كامەران بابان زادە
كوردستان به ئاشتی یان به شه‌ڕ كه‌وتۆته ده‌ست سوپای فاتیحه مسوڵمانه‌كان؟
بایه‌خی ئه‌و بابه‌ته لای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، وا بزانم توێژنه‌وه‌كه‌ی كاك “نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا” كه ئێستا هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆارایه و مامۆستایه له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، سه‌ره‌تایه‌كی بایه‌خی ئه‌كادیمیانه‌ی من بوو به‌م بابه‌ته.دوایی چه‌ند خوێندكارێكی ترم هاندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بنوسن، ده‌ستم گه‌یشت به ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی وه‌كو (فتوح البلدان)ی (البلاژری) و (الكامل فی التاریخ)ی (ابن الاپیر) و (البدایه و النهایه)ی (ابن كپیر) و (تاریخ الگبری) و كتیبه‌كه‌ی (ابن خلدون) و چه‌ندانی تر، له‌سه‌رچاوه تازه‌كانی كتیبه‌كانی (خولاصه‌ی ئه‌مین زه‌كی به‌گ) و كتیبه‌كانی حوسین حوزنی و ئه‌وانی تر.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م خولیایه، ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ساڵی 1988و وه‌رزه شوومه‌كه‌ی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفالی كوردستان، ئه‌و پرسیارانه‌ی له به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی (ئه‌نفالی كورد) له‌گه‌ڵا (فتوحاتی ئیسلامی كوردستان) ده‌هاتنه به‌ر باس.
له به‌هاری 1996 له شه‌قڵاوه و له ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به یادی ئه‌نفال كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌و كاته‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی سنووری زه‌رد ئاماده‌ی كردبوو، به سمیناریك به‌شداریم كرد، هه‌ر به ساده‌یی “ئه‌نفال له ئیسلامدا” ناونیشانی سیمیناره پڕ له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی من بوو، له‌وێدا به راشكاوی‌و پشتئه‌ستوور به به‌ڵگه و دۆكۆمێنت و سه‌رچاوه قسه‌ی خۆم كرد، جه‌ده‌لێكی زۆری لێكهوتهوه، به‌س به زمانی خۆم نه‌ڵێم من زۆر به‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌مدا باڵاده‌ست بووم، دوای دوو هه‌زاره‌كان ماسته‌رنامه‌كه‌ی (شوان عوسمان) به‌ناوی (پرۆسه‌ی به ئیسلامكردنی كورد) و وڵامه‌كه‌ی (فازیل قه‌ره‌داغی) و دوایی كتێبی (كوردستان له‌به‌رده‌م فتوحاتی ئیسلامی) مامۆستا (حه‌سه‌ن مه‌حمود حه‌مه‌كه‌ریم) و كۆمه‌ڵێك وتار و لێدوانی ئه‌وكاته ئێمه‌ی گه‌رموگوڕتر كرده‌وه، هه‌تا زیاتر بایه‌خ به‌م بابه‌ته بده‌م.
مێژوو به فاكته‌ری ئایدلۆژی و سیاسی نانوسرێته‌وه و ناخوێندرێته‌وه، بۆیه له‌وكاته هه‌وڵمداوه، بابه‌تی و دوور له‌و تهقسیمبهندیه و پشتئه‌ستوور به سه‌رچاوه و سروشتی ئه‌و جه‌ده‌له رای خۆم هه‌بێت، كه لێره‌دا پوخته‌ی رای خۆم له چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌مه‌وه روو، ئه‌وه‌ی لێره‌ش پێش ده‌ستپێكردن به پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ی پێ بكه‌م، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی پێیگه‌یشتووم ده‌كرێت له كاتی خۆی وه‌كو توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و ئاماژه به سه‌رچاوه و به‌ش و لاپه‌ڕه بێت، به‌ڵام لێره‌دا پوخته‌كه‌ی به خوێنه‌ران راده‌گه‌یه‌نم:
