاتێونــــه نه ساتۆ 9
تاکی کورد له هه‌ورامان پێش هه‌ر شتێك گرینگی به زێد و وڵاتی خۆی ده‌دا به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه زۆرن ،به گه‌ران و ته‌جره‌به و سه‌یر و سلووک بۆی ده‌ر که‌وتوه که که‌سایه‌تی تاقانه و پیرۆزی ئاینی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه جوانی و خۆشــه ویستی وڵات له هه‌ر شوێنێک ناچاری ده‌کا دیسان رووی خۆی به‌ره‌و قیبله‌ی دڵ بسوورێنێ.
پابه‌ند بوون به ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه کارگه‌ری خۆی له پارێزگاری سنوور یا به‌ر ئه‌نگار بوونه‌وه‌ی هه سنوور شکێنێک له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که بۆ به جێ هێشتنی جێپێ و نواندنی خۆی ده‌سنیشان ده‌کا.
له سه‌رده‌می ئیمپراتوری عوسمانی و سه‌فه‌ویدا هه‌ورامان له‌قه‌راغ زمانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رووی ئه‌وکات به بێ شهر و هه‌راو هوریا و به‌ر به‌ره‌کانێ سونه‌و شێعه و تورک و فارس و عه‌ره‌ب ده‌بێته زمانی فرمی ، وێژه و ناسنامه‌ی کوردی حکومه‌تی ئه‌رده‌ڵان تۆمار ده‌کا.
وشه‌ی وه‌ته‌ن له هه‌ورامان له وێژه و گۆرانیه‌کاندا ره‌نگ و بۆ و ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیکی ئه‌وتۆی هه‌یه که له هه‌ر بۆنهیکدا سه‌رنجی هۆش و زه‌ینی بیسه‌ر راده‌کێشێ.عوسمان و جه‌میل دوو گورانیبێژی ناسراوی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده به که‌ڵک وه‌رگرتن له وێژه‌ی سینگ به سینگ ده‌ڵێن :
ئاواره‌ی وه‌ته‌ن خه‌یلێ سته‌مه‌ن له جیاتی شادی خۆراکم خهمـــــهن
ئانه نه‌دیه نــــش ئازار دووری پهوکهی مهنێنێش سهرگوڵم به سووری
یا وه‌ک له‌م دوو دێڕه شێعره دا :
هه‌ناسه‌م کــــێشآ ده‌روونم چیا ئاواره‌ی وه‌ته‌ن مـــن زه‌وقم نــــیا
ئینه خه ی‌لێ وه‌ن دڵ نه گێجاوهن ئاره زووش وه‌ته‌ن پاینی بهفراوهن
گوند شاخ دۆڵ به‌رد و دار ، ئه‌شکه‌وت و هه‌ر پێکهاتهییکی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده یه‌ک به یه‌ک وه‌ته‌ن و خۆشه‌ویستی ئه‌و بانگه‌واز ده‌که‌ن،با نگهوازی تێکه‌ڵاوی مرۆف و سروشت.
گۆڵ چوون رۆی ئازیز نزاکه‌ت پۆشان به‌فراوان چوون سهیل دیده‌ی من جۆشان
گوڵ که هێزی پشکووتنی خۆی بۆ نمایشی جوانی و نزاکه‌ت خستوتهکار ده‌بی ئاوێنه‌ی باڵانوێنی دیمه‌نی ئه‌و یاره نازهنینهبێ که پاش تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ سرۆشته سه‌رچاوه‌که‌ی دیسان سه‌ری هه‌ڵدابێته‌وه . ئه‌وه‌نیه قرمه‌ی به‌فراوی کوێستان هاوسؤزی خۆی بۆ فام کردن و ده‌ربرینی وه‌ک هه‌فی فرمێسکه به‌سۆزه‌کانی من له گه‌رانه‌وه‌ی یار بۆ سه‌رچاوه ده‌رده‌برێ.
سه‌قامگرتووی ئه‌م ناسنامه ره‌گه‌زیه و هه‌ست به به‌تاڵی و بێ ناوه‌رۆکی کردن له نه‌بوونیدا وشیاریکی راسته‌قینه‌ی به‌رپرسانه ده‌خوڵقێنێ تا چ بێگانهییک نه‌توانێ که‌له‌به‌ر بخاتهنێو په‌رژینی قایم و دێرینی .جا ئه‌وه گۆرانی تورکی، فارسی ،یا عه‌ره‌بی رازاوه به خشڵ بۆن و به‌رامه‌ی خه‌ڵه‌تێنه‌ری داگیرکهرانهبێ یا نه‌بێ فه‌رق ناکا.پۆشاکی تورکی هه‌ر چه‌ند پێویست بێ به‌ڵام ناتوانی جێ پێ به رانکو چۆخهی ڕه‌سه‌نی من له‌ق بکات.
ره‌وشت و نه‌ریتی ریشه‌داری وه‌ک هی ئێمه له هه‌ورامان که به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی به لارهلووت سه‌یری ده‌کا له وڵاتانی پێشکه‌وتووی ئیمرۆ له مێژنیه سه‌ری هه‌ڵداوه .
