ن: زريان حاجى
وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌تیۆریزه‌بوونی بیری پێكدادان و ململانێی شارستانیه‌ته‌كان
پێكدادان و ململانێی شارستانیه‌ته‌كان له‌مڕۆدا له هه‌موو كاتێكی تر زیاتر میدیاكانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و زۆربه‌ی لایه‌نه فیكرییه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆش هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خۆی داڕێژێته‌وه، به تایبه‌تتر بۆ شیكار و لێكدانه‌وه‌ی ڕووداو و هه‌ڵاوێره‌كانی دنیا، بابه‌تێكی وه‌ها كه زیاتر له دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه په‌ره‌یسه‌ند ئه‌ویش به بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی (پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كانی) (صمۆیل هندكتۆن)ی ئه‌مریكی كه تیایدا باس له تیۆرییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و وای داده‌نێت كه دنیا له نێوان حه‌وت شارستانیه‌ت و چه‌ندین ئایین و كلتور و خونه‌ریتی جیاجیادا دابه‌ش بووه كه بۆ خۆی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م جیهان و به‌رده‌وام ئه‌م ململانێیانه‌ش له په‌ره‌سه‌ندندان و بۆ جێگاكردنهوهی خۆیان و سه‌پاندنی شارستانیه‌تی خۆی به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا، ئیدی ئه‌مه‌ش به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت. هه‌روه‌ها پێی وایه كه بزوێنه‌ری مێژوو له‌مه‌ودوا له جیهاندا ململانێی چینه‌كان و ڕه‌گه‌ز و ئایینه‌كانه ته‌نانه‌ت كێشمه‌كێش و ململانێی نێوان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانیش نییه به‌ڵكو ململانێیه‌كی توندی نێوان شارستانیهتهكانه، ئه‌و پێی وایه كه شارستانیه‌ته‌كان حه‌وت شارستانیه‌تن جیهانی ئیسلامی یه‌ك جیهانن و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی ئیسلامیش به حوكمی پاڵنه‌ری ئاینی له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه و ده‌بنه پاڵ پشتی یه‌كتری، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌م وڵاته ئیسلامییانه نه‌كرێت و دیموكراتیه‌ت له‌ناویاندا بڵاو نه‌كرێته‌وه ئه‌وا به‌سه‌ر جیهانی ڕۆژئاوادا زاڵ ده‌بن، هه‌روه‌ها پێیوایه كه شارستانیه‌تی چینی و هندی له‌یه‌ك نزیكن و ڕه‌نگه یه‌كبگرن، بۆیه له پاڵ ئه‌مانه‌دا ده‌بێت شارسانیهتهكانی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و یابانی له یه‌ك نزیك ببنه‌وه تا له‌م ململانێیه‌دا له‌نێو نه‌چن.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه كه زۆر كه‌س پێشه‌نگی له‌م بواره‌دا بۆ داهێنانی ئه‌م بیره ده‌داته پاڵ ئه‌م كه‌سایه‌تییه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كه‌سایه‌تییه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسیوه، به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه ئه‌مه ڕاست نییه، چونكه چه‌ندین بیریار و فه‌یله‌سوفی دیاری تر هه‌ن كه پێش ئه‌م ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌بووه، له‌وانه (بیرنارد لویس) كه ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی دیاری ئه‌مریكییه و له پێش سامۆئیل هندكتۆن ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌بووه و له وتارێكیدا له ساڵی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روها بیریارێكی وه‌ك (تۆینبی) كه بۆ خۆی بیری (التحدی والاستجابه)ی داناوه و هه‌روه‌ها چه‌ندین نووسراو و كتێبیشی هه‌یه له باره‌ی ململانێی شارستانیه‌ته‌كانه‌وه و ئه‌م له ساڵی 1947ز دا كتێبێكی به ناوی(الحضارة فی المیزان) شارستانیه‌ت له ترازوودای داناوه و له‌م كتێبه‌دا به‌شێكی گرنگی ته‌رخان كردووه بۆ بابه‌تی ململانێی شارستانیه‌ته‌كان، له پێش ئه‌میش چه‌ندین هه‌وڵی دیكه هه‌بووه له‌وانه (شپنگله‌ر)، كه ئه‌م داهاتن و له ناوچوونی شارستانیه‌ته‌كانی به‌شێوه‌ی وه‌رزه‌كانی ساڵ وه‌سف كردووه و پێی وایه چۆن وه‌رزه‌كانی ساڵ له به‌هاره‌وه بۆ هاوین و پاشان هه‌ڵوه‌رین له پایزدا و پاشان به‌ره‌و زستان ده‌ڕۆن شارستانیه‌تیش هه‌روایه، هه‌روه‌ها