کوکوبوری کوڕی ئه‌بی حه‌سه‌ن عه‌لی کوڕی باکتیکین کوڕی موحه‌مه‌د به‌ناوی مه‌لیک موعه‌زه‌م موزفرالدین و سه‌رداری ئه‌ربیلا، کوڕی زین ا‌لدین عه‌لی کوچوک که چه‌ندین منداڵی تری هه‌بوو، زین ا‌لدین خۆی کورته باڵا بوو، ئه‌م سه‌رکرده تورکه چه‌نین شوێنی له ناوچه‌که‌دا داگیرکردبوو، شوێنه‌کانی دابه‌شکردبوو به‌سه‌ر کوڕه‌کانیا، قوتب الدیین زه‌نجی سه‌رداری موسڵ ئه‌م پیاوه زۆر ژیا هه‌تا نزیکه‌ی سه‌د ساڵ، له دوادوایی ژیانیا کوێربوو، زین ا‌لدین ناوچه‌کانی دابه‌شکردوو خۆی له هه‌ولێر مایه‌وه‌و له‌وێ مرد له مانگی ئابی ساڵی 1168ی زاینی. شوێنی ناشتنی لاشه‌که‌ی له ناو دیواری شاره‌که‌دا وله شوینێکدا به ناوی خۆیه‌وه له نزیک مزگه‌وتی کۆنه‌وه ناشتیان.
چه‌ندین شوێنی خوێندن و په‌رستگای دروستکرد له موسڵ و هه‌ولێر. وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان باس ده‌کا مامۆستای عزالدین ئیبن ئه‌سیر (باسی له لاپه‌ڕه 288 ی به‌شی دوومی ئه‌م نوسراوهدایه) باسی ئه‌م بنه ماڵه ده‌کا له نوسینه مێژووییهکانیدابهناوی ‘تاریخ الکامل’ که ئه‌م نوسراوه‌ی به فه‌رمانی سه‌رداری تورک ئه‌تابێک نوسیوه که باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ‘ سه‌رداری موسڵ زه‌ینه‌دین موسڵی به‌جێهێشت و چوو بۆ هه‌ولێر له ساڵی 563 ی کۆچی شاره‌کانی و قه‌ڵاکانی دایه ده‌ست قوتب ا‌لدین. ئه‌و شوێنانه وه‌ک سنجار، حه‌ران، قه‌ڵای ئاکر الحهمادیه (که عقرهو وعهمادیهیه) هه‌موو قه‌ڵاکان که ناوچه‌ی حهکاریهکان بوو، تکریت، شاره‌زوور و ته‌نها ئهربیلای بۆخۆی هێشته‌وه. له‌ساڵی 1160ی زاینی حه‌جی کرد له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ا‌لدین شێرکۆی مامی سه‌لاحه‌دین، که خۆی کۆچی دوایی کرد، کوڕه‌که‌ی موزه‌فه‌ره‌دین کوکوبوری که ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو جێی گرته‌وه، به‌لام له ژێر چاودێری ئه‌تابێک موجاهید ا‌لدین قهیماز (باسی له لاپه‌ڕه 510ی به‌شی دووی ئه‌م نوسینهدایه) که ئه‌م پیاوه خۆی ڕقی لێی بووه نامه ده‌نێرێ بۆ دیوانی خه‌لیفه‌ی به‌غدا و باسی ئه‌وه ده‌کا که به‌که‌ڵکی فه‌رمانڕه‌وایی نایه‌ت و پرسیار ده‌کا ده‌بێ چی بکه‌ین و پاش ئه‌وه به‌ندی ده‌کاو برایه‌کی تری ده‌خاته جێی به‌ناوی ئه‌بو موزه‌فه‌ر یوسف.
