پڕنهێنیترین پێنج شوێن لەسەر زەوی
هه‌ندێك شوێن له‌سه‌ر گۆى زه‌وى هه‌ن زۆر نهێنين، به‌جۆرێك رێگه به مرۆڤى ئاسايى نادرێت بچێت سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه بكات، روونتره بڵێن ئه‌و شوێنانه تايبه‌تن به چه‌ند كه‌سانێك و مرۆڤى ئاسايى بۆى نييه نزيكيان بكه‌وێته‌وه، هه‌روه‌كوو له‌خواره‌وه ئاماژه دانه به‌دانه‌يان كراوه:
1-به‌نديخانه‌ى (ئاى دى ئێكس فۆلێرنس) له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا: نووسينگه‌ى فيدراڵى به‌نديخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌م به‌نديخانه‌يه‌ى زۆر تايبه‌ت دروست كردووه، به‌هيچ جۆرێك نه‌ك ته‌نيا سه‌ردانكردن به‌ڵكو رێگه نادرێت قسه و لێدوانيشى له‌باره‌يه‌وه بدرێت.
دياره ئه‌م به‌نديخانه‌يه تايبه‌ت كراوه بۆ خراپترين جۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تاوانى قێزه‌ونيان ئه‌نجامداوه، ياخود تێوه‌گڵاون به مه‌سه‌له‌ى تيرۆر وه‌كو رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر و ته‌قاندنه‌وه‌ى ياريگاى ئۆڵپه‌مپى و …هتد
ئه‌م جۆره به‌نديخانه‌يه به‌وه جياده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌نديخانه‌كانى ديكه كه له‌ناويدا چه‌ند ژوورێكى بچووك بچووكى له‌خۆ گرتووه، له هه‌ر ژورێكدا شوێنكى خه‌وتنى بۆ ته‌رخانكراوه و په‌نجه‌ره‌يه‌كى بچووك له‌سه‌رى سه‌ره‌وه هه‌يه، به‌واتاى به‌نديخانه‌كه پێكهاتووه له چه‌ند ژوورێكى تاكه‌كه‌سى گه‌وره، له‌ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا 7 زيندانى خۆيان كوشتووه و تا ئێستا هيچ كه‌س نه‌يتوانيوه له‌و زيندانييه رابكات.
2-ژوورى خه‌وتنى شاژنه ئيليزابێتى دووه‌م له كۆشكى باكينهام: ئه‌ميش يه‌كێكه له‌و شوێنه نهێنيانه‌ى كه رێگه به‌هيچ كه‌س نادرێت بچێته ئه‌و ژووره، دياره ئه‌م ژووره‌ش يه‌ك ده‌رگاى هه‌يه بۆ چوونه ناوه‌وه‌ى و هيچ كه‌س پێى نازانێت ته‌نها چه‌ند كه‌سانێكى دياريكراو نه‌بيت، ته‌نانه‌ت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له ناو كۆشكه‌كه‌شن بۆيان نييه ده‌رباره‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و ژوره‌و پێكهاته‌ى ئه‌و جۆره و كه‌لوپه‌له‌كانى ناوه‌وه‌ى بدوێن.
3-ئه‌رشيفى فاتيكان: له شارى فاتيكانه، كه سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى و گرنگى تايبه‌ت به كتێبى ئاسمانى ئينجلى له‌خۆ گرتووه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه و كتێبى جۆراو جۆرى ديكه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه نامه‌ى واى تێدايه كه زياتر له 52 ميل درێژيه‌كه‌يه‌تى به‌شێوه‌ى لولدراو دايانناوه.
له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مى زايينيدا له‌سه‌ر فه‌رمانى پاپا بۆلى پێنجه‌م ئه‌م شوێنه دروست كرا و دواتر ناوى ئه‌رشيفى نهێنيان لێنا و تا سه‌ده‌ى 19ى زايينى به‌داخراوى هێشتيانه‌وه، دواتر له‌رێگه‌ى پاپاى ليۆى سێزده‌هه‌مدا كرايه‌وه، به‌ڵام جارێكى ديكه دايان خسته‌وه و رێگه به‌هيچ كه‌سيك ناده‌ن بچێته ژووره‌وه، ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سێكى دياريكراو نه‌بيت ئه‌وانيش له‌حاڵه‌تى زۆر تايبه‌ت و پێويستدا نه‌بێت.
4-دورگه‌ى سينتينل: ئه‌و دوورگه‌يه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌رياى هيندى و باشوورى وڵاتى ميانمار، ئه‌گه‌رچى دارستانێكى چڕه به‌ڵام چه‌ند گوندێكى بچووك بچووكى له‌خۆ گرتووه، كه جۆره خه‌ڵكانێك تێدا ده‌ژين، رێگه به‌هيچ جۆره كه‌سێك ناده‌ن له‌وانه‌وه نزيك بكه‌وێته‌وه، به‌پێى سه‌رچاوه مێژووييه‌كان، ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌ى كه له‌و دورگه‌يه‌دا هيچ شارستانييه‌تييه‌كى پێشكه‌وتووى مرۆڤايه‌تييان پێنه‌گه‌يشتووه و تا ئێستاش له سه‌ر ئه‌م ژيانه وه‌حشيگه‌راييه‌ى خۆيان به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ك (ماركۆ پۆڵۆ 1254- 1324 ز) گه‌شتيارى ئيتاڵى له‌ساته‌وه‌ختى گه‌شته‌كه‌يدا بۆ ئه‌و دورگه‌يه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكى ئه‌و دورگه‌يه هه‌ر جۆره مرۆڤێكى غه‌ريبه لێان نزيك بكه‌وێته‌وه، راسته‌وخۆ ده‌يگرن و پارچه پارچه‌ى ده‌كه‌ن و ده‌يخۆن.
5-شارى فاروشا: ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى وڵاتى قوبرس، به‌ناوچه‌يه‌كى زۆر سه‌رنجڕاكێش و گه‌شتيارى به‌ناوبانگه، له سه‌ده‌ى رابردوو زياتر له 40 هه‌زار كه‌س دانيشتوانه‌كه‌ى بوو، به‌ڵام له‌ساڵى 1974 توركيا هێرشى كرده سه‌ر ئه‌و شاره‌و داگيركرد، به‌وهۆيه‌وه دانيشتوانى ئه‌و ناوچه‌يه شاره‌كه‌يان به‌جێهێشتوو كۆچيانكرد، تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت، هيچ كه‌سێك بۆى نييه له‌و شاره نزيك بێته‌وه و هه‌ر به چۆڵى ماوه‌ته‌وه، به‌جۆريك ته‌نها چه‌ند سه‌ربازێكى توركيا و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌رى فه‌رمى له رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له‌و شاره‌دا ماون.