عەبدوڵا ئۆج ئالان (ئاپۆ)چۆن دەستگیر کرا؟
ڕاپۆرتەدا لە زاری ئۆجالان خۆیەوە سەرەتای دەستپێکردنی پیلانگێڕیەکە هەتا دواین ساتی بەدیلگرتنی، لە چەند وێستگەی جیاوازدا دەگێڕێتەوە.
پیلانگێڕی ١٥ شوبات لە زاری ئۆجالانەوە:
(ده‌رچوون له سوریا)
ده‌رکه‌وتنم له سوریا گرێدراوی ئۆپه‌راسیۆنی ناتۆ ـ گلادیۆیه. ئه‌گه‌ر جیاوازی ناو سوپای تورک و گلادیۆ ڕه‌چاو نه‌که‌ین، ناتوانین به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه شیکار بکه‌ین. وه‌ک مه‌زه‌نده ده‌کرێت له سه‌رده‌می سوپاسالاری ئیسماعیل حه‌قی قهرهدای و حوسێن کڤرک ئۆغڵو به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا زاڵ نه‌بوون. سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد هه‌ردووکیان نزیکی هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئه‌شره‌ف بتلیسی بوون . ئاراستهگرتنی شه‌ڕیان به‌ره‌و له‌ناوبردنی ته‌واوی کوردان به نابه‌جێ و ئه‌سته‌م داده‌نا. رێگه‌چاره‌ی سیاسی و ئاشتیانه‌ی تورگۆت ئۆزال و ئه‌شره‌ف بتلیسی نیازی ده‌ستپێکردنیان هه‌بوو؛ هه‌م وه‌ک پێویستییه‌کی نیشتیمانپهروهرییان ده‌بینی هه‌میش به گوێره‌ی چه‌مکی شه‌ڕی کلاسیکی گونجاویان ده‌بینی.
ساقب ساپانجیش له‌ناو توسیاد نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نگرانی ئه‌و هێڵه‌ی ده‌کرد. هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی به‌شی کۆنترگهریلای میت محه‌مه‌د ئهیمور و حه‌نه‌فی ئاوجی ته‌شکیلاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز بوون. ئه‌و گروپه ڕوداوی سوسورلوکیان قۆسته‌وه و هه‌ڵمه‌تێکیان له به‌رامبه‌ر لۆبی شه‌ڕ ئه‌نجامدا. له بنه‌ڕه‌تدا دۆغان گوره‌ش و جهڤیک بیر نوێنه‌رایه‌تی گروپی به‌رامبه‌ر یاخود باڵی گلادیۆیان ده‌کرد. ئه‌و گروپه هه‌وڵه‌کانی تیرۆرکردنی ساقب ساپانجی و حوسێن کڤرک ئۆغلویان ئاراسته کردبوو. ئه‌ندامه‌کانی پێشووتری هه‌مان گروپ و پاشکۆکانیان پێشتر چه‌ندین هه‌وڵ و تاوانی تیرۆریان ئه‌نجامدا که ئامانجیان هه‌ندێک که‌سی ناو ده‌وڵه‌ت بوو له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه تورگۆت ئۆزال و ئه‌شره‌ف بتلیس. به‌پێی میکانیزمه‌کانی ناو سوپا نۆره‌ی سوپاسالاری ساڵی ١٩٩٠ هی محی ا‌لدین فیسۆن ئۆغڵو بوو.
(ناکۆکیه‌کانی ناو سوپا کۆکن)
ئه‌و چه‌شنه ناکۆکیانه‌ی ناو سوپا بۆ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بگره بۆ پێشووتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌سه‌رجه‌م رووداوه‌کانی له‌سه‌رکار لابردنی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید (سوڵتان عبدولعزیزیش) و هه‌وڵی تیرۆرکردنی مسته‌فا که‌مال، تا ده‌گاته کرده‌وه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی کوردان که له ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ به پیلانگێڕییه‌که‌ی دژ به شێخ سه‌عید ده‌ستیپێکرد و به پیلانگێڕی دژ به سه‌ید ره‌زا و له‌سێداره‌دانی له ١٨/١١/١٩٣٧ به‌رده‌وام بوو، له داخستنی فیرقه‌ی سه‌ربه‌ست (١٩٣٠) و له‌سه‌رکار لابردنی ئینۆنۆ له سه‌رۆک وه‌زیری (١٩٣٧)، کوده‌تای سه‌ربازی ٢٧ی ئایاری ١٩٦٠، تا کوده‌تای پۆست مۆدێرنی ٢٨ شوباتی ١٩٩٧ و ئه‌و قۆناغه سه‌د ساڵییه‌ی تا ئاماده‌کارییه‌کانی دوای ٢٠٠٠ بۆ ئه‌نجامدانی کوده‌تا و رووداوه هاوشێوه‌کانیان ناکۆکی و ململانێی نێوان هه‌مان رێباز جێگای باسه. سه‌ره‌تا ئه‌ڵمانیا، دواتریش به‌ڕیزه ئینگلته‌را و ئه‌مریکا وه‌ک هێزه هه‌ژموونگه‌راکان له ده‌ره‌وه پشتگیری و کۆنترۆڵی ئه‌و ململانێیه‌یان ده‌کرد.
(شه‌ڕی هه‌ژمونگه‌رایی و لایه‌نگرانی قڕکردن)
سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه‌ی پیلانگێڕی و تیرۆر له ناوه‌ڕۆکدا هه‌ریه‌که و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی هه‌ژموونگه‌رایی بوو که له‌سه‌ر گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین به‌تایبه‌تیش له دژی گه‌لانی میزۆبۆتامیا و ئه‌نادۆڵ به‌ڕێوه ده‌بران. له‌وانه‌ش چوار قۆناغی گرنگی شه‌ڕی گلادیۆ بووه به‌شی به‌رخودانی کورد که (پەکەکە) پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات و له به‌شه‌کانی پێشووتر به شێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک پێشکه‌شم کرد. شه‌ڕی هه‌ژموونگه‌رایی هێزه سه‌رمایه‌داریه‌کان له‌ژێر پۆشاکی فاشیزمی تورکی سپی به‌ڕێوه چوو. له‌سه‌رده‌می مسته‌فا که‌ماله‌وه به‌رده‌وام توێژێک له‌ناو سوپا هه‌بووه که له‌و دۆخه ناره‌حه‌ت بووه. ئه‌وانه نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئهنادۆڵخواز بوون. له کوده‌تای ٢٧ ئایاری ١٩٦٠ وه تا ئاماده‌کاریه‌کانی کوده‌تاکانی دوای ساڵی٢٠٠٠ ئه‌و توێژه‌ی ده‌توانین به نیشتیمانپه‌روه‌ر و لایه‌نگرانی ئاشتی ناویان ببه‌ین ره‌وشیان له کوده‌تاچی و پیلانگێڕه‌کان جیاوازتر بوو. له‌بنه‌ڕه‌تدا ناتۆ ـ گلادیۆ له‌پشت کوده‌تاچی و پیلانگێڕه‌کانه‌وه بوو. هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌نیش ناوه‌ند و پاشکۆی به‌هێزیان له‌ناو کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌بوو. ئه‌وانه به‌رده‌وام له‌ناو په‌یوه‌ندی و ناکۆکیدان. به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه‌کان به‌سه‌ر یه‌کتریدا زاڵ ده‌بن. له‌بواری چینایهتیشدا نوێنه‌رایه‌تی بۆرژوازی میللی و به‌کرێگیراو ده‌که‌ن.