پاش ماوه‌یه‌ک موزه‌فه‌ردین ده‌ڕوا بۆ به‌غدا و هه‌وڵده‌دا سکاڵای بگه‌یه‌نێته لای خه‌لیفه له باره‌ی لابردنیهوه له فه‌رمانره‌وایی هه‌ولێر. هه‌رچه‌ند لهههوڵدانا بوو که چی بکا و بۆکوێ بچێ، له ئه‌نجامدا ناچاربوو گه‌ڕایه‌وه بۆ موسڵ، له‌و ماوه‌دا سیف ا‌لدین غازی کوڕی مه‌حمود ده‌سه‌ڵاتداری موسل بوو (باسی له لاپه‌ڕه 441 به‌شی دووه‌می ئه‌م نوسراوهدای) بردیه لای خۆی به‌ڵێنی دا ناوچه‌ی حه‌رانی پێ بدا و ناردی بۆ حه‌ران و به‌رده‌وام له‌وێ ژیا هه‌تا بوو به لایه‌نگیری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌ساڵی 1182 -1183 ی زاینی که لای سه‌لاحه‌دین سه‌رکه‌وتوو بوو وهجێی باوه‌ڕی سوڵتان بوو کاتێک که شاری ئێدێسای داگیرکرد و فه‌رمانداره تورکه‌که‌ی ئیبن زه‌عفه‌رانی بوو که ده‌سه‌ڵاتداری لێ سه‌ندو دای به موزه‌فه‌ره‌دین کوکوبوری، له‌پاش ئه‌وه له‌جێی ئه‌و شاره شاری ڕهقعهی دا به ئیبن زه‌عفه‌رانی که شاری ڕهقعهی له ئیبن حه‌سه‌ن سه‌ندو داگیری کرد. وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان باس ده‌کاو ده‌ڵێت؛’ لێره‌دا ناکرێ درێژه‌ی ئه‌م گۆڕانانه باسکه‌ین.’ ماوه‌یه‌کی تر پاش ئه‌م ڕووداونه کوکوبوری خوشکێکی سه‌لاحه‌دینی ماره کرد به‌ناوی ڕابیعا خاتوون،
ئه‌م خانمه پێش بوون به خێزانی موزهفهرالدین خێزانی پیاوێک بوو به‌ناوی سعد ا‌لدین مه‌سعود کوڕی ئبن موعین ا‌لدین سه‌رداری قه‌ڵای موعین له ناوچه‌ی غور (غور مه‌به‌ست غوری یا دۆڵی ئه‌رده‌ن) که له‌ساڵی 1185 -1186 ی زاینی له کارێکی له‌شکه‌ر گه‌ریدا کوژرا / کۆچی دوایی کرد.
موزهفهرالدین کوکوبوری له چه‌ندین شه‌ڕی کامپه‌ینه‌کانی سه‌لاحه‌دیندا به‌شداریکرد و توانایه‌کی بێ وێنه‌ی نیشاندا به شێوه‌یه‌کی وا که له هیچ شه‌ڕێکدا تێنهدهشکا زۆر ئازایانه شهڕیدهکرد هه‌ر وه‌ک عماالدین ئه‌سفه‌هانی (کاتب و سکرتێری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) خۆی چه‌ندین جار بینیویه‌تی و ئاگای لێ بووه و له کتێبه‌که‌یدا باسی ده‌کا، هه‌روه‌ها بۆکۆمهکی ئه‌م بۆچوونه به‌هادین ئبن شه‌داد نوسه‌ر له‌سه‌ر ژیانی سه‌لاحه‌دینه. به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕی حه‌تیندا ده‌وری به‌ته‌نها له‌و شه‌ڕه‌دا به‌س بوو بۆ چه‌سپاندنی ناوبانگی ئازایه‌تی. له‌م جه‌نگه‌دا کوکوبوری و ته‌قی الدینی حه‌ما که برازای سه‌لاحه‌دین بوو هه‌رگیز نه‌کشانه‌وه له کاتێکدا زۆربه‌ی به‌شه‌کانی له‌شکری سه‌لاحه‌دین چه‌ند جارێک ناچار ده‌کران بۆ ماوه‌یه‌ک بکشێنه‌وه، ئه‌م شێوه نهبهردیهیان وای ده‌کرد له سه‌ربازه‌کانی تر که ده‌یانزانی له‌شکری ئه‌و دو سه‌رکرده پاشه‌کشێ یان نه‌ده‌کرد و تێک نه‌شکاون و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌بوو به هانده‌ر بۆیان بۆشه‌ڕ و چه‌ندین جاری تر ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌لاماردان، هه‌تا له ئه‌نجامدا پیرۆزی سهرکهوتینیان وه‌ده‌ست هێنا و ئه‌و سه‌رکه‌تنه بوو به سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی.
