|
![]()
فرانک فریدێڵ و هاگ سیدهیو: له ئینگلیزیه‌وه: خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی سێیه‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا (خوله‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 1809-1801)
ن. فرانک فریدێڵ و هاگ سیدهی و. له ئینگلیزیه‌وه: خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی
له گه‌رماوگه‌رمی ململانێی حیزبی له ساڵی 1800دا، تۆماس جێفرسۆن له نامه‌یه‌کی تایبه‌تیدا ده‌نووسێت: « سوێندم له به‌رده‌م خوای مه‌زندا خواردووه که دوژمنی هه‌میشه‌یی هه‌ر جۆره زۆردارییه‌ک بم به‌رامبه‌ر میشکی مرۆڤ.»
ئه‌م پارێزه‌ره به‌هێزه‌ی ئازادی، له ساڵی 1743 له گه‌ڕه‌کی ئالبێماڵی ڤیرجینیا له دایک بوو. له باوکییه‌وه، که باخه‌وان و نه‌خشه‌داڕێژ بوو، ده‌وروبه‌ری 20000 مه‌تری چوارگۆشه‌ی زه‌وی به میرات بۆ مابوو، وه له دایکییه‌وه، که له خێزانی راندۆڵفهکان بوو، پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزی بۆ به‌جێمابوو. له کۆلێژی ویلیا‌م و ماری ده‌رسی خوێند و دواتر بوو به خوێندکاری به‌شی یاسا. له ساڵی 1772دا، ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنێک به ناوی مارتا وایڵێس سکێڵتۆن پێکهێنا و گواستییه‌وه بۆ مۆنتسێلۆ، ماڵه ته‌واو نه‌بووه‌که‌ی که به لووتکه‌ی شاخێکه‌وه بوو.
جێفرسۆن که دموچاوێکی شڵو قژێکی خه‌نه‌یی و باڵایه‌کی به‌رز و ناقۆڵای هه‌بوو، وه‌ک په‌یامنێر که‌سێکی قسه‌زان بوو، به‌ڵام قسه‌که‌رێکی گشتیی باش نه‌بوو. له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڤیرجینیا و کۆنگره‌ی کانتینێنتاڵ، زیاتر له ده‌نگی، پێنووسه‌که‌ی خستبووه پرسی نیشتمانه‌وه. جێفرسۆن، وه‌ک «نوێنه‌ره بێده‌نگه‌که‌ی» کۆنگره، کاتێک 33 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، ڕه‌شنووسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نووسیه‌وه. له ساڵانی دواتردا، کاری بۆ ئه‌وه کرد که وشه‌کانی له ڤیرجینیا ببنه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر. له هه‌موو سه‌رنجڕاکێشتر، پرۆژه‌یاسایه‌کی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی ئایینی نووسیه‌وه که له ساڵی 1786دا وه‌ک یاسا په‌سند کرا.
ململانێی توندی حیزبایه‌تی گه‌شه‌ی کرد، وه دوو پارتی جیاواز، فێدڕالیستهکان و کۆماری- دێموکڕاته‌کان، خه‌ریک بوو دروست ده‌بوون. جێفرسۆن هێدی هێدی رێبه‌رایه‌تی کۆمارییه‌کانی گرته ده‌ست که هاوسۆزی پرسی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا بوون. به هێرشکردنه سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی فێدڕالیستهکان، دژی حکوومه‌تێکی ناوه‌ندیی به‌هێز و لایه‌نگری مافی ویلایه‌ته‌کان بوو.
