به‌ڵگه‌ی ژماره 3 . نامه‌ی خودالێخۆش‌بوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به ده‌ستخه‌تی خۆی
بو جنابی عزیز و خوشه‌ویستم رحیم قاضی زور محترم
له پاش احوال پرسیتان زور سلام لیتان ده‌که‌م به عمومی و دائما تمنایی صحه‌تو سلامتتان ده‌که‌م و معلومتان بیت کاغذی جنابتان به ده‌ستی میلانیان تسلیم به ده‌ستی من بو و هه‌رچی جنابتان نویسیبو هه‌مو لیم معلومبو به تواوی و زور تشکرتان ده‌که‌م به‌و مناسبه که له احوالی منتان سوآل کردبو و فرموبوتان که گلهمندی له توم کردوه و عاجزیم له تویه اما اوه هیچ اساسی نیه و من خوم شخصا هیچ گلیه‌ک و عاجزییهک له توم نیه و بو مسئلهی مصطفی سلماسی که به جنابتان کوتووه که خه‌به‌ریان به من داوه که تو مانعی خوندنی اوی له مسکو اوه‌ش هیچ اساسی نیه و هیچ که‌س به من نه‌یان کوتووه که رحیم مانیعه بو خویندنی مصطفی اوه‌ی بزانه ام خه‌به‌رانه همویان به بی اساس به تویان کوتووه چنکی من حقی گلهمندی و عاجز بون له هیچ که‌س نیه و به‌م اساسه لازمه باوه‌ر نه‌که‌ی که من هیچ وه‌خته‌ک عاجزی و گله‌م نه‌بووه و ایستاش گله و عاجزیم نیه به هیچ نوعهک اما خوم شخصا رجام وایه که قسه‌کانی من قبول بفرمون به حقیقه‌ت هیچ که‌سه‌ک به منیان نه‌گوتووه که جنابتا [ن] مانیعی خویندنی مصطفی بوین و منش هیچ گلهیهکیم له جنابتان نیه بلکه بالعکس چون کوری کورد و کوردستان وکو جنابتان هه‌مو روژ و هه‌مو وه‌ختیک چاوی خدمت و کومک به ملتو وهطن خوی بکه‌ت انتظار ده‌که‌م به‌م جوره و دوباره رجام هه‌یه که جنابتان قصوری من عفو بفرمون له‌م خصوصهوه که خوتان فرموبوتان له ناو کاغذی خوتان که حقی گلهمندی تان نیه له برا بچوکی خوت بلکه حقی نصیحتت هه‌یه و عرض م وایه کی زور باش باوه‌ر بکه‌ن که حقیقت امیه خوم شخصا زور محتاجیم به نصیحت کردن و حقیقت خوم شخصا لیاقتی نصیحت و تربیتم نیه بو هیچ که‌سه‌ک که من لیاقتی اوه‌م نیه ده‌بی لطف بفرمون عفوم بکه‌ن اما اگه‌ر سوآل له من بکه‌ن که تو له عمری خوت زۆر تجربیه دنیات دیوه به‌لی جوابی ادهم که هیچ وه‌ختیک و بو هیچ که‌سیک نهتفاقی و دوبهرانه استفاده نه‌داوه و زهری زوری داوه بو هه‌مو که‌سیک له ناو تاریخ‌دا موجوده و ده‌بی جنابتان باوه‌ر بفرمون احوالی من و فکری من هه‌مو اوه‌یه که بوتان به‌یان ده‌که‌م خوم شخصاییک خادمی ملتو وهطن کوردستانم و ههرچاکهیهک له ده‌ستم به‌یت خیری ملت عمومی قصور نهم کردووه و قصور ناکه‌م به هیچ نوعیک و اگه‌ر خوم بتوانم ایش‌و کاریک بو ایوه بکه‌م حاضریم له هه‌مو روژیکدا به جی بگه‌ینم به قدر امکانی خوم دوباره تکرار ده‌که‌م که لیتان معلوم بیت به حقیقت که من شخصا هیچ نوعیک گلهمندیهک بچوک وه‌یا گه‌وره له توم نیه امه‌ش به حقیقت بزانه ایتر هیچ فکر و خیالی اوه‌ی مه‌که به قطعی اگه ایش‌و کاریکتان هه‌بی له امکانی من دا بی بفرمون تا به جی بگه‌ینم زور به ممنونیهتهوه ( و خوتان فرموبو هومیدم هه‌یه که به‌م زووانه بتوانم ایوه ملاقات بکه‌م و ته‌واوی دلمهندی و گله‌یی یه‌کان رو به رو له نیوان لابه‌رین)
و هیچ نابی ام نوعه خیالانه بکه‌ی که من گله‌م هه‌بی وه‌یا عاجزبم اوانه به حقیقت نینه و نه‌بووین و نابن
و زور به ممنونیهتهوه اوه جوابی کاغزی جنابتان تقدیم ده‌که‌م و لازمه بزانی چند دوست‌و رفیقت هه‌یه و به دوست‌و رفیق ده‌زانی بلام وا ازانم که راست‌و حقیقت نیه و آگاداری خوت بی و به هه‌ر طبلو موزیک هه‌ل په‌رین راست نیه
ایتر چاوتان ماچ ده‌که‌م و زور سلام لیتان ده‌که‌م به عمومی
حقیقی براتان بارزانی مصطفی
جێگه‌ی ئیمزا
1955 – 2 – 13
چه‌ند تێبینی
1. ئه‌م نامه‌یه‌ی سه‌ره‌وه یه‌که‌م نامه‌یه که له زنجیره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه دا که پێشتر باسمان کردبووبڵاو ده‌کرێته‌وه
2. مه‌به‌ست له میلانیان، ژه‌نه‌راڵ میلانیان ئه‌فسه‌ری حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانه
3.مه‌به‌ست له مسته‌فا سه‌ڵماسی, دوکتور سه‌ڵماسی =شه‌ڵماشی دواتره. مسته‌فای سه‌ڵماسی یه‌ک له‌و خوێندکارانه بوو که له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا نێردرا بۆ ئازه‌ربایجانی شووره‌وی. له‌و زنجیره به‌ڵگه‌یه دا نامه‌یه‌کیش به ده‌ستخه‌تی وی هه‌یه که دواتر بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
4. هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو، ڕاگوێزان و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه له ماڵپه‌ڕ و زێدی دیکه‌ی کوردی دا ڕه‌وایه، به‌ومه‌رجه‌ی وه‌کوو خۆیان و بێ ده‌ستێوه‌ردان بڵاو بکرێنه‌وه و نێوی سه‌رچاوه‌ش بهێندرێ
به‌ڵگه‌ی ژماره 4 ، نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به ده‌ستخه‌تی خۆی
بو جنابی زور محترم رحیم قاضی
19/2/55 به‌م تاریخه
له پاش سلام کردن و احوال پرسین کاغذی جنابتان به ده‌ستم گههیشت و هه‌رچی فرموتانه هه‌موم زانی به تواوی و زور ممنون بوم به احوال پرسینی من و زور تشکرتان ده‌که [م] و حالی من له سایه‌ی حکومتی عظیمی شوره‌وی زور زور باشه و هیچ قصوری له من نیه له هیچ لایه‌که‌وه و له طرفی صحه‌تو سلامتیهوه ده کمالی سلامتی دام و هه‌ر وه‌ها تمنایی صحه‌تو سلامتیی ایوه ده‌که‌م له هه‌مو وهقتیکدا اما بو اوه‌ی که فرموتانه فقط ده‌گه‌ل جیگاییکی کاغذی جنابتا راضی نیم که، نویسیوتانه ” خوم شخصا لیاقتی نصیحت و تربیتم نیه …” اوه حقیقته و هیچ معنایی تر ناده‌ت معلومه که خوم ده‌زانم که ملت کورد و کوردستان به انسانیهتی خویانه‌وه حرمتی من ده‌گرین اوه‌ش له رویی شرفی خویانه نه‌وه‌که به لیاقتی من بیت اما دوباره تکراری ده‌که‌م که لیاقتی نصیحهتو تربیتم نیه چنکی حقیقته و به حقیقت هیچ که‌سی مخالف نابی و قسه‌کانی جنابتان به لهونیکی باش تعبیر ده‌که‌م نه به خراپه و بو مسئلهی مارکسیزم و لینینیزم ترجمه بکرین به زمانی کوردی اوه زور باشه له‌وه باشتر نابی بلام نازانم کی له هاواله کوردان ده‌تووانی اوه‌ی به عوهده‌ی خوی بگری اگه‌ر جنابتان بزانی او شخصه خوی کییه اتووانی ناوی او پیاوه بوم بنویسه و خوما [ن] ملاقاتی او پیاوه ده‌که‌ین اگه‌ر له امکانی او که‌سه دابی و بتوانی ترجمه بکه‌ت به قدر امکانی خومان سعی ده‌که‌ین بو اوه‌ی که قبول بکریت و فرموتانه ژماره‌ی تلفون ( 73 – 27 – 1 – د ) امه تقدیم ده‌که‌م بو جنابتان و له هه‌مو هاوالو برایانی کورد سلام ده‌که‌م و چاویان ماچ ده‌که‌م و هه‌ر وه‌ها هه‌مو هاو[ا]لانی آذربایجان سلامیان تقدیم ده‌که‌م به احترامه‌وه