(وێستگه‌ی ڕوسیا له پیلانگێڕیه‌که‌دا)
به‌ر له ده‌رکه‌وتنم له سوریا جارێکی تر کێبڕکێ له‌نێوان ئه‌و دوو گروپه یان باڵه سهریههڵدابوویهوه. به‌پشتگیری ئیسرائیل و ئه‌مریکا کێبڕکێی نێوان لایه‌نگرانی دیالۆگ و دژبه‌ره‌کانیان له به‌رژه‌وه‌ندی باڵی ناتۆ ـ گلادیۆ واته لایه‌نگرانی شه‌ڕ و قڕکردن ئه‌نجامگیر بوو. ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌ر له ده‌رکه‌وتن لهرێگایهکی ناڕاسته‌وخۆوه هه‌واڵگری ئیسرائیل په‌یامی پێویستی به جێهێشتنی سوریای پێگه‌یاندم. جێهێشتنیم گونجاو نه‌بینیبوو. نه‌مده‌ویست پێگه‌که‌مان له سوریا زه‌بری گه‌وره‌ی به‌ربکه‌وێت. هه‌روه‌ها له‌بواری ستراتیژی و ئایدیۆلۆژیشه‌وه به‌راستم نه‌ده‌زانی. شه‌ڕ له‌سه‌ر رێچکه‌ی ئاسایی خۆی به‌رده‌وام ده‌بوو، چاره‌نووس چییه ئه‌وه روویده‌دا. له‌سه‌ر هێڵی قه‌ده‌رگه‌رایی نه‌بووم، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردان له‌رێبازی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و سه‌ربازی سی ساڵه و ئاراستهگۆڕینیش نه‌ده‌بوو به هه‌ڵوێستێکی مانادار؛ به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌ده‌ره پێویستی به‌راستگۆیی و دڵسۆزی هه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ش نه‌ده‌بوو خۆرزگارکردن بهبنهمابگرم. پاش دواترین ئاگاداریه‌که‌ی ئه‌تیلا ئاتێش که به ناوی گلادیۆی ناتۆوه رایگه‌یاند، ته‌نیا له حاڵه‌تی پشتگیرییه‌کی به‌هێزی سوریا و رووسیا ده‌مانتوانی شه‌ڕ بۆ ئاستێکی بڵندتر به‌رز بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام وه‌ک چۆن ئه‌و پشتگیرییه ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تیش ئه‌و هێزه یاخود نیازه‌یان نه‌بوو شه‌خسی من هه‌ڵگرن. له‌راستیدا شتێکی وه‌ها بۆ سوریا مه‌حاڵ بوو، چونکه له باکووره‌وه سوپای تورکیا، له باشووره‌وه سوپای ئیسرائیل له رۆژێکدا ده‌یانتوانی سوریا داگیر بکه‌ن. که‌وتبوونه ناو ترسێکی گه‌وره‌وه، ده‌یانتوانی ده‌رفه‌تێکی گونجاوی جێگیربوونم بۆ بڕه‌خسێنن. ئه‌وه‌شیان ره‌چاو نه‌کرد. هه‌ڵوێستی رووسیا زۆر بێشهڕهفانهتر بوو. له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌ی گازی سروشتی و قه‌رزێکی دهملیاری سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ئێمه‌ی له مۆسکۆ به‌ده‌رنا.
به‌ر له باسکردنی سه‌رکێشیه‌که‌ی ئه‌سینا و مۆسکۆ له نزیکه‌وه بینینی هه‌لومه‌رجه‌کانی به‌ر له ده‌رکه‌وتن و کاتی ده‌رکه‌وتن وانه‌به‌خشه و گرنگیه‌کی مه‌زنی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی راست ده‌رک به هه‌لومه‌رجه‌کانی کوده‌تای ٢٨ی شوبات نه‌کرێت ئه‌وا به ته‌واوی له رووداوه‌کان تێناگه‌ین. باڵێکی کوده‌تاچیه‌کان له‌میانه‌ی پێشنیازێکی واقیعی ئاشتیه‌وه لێمان نزیک ببوویه‌وه. له‌و بڕوایه‌دام به‌ڵگه‌کانی له ئه‌رشیفماندا ماوه. هه‌روه‌ک هه‌ڵوێسته‌کانی تورگۆت ئۆزال و نه‌جمه‌ددین ئهربهقان له‌و بڕوایه دابووین که جددین و خوازیاری ئاشتین. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نگری ئاشتی و رێگه‌چاره‌ی سیاسی له‌ناو کوده‌تا رێگایان له‌پێش کوده‌تا کردبوویه‌وه. ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا ده‌رکه‌وتووه که له‌و قۆناغه‌دا واته تا ده‌ستگیرکردنم ئیسرائیل و ئه‌مریکا به‌هیچ جۆرێک لایه‌نگری ئاشتی و رێگه‌چاره‌ی سیاسی نه‌بوون. به سووربوونه‌وه خوازیاری به‌رده‌وامکردنی شه‌ڕی خه‌ستی ئاست نزم و چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه‌ی کورد بوون. له‌پێناو کۆنترۆڵکردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوین، به‌تایبه‌تیش بۆ رووخانی ئێراق پێویستیه‌کی زۆریان به‌و دۆخه هه‌بوو. ته‌نیا له‌و رێگایه‌وه ده‌یانتوانی کاریگه‌ری تورکیا نه‌هێڵن و پیلانه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. به‌هۆی ره‌چاونه‌کردنی ئه‌و پیلانانه و هه‌ڵوێستی ئهنادۆڵخوازی، میللی و لایه‌نگرییان بۆ ئاشتی و رێگه‌چاره‌ی سیاسی کێشه‌ی کورد تورگۆت ئۆزال، نه‌جمه‌دین ئهربهقان و بڵند ئه‌جه‌وید له‌سه‌ر کار لابرابوون. تا دوایی درێژه‌یان به شه‌ڕ دا، هه‌ر کۆسپێکی پێش خۆیان به‌لاوه ده‌نا و ده‌یانویست به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن. له‌ناوبردنی راستینه‌ی کوردان له‌رێگای سه‌ربازیه‌وه، واته جۆرێک له ژینۆسایدیش ده‌که‌وته چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجهیانهوه. ئه‌گه‌ر هێزه هه‌ژموونگه‌راکان پاڵپشتی ئه‌و چه‌مکه نه‌که‌ن که به‌رده‌وامی رێبازی کلاسیکی ئیتحاد و ته‌ره‌قییه هه‌رگیز چانسی سه‌رکه‌وتنیان نه‌ده‌بوو. چونکه ئه‌وانیش ئاگاداری ئه‌و ره‌وشه بوون، مسۆگه‌ر پێویستیان به پشتگیری ئه‌مریکا، ئینگلته‌را و ئیسرائیل ده‌بینی. له‌ساڵی ١٩٩٨ کاتی ده‌رکه‌وتنم له سوریا ئه‌و پشتگیریهیان به‌ده‌ستهێنا بوو.
(هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئینگلته‌را، ئه‌مه‌ریکا و تورکیا)
له سه‌ره‌تای ١٩٩٠ کان پشتگیری ئه‌مریکا و ئینگلته‌را، له ١٩٩٦ (په‌یمانی هاوکاری ستراتیژی سه‌ربازی نێوان تورکیا و ئیسرائیل) پشتگیری ره‌های ئیسرائیل به‌ده‌ستهاتبوو. ئیتر نۆره‌ی چاره‌سه‌رکردنی لایه‌نی ناوخۆیی مه‌سه‌له‌که بوو، واته ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه پێویسته‌کانی حکومه‌ت و تهسفیهکاریهکانی ناو خودی سوپابوو. له‌ساڵی ١٩٩٠ به‌دواوه هه‌نگاو به هه‌نگاو پێویستیه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کران. دوای وه‌رگرتنی ئه‌رکی سوپاسالاری و ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین گه‌شتی بۆ بریتانیا کاتێک دوای گه‌ڕانه‌وه دۆغان گوره‌ش گووتی: “بۆ له‌ناوبردنی پەکەکە تیشکی سه‌وزیان بۆ داگیرساندووین” ئه‌و راستییه روون ده‌کاته‌وه. زۆر باش ئاگادارین که قۆناغی دواتر ته‌نیا به هێرشه‌کانی له‌ناوبردنی کوردان و پەکەکە سنووردار نه‌بوون، به‌ڵکو له کوشتنی سه‌رۆک کۆماره‌وه، گۆڕینی حکومه‌ت، ته‌سفیه‌کاری ناو سوپا، بزاوت و کرده‌وه ساخته‌کاریه‌کانی دژ به کۆمه‌ڵگا، تیرۆرکردنی چه‌ندین رۆشنبیر و کارساز، کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵک و ده‌سته‌مۆکردنی میدیا، رووداو و شه‌ڕی مه‌ترسیدار هاتنه‌ئاراوه. ئه‌وه‌ی که‌م بوو تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندی زنجیره ئاسای نێوان ئه‌و رووداوانه بوو، ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌ی بووه به ئه‌ندامی ناتۆ تا ١٩٩٨ رێبازه ئه‌ستووره‌که‌ی گلادیۆی ناتۆی ژێر سه‌رجه‌م رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه گرنگه‌کانی تورکیا نه‌بینین ئه‌وا ناتوانین هیچ تیرۆر، شه‌ڕ و رووداوێکی گرنگ به‌شێوه‌یه‌کی راست شیکار بکه‌ین. له‌ناوه‌ڕۆکدا شه‌ڕێکی ناتۆ دژی داواکاری ئازادی، یه‌کسانی و ئازادیخوازی گه‌لان راگه‌یه‌نرابوو، ده‌رکه‌وتنم له سوریاش خرابوویه سه‌ر دوا ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
(دوو رێگا یان شاخه‌کانی کوردستان یان ئه‌وروپا)
له‌کاتی ده‌رکه‌وتن دوو رێگام له‌پێش بوو: یه‌که‌میان شاخ، دووه‌میشیان ئه‌وروپا بوو. هه‌ڵبژاردنی رێگای شاخ مانای دژواربوونی شه‌ڕ بوو، هه‌ڵبژاردنی رێگای ئه‌وروپاش مانای بژاری چانسی رێگه‌چاره‌ی سیاسی ـ دیبلۆماسی بوو. وه‌ک ده‌زانرێت پێشووتر ئاماده‌کارییه‌کانی رێگای شاخ ته‌واو ببوو. ئه‌گه‌ری به‌هێز گرتنه‌به‌ری رێگای شاخ بوو. به‌ڵام له‌وکاته‌دا سه‌ردانی شاندێکی یۆنانی بۆ لامان و دیداره ته‌له‌فۆنییه به‌رده‌وامه‌کانی نوێنه‌ری یۆنانمان ئایفه‌ر قایا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی یۆنانی، ئاراستهمانی به‌ره‌و یۆنان گۆڕی. کێشه‌ی کاربه‌ده‌ستانی سوریا ئه‌وه‌بوو به‌خێرایی سوریا به‌جێبێڵم. به‌ڵام سه‌باره‌ت به چوونم بۆ ئه‌وروپا نارهحهتییان پێوه دیاربوو. له‌و لایه‌نه‌وه دابین نه‌کردن یان پێشنیازنهکردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤێک که‌موکوڕییه‌کی جددی خۆیان بوو. له‌راستیدا چوون به‌ره‌و ئه‌سینا له حیسابدا نه‌بوو. ده‌رفه‌تێک بوو، بڕوام به جددیه‌تی دۆسته‌کانی یۆنان کرد و نه‌مویست ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان له‌ده‌ست بچێت. ئه‌گه‌ر بمزانیبووایه وه‌ک ئه‌و تابلۆیهن که دواتر رووبه‌ڕووی بوومه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه نه‌ده‌چووم. لێره‌دا پێویسته بپرسین: وه‌ک ده‌زانرێت به‌شی گلادیۆ که له یۆنانیش زۆر به‌هێزه، ئایا رۆڵی له ئاماده‌کردنی ئه‌و سیناریۆیه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌دا بینی؟ ناتوانم وه‌ڵامێکی مسۆگه‌ری ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه بکرێت. به‌لانی که‌م ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی راده‌ستکردنه‌وه‌ی من هاتۆته‌ئاراوه رێککه‌وتنێکی پرهسیپانه یاخود زاره‌کی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ یۆنان جێگای باس بووبێت. شیمانه‌یه‌کی به‌هێزه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی قوبرس و ئیجه نیازێکی به‌مجۆره‌یان پیشان دابێت. مسۆگه‌ر پێویسته هه‌ڵوێسته سازشکارانهکهی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ره‌چاو بکرێت.
