طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو
پێشەكی
بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن لەزۆربەی كارەكانی پیاوان بەشداری دەكەن لەڕێكخست و بەرێوبردنی كۆمەڵگا ژنانی قاجاریش بەشێكی گرنگی مێژووی ئەو سەردەمەن لەسەرەتاكانی دەسەڵاتی قاجارەكاندا دۆخی ژنان نالەبارودژوار بووە بەڵام دواتر دوای كرانەوەی كۆمەڵگای قاجاری پلەبە پلە بارودۆخیان ڕووی لەباشی كردووە .
لەبەرئەوەی كۆمەڵێك وێنەی ژنانی سەردەمی قاجارەكان بلاوكراونەتەوە بوونە جێگەی تێرامان وبایەخی ئێمەوكۆمەڵێك پرسیاری لا دروست كردین ،ئایا بەڕاستی ژنانی قاجاربەوشێوەیە قەڵەوشوارب داربوون ؟پێوەرەكانی جوانی لای قاجارەكان چی بووە ؟ كۆمەڵێك پرسیاری تر بوونە هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم بابەتەكەتوێژینەوەی لەسەر بكەین .
كەمی كات ڕەنگە گەورەترین گرفت بووبێت كەنەمنتوانیبێت بەشێوەیەكی باشتر توێژینەوەكە بەئەنجام بدەم بۆ ئەم توێژینەوەیە بەزؤری پشتمان بە توێژینەوە ئەكادیمیەكان وەرگرتووە كە بەزمانی فارسی نوسراون لەم بوارەدا وەهەروەها سودمان لەكتێبی كورد وفارسیش بینیوە بەتایبەتی كتێبی — بشری دلریش : زن در دورە قاجار .
ئەم توێژینەوەی ئێمە پێكهاتوە لەدووبەشی سەرەكی و شەش باس لەباسی یەكەم باس بە گؤرانی تێڕانینی كۆمەڵكەی قاجاری دەكەین لەژێركاریگەری كۆمەڵكەی ئەوروپی باسی دووەم باسی هاوسەرگیری كچان وكرانی قاجاریمان كردووە پاشان لەباسی سێیەم باسی پۆشاك وجۆرەكانی پۆشاكی ئافرەتانی قاجاركردوە
بەشی دووەم تایبەتەبەژیانی كۆمەڵایەتی وئابووری ژنانی قاجار لەیاسی یەكەم بارودۆخی ئابووریمان باس كردووە باسی دووەم تایبەتە بەڵایەنی كۆمەلایەتی ژنانی قاجار باسی سێیەم تایبەتمان كلادووە بەژنانی ژنانی حەرەمسەراكان
بەشی یەكەم : گۆرانی تێڕوانینی قاجاریەكان بۆ ئافرەتان
باسی یەكەم : كاریگەری ئەوروپیەكان .
یەکێک لە بنەماکانی مۆدێرنەی ئەورووپی بیرکردنەوەیە لە سێکس وە گرێدانی بەژن و پیاوە، بەم پێیە بە کاریگەری فەرهەنگی ئەورووپی لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم دا بە تایبەتی دوای سەفەرێکی ناسرەدین شا بۆ ئەورووپا هۆمۆسێکسواڵەتی وەک نیشانی دواکەوتی دادەنرا ، بەڵام ئێمە نازانین ئەم جۆرە دیاردانە تەنها لەنێو حەرامسەراکان باوبووە یاخود لە نێو کۆمەڵگەیە قاچاریدا بوونی هەبووە بەڵام ئەوەی گرنگە لەدوای ئاشنابوون بە مۆدێرنەی ئەوروپی ئیدی مەیلی پیاو بۆ ژن بەنیشانەی مۆدێرنە لە قەڵەم دەدرا چەمکی جوانی لە سەرەتای سەردەمی قاجاریدا خاڵی بووه لە جیاوازی ڕەگەزی بەمانایەكی تر ژن و پیاو بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لە یەک چوو وێنا دەکرا ، هەندێک جار تەنها جیاوازی نێوان ژن و پیاو شێوازی پۆشینی سەرپۆشەکەی بووە (ابادی، 2005)
