ره‌نگه كه‌م كه‌س ناوى ئه‌و سه‌رۆك كۆمارهى عێراقی بیستبێت كه ته‌نها (3 رۆژ) سه‌رۆك بوو، عه‌بدولره‌حمان به‌زاز، له 13ى نیسانى 1966 تا 16ى نیسانى ئه‌و ساڵه، بوو به‌سه‌رۆك كۆمار، دواتر له هه‌ڵبژاردندا، كشایه‌وه.
فاخر فه‌رحان ده‌لۆ، شاره‌زا له مێژووى عێراق و ده‌رچووى كۆلێژه زانسته‌كانى به‌غدا، له‌باره‌ى ئه‌و سه‌رۆكه‌ى عێراق كه ته‌نها (سێ رۆژ) سه‌رۆك كۆمارى بوو، گوتى :” دواى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ى عه‌بدولسه‌لام عارف، سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاتى عێراق و گیانى له‌ده‌ستدانى له 13ى نیسانى 1966، عه‌بدولره‌حمان به‌زاز، سه‌رۆك وه‌زیران، راسته‌وخۆ كرایه سه‌رۆك كۆمار (به‌وه‌كاله‌ت)”.
روونشی كرده‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی عه‌بدولره‌حمان به‌زاز، ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار به‌كار هێنا، به‌ڵام ماوه‌ى ته‌نها سێ رۆژ ئه‌و پۆسته‌ى به‌ده‌سته‌وه بوو، پاشان هه‌ڵبژاردن كرا و عه‌بدولره‌حمان عارف، براى سه‌رۆكى كۆچكردوو، به سه‌رۆك كۆمارى عێراق، هه‌ڵبژێردرا.
به‌زاز به‌كه‌سێكى لیبراڵ و یاسایی ده‌ناسرا، له ماوه‌ى ژیانیدا چه‌ند پۆستێكى به‌ده‌سته‌وه بووه، له‌وانه‌ش سه‌ره‌تا راگرى كۆلێژى یاسای به‌غدا، پاشان له حكوومه‌تدا جگه له‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بوو، ماوه‌یه‌ك به‌وه‌كاله‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش بوو، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكى رێكخراوى (ئۆپیك) بوو، یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى مه‌ده‌نیش بوو له‌دواى كوده‌تاكه‌ى 14ى ته‌مووزى 1958 كه له 1965 ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌دنان پاچه‌چى، كه ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق بوو، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى”شه‌رق ئه‌وسه‌ت” رای گه‌یاند :” ئه‌گه‌ر عه‌بدولره‌حمان به‌زاز، به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرایه، ئێستا ئه‌م وڵاته له دۆخێكى زۆر جیاواز ده‌بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، دواى مردنى عه‌بدولسه‌لام عارف ئه‌نجوومه‌نى به‌رگرى نیشتمانى، كه له سوپاسالار و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ئهجوومهنى وه‌زیران پێكده‌هات، كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، له‌و هه‌ڵبژاردنه عه‌بدولره‌حمان عارف و عه‌بدولره‌حمان به‌زاز خۆیان كاندید كرد، له ئه‌نجام ده‌نگه‌كان وه‌كو یه‌ك بوون، به‌ڵام له ژێره‌وه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان به “به‌زاز”ـیان راگه‌یاندبوو، كه نایانه‌وێت كه‌سێكى مه‌ده‌نى سه‌رۆكیان بێت، بۆیه به‌هێمنى كشایه‌وه.
دواى كوده‌تاى 17ى ته‌مووزى 1968، عه‌بدولره‌حمان به‌زاز له له‌نده‌ن بوو له نه‌خۆشخانه، دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا، له ساڵى 1969 به تۆمه‌تى سیخووڕی كردن بۆ ئیسرائیل ده‌ستگیر كرا، دواى نێوه‌ندگیرى نێوده‌وڵه‌تى، له زیندان ده‌ركرا، به‌ڵام به ئیفلیجی، چونكه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر درابوو، ته‌نانه‌ت نه‌شیتوانى قسه بكات تا ئه‌وكاته‌ى له ساڵى 1973 كۆچى دوایی كرد.