(ڕۆلی یۆنان له پیلانگێڕیه‌که‌دا)
کاربه‌ده‌سته‌کانی سوریا کاتێک له ٩/١٠/١٩٩٨ پسپۆڕانه ئاراسته‌ی فڕۆکه‌یان به‌ره‌و ئه‌سینا گۆڕی و منیان هێنایه خواره‌وه ئیتر ئاسووده ببوون. که له ئه‌سینا دابه‌زیم کالاندهریدهس له به‌رامبه‌رم بوو. کالاندهریدهس ئه‌فسه‌رێکی ناتۆ بوو و ماوه‌یه‌کی درێژ له تورکیا ئه‌رکدار ببوو. هه‌مان ئه‌رکی له سوێدیش به‌ڕێوه بردبوو. ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌ندامێکی گلادیۆی یۆنان بووبێت. خۆی وه‌ک دۆستێک پیشانده‌دا. تهتهرێکی سه‌یریش له نێوانماندا هه‌بوو. هه‌ندێک له به‌ڵگه‌کانی ناتۆی بۆ ره‌وانه کردبووم. له‌وانه‌یه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ڕی ئه‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌ی پیشاندابێت. له‌هه‌مان فڕۆکه‌خانه‌دا منی بۆ لای ژهنڕاڵێکی هێزی ئاسمانی و ستافراکاکیسی سه‌رۆکی هه‌واڵگری برد که له ژوورێک چاوه‌ڕوانیان ده‌کردین. ستافراکاکیس به هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه پێی گوتم؛ “به‌شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت ناتوانی بێیته یۆنان”. ئه‌و دۆستانه‌ش له ئارادانه‌بوون که به‌ڵێنیان پێدابووین. تا ئێواره مشتومڕمان کرد. به‌ڕێکه‌وت نوێنه‌رمان له مۆسکۆ نومان ئوچار ته‌له‌فۆنی کرد. به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی یۆنانی روومان له مۆسکۆ کرد. به یارمه‌تی جیرنۆفسکی سه‌رۆکی پارتی لیبرال دیموکراتی رووسیا له مۆسکۆ دابه‌زین که ئه‌و کاته به‌ده‌ست کائیۆسێکی ئابوورییه‌وه ده‌یناڵاند. به‌ڵام ئه‌وجاره سه‌رۆکی هه‌واڵگری ناوخۆی رووسیا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه. ئه‌ویش هه‌مان هه‌ڵوێستی ستافراکاکیسی هه‌بوو. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا مانه‌وه له رووسیا زه‌حمه‌ت بوو. نزیکه‌ی سی و سێ رۆژ به قسه‌ی ئه‌وان به‌نهێنی له‌وێ مامه‌وه. ئه‌وانه‌ی لایان مامه‌وه و له‌گه‌ڵم سه‌رقاڵ بوون سیاسه‌تمه‌داری به بنه‌چه یه‌هودی بوون. له‌و بڕوایه دابووم که راستگۆن. به‌راستیش ده‌یانه‌ویست بمشارنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌م راست نه‌ده‌بینی. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل شارۆن هه‌میش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئۆڵبرایت سه‌ردانی رووسیایان کرد. بریماکۆڤ سه‌رۆک وه‌زیرانی رووسیا بوو. هه‌مووشیان به بنه‌چه یه‌هودی بوون. هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی تورکیا مه‌سعود یلمازیش له‌ناو جموجۆڵ دابوو. له کۆتاییدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی گازی سروشتی و قه‌رزه دهملیار دۆلاریه‌که‌ی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو رێککه‌وتن و بڕیاری ده‌رکه‌وتنی منیان وه‌رگرت.
(له ڕوسیا ڕووبه‌رووی وێرانه‌ی سه‌رمایه‌داری بیرۆکراتی بوین)
به‌هۆی ئه‌و باوهڕییهم که “هه‌رچۆنێک بێت به ئه‌زموونێکی حه‌فتا ساڵه‌ی سۆسیالیزم تێپه‌ڕیون، ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌وه بێت یان پێویستیه‌کی هه‌ڵوێستی ئهنتهرناسیونالیستی به‌دڵنیاییه‌وه به ئاسانی په‌سه‌ندم ده‌که‌ن” یه‌کسه‌ر مۆسکۆم هه‌ڵبژارد. وێڕای هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌م به‌ڵام به‌و راده‌یه چاوه‌ڕوانی که‌وتنی ئاستی مۆراڵ و ئهخلاقییانم نه‌ده‌کرد. رووبه‌ڕووی وێرانه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری بیروکراتی بووین که زۆر له سه‌رمایه‌داری لیبڕال خراپتره. به‌لانی که‌م هێنده‌ی هه‌ڵوێستی دۆسته‌کانی ئهسینامان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی دۆستانمان له مۆسکۆش دووچاری هیواشکاندن هاتین. به‌مانایه‌کی تر ئاشکراببوو که ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تیانه جێگای باوه‌ڕی و متمانه نین.
(ڕۆژانی ڕۆما)
سێیه‌مین وێستگه‌مان دیسان به‌ڕێکه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای سوودبینین بوو له په‌یوه‌ندییه‌کانی رۆما. به یارمه‌تی دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانته‌ری پارتی کۆمۆنیست ـ سه‌رله‌نوێ ئاواکردنه‌وه که تازه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ستبوون سه‌رکێشی رۆمامان ده‌ستپێکرد. ئه‌وجاره به سیناریۆکه‌ی هه‌واڵگری ئیتاڵیا رۆژانی رۆما ده‌ستیپێکرد که شه‌ست و شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام بوو و به‌شێکی له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر چوو. هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ی ئیتاڵیا راستگۆیانه بوو، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ناته‌واو بوو. گه‌ره‌نتی سیاسی ته‌واوی پێ نه‌به‌خشین. دۆخی ئێمه‌ی بۆ دادوه‌ری به‌جێده‌هێشت. به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه تووڕه و ناره‌حه‌ت بووم. بۆیه بڕیارم دابوو له‌یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا ئیتاڵیا جێبهێڵم. ماسیمۆ دالێما له دوا لێدوانی‌دا گووتبووی چه‌نده‌ی بمه‌وێت ده‌توانم له‌ئیتاڵیا بمێنمه‌وه. به‌ڵام من ئه‌وه‌م وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ناچاری بینی. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دانه‌چووبم له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی جێگای باس بوو. باسی چوون به‌ره‌و شوێنێکیان ده‌کرد که ناوه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کرد. به‌هۆی نه‌بوونی زامن و فه‌رمی نه‌بوونی په‌سه‌ندم نه‌کرد.
دووه‌مین جار چوونم بۆ رووسیا هه‌ڵه بوو. به‌ڵام رۆڵی هه‌ڵوێسته خاو و سواوه‌که‌ی نومان ئوچار له‌و هه‌ڵه‌یه‌دا هه‌بوو. باوه‌ڕم به هه‌ڵوێسته سواوه‌که‌ی ئه‌و که‌سه کرد که تا ئێستاش له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی تێنگهیشتووم و که‌وتمه رێ. ناوهڕۆکهکهیم زانیبووایه هه‌رگیز له رۆما دهرنهدهکهوتم. دهستخهڕۆیان کردبووم. کاتێک به فڕۆکه تایبه‌ته‌که‌ی ماسیمۆ دالێما له گۆڕه‌پان و سنووری ناتۆ ده‌رکه‌وتم ئۆخهیهکم کرد. به‌ڵام ئه‌و ده‌رکه‌وتنه وه‌ک ئه‌وه وابوو کاتێک هه‌وڵمان ده‌دا له باران رزگارمان بێت که‌وتینه ژێر ته‌رزه‌وه. ئه‌وجاره دوای رازیکردنم له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ناوخۆی رووسیا که به‌ره‌و ئه‌رمه‌نستان ده‌ڕۆین منیان برده فڕۆکه‌خانه. له‌و بڕوایه‌دام وه‌ک پێویستیه‌کی سیناریۆی ئاماده‌کراو ده‌ستبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نستان بوون، بۆیه پێیان گوتم؛ بۆ هه‌فته‌یه‌ک ده‌توانیت بچیته تاجیکستان تا له‌ناو ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا شوێنێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئاماده ده‌که‌ین. به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان منیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و به فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگر له دۆشنبهی پایته‌ختی تاجیکستان دایانبهزاندم. به‌بێ ده‌رکه‌وتن یه‌ک هه‌فته‌ی ته‌واو له ژوورێکدا چاوه‌ڕوانیمان کرد. دووباره گه‌ڕاینه‌وه مۆسکۆ، به‌ناچاری دووباره په‌یوه‌ندیمان به دۆسته یۆنانیه‌کانه‌وه کرد. له‌ناو دوو رۆژدا دوای رۆژێکی سه‌رکێشانه، سارد و سڕ و به‌فراوی مۆسکۆ دووباره روومان له ئه‌سینا کرد.
