عه‌لی سیرینی
له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی مێژووی مسوڵماناندا هاتووه، كه كورد ده‌شته‌كیی (به‌ده‌ویی) یان قه‌ره‌جی فارسه‌كان بوون. له بیرمان نه‌چێت، دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تیی ساسانیی له سه‌ر ده‌ستی مسوڵمانه‌كان، فارسه دۆڕاوه‌كان وه‌ك مۆرانه خزانه نێو مسوڵمانان و به هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی جوله‌كه، ده‌ستییان كرد به پلان گێڕیی دژ به ئیسلام. ڕۆژ له دوای ڕۆژ به تایبه‌تیی له سه‌رده‌می عه‌بباسیدا، به‌ھێزتر ده‌بوون. ئه‌م به هێز بوونه كاریگه‌ریی خۆی ده‌نواند له سه‌ر ئاستی پڕوپاگه‌نده‌و دروستكردنی درۆ و ده‌له‌سه و ئه‌فسانه ده‌رباره‌ی مێژووی كۆنی فارس و میلله‌تانی تر. ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌و ڕادده‌ی درۆ به ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه بكه‌ن ده‌رباره‌ی پیا هه‌ڵدان به میلله‌تی فارس.
یه‌كێك له‌م درۆ و ده‌له‌سانه كه خزایه نێو نوسینه مێژووییه‌كانی مێژوو نوسه مسوڵمانه‌كان، ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێكییان ده‌ڵێن كورد ده‌شته‌كیی فارسه‌كانن (الأكراد بدو الفرس). ڕاستییه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌م قسه‌یه ڕاسته كه فارس نه‌ك ته‌نها ده‌شته‌كیی، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك قه‌ره‌ج و دۆمی گه‌ڕۆك بوون له باشوری ده‌وڵه‌تی میدیا، كه پێشكه‌وتووترین گروپییان گوند نشین بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژوونوسی فارس ئه‌حمه‌د له‌واسانی له كتێبه‌كه‌ی (الأخمینییون) باسی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه له نێو كورد، خوێندنه‌وه نزیكه له ئه‌سته‌م، گه‌ر نه‌ڵێین ته‌واو ئه‌سته‌مه. واته نوسینی جیددی گرنگیی پێ نادرێت. له ساڵی 2003 وه پێنج پرۆژه‌م پێشكه‌شی ده‌سته‌ڵاته بۆگه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، به فیڕۆ ڕۆیشت. كاتێك عیلله‌تی فه‌وتان له میلله‌تێكی دا، ده‌رمان فریای ده‌ردی سندان ناكه‌وێت!
به هه‌ر حاڵ مێژووی كورد ونه! ونبوونهكهش به هۆی نه‌بوونیی ڕه‌ها نیه. واته وه‌نه‌بێ هه‌ر بوونی نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك زێڕ و گهواهیر وایه، پێویستی به پسپۆره بچێت له كون و كه‌له‌به‌ر و قووڵاییه‌كان ده‌ری بكات.
له‌م وتاره كورته‌دا دوو سه‌رچاوه‌ی زۆر گرنگ ئاماژه پێ ده‌ده‌م، كه ئیسپات ده‌كات چۆن فارس له چه‌ند خێڵێكی قه‌ره‌ج و گه‌ڕۆك له ژێر ده‌ستی كورد شتێكی تر نه‌بوون!
یه‌كه‌م: ساڵی 1997، له به‌یروت له زانكۆ قوتابی بووم. یه‌كێك له مامۆستاكانم دكتۆر ئه‌حمه‌د له‌واسانی بوو، كه زمانی فارسی پێمان ده‌گوت. له‌واسانی، فارسه‌و خه‌ڵكی شاری تارانه. ساڵانێكی دوور و درێژه نیشته‌جێی به‌یروته. وێڕای وانه گوتنه‌وه‌ی زمانی فارسی له زانكۆ، له‌واسانی مێژوونوسێكی به تواناشه. دوو كتێبی خۆی (نوسخه عه‌ره‌بییه‌كان) پێشكه‌ش كردم: هاخامهنیش (یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی فارس)، هه‌روه‌ها ئه‌شكانییه‌كان.
