مێژووی دەوڵەتی ماد
بەشی یەکەم
نوسینی: كه‌یوان ئازاد
چه‌مك و زاراوه‌ى (ماد- میدیا)
(ده‌وڵه‌تى ماد) به یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته به‌هێز و مێژوویی و ناسراوه‌كانى نێو سه‌راپاى مێژووى كورد و قۆناغى مێژووى كۆن داده‌نرێت، كه له‌نێوان ساڵانى (700-550پ.ز) پێگه و سه‌نگى خۆى له‌سه‌ر خاكى كوردستان بینى. به ئاستێك له ڕووبه‌ره خاكێكى سنوورداره‌وه له ناوچه‌كانى هه‌مه‌دان و موكریانه‌وه، كه ئه‌وكات (هه‌رێمى ماننا)ى پێ ده‌گوترا، گه‌یشته زنجیره چیاكانى قه‌فقاس و ده‌ریاچه‌ى وان له باكوور و كه‌نداوى عه‌ره‌بى له باشوور و كه‌ناره‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له خۆرئاوا.
(ئاكباتانا) واته شارى (هه‌مه‌دانى ئێستا)ش سنوورى خۆرهه‌ڵاتى و پایته‌ختى ده‌وڵه‌ته‌كه بوو. سه‌باره‌ت به ناوى ده‌وڵه‌ته‌كه به (ماد) یان (میدیا) بۆچوونى جیاواز هه‌یه. به‌شێكیان به زاراوه‌یه‌كى سۆمه‌رییان زانیوه. هه‌ندێكى تریشیان به زاراوه‌یه‌كى یۆنانییان پێناسه كردووه. پۆلێكى تریش له مێژوونووسان و خۆرهه‌ڵاتناسان لایان وابووه (ماد) یان (میدیا) له ناوى ئه‌و یهكیێتییه خێڵه‌كییه وه‌رگیراوه، كه دواجار بووه ناوى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش. كاتێكیش بۆ مێژووى زاراوه‌كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى كه به‌رله‌وه‌ى (حه‌وت) خێڵى هه‌رێمى ماننا له كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كى خێڵكى بده‌ن و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رله‌وه‌ى یۆنانییه‌كانیش زاراوه و ناوى (ماد- MAD) یان (مادا- MADA) بخه‌نه نێو تۆماره‌كانى مێژووى خۆیانه‌وه، سۆمه‌رییه‌كان وه‌ك كۆنترین كۆمه‌ڵى ئێراقى كۆن و به‌ر له 3 هه‌زار ساڵ پێش زایین (ماد)یان به ماناى (زه‌وى) به‌كارهێناوه. ئه‌وان له نووسینه‌كانى خۆیاندا، كه به زمانى سۆمه‌رى و ڕێنووسى بسماری نووسیویانه، (ماد)یان به ماناى (زه‌وى) به‌كارهێناوه، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئه‌وان له‌و ده‌ربڕینه هه‌موو گۆى زه‌وى نه‌بووه وه‌ك له زمانى عه‌ره‌بدا به (الارچ) و له زمانى فارسی‌دا به (زه‌مین) و له زمانى ئینگلیزی‌دا به (ERTH) هاتووه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان زاراوه‌یه‌كى جوگرافى بووه بۆ ناوچه‌یه‌كى دیاریكراوى سه‌ر زه‌وى نزیك له خۆیان. ئه‌ویش ناوچه‌كانى باكوورى سنوورى ده‌سه‌ڵاتیان بووه له باشوورى ده‌ریاچه‌ى ورمێ. واته ئه‌و ناوچه‌یه‌ى له قۆناغى دواتردا ناوى (هه‌رێمى ماننا)ى به‌سه‌ردا بڕا. سۆمه‌رییه‌كان له‌و ده‌ربڕینه‌دا مه‌به‌ستیان پێگه و سه‌نگى ئه‌و ناوچه‌یه بووه، كه بۆ ئه‌وان جێگاى بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆر بووه. به‌تایبه‌ت له ڕووی به‌روبوومى كشتو‌كاڵى و به‌رهه‌مى گه‌نمه‌وه. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسى ده‌كه‌ن، گه‌نمى هه‌رێمى (ماد) بۆ سۆمه‌رییه‌كان گرنگیى خۆى هه‌بووه و به چاوى سه‌رنج لێیان ڕوانیوه، تا ئه‌وه‌ى جووه‌كانى ئیسرائیلیش له هه‌زاره‌ى دووه‌مى پێش زایین، بۆ كڕینى گه‌نمى ئه‌و هه‌رێمه له ئۆرشه‌لیم و فه‌ڵه‌ستینه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمى ماد و ئه‌و ڕووداوه‌شیان له چه‌ند ده‌قێكى ئایینى خۆیاندا باس كردووه.