به‌ماوه‌یه‌ک پاش شه‌ڕی حه‌تین، که خاچه‌کان به چه‌ندین له‌شکری به‌هێزه‌وه ده‌هاتن له وروپاوه و له هوڵدانیانا بۆ داگیرکردنه‌وه قودس، له ماوه‌یه‌کدا که موسوڵمانه‌کان له شاری عکا / ئه‌یکه‌ر گه‌مارۆدرابوون به‌له‌شکری فرانکه‌کان و له‌شکری ڕۆژهه‌ڵات هاتبوون بۆ یارمه‌تی له‌شکری سه‌لاحه‌دین له ناویانا براکه‌ی کوکوبۆری به‌ناوی زین ا‌لدین یوسوف که له‌و ماوه‌دا سه‌رداری ئه‌ربیلا بوو وله‌شکری هه‌ولێری هێنابوو، ڕۆژێک له شه‌ڕێکدا نه‌خۆش ده‌که‌وێ له مانگی ده‌ی ساڵی 1190 ی زاینی وله دێی ‘ نهزارێس / ناسیرا’ له‌نزیک ئه‌یکه‌ر ‘عه‌کا’ ده‌مرێ (نهزاریس ئه‌و دێیه‌یه که ده‌ڵێن حه‌زره‌تی عیسای په‌یامنێری خودا له‌دایک بووه) له‌م کاته‌دا که زین ا‌لدین ده‌مرێ براکه‌ی کوکوبوری داوا ده‌کا که دهستهلاتداری هه‌ولێری بده‌نێ له جیاتی حه‌ران وئهدیسا (ئه‌دیسا مه‌به‌ست له شاری کوفه‌یه) وسومهیسات، سولتان سه‌لاحه‌دین ڕازی ده‌بێ و هه‌ولێرو ناوچه‌ی شاره‌زووری پێ ده‌به‌خشێ. ئیتر پاش ماوه‌یه‌ک به‌ڕێده‌که‌وێ و به‌ره‌و هه‌ولێر له مانگی یه‌کی ساڵی 1191 دا ده‌گاته هه‌ولێر، ‘ئه‌مه کورته‌یه‌ک له مێژووی له به‌ده‌سته‌لات بوونی کوکوبۆری و بوونی به‌سه‌رداری هه‌ولێر.’
