عارف روشدی
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: هەڵۆ ئورمزیار
پێشه‌كی
له‌م توێژینه‌وه كورته‌دا، هه‌وڵم داوه ئاماژه به هه‌ندێك هۆی سه‌ره‌كی بكه‌م، كه بوونه‌تە مایه‌ی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. ده‌وڵه‌تیش وه‌ك توخمه‌كانی دیكه‌ی گه‌ردوون، به چه‌ندین خول و قۆناغی جۆربه‌جۆردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له دروستبوون و گه‌شه‌كردنه‌وه تا پێگه‌یشتن و پیری و داته‌پین، كه ئه‌گه‌ر له كاتی گونجاو‌دا فریای خۆی نه‌كه‌وێت و خۆی نوێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌و نه‌مان و رووخان ده‌چێت.
هۆیهكانیش سه‌باره‌ت به رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له‌مانه‌دا چڕ ده‌بنه‌وه:
-هۆكاری سه‌ربازی.
-كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ.
-قه‌یرانی باڵكان.
-هۆكاری ئابووری.
-ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ورووپا.
-هۆكاری كارگێڕی.
-دیكتاتۆریه‌تی سیاسی.
-سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی.
-هۆكاری باوه‌ڕ، له روانگه‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی پێگیری خه‌لافه‌تی ئیسلامن.
هیوادارام بیرۆكه‌یه‌كی روونم له‌باره‌ی هۆی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه گه‌یاندبێت، كه بۆ ماوه‌ی پتر له شه‌ش سه‌ده‌ی رابردوو حوكمڕانیی كرد.
به‌راییه‌ك
له‌دوای زنجیره‌یه‌ك له شه‌ڕی درێژخایه‌ن له سه‌ده‌ی حهڤدهمهوه، له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و نه‌یارانی، ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ورووپادا شكایه‌وه. به‌م جۆره له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مدا و دوای ئه‌وه‌ی بڕوای ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپا باڵاده‌سته، بره‌وی په‌یدا كرد، هێزی عوسمانی به شێوه‌یه‌كی خێرا رووی له داكشان كرد، ئیدی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه ملكه‌چی ئه‌ورووپا بوو. مێژووی دوور و درێژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و ئه‌گه‌ری رووخانی، له سیاسه‌تی ئه‌ورووپادا بوو به گرفتێكی سیاسی، یان ئه‌وه‌ی پێی گوترا (پرسی رۆژهه‌ڵات).
به‌م جۆره دۆخی سیاسیی عوسمانییه‌كان تا ساڵی 1920 له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ورووپادا مایه‌وه (1، ل9، 10)، ده‌شكرێ باسی گه‌لێك هۆ بكه‌ین، كه بوونه مایه‌ی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، به‌ڵام ته‌نیا ئاماژه‌دان به‌م هۆكارانه‌ی دادێم به گونجاو زانی، كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی گونجاومان له‌باره‌ی ئه‌و فاكته‌رانه پێ ده‌دات، كه بوونه مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتۆریه‌تێك، كه پتر له شه‌ش سه‌ده حوكمڕانیی كرد.
هۆكاری سه‌ربازی
له‌گه‌ڵ داهاتنی ساڵی 1800ز، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ناوخۆدا لاواز بووبوو، ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی پشتیوانی له سوپای ئاسایی خۆی بكات و كۆنترۆڵی بكات، هه‌روه‌ها سوپا و هێزێكی ئه‌وتۆی ده‌ریاوانیی نه‌بوو، كه بتوانێ به‌ره‌و رووی دوژمنانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه بوه‌ستێته‌وه.
سوپای وڵاتانی ئه‌ورووپا خاوه‌ن مه‌شقی باشتر و چه‌كی چاكتر و به ژماره‌ش له هێزی عوسمانی زۆرتر بوون. ده‌وڵه‌تی عوسمانی گه‌لێك نه‌یاری به‌هێز ده‌وریان دابوو، ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانێكی نه‌بوو، كه نێوماڵی خۆی رێك بخاته‌وه. ئیدی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سوپایه‌كی نوێ، كاتی ده‌ویست. (2، ل27).