یه‌كه‌م: ئایا كوردستان به زه‌بری شمشێر ئیسلامی گه‌یشتۆتێ و به‌ناچاری قبوڵی كردووه، یان به ئاشتی‌و ئاره‌زوو پێشوازی له فاتیحه مسوڵمانه‌كان كردووه؟ زۆر جار سیاسییه‌كان یان رۆشنبیران به فاكته‌ری ئایدۆلۆژی له جیاتی مێژوو وڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه، وڵامی ئه‌و پرسیاره زیاتر ره‌هه‌ندی ده‌مارگیری سیاسیی و كه‌لتووری دروستكردووه، ئه‌وه‌ی خۆی به دیندار و ئیسلامیی بزانێت، ده‌بێت بڵێت به ئاشتی ئیسلام گه‌یشتۆته كوردستان، ئه‌وه‌ی پاشخان عه‌لمانییه ده‌بێت بڵێت به زه‌بری شمشێر ئیسلام گه‌یشتۆته كوردستان، ئه‌م تهقسیبهندیه ئایدۆلۆژیه بۆ؟ چه‌ند له واقیعی قۆناغه مێژووییه‌كان جێگه‌ی دهببَتهوه؟
فاتیحه مسوڵمانه‌كان له مه‌دینه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، له رۆژهه‌ڵات هه‌تا دۆڵی “سیند = پاكستانی ئیستا”، له رۆژاوا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و په‌ڕی رۆژاوای باكوری ئه‌فریقیا و نیوه دورگه‌ی ئیبریا = ئه‌نده‌لوس. باشه له‌م سنووره به‌رفراوانه، به‌شێكی جیهانی كۆنی له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقیا و به‌شێكی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌دان، ئه‌وه ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی غه‌یری عه‌ره‌ب وڵاته‌كه‌یان رووبه‌ڕووی هه‌مان شاڵاوی فاتیحه مسوڵمانه‌كان بۆته له ساڵانی 16 كۆچی بۆ كۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا له ئه‌ده‌بیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو و قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه و ناسیونالیزم هه‌مان جه‌ده‌ل و دابه‌شبوون له ناو ئه‌وانیشدا هه‌یه؟ یان به ته‌نیا نوخبه‌ی سیاسیی و رۆشنبیری كورد له‌و دابهشبووون و جه‌ده‌له‌دا ده‌ژی؟ ئه‌م وڵامه لێده‌گه‌ڕێم، بۆ خوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ له دونیای فراوانی میدیا و چاپه‌مه‌نی وا ده‌زانم زوو ئه‌و وه‌ڵامه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت، كه كورد تاكه نه‌ته‌وه‌یه نوخبه سیاسییه‌كه‌ی خۆی سه‌رقاڵی ئه‌و جه‌ده‌له كردووه. بۆ ئه‌مه سروشتی ناسیونالیستی كوردییه، كه چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی نێگه‌تیڤی تێدایه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا رابردوودا بكات، ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یه، ئێره جێگای درێژه‌دان به‌و باسه نییه، ته‌نیا ئێمه له روانگه‌ی چه‌ند پرسیار و روونكردنه‌وه‌یه‌كی تره‌وه درێژه به‌م باسه ده‌ده‌ین.
ده‌پرسین باشه ئه‌گه‌ر ئیسلام به ئاشتی هاتبێت ئه‌مه بۆ ئه‌مڕۆ چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت؟ یان ئه‌گه‌ر به زه‌بری شمشێر بێت، چ مانایه‌كی پێچه‌وانه ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌گه‌ر به‌رگری و وه‌ستانه‌وه دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام بۆ ئێستای كورد و مسوڵمانبوونی عه‌یبه بێت، ئه‌ی بۆ دانیشتوانی ئێستای شاری (مه‌كه)و هۆزی قوڕه‌یش رۆژانه ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ههڵناڕێژن؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و باسه له ناو ئه‌واندا نییه. بۆیه ئه‌وه بابه‌تێكی مێژووییه و له چوارچێوه‌ی فیتره‌تی مرۆڤ و قه‌ناعه‌تی قبوڵا و به‌رگریدا هاتووه. بۆ ئیستا هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا من هه‌رگیز نه‌مویستووه بكه‌ومه ناو ئه‌و جه‌ده‌له‌ی كه‌مترین كه‌س له شاره‌زایانی مێژوو به‌شداریان تێدا كردووه، به‌ڵام لێره‌دا به وردبوونه‌وه له سه‌رچاوه مێژووییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان ئه‌و بابه‌ته روون ده‌كه‌مه‌وه.