25/2/1955 براتان بارزانی مصطفی
جێگه‌ی ئیمزا
وێنه‌ی به‌ڵگه‌ی ژماره 4، نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به ده‌ستخه‌تی خۆی
بەڵگەی ژمارە 5
بەڵگەی ژمارە 5
نامه‌ی مسته‌فا سه‌ڵماسی ( شه‌ڵماشی) بۆ حه‌سه‌نی حیسامی و ڕه‌حمانی گه‌رمیانی
برایانی خوشه‌ویست و هوشیارم حسن و رحمن گیان روژتان باش
له یازده‌ی ئه‌و مانگه‌ی بیانی کاغذی رحمانی و ایواره کاغذه‌که‌ی دیکه‌م پی گه‌یشت و له پاش سه‌عاتیک روژنامهکانیشم له کولیا وه‌رگرت که هه‌مویان پیکه‌وه جیژنیکی گه‌وره‌یان بو پیک هینام و گه‌لیکیان پی دلخوش بوم! له ضمن دا دو به‌سته‌م به کولیا دا که پی تان بگهیینی؛ به‌سته گه‌وره‌که هی مالی ایرینایه، ئه‌وه‌ی چوک هی ایوه‌یه. که به پیل کولیاوه چوم کامبخش له‌وی راوه‌ستا بو به‌لام وام وانمود کرد که نهم دیوه و خوم تی نه‌گه‌یاند. ئه‌و بو خوی هاته لام و به‌خیرهاتنی کردم و کوتی: ” وانابی، ئه‌تو دومانگه هاتوی، به‌لام جاریکیش نه‌هاتویه لامان و هیچ کهرهتیش لیت نه‌پرسیوین! دیاره‌که، ئه‌منیش وه‌ک تو آسپیرانتم و چیم له ده‌ست نایه، به‌لام ناکری له بیرمان بکه‌ی!” ئه‌من جوابم داوه که، بو خویندن هاتومه ایره کارم به کسیش نیه و وقتی ملاقات له گه‌ل غیرهم نیه. دیاره اگر کاریکیشم بی به‌و کسه‌ی که، ئه‌منی بو ایره هیناوه و هه‌مو شرائطی بو پیک هیناوم مراجعه ده‌که‌م. دیار بو زور به‌و قسانه‌ی من تیک چو؛ به‌لام جوابی پی نه‌دراوه. ئه‌منیش هیچ رانه‌وه‌ستام و رویشتم. کولیا سروسیپالی مراد رزمآوری هینابو، مراد که له پاش ده‌میک هات بو شته‌کان به هه‌ویا بو یاریده‌ی بده‌م. به‌لام پیم کوت که کارم هه‌یه و وقتم نیه و هیچ خوم تی نه‌گه‌یاند. کولیام بو مالی دعوت کرد . به‌لام کوتی امکانم نیه و ناتووانم له کاری ههلبریم( اتفاقا ئه‌وی روژی ایرینا نورهچی بو)
حسن گیان ! بینی و بین الله ئه‌و جار کاغذه‌که‌ی ماممت ( منظور مه‌لا مصطفی یه) چاک و جووان نوسیبو و مامم بو خوی وه‌ک آو خویندیه‌وه و گه‌لیک _ گه‌لیک پی ی کیف خوش بو که بو خوی به دستخطی خوی اظهاری ده‌کا! کاغذهکانی که، بو منتان ناردبو بعضه جیگاییکم بو خوینده‌وه و زور_ زور به تفصیل دوباره له هه‌مو شتیکم
وه‌کو مامم ده‌لی ( منظور مه‌لا مصطفی یه) وه‌ختیک رحیم، کریم و ئه‌و بعضه اشخاصه قسان ده‌که‌ن ده‌بی بلیی : کاروان ده‌روا و سه‌گ ده‌وه‌ری. له مهر کریمی هه‌تیوی سید رحمانی، مامم له میژه جه‌غزی سوری به سه‌ر دا کیشاوه و له من و توی چاکتر ده‌ناسی. اول و آخر کاغذیکی به مامم گه‌یشتووه و جوابی پی گه‌یشتووه که ئه‌ویش ایمه دیومانه.لیره اصلا کریم نیوی له نیو نیواندا نیه و مامم هیچ اقدامیکی بو نه‌کردووه و نایکات. ئه‌و هه‌مو توپ و تره‌ی به هه‌ویای مراده که، اصلا حقیقی نیه. ئه‌من له پیش ئهنگوم دا لی معلوم بو که، ئه‌و هه‌تیوه خویریه، یانی کریمی قه‌ره‌چی نابیته انسان و جیگای هه‌ویا نیه و زور له میژه به لعنتم کردووه. به‌لام ایمه ده‌بی زور سیاستمدار بین و بو خاطری وه‌پیش که‌وتنی کار له گه‌ل زور مطلبان که، اصلا به کیفمان نیه بسازین. ده‌بی له نظر بگرین که ، ئهوروکه ایمه کاریکی گه‌وره‌مان له پیشه، ئه‌وه‌ش له بناغه هه‌لکه‌ندنی رحیم و گهلاویژه که له شاری باک‌و ریشهییکی قولیان داهیشتووه و اگر بیتو ئه‌و کاره بکه‌ین صدی وه‌ک کریم و سلطان و مراد مجبور ده‌بن گونمان ماچ بکه‌ن. به‌لام دیاره‌که ، رحیم و علی ئه‌و بابیان مردووه و وه‌کو مامم ده‌لی ( منظور مه‌لا مصطفی یه ) ئه‌وانه نیویان کوژاوه‌ته‌وه. اما ایمه ده‌بی احتیاط له ده‌ست نه‌ده‌ین، له خو نه‌چین و دوژمن به فقیر نه‌زانین . چونکه مار وه‌ختیک به مردو حساب ده‌کریت که، سه‌ری پان کرابیته‌وه. ایستا بو ئه‌وه‌ی که، زوتر به موفقیت بگه‌ین ده‌بی تی بکوشین که، له ییک جبهه دا به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ین و به هیچ وجه نه‌هیلین که ، دوژمنانی ایمه ییک که‌ون و یا جبههییکی دیکه به پیچه‌وانه‌ی ایمه بکه‌نه‌وه. مثلا بو خوتان لهتصوری بهینن که، اگر له جیاتی 3 امضا ئه‌و عریضهیهی ایمه 5 امضای پیوه بایه 500 دفعه به نرخ تر و به هیزتر ده‌بو. له به‌ر _ ئه‌وه‌ش ده‌بی به هه‌ر قیمتیک بیت عبدالله بو لای خوتان بکیشن و اگر هیچ نه‌بی _ هیچ نه‌بی کریمی ملعون له رحیم و علی هه‌لبرن ( بو ئه‌و مطلبه ئه‌منیش یاریده‌و ده‌ده‌م و مخصوصا کاغذی به دروتان بو ده‌نیرم که، به‌و مقصده به‌کار بیت).ایستا اگر ایوه میلتان لی بیت ده‌تووانن رحیم و علیش لیک بکه‌ن. ییکتان له گه‌ل رحیم و ئه‌وی دی له گه‌ل عه‌لی “ییک” که‌ون و تاوی [ ئاوی!!] زاریان بچیژن. مامم ( منظور مه‌لا مصطفی یه) ئه‌ورو له‌و سیاسته گه‌لیک استفاده ده‌کا و هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه که، مراد بو لای خوی ری ده‌دا و کاغذ بو رحیم ده‌نوسی. ده‌بی لی تان معلوم بی که، مامم ( منظور مه‌لا مصطفی یه) تا ابد دانی له گه‌ل ئه‌وانه پیکه‌وه ناکولیت ، به‌لام جاری وای پی مصلحته، به‌لام له وه‌ختی خوی‌دا نامه‌ی اعمالیان له ده‌ست ده‌نی.