پێیوابووه كه كاتێك شارستانیه‌تێك ده‌یكێشێت به شارستانیه‌تێكی تردا و داگیری ده‌كات ئه‌وا شارستانیه‌تی ژێركه‌وتوو ته‌واو له‌ناو ناچێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ته سهركهوتووهكهدا ئاوێته ده‌بێت و ده‌رئه‌نجام شارستانیه‌تێكی نوێ درووست ده‌بێت، هه‌روه‌ك له كتێبی (تدهور الحضارة الغربیه) زیاتر له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێت، هه‌روه‌ها (هیگڵ) و پاشان (نیتچه)ش له‌م باره‌یه‌وه دواون، له پێش ئه‌مانیش (إبن خلدون) دیاره بۆچوونی تایبه‌تی له باره‌ی شارستانیه‌ته‌كانه‌وه هه‌بووه شارستانیه‌تی به‌پێی ناوچه‌كانی سارد و گه‌رم و فێنك دابه‌شكردووه، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م بابه‌ته به‌جێی خۆی پێمباش بوو وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چوونه ناو بابه‌ته‌كه‌وه و بۆ ناساندنی گرنگی زیاتری بابه‌ته‌كه به خوێنه‌ر باسی بكه‌م، ئه‌گه‌رنا ئه‌مه زۆرتر هه‌ڵده‌گرێ و ئێمه‌ش باسكردنی هه‌ڵده‌گرین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه لێی بدوێین كاره‌كته‌رێكی گرنگی فیكری بواری پێكدادان و ململانێی شارستانیهتهكانه ئه‌ویش بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتناسییه كه ئێمه ئه‌یبه‌ستینه‌وه به هه‌مان تیۆریای پێكدادان و ململانێی شارستانیه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌میش به گه‌ڕانه‌وه بۆ كاتی سه‌رهه‌ڵدان و زاراوه و گرنگترین قوتابخانه و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش كه له‌و بواره‌دا كاریان كردووه، پاشان هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه له بابه‌تی ڕۆژئاواناسی بدوێین و وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌ش بده‌ینه‌وه كه بۆچی ئێمه دیارده‌ی ڕۆژئاواناسیمان نییه؟ یاخود بۆچی تائێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رۆژهه‌ڵاتییه‌كان نه‌یانتوانیوه بۆ خۆیان له‌سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌ی فیكری و زانستی و فه‌لسه‌فی له ڕۆژئاوا بكۆڵنه‌وه؟ لێره‌وه هه‌وڵئه‌ده‌ین بابه‌ته‌كه‌مان به‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك ڕوون بكه‌ینه‌وه :
ڕۆژهه‌ڵاتناسی له ڕووی زاراوه و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه :
ڕۆژهه‌ڵاتناسی له ڕووی زاراوه‌وه به‌واتای لێكۆڵینه‌وه و په‌یجۆیی وردی غه‌یره ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان دێت به ڕۆژهه‌ڵاتدا، تا شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵات ببن له ڕووی شارستانیه‌ت، كلتوور، زمان، ڕۆشنبیری، فیكر، زانست، ئایین، شوێنه‌وار، خوونه‌ریت، ئابووری، سامانه به‌نرخه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، لایه‌نی به‌هێز و لاوازی له ڕووی سوپا و توانا و لێهاتنه‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تر، ئیدی ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی جیاواز، له‌وانه بۆ مه‌به‌ستی ئایینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تای (مسیۆنێره) مه‌سیحییه‌كانه‌وه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، یاخود بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی كه ئه‌مه‌ش له درێژه‌ی شه‌ڕه‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به‌ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر له سه‌رده‌می یۆنانی له ڕۆژئاوا و ئه‌خمینی و ئه‌شكانییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵات تا ده‌گاته سه‌رده‌می ئیسلامی و جه‌نگی خاچییه‌كان و دوایش بۆ سه‌رده‌می ئیستعماری ئه‌وروپی له ڕۆژهه‌ڵات و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لایه‌نی ئابووریی ڕۆژهه‌ڵات بۆ مه‌به‌سته‌كان ڕۆڵی خۆی هه‌بووه به‌لای ڕۆژهه‌ڵاتناسانه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مانه‌ش چه‌ندین ڕۆژهه‌ڵاتناس هه‌بوون به مه‌به‌ستی شاره‌زایی و زانست هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و لێكۆڵكارییان له ڕۆژهه‌ڵات كردووه.