به‌لام له‌باره‌ی چۆنیه‌تی شه‌خسیه‌تی / کاره‌کته‌ری ئه‌م پیاوه، له‌باره‌ی خێر‌و چاکه‌وه له‌وانه‌یه بتوانین بڵێین ئه‌وه‌نده پیاوچاک بوو، هه‌تا ئه‌و سه‌رده‌مه که‌سی تری وه‌ک ئه‌و پیاو چاک نه‌بووه له ناوچه‌که‌دا، وه‌ک باس ده‌که‌ن هێچی له‌وه به‌لاوه خۆشتر نه‌بوو زیاتر له خێرکردن و به‌خشیش به هه‌ژار و ده‌ستکورت هه‌موو ڕۆژی پاره‌یه‌کی زۆری ده‌به‌خشیه‌وه و به‌خشینه‌وه‌ی زه‌کات به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، هه‌تا وای لێهات له هه‌ندێ شوێنی شاری هه‌ولێردا خه‌ڵک کۆده‌بوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی به‌خشیش و یارمه‌تی پاره، زۆر جار له به‌یانی زوودا پاره دابه‌شده‌کرا، که خۆی ده‌هات و له ئه‌سپه‌که‌ی داده‌به‌زی که له مزگه‌وت ده‌گه‌ڕایه‌وه و سه‌یریده‌کرد خه‌لکێکی زۆر چاوه‌ڕێی بوون له به‌رده‌رگای کۆشکه‌که‌یدا، فه‌رمانی ده‌دا که ڕێیان بده‌ن بێنه ژووره‌وه بۆ وه‌رگرتنی جلی زستان ئه‌گه‌ر زستان بوایه یا جلی هاوین گه‌ر هاوین بوایه هه‌ر یه‌کی له‌گه‌ڵ دوسێ پارچه ئاڵتوون و پاره، که‌م و زۆر به پێی ڕۆژ به‌خشیشه‌کان جیاواز بوون.
کوکوبۆری چوار خانوی دروستکردبوو بۆ خه‌ڵکی کوێر و نه‌خۆش وکه‌م ئه‌ندام و هه‌رچیه‌کیان پێویست بوایه بۆی دابینده‌کردن، هه‌موو ئێواره‌یه‌کی دووشه‌ممان و پێنج شه‌ممان خۆی سه‌ردانی ده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ چیان پێویسته. . که سه‌ردانی ده‌کردن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردن و هه‌واڵی ته‌ندروستی ده‌پرسین و پاره‌ی پێده‌دان و لێی ده‌پرسین پێویستیان به‌چی بوو، وه خۆی قسه‌و سوعبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان خۆشکاو باری گرانی کێشه‌کانیان سوککات.
چه‌ند خانوویه‌کی دروستکرد بۆ ئافره‌تی بێوه‌ژن ومنداڵی هه‌تیو له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئافره‌ت بۆ به‌خێوکردنیان و شیر پێ دانیان و پاکردنه‌وه‌ی شوێنیان. شوێنی تایبه‌تی میوانداری دروستکردبوو بۆ ده‌روێش و قوتابی ئاینی و هه‌رکه‌س که پێویستی به میوانداری ببوایه پاره‌ی مه‌سره‌فی بۆ مانه‌وه وه‌رده‌گرت. بۆ ئه‌م میوانانه نان خواردنی به‌یانی و ئێواره به به‌لاش و پرسیاریان لێده‌کرا که چه‌ند ده‌مانه‌وه یا ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ریان بۆ هه‌رشوێنێک بکردایه پاره‌ی مه‌سره‌فی سه‌فه‌رکردنیان ده‌درایه. هه‌رگیز هیچ که‌س نه‌بوو ده‌ست بنێن به‌ڕویدا و ڕێی مانه‌وه‌ی نه‌ده‌ن له‌و میوانخانانهدا. کۆلێژێک وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی خوێندن دامه‌زراند بۆ زانیار‌و پرۆفیسۆری مه‌زهه‌بی شافیعی وحه‌نه‌فی، زۆر جار خۆی ده‌چوو بۆلای مامۆستا‌و قوتابیه‌کان بۆ سه‌ردان و مانه‌وه له‌گه‌ڵیانا بۆ دانیشتن و وتوێژ و نان خواردن، له‌گه‌ڵیانا گوێیان له مۆسیقای ئاینی و لێدوانی ئاینی ده‌گرت و دڵخۆش ده‌بوو به کاره‌کانیان ڕۆژی دوای ئه‌و ئاهه‌نگانه به‌خشیشی بۆ ده‌ناردن.