دووه‌م: چه‌ند به‌سه‌رهاتێك هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد و ئیسلام له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت)، وه‌كو ئه‌وه‌ی (واقیدی) باسی كردووه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌رگه، كه پێش هاتنی ئیسلام هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ر و ئاینی تازه‌ی هه‌بووه. یان به‌سه‌ر هاتی (بغدوزی كوردی) كه گوایه به ناوی نوێنه‌ری پاشای توركستان سه‌ردانی مه‌دینه‌ی كردووه، كه (خواجه سه‌عده‌دین) له كتێبی (تاج التواریخ) باسی كردووه و له شه‌ره‌فنامه‌دا هاتووه، یان چوونی چه‌ند بارزگانێكی ده‌ڤه‌ری بۆتان بۆ مه‌دینه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت). ئه‌و به‌سه‌رهاتانه هه‌موویان له‌سه‌ر به‌یه‌كگه‌شتنی ئیسلام و كورد بنه‌ڕه‌تێكی مێژوویی نییه و ئه‌فسانه‌یه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه (جابانی كوردی = گابانی كوردی = ئه‌بو به‌صیر)ه، كه له سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا ناوی خۆی و (مه‌یمون)ی كوڕی هاتووه، هه‌ریه‌ك له (الاصابه ج2)و (تأریخ الگبری) و سه‌رچاوه‌ی دیكه باسیان كردووه، كه په‌یوه‌ندی به پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) كردووه و وه‌كو سه‌حابه ژماره‌یه‌ك فه‌رمووده له‌سه‌ر زاری ئه‌وه‌وه ده‌رباره‌ی نیكاح گێڕدراوه‌ته‌وه. له مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست هۆزی به‌ناوبانگی (گاوان) هه‌بووه، كه به عه‌ره‌بی به (جاوان) هاتووه، له ده‌رووبه‌ری رووباری سیروان نیشته‌جێ بوون، ده‌گونجێ (جابان) له‌و هۆزه بووبێت، له عه‌ره‌بیدا پیتی (گ) نیه و گاوان بۆته (جابان).
له سه‌رده‌می خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كر فتوحاتی ئیسلامی فراوان نه‌بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌رقاڵی به شه‌ڕی (الرده) و ته‌مه‌نی كورتی ئه‌بوبه‌كر له خه‌لافه‌تدا، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا فتوحاتی ئیسلامی له سه‌رده‌می ئه‌بوبه‌كر له عێراق نزیك بۆوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای خه‌لافه‌تی عومه‌ری كوری خه‌تاب فتوحات به‌ره‌و خاكی عێراق ده‌ستی پێكرد، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ساسانیهكاندا بووه.
پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ساسانی شاری (مه‌دائین) بووه. كه ده‌كه‌وێته خوارووی شاری به‌غدا و نزیك به شاری (كوت)ی ئێستا، بۆ ئه‌وكات نزیك له كورد و به‌شێكبوون له‌و ده‌وڵه‌تی ساسانی. هه‌تا ئاماژه هه‌یه كه پاشاكانی ساسانی كورد بووبن.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له ساڵی 15ك سوپایه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس) نارد، ئه‌م سوپایه هه‌ر له‌و ساڵه له شه‌ڕێكی گه‌وره به ناوی (قادسیه) سوپای ساسانی شكاند.