به‌ڵام له ڕووی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی، ناتوانین كاتێكی دیاریكراوی بۆ دابنێین و چه‌ندین بیروبۆچوونی جیاواز له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، مێژوونووسان و پسپۆڕانی بواری ڕۆژهه‌ڵاتناسی هه‌ریه‌كه و به جۆرێك لێكدانه‌وه‌ی خۆی كردووه سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی، هه‌ندێك پێیانوایه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌و پێش و بۆ سه‌رده‌می یۆنانییه‌كان، كه چه‌ندین كه‌سیان هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی ئه‌و كاتی ڕۆژهه‌ڵات له (میسر و میزۆپۆتامیا)و ناوچه‌كانی تر و لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌وه كردوون، هه‌روه‌ها له سه‌ریان نووسیون، وه‌ك نووسینه‌كانی (هیرۆدۆتس و هۆمیرۆس)ی یۆنانی و چه‌ندانی تر، كه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به مێژووی ڕۆژهه‌ڵات كردووه و به باوكی مێژوو ناو ده‌برێن، به تایبه‌تی كاتێك لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌و كاته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان نووسیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌نجامی گه‌ڕانی خۆیاندا بینیویانه تۆماریان كردووه، كه‌واته هه‌ر له‌م كاته‌وه بیری گه‌ڕان به ڕۆژهه‌ڵاتدا له لایه‌ن ڕۆژئاواییهكانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌وڵیانداوه كه له‌م وڵاتانه تێبگه‌ن و شیكاری خۆیانی تێدا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بشكرێت شارستانیه‌تی خۆیانی تیادا بڵاوبكه‌نه‌وه و بیسه‌پێنن به‌سه‌ریدا، كه ئه‌مه‌ش كرۆكی پێكدادان و ململانێی شارستانیه‌ته‌كان بووه هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ، چ له ڕۆژهه‌ڵات یان له ڕۆژئاوا بۆ سه‌پاندنی شارستانیه‌تی خۆی به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا.
به‌ڵام زیاتر چهكهرهبوونی ئه‌م بیره و كاربۆكردنی به شێوه‌ی ڕێكخراو ده‌توانین بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ڕۆژهه‌ڵاتدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه فراوانخوازییه‌كانی ئه‌م ئایینه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه و بانگه‌وازكردن بۆی، كه هه‌ندێك جار ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوای ده‌دا، بۆیه ڕۆژئاواییه‌كان زۆر جار به هاندانی كه‌نیسه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون به‌رده‌وام ڕووه و ڕۆژهه‌ڵات بێن و شاره‌زای بابهتهكان و لایه‌نی ڕۆژهه‌ڵات ببن و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و ئایینی ڕۆژهه‌ڵات تاوتوێ بكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن زۆر جار گومانیش بۆ ئایینه‌كه‌یان درووست بكه‌ن، لێره‌وه هه‌ندێك كه‌س سه‌ره‌تای ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاتناسییه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئومه‌وی له ئه‌نده‌لوس دروست بوو له ئیسپانیای ئه‌مڕۆ، كاتێك كه ئه‌وروپیه‌كان كه‌سه‌كانی خۆیان ده‌نارد بۆ ئه‌م وڵاته و له‌وێ له خوێندنگا باڵاكانی ئه‌و سه‌رده‌م زانسته‌كانیان ده‌خوێند، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكی تر ئه‌م بابه‌ته بۆ سه‌ره‌تای شه‌ڕی خاچییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه له ساڵی 1095ز، كاتێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات به فه‌رمانی كه‌نیسه، له‌پاش شكاندنیان ڕۆژئاواییه‌كان ئیدی ده‌كه‌ونه خۆئاماده‌كردن بۆ لێكۆڵكاری له ڕۆژهه‌ڵاتدا و له به‌دواداگه‌ڕانی فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنیان و لێره‌وه دیارده‌كه په‌ره‌ده‌ستێنێت.