هەڵبەت جوانی یاخود تێگەیشتن لە چەمکی جوانی کارێکی ئاڵۆز و زەحمەتە زۆر جار مرۆڤ دەخاتە بیری ئەوەی کە تێگەیشتن لە چەمکی جوانی لە سەروو تێگەیشتنەکانەوەیە بەقەد چەمکی ژیان و مردن فام دەکرێ ئەوەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە مرۆڤ توانای دەرکردنی زەهنیەت و بینینی مرۆڤی تری نییە و ناتوانێ بەتەواوی لە نیگای ئەوی ترەوە شتێک ببینێ ، ئەوەی کە مرۆڤ ئەوپەڕی جوانی لە شتێکدا دەبینێت لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێکی تر هەمان شت بە نامەعقوول و ناشیرین دەبینن و وەسفی دەکەن کەواتە جوانی پەیوەندی بە بیری و هۆشی کەسەکانەوەیە نەک گرێ دابێ بە شتەکەوە، ئەوەتا لەسەردەمی سەفەویەكان و قاجارەكان بۆهەندێك لەڕەگەزی نێر ی نێو دەربار كراون وەكو (لێو شرین و جوان ونازادار )
هەمان وەسفن کە بۆ ژنانی ئێستا دەکرێ بەڵام لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا لە ڕوانگەی سێکسییەوە گۆڕانکارییەکی قوڵ ڕووی داو پلەپلە وەسفی جوانی پیاو و عەشقی پیاو بۆ پیاو ئاوا بوو ئیدی لێرەوە وردە وردە وێناکردنی ژنان و سیمای دەموچاو و جەستەیان جیا کرایەوە ژن وەکوڕەگەزی بەرامبەر دەبینرا
باسی دووەم : هاوسەرگیری
لە کۆمەڵگەی قاجاریدا مەودایەکی زۆر لە نێوان تەمەنی منداڵی و شوکردنی کچان نەبووە بە زۆری لە سێزدە ساڵی هاوسەرگیرییان ئەنجام دەدا ، هەندێک لەسەرچاوەکان دەڵێن لە نێوان حەوت بۆ سێزدە ساڵی هاوسەرگیرییان ئەنجام داوە بە مەبەستی بە دەستهێنانی سەربەخۆیی ، نەریتی کۆمەڵگەی قاجاری ڕێگەی بۆ ئەم کارە خۆش دەکرد بۆیە دەیانگوت خۆشبەخترین کچ ئەوانەن کە لە ماڵی مێردەکانیان پێ دەگەن واتا(باڵق) دەبن کەواتە کچان لە کۆمەڵگەی قاجاریدا پێش پێگەیشتنیان دەدران بەمێرد باوەڕیان وا بوو ئەم پرۆسەیە لە ڕاڕای دوو دڵی دەروونی دووریان دەخاتەوە ڕەواجترین وباوترین جۆری هاوسەرگیری هەمیشەیی بووە (ابادی، 2005) كەسوكاری كوڕان دەچوونە داوای كچان دوای ئەوەی باوکی کچ ڕازی دەبوو ئیدی زەماوەند دەکرا
ژنان لەو سەردەمەدا هەقی هەڵبژاردنی مێردیان نەبووە وە حەقی تەڵاقیشیان نەبووەکەواتە چارەنووسی ژنان بە دەستی مێردەکانیان بووە.
جۆرێکی تر لە هاوسەرگیری لەو سەردەمەیەدا باو بووە جۆری هاوسەرگیری سیخە بووە کە هەردوو لا بەڵا نامەیان پڕ کردۆتە کە بەو ماوەیە پێکەوە دەبوون لە یەک سەعات تا نەوەد و نۆ ساڵ ڕێگەی پێدراو بوو هەر کات مناڵ پەیدا بووایە لەم ڕێککەوتنەدا ئەوا پەروەردەکردنی دەدرا بە باوکەکەو هەروەهاژنانیش دوای جیابوونەوەیان تا ماوەیەک نەیاندەتوانی مێرد بکەنەوە. (شریف، 1399)