به سهو نه‌چن و بزانن که، مامم ( مه‌لا مصطفی ) تا ایستا هیچ جار له گه‌ل رحیم به تلفون گفتگوی نه‌کردووه ( رحیم به وسیلهی غلام و کامبخش زور تی کوشی که قسه‌ی له گه‌ل بکات، به‌لام مامم امکانی نه‌داوه) و بو کاری مراد اصلا اقدامی نه‌کردووه و نای کا و بطور کلی زور که‌م بو لای خوی ری ده‌دا و هه‌رچی بیلی وه‌کو قسه‌ی بو گونی بکا وایه.
له مهر کاری ایوه ، شتیکی که، مسلمه ئه‌وه‌یه، ئهنگویان بو مسکو قبول کردووه، به‌لام له مهر وه‌خت مه‌به‌ست له‌و قرارهیه: ییک ئه‌وه‌یه‌که، له روی پروگرامه‌وه بین. ئه‌وه مربوط به مامم نیه و هه‌ر وه‌خت که وه‌ختی هات ده‌ستور به اویر ده‌ده‌ن و راتان دهگویزن ( ئه‌و مطلبه حل بووه له پاش گه‌رانه‌وه‌ی مامم ) . مامم له به‌ر ئه‌وه‌ی که، به زویی راتان بگویزن زوری کیشه کردووه و ده‌یکات ، به‌لام ئه‌وان ده‌لین که، ئه‌و کاره له قدرتی ایمه به ده‌ره و ته‌نیا پولیت بورو ده‌تووانی ده‌ستور بدات. دووه‌می ئه‌وه‌یه که، خارج له پروگرامه و به ده‌ستوری پولیت بورو راتان گویزن. مامم به‌و مطلبهوه خه‌ریکه و اگر امکانی بیت اجرای ده‌کات. اول بهانه‌ی که، لیره ده‌ی هیننه‌وه ئه‌وه‌یه که، ئه‌وانه له مسکوی بو مانه‌وه جیگایان نیه و ایمه‌ش ایستا امکانمان نیه خانویان بده‌ینی. له به‌ر ئه‌وه مامم بو من اقدامی کردووه و اگر بیتو خان‌و وه‌ربگرم ئه‌وه ده‌که‌ینه بهانه و ده‌لی ین که، لیره بو ئه‌وان جیگا هه‌یه … رحمان گیان ( که‌ره ) ، بزانن که، ئه‌تو و حسن ییکنفرن و مامم قه‌ت لیکتان ناکات. حسن گیان، له مهر عریضهکهت جاری که‌میک راوه‌سته و له‌گه‌ل کابرای اویریش مصلحت بکه. غمی بی دراوی مه‌خو، چونکه له‌و بابته‌وه تا مامم زیندو بیت کویره‌وه‌ری نابینین و هه‌ر کس ناراحتت بکات مامم ته‌نبی ی ده‌کا. وه‌کو به تلفون به حسنم کوت ئه‌من جاری کار ناکه‌م. علتهکهشی ئه‌وه‌یه که، لیره اصلا کار زور به شینه‌یی جی به جی ده‌بن. به‌لام هه‌ر قولیکی بیده‌ن راسته. به‌لام به مصلحتی مامم وامان راگه‌یاندووه که، ئه‌من هه‌م ده‌خوینم و هه‌م کاری ده‌که‌م و به‌و جورهشیان به رحیمی گه‌یاندووه و لیره‌ش هه‌مو وا تی ده‌گه‌ن. ئه‌نگوش ده‌بی وای بلاو که‌نه‌وه که، له کلینیکای باکولوف دام. له‌مه‌ر خرجیهوه خراپ نیم. مامم هه‌مو جاری لیم ده‌پرسیت دراوت هه‌یه… شه‌رمی مه‌که… به‌لام پێم ناله‌باره داوخووازی دراو بکه‌م. تاکو ایستا کریی خانووه‌که‌ی که، 500 مناته بوی داوم و بریکیشی بو خرجی داومی و له‌گه‌ل ئه‌و دراوه‌ی که، ایرینا وه‌ری ده‌گریت به قناعت رای ده‌بویرین. قرار وایه که، به‌و زووانه کاریشم بده‌نی و مه‌به‌ستی مالیشم بو جی به جی که‌ن.
له حالی حاضر دا دراومان هه‌یه و لازم نیه‌که، ایوه بوم بنیرن، چونکه اگر ئه‌و کاره بکه‌ن مامم پی ی ناخوش ده‌بیت. خانووه‌که‌مان زور خوشه. جیگاکه‌ی باشه و له بازار و مغازان نزیکه و له قه‌راغ میترویه. حمام له پال خویدایه. جیرانه‌که‌مان تلفونی هه‌یه که نمره‌که‌ی وی به‌و جوره‌یه: 81 – 66 – 7 # له‌گه‌ل جیرانه‌که‌مان نیوانمان خوشه و اگر لازم بی دەکرێت بە تەلەفونە بانگمان کەن.
میرحاج که خوی به زرینگ زانیبو و بو ئه‌وه‌ی که، خوی له کن رههبرهکانی تاشکند به قاره‌مان نشان بدات بی اجازه‌ی مامم چو بو کاراکالپاک.به‌لام له‌وی زور نه‌خوش ببو و 7 مانگ بی کس مابووه. به‌لام له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ خبریکی بو مامم نهناردبو. مامم له‌و سفره‌ی آخریدا جویای حالی وی ببو و که بیستبوی نه‌خوش که‌وتووه داوخووازی کردبو که ، به طیاره بو تاشکندیان راگویز کرد و ایستا که‌میک چاک بوته‌وه.