له پاش ئه‌م بابه‌تانه‌وه دیارده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی وه‌ك دیارده‌یه‌كی گرنگ له لایه‌ن ڕۆژئاواییهكانهوه گرنگی پێدرا و پێشخراو به شێوه‌ی ڕێكخراو، به فه‌ڕمی له شێوه‌ی قوتابخانه‌دا هاتنه ڕۆژهه‌ڵات و چه‌ندین قوتابخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپی دامه‌زران، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگیان له باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌نجامدا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، چه‌ندین بواری داراییشیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كان، یاخود كه‌نیسه‌وه بۆ دابین ده‌كرا، له دیارترین ئه‌م قوتابخانانه‌ش خوێندنگای به‌ریتانی و خوێندنگای فه‌ڕه‌نسی و خوێندنگای هۆڵه‌ندی و خوێندنگای ئه‌ڵمانی، په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناسیی ڕووسی.
كاریگه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتناسان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات :
به تێڕوانینمان له مه‌به‌سته‌كان و له‌و بوارانه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتناسان كاریان تیادا كردووه، ده‌توانین بڵێین كه كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات و له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه توانیویانه ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆیان بچه‌سپێنن له‌دیارترینیان:
1- لایه‌نی ئاینی: دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به فه‌رمانی كه‌نیسه دیارده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی سه‌ری هه‌ڵداوه و په‌ره‌ی سه‌ندووه، ڕۆژهه‌ڵاتناسان هه‌وڵه‌كانیان له‌م بواره‌دا چڕ كردۆته‌وه ئه‌م لایه‌نه‌ش دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی گرتۆته‌وه:
یه‌كه‌میان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی و (تبشیر)كردنی خه‌ڵكی بۆ لای ئه‌م ئایینه، كه له‌م ئه‌ركه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامی هه‌بوو، وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له وڵاتانی ئه‌فریقیا و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێكی تری ئاسیا، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش چه‌ند هه‌وڵێكیاندا بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
دووه‌میان بۆ گومان دروستكردن له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام و به تایبه‌تیش له‌سه‌ر قورئان و په‌یامبه‌ری ئیسلام (د.خ)، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه له‌م ئایینه. كه له‌م بواره‌شدا تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، توانیشیان چه‌ندین بیر و فیكره‌ی ڕۆژئاوایی وه‌ك ئایدۆلۆجیا له ناو خه‌ڵكانی ئه‌م وڵاتانه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ نموونه (لویس ماسینۆن) كه یه‌كێكه له گه‌وره ڕۆژهه‌ڵاتناسانی فه‌ڕه‌نسی، ڕاهێنه‌ر و دروستكه‌ری (میشێل ئه‌فله‌قی) دامه‌زرێنه‌ری حیزبی به‌عس و فیكره‌ی به‌عسی عه‌ره‌بی و قه‌ومیه‌تی عه‌ره‌بی بووه، كه میشیل ئه‌فله‌ق بۆ خۆی مه‌سیحیش بووه. هه‌روه‌ك لویس ماسینۆن ده‌ڵێت: «میشیل ئه‌فله‌ق له زیره‌كترین قوتابییه‌كانم بووه «.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ڕۆژهه‌ڵاتناسان كۆمه‌ڵێك گۆڤاریان ده‌ركردووه كه تایبه‌تمه‌ندبوون به بواری ڕۆژهه‌ڵاتناسییه‌وه، به‌ڵام له‌م گۆڤارانه‌دا ته‌نها شیكاری زانایانی ڕۆژئاوایان بۆ ئیسلام بڵاو ده‌كرده‌وه، هه‌رچی لێكۆڵینه‌وه زانستییه تایبهتییهكانیشیانه له لایه‌ن زانایانی پسپۆری بواره‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، پێشكه‌شی چینی سیاسی و چینی كه‌نیسه‌یان ده‌كرد تا یارمه‌تییان بدات بۆ بواری سیاسی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌ركه‌ون، بۆ لایه‌نی ئاینیش بۆ یارمه‌تیدانی زیاتری بواری ته‌بشیر، بۆ نموونه (ئوربانی هه‌شته‌م) له ساڵی 1627ز دا له ڕۆما ناوه‌ندی دراساتی زینده‌گی دامه‌زراندووه، یه‌كه‌م كۆنگره‌ش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتناسی له پاریس به‌سترا له ساڵی 1873ز.
