ئومێد نه‌جم
گه‌وره‌ترین مۆسیقاری ده‌ورانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده كورد بووه و دانه‌ری چه‌ندین ئاواز و به‌سته‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ش مه‌لایه‌كه و له‌كوردستان و شاری ئامێدی ده‌ڤه‌ری بادینان له‌دایكبوو، به‌ڵام به (مه‌لا عوسمانی موسڵی) ناسرا، ئاوازه‌كانی ئه‌و مۆسیقاره كورده له عێراق، شام، ئه‌سته‌نبوڵ و میصر ناسراوه، به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب ئاوازه‌كانی ئه‌ویان وتووه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید ده‌روێش- له میسر، صه‌باح فه‌خـری له سوریا، فـهیروز- لوبنان، نـازم غهزالـی و یوسف عومه‌ر- عێراق.
عه‌ره‌ب نازناوی”شێخی مۆسیقای عه‌ره‌بی”یان پێ به‌خشیوه، توركیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌قامێكی به‌توركی گوتووه به‌موڵكی هونه‌ریی خۆیانی ده‌زانن و شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشی كه كورده له‌دووره‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش ناویشی نه‌بیستوه و لێی بێ ئاگان.
زۆربه‌مان گوێمان له گۆرانی “كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و كێ‌و شینه” بووه، ئه‌و گۆرانیه‌ی كه‌وا به‌چه‌ندین زمانی رۆژهه‌ڵاتی و ته‌نانه‌ت یۆنانیش وتراوه‌ته‌وه، ئه‌و خاوه‌نه راست و رهسهنهكهیهتی و ئه‌م مه‌لا عوسمانه ئاوازه‌كه‌ی داناوه.
چه‌كدارانی داعش كاتێ كههێرشیان كرده سه‌ر شاری موسڵ، یه‌كه‌م كاریان په‌لاماردانی ئه‌م مه‌لا عوسمانهبوو په‌یكه‌ره‌كه‌یان له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ته‌قانده‌وه و وردوخاشیان كرد. كه وه‌ختی خۆی زانا‌و عالمێكی ئاینی ئیسلام بوو سیمبول و جێی شانازی موسڵییه‌كان بوو به‌مه‌ش بوونه هاو ئاوازی ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه‌ی كه مۆسیقایان لا حه‌رامه.
له ئامێدییه‌وه بۆ موسڵ
پیاوێكی كوردی خه‌ڵكی ئامێدی به‌ناوی حاجی عه‌بدوڵا ساڵی 1854 كوڕێكی بوو ناوی نا عوسمان، له( ئامێدی) كوردستان له‌دایكبوو، به‌ڵام به (مه‌لا عوسمان موسڵ-ی) ناسرا.
چونكه هه‌ر دوای ماوه‌ك ماڵیان باری كرد بۆ موسڵ و له‌و شاره ژیان، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا موسڵ و ته‌واوی عێراقیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو. قه‌ده‌ری خوا وابوو باوكی كۆچی دوایی كرد‌و له‌و كاته‌ی عوسمان موسڵی ته‌مه‌نی ته‌نها حه‌وت ساڵ بوو، ماڵێكی فه‌قیر و هه‌ژار بوون، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه (كوێر) بوو و بۆیه ناخۆشییه‌كان به‌جارێ ڕوویتێكرد و دنیا له‌پێش چاوی تاریك بوو، جارێ به‌هۆی مردنی باوكی و له‌ولاشه‌وه بینایی چاوه‌كانی له ده‌ست دا. به‌ڵام كۆڵی نه‌دا و له‌لای زانا و عولهماكانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌رسی دینی و زمانی عه‌ره‌بی خوێند و ئیجازه‌ی عیلمی وه‌رگرت. هه‌ر چوار زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌ب و توركی به‌باشی زانیوه و كه‌س نه‌بووه شان له‌شانی بدات.
دەنگی مەلا عوسمان
ئه‌و له منداڵییه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا و بێبه‌ش بوو له‌بینینی جوانی و خۆشییه‌كانی دونیا، به‌ڵام كۆڵی نه‌دا و وه‌ك ده‌ڵێن خواش ده‌رگایه‌ك دابخات ١٠ ده‌رگای تر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌تای ناوباونگی له‌ده‌رگای ئاینه‌وه بوو، هه‌موو قورئانی له‌به‌ركرد و هه‌موو زانسته ئایینه‌كانی به‌باشی خوێند تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی بووه مه‌لایه‌كی ته‌واو و وتاربێژێكی كارامه، كوێری چاوه‌كانی ڕێگرنه‌بوو له‌وه‌ی به‌چاوی به‌دڵ جوانییه‌كانی دونیا ببینێ.
