سه‌لام ناوخۆش
ده‌سپێك
له دوای هاتنه سه‌ر كاری مسته‌فا كه‌مال (ئه‌تاتورك) و كوژاندنه‌وه‌ی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران-1925، به توندترین شێوه ناسنامه‌ی توركیای نوێ ئاشكراتر بوو. هه‌ر ده‌ستوورێك له سه‌رده‌می حوكمڕانی مسته‌فا كه‌مال ده‌رچووبێت، كوردی ته‌واو فه‌رامۆش كردووه. د. ڕه‌فیق سابیر ناهه‌قی نه‌بوو دیارده‌ی دهستوورخوازی له توركیا به ده‌ستووری ئایدیۆلۆجیا و ئایدیۆلۆجیای ده‌ستوور-ل7 ناوزه‌د بكات.
ئه‌م كورته نووسینه هه‌وڵ ده‌دات ناسیۆنالیزمی تورك له هه‌رسێ ده‌ستووری 1961 و 1971 و 1980 بخوێنێته‌وه به‌وه‌ی هه‌موو له‌سه‌ریه‌ك كۆكن، ئه‌ویش له ناوبردنی شوناس و بزاڤی كوردبوونه له باكوری كوردستان .
ناسینی ناسنامه‌ی داگیركه‌ر سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ڕزگاربوونی سایكۆلۆجی له مۆته‌كه‌ی داگیركه‌ر، هه‌ژار موكریانی كاتی خۆی ته‌واو له ماهیه‌تی داگیركه‌ر گه‌یشتبوو، بۆیه ده‌یگوت:
كوردێكم ئه‌وێ چاپووك و پته‌و
سه‌فه‌رێك بكا به تاریكه شه‌و
نه‌یه‌ڵێ تورك و عه‌جه‌م بزانن
داگیركه‌رانن، له كوردستانن
به داخه‌وه نه پادشا دادپهروهرهكهی ئه‌حمه‌دی خانی دروست بوو نه داگیركهرناسهكهی هه‌ژار موكریانی، بۆیه كورد له زۆنگاوهكهی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، بێ ده‌وڵه‌ت مایه‌وه.
كوده‌تای 1960 و كوده‌تای 1971
به تێگه‌یشتنی به‌نده، ته‌واو له كوده‌تای 1980 ناگه‌ین تا وه‌ك ئۆزبۆرۆن ئاوڕێكی تووڕه له هه‌ردوو كوده‌تای 1960 و 1971 نه‌ده‌ینه‌وه. ڕاسته هه‌رسێ كوده‌تا به‌رهه‌می عه‌قڵی سه‌ربازیی بوو، به‌ڵام ئه‌و دووه ڕێخۆشكه‌ر بوون بۆ سێیه‌م، بۆیه به پێویستمانزانی ئاماژه‌یه‌كی خێرایان بۆ بكه‌ین.
چه‌ند فاكته‌ر و پاڵنه‌رێك له پشته‌وه‌ی كوده‌تای 1960 هه‌بوو، له‌وانه:
1. حكوومه‌تی مه‌ده‌نی 1950-1960 خه‌ریك بوو پێگه‌ی سه‌ربازیی و كهمالیهتی له ژیانی مه‌ده‌نی توركیا بنكۆلأ ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له زه‌ینی عهسكهردا هه‌ڕه‌شه بوو له داوده‌زگه‌ی كه‌مالیه‌ت-عه‌سكه‌ر ده‌كرا، بۆیه له شه‌وی 27ی ئایاری 1960دا 38 ئه‌فسه‌ر كه پێنجیان له پله‌ی ژهنهرالأ و 15 به پله‌ی كۆلۆنێل و 12 به پله‌ی موقه‌ده‌م و شه‌ش به پله‌ی نه‌قیب به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌مال گۆرسیل دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌نده‌ریس كوده‌تایان كرد و كوشتیان-ناوخۆش 2000، ل23.
2. بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی باشووری كوردستان هۆكار و پاڵنه‌رێكی تر بوو، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌سكه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌نده‌ریس بڕووخێنن.
برونه‌سن 1999 له ل60 ده‌نووسێت: بێگومان سه‌ركه‌وتنه‌كانی مسته‌فا بارزانی له عێراقدا هانده‌رێكی چاك بوو، وا له عه‌سكه‌ر بكات كوده‌تا بكات .”له دوای ئینقلابیش ده‌ركه‌وت، هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كورد له باشوور زۆر كاریگه‌ریی له كوردی باكور كردووه ئه‌و خامۆشییه سیاسییه‌ی له پاش شۆڕشی ده‌رسیم -1938 له باكور بووبوو، هه‌ژاند، هه‌ر برونه‌سن له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ده‌نووسێت: كوانوویه‌كی دی پدك-توركیا بوو له ساڵی 1965 له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك رۆشنبیری سه‌ربه توێژاڵه ئۆرۆستۆكراتییه ته‌قلیدییه‌كه‌وه دروست كرا و له‌ژێر تین و تاوی بارزانیدا بوو”.
جگه له قسه‌ی برونه‌سن، چه‌ندان به‌ڵگه‌ی تر هه‌ن كه شۆڕشی باشوور كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی باكور هه‌بووه، به جۆرێك ئه‌و كاریگه‌رییه له ده‌ستووری توركیا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. دكتۆر جه‌بار قادر 2010 له ل100 ده‌نووسێ: “ساڵی 1961 عه‌سكه‌ر ده‌ستوورێكی نوێیان داڕشت، ئه‌و به‌ندانه‌ی 10 و 11 و 68 و 69 و 92، كه تایبه‌ت به توركهوهن وه‌ك خۆیان مانه‌وه و هیچ ده‌سكارییان نه‌كرا.”
هه‌روه‌ها دكتۆر جه‌بار قادر 2010, ل101 ده‌نووسێ: عه‌سكه‌ر چه‌ند یاسایه‌كی له په‌رله‌مانی توركی دروست كرد وه‌ك یاسای ژماره (1097)-یاسای دوورخستنه‌وه‌ی كورد له زێدی خۆی – ماده‌ی یه‌كه‌م كوردی له زێدی خۆی گواسته‌وه و ماده‌ی دووه‌م و پێنجه‌م، هه‌روه‌ها یاسای ژماره 1178 و به‌نده‌كانی له‌گه‌ڵ یاسای 2510 و 4305 و 4530.”
دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی له كتێبی (تێزی تورك بۆ مێژوو)، وه‌رگێرانی ئاسۆس هه‌ردی باس له چه‌ند تیۆرێك ده‌كات له تیۆره‌كانی زمانی خۆر، له‌وانه تیۆری شه‌ریف فرات، شه‌ریف له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه ناشارێته‌وه كه باكوری كوردستان و كوردی ئه‌وێ به‌شێكن له نیشتمانی تورك و تاكی تورك، وه‌ك ده‌نووسێت: “له مێژووه‌كانی پاش سه‌لیم یاوزی پاشادا ناوی كوردستان دراوه به‌م نیشتمانه‌ی تورك و ناوی كوردیش به‌و خه‌ڵكه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین. ئه‌و ناوه خه‌یاڵییانه بناغه‌یان نییه”. له نه‌زه‌ر شه‌ریف خۆی ناوی كرمانج له‌و تێكه‌ڵبوونه‌ی ڕه‌گه‌زی به‌و خه‌ڵكه‌وه دروست بووه.