گرنگترین ئه‌و گۆڤارانه‌ش له‌و ماوه مێژووییه‌دا ده‌ركراون بریتبوون له: گۆڤاری (صندوق الكنوز الشرقیه) كه ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی (جوزیف فون هامر) له ساڵی 1809ز دایمه‌زراندووه، گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی به‌نگال. گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی مه‌له‌كی به‌ریتانیای گه‌وره و ئێرله‌ندا، گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكی، گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی.
2- لایه‌نی سیاسی و داگیركاری: یه‌كێكی تر له دیارترین بواره‌كانی كاریگه‌رێتی ڕۆژهه‌ڵاتناسان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات بواری كارئاسانیان بووه بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیستعمارگه‌ری ئه‌وروپی و لایه‌نی سیاسی و داگیركاریهكانیان بووه، ڕۆژهه‌ڵاتناسان به‌و زانیارییانه‌ی هه‌یانبوو له باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه كه زۆرجار ڕۆڵی هه‌واڵگریان ده‌بینی ده‌یانتوانی خزمه‌تی باش به وڵاته‌كانیان بكه‌ن بۆ داگیركاری، یاخود بۆ بواری قونسوڵگهرایی وڵاته‌كانیان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌سیان له ڕۆژهه‌ڵات تێكه‌ڵی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه ده‌بوون و زانیاری‌یان ده‌دانێ، بۆ نموونه (مێجه‌ر سۆن) كه بۆ خۆی ئه‌فسه‌رێكی پله‌داری ئینگلیزی بوو به كه‌سایه‌تییه‌كی فارسی خۆی نیشانداوه له كوردستاندا، وه‌ك خزمه‌تكارێك چه‌ندین جار له ناوچه‌كانی كوردستاندا ماوه‌ته‌وه به ناوی (غولام حسه‌ینی شیرازی).
به‌مه‌ش باش شاره‌زای ناوچه‌كه بووه، هه‌روه‌ك خۆی له كتێبی (رحله متنكره الی بلاد مابین نهرین) باسی ده‌كات، ئه‌مانه و چه‌ندان نمونه‌ی تری ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ن كه ڕۆژهه‌ڵاتناسیان به‌م جۆره ناردۆته ناوچه‌كان، ئه‌مانه‌ش له پاش داگیركردن و بوون به موسته‌عمه‌ره‌ی ئه‌م وڵاتانه ده‌بوونه ڕاوێژكار و پله‌داری داگیركه‌ر له ناوچه‌كاندا، به واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بوونایه ڕه‌نگه زۆر به ئاسانی ئه‌م ناوچانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بوونایه به داگیرگه.
3- لایه‌نی جوگرافی و بازرگانی و ئابووری: یه‌كێكی تر له‌و بوارانه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتناسان كاریان تیادا ده‌كرد، بریتی‌بوو له لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌ی لایه‌نی ستراتیژی و جوگرافی و ئابووری و بازرگانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوچه زۆر به‌نرخانه‌یان دیاری ده‌كرد و هه‌وڵیان ده‌دا كه لایه‌ن بازرگانه‌كانی وڵاته‌كانیان له كه‌موكوڕی و باشی ئه‌م ناوچانه ئاگادار بكه‌نه‌وه، زۆرجاریش ئه‌مانه له سامانی سروشتی ئه‌م وڵاتانه‌یان ده‌كۆڵیه‌وه هه‌وڵیان ئه‌دا كه باشترین ڕێگا بدۆزنه‌وه بۆ بردنی ئه‌م سامانانه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها هاندانی وڵاته‌كانیشیان بۆ چۆنیه‌تی داگیركردنی ئه‌م ناوچانه بۆ سوودوه‌رگرتن لێیان، چه‌ندین كۆمپانیای به ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتناسی له‌م بواره‌دا كاریان كردووه، له‌وانه وه‌ك (كۆمپانیای هندی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانی) و كۆمپانیای ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسی) وچه‌ندانی تر، كه له هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته‌كاندا سه‌رباری بردنی خێروبێری ئه‌و وڵاتانه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی وڵاته‌كه‌ش ده‌بینران. لێره‌وه كاریگه‌رێتی زیاتری ئه‌مانه ده‌رئه‌كه‌وێت له ناوچه‌كاندا و تا ئێستاش ده‌توانین بڵێین به‌رده‌وامی هه‌یه.
