ژەنەڕاڵ شەریف پاشا کوردێکی دەوڵەتخواز
نوسینی:فەرهاد پیرباڵ
ژه‌نه‌ڕال شه‌ریف پاشا (1865 ـ 1945): ڕیشه‌ی له سلیمانی، دڵی له دیاربه‌كر، عه‌قدی زه‌واجه‌كه‌ی له قاهیره، ده‌ستێكی له ئه‌سته‌مبۆڵ و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی له ستۆكهۆلم، قاچێكی له پاریس و قاچه‌كه‌ی دیكه‌ی له پایته‌ختی به‌ریتانیا، پێكی شهڕابهكانی له مۆنتی كاڕلۆ، زوو زوو هاتوچۆی (ڕۆما) یشی ده‌كرد بۆ لای مۆسۆلینی… (92) ساڵی پڕ له خه‌باتی دیپلۆماسی و سیاسی له‌نێوان پاایتهختهكانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ژیا له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا، كه‌چی هیچی به هیچ نه‌كرد و گۆڕه‌كه‌یشی، ئیستا ده‌ڵین له قاهیره‌یه، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س نازانێ له كام گه‌ڕه‌ك و له كام گۆڕستاندا!
وازهێنان له ئایدیۆلۆژییه‌تی عوسمانیزم له (1909) به‌ملاوه لای ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا، وای كرد كه ئه‌و توخمانه‌ی ناسیونالیزمی كورد پێكده‌هێنن، هێدی هێدی دروست ببن. چونكه ناوبراو یه‌كه‌م سیاسه‌تمه‌داری كورد بوو له مێژوودا كه داخوازیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بكات له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تیدا و بییەوێ له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی جودا ببێته‌وه: به پێچه‌وانه‌ی بزاڤی شێخ مه‌حموود و شێخه‌كانی دیكه كه زۆربه‌یان سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ته‌ریقه‌ت بوون.
سه‌عید پاشای باوكی شه‌ریف پاشای (خه‌ندان) والیی جه‌زائیر، ئینجا له (1886) باڵوێزی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له پاریس، له كۆتاییشدا بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری وه‌زیر له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، ئینجا سه‌رۆك شوورای ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كه تا مردنی له‌م پایه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا له 1871 ـ 1875 له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموود پێكه‌وه فێری خوێندن بوونه: عوسمانی و عه‌ره‌بی و فارسی فێر بووه. ئینجا له 1876 ـ 1884 له ئه‌سته‌مبۆڵ خوێندوویه‌تی و فێری زمانی ئێتاڵی و فه‌ره‌نسی و یۆنانی و ئێنگلێزی بووه. له 1884 یه‌كه‌مین پایه ئیدارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌رده‌گرێت به ڕوتبه‌ی (فه‌ریق). له 1885 ـ1889 له پاریس، له كۆلێژی عه‌سكه‌ری سانت ـ سیر Saint ـ Cyre ده‌خوێنێت هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا پایه‌ی ژهنهڕاڵیی پێ ده‌به‌خشن.
له سه‌ره‌تای 1890 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌سته‌مبۆڵ و ده‌كرێته یاوه‌ری پاشا. له ناوه‌ڕاستی 1890 ئه‌مینه خانمی كچی عه‌باسی حیلمی كوڕی محه‌مه‌د عه‌لی پاشای والیی میسر ده‌خوازێت، كه خدێویی میسر بووه .
ئه‌مینه خانم كه ده‌كاته كچی مامی مه‌لیك فارووق، له 1919 بووه‌ته سه‌رۆكی (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالیی ژنانی كورد) له ئه‌سته‌مبۆڵ.
شه‌ریف پاشا سێ كچی له ئه‌مینه خانم هه‌بووه: زه‌ینه‌ب، شه‌رفه، سزا. شه‌ریف پاشا له 4/3/1898 ده‌نێردرێته ستۆكهۆڵم، له‌وێ ده‌بێته ئامباسادۆری باڵوێزخانه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سوێد، ئۆسكاری دووه‌م (1892 ـ 1899) په‌یدا ده‌كات. له پایزی 1899، له كاتی مانۆڕێكی سه‌ربازیدا له مه‌ڵبه‌ندی سكۆنه له سوێد، له‌گه‌ڵ ئۆسكار پاشا به جووته ده‌چنه ڕاو و شكار. له 12/9/1899 له سوێد خه‌ڵاتی نیشانه‌ی شمشێری پێ ده‌به‌خشرێت.
