ڕژێمی ئاینیی لە ئێران
نووسینی: مه‌هدی خه‌له‌جی (توێژه‌ری باڵا له په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك)
وه‌رگێڕانی: صابر حسن رسول
سه‌رچاوه: په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك
به‌شی سێیه‌م و كۆتایی
سه‌رۆكی ووڵات و ده‌زگای ئاینیی
پێش شۆڕش، ده‌زگای ئاینیی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئاینیی-كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینرا كه سه‌ربه‌خۆیی خۆی له حكومه‌ت پاراستبوو. دوای ساڵی ١٩٧٩، یه‌كبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئاینیی-كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وایكرد دامه‌زراوه‌ی ئاینیی به‌ته‌واوی پشت به حكومه‌ت ببه‌ستێت. ئه‌مڕۆ ڕابه‌ری باڵا نه‌ك ته‌نها سه‌رۆكی باڵای ووڵات و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی دیفاكتۆ سه‌رۆكی حه‌وزه عیلمیهكانیشه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا زیاتر به‌مه‌ركه‌زی و به عه‌قڵانی بوون. ئه‌مڕۆ دامه‌زراوه‌ی ئاینیی ده‌زگایه‌كه له ڕووی ئیداره‌یه‌وه ئاڵۆز و فره‌ڕه‌هه‌نده، كه نه‌ك ته‌نها شه‌رعیه‌ت ده‌دات به حكومه‌ت به‌ڵكو بووه‌ته سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی ڕاهێنان بۆی. به نیشتیمانیكردنی حه‌وزه‌كانی قوم و مه‌شهه‌د و شاره‌كانی تری ئێران، ده‌زگای ئاینیی زیاتر به سیاسیكردووهو خستوویه‌تیه ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌ت. حهوزهكان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای حه‌وزه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن ڕابه‌ری باڵاوه هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ساڵی ١٩٩٥ دامه‌زراوه‌و به‌رپرسه له سیاسه‌تی پلاندانان و كاروباری حه‌وزه‌و ڕێنمایی ئاینیی و په‌روه‌رده‌یی و ڕێگرتن له دزه‌كردنی كه‌سانی بیانی بۆ ناو حه‌وزه و پاراستنی پیاوانی ئاینیی له كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كانی له‌ڕێده‌رچوون (انحراف). به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه، ئه‌و مه‌رجه‌عانه‌ی باوه‌ڕیان به وویلایه‌تی فه‌قیهه هه‌یه ده‌توانن به‌شدار بن له دیاریكردنی یان ده‌ركردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه، واتا سیسته‌مێكی فروانه كه تیایدا گه‌وره پیاوانی ئاینیی ڕۆڵیان هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنی حهوزهكان. به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه خودی ڕابه‌ری باڵایه كه ده‌توانێ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه داڕێژێت. جگه له حهوزهكان، زیاتر له ٤٠٠ په‌یمانگای ئاینیی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی و فریاگوزاری و بانگه‌وازی ئیسلامی له قوم بوونیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌یان په‌یمانگای هاوشێوه له شاره‌كانی وه‌ك مه‌شهه‌د و ئه‌سفه‌هان. ئه‌م ڕێكخراوانه ده‌بێت كار به یاساكانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بكه‌ن كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دڵسۆزی خۆیان بۆ خامه‌نه‌یی سه‌لماندووه.