هه‌موو كه‌سێكی شاره‌زا له زمانه‌وانی ده‌زانێت ڕه‌گه‌زی توركی نه ئارییه و نه هیندۆ ئه‌وروپی. كۆچی خۆیان بۆ ئه‌نادۆل ده‌یانه‌وێ وا ته‌عبیری لێ بكه‌ن كه دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن، كه‌چی له ڕاستیدا غهوارهیهكی نمه‌ك حه‌رامن، چونكه هه‌م ده‌یانه‌وێ شوناسی ناوچه‌كه بگۆڕن هه‌م به‌شداری كورد له چاڵدێران له‌گه‌ڵ تورك به له ده‌ستدانی شوناسی كوردی وه‌سف بكه‌ن. له بریتی باسی ئه‌وه بكه‌ن كه كورد باشترین به‌ربه‌ست بووه له به‌رده‌م شه‌پۆلی شیعه‌گه‌ری، شه‌ریف به ناشه‌ریفانه له‌باره‌ی شه‌ڕی بابه كوردییه‌كان و توركه‌كان له شه‌ڕی چاڵدێران ده‌نووسێت: “توركه‌كان زمانی ڕه‌سه‌نی تورك و بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به قوربانی ناوی كوردستان كرد”. ئه‌و تێڕوانینه‌ش له گه‌رمه‌ی به ههڕمێنكردنی عه‌لمانیه‌تی عه‌سكه‌ری له دایك بوو.
به ههڕمێنكردنی ئه‌و دیده ئیمپریالییه دوای پێشه‌كی جه‌مال گۆرسیل بۆ كتێبه‌كه‌ی شه‌ریف فرات هات. دێریك كنان له لاپه‌ڕه 21-22ی كتێبی كورد و كوردستان له‌باره‌ی دیدی شۆڤینی گۆرسیل سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زی كورد، ده‌نووسێت: “له نیسانی 1961دا ژه‌نه‌رال گۆرسیلی سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 1960، كه كۆتای به حوكمی دیموكراتی له توركیا هێنا، كه‌وته پیاهه‌ڵدانی دووباره له چاپدانه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی شه‌ریف فرات كه دووپات له‌وه ده‌كات كورد له ڕه‌گه‌زدا توركن”. هه‌ر له‌و كتێبه كینان پێمان ده‌ڵێ كه گۆرسیل هه‌مان دید و تێڕوانینی شه‌ریف فراتی هه‌بووه به‌وه‌ی “هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له توركیا نییه خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بێت و به خۆی بڵێت كورد ….. ئه‌وانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن كورد برای ره‌گه‌زی توركه‌كانن”.
3. جووڵانه‌وه‌ی ماركسییه‌ت له نێوان رۆشنبیری تورك و كورد. به قسه‌ی برۆنهسن، ل60 ده‌نووسێ: پارتێكی سۆشیالیستی به‌ناوی پارتی كارگه‌رانی تورك له شه‌سته‌كان ده‌ركه‌وت و داوای مافی دیاركردنی چاره‌نووسی كورد له خۆرهه‌ڵاتی توركیای هه‌بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وسا ئازادییه‌كی سیاسی نه‌دیتراوی توركیا بوو.
4. ده‌ركه‌وتنی ئیسلامی میلی (شێخ و ده‌روێش و مه‌لا) له حوكمڕانی 1950-1960 كه حوكمرانی كه‌مالییه‌ت له گونده‌كان ته‌واو فه‌رامۆش كرابوو (سه‌یری هه‌ردوو به‌رگی ئاغا و شێخ و ده‌وڵه‌ت) و ل265-266ی (تركیه میدان الصراع بین الشرق و الغرب) بكه كه ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی ئیسلامی میلی به پاڵنه‌ری ئینقلابی گۆرسیل ده‌زانن.