سید عزیز وه‌ک جاران ” سیاستمداره” و له تاشکند کاری ده‌کات. له به‌ر ئه‌وه‌ی که سلی هه‌یه بو ویشی پارتشکولا قبولیان نه‌کردووه. بو حامد سلاوی ایوه‌م نوسیبو، به‌لام هیشتا جواب نه‌هاتوته‌وه. له مهر عهریضهکهوه مامم رای ئه‌سپاردووه به من که ، که‌میک مفصلتری بکه‌م و له ضمن دا بی گه‌یینم که، بو تاشکندی رابگویزن. له به‌ر ئه‌وه عریضهییکی مفصل ترم نوسیوه و داومه‌تی، قرار وایه له‌گه‌ل کابرای آشنای مصلحت بکات و اگر په‌سندی کرد بوتان ده‌نیرم. به‌لام ئه‌وجار تیکوشن که، امضاکان زورتر بن. چونکه ئه‌وه بو قدر و قیمتی مامم اهمیتی زوره. قادر تاکو ایستا نه‌هاتووه و هیچ ده‌نگ و باسی نیه. ده‌بی دلی نه‌شکینن و رابطهی له‌گه‌ل رابگرن. مامم گه‌لیک چاوه‌ری یه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ش اقدامیکی بو نه‌کردووه. له مهر روزنامه‌کان خراپ نیه، به‌لام موضوعیکی که، ” به‌کاربیت” تیدا نیه. له مالی مه هه‌مو روزنامه‌کان هه‌ن له بالکونی له کار _ زینکهکهی دان؛ اگر لازم بو ووهختتان بو تی یاندا بخلینهوه.
به کولیایدا دو کیلوقند، کیلوییک خورما ، کیلو و نیویک رونی که‌ره ( 15 به‌سته) ، 4 لیمو ، به‌سته‌یه‌ک حلوا و 4 به‌سته‌م تیغ بو ناردن. بو مالیش بهستهییک که، شتی خووارده‌مه‌نی و لباسه ناردم. ئهوروش تلگرافم بو ناردن. دوینی شه‌وی رادمنش له گه‌ل ژنه‌که‌ی له مالی مامم بو. ئه‌من و ایرینا له‌گه‌ل والیرای له‌وی بوین. مامم لی ی پرسی ئه‌تو حسنت بهکیفهیه؟ جوابی داوه که، زورم به کیفه‌یه و …
ژنی رادمنش خزمی علی فرناده و زور _ زور پی ی خوشه مکاتبهی له‌گه‌ل بکات. له به‌ر ئه‌وه له منیان تقاضا کردووه که، آدرسی علی فرنادیان بو بدوزمه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ش خواهشتان لی ده‌که‌م پی ی بلین یا وه‌سیله‌ی من و یا اینکه به‌و آدرسهی ژیر‌و کاغذیان بو بنوسیت.
به‌هه‌ر حال آدرسی ویم لی معلوم بکه‌ن ( خزمه‌که‌ی _ دوکتور یزدی یان گرتووه). مامم ییکدنیا سلاوتان ده‌گه‌یینی و ئه‌وا نوسراوه‌ی وی له‌گه‌ل وینه‌که‌ی له‌گه‌ل ئه‌و کاغذه به‌ری ده‌که‌م. زور _ زور سلاوی ویکتوریا بگه‌یینن، حسن ده‌بی نه‌ی رهنجینی. ایرینا تشکرتان لیده‌کات، سلاوتان ده‌گه‌یینی و موفقیتتان آرزو ده‌کا. چاوتان ماچ ده‌که‌م.
براتان مصطفی سلماسی
ییک بن تا ریک بن !
هێندێک زانیاری سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه
1. ئه‌و نامه‌یه له ئارشیڤی دوکتور ڕه‌حیمی قازی دا بووه.
2. نامه‌که تاریخی به‌سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵام ده‌بی له نێوه‌ڕاست ساڵانی 1950 کاندا نووسرابێ.
3. نامه‌که له مۆسکۆ وه بۆ باکۆ له لایه‌ن مسته‌فای سه‌ڵماسی( دوکتور مسته‌فای سه‌ڵماسی دواتر) بۆ حه‌سه‌نی حیسامی ( دوکتور حه‌سه‌نی حیسامی دواتر) ، و ڕه‌حمانی گه‌رمیانی ( دوکتور ڕه‌حمانی گه‌رمیانی دواتر) نووسراوه. دوکتور حه‌سه‌نی حیسامی له تاراوگه‌ی بیرلین، ئاڵمان و دوکتور ڕه‌حمانی گه‌رمیانی له مۆسکۆ کۆچی دواییان کرد.ئه‌وان هه‌ر سێکیان له‌و خوێندکارانه بوون که له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا بۆ خوێندن نێردران بۆ ئازه‌ربایجانی شووره‌وی.دوای ڕووخانی کۆمار زۆربه‌ی خوێندکاره‌کان گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سێ که‌سه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ند که‌سێکی دیکه له کورده کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر له شووره‌وی مانه‌وه و خوێندنی به‌رزیان ته‌واو کرد.
ئه‌من زۆر سپاسی به‌ڕێز سالاری شه‌ڵماشی برازای دوکتور مسته‌فای سه‌ڵماسی ده‌که‌م که چه‌ند وێنه وی و ئه‌م ئاگادارییه‌ی خواره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مامی بۆ ناردم :
” دوکتور مسته‌فا له ساڵی 1925 یان 1926 له دایک بووه و له 21-10-2003 له مۆسکۆیه له به‌ر نه‌خۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووه. پێویسته بگوترێ که دوکتور مسته‌فا له سۆڤییه‌ت به سه‌ڵماسی ده‌ناسرا نه‌ک شه‌ڵماشی. ئه‌وا چه‌ند وێنه‌شتان بۆ ده‌نێرم.”
4. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه ی سه‌ڵماسی وه‌کوو له ده‌قی نامه‌که‌یه‌وه ده‌رده‌کوێ نامه‌یه‌کی مه‌لا مسته‌فای بارزانی شی بۆ نێوبراوانی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ بووه.
5. بۆ من ڕوون نه‌بووه که ” کولیا” کێیه ؟
6.ئێرێنا ، هاوسه‌ری سه‌ڵماسی بووه
7. مه‌به‌ست له کامبه‌خش، عهبدهلسهمهدی کامبه‌خش ه که ئه‌و ده‌می یه‌ک له سه‌رۆکه‌کانی حیزبی تووده‌ی ئێران بووه له تاراوگه‌ی شووره‌وه‌ی
8. مراد ڕه‌زمئاور ، ئه‌فسه‌رێکی کوردی خه‌ڵکی کرماشان بوو، که له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان که‌وت و دواتر چووه شووره‌وی. له ساڵی 1958 دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی له عێراق له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا و زۆربه‌ی پاتراوانی کورد له شووره‌وییه‌وه چووه عێراق و ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق بوو. دوکتور ڕه‌زمئاور دواتر گه‌ڕایه‌وه شووره‌ی و له‌وێوه چووه ئوڕووپای ڕۆژئاوا. له ساڵانی 1970کان له لاس پاڵماس _ سپانیا له به‌ر سه‌کته‌ی دڵ کۆچی دوایی کرد.