بۆ نمونه، كاتێك (ناپلیۆن) له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و پاش شۆڕش فه‌ڕه‌نسی هێرش ده‌كاته سه‌ر میسر، چه‌ندین كه‌سایه‌تی زانا و پسپۆڕ له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات، تا زیاتر شاره‌زای لایه‌نی ئابووری و خێروبێری ئه‌و وڵاته بن و كاره‌كانی خۆیانی تیادا مسۆگه‌ر بكه‌ن، هه‌ر له‌م كاته‌شدا بوو كه پسپۆڕانی پێشنیازی هه‌ڵكه‌ندنی (نۆكه‌ندی سوێسیان) كرد كه ڕێگای بازرگانی جیهانی ئاسان كرد و ده‌شتوانێ گومرگ و سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر بۆ ئه‌و وڵاته بگێڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ناپلیۆن له هه‌موو شوێنێك كه داگیریدهكرد بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه په‌یامه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی له (ئازادی و یه‌كسانی و برایه‌تی) بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یامێك وابوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی ڕۆژئاوای خۆی، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ناپلیۆن ئامێری چاپیشی برده ناو میسر، ئه‌مانه سه‌رجه‌م بابه‌تێكن كه ئه‌كرێت له بواری كاریگه‌رێتی ڕۆژهه‌ڵاتناسی زیاتری له‌سه‌ر بووترێت له ململانێی شارستانیه‌ته‌كان له‌سه‌ری بدوێین.
4- لایه‌نی زانست و فه‌رهه‌نگ و بردنی شوێنه‌واره‌كان: سه‌رباری ئه‌مانه‌ش كه باسمان كرد ڕۆژهه‌ڵاتناس هه‌بووه ته‌نها مه‌به‌ستی له بواری كاره‌كه‌یدا بریتیبووه له زانست، به مه‌به‌ستی زانستی و شاره‌زایی له بواره‌كاندا و لێكۆڵكاری زانستی هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌مانه به‌پێی خۆیان تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری باشیان هه‌بووه له بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و مێژووی شاراوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌وه‌ی كه چه‌ندین ده‌ستنووسیان زیندووكردهوهی و له چاپیان دانه‌وه، به‌مه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیان زیندوو كرده‌وه، كتێبه‌كانی مێژووی ئیسلامی ئه‌مڕۆ له (الگبری و بدایه والنهایه و فتوح البلدان و تاریخ خلیفه بن خیاگ و … هتد) چه‌نده‌های تر له كتێبه‌كانی بواری مێژوو فیكری ئیسلامی و ڕۆژهه‌ڵات كه زۆربه‌یان تا ئیستاش له‌سه‌ر به‌رگه‌كانیان ناوی چاپخانه‌كانی (لیدن)ی هۆڵه‌ندی و (پاریس)ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هه‌ندێكی تر له‌م چینه مه‌به‌ستی بووه كه شارستانیه‌تی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپای خۆی بگه‌یه‌نێته شارستانیه‌تی دواكه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵات، زۆر به‌جدیش كاریان بۆ ئه‌كرد وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ململانێی شارستانیه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌مانه چه‌ندین شوێنه‌واری به‌نرخیان دۆزیه‌وه و ئه‌م شوێنه‌وارانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برد بۆ مۆزه‌خانه‌كانی به‌رلین، پاریس، له‌نده‌ن و چه‌ندان شوێنی تر، كه ئێستا له مۆزهخانهكانیاندا چه‌ندین شوێنی تایبه‌ت هه‌یه به شوێنه‌واره به‌نرخه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ڕۆژئاوایی له ڕۆژهه‌ڵاتدا و چه‌ندین بیری فیكری و فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی و ئایدۆلۆجیان بڵاو كرده‌وه و توانیان چه‌ندین لایه‌نگریشی بۆ په‌یدابكه‌ن، وه‌ك بیره‌كانی لیبرالی و دیموكراسی و سیكۆلاریزم و سۆشیالیستی و چه‌پ و ماركسیه‌ت و .. هتد.