خامه‌نه‌یی نوێگه‌ری له پێكهاته‌ی ئیداری حهوزهكاندا كردووه‌و له شێوازی ته‌قلیدی گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماوده‌مه‌وه كردوونی به سیسته‌می دیجیتاڵی مۆدێرن. به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكاریه حكومه‌ت ده‌توانێت چاودێری پیاوانی ئاینیی بكات و ژیانی تایبه‌تی و چالاكی گشتیان كۆنتڕۆڵ بكات و ئایدۆلۆجی سیاسیان داڕێژێت. بۆنمونه، له‌سه‌رده‌می پێش خامه‌نه‌ییدا، حكومه‌ت كۆنتڕۆڵی كه‌می هه‌بوو به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه له حهوزهكاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر مه‌رجه‌عێك ده‌یتوانی سه‌ربه‌خۆیانه بڕیار بدات كه هاوكاری دارایی ده‌دات به كام حه‌وزه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی موچه به مه‌ركه‌زی كراوه‌و له ڕێگه‌ی سیسته‌می كۆمپیوته‌ری و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی حه‌وزه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، كه ئه‌م سه‌نته‌ره له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی باڵای حهوزهكاندایه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه كێ شیاوی وه‌رگرتنی موچه‌یه. سه‌نته‌ره‌كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و هاوكاریه داراییه‌ی كه مه‌رجه‌عه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر پیاوانی ئاینییدا، كه زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه كارێكی تریان نیه و پشت به‌و موچه‌یه ده‌به‌ستن كه له مهرجهعهكانهوه وه‌ریده‌گرن. بۆیه گرنگ نیه ئایا پیاوانی ئاینیی گومانیان له شه‌رعیه‌تی سیاسی و ئاینیی كۆماری ئیسلامی هه‌یه یان نا، چونكه هه‌موو كاروباره‌كانی پیاوانی ئاینیی له چوارچێوه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌ده‌چن كه ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خامه‌نییه‌وه دیاریكراوه، هه‌روه‌ها هه‌موو پیاوانی ئاینیی ناڕاسته‌وخۆ له‌م ڕژێمی ئاینییه سودمه‌ندن. ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌رجه‌عانه‌ش كه ڕاسته‌وخۆ پشت به حكومه‌ت نابه‌ستن، ده‌بێت ئاڵوگۆڕی دارییان له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می حكومه‌ته‌وه بێت. پێشتر پیاوانی ئاینیی ده‌یانتوانی له حهوزهكان بخوێنن و وانه‌بڵێنه‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئێستا حهوزهكان به سیسته‌می توندتر كارده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی سیسته‌می زانكۆكان.
به‌هێزكردنی كۆنتڕۆڵی پیاوانی ئاینی
جگه له دامه‌زراندنی سیسته‌می تازه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حهوزهكان، حكومه‌ت چه‌ندین میكانیزمی تازه پیاده ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی كۆنتڕۆڵی خۆی به‌سه‌ر پیاوانی ئاینییدا. دادگای تایبه‌تی ده‌زگای ئاینیی و كه‌تیبه‌ی سه‌ربه‌خۆی ٨٣ ی ئیمام جه‌عفه‌ر سادق له ئه‌و ده‌زگایانه‌ن كه حكومه‌ت وه‌ك ئامرازی سه‌ركوتكردن به‌كاریان دێنێت بۆ سه‌ركوتی ڕه‌خنه له حهوزهكاندا بۆئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی كه یه‌كده‌نگی هه‌یه له‌و په‌یامه‌ی كه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بیدات به گوێی هاوڵاتیاندا. كه‌تیبه‌ی ئیمام جه‌عفه‌ر لقێكه له سوپای به‌سیج كه میلیشیایه‌كی سه‌ربه سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیه و سهربازهكای له پیاوانی ئایینی پێكهاتووه كه جلی سه‌ربازی و عه‌مامه‌ی پیاوانی ئاینیی له‌به‌رده‌كه‌ن. ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه‌تیبه‌ی ئیمام جه‌عفه‌ر بریتیه له پاراستنی ئاسایشی شاری قوم و چاودێریكردنی پیاوانی ئاینیی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا و ترساندنی ئه‌وانه‌ی كه له خه‌تی حكومه‌ت لاده‌ده‌ن. به‌م شێوه‌یه پیاوانی ئاینییان له ڕووی سیاسی و ئایدۆلۆجیه‌وه كۆنتڕۆڵ كردووه.