كوده‌تای 1971
كوده‌تاكه‌ی 1960 له‌گه‌ڵ هه‌موو توندییه‌كی، نه‌یتوانی به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م بیرۆكه‌ی چه‌پڕه‌ویی و جوداخوازیی و ئیسلامیگهرایی دابنێت. له ماوه‌ی 1960-1971 چه‌پڕه‌وی بووه راستییه‌ك له توركیا وه‌ك كتێبه‌كانی جه‌لیلی جه‌لیل و حه‌سره‌تیان و بوزئهسلان، قسه‌ی لێوه ده‌كه‌ن. هاوكار له ل49ی ماسته‌رنامه‌كه‌ی ئاماژه به شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان باڵی چه‌پڕه‌و و ڕاستڕه‌وی تورك ده‌كات. له‌لایه‌كی تر وه‌ك دێرك كینان 2000، ل15-16 قسه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و توندوتیژییه‌ی باكوری كوردستان ده‌كات به جۆرێك له ماردین و ئامه‌د چه‌ندان خۆپیشانده‌ری كورد كوژران، له‌ولاوه كورده‌كانی ئیستانبوڵ چه‌ندان رۆژنامه و گۆڤاریان ده‌ركرد.”له لایه‌كی تر دكتۆر ئه‌لجاسر له كتێبی تركیه میدان…. باس له‌وه ده‌كات كه ڕه‌وتی ئیسلامی له ئیسلامی میلی ده‌رچوو بوو، بووبووه ئیسلامی سیاسی.”
پاش ئه‌و هه‌موو گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر داوده‌زگه‌ی كه‌مالییه‌ت، كۆمه‌ڵێك له جه‌نه‌راڵه‌كانی سوپا له 12ی ئاداری 1971 حكوومه‌ته‌كه‌ی سلێمان دیمریل-یان ناچار كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و حكوومه‌تێكی سه‌ربازیی به سه‌رۆكایه‌تیی نیهاد ئییرم دامه‌زرێنن.
ده‌یڤید ماكدوێل له چاپی ئینگلیزی مێژووی نوێی كورد له وه‌زیری ناوخۆی تورك ده‌گوازێته‌وه كه سێ هۆ له پشته‌وه‌ی كوده‌تای 1971 بوون:
1.ده‌ركه‌وتنی چه‌پڕه‌ویی، 2. جوداخوازیی كورده‌كان، 3. هاندانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی.”
كوده‌تای 1980 و پێشێلكردنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووری 1982
له مێژووی نوێی كورددا كۆنگره‌ی لۆزان-1923 خاڵێكی ڕه‌شه كه ئینگلیز و ناسیۆنالیستی تورك به‌سه‌ر كوردیان هێنا. با بزانین بڕگه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه یان بڕگه‌كانی ده‌ستووری 1980 ترسناكترن به‌رامبه‌ر كورد؟ دكتۆر كه‌مال ئۆقه 1994 له كتێبی كرۆنۆلۆجیای مووسلأ و دكتۆر حامد له ل62ی المشكله الكردیه. له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگرهگه ده‌نووسن: “كۆنگره‌كه دوو دانیشتنی گرته‌وه، له دانیشتنی یه‌كه‌م كۆنگره‌كه له 20ی تشرینی دووه‌می 1922 ده‌ستی پێ كرد تا چواری شوباتی خایاند. جاری دووه‌میش له 24ی نیسان ده‌ستی پێ كرد تا 24ی ته‌مووزی 1923ی خایاند”. پێنج به‌ند یا بڕگه له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنن. دكتۆر عه‌زیز شه‌مزینی 1998 له ل116ی جووڵانه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی به‌ندی (37) ده‌نووسێت: “له‌و به‌نده هاتووه: توركیا به‌ڵێن ده‌دات هه‌رگیز یاسایه‌ك ده‌رنه‌كات یا بڕیارێك ده‌ربخا ئه‌و مافانه‌ی له هه‌رسێ به‌ندی 38 و 39 و 40 پێشێل بكات.”
له هه‌رسێ به‌ندی 38 و 39 و 40 هاتووه: له توركیای نوێ‌دا ڕه‌گه‌زی ناتورك هه‌ن. ئه‌و ڕه‌گه‌زه ناتوركییانه زۆر مافی ڕۆشنبیری و كولتوورییان بۆ دابین كراوه…”
محه‌مه‌د شێرزاد له نزال الاكراد و جه‌مال نه‌به‌ز له كوردستان و مه‌سه‌له‌ی كورد و شه‌مزینی له جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانی ..، ل116 ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له به‌ندی 44 هاتووه: “به‌ڵێنه‌كانی توركیا وابه‌سته‌ی پره‌نسیپی نێوده‌وڵه‌تین، له‌به‌رئه‌وه توركیا بۆی نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و به‌ڵێنانه بشكێنێ، ئه‌گه‌رنا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی په‌یمانی لۆزانیان مۆر كردووه و ده‌وڵه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان… توركیا ناچار ده‌كه‌ن به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكات.”