شعری داده‌نا و چه‌ند كتێبێكیشی له‌باره‌ی ته‌صه‌وف و عیرفانه‌وه نووسی، مه‌لایه‌كی دڵته‌ڕ و خاوه‌ن زه‌وقی هونه‌ری و به‌هره‌ی مۆسیقا بوو، جگه له به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی، خۆی فێری مۆسیقا كرد و چه‌ندین ئامێری مۆسیقای ده‌ژه‌ند، عود، نای، ته‌پڵ و قانونه‌ی به‌باشی ده‌ژه‌ند، موه‌شه‌حاتی دینی و عهزال و مه‌قامی وتووه. شاره‌زای جۆره جیاوازه‌كانی ڕیتمی مۆسیقا بوههمووان سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی چۆن ئه‌و مه‌لا نابینایه، ئه‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌ی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه.
ئهگهربێتو باس له هونه‌ری مه‌قامات و موه‌شه‌حات و نه‌شیدی دینی بكرێت له عێراق-دا، ناكرێت ناوی مه‌لا عوسمان موسڵ-ی نه‌هێنرێ و ئه‌سته‌مه فه‌رامۆش بكرێت. خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی بۆ موه‌شه‌حاتی دینی (الموشحات) كه په‌نجا موهشهح سه‌رجه‌میان خۆی بۆ ئاوازی داناوه. جگه له‌مانه‌ش پیاوێكی صۆفی و عاریف بوو، شیعر و ئاوازه‌كانیشی زۆری له ستایشی پێغه‌مبه‌ر و عه‌شقی ئیلاهی دانابوو. ئه‌م مه‌لایه سه‌ر به ته‌ریقه‌تی قادری بوو. موریدی زۆری له‌ده‌ور كۆبووبووهوه و پیاوێكی ناسراوی عێراق و شام و توركیا بوو.
مه‌لا عوسمان له‌ماوه‌ی ساڵانی 1887 بۆ 1895 ده‌چێته ئه‌سته‌مبوڵ. له ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ك به‌ناوبانگترین قورئانخوێن و بهستهكار و ئاوازدانه‌ر ده‌ناسرێ و ناوی له هه‌موو شوێنێكدا بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌تا سوڵتانی عوسمانی (عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) ناوبانگی ده‌بیستێ.
ڕۆژێك مه‌لا عوسمان له مزگه‌وتی ( ئایا صۆفیا) به ده‌نگێكی خۆش قورئان ده‌خوێنێ كه سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) زۆربه‌ی كات له‌و مزگه‌وته نوێژی ده‌كرد. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون سه‌رسامی ده‌نگی مه‌لا عوسمان بوون، سوڵتانیش یه‌كێ بووه له‌وانه، ده‌پرسێ ئه‌وه كێیه قورئان ده‌خوێنێ؟ پێ ده‌ڵێن: ئه‌و پیاوه خه‌ڵكی عێراقه و له شاری موسڵه‌وه هاتووه، ناوی مه‌لا عوسمانه، بۆیه سوڵتان داوه‌تی كۆشكه‌كه‌ی خۆی ده‌كا تا گوێی له ده‌نگ و ئاواز و گۆرانییه‌كانی مه‌لا عوسمان بێ. وادیاره ده‌نگ و ئاوازی ته‌واو ده‌چێ به‌دڵی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، بۆیه فه‌رمان ده‌كا مه‌لا عوسمان بكرێته قورئانخوێنی مزگه‌وتی ئایا صۆفیا.
ئه‌وه‌نده نزیكبووه له سوڵتانی عوسمانییه‌وه، كه به‌ناوی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مه‌وه له حه‌ج وتاری داوه. هه‌روه‌ها سوڵتان وه‌ك نوێنه‌ری خۆی بۆ لیبیا‌و هه‌ندێك شوێن ناردوویه‌تی و به‌ناوی سوڵتانه‌وه قسه‌یكردووه.
عوسمان موسڵی له یه‌كێ له‌سه‌ردانه‌كانی بۆ ئه‌سته‌نبوڵ چه‌ند (غه‌زه‌ل- Gazel)ێكی توركی له‌سه‌ر قه‌وانی تۆماركردووه كه چوار قه‌وان وه‌ك ئه‌رشیف ماوه‌ته‌وه.
چ داهێنانێكی هونه‌ری كردووه؟
-له‌ڕێی مه‌لا عوسمان موسڵی-یه‌وه مه‌قامی حیجاز كـار كورد و مه‌قامی نه‌هاوه‌ند له میصر بڵاوبووه‌وه، هونه‌رمه‌ند و مۆسیقاژه‌نه‌كان ئاوازیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌قامه دانا. له‌وانه هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی میصر (محمد عه‌بدولوه‌هاب). پێش ئه‌وه ئه‌و مه‌قامانه حیجاز كـار كورد و مه‌قامی نه‌هاوه‌ند له‌ناو مۆسیقای عه‌ره‌بی نه‌بوو.