بە شێوەیەکی گشتی پیاو لە کاتی سەفەر یاخود جەنگەکاندا کە دەچووم بۆ ویلایەتت دوورەکان ژنەکانیان لەگەڵ خۆیان نەدەبرد ، سیغەیان دەکرد لە مشهد بەهۆی بوونی زیارەتكەران ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە بەربڵاو بووە واتا بازاڕی گەرم بووە هەروەها جگە لەم دووجۆرەی هاوسەرگیریە کچانی کەنیزێکیش هەبوو کە لە جەنگەکاندا دەستگیردەكران ئەوەتا لە سەردەمی ئاغا محمدخانی قاجار لە قەفقازدا (15) هەزار کچ و ژنیان هێنابوو لەگەڵ خۆیان لە بازاڕەکانی ئێران دەیانفرۆشتن وە لەناو کۆمەڵگەی قاجاری كچان لە سیانزە بۆچواردە ساڵی مێردیان نەکردایە ئەوا بەعەیبەیەکی گەورە ئەژمار دەکرا بۆ خودی خۆی و خاوادەکەی (قاسم، 1399)لەبەر ئەوەی کەم جار هەبووە کچان تا پانزدە ساڵی شووی نەكردبێ وە نزمی تێکڕای تەمەن لە کۆمەڵگەی قاجاریدا ڕۆڵی هەبووە لە ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری پێشوەختە لەناو ژناندا چونکە بەهۆی نەخۆشییەوە تێکڕای تەمەن کەم بووە لە کۆمەڵگەی قاجاریدا
باسی سێیەم : پۆشاكی ژنانی قاجار
جیاوازی هەبووە لە نێوان پۆشاکی ژنانی چینی باڵا و ناوەڕاست و هەژارەکان وە هەروەها پۆشاکی ماڵەوە و دەرەوە جیاواز بووە ژنانی لادێ و شاریش جیاوازیان هەبووە وە لەسەردەمە جیاوازەکانی قاجاری دا گۆڕانکاری بە سەر جلوبەرگەکاندا هاتووە جیاوازی هەبووە لە نێوان پۆشاكی ژنان و پیاوان بۆ نموونە (ئولی)ڕۆژهەڵاتناس بەم شێوە باسی پۆشاکی ئافرەتان دەکات دەڵێ جلوبەرگی ژنان جیاواز بووە لە پیاوان ، شەڕواڵی ژنان فراوان تر بووە تا خوار پێیەکان بووە ،کراسی ئاوریشم وسووفیان لەبەر کردووە بەڵام لە دەرەوە جیاواز بووە.
لە دەورانی فەتح عەلی شادا کراسی ژنان کورت بوە وەکو پیاوان ، بە دوگمەی ئاڵتوونی تا گرتن بەیەکەوە بەسترابوو وە جۆرێک پۆشاك هەبووە پێیان دەوت چاپیگن کە بێ یەخە بوو لەژێر کەمەرەكەی سێ دوگمەی هەبوو بە یەکەوە دوورابوو ڕووی چەپی بەسەر ڕاستە درابوو .لە سەرەتاوە ژنانی قاچار پۆشاکی درێژ و فراوانیان لە بەردەکرد بەڵام دواتر وردە وردە کورت بوونەوە بە تایبەتی دوای سەردەمی ناسرەدین شا (علوم، 1398) کاتێک ناسرەدین شا سەفەری بۆ ئەورووپا کرد لە ساڵی(1873) دوای ئەوەی چاوی کەوت بە گرووپێکی سەمای (بالی)ە عاشقیانبووە و بوونەتە جێگەی سەرنجی ناسرەدین شا دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و فەرمانی دەرکردووە کە دەبێ ژنەكان لە حەرەمسەرا هاو شێوەی ئەوان جلوبەرگ بپۆشن واتا تەنوورەیەکی کورت و جۆرابێکی درێژ و پێڵاوێکی بێ پاژنە هەروەها سەرپۆشێک لەئاوریشم دروست کراو بەسەری خۆیان دا دەدا و کە نیوەی یاخود تەواوی پرچیان دادەپۆشی بە هاوکاری دەزوویەک لەژێر قوڕگی خۆیان گیریان (طلايى، 1398)
دەکرد وەکوو لە سەرەتاوە ئاماژەمان پێکرد ژنان لە دەرەوەو لە ماڵەوە پۆشاکی جیاوازیان پۆشیوە هەروەها نەتەوە و ڕەگەزە جیاوازەکانی ئێرانیش هەندێک جیاوازیان کردووە لە پۆشینی پۆشاک