9. له گشت جێیه‌کی ئه‌و نامه یه دا مه‌به‌ست له مام، مامم مه‌لا مسته‌فای بارزانی یه.
10. مه‌به‌ست له ره‌حیم ، ڕه‌حیمی قازی ( دوکتور ڕه‌حیمی قازی دواتره). دوکتور ڕه‌حیمی قازی له مانگی مای 1991 له باکۆ کۆچی دوایی کردووه.
11. مه‌به‌ست له که‌ریم، سه‌ید که‌ریمی ئه‌یووبی ( دوکتور که‌ریمی ئه‌یووبی دواتره) که ئه‌ویش له تاراوگه‌ی شووره‌وی له سه‌نت پێترزبورگ له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000 دا کۆچی دوایی کرد.
12. مه‌به‌ست ، له گه‌لاوێژ ، له عه‌لی، عه‌لی گه‌لاوێژ ( دوکتور عه‌لی گه‌لاوێژ ی دواتره) که له ساڵی 1981 – 1982 گیرا و له لایه‌ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تیره‌باران کرا.
13. مه‌به‌ست له سوڵتان ، سوڵتان وه‌ته‌میشی ( دوکتور سوڵتانی وه‌ته‌میشی دواتره) له کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته دا نازانم دوکتور وه‌ته‌میشی ماوه یان نا؟
14.مه‌به‌ست له عه‌بدوڵا ، عه‌بدوڵای ڕه‌زمئاوه‌ر، برا چکۆڵه‌ی دوکتور مرادی ڕه‌زمئاوه‌ر ه
15. اویر ده‌بێ ده‌زگایه‌کی به‌رپرسی کاروباری په‌نابه‌رانی سیاسی بووبێ له شووره‌وی
16.میرحاج، مه‌به‌ست له میرحاج ئه‌حمه‌د ه. میرحاج ئه‌حمه‌د له ساڵی 1988 کۆچی دوایی کردووه.
17. مه‌به‌ست له سه‌ید عه‌زیز ، سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی (دوکتور عه‌زیزی شه‌مزینی ( گهیلانیزاده)ی دواتره) که ساڵی 1999 له ورمێ کۆچی دوایی کرد.
18. مه‌به‌ست له حامد، حامیدی خوسره‌وی، له بنه‌ماله‌ی خوسرهوییهکانی سابڵاغه، که له گه‌ڵ بارزانییه‌کان چوو بۆ شووره‌وی. ئه‌و دواتر چووه باشووری کوردستان، و به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک ماوه‌یه‌ک له باشووری عێراق بووه. به‌داخه‌وه نازانم ماوه یان نا؟
19. مه‌به‌ست له قادری مه‌حموود زاده ( دوکتور قادری مه‌حموودزاده ی دواتره) که ماوه‌یه‌ک له باشووری کوردستان ژیاوه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سابڵا‌غ و به زمانی فارسی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی نووسیوه و هه‌ر له مهاباد کۆچی دوایی کردووه.
20. مه‌به‌ست له دوکتور یه‌زدی ، دوکتور مورته‌زای یه‌زدی یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئه‌و سه‌روبه‌ندی حیزبی تووده‌ی ئێرانه.
21.مه‌به‌ست له ڕۆژنامه، ده‌بێ ئه‌و ڕۆژنامه ” کوردستان ” ی بێ که کورده‌کان له بادکووبه وه‌کوو ئۆرگانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌ریان ده‌کرد. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ” ئازه‌ربایجان” ئۆرگانی بیری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بڵاو بووه‌ته‌وه. نووسه‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ بوون
22.مه‌به‌ست له غوڵام ، غوڵام یه‌حیای دانیشیانه که دوای ئه‌وه‌ی خودالێخۆش‌بوو میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له ڕووداوێکی ترافیک له ساڵی 1947 دا کۆچی دوایی کرد بوو به سه‌دری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له له تاراوگه‌ی باکووری ئازه‌ربایجان.غوڵام یه‌حیای دانیشیان له باکۆ کۆچی دوایی کردووه و هه‌ر له‌وێ نێژراوه.
23. مه‌به‌ست له ڕادمه‌نێش، دوکتور ڕه‌ازی ڕادهمهنێش سکرتێری گشتی حیزبی تووده‌ی ئێرانه له‌و سه‌روبه‌ندی دا
24. ویکتۆریا ده‌بێ مه‌به‌ست له دۆستی کچ یان هاوسه‌ری دوکتور حه‌سه‌نی حیسامی بێ.
25. ئێستا گشت ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و نامه‌یه دا ناویان هاتووه کۆچی دواییان کردووه.
26. ئه‌و نامه‌یه هێندێک لایه‌نی پێوه‌ندیی نێوخۆیی کورده‌کان له سه‌روبه‌ندی تاراوگه‌ی شووره‌وی ڕوون ده‌کاته‌وه.نامه‌که له ڕووی ده‌قی ماک و بێ هیچ ده‌ستکارییه‌ک نووسراوه‌ته‌وه.
27.لەم نامەیە دا هێندێک دەربڕین هەن، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نە نووسەر و نە ئەوکەسانەی لەو نامەیە دا نێویان هاتووە ئێستا نەماون، بۆ پاراستنی حورمەتی هەموویان دەکرا لابدرێن، بەڵام بۆ پاراستنی ئۆبژێکیڤ بوون نامەکە وەکووخۆی بڵاو دەکەینەوە
حه‌سه‌نی قازی
ژانڤییه‌ی 2008
بەڵگەی ژمارە 6 نامه‌ی ڕه‌حیمی قازی بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی به ده‌ستخه‌تی خۆی
کوپیه
برای به‌رز و خوشه‌ویست کاک محمداوف (ملا مصطفی بارزانی)
هومیدم هه‌یه ساغ و سلامت وکه‌یف خوش بن و هه‌ر وه‌ها به بونه‌ی ته‌واو کردنی مدرسه پیروزبایی تان لی ده‌که‌م. وضعی من باشه و ئه‌وا چه‌ند روژیکه له تاشکه‌ند گه‌راومه‌ته‌وه.چاوم به ته‌واوی هاواله‌کان که‌وت و گه‌لیک _ گه‌لیک چاوم رون و دلم شاد بو. ئه‌وه‌ی که به‌ر له هه‌مو شتیک هوی دلخوشی منی پیک هینا ئه‌وه‌یه که ته‌واوی هاواله‌کان بونه‌ته خوینده‌وار و گه‌لیک وه‌پیش که‌وتون و جیگای هه‌ویا و هومیدن.
به‌لام، نازانم هه‌تا که‌نگی ده‌بی هه‌ر وا بی تشکیلات و بی سه‌ر و به‌ر بین. لام وایه ایتر کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که پیکه‌وه وه‌خر بین ، ته‌واوی ناتهبائیهکان وهلابنیین و به‌یکه‌وه بو ملت و وطن کاری بکه‌ین. ته‌واوی مهاجره سیاسیه‌کانی له سویت وهخرهاتون و تشکیلات یان هه‌یه و بو دواروژی ملت و وطنی خویان کاری خو حاضرکردن به‌ریوه ده‌به‌ن. هه‌ر ایمه کورده‌کانین که له‌و نعمته بی به‌ش بوین.