ئینگلیز هه‌ر له باشوور نا، به‌ڵكو له باكوریش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له عێراق و توركیا به كورد گۆڕییه‌وه. موفق بن المرجه صحوه الرجل، ل268 و چابگ السابق له الرجل الصنم و سه‌لام ناوخۆش دۆزی كورد.. توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌رجانه ده‌ستبه‌رداری حكوومه‌تی ئیستانبوڵ و داوای كورده‌كان بوو: ”
1. ئیستانبوڵ بێ ته‌قه بۆ كه‌مالییه‌كان چۆڵ كرا
2. توركیای نوێ پێوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نه‌مێنێ
3. سیسته‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
4. سیسته‌می توركیا ببێته عه‌لمانی.”
پێش بڕگه‌كانی ده‌ستووری 1980، توركیای كه‌مالی له هه‌موو به‌نده‌كانی لۆزان په‌شیمان بووه‌وه. له ل24ی ژماره یه‌كی گۆڤاری بانگی هه‌ق 1991 و كتێبه‌كه‌ی “صلاح سعدالله 1991 المساله الكردیه” هاتووه: “به‌پێی ژماره 88ی ده‌ستووری سزای توركیا هه‌موو شتێك به زمانی كوردی قه‌ده‌غه كرا. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی به‌ندی 140، 143 و 142و 141 زمانی كوردی قه‌ده‌غه كرا.”
كوده‌تای 1960 و كوده‌تای 1971 له چاو كوده‌تای 1980 هیچ نه‌بوون، چونكه كوده‌تای 1980 خوێناوی‌ترین كوده‌تا بوو ده‌رهه‌ق به كورد.
هاوكار 2012، ل92 ده‌نووسێت: ئه‌و ده‌ستووره‌ی له دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی ڕووكه‌شی له تشرینی دووه‌می 1982دا به‌سه‌ر گه‌لانی توركیادا سه‌پێنرا..” حه‌سره‌تیان 2007 له ل105 هۆی ڕووكه‌شی ڕیفراندۆمه‌كه وا ده‌خاته ڕوو: ده‌وڵه‌ت به فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه له 5 و 88% خه‌ڵك له 91% ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كرد ده‌نگیان به ده‌ستووری نوێی توركیا دا. له ل106-107 شاخداریی درۆیه‌كه‌ی كوده‌تاچییه‌كانی له باكوری كوردستان پشتڕاست كرده‌وه به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دژی ڕیفراندۆمه‌كه بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌ر ده‌نگیان نه‌دا، زۆر له‌وه زیاتر بوون كه به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا:
ده‌ستووری ساڵی 1982، ده‌ستووری پێشێلكردنی مافی مه‌عنه‌وی و جه‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو له زێدی خۆی. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌تاتورك و گۆرسیل كورد له ڕووی سه‌ربازییه‌وه سیاسه‌تی تهتریكی به‌سه‌ر پێڕه‌و ده‌كرا، ئه‌وا له ده‌ستووری 1982 یاساییانه هه‌مان سیاسه‌تی ده‌رهه‌ق به‌كار ده‌هێنرا. حه‌سره‌تیان 2007، له ل108 له‌مباره‌یه‌وه ده‌نووسێت: “ده‌ستووری ساڵی 1982ی توركیا وه‌ك ده‌ستووره‌كانی پێشتر ئاواتی گه‌لی كوردی پشتگوێ خستبوو، ددان به مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد نه‌ده‌نا، جگه له‌مه‌ش گوزارشتێكی یاساییانه بوو بۆ سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد…”