ده‌وڵه‌تی عوسمانی نزیكه‌ی یازده شه‌ڕی ده‌ره‌كیی كرد، له ساڵانی نێوان 1804- 1897ز-دا رووبه‌ڕووی گه‌لێك رووداوی یاخیبوونی چه‌كداری بووه‌وه، ئیدی سوپای عوسمانی له‌بری ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان بكات، ناچار بوو به بێ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت، بچێته نێو شه‌ڕی بێ بڕانه‌وه، جار دوای جاریش به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و سوپایه ده‌فه‌وتا. (3، ل28).
له ڕاستیدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له چه‌ندین شه‌ڕی جیهانیدا له‌گه‌ڵ نه‌یارانێك رووبه‌ڕوو بووه‌وه، كه له رووی سه‌ربازییه‌وه باڵاده‌ستتر بوون، له پله‌ی یه‌كه‌میشدا رووسیا ده‌هات. (4، ل37).
ئه‌م شه‌ڕانه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییان تووشی زنجیره‌یه‌ك له شكستی سه‌ربازی كرد، ناچاری كرد گه‌لێك رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی ناهاوسه‌نگ، به‌ڵكوو نه‌نگ و له‌نگ واژۆ بكات، له‌وانه:
په‌یماننامه‌ی كارلۆفیتز: ساڵی 1699ز، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و، مه‌جه‌ر (هه‌نگاریا)ی راده‌ستی نه‌مسا كرد.
په‌یماننامه‌ی بسارۆفیتز: ساڵی 1717ز، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و، به‌شێكی گرنگی باڵكان (به‌لقان)ی له‌ده‌ست دا.
په‌یماننامه‌ی كوچك كینارچی: ساڵی 1774ز، كه ده‌ره‌نجامی شكسته‌كه‌ی بوو به‌رامبه‌ر به رووسیا.
په‌یماننامه‌ی یاسی: ساڵی 1791ز، كه به‌رامبه‌ر به رووسیا زه‌لیل و ریسوای كرد. (5، ل219).
له ئاكامی شه‌ڕ و شۆڕی زۆری پڕ له بۆغرایی، كه رووبه‌ڕووی بووه‌وه، ئه‌رك و قورساییه‌كی زۆر كه‌وته سه‌ر شانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كه له شێوه‌ی لێشاوێك له زه‌حمه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری به‌سه‌ریدا شكایه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی لاوازبوون و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه و داڕووخانی. ئه‌م ره‌وشه به لای كه‌مه‌وه له كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
هۆی سه‌ره‌كیی ئه‌و پشێوی و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی، كه ژیانی له‌نێو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له‌و كاته‌دا شڵه‌ژاند، واته باری قورسی ئه‌و ره‌وشه له ئاكامی شه‌ڕی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو له‌گه‌ڵ ئێران (سه‌فه‌وی) و نه‌مسادا. له‌دوای شكسته‌كه‌یان له (لیبانتۆ)، ئیدی عوسمانی توانای ئه‌وه‌یان نه‌ما باڵاده‌ستیی خۆیان له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست بپارێزن. به‌م جۆره دوایای سپانیا، پێگه‌ی خۆی له ئه‌ورووپادا به‌هێزتر كرد، له فه‌ره‌نساش كالفانیانی لایه‌نگری عوسمانیی سه‌ربڕی. (6، ل70).