له كتێبی هاخامهنیش (الأخمینییون)، له‌واسانی ده‌ڵێ:
فارسه‌كان چه‌ند خێڵێكی گه‌ڕۆك بوون نیشته‌جێی باشوری ئیمپراتۆریه‌تی میدیا بوون. شارستانیترین فارس نیشته‌جێی گونده‌كان بوو. ئه‌م خێڵانه له نێو یه‌كتر ناكۆك و دوژمن بوون. هیچ ڕووێكی شارستانیی و پێشكهوتنییان نه‌بوو. دوای یه‌كدی گرتن، به تێپه‌ڕبوونی كات، ده‌سته‌ڵاتی خۆ به‌ڕێوه‌بردنییان له میدییه‌كان وه‌رگرت و هێواش هێواش ده‌سته‌ڵاتییان فراوان بوو. به تێكه‌ڵبوونی ژن و ژنخوازیش له گه‌ڵ میدییه‌كان پله‌و پایه‌ی گه‌وره‌یان له ناو ئیمپراتۆریه‌تیی میدیا حاسڵ كرد و دواتر ده‌سته‌ڵاتی میدییهكانییان وه‌لا نا و خۆیان هاته شوێنییان…[1]
به كورتیی، فارسه‌كان شهقێكییان هه‌ڵدا له كورده‌كان!
دووه‌م: ویل دیۆانت له (چیرۆكی ژیار: شارستانیی) وه‌ها باسی چۆنیه‌تیی فێر بوونی فارس ده‌كات له میدییه‌كان، له شوێنێكی كتێبه‌كه‌ی ده‌ڵێ: فارسه‌كان هه‌موو شارستانی خۆیان له میدییهكانهوه فێر بوون، هه‌ر له بچوكرتین نمایش كه له په‌نجه كردنی ئه‌نگوستیله‌و ڕاخستنی فه‌رشی سوره له پێش پاشا، هه‌تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین یاسا‌و ڕێسای ئیمپراتۆرییه‌ت:
فارسه‌كان زمانی خۆیان له میدییه‌كان وه‌رگرت، هه‌روه‌ها ئهلف و بێش، كه ژماره‌ی 36 حه‌ڕفه. هه‌روه‌ها نوسین و پێنوس و له‌وحی له قوڕ دروستكراویش هه‌ر له میدییهكانهوه فێر بوون. ئنجا له میدییه‌كان فێر بوون چۆن دینگه له بیناسازیی به‌كار بێنن. جگه له مه‌ش یاسای ئه‌خلاقییان له میدییهكانهوه وه‌رگرت كه چۆن ئابورریهكیی باشییان هه‌بێـت و چۆن به‌ڕێوه‌بردنێكی حه‌كیمانه بكه‌ن له كاتی ئاشتیدا، چۆنیش بێ ئه‌ندازه ئازا‌و سوارچاك بن له كاتی جه‌نگدا. ئنجا ئایینی زهرهدهشتییان له میدییهكانهوه وه‌رگرت (ئاهورامازداو ئههریمان). هه‌روه‌ها سیستمی خێزانی باوكانه، فره ژنیی و كۆمه‌ڵێك یاسا‌و ڕێسای سیاسیی و مه‌ده‌نیی كه وایكرد له دانییال بڵێت “ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی میدیا‌و فارس هه‌رگیز ناسڕێته‌وه”.
دیۆرانت هۆكاری كه‌وتنی میدیاش به‌م جۆره باس ده‌كات:
ئه‌ستیاگ، دواهه‌مین پاشای میدییه‌كان ئیسپاتی كرد، كه ده‌سته‌ڵات زۆر جێگای مه‌ترسییه‌و هه‌مان ڕێچكه‌ی پێشینانی مێژووی دووباره كرده‌وه. به دڵێكی پڕ له ئارامییه‌وه، ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست. ئیتر ده‌ستی كرد به خۆشگوزه‌رانیی و ڕابواردن. خه‌ڵكی میدیاش شوێنی ئه‌ستیاگ كه‌وتن له خۆشگوزه‌رانیی و ڕابواردن. ژیانی پڕ سه‌خت و زه‌حمه‌تییان له بیر كرد. ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان، زۆر خێرا خۆی گه‌یانده نێویان و نه‌یانزانی به شێوازێكی جوان و ڕێك و پێك به كاری بێنن. ئنجا چینه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان بوونه ئه‌سیری ژیانی ڕابواردنی هاوچه‌رخ و نوێ و پڕ له ئیسراف و به هه‌ده‌ردانی سامان. ئیتر پیاوان شه‌لواری درێژ و ڕازاوه‌یان ده‌كرده به‌ر، ژنانیش به بۆیه‌و زێڕ و ئامێره‌كانی جوانكاریی خۆیان ده‌ڕازانده‌وه. ته‌نانه‌ت ئهسپهكانیشییان به زێڕ ده‌ڕازانده‌وه. ئنجا ئه‌م خه‌ڵكه له كاتێكدا به مه‌منونییه‌وه ئه‌و عارهبانانهیان به كار ده‌هێنا بۆ هاتوچوو، كه تایه‌كانی له دار دروستكرابوو و ئه‌ستور و ناڕه‌حه‌ت بوو، وایان لێهاتبوو سواری عاره‌بانه‌ی زۆر كه‌شخه‌و گه‌وره ده‌بوون كه به پاره‌یه‌كی زۆر دروست ده‌كران. ئیتر به‌رده‌وام، له‌م ده‌عوه‌ته‌وه بۆ ده‌عوه‌تێكی تر و له‌م سفره‌وه بۆ سفره‌یه‌كی تر هاتوو چووییان پێ ده‌كرد.