دادگای تایبه‌تی ده‌زگای ئاینیی به‌رپرسه له ڕێگرتن له كاریگه‌ری له‌ڕێده‌رچوون له ناو حهوزهكاندا هه‌روه‌ها پاراستنی سومعه‌ی پیاوانی ئاینیی و دادگایی كردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌زگای ئاینیی كه به ئه‌نجامدانی تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێن. سه‌رۆكی دادگا، كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری باڵاوه دیاریكراوه، سه‌ربه‌خۆ له سیسته‌می دادوه‌ری كارده‌كات، بۆیه هه‌ر كاتێك پێویست بوو ده‌توانێت ڕێوشوێنه یاساییه‌كانی دادوه‌ری ئێران پشتگوێ بخات. له‌كاتی دامه‌زراندنیه‌وه له ساڵی ١٩٨٧، سه‌دان پیاوی ئاینیی له‌سه‌رانسه‌ری ووڵات زیندانیكراون و له سێداره دراون. جگه له دادگای تایبه‌تی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئامار و هه‌ڵبژاردن، كه به‌ناو له‌ژێر چاودێری سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی حهوزهكاندایه، له‌بری وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی كارده‌كات و چاودێری پیاوانی ئاینیی ده‌كات له ژیانی گشتی و تایبه‌تیاندا. هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌زگای ئاینیی و یاریده‌ده‌ری نوسینگه‌ی ڕابه‌ری باڵا بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌زگای ئاینیی ڕۆڵی گرنگ ده‌گێڕن له كۆنتڕۆڵی سیاسی و ئایدۆلۆجی ده‌زگای ئاینیی، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ئاماده‌یی به‌رچاویان له نوسینه‌گه‌ی مه‌رجه‌عه‌كان و ووتنه‌وه‌ی كۆڕسی پێشكه‌وتوو له‌لایه‌ن موجته‌هیده‌كان و وه‌رگرتنی پۆستی ئیداری له قوتابخانه ئاینییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا.
به‌م جۆره حكومه‌ت توانیوویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه كۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی حهوزهكان بكات به‌وه‌ی كردوونی به ده‌زگای بیرۆكراسی مۆدێرن. دوو میكانیزمه‌كه‌ی تری حكومه‌ت كه له‌ڕێگه‌یانه‌وه سه‌رمایه‌ی ئاینیی ده‌ستخستووه بریتین له ڕێكخستنی په‌رستشه ئاینییه‌كان و دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌زگا بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی خۆی بۆ ئاین.
حكومه‌ت وه‌ك بانكی ناوه‌ندی بۆ سه‌رمایه‌ی ئاینیی
پێش ساڵی ١٩٧٩، سه‌رمایه‌ی ئاینیی تایبه‌ت بوو به پیاوانی ئاینیی، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌سڵ و حه‌قیقه‌تی ئاینیی زیاتر له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاینییه‌وه گوزارشتیان لێ ده‌كرا. به درێژایی مێژووی ئێران، پیاوانی ئاینیی سه‌رمایه‌ی ئاینییان به‌كارهێناوه بۆ جوڵاندنی خه‌ڵك بۆ پشتیوانی یان دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی. به‌مانایه‌كی تر، دامه‌زراوه ئاینییه‌كان تاكه ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی بوون بۆ ڕزگاریی ئاینیی و به‌هۆی زانست و دینداریانهوه پیاوانی ئاینیی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بووه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا. به‌ڵام له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، پیاوانی ئاینیی توانای ئیحتیكاریان له‌ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی ڕۆڵیان په‌ره‌یسه‌ند و ئه‌ركی دین له كۆمه‌ڵگه‌دا گۆڕانی به‌سه‌رداهات و فه‌زایه‌كی نوێی ئاینیی دروست بوو كه چیتر پیاوانی ئاینیی به ته‌نها ڕۆڵی تێدا ناگێڕن. ڕێكخراوه حكومیه‌كان (وه‌ك میدیای سه‌ر به حكومه‌ت و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان) و ڕۆشنبیرانی ئاینیی و ئیسلامیی ڕادیكاڵ و سروودبێژ و كه‌سانی تر له‌و فه‌زایه‌دا ئه‌سپی خۆیان تاو ده‌ده‌ن. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه له كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو سه‌رمایه و سامانی ئاینیی. له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی ڕژێمێكی نوێی ئاینیی، حكومه‌ت پێبه‌پێ ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر مه‌یدانی ئایندا و یاسای تازه‌ی ده‌ركردووه كه كێ توانای گۆزارشتكردنی هه‌یه له حه‌قیقه‌تی ئاینیی. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پیاوانی ئاینیی و ئایندارانی شیعه كه پابه‌ندی ئایدۆلۆجی حكومه‌ت نابن، تۆمه‌تبار ده‌كرێن به بانگه‌شه بۆ ئیسلامی ئه‌مریكی یان ئیسلامی ساخته.
پێش شۆڕشی ئیسلامی، مزگه‌وته‌كان له‌لایه‌ن بازرگانانی ناوچه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران، كه له‌ڕێگه‌ی شه‌خسیه‌وه ئیمامیان بۆ مزگه‌وته‌كان داده‌نا چ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یان هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ئاینیی ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌موو مزگه‌وته‌كان به‌م شێوه‌یه بوون، چ له شاره گه‌وره‌كان بووایه یان لادێ دووره ده‌سته‌كان. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌م ته‌قلیده‌ی له ڕیشه‌وه ده‌رهێنا كاتێك لیژنه‌ی كاروباری مزگه‌وته‌كانی دامه‌زراند بۆ ڕێكخستنی چالاكیه‌كانی مزگه‌وت له سه‌رانسه‌ری ووڵات. هه‌روه‌ها مزگه‌وته‌كان بوون به سه‌نته‌ری ڕاكێشانی گه‌نجان بۆ نێو ڕیزه‌كانی به‌سیج، كه له مزگه‌وته‌كاندا گه‌نجان مه‌شقی سه‌ربازی و ئایدۆلۆجی وه‌رده‌گرن. بۆیه لیژنه‌ی كاروباری مزگه‌وته‌كان له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی به‌سیجدا ده‌كات بۆ دیاریكردنی ئیمامی مزگه‌وته‌كان و دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانیان. هه‌روه‌ها حكومه‌ت ووتارخوێنی نوێژی هه‌ینی له هه‌ر شارێك دیاریده‌كات و چاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ووتاربێژانی نوێژی هه‌ینی، كه ڕێنمایی بۆ هه‌موو ووتاربێژانی نوێژی هه‌ینی ده‌رده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه چی بڵێن له ووتاری هه‌فتانه‌یاندا. لیژنه‌یه‌كی تریش هه‌یه تایبه‌ت به نوێژ كه چه‌ندین تۆڕی له‌سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا هه‌یه و خه‌ڵكی هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتدا. بۆیه پیاوانی ئاینیی ته‌نانه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وته‌كانی خۆشیاندا ئازادنین.
له‌كاتێكدا كه كۆماری ئیسلامی ده‌ستی گرتووه به ئایندا و دامه‌زراوه‌ی ئاینیی به بیرۆكڕاسی كردووه، هاوكات ئه‌و شێوازه له دین كه خۆی دیاریكردووه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێنێت له‌ژیانی تایبه‌تیاندا. دوای شۆڕش، حكومه‌ت جارێكی تر ئیسلامی پێناسه كرده‌وه‌و هه‌وڵی دا جارێكی تر كۆمه‌ڵگه به ئیسلام بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێرانی پێش شۆڕش ووڵاتێكی موسوڵمان نشین نه‌بووبێت. ئێستا حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی باڵایه كه بڕیار ده‌دات ئایا فیلمه‌كان، ناوی شه‌قامه‌كان، هونه‌ری ته‌لارسازی، جۆری جلوبه‌رگ، قسه‌ی ڕۆژانه ئیسلامین یان نائیسلامین. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به ئیسلامییكردنی به‌شی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان له زانكۆكانی ئێران بوو به كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت.
له ماوه‌ی سی ساڵ ڕابردوودا، ئیسلام و به تایبه‌تیش ئه‌و جۆره له شیعه كه حكومه‌ت پیاده‌ی ده‌كات، به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی په‌یداكردووه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ پۆسته حكومیه‌كان، نه‌ك هه‌ر ده‌بێت دڵسۆزبن بۆ ده‌ستور، كه‌تیایدا ئیسلامی شیعه وه‌ك ئاینی ده‌وڵه‌ت دیاریكردووه، به‌ڵكو پابه‌ندیی ئه‌و كه‌سه به شیعه‌وه له فه‌زای گشتیدا بووه‌ته جۆرێك له سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێ متمانه‌ی ئه‌وانیتر به‌ده‌ستبێنێت و تۆڕی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی فروان دروست بكات و پهیوهندیهبازرگانیهكانی به‌هێز بكات. هه‌روه‌ها حكومه‌ت له باجی ئاینیی ئه‌و ئه‌و كه‌سانه خۆش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئیمتیازێكه به ناڕه‌وا دراوه به هه‌ندێ بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ند. به مانایه‌كی تر، ئێستا حكومه‌ت تاكه ده‌سه‌ڵاته كه چاودێری هه‌موو بواره‌كانی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی سه‌رمایه‌ی ئاینیی ده‌كات. حكومه‌ت بووه به بانكی ناوه‌ندی و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ چاپكردن و به‌ها پێدان و ڕێكخستنی دراوی ئاینیی.زۆر زه‌حمه‌ته بۆ كه‌سێك كه موسوڵمان نه‌بێت بتوانێت له ژیان به‌رده‌وام بێت له ئێرانی ئه‌مڕۆدا. ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی ئێرانی باوه‌ڕیان به شه‌رعیه‌تی حكومه‌ت هه‌بێت یاخود نا، پشتگیری ئایدۆلۆجیا ئاینیی و سیاسیه‌كه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن یاخود نا، به خۆشی بێت یان ناخۆشی، ناچارن به‌شداربن له گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بازرگانیه ئاینییه به‌وه‌ی كه دراوی قوڕس بۆ مه‌به‌ستی ئاینیی خه‌رج بكه‌ن و دراوی ئاینیی بۆ مه‌به‌ستی ئابووری و سیاسی خه‌رج بكه‌ن.
ده‌ره‌نجام
كۆماری ئیسلامی ئێران دینی كردووه به كاڵا و پیاوانی ئاینیی كردووه به سودمه‌ندی سه‌ره‌كی بازاڕی تازه‌ی ئاین. سه‌ره‌ڕای ئه‌م حه‌قیقه‌ته، پیاوانی ئاینیی تاڕادده‌یه‌ك به گومانن له ئایدۆلۆجی دوای شۆڕشی ئیسلامیی. له‌لایه‌كه‌وه، كۆماری ئیسلامیی پیاوانی ئاینیی ئێرانی به جۆرێك ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه كه له‌ماوه‌ی هه‌زار ساڵی ڕابردووه‌دا وێنه‌ی نه‌بووه. له‌لایه‌كی تره‌وه، بیری سیاسی شیعه‌ی سه‌رله‌به‌ر گۆڕیوه و پیاوانی ئاینیی ناچاركردووه كار له‌گه‌ڵ ڕژێمێكی ئاینییدا بكه‌ن كه بنه‌ماكانی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دیاریده‌كرێ و پیاده ده‌كرێت. شیعه‌ی ته‌قلیدی وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی خاوه‌ن شه‌رعیه‌ت له ڕژێمی پاشایه‌تی ده‌ڕوانێت و گوێڕایه‌ڵی لێی به ئه‌ركێكی شه‌رعی ده‌زانێت. هه‌رچه‌نده به‌ده‌گمه‌ن به ئاشكرا ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرێك له پیاوانی ئاینیی ته‌قلیدی شیعه پێیان وایه كه هه‌رچه‌نده كۆماری ئیسلامی ڕژێمێكی پاشایه‌تی نیه، به‌ڵام له ڕاستیدا فه‌رمانڕه‌وا پاشایه‌كی شیعه‌یه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شیعه تێده‌كۆشێت له ته‌واوی جیهاندا. بۆیه ده‌زگای ئاینیی به‌شێوه‌یه‌كی دیفاكتۆ پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ده‌كات. واتا داكۆكی له ئیسلامی سیاسی یان تیۆری خومه‌ینی بۆ ویلایه‌تی فه‌قیهه ناكه‌ن. بۆیه ده‌توانن له‌سه‌ر بۆچوونی ته‌قلیدیی خۆیان بمێننه‌وه و بۆ سودی خۆشیان پاڵپشتی له ویلایه‌تی فه‌قیهه بكه‌ن به‌مه‌رجێك به ئاشكرا ڕووبه‌ڕووی ڕژێم نه‌بنه‌وه. به‌ڕاستی ئه‌مانه پیاوانی ئاینیی شیعه‌ی بێده‌نگن، واتائهوانهی كه زۆر جیاواز له حكومه‌ت بیر ناكه‌نه‌وه‌و ئیعتراف به حكومه‌تی شیعه ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌پارێزن له‌وه‌ی به ئاشكرا ناڕه‌زایی له دژی ڕژێم ده‌بڕن.