لێ که‌ڵکی باش و به جێ‌و رێی لێوه‌رگیرا. هه‌ندێ جاریش به چه‌واشه‌کاری بوو به هۆکاری زیان و به‌جێ هێشتنی ئاسه‌واری زیانباری درێژخاین.
بۆ وێنه یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو به‌شه‌که‌ی ئاڵمان(1990 ــــ1871،یا عوسمانی ئوتریش و مه‌جارستان له ئاکامی له خۆبای بوون ،هه‌ڵیان کوتایه سه‌روڵاتان بۆ بێ به‌شکردنی خه‌ڵکانی تر و لێک بڵاو بوون، تورک په‌لاماری ئه‌رمه‌ن و کوردیاندا و زیاتر له ملیون و نیونهفهر خه‌ڵکیان بێسهرو شوێن کرد.دواتر (کۆتایی سه‌ده‌ی بیست )گه‌لانی ئۆروپای رۆژهه‌ڵات و یوگۆسلاوی پێشوو توانییان که‌ڵکی باش بۆ به‌ده‌س هێنانی سه‌روه‌ری خۆیانی لێ وه‌رگرن.
به خۆشیه‌وه له‌وه ده‌چێ شنه‌بای ئاوڕدانه‌وه له ڕابردوو و که‌ڵکوه‌رگرتنی زانستی و خۆ گونجاندن له گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی ڕۆژ به‌ره‌و کوێستانی ئاواته‌کانی کورد ڕووی له هه‌ڵکردن کردبێ.
ئه‌وه کاتێک زیاتر ده‌بێته هۆی پشت به‌ستن، ڕێبه‌ری سیاسی کورد ئاوڕی پێویست و به په‌له بۆ لای قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی نهزانکاریهکانی ڕابردوو مان بداته‌وه وبه ڕێگابهستن له هه‌لپه‌ره‌ستان چ له باری ئایینی و چ سیاسی به‌رنامه داڕشتن بۆ په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی و بێ هێزکردنی کاری گه‌ری ده‌ست درێژکارانی تورک ،فارس و عه‌ره‌ب بۆکوردستان به گوێره‌ی پێویست به‌ره‌و پێش ببات. ده‌نا ئه‌و مه‌ترسیه که ئێستا به‌رۆکی فه‌له‌ستینی پاش هه‌ڵبژاردنی مانگی پێشوو گرته‌وه ،چاوه‌ڕێ ئێمه‌ش ده‌کا.
با ئاوڕێک له وانه‌ی نیشتمان په‌رستی زانایانی هه‌ورامی بێژ و هه‌ورامی له‌م پێوه‌ندیه‌دا بدرێته‌وه به‌ڵکوو به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ڕابردوومان تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کورد بۆ وڵات پارێزی له هه‌ورامان بخرێته به‌ر توێژینه‌وه‌ی کارناسانه‌ی کۆمه‌ڵناسی و بایخی پێویست به زمان و وێژه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م به‌شه له وڵاتی ئازیز بدرێ، ئه‌وکات به دڵنیایه‌وه نه هه‌ر کورد به‌ڵکوو کۆمه‌ڵانی زانست په‌روه‌ر فه‌خر به که‌سایه‌تی بۆ وێنه خانای قوبادی ، سه‌یدی هه‌ورامی ، بێسارانی ،مه‌وله‌وی و سه‌دان ڕۆڵه‌ی تری سه‌ربه‌رزی ئه‌م ئاو و خاکه ده‌که‌ن و چیتر گۆرانی و فه‌رهه‌نگی له لاوه هاتووی تورک فارس و عه‌ره‌ب له لای سه‌رووی ماڵی کورد جێ خۆش ناکات.
پێم خۆشه نانی ڕه‌شی جۆی عهبال دۆینه‌ی خه‌جیجه و فاتمه‌و جه‌مینه
کاڵه وکهڵاشی کاری هـــهورامان ناده‌م به قۆنرهی جهرمی ( سه‌کینه)
من هه‌ڵۆی به‌رزی لووتکه‌ی داڵانیم هه‌رگیز وه‌ک ، قاڵاو ناکه‌مه چینه 10
سه‌رچاوه‌کان’:
1ــ کرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او، د. رشید یاسمی ــــریشهنژادی کرد رحمان پاشا ص95
2ــ سیمای فرهنگی کردستان .ص 184ــــ185 سال 2002
3ــ بڕیاری نه‌وت به‌خۆراک که کوره‌کی کۆفی ئه‌نان و زۆریتر به وته‌ی کۆفی ئه‌نان پارهییکی زۆریان دزیوهإإ
4ــ مێژووی هه‌ورامان مه‌لا عبدوڵڵا قازی اورامانی لاپه‌ره 29
5ــ محمد عه‌لی سولتانی ،ایلات و طوایف کرمانشاه ص 65 و 69
6ــ جۆغرافیای تاریخی و تاریخ مفصل کرمانشاه .م سلطانی ص 66و 72
7ــ ایلات و توایف کرمانشاه م سلطانی ،ص 69ــ70
8ــ مێژووی وێژه‌ی کوردی 1 لاپه‌ره62ــ63
9ــدیوانی سه‌یدی هه‌ورامی م ـــ کاردۆخی
10ــمهلا حه‌سه‌ن مه‌ردوخی ــ دزڵی (1275 ه ،ش)
ئاڵمان سدێق بابایی