(شه‌وێک له‌ماڵی دۆستێکی یۆنانی)
هێنده‌ی له بیرمه ئه‌و جاره به ئه‌سپایی به خۆمم گوت که که‌وتوومه‌ته داوی یاری خوداوه‌نده‌کانی ئۆلۆمپۆسه‌وه. ته‌واو له‌نێو تارمایی ئه‌و خوداوهندانهدا بووم. به‌تایبه‌تیش خوداوه‌ند حهدهسم بهبیرداهات. له هۆڵیVIPی فڕۆکه‌خانه چووینه ژووره‌وه و ده‌ست پێکردنی چاودێرییه بێئامانه‌که‌ی خوداوه‌ندی دۆزه‌خ حه‌ده‌س به‌یه‌که‌وه بوون. شه‌وێک له ماڵه په‌رشوبڵاوه‌که‌ی خه‌سووی ناکازاکیسی دۆستم خه‌وتم که به ژنه جادووگه‌ره‌کانی چاخی کۆن ده‌چوو. لێم پرسیبوو “پانگالۆس چیده‌کات” کاتێک گوتی:”له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کاری دێنێت”ئاشکرا ده‌بوو که چه‌نده له راستیه‌کانی سه‌رده‌م دابڕاوه. تۆزێکیش راستینه کۆن و ره‌سه‌نه‌که‌ی گه‌لی یۆنانی ده‌هێنایه‌وه بیری مرۆڤ که زۆر بێهێز کراوه. دوای ئه‌و شه‌وه به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی مه‌رگ ده‌ستیپێکرد. حه‌ده‌س به ته‌واوی ده‌ست به‌کار بوو. هه‌ر قسه‌یه‌کی ده‌کرا، هه‌رکارێکی ئه‌نجامده‌درا ساخته و درۆ بوو. ئایا که‌سی راستگۆ نه‌بوو؟ هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موویان به‌رامبه‌ر جانهوهرهکهی مۆدێرنیته بێچاره بوون. له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌فریقیا ئه‌وجاره فاکته‌ری ماندێلا خاوه‌ن کاریگه‌ری بوو؛ وه‌ک چۆن فاکته‌ری لینین له ههنگاونانمان به‌ره‌و مۆسکۆ خاوه‌ن کاریگه‌ری بوو. گوایه ده‌چووینه باشووری ئه‌فریقیا، هه‌م په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی تهندروستانهمان پێشده‌خست، هه‌میش پاسپۆرتی فه‌رمیم وه‌رده‌گرت. ساخته‌کاری یۆنان له‌و تهڵهکهبازیهشدا سه‌رکه‌وتوو بوو. ده‌بووایه هه‌ڵوێستم به‌گوێره‌ی ئه‌و راستیه بووایه که دیموکراسی گه‌لی یۆنان به‌درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن ئه‌و ساخته‌کاره فریو دراوه و دووچاری تراژیدیای مه‌زن کراوه. باوه‌ڕی بێگه‌ردی منداڵانه به دۆستایه‌تی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م هه‌بوو. له‌کاتی ده‌رکه‌وتن له یۆنان و چوونمان بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که شوفێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی منیان هه‌ڵگرتبوو به ئه‌نقه‌ست شتێکیان ده‌کرد تا هه‌ست به دۆخه‌که بکه‌م و له چوون پاشگه‌ز ببمه‌وه. به‌و ئامانجه‌ی له پیلانگێڕییه‌کی گه‌وره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه راستگۆ بوون و هه‌رچیه‌کیان بۆ کرا ئه‌نجامیاندا. ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌ندامی پله نزمی هه‌واڵگری بووبن. یه‌که‌میان ئۆتۆمبێلی به فڕۆکه داکێشا و چوونمانی به‌ربه‌ست کرد. هی دووه‌میشیان سه‌رباری نهێنی چوونه‌که‌مان بۆ فڕۆکه‌خانه به‌ڵام به بیانووی خراپبوونی ئۆتۆمبێل حه‌وت جار چه‌ندین ده‌قیقه‌یه‌ک نزیک به فڕۆکه‌خانه‌که وه‌ستا. هێنده بڕوامان به به‌ڵێنه‌کانیان هه‌بوو ئه‌و دۆخه‌مان نه‌بینی. به پێچه‌وانه‌وه په‌له‌مان ده‌کرد تا زووتر بزانین چی له چاره‌نووسماندا هه‌یه. ئه‌و فڕۆکه‌ی سواری ببووین یه‌کێک له‌و فڕۆکانه بوو که گلادیۆ له ئۆپه‌راسیۆنه نهێنیه‌کان به‌کاری ده‌هێنان.
(له مینسکه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا)
هه‌روه‌ها به‌ر له‌وه گه‌شتێکمان بۆ مینسک ئه‌نجامدا. به‌ر له چوون بۆ نایرۆبی گوایه له رێگای مینسکه‌وه ده‌چووینه هۆڵه‌ندا. دیسان به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت له مینسک دابه‌زین و دوو کاتژمێر زیاتر له‌ژێر ئه‌و سه‌رما و سۆڵه بێ وێنه‌یه چاوه‌ڕوانیمان کرد، فڕۆکه چاوه‌ڕوانکراوه‌که نه‌هات. پۆلیسه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی بیلارووسیا بۆ چه‌ندین ده‌قیقه فڕۆکهکهمانیان پشکنی. وه‌ک ئه‌گه‌رێک و دوا ده‌رفه‌ت له‌وانه‌یه منیان له فڕۆکه‌خانه‌ی مینسک جێهێشتبووایه. ئه‌ویتریش بۆ ویژدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بیلارووسیا مابوویه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌یره له هه‌مانکاتدا عیسمه‌ت سه‌زگینی وه‌زیری به‌رگری میللی تورکیا به سه‌ردانێک له مینسک بوو. که فڕۆکه‌ی چاوه‌ڕوانکراو نه‌هات، گوایه ده‌رفه‌تی دواییش له‌ده‌ست چووبوو. گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ش جۆرێک له “مردنی سپی” بوو. له شرۆڤه‌کانی دواترم لاربوونه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی گلادیۆ به‌سه‌ر ده‌ریای سپیم به کاروانی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه چواند که له کۆمه‌ڵکوژی یه‌هودییه‌کان به‌کارده‌هێنران. هه‌ستیارترین و مه‌ترسیدارترین قۆناغی رژێمی کۆمه‌ڵکوژی جێگای باس بوو که له که‌سایه‌تی من دژ به گه‌لێک په‌یڕه‌و ده‌کرا. له‌و گه‌شتانه‌دا رووی نهێنی و راسته‌قینه‌ی ناتۆم بۆ روون بوویه‌وه. کاتێک له مینسک گه‌ڕاینه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی فڕۆکه‌که‌مان له‌هیچ یه‌کێک له فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌وروپا نه‌نیشێته‌وه بۆ ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێر ره‌وشی نائاسایی راگه‌یه‌نرابوو. وه‌ک روون ده‌بێته‌وه جگه له فڕۆکه‌خانه‌ی مینسک له بیلارووسیای یاخی هیچ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی دیکه نیشتنهوهمانی په‌سه‌ند نه‌ده‌کرد. له دۆزه‌خه‌که‌ی نایرۆبی سێ رێگایان له‌پێش دانابووم: یه‌که‌میان؛ له‌ژێر بیانووی سه‌رپێچی فه‌رمانی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن، مردنێک بوو که شێوه‌ی پێکدادانی پێده‌درێت، دووه‌میان؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی CIA بکه‌م به دوو، فه‌رمانه‌کانیان په‌سه‌ند بکه‌م و به ته‌واوی راده‌ستیان بم، سێیه‌میان؛ قۆڵبه‌ستکردنم و رادهستکردنم به تیمه‌کانی هێزی تایبه‌تی تورک که له مێژ بوو ئاماده کرابوون.