كاتێكیش ناوچه‌كه له هه‌زاره‌ى دووه‌م و یه‌كه‌مى پێش زایین، ڕووبه‌ڕووى شاڵاوێكى نوێی كۆچكردن بووه‌وه و به‌شێك له خێڵه‌كانى ناوه‌ڕاستى ئاسیا و دواتر چه‌ند خێڵێكى كیشوه‌رى ئه‌وروپا به‌ره‌و كوردستان و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كۆچیان كرد، سیماى چه‌ند پێكهاته‌یه‌كیان هێنایه دنیاى بوون، كه پێشتر ناویان له مێژوودا نه‌بوو. یه‌كێك له‌و پێكهاتانه‌ش له باشوورى ده‌ریاچه‌ى ورمێ ده‌ركه‌وتن، كه دواتر به (ماداى- MADAI) یان (میدى- MEDI) ناسران. ئه‌و كۆچڕهوهش له مێژوودا به (شاڵاوى كۆچى هیندو ئهوروپایییهكان) ناسرا. دواى چه‌ندین سه‌ده‌ش ئه‌و ڕووداو و گۆڕانكارییانه و ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته، بووه جێگاى سه‌رنجى مێژوونووسى گه‌وره‌ى یۆنانى (هیرۆدۆت/485-425پ.ز)، كاتێك له به‌رهه‌مه مێژووییه‌كه‌یدا (مێژوو) ئاماژه‌ى پێ كرد. واته ئه‌و ناوه‌ى پێشتر له‌لایه‌ن سۆمه‌رییه‌كانه‌وه ده‌ربڕاو و به ڕووبه‌ره خاكێكى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ده‌سه‌ڵاتیان وترا، بووه ناوى پێكهاته‌یه‌ك، كه له كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین ده‌وڵه‌تێكى لێ پێكهات. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد دواجار سه‌رنجى مێژوونووسێكى دیارى وه‌ك (هیرۆدۆت) له یۆنان ڕابكێشێت، تا له سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پێش زایین، واته (دوو هه‌زار و پێنج سه‌د) ساڵ دواى سۆمه‌رییه‌كان و نزیك به 3 سه‌ده دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ماد، باسێك له مێژووى هه‌رێمى ماننا و ده‌وڵه‌تى ماد و دامه‌زرێنه‌ر و پادشا و هاوپه‌یمان و نه‌یار و شارستانییهتییهكهیان بكات.
لێره‌وه ناوى (ماد) وه‌ك ناوى یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته گه‌وره و دیاره‌كانى مێژووى كورد و خاكه‌كه‌ی له قۆناغى مێژووى كۆندا، له ناوى ئه‌و خاكه‌وه وه‌رگیرا، كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى لێوه ده‌ركه‌وت. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت، ده‌وڵه‌ته‌كه بۆ پاراستنى ئه‌و خاك و زه‌وییه هاته بوون، كه له‌سه‌رى دامه‌زرا. وه‌ك دواتریش ده‌ركه‌وت له‌پێناو پاراستنی‌دا دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌ته‌كه (دیاكۆ)یان به زاراوه یۆنانییهكهى (دیۆكس) و دواى ئه‌ویش كوڕه‌كه‌ى (فراورتیس) گیانی خۆیان له‌پێناویدا به‌خت كرد، به‌وه‌ى یه‌كه‌میان له ساڵى (673پ.ز) به‌دیلى كه‌وته ده‌ست ئاشوورییه‌كان و له زینداندا كۆچى دوایی كرد. دووه‌میشیان له ساڵى (653پ.ز) له‌به‌رامبه‌ر سوپای ئاشوورییه‌كان له ده‌روازه‌ى شارى (نه‌ینه‌وا)، پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئاشوورى، كوژرا.
له‌مه‌وه هه‌ڵه نییه ئه‌گه‌ر بڵێن (ده‌وڵه‌تى ماد) ناوى ئه‌و ده‌وڵه‌ته مێژووییه بوو، كه بۆ پاراستنى خاك و دانیشتووان و ڕه‌سه‌نایه‌تیى شارستانییه‌تى كوردستانى كۆن كه‌وته نێو گۆڕه‌پانى سیاسی و چووه لاپه‌ڕه‌كانى مێژووه‌وه. به‌و ناوه‌ش ده‌وڵه‌ته‌كه ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ى بۆ قۆناغى مێژووى كۆن و خاكى كوردستان و نه‌ته‌وه‌ى كورد تۆمار كرد، كه ئاماده بوو له‌پێناو پاراستن و به‌رگریكردن له سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى، نه‌ك ته‌نیا هاوڵاتییهكانى، به‌ڵكو پادشا و سه‌ركرده‌كانیشی بكاته قوربانى.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1.هیرۆدۆت: مێژوو.
2. دیاكۆنۆف: میدیا.
3. د. جمال احمد رشید و د. فوزی رشید: تاریخ الكرد القدیم.