وه‌ک کاندیدێکی ناڕازیی سه‌رۆکایه‌تی له ساڵی 1796، جێفرسۆن سێ ده‌نگی که‌م هێنابوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دژبه‌ری سه‌رۆک کۆمار ئه‌ده‌مز بوو، به هۆی هه‌ڵه‌یه‌ک له ده‌ستووری وڵات‌دا بوو به جێگری سه‌رۆک کۆمار. له ساڵی 1800دا، ئه‌و که‌موکوڕییه‌ی ده‌ستوور، کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تری لێکه‌وته‌وه. ده‌نگده‌رانی کۆماری، که هه‌وڵیان دا هه‌م سه‌رۆکی وڵات و هه‌م جێگره‌که‌ی له پارته‌که‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به رێژه‌یه‌کی یه‌کسان ده‌نگیان به جێفرسۆن و ئارۆن بێڕ دابوو. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کێشه‌ی ئه‌و ده‌نگه یه‌کسانه‌ی چاره‌سه‌ر کرد. هامیلتۆن، که هیچ یه‌ک له جێفرسۆن و بێڕی خۆش نه‌ده‌ویست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگری له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جێفرسۆن کرد.
کاتێک جێفرسۆن سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی گرته ده‌ست، قه‌یرانه‌که‌ی فه‌ڕه‌نسا کۆتایی پێهاتبوو. خه‌رجییه‌کانی سوپا و هێزی ده‌ریایی که‌م کرده‌وه، له بودجه‌ی بڕی، وه باجی سه‌ر ویسکی لابرد که له رۆژئاوا زۆر خه‌ڵکی بێتاقه‌ت کردبوو، وه به‌م شیوه‌یه ته‌نیا توانی به رێژه‌ی یه‌ک له سه‌ر سێ قه‌رزی گشتیی وڵات دابه‌زێنێت. هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی ره‌وانه‌ی شه‌ڕ کرد دژی دزه ده‌ریاییه‌کانی بارباری که ته‌نگیان به بازرگانیی ئه‌مریکا له مه‌دیته‌رانه هه‌ڵچنیبوو. جگه له‌مانه‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵات ڕێگه‌ی به وه‌ده‌ستهێنانی خاکی نوێ نه‌ده‌دا، بێ هیچ دوودڵی و گومانێک له دهستووریبونی هه‌نگاوه‌که‌ی، ده‌رفه‌تی وه‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌ی لوویزیانای له ناپیلیۆن له ساڵی 1803 قۆسته‌وه.
له ماوه‌ی خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیدا، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئینگلیستان وفه‌ڕه‌نسا له مافه‌کانی بێلایه‌نانه‌ی بازرگانانی ئه‌مریکی، جێفرسۆن زۆربه‌ی کات و هه‌وڵی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت گه‌لی ئه‌مریکا له شه‌ڕه‌کانی ناپیلیۆنهوه بگلێت. ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی که جێفرسۆن هه‌وڵی بۆ ده‌دا، واته ئابلۆقه‌ی سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریکی، ئه‌نجامی باشی لێ نه‌که‌وته‌وه‌و خه‌ڵکی بێزار کردبوو.
دوای خانه‌نشینبوونی، گه‌ڕایه‌وه مۆنتسێلۆ و کاته‌کانی ته‌رخان کرد بۆ بیر کردنه‌وه له نه‌خشه گه‌وره‌کانی بۆ زانکۆی ڤیرجینیا. پیاوێکی خانه‌دانی فه‌ڕه‌نسی تێبینی کرد که جێفرسۆن ماڵ و مێشکی خۆی ته‌رخان کردبوو «بۆ پێگه‌یه‌کی به‌رز که ده‌کرێ لێیه‌وه له جیهان بڕوانێت.»
جێفرسۆن له رۆژی 4ی مانگی جولای ساڵی 1826، ماڵاوایی له ژیان کرد.
سه‌رچاوه:
http://www.whitehouse.gov/about/presidents/thomasjefferson
له ژماره ٦٤٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه
|
Check Also
دەزگای هەواڵگری ساواک(1957-1979ز)
گەرمیان حەسەن دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری ساواک:محەممەد ڕەزاشا لە ساڵی 1941 جێگەی باوکی گرتەوە کە دامەزرێنەری …