جنابت براگه‌وره‌ی ایمه‌ی و ایمه هه‌مومان ئه‌وه‌مان قبوله. ئه‌ورو وظیفهی مقدس و وجدانی ایوه‌یه که، بو خرکردنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌یک جی ده‌ست با کار بن و ئه‌وه‌ی بزانن که، اگر بیتو ئه‌ورو ئه‌و کاره‌ی نه‌که‌ن سبه‌ینی ده‌بی له حاست ملت مسئولیت هه‌ست بکه‌ین. ئه‌من شخصا بو هه‌مو چه‌شنه خزمه‌تیک به آمانجی خربونه‌وه و یک که‌وتنی کورده‌کان حاضرم و اگر فرضا ئه‌منیش قبول نه‌که‌ن، به‌لام پیکه‌وه وهخربین و تشکیلاتیک ساز بکه‌ن و دیسان حاضرم، چونکه به قازانجی عمومه.
ئه‌من ده‌زانم که ایستاش جنابتان دلتان نسبت به من خاوین نیه. ئه‌من ده‌زانم که، بعضه که‌سیکی غیری کورد به آمانجی لیک هه‌لبرینی ایمه به ته‌واوی هیزی خویانه‌وه تیده‌کوشن، به‌لام قه‌ید ناکات. روژیک دیت که، ته‌واوی حقیقتهکان روناک ده‌بنه‌وه و ئه‌و ده‌می معلوم ده‌کات که، ئه‌من جیا له حرمت و باوه‌ری به ایوه هیچ کاتیک فکریکی دیکه‌م نه‌بووه.
دیسانیش ره‌جام ئه‌وه‌یه له مهر سازکردنی کونفرانس و یا مشاورهیکی کوردان به آمانجی دامه‌زراندنی تشکیلات و ولابردنی دودلی و ناته‌بایی نیو خومان تیبکوشن.
برای پچوکی ایوه
ئیمزای ره‌حیمی قازی
3/7/ 57
بەڵگەی ژمارە 7 وڵامی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ نامه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌حیمی قازی به ده‌ستخه‌تی خۆی
بو عزیز و خوشه‌ویستی خوم جنابی رحیم قاضی زور محترم
له پاش سلام و احوال برسین چاوتان ماچ ده‌که‌م هه‌مو هه‌واله‌کان به عمومی
ایوه سوآلی مالی ایمه کربو ئه‌میش هه‌مو سلامتن. کاغذی ایوه‌م وه‌رگرت اوی به‌م تاریخه ره‌وانه کراوه 3/7/57 و هه‌رچی ایوه نویسیتانه زور باش لیم معلوم بو. اوه‌ی که گوتوته ( ئه‌من ده‌زانم که، ایستاش جنابتان دلتان نسبت به من خاوین نیه) اوه من ده‌لیم وانیه چونکو من دل له گه‌ل هه‌مو که‌سی پاکوخاوین زور خاوینه اما تو شخصا تماشای خوتو اعمالی خوت بکه و من ده‌لیم اعمالی تویه او نه‌وعه خیالانه به سه‌رتاندا دینی و من لیرو قصوریم نیه اگه‌ر منیش به مقصر ده‌زانی اوه که‌یفی خوته .
و بو مسئلهی خیربونه کونفرینس یا اجتماعهک اوه به ده‌ستی حکومه‌تی سوفیاته و به فکری ملت کورده اگه‌ر حکومه‌تی سوفیات و ملتی کورد امرهک به من بیکه‌ن من حاضربم بو جی به جی کرین او امره وه‌له‌و مردن بی قبولی ده‌که‌م زور به کهیفو دل خوشی فخری پیوه اکه‌م اگه‌ر ملت کورد و حکومه‌تی شوره‌وی به مصلحه‌تیان زانی البته روژ و وه‌ختی ده‌زانی و فرصهت له ده‌ست ناده‌ن منیش خوم شخصا منتظری او دو اساسهم هه‌رچی به مصلحه‌تیان زانی اوه ده‌بی.
( وه کوتوته) ( ئه‌من ده‌زانم که، بعضه که‌سیکی غیری کورد به آمانجی لیک هه‌لبرینی ایمه به ته‌واوی هیزی خویانه‌وه تیده‌کوشن. به‌لام قه‌ید ناکات) اوه‌ش من ده‌زانم که هه‌مو که‌س تی کههیشتووه که کورد خو بۆ خوی به‌سه له به‌ر اوه احتیاجی به که‌س ناکه‌ت که له خاریجه‌وه بین‌و خویان به مه‌وه اذیهت بده‌ن . ( و تو گوتوته ئه‌من جیا له حرمت و باوه‌ری به ایوه هیچ کاتیک فکریکی دیکه‌م نه‌بووه) و من شخصا هیچ وه‌خته‌ک نهم گوتووه که‌س باوهیم لی بکه وه‌یان حرمت م بکرین. اوه‌ش هه‌ر که‌سی حرمتم بکری وه با[وه]ریم پی بکه‌ت کاری خویه‌تی من له‌و دا حه‌قیم نیه هیچ بلیم. و تو گوتوته ( لابردنی دو دلی و ناته‌بایی نیو خومان تیبکوشن) اوه‌ش من به دو دلی نیو خومان و ناته‌بایی نازانم اوی من ده‌زانم وه تی گه‌هیشتوم به قه‌در امکانی خوم وام زانیوه که اوه بی عقلی و بی علمی و بی انصاف یی خومانه اوه‌ش ده‌لاله‌تی ده‌که‌ت سه‌ر اوه نه‌بونی لیاقه‌ت که که‌لکی هیچ تییا نیه. اوه‌ش من نالیم که راسته به‌لام خوم وا تی گه‌هیشتوم ایتر نازانم چون ده‌بی. به‌لام اگه‌ر ایوه اوه‌ی به دو دلی ده‌زانن وا حسابتان کردوه که ناته‌بایه فرمون تی بکوشین بو لابردن اگه‌ر وابی وهلابچیت زور باشه وا بزانم که‌س نالی خرابه هه‌مو ده‌لین چاکه
دوباره سلام لیتان ده‌کرم
17/7/ 1957 بارزانی مصطفی
جێگه‌ی ئیمزا
سەبارەت بەم دوونامەیە:
ڕەحیمی قازی لە لای سەرەوەی نامەکەی نووسیوە “کوپیە”، دیارە لە ڕووی نامەکەی خۆی نووسیوەتەوە و لای خۆی پاراستوویەتی، چونکوو ئەم نوسخەیەی بەدەستەوەیە کۆپی نییەو نوسخەی ماک( ئۆریژینال)ە. لە زەرفی (پاکەت) نامەی مەلا مستەفاڕا دەردەکەوێ کە لە مۆسکۆوە وڵامی نامەکەی بۆ ڕەحیمی قازی ناردووە بو باکۆ (ئەم زەرفەش لە بەر دەست دایە). لە سەردێڕی نامەی ڕەحیمی قازی ڕا دەردەکەوێ کە لە شوورەوی لە بواری ڕەسمی دا پاشناوی مەلا مستەفا “محمداف” بووە
بو عزیز و خوشه‌ویستی محترم رحیم قاضی
له پاش احو[ا]ل پرسین و سلام کردن و چاو ماچ کردن
ایمه‌ش هه‌مو سلامتن و صحهتمان باشه و قصوریمان نیه له غیری دوریی ره‌فیقان و هه‌والان نه‌بی رحیم کاغذی ایوه‌م وه‌رگرت اوی به‌م تاریخه ره‌وانه کراوه 57 / 5 / 27 و هه‌مو لیمان معلوم بو جنابتان گوتبو که له مانگی ایون [ ژووه‌ن] روژی 3 ده‌روم بو تاشکند و تا 13 مانگی له‌وی ده‌مینمه‌وه و اگر تو به مصلحهت بزانی فکری اوه‌م هه‌یه که بچمه لایی هه‌والان له سهفخوز بو دیده‌نی اوان
اوه خوم وا ده‌زانم که چند پیاوی وایان هه‌یه که له مبدئی ملی و هه‌ده‌فی عمومی دور که‌وتونه و رایی عمومی له گه‌لیان مخالیفه له به‌ر اوه ده‌ستیا[ن] به نفاقی به‌ینی خویان دریژ کراوه به‌م مناسباته پیاوی خرابیان تیدا هه‌یه له به‌ر اوه خوم به مصلحهت نازانم له جنابت بچیه لایان و خوتان نشانیان نه‌ده‌ی باشتره
ایتر که‌یفی خوتانه مصلحه‌تی خوم بو جنابتان به‌یان کرد که خوم به مناسیب نازانم خوتان نیشان بده‌ن ایجاب ناکه‌ت
و هه‌ولانی ایمه هه‌مویان سلام له ایوه و له هه‌مو هه‌ولانی برا کورده‌کان ده‌که‌ن
ایتر چاوتان ماچ ده‌که‌م والسلام
بارزانی مصطفی
1957 – 5 – 31 جێگه‌ی ئیمزا
و اوه‌ش لیمان معلومه که اجتماعیهکی علمی
له تاشکند ده‌بی به‌و مناسباته ده‌رو[ی] بو تاشکند
هاوالی به‌رز و خوشه‌ویست مه‌لا مصطفی بارزانی
ایمه —- ده‌سته‌ی نوسه‌رانی روژنامه‌ی ” کوردستان” ( اورگانی حزبی دیموکراتی کوردستان) به حرمت و صمیمیتیکی بی انتهاوه بو ایوه سلاو ده‌نیرین و له قولایی دله‌وه به آوات دهخووازین که ایوه همیشه سلامت ، موفق و سه‌رکه‌تو بن.