بۆ نموونە ژنانی ئەرمەنی لە کاتی دەرچوونیان لە ماڵەوە عەبایەکی ڕەنگ سپیان بەکاردەهێنرا کە تا خواری پێیەکانیان دەهات بەڵام ژنانی ئێرانی بە شێوەیەکی گشتی لە کاتی دەرچوونیان بۆ دەرەوە عابایەکیان بەکار دەهێنا بە زۆری لە ڕەنگی ڕەش و نیلی بوو بێ گومان ئەمەش لەژێر کاریگەری شەریعەتی ئیسلامی و پیاوانی ئایینی دا بووه. هەروەها ژنانی ناوچەی (جلفا) لە ئەسفانیش هاوشێوەی ڕاهیبەکانی کڵێساپۆشاكیان پۆشاكی سپییان پۆشیوە، وە ژنانی کورد لە لادێ ولە شارەکانیش پۆشاکی جۆراوجۆریان پۆشیوە و جیاوازی هەبووە لە نێوانیاندا ژنانی شار زیاتر پۆشاکی گرانبەهایان لەبەر دەکرد بە تایبەتی مەغمەڵ کە نەخشیان لەسەر دەچنی وەژنانی لادێنیشینەکان جلوبەرگی سادەیان لەبەر کردووە زیاتر بۆ هاوکاریکردنیان بووە لە کاتی ئیشوکارەکاندان بێگومان بەشێوەیەگی گشتی ژنان لەدەورەی قاجار زۆر گرنگیان بەخشڵ و زێر داوە بەكاریانهێناوە وەكو لایەنی جوانكاری (طلايى، 1398)
باسی یەكەم : ڕۆڵی ژنان لە چالاکیە ئابووریەکاندا
بەشی دووەم: ڕۆڵی كۆمەڵایەتی وئابوری ژنانی قاجار
ژنان لەسەردەمی قاجاردا ڕۆڵێکی گرنگی ئابووریان دەگێڕا چ بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان یاخود خێزانەکانیان هەر ئەم ڕۆڵە گرنگەی ژن لە بواری ئابووریدا سەری کێشابوو بۆ فرەژنی کە بریتی بوو لە کەڵک وەرگرتن لەو وزەوهێزەی ژنان لە بواری ئابووری و کوشتوکاڵدا بە تایبەتی لەنێوان خێڵە تورکمانەکاندا هاوسەرگیری لە نێوان ژنانی بێوەژن باو بووە بەو هۆی ئەوەی کە ژنانی بێوەژن خاوەن ئەزموون بوون لە قاڵی چنین و ئاژەڵداری دا بە ئەم پێیە هێز و توانای ژنان تا ئەندازەێکی زۆر پەیوەست بووە بە توانا و مەهارەتەکانی لە بەرهەمێناندا وەکو و دەوترا کچ کاتێک هاوسەرگیریی دەکرد
نموونەی فەرشانەی بە دەستی خۆی چنیبووی لەگەڵ خۆیدا دەیبرد وەک نیشانەی بەرهەمداری وەفاداری پێشکەش بە ماڵی مێردەکەی دەکرد
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە گرنگترین بەرهەمی کاری دەستی ژنان فەرش چنین بووە وە ئەو بەرهەمانەش لە( ئەسفەهان و هەمەدان و شیران) زۆر بەناوبانگ بوون هەروەها ژنان لە بواری کشتوکاڵ دا زۆر کارابوون بۆ نموونە ژنانی ئەرمەن لەبەیانی تاكاتی ئیوارە خەریکی زەوی کێڵان و چاندنی تۆو بوون بەبێ ئەوەی هەست بە ماندووێتی بکەن و بەزۆری منداڵەکانیان دەبردە ناو کێڵگەکان و لەناو بێشکەدا دەیانخەواندن واتە لەناو کێڵگەکاندا . ژنانی نەستووری مەسیحی شانبەشانی پیاوەکانیان لە کێڵگەکان کاریان دەکرد بەشێکی زۆری ڕۆژانەیان لە کێڵگەکان بەسەر دەبرد کارەکانی ناو کێڵگەش هەمە چەشن بوون لەوانە تۆو کردن و کێڵان و دروێنەکردن بەشێکی لە سەر شانی ژنان بووە هەر وەکوو لە چاندنی برنج كە لە بنەڕەترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە لە باکووری ئێراندا ژنان دەستێکی باڵایان هەبووە تیایدا .
چالاکی ئابووری بەشداری گشتی ژنان لە بواری بەرهەمهێنان و ئابووری دا نیشانەی کراوەی کۆمەڵگایە لێرەدا ژنان وەک نیوەی کۆمەڵگا لە بواری ئابووری ڕۆڵی دەبێت لە گەشەسەندن و کرانەوەی کۆمەڵگا .چالاکی ژنان لە سەردەمی قاجاردا بە زۆری لە بواری کڕین و فرۆشتندا بووە لە شارەکاندا وە ژنانی لادێ و عەشرەت لە بواری کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان بەشداربوون وەلە دروستکردنی شیرەمەنی و ئاوهێنان و نان کردن دەستێكی باڵایان هەبووە وە ژنانی لادێكان دەموچاوی خۆیان دانەپۆشی ئەمەش پێچەوانەی ژنانی شاربوو (دلريش، 1375)
باسی دووەم : ژنان وچینەكانی كۆمەڵگا
ژنان بە پێی چینەکانی کۆمەڵگا بێگومان جیاوازیەکی زۆر هەبووە لە نێوان ژنانی دەوڵەمەند و ژنانی چینی ناوەڕاست و چینی هەژارەکان ژنانی خانەدان و دەوڵەمەندەکان بە زۆری کاتەکانی خۆیان لە حەمام و نەرگیلەکێشان و دروستکردنی هەندێک جۆری شیرینی پڕ گوێز و فستق خەریک بوون وە لە بەهاراندا بە پێی چەوانەی ئەورووپا ڕاوکردن قەدەغە نەبوو بۆیە بە کاری ڕاوکردنەوە خەریکبوونە وە ژنانی چینی ناوەڕاست و هەژارەکانی زیاتر لە شارەکان خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانیان و ئێواران و کاری ناوەڵ ڤبوون ئەمەش ڕۆژانە دووبارە دەبوویەوە
وەئەمە بە مانای زیندانیکردن و حەبسکردنی ژنان نەهاتووە کە هیچ کات پەیوەندییان بە کۆمەڵگەوە نەبێت ئەوەتا ژنان بۆ دەستکەوتنی پێداویستییەکانی ناو ماڵیان سەردانی بازاڕەکانیان دەکرد بە چەند سەعات بەناو دوکانەکانی بازاڕ دەگەڕان لەگەڵ ژنانی تر کۆدەبوونەوە لە بازاڕدا. (شفيعى، 1392)
گەشتیارێک بە ناوی( بڵ) دەگێڕێتەوە ژنان بە شێوەیەک لەناو شەقامەکان کۆ دەبنەوە ڕێگریان بۆ ڕێبواران دروست دەکرد بە تایبەتی لە کۆڵان و شەقامە تەنگەبەرەکاندا بەڵام ژنانی خانەدانەکان کەمتر دەچوونە بازاڕ چوون زیاتر خزمەتكارەكانیان دەنارد بۆ بازاڕ بۆ دەستکەوتنی پێداویستییەکانیان ژنانی زۆر دەوڵەمەندیش بە سواری ئەسپەوە کە لە سەرەوەی کەپرێک دروست کرابوو بە یارمەتی خواجە یان نۆکەرێک ڕێیان دەکرد
وە نابێت ئەوە لە بیرکەین ژنانی دەوڵەمەند هەمیشە جلوبەرگیان لە قوماشی گرانبەها دەکرد و بە پێچەوانەشەوە ژنانی هەژارەکان پۆشاکی سادەیان دەپۆشی ژنانی لادێنیش زیاتر بە ئاژەڵداری کشتوکاڵی وە خەریک بوون. (دلريش، 1375)
باسی سێیەم : ژنانی ناوحەرامسەرەكان
ژیانی ژنان لە حەرەمسەرەکاندا بێگومان حەرەمسەرەکانی پاشایانی قاجار پڕ بوون لە کچان و ژنان و بەندیە خساوەکان بە تایبەتی لە دوای هاتنە سەر تەختی فەتحعەلی شا کچ و ژنێکی زۆر لە حەرەمەکان کۆدەکرانەوە خەرجیەکی زۆری دەکردن بە جۆرێک خەرجییەکان حەرەمسەرا زۆر بوون فەتح عەلی شا ناچار بوو کۆمەڵێک باجی جۆراوجۆر بسەپێنێ بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی حەرەمسەرا (دلريش، 1375) لەدوای فەتحعەلی شا محمدشاو ناسرەدین شا گرنگیەکی زۆریان بە ژنان داوە لەناو حەرەمدا بە تایبەتی ناسردین شا زۆرترین ژنی لە حەرمدا هەبووە دیارە ئەم کچ و ژنانە لەناو حەرەمدا ژێانێکی تایبەتیان هەبووە بەشدارییان لە ماتەمی و سیاسەت و بەڕێوبردنی دەربار کردوو بۆ نموونە لەکاتی هاتنی مانگی موحەرەمدا ناو حەرەمیان ڕێکدەخست و بەمەبەستی ئەنجامدانی ماتەمینی ، ساڵانە دوو هەزار ئافرەت لە ئەشراف و خانەدانەكان سەردانی حەرەمیان دەکرد