(رۆژانی نایرۆبی)
کاتێک له نایرۆبی بووین یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵمدا بوو دیلان له حاڵه‌تێکی رۆحی زۆر نائارام دابوو. ئه‌گه‌ر به ته‌واوی بۆچوونه‌کانی خۆی روون کردبایه‌وه و توانای خستنه‌گه‌ڕی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌بووایه، له‌وانه‌یه پیلانگێڕییه‌که تاڕاده‌یه‌ک بهربهستکرابایه یاخود مایه‌پووچ کرابووایه. کاتێک پێشنیازی کرد به ده‌مانچه‌یه‌ک خۆمان بپارێزین، لام سه‌یربوو و په‌سه‌ندم نه‌کرد. ئه‌وه مانای خۆکوژی من و هه‌موومان بوو. نیازی خۆکوشتنم نه‌بوو. تادوا ساتیش لێم پاڕایه‌وه ده‌مانچه‌که‌ی لێوه‌ربگرم. ئه‌گه‌ر ده‌مانچه‌که‌م لابووایه و هه‌وڵی راکێشانم دابووایه، مسۆگه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته مانای مردن بوو. دواتر له‌کاتی لێپرسینه‌وه پێیان راگه‌یاندم که؛ له حاڵه‌تی به‌کارهێنانی چه‌ک فه‌رمانی کوشتن هه‌بووه. هه‌روه‌ها پێیان گوتم؛ ده‌رکه‌وتنت له کۆنسوڵگهریش مانای مردن بوو، ئاقڵمهندانهترین هه‌ڵوێستت پیشانداوه. نازانین تا چ راده‌یه‌ک راستی ده‌ڵێن. تێگه‌یشتنی هه‌ڵوێستی باڵوێز کۆستالس له‌و پازده رۆژه‌ی نایرۆبی گرنگ و بایه‌خداره. ئایا به‌کاریان هێنابوو؟ یاخود زۆر پێشووتر وه‌ک به‌شێکی پیلانه‌که ئاماده‌کرابوو؟ نه‌متوانی ئه‌وه شیکار و یه‌کلایی بکه‌مه‌وه. به‌ر له راده‌ستکردنه‌وه‌م به هیچ جۆرێک سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌ی نه‌کرد که شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی بوو. کاتێک ویستیان به فشار له کۆنسوڵخانه وه‌ده‌رم نێن به‌توندی به‌رپه‌رچی زهبانیهکهی نایرۆبی دایه‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ساختهکارانهش بووبێت. ئه‌وجاره‌ش گوایه پانگالۆس مۆڵه‌تی هۆڵه‌ندای وه‌رگرتووه. بڕوام به‌و قسه‌یه نه‌کرد. چونکه له حاڵه‌تێکدا که له کۆنسوڵخانه دهرنهکهوتبامایه تیمه تایبه‌ته‌کانی یۆنان له پسوودابوون تا به ناچاری به‌ده‌رم نێن. پۆلیسی کینیاش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مان کار ئاماده‌کرابوو. هه‌ڵبه‌ته چیرۆکی باشووری ئه‌فریقیاش وه‌ک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێک بوو و له مێژبوو له‌بیرکرابوو. پێشنیازه‌کانی له جۆری په‌نابردنه به‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کڵیساش جێی گومان بوون. هه‌وڵ و به‌رخودانم بۆ ده‌رنه‌که‌وتن بوو.
قۆناغه چوار مانگیه‌که‌ی ٩/١٠/١٩٩٨ تا ١٥ شوباتی ١٩٩٩ زۆر سه‌یر ده‌ربازبوو. جگه له ئه‌مریکای هێزی هه‌ژموونگه‌رایی جیهان هیچ هێزێکی دیکه نه‌یده‌توانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه چوار مانگییه رێکبخات. رۆڵی هێزه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تی تورک (ژه‌نڕاڵ ئه‌نگین ئاڵان سه‌رۆکی ئه‌و هێزانه بووه) له‌و قۆناغه‌دا ته‌نیا به فڕۆکه گواستنه‌وه‌ی من بوو بۆ ئیمڕالی. مسۆگه‌ر ئه‌وه یه‌کێک له ئۆپه‌راسیۆنه گرنگه‌کانی مێژووی ناتۆ بوو. ئه‌وه‌ش هێنده روون و ئاشکرابوو، بۆ هه‌ر کوێیه‌ک ده‌چوویت هه‌مان هه‌ڵوێست جێگای باس بوو، که‌س هه‌ڵوێستێکی جیاوازی پیشاننهدهدا، که‌سانێکی به‌مجۆره‌ش هه‌بووایه یه‌کسه‌ر بێ کاریگه‌ر ده‌کران. بگره رووسیای مه‌زنیش به‌شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا بێکاریگه‌ر کرابوو. هه‌ڵوێستی یۆنانیه‌کانیش بۆ روونکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک به‌س بوو. ئه‌و ته‌گبیره ئاسایشیه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ماڵه وه‌رگیرابوو که له رۆما لێی گیرسابوومه‌وه ره‌وشه‌که‌ی روون ده‌کرده‌وه. ته‌گبیری نائاسایی تایبه‌ت به زیندانییان وه‌رگرتبوو. نه‌مده‌توانی هه‌نگاوێک بۆ ده‌ره‌وه بهاوێژم. تیمه تایبه‌ته‌کانی ئاسایش ٢٤ کاتژمێر هه‌ر شوێنێکیان خستبووه ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه. حکومه‌تی دالێما حکومه‌تێکی چه‌پی دیموکراتیخواز بوو. دالێما بێ ئه‌زموون بوو، خۆی به ته‌نیا بڕیاری نه‌دا. ته‌واوی ئه‌وروپا گه‌ڕا. ئینگلته‌را پێی گوت پێویسته خۆت بڕیار بده‌یت؛ هاوکاریه‌کی ئه‌وتۆی نه‌کرد. هه‌ڵوێستی بروکسلیش روون نه‌بوو. له ئاکامدا حه‌واڵه‌ی دادوه‌ری کراین. له‌و هه‌ڵوێسته‌دا ناشێت رۆڵ و کاریگه‌ری گلادیۆ نه‌بینرێت. بێگومان ئیتاڵیا یه‌کێک له‌و وڵاتانه بوو که گلادیۆ تێیدا زۆر به‌هێز بوو. به‌رلسکۆنی هه‌موو هێزی خۆی خستبووه گه‌ڕ. خۆی ئه‌ندامی گلادیۆ بوو. کاتێک بینیم ئیتاڵیا توانای هه‌ڵگرتنی نییه، ناچار بووم ئه‌وێش به‌جێبێڵم. هه‌ڵبه‌ته له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا تورکیا کرابوو به بڕواپێکراوترین و پاشکۆترین وڵاتی ئه‌مریکا و ئیسرائیل. ئه‌و قۆناغه‌ی به خێرابوون و جیهانیبوونی سه‌رشێتانه داده‌نرێت، له‌راستیدا جگه له چیرۆکی پێشکه‌شکردنی تورکیا به سه‌رمایه‌ی فینانسی جیهانگیری شتێکی تر نه‌بوو.