له نه‌زه‌ری ده‌ستووری توركیا وشه‌ی “هاووڵاتی ” بریتی بوو له تاكی تورك نه‌ك نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌ی تر له توركیا. هه‌ر حه‌سره‌تیان (هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه) له دیباجه‌ی ده‌ستووره‌كه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه و دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌تریك به یاسا، ئه‌م ده‌قه له ده‌ستووره‌كه ده‌گوازێته‌وه: “هه‌موو هاووڵاتییه‌كی تورك (تورك وه‌ته‌ن داشی) نه‌ك هاووڵاتی توركیا (توركیا وه‌ته‌ن داشی) مافی به ده‌ستهێنانی ژیانی هه‌یه له بواره‌كانی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی..” له ماوه‌ی 1974 تا 1980 بزاڤی ماركسی كوردی زۆر به‌هێز بوو به جۆرێك زیاتر له 10 حزب و ڕێكخراو و یانه‌ی سۆڤیه‌تی و چینی (ماوی) دامه‌زراندبوو. برونه‌سن 1999 له ل61ی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی “ئاغا و شێخ و ده‌وڵه‌ت” ئه‌وانه له پێشبڕكێدا بوون بۆ جوداخوازی له توركیا، چه‌پی توركیاش به تایبه‌تی حزبی كرێكارانی توركیا پشتیوانی ئه‌و داوایه‌ی ماركسی كوردی ده‌كرد. ئه‌مه‌ش پاڵی به كوده‌تاچییه‌كانی 1980وه نا دووپات له‌وه بكه‌نه‌وه كه “ده‌وڵه‌تی توركیا خاك و میله‌ته‌كه‌ی یه‌ك قه‌واره‌یه و دابه‌ش نابێت و زمانه‌كه‌شی توركییه”-هاوكار 2012، ل94 هه‌روه‌ها به‌ندی 14 و 122 و به‌شێك له 143 هه‌موو تایبه‌تن به یه‌كپارچه‌یی خاكی ده‌وڵه‌ت-حه‌سره‌تیان ل112-113.
له ماوه‌ی حوكمڕانی حزبی دیموكرات 1950-1960 و چله‌كانی حوكمڕانی ئینونو به‌رامبه‌ر ئاین و بڵاوكردنه‌وه به زمانی تر نه‌رمییان نواند. دێرك كینان 2000 له ل13 و 14 دا ئاماژه به‌و نه‌رمینواندنه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی ئیسلام له خوێندن و كاره‌كته‌ری ئیسلامی میلی (شێخ، ده‌روێش، مورید) له ده‌سه‌ڵاتدا”.
كوده‌تاچییه‌كانی 1980 زۆر سه‌رسه‌ختانه كه‌وتنه قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و دووه به ده‌ستوور، بۆ نموونه له به‌ندی 26ی ده‌ستووره‌كه له‌باره‌ی زمانی كوردی به ناڕاسته‌وخۆ هاتووه: له كاتی قسه‌كردن یان نووسین و چاپكردنی بیر و بۆچوونه‌كانتان ناكرێ ئه‌و زمانانه به‌كار بێنن كه به یاسا قه‌ده‌غه كراون.” سه‌ڵاح سه‌عدوڵا 1991 له كتێبی المسأله الكردیه فی توركیا ده‌ڵێت: به گوێره‌ی به‌ندی 88ی ده‌ستووری توركیا زمانی كوردی به زمانێكی قه‌ده‌غه‌كراو له توركیا داده‌نرێت. زمانی كوردی مۆته‌كه‌یه‌ك بوو هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌ستوور و سوێندی توركی ده‌كرد. حه‌سره‌تیان له ل111 گێڕانه‌وه‌یه‌كی نوێنه‌رانی رۆشنبیرانی كورد ده‌گێڕێته‌وه به‌وه‌ی داوایان كردووه (رۆژنامه‌ی رۆژی وڵات) به كوردی و توركی ده‌ربكه‌ن، به هه‌ڕه‌شه وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه: ده‌توانن ئه‌م رۆژنامه به هه‌ر زمانێك بتانه‌وێ ده‌ربكه‌ن، ته‌نیا به كوردی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر واش نه‌كه‌ن، ئه‌وا سه‌ری زۆر ده‌په‌ڕێنرێت.” له هه‌موو سه‌یرتر ناسیۆنالیستی توركی باجی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی دانابوو. ئیسماعیل بێشكچی 2009 له ل94ی كێشه‌ی كوردستان له توركیا و عێراق ده‌نووسێت: ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی له‌ناو ببات.” سوداد ڕه‌سووڵ و دكتۆر جه‌بار قادر ده‌ڵێن توركیا باجی له‌سه‌ر قسه‌كردن به كرمانجی دانابوو!