ئینجا له 5/ 8/ 1908 میداڵی (ئه‌ستێره‌ی باكوور) له پاشای سوێد وه‌رده‌گرێت. له (1900) یه‌كه‌م نیشانه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاریی شه‌ریف پاشا دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌رده‌كه‌وێ.
شه‌ریف پاشا له كاتێكدا بالوێزی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه له سوێد، له ژێره‌وه‌دا په‌یوه‌ندی به (حزبی ئیتحاد و ته‌رقی)یه‌وه ده‌به‌ستێت. له 1903 ـ 1904 پێوه‌ندیی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی به ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا كز ده‌بێته‌وه، چونكه سوڵتان گومانی به‌رامبه‌ر په‌یدا ده‌كات . بۆیه فه‌رمانی ده‌ركرد، كه نابێت شه‌ریف پاشا بگه‌ڕێته‌وه ئه‌سته‌مبۆڵ و پێویسته هه‌ر له سوێد بمێنێته‌وه.
له سێپته‌مبه‌ری 1908 كاتێ (حزبی ئیتحاد و ته‌ره‌قی) جڵه‌وی حوكم ده‌گرنه ده‌ست، هه‌لێك بۆ شه‌ریف پاشا ده‌ڕه‌خسێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌سته‌مبۆڵ. له 25/9/1908 له ئه‌سته‌مبۆڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مین عالی به‌درخان و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزێنی و زولكهفهل پاشا كۆمه‌ڵه‌ی (كورد ته‌عالی و ته‌ره‌قی جه‌معیه‌تی) داده‌مزرێنن. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه (500) ئه‌ندام زیاتری هه‌بووه. ڕۆژنامهیهكیشیان بڵاو كردۆته‌وه به ناوی (كورد تعاون و ترقی) كه (پێره‌مێرد) سه‌رنووسه‌ری بووه. له‌وێ یێوهندیی شه‌ریف پاشا له‌گه‌ڵ ڕۆناكبیره كورده‌كان په‌ره ده‌ستێنی. هه‌ر بۆیه دره‌نگتر ده‌یكه‌نه نوێنه‌ری خۆیان له پاریس. له دیسمبه‌ری 1908 حكوومه‌تی ئیتحادیهكان، ڕێكخراوه كوردییه‌كه‌ی (كورد تعاون ترقی) داده‌خات، دكتاتۆریهكی سه‌ختیش دهچهسپێنێته سه‌ر ئازادی و مافه‌كانی گه‌لی كورد.
شه‌ریف پاشا، كه تا ئه‌و ساڵه‌ش خۆی به لایه‌نگرێكی ئیتحادیهكان ده‌زانی، سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵوێسته شۆڤینیییه ده‌رهه‌ق به كورد، لێیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه.
له مانگی جانیوه‌ری 1909 پێوه‌ندیی نێوان شه‌ریف پاشا و سه‌ركردایه‌تیی حكوومه‌تی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی به‌ته‌واوی تێك ده‌چێ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیتیحادییه‌كان ڕازی نابن كورد به ئۆتۆنۆمی بگات و شه‌ریف پاشاش ببێته باڵوێزی ده‌وڵه‌تی توركیا له پاریس. بۆیه له مانگی 2/ 9/ 1909 شه‌ریف پاشا ده‌چێته پاریس، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو كچه‌كه‌ی خۆی.