(سیناریۆی شه‌ڕ و داگیرکردنی عێراق)
سیناریۆی داگیرکردنی ئێراقیش په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی به‌راده‌ستکردنه‌وه‌ی منه‌وه هه‌یه. له‌راستیدا له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سه‌ر من داگیرکردن ده‌ستیپێکرد بوو. هه‌مان خاڵ بۆ داگیرکردنی ئه‌فغانستانیش له جێگای خۆیدایه. به‌مانایه‌کی تر یه‌کێک و یه‌که‌مین هه‌نگاوی بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوینی مه‌زن نراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دژی من بوو. له‌خۆڕا ئه‌جه‌وید نه‌یگووت: “به‌هیچ جۆرێک تێنه‌گه‌یشتم بۆچی ئۆجالانیان ته‌سلیم به ئێمه کرده‌وه”. وه‌ک چۆن یه‌که‌مین جه‌نگی جیهانی به کوژرانی شازاده‌ی جێنشینی نه‌مسا به ده‌ستی ناسیۆنالیستێکی سربی ده‌ستیپێکرد، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان “سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی”ش به ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سه‌ر من ده‌ستی پێ‌کردبوو. بۆ تێگه‌یشتنی قۆناغی دوای ئۆپه‌راسیۆن، پێویسته ده‌رک به رووداوه‌کانی به‌ر له ئۆپه‌راسیۆن و کاتی ئۆپه‌راسیۆن بکرێت. به ئامانجی تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی ده‌رخستنم له سوریا سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا بیڵ کلینتۆن دووجار جارێکیان له دیمه‌شق و جارێکیشیان له سویسرا کۆبوونه‌وه‌ی چوار کاتژمێری له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ئه‌نجام دابوو. له‌و دیدارانه حافز ئه‌سه‌د هه‌ستی به گرنگی پێگه‌ی من کرد. درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بینی. به‌شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت داوای به‌جێهێشتنی سوریایان لێنه‌کردم. به‌نیاز بوو تاکۆتایی من وه‌ک فاکته‌رێکی هاوسهنگیکردن له به‌رامبه‌ر تورکیا به‌کار بێنێت. منیش سوریام ناچاری پیشاندانی هه‌ڵوێستێکی ستراتیژی ده‌کرد. به‌ڵام هێزه‌که‌م و دۆخه‌که‌م بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌نگاوه له‌بار نه‌بوو. ئه‌گه‌ر له ئێران بوومایه له‌وانه‌یه رێککه‌وتنێکی ستراتیژیمان پێشخستبووایه. له‌و باره‌یه‌وه من بڕوام به ئێران نه‌بوو؛ به‌هۆی هه‌ڵوێسته باوه‌کانی (پیلانگێڕیه‌کانی له دژی سمکۆی شکاک و قاسملۆ و هاوشێوه‌کانی، له‌سه‌رکارلابردنی ئهستیاغ له‌لایه‌ن ههرپاکۆسهوه) یان دوودڵ بووم. کلینتۆن و سه‌رکرده کورده‌کانی ئێراق مانه‌وه‌ی منیان له سوریا به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی خۆیان نه‌ده‌بینی. چونکه تا ده‌چوو کورد و کوردستان له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌رده‌که‌وت. ئیسرائیلیش زۆر له‌و دۆخه ناڕه‌حه‌ت و نیگه‌ران بوو. کۆنتڕۆڵکردنی کوردستان رۆڵێکی گرنگی بۆ جێبه‌جێکردنی پیلانه‌کانی ده‌رهه‌ق به ئێراق هه‌بوو. مسۆگه‌ر ده‌یانویست ده‌رچوونم له سوریا و وازهێنان له رێبازی ئازادی و ناسنامه‌ی کوردی سه‌ربه‌خۆم به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
(باکوری کورستان کرابووه قوربانی)
هۆکاری بوونی ئێمه‌ش پارته‌که‌مان و رێبازی ئازادی بوو. ئه‌مریکا و ئینگلته‌را پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه بوون که له ساڵی ١٩٢٥ به تورکیایان دابوو (به‌و مه‌رجه‌ی په‌نجه بۆ کوردستانی ئێراق نه‌به‌ن، کوردستانی تورکیا بکه‌نه قوربانی). له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تورکیا ببوو به ئه‌ندامی ناتۆ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد رێککه‌وتبوون. پێگه و ستراتیژییه‌که‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و هه‌ژموونگه‌رایی و هاوسه‌نگییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌کرد که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییش گرنگی و بایه‌خێکی مه‌زنی هه‌بوو. یان ده‌چووینه ناو خولگه‌ی ئه‌و ههژموونگهراییهوه یان له‌ناویان ده‌بردین. ده‌وڵه‌تی تورکیا خوازیار بوو ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی له ساڵی ١٩٢٥ له‌گه‌ڵ هێزه هه‌ژموونگه‌راکان ئه‌نجامیداوه (له ساڵی ١٩٢٦دا رێککه‌وتن سه‌باره‌ت به بابه‌تی موسڵ ـ که‌رکوک، ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی له ١٩٥٨ و ١٩٩٦دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئیمزاکراون) له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی کوردان له‌مێژوودا به‌کاربێنێت. ئایدیۆلۆژیای میللیگه‌رایی عه‌لمانی پۆزیتیڤیست رێگا و ده‌رفه‌تی به‌و هه‌نگاوه ده‌دا. کادیرانی کۆمار به‌وه رازی کرابوون. له‌راستیدا ئه‌وه ره‌وشێکی زۆر پێچه‌وانه و دژی رێککه‌وتن و رۆحی په‌یوه‌ندی مێژوویی کورد ـ تورک بوو. به‌ڵام به‌هۆی حیسابه‌کانی دامه‌زراندنی ئیسرائیل هیچ سهرشێتیهک نه‌بوو سیسته‌م ئه‌نجامی نه‌دات. پێکهاته دروستکراوه‌که‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا، کادیر و چینه‌ی به واقیعی تورکی سپی ناو ده‌برێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بونیاد نرابوو. هه‌روه‌ها پەکەکە ش گورزێکی کوشنده‌ی له‌و پێکهاته‌یه وه‌شاندبوو. چونکه په‌سه‌ندکردنی ناسنامه‌ی کورد و داننان به ئازادییه‌که‌ی مانای نکوڵیکردنی ئه‌و پێکهاته‌یه بوو، به‌لانی که‌م ده‌ستبه‌ردانی ئه‌و سیاسه‌ته کوشنده‌یه‌ی ده‌کرده پێویستیه‌ک. ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام درابوون گرن گیهکی ژیانیی بۆ ئه‌و پێکهاته‌یه هه‌بوو. خۆی له‌خۆیدا ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی تورک وه‌ک پرۆتۆ ـ ئیسرائیل بونیاد نرابوو.