له‌مه‌ش گرنگتر، كاتێك پاشاكانی پێشووتر شانازییان به عه‌داله‌ته‌وه ده‌كرد، ئه‌ستیاگ وانه‌بوو. ڕۆژێكیان ئه‌ستیاك له ههرباجس توڕه بوو. هه‌ستا كوڕه‌كه‌ی ههرباجسی كوشت و سه‌ری بڕی و پارچه پارچه‌ی كرد، به زۆر گۆشته‌كه‌ی ده‌رخواردی ههرباجس دا. ئیتر ههرباجس گۆشتی كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌خوارد و ده‌یگوت ئه‌وه‌ی پاشا پێی خۆش بێت هه‌ر ئه‌وه باشه. به‌ڵام دواتر زۆر ڕه‌ق و توندانه تۆڵه‌ی لێكرده‌وه ئه‌ویش یارمه‌تی دانی كۆروشی فارسیی بوو له پێناو لادانی ئه‌ستیاگ. كۆروش كه حاكمی ویلایه‌تی ئهنشانی سه‌ر به میدییه‌كان بوو، به وردی ئاگاداری ئه‌م ڕه‌وشه بوو. ئیتر هات و ئه‌م زاڵمه‌ی له سه‌ر ته‌ختی فه‌رمان ڕه‌وایی لاداو له‌و ڕۆژه‌وه چیتر میدیا سه‌ره‌وه‌ر نه‌ما به سه‌ر فارسه‌وه، به‌ڵكو فارس بوو به سه‌روه‌ری میدیا.[2]
لێره‌دا به پێویستم زانی چه‌ند سه‌رنجێك ئاماژه پێ بده‌م له سه‌ر ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه:
یه‌كه‌م: فارس چه‌ند خێڵێكی گه‌ڕۆكی قه‌ره‌ج بوون له ژێر ده‌سته‌ڵاتی میدییه‌كان. ناكۆك و دژوار بوون له گه‌ڵ یه‌ك. نهێنی به‌هێز بوونییان له یه‌كگرتندا بوو. ئنجا په‌یداكردنی ده‌سته‌ڵات و كار كردن له سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی میدییه‌كان و پلان دانان له گه‌ڵ خه‌ڵكی میدیی، كه له ده‌سته‌ڵاتی زاڵم و گه‌نده‌ڵی ئه‌ستیاگ ته‌واو بێزار بوون.
دووه‌م: فارسه‌كان هه‌رچی شتی میدییهكانه فێری بوون و كارییان له سه‌ر كرد.
سێیه‌م: میدییهكانییان ته‌واو بنبڕ كردن. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی میدییه‌كان كردییان، كه تێكه‌ڵ بن له گه‌ڵ میلله‌تێكی تری ناحه‌ز به خۆیان، فارسه‌كان نه‌یان كرد و پهندییان لێوه‌رگرت.
سێیه‌م: ئه‌م تێكشكانه وای له كورد كرد، له‌وكاته‌وه تا ڕوخانی فارسه‌كان له سه‌ر ده‌ستی مسوڵمانان، هه‌ڵنه‌ستنه‌وه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له لایه‌نی ده‌روونییه‌وه، ته‌واو تێكشكاو بوون. له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆش كورد به په‌رته‌وازه‌یی ماوه‌ته‌وه. ڕێك وه‌ك فارسه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه قه‌ره‌جی گه‌ڕۆك بوون له ژێر ده‌ستی میدییه‌كان.
چواره‌م: ئه‌و شارستانیی و ژیاره‌ی كه موڵكی كورده، فارس زۆر به ناهه‌قانه كردووبهتی به هی خۆی. ئه‌مه‌ش چونكه كورد ته‌واو بووه‌ته ده‌سته‌مۆی ئه‌م میلله‌ته قه‌ره‌جه. ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆری هه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌م هۆكارانه ئه‌مڕۆ به‌رجه‌سته‌ن. هه‌ندێكییان وه‌ك خۆش باوه‌ریی و زوو چۆك دادان، و پشت كردنه ئایین و بیر و باوه‌ڕی ئیسلام كه 1400 ساڵه ئایینی كورده‌و، پش كورتیی له جه‌نگدا، په‌رته‌وازه‌یی و دوو بهرهكیی، ئێره‌یی و خۆ به كه‌م زانین به‌رامبه‌ر به فارس كه‌چی به‌رامبه‌ر كورده‌كه‌ی خۆی، خۆی پێ كهڵهگایهو به ئه‌سته‌م ته‌نازولی بۆ ناكات.