له‌وێ حزبی ڕادیكاڵی عوسمانی دژ به حكوومه‌تی ئیتحادیه‌كانی توركیا له شاری پاریس داده‌مه‌زرێنێ. له 15/10/1909 گۆڤاری (مه‌شرووتیه‌ت) كه ئۆرگانی حزبه‌كه‌یه‌تی، له پاریس بڵاو ده‌كاته‌وه. تا مانگی شوباتی (1914) به‌رده‌وام ده‌بێت و ( 55) ژماره‌ی به فه‌ڕه‌نسی لێ بڵاو ده‌كاته‌وه. دیدیكی ڕادیكاڵی و لیبرالی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووریی عوسمانیی ڕادیكاڵدا. له 1910 ـ 1914 پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی، له پاریسه‌وه، هه‌بووه له‌گه‌ڵ (جه‌معیه‌ت) و (كڵۆب) و (شه‌خسیه‌ت) و ڕێكخراوه نهێنییه‌كانی كوردستان. (مه‌سه‌له‌ی كورد) له ڕێگای ئه‌م گۆڤاره‌وه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی دیبلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تی له 1912. له‌لایه‌ن توركه ئیتحادیهكانهوه تاوانبار ده‌كرێت به‌وه‌ی گوایه سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌حمود شه‌وكه‌ت پاشای (الصدر الاعظم) ی كوشتووه، له ئه‌سته‌مبۆڵ (غیابیا) حوكمی سێداره‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌ن. ئینجا له 1913 ئیتحادیهكان ( كه‌مال) ناوێك ده‌نێرن بۆ پاریس بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ریف پاشا بكوژێت. پیلانه‌كه سه‌ر ناگرێ. له 1913 ژه‌نه‌ڕال پاشا له ژماره‌ی (47)ی گۆڤاره‌كه‌ی خۆێدا، نامه‌یه‌كی پێرۆزبایی به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی (جه‌معیه‌تی هیوای ته‌ڵه‌به‌ی كوردان) بڵاو ده‌كاته‌وه و داوا له گه‌لی كورد ده‌كات، خه‌بات پته‌وتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی (له ده‌ست ئه‌و به‌ڵایه‌ی وڵاته‌كه‌مان ڕزگارمان بێت كه ناوی ئیتحاد و ته‌ره‌قییه). له هه‌مان وتاردا پیرۆزبایی له ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه‌یان (رۆژی كورد) ده‌كات. له سه‌ره‌تای 1914 شه‌ریف پاشا له حكوومه‌تی ئینگلیزه‌كان نزیك ده‌كه‌وێته‌وه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا. له‌گه‌ڵ بیرس كۆكس، بالوێزی به‌ریتانیا له پاریس، كۆ ده‌بێته‌وه. ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات بۆ هاوكاریكردنیكی حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌باره‌ی نهخشهدانانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كوردستان: (كورد لایه‌نگیری ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كان ده‌بێت له جه‌نگدا، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیش به‌ڵێن بده‌ن، كه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن). له ناوه‌راستی 1914 حزبه ڕادیكاڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێ. كاتێ جه‌نگیش ده‌ست پێ ده‌كات و حكوومه‌تی توركیا ده‌چێته پاڵ ئه‌ڵمانیا: ژه‌نه‌راڵ دژی ئه‌م كاره ده‌نگ هه‌ڵده‌برێت و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كان دژ به توركیا و ئه‌ڵمانیا ده‌وه‌ستێت. سه‌ره‌تای 1918 ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا ده‌كه‌وێته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كوردناسه‌كان له‌باره‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر و په‌یداكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ی مێژووی كورد، سه‌ره‌تا گۆڕانێك له بیركردنه‌وه‌ی سیاسییانه‌ی شه‌ریف پاشادا ڕوو ده‌دا، له پان عوسمانیزمهوه به‌ره‌و ناسیونالیزمی كورد. پێوه‌ندی ده‌به‌ستێت به سه‌ركرده چه‌كداره‌كانی كوردستان: سمكۆی شكاك، شێخ مه‌حمودی نه‌مر. سه‌ید ته‌های نه‌هری.. ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی. سه‌ره‌تای 1919 (ویلسن)ی سه‌ركۆماری ئه‌مه‌ریكا، چوارده به‌نده‌كه‌ی خۆی بڵاو كردبۆوه، كه به‌پێی ئه‌م ده‌ستوور و به‌ڵگه‌یه ــ هه‌موو قه‌ومێك مافی داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی پێ درابوو.
له 1/3/1919، ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشا، له پاریس، له شه‌قامی مێسین له خانووی ژماره ( 22)، خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی، كه چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری ده‌كات.
- شێخ عه‌بدولقادری كوڕی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری له‌گه‌ڵ ئه‌مین عالی به‌درخان، به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالیی كوردستان) له ئه‌سته‌مبۆڵ، له ڕێگای كۆمیساریای ئەمەریکی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسییه‌وه له ئه‌سته‌مبۆڵ، ڕاده‌گه‌یه‌نن، كه شه‌ریف پاشا بۆی هه‌یه له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا ببێته نوێنه‌ری داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد. له هه‌مان كاتدا، له كوردستانی عێراقدا، شێخ مه‌حمود مه‌زبه‌ته‌یه‌كی به ئه‌هالی و عه‌شایه‌ری كورد مۆر كرد، كه به‌پێی ئه‌مه شه‌ریف پاشای كوردی دانیشتووی پاریس، كرا به نوێنه‌ری كورده‌كان له (كۆنفرانسی ئاشتی له پاریس) بۆ داواكردنی حقووقی قه‌ومیی كورد.