خۆی زۆر حه‌زی له گوێگرتن له مۆسیقابوو، به‌لام حه‌زی له خواردنه‌وه‌ی حه‌رام شه‌راب نه‌بوو. دوو مه‌ڵبه‌ندی سۆفی دامه‌زراند که هه‌میشه پڕبوو له خه‌ڵک، زۆر جار خۆی سه‌ردانی ده‌کردن وچه‌ندین جار کۆبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگی ئاینی لێده‌کرا. هه‌ندێ مولکو خانووی ته‌رخانکردبوو بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای ئاینی که داهاتیان له‌م کاره مرۆڤایه‌تی و خهیریانهدا خه‌رجده‌کرا و بۆ یارمه‌تی ڕێبوارو غه‌ریب که سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان ده‌کرد.
هه‌موو ساڵێک دووجار خه‌ڵکی باوه‌ڕپێکراوی ده‌نارد بۆ وولاتهدوورهکان و وولاته‌کانی قه‌راغ ده‌ریا به پاره‌وه بۆ هه‌واڵ پرسینی ئه‌وانه‌ی که به‌ندی ده‌ستی گاوره‌کان / خاچه‌کان بوون که به پاره ئازادیانکهن و یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه بده‌ن. هه‌موو ساڵێک پاره‌ی دانابوو له شێوه‌ی یامه‌تی خه‌یری به ناوی ‘سه‌بیل’ بۆ یارمه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌چوون بۆ حه‌ج و ئه‌گه‌ر له ڕێگا پێویستیان به‌هه‌ر جۆره یارمه‌تیه‌ک ببێت. چه‌ند که‌سێکی جێی باوه‌ڕی ده‌نار هه‌ریه‌کی به ڕاده‌ی پێنج تا شه‌ش هه‌زار دینار‌و پارچه ئاڵتوون بۆ حه‌ج بۆ مزگه‌وته‌کانی مه‌که‌و مه‌دینه بۆ یارمه‌تی خه‌لکی هه‌رکه‌سێک پێویستی به پاره‌بێت و بۆ یارمه‌تی مزگه‌وته‌کان. له شاری مه‌که هه‌ندێ شوێنی ناسراو مۆنومێنتی به‌جێهێشت بۆ ده‌ستنیشانکردنی کاره خه‌یریه‌کانی هه‌تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش مابوون. ئه‌و یه‌که‌م که‌س بوو که ئاوی گه‌یانده شاخی عه‌ره‌فه به جۆگه‌ی / بۆری بۆ پێویستی شه‌ویان که له‌وێ ده‌مانه‌وه، ئه‌م کاره مه‌سره‌فێکی زۆر که‌وت له‌سه‌ری و چه‌ندین فواره‌ی دروستکرد له‌سه‌ر شاخی عه‌ره‌فه بۆ حاجیه‌کان.
هه‌موو سالێکی له‌یادی له‌دایک بوونی په‌یامنێری خودا دا ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی ده‌گێڕا که مه‌سره‌فێکی زۆری تێده‌چوو خه‌ڵکێکی زۆر له کاتی ئه‌م یادو ئاهه‌نگه‌دا له وولاته‌کانی دووره‌وه ده‌هاتن بۆ به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگه. هاتنی ئه‌م خه‌لکانه له مانگی موحهررهمهوه ده‌ستی پێده‌کرد هه‌تا مانگی ره‌بیع الاول. ئه‌م خه‌لکانه له به‌غداو، سنجارو نسیبین و عێراقی فارس وموسڵهوه ده‌هاتن. خۆی له‌م وه‌رزه‌دا فه‌رمانی ده‌دا به دروستکردنی بیست’ پاڤیلیۆن’ ماڵی ته‌خته که هه‌ریه‌کی له شێوه‌ی چوار یا پێنج قاتدا، یه‌کێکیان بۆ خۆی و ئه‌وانه‌ی تر بۆ خه‌لکانی وه‌ک ئه‌میرو دهستهلاتدار و فه‌رمانڕه‌واکان که ده‌هاتن بۆ به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگه. له‌یه‌که‌م ڕۆژی مانگی سه‌فه‌ره‌وه ده‌ستده‌کرا به بۆیه‌کردن و جوانکردنی ئه‌م خانوانه، بۆهه‌ریه‌کێک له‌م خانوه کاتیانه، کۆمه‌ڵێک گۆرانی بێژ و موسیقاژه‌ن وکۆمه‌ڵێک خۆپیشانده‌ر / شانۆگه‌ری وه‌ک ئه‌کته‌ری چینی بۆهه‌ریه‌ک له خانووی میوانه‌کان بانگرابوون بۆ ئاهه‌نگ و کات به‌سه‌ربردن.