عوسمانی له‌دوای ئه‌وه‌ی باڵاده‌ستیی خۆیان له ده‌ریای سپی له‌ده‌ست دا، ئیدی ویلایه‌ته‌كانی باكووری ئهفریقاشیان له‌بن ده‌ست ده‌رچوو. هه‌رچه‌ندی ناوچه‌یه‌كی وشكاییشیان له‌ده‌ست ده‌دا، توانای سه‌ربازیی سه‌ر زه‌وییان له سستی و لاوازیی ده‌دا. بۆیه ده‌بینین، كه له ده‌ریای ره‌شدا ئاماژه‌ی خراپ هه‌ن و په‌یامی لاوازیی عوسمانی ده‌ده‌ن، چی دیكه گهلهكهشتیی عوسمانی توانای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر قۆزاقدا نه‌ما. له‌دوایین 10 ساڵی سه‌ده‌ی شازدهمهدا، قۆزاق هێرشی خۆیان بۆ سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ره‌ش چڕ كرده‌وه، به كه‌شتیی بچووك له رووباری (دهنیبهر)ه‌وه خۆیان ده‌گه‌یانده نێو ده‌ریای ره‌شه‌وه. به‌م شێوه‌یه ئیدی ده‌ریای ره‌ش به ئارامی نه‌مایه‌وه، كه شاده‌ماری ئابووریی عوسمانی بوو، ئیدی بازرگانی و به‌نده‌ره‌كانی عوسمانی روویان له داكشان كرد. (7، ل71).
هۆی لاوازبوونی هێزی ده‌ریایی عوسمانی، بۆ كۆنیی پێكهاته‌ی ئه‌و هێزه له رووی جۆر و كاراییه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌وه‌ی گهلهكهشتیی عوسمانی هێشتا هه‌ر بریتی بوو له كه‌شتیی دهواڵدار، كه چی دی به‌رامبه‌ر به كه‌شتیی زه‌به‌لاحی دوژمنان گونجاو نه‌بوو، كه ئه‌وان ئاگری به‌تینیان له‌ته‌نیشته‌وه ده‌هاویشت. (8، ل71،72).
كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ
به‌رپابوونی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ له ساڵی 1914دا، كاریگه‌ریی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌سه‌ر رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه هه‌بوو، له‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانان هێرشیان ده‌كرده سه‌ر خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، له هه‌مان كاتدا به‌نهێنی پلانیان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و خاكه داده‌ڕشت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی نهێنی، ئه‌و خاكه له‌نێوانی خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن. دیارترین ئه‌و رێككه‌وتننامه نهێنییانه‌ی له كاتی جه‌نگدا واژۆ كران و ده‌وڵه‌تی عوسمانییان كرده ئامانج، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌سته‌نبووڵ له 18/ ئادار/ 1915، رێككه‌وتننامه‌ی له‌نده‌ن له 26/ نیسان/ 1915، رێككه‌وتننامه‌ی سایكس- پیكۆ له 16/ ئایار/ 1916 و رێككه‌وتننامه‌ی ئانجان دی مۆریێن له 17/ نیسان/ 1917دا بوون. (9، ل228).
كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی چووه پاڵ ده‌وڵه‌تانی ته‌وه‌ر (میحوه‌ر) و به‌شداریی له شه‌ڕه‌كه‌دا كرد، له‌وپه‌ڕی داته‌پیندا بوو، بۆیه پێی گوترا (پیاوه نه‌خۆشه‌كه). جا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیاش له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وتایه، ئایا رێی به تورك ده‌دا ببێته شه‌ریكه به‌شی ده‌سكه‌وته‌كه‌ی؟ یه‌كه‌مین شتێك، كه ئه‌وكات ده‌یكرد، كۆتایی به هاوبه‌شێكی لاوازی وه‌ك ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌هێنا. هێرشه‌كه‌ی قه‌فقاسیا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ك بوو له مێژووی جه‌نگدا، چه‌ك و جبه‌خانه و ئازووقه‌ی سه‌ربازانی عوسمانی یه‌كجار هه‌ژار بوو، وه‌رزه‌كه‌ش وه‌رزی به‌فربارین بوو، فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازیی توركیش ده‌به‌نگ و بۆغرا بوون. به‌م جۆره ئه‌نجامه‌كه وا هاته پێش چاو، كه ده‌ره‌نجامێكی فره خراپی ده‌بێت. سه‌ربازانی عوسمانی سه‌رما كردنی به چلووره و هه‌ڵدێرانه نێو شی‌و و كهندهڵانهوه، له‌برسا مردن، به راده‌یه‌ك له كۆی 100 هه‌زار سه‌رباز ته‌نیا 30 هه‌زار سه‌ربازیان له كانوونی دووه‌می 1915دا گه‌ڕانه‌وه، ئه‌م گورزه پشتی سوڵتانی شكاند و ده‌روازه بڵندهكه (بابل عالییهكه)ی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاند و ئیدی نزم بوو. (10، ل89، 90).