22/3/1919:پێشكه‌شكردنی (یاداشتنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد) به فه‌ڕه‌نسی، ئه‌و یاداشتنامه ناوداره‌ی، كه تێیدا ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا بۆ یه‌كه‌مین جار داخوازیی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات بۆ كورد له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ئاشتی، كه له پاریس به‌سترا له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌م یاداشته نه‌خشه‌یه‌كی كوردستانی گه‌وره‌یشی له‌گه‌ڵدا بوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته گرنگ و سیاسییه مه‌زنه‌ی شه‌ریف پاشا، له ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردی و عه‌ره‌بی و ئه‌رمه‌نی و فارسی و توركی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسییه‌كاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه. سه‌رۆكی ئەمەریکا (وڵسۆن)، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا (لوید جۆرج)، پێكڕا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا (كلیمه نصۆ) له‌م یاداشتنامه‌یه به وردی ده‌كۆڵنه‌وه.
ــ سه‌باره‌ت به ڕكه‌به‌رایه‌تیی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌ریف پاشا له‌سه‌ر دیاریكردنی سنووری كوردستان؛ له 20/12/1919: شه‌ریف پاشا ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ نۆبار پاشای ئه‌رمه‌نییه‌كان مۆر ده‌كات و به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌ست له چه‌ند شارێكی كوردی هه‌ڵده‌گرێت بۆ نۆبار پاشای ئه‌رمه‌نی.
29/7/1919 و 9/10/1919: ژه‌نه‌راڵ دوو نامه ده‌نێرێت بۆ ڕۆبه‌رت فانسیتارتی سكرتێری یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له پاریس، بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته به‌رده‌م بلفۆڕی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا. له‌م دوو نامه‌یه‌دا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه كورد ئه‌ویان به (سه‌رۆك ده‌وڵه‌تی كورد) هه‌ڵبژاردووه. له 1/3/1920 یاداشتنامه‌یه‌كی دیكه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆنفرانسه‌كه ده‌كا له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌یه‌كی نویێ كوردستان.
23/3/1920: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا نامه‌یه‌ك بۆ مه‌ندووبی سامی له به‌غدا ده‌نووسێت، تێیدا ڕوون ده‌كاته‌وه كه (حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاماده‌یه ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دروست بكات به سه‌رۆكایه‌تیی شه‌ریف پاشا، به‌ڵام ئایا ئێوه‌ی حكوومه‌ت كه‌سی دیكه‌ی شایسته ده‌بینن، كه ببێته سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه؟).
25/3/1920: وه‌ڵامی مه‌ندووبی سامی له به‌غداوه: (هیچ كوردێك نییه، كه بتوانێ به‌ناوی هه‌موو كوردستانه‌وه قسه بكات)؛ (كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ستی عه‌شایه‌رییان هه‌یه، نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی).
- په‌یدابوونی جیاوازی و ئایدیۆلۆژیای دژ به‌یه‌كتر له‌ناو كورداندا. بۆ نموونه، شێخ عه‌بدولقادری شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری ده‌ستی كرده برووسكه ناردن بۆ كۆنگره‌ی ئاشتی له پاریس، داوای ئۆتۆنۆمیی كرد له‌جیاتی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌ی شه‌ریف پاشا. ئنجا شێخ مه‌حمودیش دژی بڕیتانیا به‌رگریی له توركیای عوسمانی ده‌كرد. هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ڕێگاچاره‌ی دژ به‌یه‌كیان هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.
10/8/1920: ئیمزاكردنی په‌یمانی سیڤه‌ر له‌نێوان توركیا و ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كاندا، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی داخوازییه‌كانی ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشا هه‌ڵچنرابوو: به‌ندی ( 62 و 63 و 64)ی په‌یماننامه‌كه‌ی، بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌رخان كردبوو. توركیاش بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردییه ڕه‌زامه‌ندیی خۆی پیشان دابوو.
23/7/1923: له كۆنفرانسی ( لۆزان)دا، ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كان دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت، كه كورد نایانه‌وێ له توركیا جودا ببنه‌وه و توركیاش به‌ڵێن ده‌دات، كه مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده‌كان وه‌دی بهێنێت؛ له په‌یماننامه‌ی (لۆزان)دا به‌نده‌كانی (62 و 63 و 64)ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ریان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و خه‌ونه جوانه‌كه‌ی شه‌ریف پاشایان زینده‌به‌چاڵ كرد. شه‌ریف پاشا وه‌سیه‌ت ده‌كات، كه دوای مردنی، لاشه‌كه‌ی بسووتێنن و خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی فڕێ بده‌نه ده‌ریاوه…