له‌کاتی ئه‌م ئاهه‌نگانه‌دا ده‌بوو هه‌موو کارێکی بازرگانی بوه‌ستێنن و به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگانه بکه‌ن. ئه‌م خانواته دامه‌زرابوون له ناوچه‌ی ده‌روازه‌ی قه‌ڵا هه‌تا مه‌یدانی مه‌شقی ئه‌سپ سواری، هه‌موو ڕۆژی له دوای نوێژی عه‌سر موزه‌فه‌ره‌دین به‌ڕێده‌که‌وت به‌ره‌و شوێنی ئاهه‌نگ و بۆ به‌شداری ئاههنگهکهو کات به‌سه‌ربردن ، به‌شه‌و له شوێنه ئاینی یه‌کانا گوێی له مۆسیقا و ته‌هلیله‌ی ئاینی ده‌گرت هه‌تا شه‌ودره‌نگ و له به‌یانیدا دوای نوێژ به سواری ئه‌سپ ده‌ڕۆشت بۆ ڕاو پێش نیوه‌ڕۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ قه‌ڵا، به‌رده‌وام وا ده‌ژیا هه‌تا ئێواره‌ی ده‌ستپێکردنی ئاهه‌نگه‌کان. دووڕۆژ پێش ده‌ستپێکردنی ئه‌م ئاهه‌نگه چه‌ندین حوشترو گا‌و مه‌ڕی ده‌نارد بۆ قوربانی به‌تیپی موسیقاو ته‌پڵ و ده‌فه‌وه بۆ مه‌یدانی ئه‌سپ سواری بۆ ئه‌وه‌ی به ئاهه‌نگه‌وه حه‌یوانه‌کان سه‌ربڕن و بیانکه‌ن به خێر و چه‌ندین مه‌نجه‌ڵی گه‌وره بۆ دروستکردنی خواردن، له ئێواره‌ی ئاهه‌نگه‌که‌دا پێش مه‌غریب / ڕۆژئاوابوون خۆی داده‌نیشت له قه‌ڵاو گوێی له موسیقا ده‌گرت له‌به‌رده‌میا ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک به مۆمی داگیرساوه‌وه، وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ‘ دوو یاچوار ڕیز مۆمی داگیرساو، ‘به‌لام بێگومان نیم کام ژماره‌یان ڕاسته’ له‌سه‌ر پشتی یه‌ستر به داگیرساوی له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێکدا له‌سه‌ر پشتی یهسترهوه که ئه‌م مۆمانه به‌داگیرساوی له‌به‌رده‌میا نا بوون هه‌موو به‌ڕیز ده‌ڕۆشتن به‌ره‌و مزگه‌وت .