روون و ئاشكرایه، كه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی تا كۆتایی تشرینی یه‌كه‌م نه‌چووه نێو شه‌ڕه‌كه‌وه، ئه‌و چوونهیشی به كاریگه‌ریی هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو، كه به رواڵه‌ت چوونه نێو گهلهكهشتیی عوسمانییه‌وه و كه‌ناره‌كانی رووسیایان له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا بۆردومان كرد. (11، ل49).
هه‌موو ژێده‌ره‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی خاكی بن ده‌ستی عوسمانی، پێشتر رێك كه‌وتبوون، بۆیه ده‌بینین یه‌كێك له‌و هۆیه راسته‌وخۆیانه‌ی ئیتالیای په‌لكێشی نێو جه‌نگه‌كه كرد، كه بچێته پاڵ هاوپه‌یمانانه‌وه، دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و مسۆگه‌ركردنی به‌شی خۆی له‌و دابه‌شكردنه‌دا بوو. (12، ل51).
كاتێك شه‌ڕه‌كه درێژه‌ی كێشا، په‌یماننامه‌ی نهێنی له‌نێوان وڵاتانی هاوپه‌یماندا واژۆ كرا، ئه‌مه‌ش گوزارشتێك بوو له خواستی فراوانخوازی و كۆلۆنیالیستانهی ئه‌وان. له ساڵی 1915دا ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌نێوان ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا و رووسیادا دابه‌ش كرا، به مه‌رجێك رووسیا ئه‌سته‌نبووڵ و ته‌نگه‌به‌ره‌كان و خاكی ده‌وروبه‌ریان بۆ خۆی ببات. له ساڵی 1916دا بڕیار درا به‌ریتانیا میزۆپۆتامیا (دووچۆمان) و فه‌له‌ستین بۆ خۆی ببات، سووریا و ئه‌ده‌نه و كلیكیا به باكووری عێراقه‌وه تا ده‌ریاچه‌ی وانیش، به‌شی فه‌ره‌نسا بێت، له هه‌مان كاتدا رووسیا باكووری ده‌ریاچه‌ی وان و ئه‌رمه‌نستان و هه‌رێمه‌كانی ده‌وروبه‌ری له باكووری ئه‌نادۆڵ بۆ خۆی ببات. له نیسانی 1917شدا ناوچه‌یه‌كی هه‌ژموون له رۆژاوای ئه‌نادۆڵ و له ناوچه‌ی ئه‌زمیر و ئه‌نتالیا، بۆ ئیتالیا ته‌رخان كران. (13، ل61).
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ كۆتایی هات و جاڕنامه چوارده خاڵییه‌كه‌ی ویلسن راگه‌یه‌ندرا، له خاڵی دوازدهمدا خواستی كۆتاییهێنان به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دووپات كراوه‌ته‌وه، ده‌قی ئه‌و دوازده خاڵەی جاڕنامه‌ی ویلسن به‌م جۆره‌یه:
– به‌شی توركنشینی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌بێت له رووی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واو بێت، هه‌رچی گه‌لانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركن، ده‌بێت مافی ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له ئۆتۆنۆمیدا بۆ به‌ده‌ست بێت. (14، ل70).
په‌یوه‌ست به كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، له 10/ ئاب/ 1920 په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و هاوپه‌یمانان واژۆ كرا، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، خاكی سه‌ر به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌نێوان ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و یۆنان دابه‌ش كرا، ته‌نیا ئه‌نادۆڵ و خاكی ده‌وروبه‌ری ئه‌نقه‌ره بۆ تورك جێ هێڵدرا. (15، ل82).
له هه‌ردوو به‌ره‌ی عێراق و شام، ده‌وڵه‌تی عوسمانی رووبه‌ڕووی شكستی گه‌وره بووه‌وه، له عێراقدا هێزی به‌ریتانیا له 11/ ئادار/ 1917دا به‌غدای داگیر كرد، له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1918ش گه‌یشته نزیك مووسