سایتی KNNC له یادی پرۆسه‌ی ئه‌نفال (14/4)، بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بارق حاجی حنته بڵاوده‌كاته‌وه، كه ناوبراو به یه‌كێك له دڕنده‌ترین ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراقی ناسراوه له‌و پرۆسه‌یه‌دا. هه‌روه‌ها سایتی KNNC وێنه و دۆكیومێنتی تایبه‌ت به‌و ئه‌فسه‌ره خوێنڕێژه‌ی سوپای عێراق بڵاوده‌كاته‌وه، كه له خزم و كه‌سوكار و پێگه تایبه‌ته‌كانی به‌عسییه‌كان به‌ده‌ستی كه‌وتوون. هیچ كه‌سێك هێنده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی نوگره‌سه‌لمان دڕنده‌یی (لیوا روكن بارق حاجی حنته) تێناگات، گه‌وره‌یی تاوانه‌كه پشكی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراقی له‌بیری خه‌ڵكی كوردستان بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك باسی ئه‌نفال ده‌كرێت، ناوه‌كانی (عه‌لی كیمیایی، وه‌فیق سامه‌ڕائی، نزار خه‌زره‌جی، سوڵتان هاشم، بارق حاجی حنته…هتد) ده‌بێت له‌یاد نه‌كرێت. لیوا روكن بارق حاجی حنته، فه‌رمانده‌ی لیوای تایبه‌ت (قوة خاصة)ی سه‌ر به سوپای عێراق بوو كه ناسراوه به (لیوای 66)، ئه‌گه‌رچی به‌شداری له به‌شێكی زۆری جه‌نگی عێراق – ئێران كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئه‌نفال له كوردستان له‌لایه‌ن سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كه‌ی سوپای عێراقه‌وه ئه‌نجام درا، كه ئه‌ویش بارقه. بارق هه‌روه‌ها سەرلەشكری هێزی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان بووه لە كەركوك، خاوەنی چەندین ویسام و نوتشجاعەی شەڕی قادسیەی نێوان عێراق و ئێران بوو، یەكێك بووە لە خوێنرێژترین و تاوانبارترین سەرلەشكرهكانی سوپای عێراق لە گرتن و كوشتن و بەتالانبردنی گەلی كورد لە كۆڕەوی ملیوونی گەلی كورد لە ساڵی 1991. له میدیای كوردیدا زۆر كه‌م باسی رۆڵی بارق حاجی حنته له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا كراوه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی سایتی KNNC بۆ زیاتر دۆكیومێنتكردنی وێنه و به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده ئهنفالچییهی سوپای عێراق، چونكه زۆرن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی سوپای عێراق كه له‌ئێستادا بارق حاجی حنتهیانكردووهته نمونه و وه‌كو پاڵه‌وانێك ده‌یناسێنن. پێشتر سایتی KNNC وێنه‌ی ئه‌م منداڵه‌ی نێو باوه‌شی بارق حاجی حنتهی بڵاوكرده‌وه، كه له كه‌سوكاری بارق-ه‌وه دهستخرابوو، به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانی بارق، ئه‌و وێنه‌یه زۆر خۆشه‌ویست بووه لای بارق و له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالدا لهگوندێك گرتویه‌تی، به‌ڵام دواتر ئاشكراكرا، ئه‌و منداڵه ناوی سیانی (ویسام پۆلیس یه‌ڵدا)یه و خه‌ڵكی گوندی هه‌رمۆته‌یه، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه. چیرۆكی وێنه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه‌یه كه ویسام ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه له‌كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، بارق بە هێلی کۆپتەرێک لە گوندی هەرمۆتە دابەزیووەو لەبهردهم ماڵی سه‌ربازێكی كوردی سوپای عێراق كه ناوی (دلێر شەمعون)بوه له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه دانیشتوه و وێنه‌كه‌ی گرتووه، به‌ڵام دایك وباوكی ئه‌و منداڵه ئه‌نفال نه‌كراون. به‌شێكی دیكه‌ی وێنه‌كان له‌كاتی تاوانی ئه‌نفالدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراقدا گیراون. بارق هێنده تینوو به‌خوێن بوو، توانی له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له‌ناو سوپای عێراقدا زۆر به‌رفراوان بكات و سه‌دام حسێن به‌ده‌ستی خۆی له‌پاش جه‌نگی كه‌نداو كوشتویه‌تی
Check Also
ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا.
گەرمیان حەسەن چیرۆکی سووتاندنی کتێب و کتێبخانەکان دیرۆکێکی زۆر لەمێژە. مرۆڤایەتی بڵێسەی یەکەم پرۆشەی سووتانی …