(یه‌زده‌گورد) پاشای ساسانی له دوای شه‌ڕی قادسیه، پاشه‌كشه‌ی كرد، جارێكی تر هێزی به‌رگری له (جه‌له‌ولا) دامه‌زراند، شه‌ڕی جهولهولا له 16ك دابووه، یه‌كه‌م به‌یه‌كگه‌شتنی مسوڵمانه‌كان بووه به خاكی كوردستان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكات وشه‌ی (كوردستان) له‌لایه‌ن مێژوونوس و بولدانیهكانهوه به‌كارنه‌هاتووه، زیاتر ناوچه كوردیه‌كان ده‌ناسرێنه‌وه، بۆیه بۆ به‌رچاوڕوونی خوێنه‌ر هه‌رێمه كوردیه‌كانی ئه‌وكات ده‌سنیشان ده‌كه‌ین وه‌كو:
ناوچه‌ی چیا (الاقلیم الجبال): ناوچه‌كانی ئیستای كرماشان و هه‌مه‌دان و لورستان و دینه‌وه‌ر و نهاوهندو حه‌لوان ده‌گریته‌وه. كه به‌زۆری ناوچه‌ی شاخاویین. هه‌ریمی شارهزوورر: یاقوتی حه‌مه‌وی ده‌ڵی له نیوان هه‌ولێر و هه‌مه‌دان هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌و شارانه‌ی میژوونوس و بولدانیهكان باسیان كردووه، ئیستا نه‌ماون، به‌پێی دیاریكردنی سنووره‌كه‌ی له سنه‌ی ئێستاوه هه‌تا كه‌ركوك بووه، كه ده‌كاته پاریزگای سلیمانی و كه‌ركوك و ئوستانی سنه‌ی كوردستانی ئێران. هه‌ریمی جه‌زیره و موسڵا: ناوچه و شاره‌كانی (ئامه‌د، میاڤارقین، حصن كیف، جه‌زیره، سه‌عره‌ت، موسڵ، ژه‌نگار … هتد) ده‌گریته‌وه، كه ده‌كاته به شێك له كوردستانی توركیای ئیستا و به‌شێك له كوردستانی عێراق. هه‌ریمی ئاران: ناوچه‌كانی ئه‌وپه‌ڕی باكوری رۆژهه‌ڵاتی توركیای ئیستا و به‌شیك له ئه‌رمه‌نستانی سۆڤیه‌تی ده‌گرێته‌وه، وه‌كو شاره‌كانی (دوین، ئیریڤان، ده‌ربه‌ند، كه‌ره‌باغ … هتد). هه‌رێمی ئارهزهربایجان: پاریزگای ئارهزهربایجانی رۆژئاوای ئێستا ده‌گرێته‌وه وه‌كو شاره‌كانی (ورمێ، شنۆ، ئه‌رده‌بیل، سه‌لماس، خوی … هتد).
سێیه‌م: پیش فتوحاتی ئیسلامی به زۆری هه‌رێمه‌كانی جه‌زیره و ئاران له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی بوون، هه‌رێمه‌كانی ئازه‌ربایجان و چیا و شاره‌زوور له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی ساسانی بوون. له رووی ئاینییه‌وه: ئاینی زه‌راده‌شتی له هه‌رێمه‌كانی ئازه‌ربایجان و شاره‌زوور و چیا بڵاوببوه، ئاینی مه‌سیحی له هه‌رێمه‌كانی ئاران و جه‌زیره، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئاینی جوله‌كه كه به‌شیوه‌ی په‌رتوبڵاو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان هه‌بوون. ئه‌مانه ئه‌وكات ئاینی سه‌ره‌كی بوون له كوردستان، سه‌ره‌ڕای چه‌ند ئاین و رێڕه‌وێكی دیكه.
ئایا كوردستان به زه‌بری خوێن فه‌تح كراوه، یان به ئاره‌زوومه‌ندانه؟ وڵامی ئه‌و پرسیاره له ئێستادا هه‌ندێجار ره‌هه‌ندێكی سیاسی و فیكری وه‌رگرتووه، كه له واقیعدا به هه‌ردوو شێواز به زۆر و به زه‌بر (العنوه)، یان به ریكه‌وتن و ئاشتی (صلحا) له سه‌رچاوه‌كان له به‌رانبه‌ر شاره دیاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه كوردیه‌كان هاتووه، زاراوه‌ی (عنوه) له‌گه‌ڵا (صلحا) هیچ مانا و ره‌هه‌ندێكی سیاسی نییه، به رای من هه‌ردووكیان دوور له واقیعی مێژووی باسی فه‌تحی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه دوو سه‌رچاوه‌ی هاوچه‌رخ زۆر زه‌ق ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وانیش (كوردستان له‌به‌رده‌م فتوحاتی ئیسلامی) م. حه‌سه‌ن حه‌مه كه‌ریم و (پرۆسه‌ی به ئیسلام كردنی كورد)ی د. شوان عوسمان، كه هه‌ردووكیان له‌و باره‌یه‌وه به هاوسه‌نگی له‌و بابه‌ته نهدواوون چونكه:
1- دانیشتوانی كوردستان ئاینی (ئیسلام)یان نه‌ناسیوه، له‌و حاڵه‌ته‌دا له نیوان دانیشتوان و هێزی نه‌ناسراو هه‌ر پێكدادانێك هه‌بێت، ئاساییه و هیچ مانا و مه‌به‌ستێك ناگه‌یه‌نێت.