هاوكار 2012 له ل92 تا ل99 له ماسته‌رنامه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه به مافه‌كانی كورد له ده‌ستووری ساڵی 1982ی توركیا.
له به‌ندی 39ی لۆزاندا مافی مسوڵمانبوون و نامسوڵمانی درابوو. له دوای هه‌ڵبژاردنی 1950 و هه‌ڵبژاردنی 1973 ئیسلامی میلی و ئیسلامی سیاسی له توركیا ده‌ركه‌وتنه‌وه. دكتۆر ئه‌لجاسر 2002 له ل249ی كتێبی تركیه میدان الصراع بین الشرق و الغرب ئاماژه به‌وه ده‌كات تا له ئه‌مه‌ریكا له دادگای باڵای واشتن هه‌یكه‌لی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وه‌ك موشرعێك دانراوه، به‌ڵام له ئیستانبوڵی ناوه‌ندی ئیسلامی ئاین له ده‌ستووره‌كانی توركیا قه‌ده‌غه كراوه. مارتین ڤان برۆنهسن 2002 له به‌رگی دووه‌می كتێبی ئاغا و شێخ و ده‌وڵه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه ناسیونالیستی توركی چۆن به توندی له پێگه‌ی كورد و زمانی كوردیدا لێدانێكی كوشندهیشی له پێگه‌ی ئاین دا. حه‌سره‌تیان 2007 و هاوكار 2012 ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كوده‌تای 1980 دژ به سێ هێزی چه‌پڕه‌وی، جوداخوازی كورد هه‌روه‌ها ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی.
هه‌رسێ كوده‌تای 1960 و 1971 و 1980 كوده‌تای سه‌ربازیی بوون له‌پێناو “پاراستنی كۆماری توركیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی –عه‌لمانی- به‌شێك له فیگه‌ره ئیسلامییه‌كانی گرت له‌وانه نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان .”- یاسر 2006 ، ل82 تركیا البحپ عن المسقبل.
له ل80ی ماسته‌رنامه‌كه‌ی هاوكاردا هاتووه: هاتنه سه‌ركاری ڕژێمی ئیسلامی له ئێران و په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامگه‌رایی له ناوخۆی توركیادا.. هۆكار بوو 12ی ئه‌یلوولی 1980 ژه‌نه‌راڵ ئیڤرین كوده‌تا ئه‌نجام بدات. ئه‌مه‌ش وای كرد ئیڤرین به ئاشكرا بڵێت: كۆنه‌په‌رسته‌كان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی خواروخێچن، له‌بری هه‌ڵگرانی بیری ئه‌تاتورك گه‌شه بكات.
بڕگه ده‌ستوورییه‌كانی كوده‌تای 1980 له‌باره‌ی كورد هێنده قێزه‌ون بوون، كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری توركی هێنایه سه‌ر خه‌ت، له‌وانه گۆڤاری “ئێكیینه دۆغرو: به‌ره‌و دوو هه‌زار” و فاتمه یازچی و محه‌مه‌د علی ئایبار و عه‌زیز نه‌سین-كتێبی تورك له بولگارستان و كورد له توركیا.