ڕۆژی دوای ئه‌وه له‌به‌یانی زوودا هه‌موو پیاوانی له‌شکر ده‌بوو به شوێنێکدا به‌ڕیز تێپه‌ڕن له‌به‌رده‌م کوکوبوری خۆیدا که له سه‌ر سه‌کۆیه‌کی ته‌خته که ئاماده‌کرابوو بۆی بۆوه‌رگرتنی به‌رگی سه‌ربازی / ئاینی وه‌ک سه‌ربازی ئاین، وه‌ک په‌یماندان بۆ ئاماده‌گه‌ری شه‌ڕ بۆ کاتی پێویست. له چه‌ند لایه‌کی ترهوهوه چه‌ند سه‌کۆیه‌کی تر ئاماده‌کرابوو بۆ به‌خشینی گۆشت و خوارده‌مه‌نی بۆهه‌ر که‌س پێویستیان بوایه ده‌چوون بۆ وه‌رگرتنی به‌خشیش. ئه‌و ڕۆژه به‌وجۆره به‌سه‌رده‌چوو، ئیتر هه‌موو خه‌لکانی قوتابی و قورئان خوێن‌و گۆرانی بێژ وسه‌رباز و خه‌لکانێ که به میوانی هاتبوون بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه به‌شداریان ده‌کرد و به‌خشیشیان وه‌رده‌گرت.
ئاوا هه‌موو ساڵێ له‌سه‌رده‌می ئه‌م سه‌رکرده‌دا ئه‌م یاده ده‌کرا، وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
‘که لێره‌دا ناتوانم به درێژی باسی ئه‌م ڕووداوانه بکه‌م چونکه چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی تری ده‌وێ.’ له دوای ته‌واوبوونی ئه‌م ئاهه‌نگانه هه‌موو یه‌کێک له میوانه‌کان پاره‌ی به‌خشیشی وه‌رده‌گرت، یه‌کێک له‌و میوانانه که شاعیرێک بوو به‌ناوی حاڤیزی ئیبن زهحیا که جارێک به‌شداری ده‌کا له‌م ئاهه‌نگانه‌دا کۆمه‌ڵێک شیعری ده‌نوسێ بۆ ئه‌م یاده به‌ناوی ‘ته‌نویر’ بۆ ئه‌م کاره‌ی موزه‌فه‌ره‌دین هه‌زار پارچه ئاڵتونی به خه‌ڵات وه‌رگرت.
موزه‌فه‌ره‌دین له به‌خشینی هه‌ر پاره و یارمهتیهکدا هه‌میشه زانا‌و مامۆستا‌و ئاینی له‌لا له پێشتر بوو له خه‌لکانی تر، له باره‌ی شاعیره‌کانه‌وه زۆر گرنگی پێنه‌ده‌دان ئه‌گه‌ر شیعریان پیا هه‌ڵنه‌دایه ئیجنا شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بوون به‌خشیش وه‌رگرن. زۆر حه‌زی له زانیاری مێژوو بوو وه شاره‌زایی ئاشکرا بوو که باسی مێژوو ده‌کرا. وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه باسمکرد توانای له مه‌یدانی جه‌نگدا که‌م وێنه‌بوو له هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا که به‌شداری کرد، له هیچیانا هه‌رگیز تێشکا نی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌ر وه‌ها وه‌ک ئیبن خهلهکادهڵێت:
‘ ده‌مه وێت ئه‌وه ئاشکرا که‌م له‌م نوسینانه‌مدا له‌باره‌ی ئه‌م پیاوه‌و هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی مێژوویی تر، هه‌ر گتیز لایه‌نی هیچ که‌س زیاتر ناگرم له خه‌لکانی تر وهه‌ر گیز بۆ هیچ جۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک درۆ له باسهکانا ناکه‌م، به هیوام خوێنه‌رانی به‌ڕێز هه‌رگیز به هه‌ڵه لێم تێمه‌گه‌ن له‌هه‌رکام له‌م باسانه‌دا.’
ئه‌م سه‌رکرده له قه‌ڵای موسڵ له‌دایک بوو له به‌رواری ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی مانگی موحه‌ڕڕه‌می ساڵی 549 ی کۆچ و ڕێکه‌وتی مانگی نیسانی ساڵی 1154 ی زاینی، له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 18 ڕه‌مه‌زانی ساڵی 630 ی کۆچی و ڕێکه‌وتی مانگی شه‌شی ساڵی 1233 ی زاینی کۆچی دوایی کرد له ماڵێک له شاری به‌له‌د.