2- كورد پێشتر خاوه‌نی (ئایین) و (قه‌ناعه‌تی خواناسی) خۆی بووه، ناكرێت بێ ناسینی ئاینی تازه ده‌ستبه‌رداری ئاینی خۆی بووبێت.
3- بابه‌تی گه‌یشتنی فاتحه مسوڵمانه‌كان ته‌نیا كوردستانی نه‌گرتۆته‌وه، زۆر هه‌ریمی دیكه هه‌بووه له رێگه‌ی هێزه‌وه (عنوه) یان له رێگه‌ی ئاشتیه‌وه (صلحا) ده‌سه‌ڵاتی فاتیحه مسوڵمانه‌كانی گه‌یشتۆتێ، ئه‌مه‌ش به رێژه‌ی جیاواز، ناوچه كوردییه‌كان له‌و زه‌مانه شاز نه‌بووه، له هه‌موویان شار و ئاوهدانیهكانیان به (شه‌ڕ) یان (ئاشتی) بووبێت، به‌ڵام كوردستان به ته‌نیا یان هه‌موو شه‌ڕ بووبێت، یان هه‌مووی به ئاشتی بووبێت، وه‌كو دوو ئاراسته‌ی جیاواز به‌و شێوه‌ی وێنا ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵا شوێنه‌كانی دیكه كه‌متر به زه‌بری هێز بووه.
4- كوردستان ئه‌وكات له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ساسانی و بیزهنتیهكانهوه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كراوه، بۆیه به‌شێك له به‌رپرسیاریه‌تی شێوازی مامه‌ڵه‌ی كورده‌كان له به‌رانبه‌ر مسوڵمانه فاتیحهكان ناكه‌وێته ئه‌ستۆی كورده‌كان، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو كورده‌كان له پێشوازی فاتیحه عه‌ره‌به‌كاندا بووبن و ساسانی و رۆمه‌كان به ته‌نیا به‌رگریان كردبێت.
5- له دوای ئه‌و پشێوهیهی دوای شه‌هیدكردنی خه‌لیفه‌ی سێیه‌م (عوسمانی كوری عه‌فان) روویدا له ساڵی (34ك/ بۆ 41ك) داموده‌زگای خه‌لافه‌ت و سوپای یه‌كگرتوو شیرازه‌ی تێكچوو، كه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رفه‌تی ره‌خساو هه‌بووه بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دانشتیوانی كوردستان، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌رێمه كوردیه‌كان به زه‌بری هیز (عنوه)یش ده‌ستی فاتیحه مسوڵمانه‌كانی گه‌یشتبێتێ، ئه‌وه دوایی به ئاره‌زوو وه‌ریانگرت و له ده‌رفه‌تی ره‌خساو لێی هه‌ڵنه‌گه‌ڕانه‌وه.
چواره‌م: له‌به‌ر فراوانی بابه‌تی فه‌تحی ئیسلامی بۆ هه‌رێمه كوردیه‌كان، له رێگه‌ی خشتهیهكهوه چۆنیه‌تی به‌شێك له فه‌تحی ئیسلامی روونده‌كه‌ینه‌وه. له‌گه‌ڵا ئه‌م سه‌رنجانه‌ی خواره‌وه:
أ – له ناو سه‌رچاوه‌كان، له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی فه‌تحی ئیسلامی بۆ هه‌ریه‌ك له شاره كوردیه‌كان و چۆنیه‌تی فه‌تحكردن، جیاوازی زۆر هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه پێیگه‌یشتووین، زیاتر پشتبه‌ستنه به‌و سه‌رچاوانه‌ی پێشتر باسمانكردن..
ب – چۆنیه‌تی فه‌تحی شار و هه‌رێمه‌كان له نێوان چه‌ند حاڵه‌تێكدا بووه وه‌كو:
1- به ئاشتی و رێككه‌وتن (الصلح) پیاوماقوڵانی شار له‌گه‌ڵا فاتیحه مسوڵمانه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌رك و مافانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا وه‌كو ئه‌وه‌ی مسوڵمان بن یان له‌سه‌ر ئاینی خۆیان بمێننه‌وه.
2- شه‌ڕ و به‌ره‌نگاری (العنوه)، به‌ڵام سه‌ربازانی ساسانی یان بیزه‌نتی له‌و شاره، شه‌ڕیان هه‌ڵبژاردووه، كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا دیار نییه كورده‌كان چه‌نده به‌شداری ئه‌و به‌رگریه‌یان كردووه.