بعضه فکریک که له نقطه نظری مسئولیتی حزبی و نهتهواتیهوه ماوییکی دریژه ایمه‌ی به خویه‌وه خه‌ریک کردووه مجبووری کردین که به وسیلهی ئه‌و کاغذه به ایوه مراجعه بکه‌ین و عقیده‌ی خومان له مهر بعضه مه‌به‌ستیکی مبارزه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و وظیفهی ایمه به ایوه رابگهینیین. بو حلی ئه‌و مه‌به‌ستانه به ایوه مصلحت بکه‌ین و له ایوه یارمه‌تی بخووازین.
اساس مراجعه کردنمان به ایوه ئه‌وه‌یه که ایمه جنابتان به پیاویکی صادق و مبارزی کوردستان ده‌زانین که له ریگای رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد دا فداکاری ییکی زورتان کردووه. دلنیاین که ئهوروکهش ئه‌وه‌ی به مصلحتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بیت ایوه قبولی ده‌که‌ن. ایوه اندامی حکومتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان ، ژنرالی اوردوی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان ، عضوی حزبی دیموکراتی کوردستان، اندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و صدری کومیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموکراتی کوردستان بون و گه‌لیک له به‌سه‌رهاته بهدیمهنهکانی میژوی ئهوروکهی نه‌ته‌وه‌ی کورد به نیوی عشیرتی قاره‌مانی بارزان و به نیوی شخصی ایوه مربوطه. عشیرتی بارزان ییکیک له مبارزترین ده‌سته‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌لیک له غلبهکانی حکومتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان نتیجهی پیاوه‌تی و رشادتی عشیرتی بارزان و افسرانی رشیدی کوردی عراقی بووه. ته‌واوی ئه‌وانه ئه‌و فکره‌ی له دلی ایمه دا به وجود هینا که به ایوه مراجعه بکه‌ین و قسه‌ی دلی خومان به ایوه رابگهینیین.
ایمه مدتیک بو له سه‌ر ئه‌و فکره بوین که هه‌مومان پیکه‌وه ویا چه‌ند نفریکمان بینه خزمه‌ت جنابتان و به طرزی شفاهی مه‌به‌سته‌کان به عرضی ایوه بگهینیین. به‌لام متاسفانه وضعی کار و خویندنی هاوالان اجازه‌ی نه‌دا و جاری نه‌مان تووانی به خزمه‌ت بگه‌ین. له به‌ر ئه‌وه وامان به لازم زانی که جاری به وسیلهی ئه‌و کاغذه به کورتی فکری خومان به ایوه عرض بکه‌ین و له‌و جهتهوه استقامتی فکری وه‌ربگرین [ تێبینی
بڵاوکه‌ره‌وه: ڕسته‌ی ” له جنابتان استقامتی فکری وه‌ربگرین.” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و به خه‌تی ڕه‌حیمی قازی له جیاتیان نووسراوه ” فکری ایوه بزانین” ] اگر ایوه به مصلحت بزانن له پاشان ایمه هه‌مومان و یا چه‌ند هاوالیک که امکانیان ببی دینه لای ایوه و به تفصیل مه‌به‌سته‌کان شرح ده‌ده‌ن. یا اگر ایوه میلتان لی بی و بو ایره تشریف بهینن ایمه له دله‌وه شاد ده‌بین و پیلاوتان له سه‌ر چاو داده‌نین [ تێبینی بلاوکه‌ره‌وه: ڕسته‌ی ” پیلاوتان له سه‌ر چاو داده‌نین” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و دیاره له‌و نامه‌یه‌ی دا که نێردراوه ده‌رهاوێژراوه]
هاوال و برای گه‌وره‌مان ! ایمه راجع به مبارزه‌ی پیاوانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچ نالین. چونکه بو ایوه که له سهرهدای عشیرتی قاره‌مانی بارزان دا همیشه له مرکزی ئه‌و مبارزهیهدا راوه‌ستاون شرحی مبارزه‌ی کوردان شتیکی زیادیه. نه‌ته‌وه‌ی کورد همیشه بهلونیکی پیاوانه هه‌ولی داوه که ببی به خاوه‌نی بی شریکی مالی خوی. ژیان و تجربه نشانی ده‌دات که تا نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌ر اساسی دیموکراتیک و اینترناسیونالیزم حاکمیتی سیاسی کوردستان نه‌گرێته ده‌ست خوی میلیونها زحمت کیشی کورد له بی به‌شی و هه‌ژاری رزگاری نابیت و ده‌رگای رزگاری و به‌خته‌وه‌ری به روی کومه‌لانی مه‌زنی کوردستاندا آواله نابیته‌وه. بو وه‌ده‌ست هینانی حاکمیتی سیاسی ده‌بی مبارزه بکریت و بو ئه‌وه‌ی مبارزه سه‌رکه‌وتو بیت ده‌بی تشکیلاتیکی انقلابی سیاسی رهبری ئه‌و مبارزه بکات. چونکه مبارزه‌ی سیاسی بی تشکیلاتی سیاسی و بی رهبری متشکل و ایدیولوژی انقلابی هیچ کاتیک به نتیجه ناگات. ئه‌وه الفبای مارکسیزم _ لینینیزمه.