هەروەها لە مانگی ڕەمەزانیش ئامادەسازی دەکرا بۆ ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزان و هەموو ژنانی حەرام کۆدەبوونەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵ هەروەها لەجەژن و بۆنەکاندا بە تایبەتی جەژنی نەورۆز و لە دایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) و جەژنی غەدیر و قوربان و ڕەمەزان ئاهەنگیان دەگێڕا هەروەها جەژنی لە دایک بوونی شاش هەبوو کە لە ڕۆژی لە دایک بوونی شا دەکرا تیادا خانمەکان لە ئەورووپایەکان و ئێرانییەکان سەردانی حەرەمیان دەکردبەمەبەستی پیرۆزبای كردن لەشا بۆ ڕێکخستنی کاروبارەکانی ناو حەرەم کەسانی جۆراوجۆر لە ژنان و خەساوەکان دانرابوون هەر لە ڕێکخستنی و ئامادەکردنی سفرەی خواردن تاوەکو ڕێکخستن شوێنی حەوانەوەی شا و ئەو كاروبارانەی دەبوونە مایەی دڵ خۆشبوونی شا لەوانە ڕێکخستنی شەوە ئاهەنگ و مۆسیقا و خواردنی میوەکان و حەمام كردنی شا.
لە سەردەمی ناسرەدین شادا لەناوەڕاستی بەهاردا سەیرانیان بۆ ڕێک دەخراو لە کەناری ڕووبارەکان یاخود دەشتایە سەوزەکان فەرشیان ڕادەخست و چێشتی (هەڕشتە) یان دروست دەکرد و چێژیان لەو کاتە دەبرد دوای نان خواردنی شا یاری زۆرانبازی ڕێك دەخراو ژنانیش لەو دیوی پەردەوە کە پەردەیەکی تەنك بوو سەیری یارییەکەیان دەکرد و پاشان ژنە مۆسیقارەكان ئەو سەردەمە وەکودەستەی (گوڵی ڕەش ،دەستەی تاوسی ،دەستەی موئمن ) لە شوێنە جیاجیاکان دەستیان بە گۆرانی وتن و مۆسیقا لێدان دەکرد (شا)ش بە سەریاندا دەڕۆیشت و لای هەریەکەیان کەمێک ڕات دەوەستا لێرەوە بۆمان دەردەکەوێ ژنانی ناو حەرەم هێندەی ژیانی خراپ نەبووە بەڵکوو لە هەندێک ڕووەوە زۆر لە ژنانی تر باشتر بوون بە تایبەتی ئەو ژنانەی کە بە دڵی شا بوون (ئازاد، 2007)
)، ا. ن. ا. .. (.، بلا تاريخ مكان غير معروف:اسم غير معروف
Anon., بلا تاريخ مكان غير معروف:اسم غير معروف
Anon., بلا تاريخ
Anon., بلا تاريخ
Anon., بلا تاريخ
ابادی، ا. ن.، 2005. زنان سبیلیو مردان بی ریش نگرانی های جنسی درمدرنیە ایرانی. مكان غير معروف:انتشارات نیسا
دلريش، ب.، 1375. زن در دورة قاجار. تهران : انتشارات سورة.
شریف، م. ح.، 1399. زنان و نظم جنستى پدر سالار. p. 172.
شفيعى، س. س.، 1392. نگاهی جامعشناسی بەفراغت زان دورە قاجار. فصلنامە علوم اجتماعی ، p. 211.
طلايى، پ.، 1398. زنان قاجار. p. 179.
علوم، م. ر.، 1398. بررسى نوع پوشش وحجاب زنان در دورە قاجار بانگاهی سیاحان خارجیین دورە. فصلنامە علمی پژوهشی تاریخ ، p. 83.
قاسم، س.، 1399. سدید سلطنة ومطلعات زنان بوشهر در عصر قاجار. فصلنامة پژواك زنان در تاریخ ، p. 147.
م)، ا. ن. ا. (. ..، بلا تاريخ مكان غير معروف:اسم غير معروف
ئازاد، ح.، 2007. ئافرەت لەودیو پەردەی حەرەمسەراكانەوە. هەولێر : چاپخانەی منارە .