3- شه‌ڕیان هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام دوای یه‌كه‌م جه‌وله‌ی شه‌ڕ، رازیبوون به ئاگربه‌ست و دوایی ریككه‌وتن.
4- ئاشتیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام دوایی به ماوه‌یه‌كی كه‌م كه سوپای فاتیحه مسوڵمانه‌كان شاریان به‌جێهێشتووه، په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، جارێكی دیكه شه‌ڕ دروست بووه و دووباره ریككهوتوونهتهوه. هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ش له‌و خشته‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
ج – به پێی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به گردبوونه‌وه‌ی سوپای ساسانی یان بیزه‌نتی ده‌كرێت بۆ شه‌ڕ له هه‌رێم و شاره كوردییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تۆڕی به‌رگری سه‌ربازی له‌و شوێنانه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌وان بووه، نه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمه كوردییه‌كان، له هه‌ندێك له‌و شارانه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی ساسانی یان بیزه‌نتی لێنه‌ماوه به‌رگری نه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئایا به‌شداری كورد له سوپای ساسانی یان بیزه‌نتی چه‌نده بووه له شه‌ڕ به‌رانبه‌ر فاتیحه مسوڵمانه‌كان، ئه‌مه به‌زه‌حمه‌ت دیاری ده‌كرێت چونكه:
1- مێژوونووسه‌كان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه باسی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمانه‌یان بۆ نه‌كردووین.
2- له‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی ده‌وڵه‌تی ساسانی یان بیزه‌نتی ده‌كه‌ن، دووباره له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی باسیان له سوپاكانیان نه‌كردووه.
3- كوردستان ئه‌وكات خاوه‌نی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بووه، به‌سه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی ساسانی و بیزه‌نتی دابه‌شكراوه، كه‌واته پێكهاته‌ی به‌رگری تایبه‌ت به خۆی نه‌بووه. كورده‌كان به‌شێك له پێكهاته‌ی كارگێڕی و سه‌ربازی و ئاینی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته بوون.
4- به هۆی سه‌ختی هه‌رێمه كوردیه‌كان و بوونی قه‌ڵای به‌رگری، دوای شه‌ڕی جه‌له‌ولا، هه‌رێمه كوردیه‌كان بوونه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سوپا پهرتهوازهكهی ساسانی، هه‌میشه شوێنی سه‌خت و قه‌ڵا گیانی به‌ره‌نگاری و ملنه‌دان بۆ ئاشتی ده‌خاته ده‌روونه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه له‌و ناوچه سه‌ختانه پاشماوه‌ی سوپای ساسانی و بیزه‌نتی و دانیشتوانی هه‌رێمه‌كان له هه‌ندێ حاڵه‌ت به‌رگریان هه‌ڵبژاردووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌یری ئه‌م خشته‌یه بك.
هێڵكاری فه‌تحی ناوچه كوردیه‌كان:
یه‌كه‌م: هه‌رێمی چیا، فه‌رمانده‌ی گشتی سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس بووه. له ساڵه‌كانی نیوان 16بۆ 18ك فهتحكراوه. له شاره گرنگه‌كانی ئه‌وكاته:
شار هێزی به‌رهه‌ڵستكار سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكاران سه‌ركرده‌ی فاتیحه مسوڵمانه‌كان چۆنیه‌تی فه‌تحكردن
حولوان ساسانی یه‌زده‌گورد +مهران جریر بن عبدالله البجلی +قعقاع بن عمرو شه‌ڕ ئینجا ئاشتی
ماسبژان ساسانی ئازین بن مهران عبدالله بن وهب الراسبی + چرار بن خگاب یان حژیفه بن الیمان شهر ئینجا ئاشتی
كرمنشاه ساسانی – جریر بن عبدالله البجلی + نعمان بن المقرن ئاشتی
نه‌هاوه‌ند سزپای ساسانی + هیزی هه‌رێمه‌كانی فارس و ئه‌حواز و چیا و شیراون یه‌زده‌گورد نعمان بن المقرن
+ع بدالها بن عمر شه‌ری (الفتح الفتوح)
دینه‌وه‌ر سوپای ساسانی یه‌زده‌گورد جریر بن عبدالله البجلی یان ابو موسی الاشعری به‌رگی ئینجا ئاشتی
دووه‌م: هه‌رێمی ئازه‌ربایجان. جیاوازی هه‌یه له نیوان ساڵانی 21، 22 فهتحكراوه.