له چوارچێوه‌ی PDKشدا هه‌وڵی ئاواکردنی پێکهاته‌یه‌کی کوردی سپی هاوشێوه دراوه. هه‌مان ناوه‌ند ئافراندنی دوو هێزی کورد و تورکی هاوشێوه و ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتریان به پێویستیه‌کی ژیانیی بوونی خۆیان ده‌زانی (له‌پێناو ئاسایشی ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه هه‌ژموونگه‌راکان له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریکا و ئینگلته‌را). پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ی وابه‌سته به‌خۆیان و ناکۆک به‌یه‌کتر تا دوا راده سیاسه‌تێکی ئاقڵانه بوو. به‌ڵام هه‌ستانه‌وه‌ی پەکەکە ئه‌و ته‌ڵه‌زگه مێژوویی و هه‌نووکه‌ییه‌ی تێکده‌دا. سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رفه‌تی ئاشتی و رێگه‌چاره له ١٩٩٣و ١٩٩٨ مانای کۆتایی ئه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه بوو. هه‌ربۆیه‌ش مۆڵه‌تیان به‌و شێوازه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌دا. تیرۆر و پیلانگێڕی مه‌زن رێکخران. کاتێک پەکەکە کوردان له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌ربخات و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگاکانی دیکه ئاشتیان بکاته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه له‌گه‌ڵ تورکه‌کان، ئه‌وا گورزێکی ستراتیژی بوو به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامکردنی به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ڵه‌زگه ههژموونگهراییهکانی ئه‌و هێزانه له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا. ئه‌و خاڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌لتر ده‌توانین راستیه‌کانی ریز بکه‌ین به‌پێی پێویست روونی ده‌کاته‌وه که بۆچی ئامانجی پیلانگێڕی ١٩٩٨ گه‌وره و ستراتیژی بوو.
(سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی)
له‌و قۆناغه‌دا کلینتۆن گرنگیه‌کی زۆر به شاڵاوه هه‌ژموونگه‌راییه‌که‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌دات و جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی رۆڵی تورکیا ده‌کرده‌وه. راوێژکاره تایبه‌ته‌که‌ی ژه‌نڕاڵ گالتاری خۆی رایگه‌یاند که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دژی من به فه‌رمانی خودی کلینتۆن به‌ڕێوه‌براوه. کاتێک دێینه سه‌ر باسی “سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی”ش، له زۆر لایه‌نه‌وه ده‌ربازکردنی ئاماری یه‌که‌مین و دووه‌مین جه‌نگه‌کانی جیهانی له‌لایه‌ن ئاماری ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له رووداوه‌کانی زۆربه‌ی وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئێراق، ئه‌فغانستان، لوبنان، یه‌مه‌ن، سۆماڵ و میسر هاتۆته ئاراوه بۆ تێگه‌یشتنی واقیعی ئه‌و شه‌ڕه به‌سه و روونکهرهوهیه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و خاڵه مایه‌ی تێگه‌یشتنه که به‌هۆی چه‌کی ئه‌تۆمیه‌وه “سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی” پارچه پارچه رووده‌دات، ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌خایه‌نێت و له‌میانه‌ی ته‌کنۆلۆژیای جیاوازه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. دوا لوتکه‌ی ناتۆ له لیزبۆن و قووڵکردنه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌که‌ی ئه‌مریکا له ده‌وروبه‌ری ئێران زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به ئاراسته‌ی سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی پێشکه‌ش ده‌کات.
“سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی” واقیعێکه و جوگرافیای خۆرهه‌ڵاتی ناوین و زه‌مینه کلتوورییه‌که‌ی چه‌قی قورساییه‌که‌یه‌تی. ته‌نیا ئه‌و بوویهرانهی له چه‌قی قورسایی “سێیه‌مین جه‌نگی جیهان” ی له ئێراق رووده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو روونی ده‌کاته‌وه که ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به وڵاتێکه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی و بوونی هێزه ههژموونگهراکانی جیهانه‌وه هه‌یه. ته‌نیا دوای بێکاریگه‌رکردنی ته‌واوه‌تی ئێران، سه‌قامگیربوونی بارودۆخی ئه‌فغانستان و ئێراق، به‌لاوه‌نانی دۆخی هه‌ڕه‌شه‌ی چین و ئه‌مریکای لاتین ده‌شێت ئه‌و شه‌ڕه کۆتایی پێ بێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ هێشتا له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕه‌که داین. هه‌رچه‌نده گوتنی شتێکی ره‌ها و مسۆگه‌ر له‌بواری کۆمه‌ڵناسیه‌وه راست نه‌بێت، به‌لانی که‌م له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌که ده ساڵی دیکه به‌رده‌وام بێت (دوا پیلانه ستراتیژیه‌کانی ناتۆش بۆ ماوه‌ی ده ساڵ پێشبینی کراوه). هه‌ندێک جار دیبلۆماسی، جارانێکیش توندوتیژی چڕ ده‌بێته‌وه. له‌میانه‌ی قه‌یرانی ئابووری دژوار و کۆنتڕۆڵکراوهوه ده‌ستێوه‌ردان به رۆژه‌ڤ ده‌کرێت. له پێشینه‌یی ناوچه‌کان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌جۆرێک له جۆره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌گیری شه‌ڕ له چه‌ندین ناوچه رووده‌دات. ته‌نیا کاتێک ئه‌و سروشته بنه‌ڕه‌تییه‌ی شه‌ڕ ره‌چاو بکرێت، ئه‌و کاته باشتر ده‌رکی پێده‌کرێت که بۆچی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ١٩٩٨ دژی من له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌به‌رچی گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی گلادیۆی ناتۆیه. بێگومان له شه‌ڕه گه‌وره‌کاندا به‌رده‌وام هێزه هه‌ژموونگه‌راکان سه‌رکه‌وتوو نابن. به‌ڵکو گه‌لانیش ده‌توانن ده‌سکه‌وتگه‌لێکی زۆر به‌ده‌ست دێنن. بگره له‌وانه‌یه هێزه هه‌ژموونگه‌راکان وه‌ک سیسته‌م ژێر بکه‌ون، گه‌لانیش وه‌ک سیسته‌م سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
تێبینی :
ئه‌نگین ئالان: ئه‌ندامێکی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بوو ئێستا حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی دراوه.
ئه‌م زنجیره نوسینه له به‌رگرینامه‌ی ٥ .مینی ” کێشه‌ی کورد و رێگه‌چاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکرات، له‌ناو به‌رداشی ژینۆسایدی کلتووریدا به‌رگریکردن له کوردان” که پێنجه‌مین به‌رگرینامه‌یه له زنجیره به‌رگرینامه‌کانی مانیفستۆی کۆمه‌لگه‌ی دیموکراتی که ئۆجالان له زیندانه تاکه‌که‌سیه‌که‌ی ئیمرالی دا نوسیویه‌تی .
ڕۆژنیوز