پێنجه‌م: هه‌بوونی به‌ناو “ڕۆشنبیر”ی هیچ و پوچ كه هه‌میشه وره‌ی كورده‌كه دێنێته خواره‌وه به‌وه‌ی فارس به گرنگ نیشان بدات و كوردیش به كه‌م. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، كتێبه‌كه‌ی نۆشێروان مسته‌فام ده‌خوێنده‌وه “به‌ده‌م ڕێگاوه گو چنین” له‌وێدا زۆر بێ عهقڵانهو بێ هۆشانه، میدییه‌كان به میلله‌تێكی هه‌مه‌جیی دووا كه‌وتوو وه‌سف ده‌كات و به شان و باڵی ئاشورییه‌كان هه‌ڵده‌دا! هه‌مان ئه‌م نۆشێروانه له بیره‌وه‌رییه‌كانی باس ده‌كات كه چۆن جارێك له دانیشتنێكیدا له گه‌ڵ پیاوانی ڕژێمی ئاخوندی ئێران گوتویه‌تی “من تاوانم چیه خودا به كوردی خه‌لق كردووم، گه‌ر به حه‌زی خۆم بوایه نه‌ده‌بوومه كورد”.
شه‌شه‌م: مرۆڤ كه ئه‌م چه‌ند ده‌قه‌ی ویل دیۆرانت و له‌واسانی ده‌خوێنێته‌وه، ده‌ڵێی باسی ئه‌مڕۆی كورد ده‌كه‌ن. ببینه هه‌موو ئامراز و هۆكاره‌كانی تێك‌شكان و دۆڕان له نێو كورد هه‌یه. ده‌سته‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و زاڵم و گه‌نیو هیچ و پوچ، كه به ئه‌سته‌م عه‌داله‌تی به‌رپا نه‌كردووه‌و بۆ سه‌رفرازیی و پێشخستنی كورد هه‌وڵی نه‌داوه و هیچی نه‌كردووه.
هه‌فته‌م: ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی درێژه‌دانه به ڕێچكه‌ی ئه‌ستیاگ و زیاتر ته‌پینی كورده.
هه‌شته‌م: گه‌ر كورد بیه‌وێت سهركهوێـت، پێویسته له سه‌ر سێ بنه‌ما هه‌ڵسێته‌وه:
- له سه‌ر بنه‌مای ئایینی ئیسلام وه‌ك میلله‌تێك كه مه‌زهه‌بی سوننی 1400 ساڵه باوه‌ڕ و شوناسی خۆیه‌تی. ده‌توانێت ڕۆڵه‌كانی بۆ گیان فیدایی و خۆ قوربانیكردن په‌روه‌رده بكات، له به‌رامبه‌ر دوژمنانی.
- هه‌ڵسانه‌وه به ڕۆح به به‌ر كردنه‌وه‌ی شارستانیی كۆن و هه‌رچی میراتی كورده، هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستا. ئنجا دامه‌زراندنی دام و ده‌زگای جۆراو جۆری گه‌وره، بۆ كاركردن له سه‌ر ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌و حاسڵ كردنه.
- بودجه ته‌رخان كردن بۆ فێربوونی شارستانیی هاوچه‌رخ، به شێوازێكی سیستماتیك، كه كۆی میلله‌ت بخاته سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی بتوانیت به تێك هه‌ڵكێشانی ڕابردووی خۆی له كه‌لتور و میرات و مێژوو، له گه‌ڵ ژیاری هاوچه‌رخ، له سه‌ر بنه‌مای ئیسلام، بوژانه‌وه‌و ڕابوونێكی ئه‌وتۆ بێنێته كایه‌وه، كورد ببێته سه‌روه‌ر و شه‌قێك له‌و قه‌ره‌جانه هه‌ڵبدات كه كوردی‌یان كرد به عیبره‌تی زه‌مانه‌و ئێستاش وه‌ك جاشهكهر به‌كارییان دێنن!
جـ – له‌مه‌ش گرنگتر زه‌مینه‌ی یه‌كگرتن دروست ببێت له نێو پێكهاته‌ی كورد. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته خاڵه گرنگه‌كان بگرێنه به‌ر كه باسم كردن.
[1] أحمد لواساني” الأخمینییون، بیروت، 1960.
[2] ویل دیورانت، قصة الحضارة: الشرق الأدنى، ترجمة محمد بدران، المجلد الأول: الجز‌ء الثاني. مطابع الدجوى، القاهرة، 1971. ص ص. 399-402.