له ڕۆژهه‌ڵاتناسیه‌وه بۆ ڕۆژئاواناسی و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌تیۆریزه‌بوونی بیری پێكدادان و ململانێی شارستانیه‌ته‌كان :
ڕۆژئاواناسیش هه‌روه‌ك پێچه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی، بریتییه له خه‌ریكبوونی غه‌یره (ئه‌وروپی و ئه‌مریكاییه‌كان) به ڕۆژئاواوه و دیراسهكردنیان له سه‌رجه‌م بواره‌كانی شارستانی، كلتوری، فه‌رهه‌نگی، لایه‌نه‌كانی زانست و هێز، بۆ مه‌به‌سته‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شارستانی و هه‌روه‌ها لایه‌نی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتور و ئاینی ڕۆژهه‌ڵاتی له ڕۆژئاوا، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م شاره‌زاییه وه‌ك سه‌رسامبوون ده‌كات بۆ ڕۆژئاوا، هه‌وڵ ده‌دات كه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه شاره‌زای ببێت و ته‌نانه‌ت بهلاسایكردنهوهی جلوبه‌رگ و خوونهریتیش، یاخود سه‌رسامبوون به وێنای پێشكه‌وتووی ئه‌م وڵاتانه، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌رئه‌نجام له كۆمه‌ڵگاكانی خۆیاندا نامۆ ده‌بن و ناتوانن ئه‌و دوو شارستانیه‌ته تێكه‌ڵ بكه‌ن، وه‌ك سه‌رجه‌م بیر‌و فیكره‌كانی ڕۆژئاوا كه ده‌گه‌نه ئاستی جێبه‌جێ كردن له ڕۆژهه‌ڵات، ده‌بینین تووشی ئیفلیجی ده‌بێت، توانای جێبه‌جێكردنی له‌م وڵاتانه‌دا نامێنێت، چونكه زاده و هه‌ڵقوڵاوی شارستانیه‌تێكی جیاوازه، لێره‌وه‌یه ده‌گه‌ینه بابه‌تی ململانێی شارستانیه‌ته‌كان، بۆیه پێموایه هه‌رچه‌نده شارستانییهتیهك به‌هێز بێت به‌ڵام ناتوانێت شارستانیه‌تی به‌رامبه‌ر بتوێنێته‌وه و له‌ناوی به‌رێت، به‌ڵكو به پێی تیۆری (التحدی والاستجابه) به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك وه‌ڵام و پاشان بهرهنگاربونهوهیهكیش هه‌میشه له به‌ره‌وپێشچووندایه، وه‌ك فراوانبوون و نوێبوونه‌وه‌ی شارستانیه‌ته‌كانی ڕۆهه‌ڵات و، قوڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان و پێكدادان و گروپه تووندڕه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی ڕۆژئاواش بۆ بهرچهڤهبوونی شارستانیه‌ته‌كه‌ی به هه‌موو واتاكانیهوه له ڕۆژهه‌ڵاتدا.
به‌ڵام ده‌توانین دواكه‌وتنی ڕۆژئاواناسی له ڕۆژهه‌ڵات بۆ چه‌ند هۆكارێكی بگه‌ڕێنینه‌وه، له دیارترینیان دواكه‌وته‌یی ڕۆژهه‌ڵات له‌م ساڵانه‌ی دوایی له چاو شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا له ڕووی فیكر و هزرو فه‌لسه‌فه‌وه، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش كلتوری ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر خۆ بۆ خۆ بوون بنیاد نراوه، كه‌متر له بیری ئه‌وه‌دا بوون كه به‌ره و ڕۆژئاوا بڕۆن، مه‌گه‌ر له سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كان كه چه‌ندین جار ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به‌ره‌و ڕۆژئاوا ڕۆیشتوون و هه‌نگاویان ناوه، ئه‌مه‌ش تیۆره‌ی هێزمان له ململانێی شارستانیه‌ته‌كاندا بۆ ده‌چه‌سپێنێ، واته تا شارستانیه‌ته‌كه به‌هێز نه‌بێت توانای ناسینی به‌رامبه‌ریشی لا دروست نابێت، هه‌رچه‌نده له ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند بیرمه‌ندێك و ناوه‌ندێك دروست بووه كه هه‌وڵده‌ده‌ن له دیارده‌ی ڕۆژئاواناسی و كلتوری ڕۆژئاوا بكۆڵنه‌وه، هانی لێكۆڵینه‌وه بده‌ن له بواره‌كانی زمان، نه‌ته‌وه، مێژوو، سیاسه‌ت و لایه‌نی ستراتیژی ڕۆژئاوادا، وه‌ك (رودی باروت) له كیتێبی (الدراسات العربیه والإسلامیه فی الجامعات اڵالمانیه) بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و ئه‌م بیریاره پێیوایه كه ده‌بێت وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتناسان كردوویانه له به‌رامبه‌ر به كلتور و دیارده‌كانی جیهانی ئیسلامی، ئێمه‌ش ئه‌م لێكۆڵینهواانه ئه‌نجام بده‌ین، هه‌روه‌ها بیریارێكی تری وه‌ك محه‌مه‌د شاهین له‌م باره‌یه‌وه دواوه و پاش ئه‌مانیش حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی كتێبی (مقدمه فی علم الاستغراب) داده‌نێت كه تیایدا ئه‌م بابه‌ته وه‌ك دیارده‌یه‌كی فیعلی چه‌سپا و به‌ده‌ر ئه‌خات و هه‌نگاوه‌كانی بۆ داده‌ڕێژێت.