ئازه‌ربایجان (اردبیل، سه‌لماس، ورمی، مه‌راغه،) ساسانی اسفندیاد عتبه بن فرقد السلمی = حژیفه بن الیمان شه‌ڕ ئینجا ئاشتی
سێیه‌م/ هه‌رێمی ئاران. له قوڵی وڵاتی شامه‌وه به رینومایی (معاویه بن ابی سفیان)
شاره‌كانی ئاران ئاران (دوبیل، دربه‌ند، كاكیلالا، كنجه) سوپای ساسانی + هیزی ناوچه‌كه + بیزه‌نته موریانۆس + واریك حبیب بن مسلمه الفهری + بیكر بن عبدالله اللیپی + سلمان بن ربیعه شه‌ڕ + ئاشتی
چواره‌م/ هه‌رێمی جه‌زیره. له ساڵه‌كانی 17، 18، 19 له قۆڵی وڵاتی شامه‌وه فهتحكراوه.
حران بیزه‌نتی + مه‌سیحیه‌كانی حه‌رران عیاچ بن غنم به‌رگری ئه‌وجا ئاشتی و ریككه‌وتن
الرها (ئورفه) عیاچ بن غنم ئاشتی
ئامه‌د (دیاربه‌كر) دانشتوانی شار عیاچ بن غنم یان مالك بن الاشتر ئاشتی
نوسه‌یبین دانیشتوانی شار عیاچ بن غنم دوای گه‌مارۆدان – خۆبهدهسهتهوهدانو ریككه‌وتن و ئاشتی
میاڤارقین دانشتوانی شار عیاچ بن غنم ئاشتی ریككه‌وتن
پێنجه‌م: هه‌رێمی شاره‌زوور
شاره‌كانی شاره‌زوور دانیشتوانی ههریمهكه هاشم بن عتبه + عروه بن قیس + جریر بن عبدالله ئاشتی
به كورتی و پۆختی:
1- پرسی چۆنیه‌تی فه‌تحی ناوچه كوردیه‌كان به سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كان نه‌بێت. له رێگه‌ی سه‌رچاوه تازه‌كان و رۆژهه‌ڵاتناسانه‌وه یه‌كلایی ناكرێته‌وه.
2- له‌و سه‌رچاوانه‌ی ئێستا به دیدی ئیدۆلۆژی و كار و كاردنه‌وه نووسراون، دابه‌شبوونێكی نا واقیعی ده‌بینین له‌سه‌ر پرسی هاتنی فاتیحه مسوڵمانه‌كان بۆ هه‌رێمه كوردیه‌كان، به‌ره‌یه‌ك ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت به ئاشتی بووه و له‌و باره‌وه‌یه هه‌موو دیكۆمینتهكان له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر به پێچه‌وانه‌وه خۆی له‌و هه‌موو به‌ڵگه و دیكۆمینتانه نادیده ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت هه‌موو به زه‌برو شه‌ڕ و شمشێر بووه.
3- زۆر به‌كه‌می ئه‌كادیمیست و ناوه‌نده‌كانی دیراساتی مێژوویی به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌شداری ئه‌و دیبهتانه بوون، ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆربه‌ی لێدوان و نووسینن به فاكته‌ری كاروكاردانه‌وه و ئایدیدۆلۆژی نووسراون..
4- له‌و بڕوایه‌داین ئه‌و جه‌ده‌له له سه‌ره‌تاوه بێ‌مانا و بێگوزارشته، بۆیه دابهشبوونهكهش هیچ مانایه‌ك ناگه‌یه‌نێت. هیچكام له جۆره‌كانی فه‌تحی كوردستان نه سه‌ربه‌رزیه بۆ لایه‌نی عه‌لمانی و نه به پێچه‌وانه‌وه، نه سه‌ربه‌رزیه بۆ لایه‌نی ئیسلامی و نه به پێچه‌وانه‌وه، گرنگه بزاوتی مێژووی له شوێن و كاتی خۆی‌و وه‌كو میًژووی مرۆڤ هه‌ژمار بكرێ.
خال