خانزادی میری سۆران
گۆڤاری خال
له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا چه‌ندان ئافره‌تی شاژن و قاره‌مان و نووسه‌ر و هۆزانڤان ده‌ركه‌وتوون و رۆڵێكی به‌رچاویان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیدا گێڕاوه، بۆ نموونه شاژنه نێفرتیتی هاوسه‌ری ئه‌خناتوون (ئاموون حوتپی چواره‌م 1353-1336پ.ز) فیرعه‌ونی میسری كۆن، میر خانزاد خان میری میرنشینی سۆران، حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، عادیله خانم، شازاده قه‌ده‌مخێر كچه كوردی شۆڕشگێڕی كوردانی لوڕ، مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان، سوره‌ییا به‌درخان نه‌وه‌ی به‌ردخان پادشای میری میرنشینی بۆتان له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی باكوری كوردستان، له‌یلا قاسم و چه‌ندان ئافره‌تی تری ناودار.
خانزاده خاتوونی سۆران كچی شاقوڵی به‌گ خوشكی میر سوله‌یمان به‌گی میری سۆران بوو، به‌پێی شه‌ره‌فنامه‌ی مام هه‌ژار خانزاد خان ده‌بێته كچی میر سوله‌یمان به‌گ.
خانزاد”ی میری سۆران یه‌كێكه له ژنه ناسراوه‌كانی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، وه‌لێ تا ئێستاش به‌روونی له‌سه‌ر ژیان و كاره‌كانی ئه‌م ژنه سه‌ركرده‌یه‌ی كورد لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه و نه‌نووسراوه. ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌چه‌ند نامیلكه و وتارێكدا باس له هه‌ندێك لایه‌نی ژیانی خانزاد كراوه و له كه‌لێنی چه‌ند په‌رتووكێكیشدا ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه، كه هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه و ئه‌و وتارانه‌ی له‌سه‌ر خانزاد نووسراون له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌رنابن. هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كیش له‌سه‌ر ژیانی خانزاد نمایشكراوه، جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ند به‌یت و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری كوردی ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه. ژیان و تێكۆشانی خانزاده خانی میری سۆران كه تا ئه‌مڕۆش قه‌ڵا و شوێنه‌واره‌كانی له كوردستان ماون، پێویستی به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان و زانستی هه‌یه. خانزاد كچی شاقولی به‌گی سوله‌یمان به‌گی میر سه‌یدی به‌گی سۆرانه. له ساڵه‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 16ی زایینی له‌دایكبووه و له كۆتایی هه‌مان سه‌ده و له ساڵی 1597 ماڵئاوایی له ژیان كردووه. دوای ئه‌وه‌ی میر سوله‌یمان به‌گی برای خانزاد له ساڵی 1590 به پیلانێكی سه‌رفه‌رماندار “له‌شكری” له ڕێگای به‌غدا له‌نێو بردراوه، خانزاده خاتوون بۆخۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میرنشنی سۆرانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و كاروباری میرنشینه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه. خانزاده خان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا تا كۆچی دوایی له ساڵی 1597دا چه‌ندین قه‌ڵا و خوێندگا و مزگه‌وت له‌سه‌ر فه‌رمان و بڕیاری ئه‌و دروستكراون، كه تا ئێستاش شوێنه‌واری به‌شێكیان ماون؛ دیارترینیان گه‌لی خانزاد، كۆنه دیوار و وێنه‌كه‌ی چیای هه‌ریر، قوڵغه سوپاییه‌كان له ناوچه‌ی هه‌ریر و قه‌ڵای خانزاده له‌نێوان پیرمام و شاری هه‌ولێردا. ژیان و به‌سه‌رهاتی خانزادی سۆران ئه‌فسانه نییه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی مێژووه، وه‌لێ گێڕاندنه‌وه‌ی دیرۆك به‌رامبه‌ر به‌و ژنه سه‌ركرده‌یه‌ی كورد تا ئه‌مڕۆ زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانیدا هێناوه. ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: “پاش ئه‌وه‌ی كه ‘له‌شكری’ ده‌توانێ میر سوله‌یمان له‌ناو ببات له‌گه‌ڵ سوپای سۆران به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێنه‌وه. چه‌ند كه‌سێك هه‌واڵی پیلان و كرده‌وه‌كه‌ی ‘له‌شكری’ دژ به میر سوله‌یمان به‌گ به خاتوو خانزاد ده‌گه‌یه‌نن! بۆیه ‘له‌شكری’ له ترسی میر خانزاد و خه‌ڵكی هه‌ریر ناگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ریر و له‌گه‌ڵ داروده‌سته تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی به‌ره‌و شنگاڵ سه‌رهه‌ڵده‌گرێ و ده‌ڕوا. وه‌لێ تامه‌زرۆی تۆڵه‌كردنه‌وه ئارامی له خاتوو خانزاد هه‌ڵگرتووه، بۆیه به‌هه‌رجۆرێك بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ‘له‌شكری’ بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ریر تاكو تۆڵه‌ی كوشتنی میر سوله‌یمان به‌گی برای لێ بكاته‌وه. وا ده‌رده‌كه‌وێ له‌و كاته‌دا خانزاد و سوپای سۆران توانای هێرشكردنیان نه‌بووه بۆسه‌ر ‘له‌شكری’ و ناوچه‌ی شنگال، بۆیه هه‌ر وه‌كو ده‌گوترێت؛ خانزاد بانگی مه‌لای هه‌ریر ده‌كات و نامه‌یه‌كی بۆ ‘له‌شكری’ پێ ده‌نووسێ و تێیدا ده‌ڵێت: [هه‌ریر و سوپای سۆران به‌بێ تۆ شپرزه‌یه و میرایه‌تی سۆران به من ناكرێ، خۆت شیاوی ئه‌و مه‌نزڵه‌ی … بۆیه داوات لێده‌كه‌م به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م نامه‌یه‌م به‌ره‌و هه‌ریر به‌ڕێبكه‌وه و خۆزگه‌ی رابردووشت جێبه‌جێده‌كه‌م، تا ئێستایش له‌تۆم شیاوتر نه‌دۆزیته‌وه ببێته هاوسه‌رم].” كاتێ نامه‌ی ناوبراو ده‌گاته ده‌ست ‘له‌شكری’، هه‌رچه‌نده داروده‌سته‌كه‌ی ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه ئه‌م نامه‌یه فێڵه، به‌ڵام وشه‌ی میرایه‌تی سۆران و بوونه هاوسه‌ر گیانی له‌شكری بزواندووه، بۆیه ده‌ستوبرد له‌گه‌ڵ سه‌د سوارچاكی خۆی به‌ره‌و هه‌ریر و ئه‌وینی خانزاد ده‌كه‌وێته ڕێ … كاتێك كه هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی ‘له‌شكری’ و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌گاته خانزاد، میر خانزاد ده‌ست ده‌كات به‌جێبه‌جێكردنی پیلانی تۆڵه‌كردنه‌وه. خانزاد به خۆی و سه‌د پیاوماقوڵ پێشوازی له ‘له‌شكری’ ده‌كات و هه‌ریه‌ك له‌و پیاوماقوڵانه جڵه‌وی سوارێك له‌و سوارانه‌ی ‘له‌شكری’ ده‌گرێ و به‌ره‌و ماڵی خۆیان ده‌به‌نه‌وه. خانزادیش جڵه‌وی وڵاخی له‌شكری ده‌گرێ و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی لێده‌كات و فه‌رمووی ماڵه‌وه‌ی لێده‌كات. له‌و كاته‌ی له‌شكری و خانزاد به‌جووته ده‌چنه دیوه‌خانه گه‌وره‌ی ههریرێ، خانزاد به‌دوای مه‌لادا ده‌نێرێ و به ده‌ستووری ئایینی ئیسلام خۆی لێ ماره ده‌كات و فه‌رمان ده‌دات ژووری تایبه‌تی بۆ له‌شكری بڕازێندرێته‌وه. له‌و كاته‌ی دیوه‌خانی گه‌وره چۆڵ ده‌بێ، له‌شكری ده‌ست بۆ خانزاد درێژ ده‌كات به مه‌به‌ستی چوونه ژووری تایبه‌تی خۆیان …، به‌ڵام خانزاد پێی ده‌ڵێت: “ئه‌وه خۆزگه‌م جێبه‌جێ كردی، به‌ڵام له‌به‌ر خه‌ڵكی هه‌ریر شووره‌ییه، چونكه هه‌روه‌كو خۆت ده‌زانی تا ئێستایش تازیهدارم، هه‌ر ئه‌مشه‌وه‌م ڕێگا بده، به‌یانی له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكانم ده‌چمه گه‌رماو و جلی ڕه‌شم فڕێ ده‌ده‌م، شه‌وی دادێ ده‌كه‌ینه جه‌ژن و ئاگری دڵت بكوژێنه‌وه…!” له‌گه‌ڵ سپێده هه‌روه‌كو باو بووه، خانزاد جلی سووری غه‌زه‌ب له‌به‌ر ده‌كا و به‌پێی پیلانه دارێژراوه‌كه ‘له‌شكری’ په‌لبه‌ست ده‌كرێ و له‌سه‌ر چۆك به‌رامبه‌ر كورسی خاتوو خانزاد چۆك ده‌دا و هه‌ریه‌ك له‌و سه‌د پیاوماقوڵانه سه‌ری میوانه‌كانیان له‌به‌رده‌م خانزاد داده‌نێن! به‌مه‌یان ‘له‌شكری’ تێده‌گا كه ئه‌مڕۆ بڕیاری ڕۆژی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه. له‌دوای دادگایی كردنێكی سه‌رپێیی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌ریر ‘له‌شكری’ ده‌گاته سزای تاوانه‌كه‌ی خۆی …! ئه‌مه كورته‌یه‌ك بوو له ژیان و باسی ئازایه‌تی خانزاد و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی مافی میر سوله‌یمان به‌گی برای، كه به پیلانی ‘له‌شكری’ له ڕێگای به‌غدا له‌نێو بردرابوو. بۆ نووسین و ئاماده‌كردنی ئه‌م كورته بابه‌ته، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تا ئێستا من دیومن و ده‌رباره‌ی خانزادی میری سۆران نووسراون بریتین له: • خانزاد و له‌شكری، محه‌ممه‌د تۆفیق وردی، به‌غدا، 1960، 31 لاپه‌ڕه. • ئایا… خانزادی سۆران مێردی كردووه؟!، ئه‌سعه‌د عه‌دۆ، گۆڤاری كاروان – ژماره: 76، حوزه‌یران 1989 ل55-60. • هه‌روه‌ها چه‌ند نووسه‌ری تریش له په‌رتووك و وتاره‌كانیاندا باسی خانزادیان كردووه یان ناوی خانزادیان بردووه له‌وانه: حوسێن حوزنی موكریانی، جه‌بار جه‌باری، عه‌لی سه‌یدۆ گۆرانی، رۆهات ئالاكۆم … . • شه‌وێك له ژیانی خانزاد (شانۆگه‌ری) له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌كانی 1980 له‌سه‌ر شانۆ و له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك نمایشكراوه.