شاری به‌له‌د ناوچه‌ی دهستهلاتدارێک به‌ناوی شهاب ا‌لدین کاراتا بوو، به‌لام کاتێک موزهفهرالدین به‌ندی کرد له ساڵی 1217 1218 ی زانیدا و ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ماڵه‌که‌ی کرد به ماڵی خۆی و جارجار له‌وێ له‌سه‌ردانی ناوچه‌که‌دا ده‌مایه‌وه.
لاشه‌ی کوکوبوری گوازرایه‌وه بۆ هه‌ولێرو له قه‌ڵا ناشتیان، به‌ڵام به‌هۆی وهسیهتیهوه که خۆی ویستبووی بینێرن بۆ مه‌ککه، وله پێینی شاخی عه‌ره‌فه ویستی لاشه‌که‌ی به‌خاک بسپێرن، به‌لام له کاتی ناردنیا به هۆی هه‌ندێ کێشه‌وه قافڵه‌که گه‌ڕایه‌وه ناچاربوون له‌شاری کوفه بینێژن له نزیک مه‌شهه‌د، شوێنی گۆڕستانی حه‌زره‌تی عه‌لی له کوفه. خێزانی کوکوبوری، ڕابیعه خاتوونی کچی ئه‌یوب له دیمه‌شق کۆچی دوایی کرد له مانگی شه‌عبانی ساڵی 643 ی کۆچی وڕێکهوتی مانگی یه‌کی ساڵی 1246 ی زاینی’ وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت هه‌تا ئه‌وڕاده‌ی من ئاگام لێیه.’ ڕابیعه خاتوون زیاتر له 80 ساڵ ژیا. لاشه‌که‌ی له کۆلێژێ که خۆی دایمه‌زراند له پێینی شاخی قاسیۆن له دیمه‌شق و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی بوو.
هه‌ندێ له خزمه پیاوه‌کانی وه‌ک: براکان و برازکانی ئه‌میری خێڵات ئه‌میر ئه‌شره‌ف، برازهیکی ئه‌میری میزۆپۆتامیا چه‌ند برازایه‌کی وه‌ک ئه‌میری سوریا و میسر له کاتێکدا ده‌سته‌ڵاتداری حیجازو یه‌مه‌ن له ده‌ست برازاکانی و که‌سوکاری زۆربه‌یان ئه‌میرو دهستلاتدار بوون.
کوکوبوری ناوێکی تورکیه که واتای گورگی شینه، باکتیکین ناوێکی تورکیه، ‘لینا’ ناوی شوێنێکی پشودانه له‌سه‌ر ڕێی عێراق بۆ حیجاز. ئهوکاروانهی که ویستیان جه‌نازه‌ی کوکوبۆری پێبگهیهننه حیجاز له ڕێگادا وون بوون نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌و مهنزلگایهی لینا له ڕێی حیجاز و ڕێگایان لێ تێکچوو و ناچاربوون له گه‌رماو تینوا گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و له کوفه لاشه‌که‌یان به خاک سپارد.
قه‌ڵای ئه‌کر، حومهیدیه مه‌به‌ست له قه‌ڵای عه‌قره‌و شارۆچکه‌ی عهمادیهگه
سه‌رچاوه: ئیبن خه‌له‌کان، به‌شی دووه‌م له نوسراوه‌کانی، لاپه‌ڕه 535 -542
ئه‌م نوسراوه له دووبه‌ش پێکهاتووه، به‌شی دوهه‌می لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌ڵلایی داموده‌زگای کوکوبوری
Check Also
پەیوەندی کورد بە شۆڕشی زەنجەوە
گەرمیان حەسەن شۆڕشی زەنج لە ناوەڕاستی سەدەی سێیەمی کۆچی و سەدەی نۆی زاینی(255-270کۆچی)دەرکەوت و هۆکارەکانی …