عه‌زیز نه‌سین 1987 له ل49ی وتاری كورد له توركیا له‌باره‌ی ئه‌و یاسانه‌ی توركیا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت، خستنه‌ڕووی پووكاوهیی و به‌سه‌رچوویی ئه‌و یاسایه‌نه و گۆڕینیانه. یاساكانی توركیا نكۆڵی له بوونی كورد ده‌كه‌ن له توركیا.
با ڕاشكاوانه بڵێم من تێكۆشانی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد وه‌ك تێكۆشانی سه‌ربه‌خۆیی كولتوور تێ ده‌گه‌م..” هه‌ر له ساڵی 1989 دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له ڕۆژنامه‌ی هاوكاری به وتاری “عه‌زیز نه‌سین نووسه‌ری گه‌وره و مرۆڤی كه‌م هاوتا و دۆستی نزیكی گه‌لی كورد” هاته ده‌نگ و قسه‌یه‌كی له نه‌سین گواسته‌وه: “ئێمه‌ی تورك ئه‌گه‌ر به ڕاستی ڕێزی خۆمان و نه‌ته‌وه‌مان ده‌گرین، پێویسته ڕێزی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بگرین”. دكتۆر جه‌بار قادریش 2010، ل14 له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌سینه‌وه له یاساكانی 1980 له‌باره‌ی كورد ده‌نووسێت: “به‌ر له هه‌ر شت ئه‌و (نه‌سین) ڕه‌خنه له‌و قانوونانه ده‌گرێ كه نكۆڵی له كورد ده‌كه‌ن و بوونه‌ته كۆسپ له ڕێی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆزه‌دا.”
حه‌سره‌تیان 2007 له ل104 ده‌نووسێت: دوای كوده‌تای هه‌شتا له ئه‌نجامی په‌لامار و كردهوهگهلهكانی سوپای تورك نزیكه‌ی 700 كه‌س كوژران و 48 كه‌سیش له‌وانه‌ی له دژی حكوومه‌ت بوون سزای مه‌رگ و له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌م قوربانییانه كورد بوون.” دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر 1989 له به‌رامبه‌ردا ڕه‌خنه‌یه‌كی توند له (نازم حیكمه‌ت) و هاوبیرانی ده‌گرێت كه چۆن ئه‌و ئازاره بێ ئه‌ندازه‌ی كورده‌كان جارێك نهیبزواندوون، كه‌چی بۆ ڕه‌شپێستانی ئه‌مه‌ریكا به كولأ ده‌گریان!
ئه‌نجام
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستوور، دروستكردنی ناسنامه‌ی یاسایی نه‌ته‌وه یا هاووڵاتیی وڵاته. ده‌ستووره‌كانی توركیا 1961-1982 به‌رهه‌می كوده‌تای سه‌ربازین بۆ كوشتنی دیارده‌ی مه‌ده‌نیبوون و هاووڵاتیبوون له توركیا، بۆیه توركیا جۆرێكی تر چه‌وساندنه‌وه‌ی داهێنا، ئه‌ویش چه‌وساندنه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستووره‌وه، بۆیه ته‌واو ده‌ركمان به‌وه كرد ئه‌و ده‌ستوورانه ده‌ستووری ناسیۆنالیستی توركن، ئه‌ویتر (كورد) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناخوێننه‌وه. له‌لایه‌كی تر وشه‌ی كورد و زمانی كوردیی له‌و ده‌ستوورانه به ڕاشكاوی نه‌هاتوون، به‌ڵكو به “گوندیی و زمانی قه‌ده‌غه‌كراو” ئاماژه‌یان پێ كراوه .
له ڕه‌وشی پێش و پاشی كوده‌تاكان ده‌رده‌كه‌وێ كه شۆڕشی كورد له به‌شی باشوور، هۆكارێك بووه له چوار هۆی چه‌پڕه‌ویی، جوداخوازیی، كاریگه‌ریی شۆڕشی باشوور، ئیسلامگه‌رایی میلی و سیاسی.