– مه‌قام ئـورفــه له شاری ئورفه له كوردستانی توركیا ده‌خوێنرێت تا پێش مه‌لا عوسمان ئه‌م مه‌قامه له شاره‌كانی عێراق (موسڵ و كه‌ركوك و به‌غدا) نه‌ده‌خوێنرا و نه‌ناسرا بوو، یه‌كه‌م كه‌س مه‌لا عوسمان مه‌قامی ئورفه‌ی زیادكرد بۆ مه‌قاماتی عێراقی و به‌هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبوه‌وه.
– بۆ یه‌كه‌م جار مه‌قامی به‌یات غه‌زال و مه‌قامی مه‌نصوری برده ناو مۆسیقای توركییه‌وه. كه هه‌تا ئێستاش ئه‌و ته‌زره (ئه‌و شێوه‌ی مهقامخوێندنه) له توركیا به‌ناوی (حافز عوسمان موسڵی- Musullu Hafiz Osman Efendi) ناسراوه.
– عوسمان موسڵی ئاوازدانه‌ر (الملحن) بوو و چه‌ندین ئاوازی دانا، به‌شێك له‌و ئاوازانه‌ی دایناوه ئه‌مانه‌ن: زورونی بالسنه مره، یـا شـادی الألـحان ، فوق النا خل فوق، لغه العرب ازكرینا، یا أم العیون السود، گلعت یا محلى نورها، قدك المیاس و ده‌یان ئاوازی تر.
نابینایه‌كی به‌هره‌مه‌ند
مه‌لا عوسمان ئه‌گه‌رچی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه بینایی چاوه‌كانی له ده‌ستدا بوو، به‌ڵام گوێی مۆسیقی زۆر به‌هێز و هه‌ستیار بوو.
ڕۆژێك مه‌لا عوسمان له به‌غدا بهكۆڵانێك تێپه‌ڕ ده‌بێ، له‌ماڵێكه‌وه گوێی ده‌نگی عودێكی نه‌شاز ده‌بێ، به گۆچانه‌كه‌ی له ده‌رگایان ده‌دا، به‌كابرای عودژه‌ن ده‌ڵێ (وه‌ته‌ری نه‌وا)ی عوده‌كه‌ت جوان ببه‌سته تا ده‌نگی ساز بێ، ئه‌ویش سوپاسی ده‌كا.
كێن ئه‌وانه‌ی له مه‌لا عوسمانەوه فێربوون؟
عوسمان موسڵی به‌هۆی سه‌فه‌ره‌كانی بۆ به‌غدا و ئه‌سته‌نبوڵ و شام و به‌یروت و قاهیره زیاتر ئاشنای گۆرانی و مۆسیقای میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی (شه‌رقی) بوو. مۆسیقاژه‌نه‌كانی شام و عێراق و ئه‌سته‌نبوڵ و میسر ئاشنا بوون به مه‌لا عوسمان و زۆر ئاواز و مه‌قام و موه‌شه‌حاتی دینی لێ فێربوون.
وه‌كو هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند و مۆسیقاری میسری عبده الحمولی و سه‌ید ده‌روێش، مه‌لا عه‌بدولفه‌تاح مه‌عروف، سه‌ید عه‌بدولقادر موسڵی و ده‌یان كه‌سی تر.
هه‌روه‌ها ساڵی 1909 سه‌ید ده‌ورێش یه‌كێ له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی میسر كه نوێكه‌ره‌وه‌ی مۆسیقای عه‌ره‌بی داده‌نرێت. له شــام (دیمه‌شق) چاویكه‌وتووه به مه‌لا عوسمان. موسڵییش وه‌ك مامۆستایه‌ك ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له په‌ره‌پێدانی توانای هونه‌ری سه‌ید ده‌روێش. له ماوه‌ی سێ ساڵدا سه‌ید ده‌روێش چه‌ندین ئاواز و مه‌قام (وه‌ك مه‌قامی حجازكار كورد و مه‌قام نه‌هاوه‌ند و لقه‌كانی) و موه‌شه‌حاتی دینی و غه‌زه‌لی توركی و عه‌ره‌بی له مه‌لا عوسمانه‌وه فێر بوو.
مه‌لا عوسمان موسڵیی ساڵی 1923 له به‌غدا كۆچی دوایی كرد.
دەنگی مەلا عوسمان
سه‌رچاوه:
1- الملا عثمان الموصلي، ملحق جريدة المدى ، عدد (2410) ، سنة (2012)
2- ( الملا عثمان الموصلي و الموسيقى العربية..تاريخ حافل بالعطاء) : زيدون خلدون جميل