ته‌حه‌ددای گه‌وره كه له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی پیاوانی ئاینیی شیعه ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه چۆن به‌دیلێك بۆ كۆماری ئیسلامی دروست بكرێتكه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكاری شیعه‌ی ئێرانی ڕه‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌مان ئیمتیازاتی ئابووری و سیاسی به پیاوانی ئاینیی ببه‌خشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت. له ساڵی ١٩٨٩ه‌وه، ئایه‌توڵلا خامه‌نه‌یی وه‌ك ڕابه‌ری باڵا پێگه‌ی خۆی قایم كردووه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتی ئاینیی به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی پشت به‌ستن به ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌كان و به‌هێزكردنیان، به‌تایبه‌ت سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی. پاڵپشتی سوپا بۆ خامه‌نه‌یی وای لێده‌كات پیاوانی ئاینیی زیاتر ملكه‌چی بن. بۆیه له سه‌رده‌می دوای خامه‌نه‌یی پیاوانی ئاینیی كه‌متر ده‌توانن سه‌ربه‌خۆ له ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌كان ڕه‌فتاربكه‌ن.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو، ده‌كرێ ڕژێمێكی دژه ئاینیی یان حكومه‌تی سه‌ربازی یان عه‌لمانی یان لیبڕاڵ دیموكڕات یان حكومه‌تێكی سه‌ر به ڕۆژئاوا شوێنگره‌وه‌ی ڕژێمی ئێستای ئێران بێت، به‌ڵام پێناچێ هیچ كام له‌مانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگای پیاوانی ئاینییدا بێت. سه‌رمایه‌ی ئاینیی كۆماری ئیسلامیی له كورتیدایه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێگه‌و جه‌ماوه‌ری پیاوانی ئاینیی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و مزگه‌وته‌كان چۆڵن و پاڵشتی بۆ به‌ها لیبڕاڵی و سیكۆلاریهكانی ئێران له زیادبووندایه. ئه‌مڕۆ پیاوانی ئاینیی له سیسته‌مێكدا ده‌ژین كه تیۆری تازه‌ی تێدا گه‌ڵاڵه نابێت و شكستیان هێناوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بنه‌ما ئاینییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و گه‌ڵاڵه‌كردنی تیۆری تازه‌ی سیاسی بۆ حكومه‌تی ئیسلامیی كه جیاواز بێت له تیۆری خومه‌ینی، بێ ئه‌وه‌ی ئیمتیازاتی كۆمه‌ڵایه‌تیان له كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. بۆیه هیچ بژارده‌یه‌كیان نیه جگه له پاڵپشتی بۆ ڕژێمی ئێستا، یان به‌لای كه‌مه خۆپاراستن له ڕه‌خنه‌ی ئاشكرا له كۆماری ئیسلامی ئێران.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، به‌ره‌نجامی سی ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی ڕژێمی ئاینیی ئه‌وه‌یه كه پیاوانی ئاینیی توانای مامه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆ و كارتێكردن له گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كانی داهاتوو و چاودێریكردنی حوكمی سهركوتكاریاننیه. له‌وانه‌یه ڕۆژانی كۆماری ئیسلامیی زوو به كۆتا بگه‌ن، به‌ڵام پێناچێت ده‌زگای ئاینیی بتوانێ ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی بگێڕێ له گۆرانكاریه‌كانی داهاتووداو ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم له ڕژێمی ئاینیی ئێران‌دا.