به‌هه‌رحاڵ لێره‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ڕۆژ ههڵاتناسی و ڕۆژئاواناسیش وه‌ك دوو دیارده‌ی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك له پرۆسه‌ی به‌یه‌كدادان و ململانێی شارستانیه‌ته‌كاندا وه‌سف بكه‌ین، به‌ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی ڕۆژئاواناسیش هه‌ر چه‌نده له چوارچێوه‌یه‌كی تهسكیشدا بووه هه‌روه‌ك باسمان كرد، ده‌بێته پراكتیزه‌بوونی بیری به‌یه‌كدادان و ململانێی شارستانیه‌ته‌كان.
*مامۆستا له زانكۆی سلێمانی
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه :
1- أرنولد توینبی: الحچاره فی المیزانأ ترجمه امین محمود شریف، دارالاحیاو الكتب العربیه، گبعه الاولی، 1947م .
2- إدوارد سعید: الاستشراق ، ترجمه .كمال أبو دیب الگبعه الپالپه، بیروت،1983.
3- إبراهیم الحیدری: صوره الشرق فی عیون الغرب، بلامكان الگبع ،1999.
4- د.رشا محمود الجابر الصباح: قچایا فكریه، بلامكان الگبع ، 1984.
5- رینیه گروسیه: الحروب الصلیبیه، ترجمه احمد ایشی، دار القتیبه للگباعه والنشر، دیمشق،2002.
6- د.سالم حمیش: الاستشراق فی افق أنساده، الگبعه الاولی، الرباگ، مغریب، 1991.
7- د.سعدون محمود: مناهج المستشرقون، بغداد، 1985.
8- عبدالرحمن حسن جنكه المیدانی: أجنحه المكر الپلاپ (التبشیر – الاستشراق – الاستعمار )، دار القلم،دمشق، 1994.
9- الشیخ فۆاد كاڤم المقدادی: الاسلام وشبهات المستشرقین، مگبعه امیر، گبعه اولی، 1416ه.
10- الاستشراق: مجموعه محاچرات اساتژه جامعه الامام أوچاعی، لبنان، بدون سنه الگبع.
11- د.محمود حمدی زقزوق: الاستشراق والخلفیه الفكریه للصراع الحچاری، گبعه الپانیه، دار المنار، قاهره، 1989.
12- مصگفی السباعی: الاستشراق والمستشرقون (مالهم وماعلیهم )، الگبعه الپانیه ، دمشق، 2001.
13- یوهان فوك: تاریخ حركه الاستشراق الدراسات العربیه و والاسلامیه فی أوروبا حتی بدایه قرن العشرین، ترجمه. عمر لگفی العالم، الگبعه الاولی، دار القتیبه، 1996.
14- عبدالرزاق خلیل: الاستشراق والاستشراق العربی أحمد أمین وكتابه فجر الاسلام مپال تگبیقی، مجله ێفاق الپقافه والتراپ، السنه الپالپه عشر، عدد التاسع والاربعون، صفر 1426ه – ابریل (نیسان)2005م .
15- سایتی ئه‌نته‌ر نێتی: مركز المدینه المنوره للدراسات والبحوپ الاستشراق، www.madinacenter.com .