جیا له حزبی انترناسیونالیستی نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچ تشکیلاتیکی دیکه نا‌توانیت به لونی پیویست مبارزه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد تشکیل بدات. ایستا له کوردستاندا حزبی دیموکراتی کوردستان و چه‌ند تشکیلاتی سیاسی دیکه موجودن که به مبارزه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ریگا نشان ده‌ده‌ن. ایمه که باسی ضروری بونی تشکیلاتی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ین ابدا منظورمان ئه‌وه نیه که له کوردستاندا حزبێکی نوی به نیویکی نوی دروست بکریت. منظوری ایمه شتیکی دیکه‌یه که ئه‌وا له خوواره‌وه به عرضی ایوه دهگهیهندریت:
مهاجرینی سیاسی کورد ( عراقی و ایرانی ) [ تێبینی بڵاو که‌ره‌وه ئه‌م ڕسته‌یه ” ( عراقی و ایرانی)”
خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه] که ایستا لیره ده‌ژین له تاشکه‌ند، مه‌سکه‌و، باک‌و و جیگاکانی دیکه هه‌رچه‌ند ژماره‌یان نسبتا که‌مه، به‌لام امکانات و کیفیتی ایمه به جوریکه که ده‌تووانین به مبارزه‌ی تشکیلاته سیاسیه‌کانی کوردستان که ایستا له نهینی دا کار ده‌که‌ن یارمه‌تی ییکی زور گه‌وره بکه‌ین. ایمه کادرمان هه‌یه ، روژنامهمان هه‌یه، تجربهی تشکیلاتی مان هه‌یه و ئه‌وه‌ی که بو ییک تشکیلاتی حزبی سیاسی انقلابی پیویسته هه‌موی موجوده. به ته‌نیا ئه‌وه کافیه که ئه‌وانه پیکه‌وه ییک خرین، متشکل بکرین و له‌مه‌ولا به شکلی تشکیلاتیکی واحد مبارزهییکی خومان به‌ریوه ببه‌ن. له به‌ر ئه‌وه ایمه پیشنهاد ده‌که‌ین که مهاجرینی سیاسی کورد ( به‌ر له عراقی و ایرانی) [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه ڕسته‌ی : ” ( به‌ر له عراقی و ایرانی)” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و له بری وی نووسراوه] ( ئه‌وانه‌ی له تاشکه‌ند، مه‌سکه‌و و باک‌و و غیره ده‌ژین) تشکیلاتی سیاسی حزبی مستقلی خویان ساز که‌ن .
جیا له ته‌واوی ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه کوترا اصلا وضعی ژوره‌وه‌ی ئهوروکهی ایمه غیری عادیه [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه: ” غیری عادی” خه‌تی به سه‌ر دا هاتووه و له جیاتیان نووسراوه” باش نیه” ] و ده‌بێ اصلاح [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه : وشه‌ی “اصلاح” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و له جیاتیان نووسراوه ” چاک” ]
بکریت. له نیوان ایمه دا علاقهی تشکیلاتی وجودی نیه و حتی مناسباتی شخصی نیوانی هیندیک له هاوالان غیری قابلی تحمله [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه: ڕسته‌ی ” غیری قابلی تحمله” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و له جیاتیان نووسراوه ” زور خراپه”] ادامه‌ی ئه‌و وضعه ضرریکی زور گه‌وره به نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌گه‌یینی. وظیفهی ته‌واوی ایمه ئه‌وه‌یه که به‌و وضعه ناریکه خاتمه [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه وشه‌ی “خاتمه” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و له جیاتیان نووسراوه ” دووایی” ] بده‌ین. هه‌م له جهتی تشکیلاتی و هه‌م له نقطهنظری مناسباتی شخصییهوه خومان له هه‌مو جوره ناکوکی و جیایی ییک رزگار که‌ین. به عقیده‌ی ایمه ده‌بی لیره تشکیلاتی سیاسی کوردان رسما موجود بیت ، به نیوی نه‌ته‌وه‌ی کورد رسما خبات بکات و نوینه‌ری رسمی نه‌ته‌وه‌ی کورد بیت. نه‌بونی تشکیلاتیکی رسمی به‌وجوره بو مبارزه‌ی [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه: وشه‌ی
” مبارهزهی” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه] ئه‌ورو و ژیانی [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه وشه‌ی ” ژیانی” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه] پاشهروژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ضرریکی زور گه‌وره‌ی هه‌یه.
ساز بونی ئه‌و تشکیلاتهش به‌ر له هه‌مو شتیک به‌سته به موافقت و یارمه‌تی ایوه‌یه. البته، یارمه‌تی و مصلحتی برایانه‌ی حزبی کومونیستی ییکه‌تی سویتیش واجب و پیویسته.
له‌و نوسراوه‌یه دا امکانی ئه‌وه نیه که فکری خومان به تفصیل شرح بده‌ین. گه‌لیک مه‌به‌ستی دیکه‌ش بون که اگر ایوه به پیویست بزانن کاتی ملاقات به وردی شرح ده‌دریت.
هاوالی خوشه‌ویست! ایمه دلنیاین که ایوه ئه‌و نوسراوه‌یه به دقت ده‌خویننه‌وه بو خاطری قازانجی
[ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه: ” قازانجی” خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و له جیاتیان نووسراوه ” رزگاری”] نه‌ته‌وه‌ی کورد له هیچ جوره یارمه‌تی ییک دریغی ناکه‌ن. به بی صبریهوه چاوه‌ریی ئه‌وه‌ین که جنابتان نظری خوتان له ایمه معلوم که‌ن.
له آخر دا دوباره سلاوی گه‌رم و گوری کورده‌واری به ایوه پیشکیش ده‌که‌ین و ههویادارین که همیشه سلامت و سه‌رکه‌وتو بن. داوخووازی ده‌که‌ین له قولی ایمهوه سلاوی برایانه به ته‌واوی دوستان و هاوالان بگه‌ینن.
ایتر هه‌ر سلامت بن ! ده‌سته‌ی نوسه‌رانی روژنامه‌ی “کوردستان”
اورگانی حزبی دیموکراتی کوردستان
1) رحمن گه‌رمیانی
2) رحیم قاضی
3) عبدالله رزم آور
4) علی گه‌لاویژ
5) قادر محمود زاده
ئه‌و لیسته‌ی سه‌ره‌وه خه‌تی به سه‌ر دا کێشراوه و جارێکی دیکه ناوه‌کان ، ئه‌و جار به خه‌تی ڕه‌حیمی قازی ئاوا نووسراون:
1) عبدالله رزم آور
2) رحیم قاضی
3) قادر محمودزاده
4) سلطان اوطمیشی
5) علی گلاویژ
15 ی مای 1958
(باک‌و)
تێبینی : هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه دا باس کرا، ئه‌م به‌ڵگه‌یه ڕه‌شنووسی نامه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی کوردستان ه که له نێو خۆیاندا قسه‌یان لێوه کردووه و ئاڵ‌وگۆڕیان تێدا پێک هێناوه. ڕه‌حیمی قازی له پشته‌وه‌ی دوایین لاپه‌ڕه دا نووسیویه: ” قادر : عراقی و ایرانی دهرهاوین
ئه‌و کوردانه‌ی که” ده‌بێ مه‌به‌ستی ئه‌وه بێ که یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران واته قادری مه‌حموودزاده پێشنیاری کردووه دوو وشه‌ی “ایرانی و عراقی” ده‌ربهاوێژرێ و له جیاتیان بنووسرێ “ئه‌و کوردانه‌ی که”.
ئه‌و سه‌نه‌ده گرینگییه‌کی مێژوویی زۆری هه‌یه و ده‌بێ زیاتر شیته‌ڵ بکرێته‌وه.
وةركيراوه له سايتى ڕوانگه www.http://ruwange.blogspot.be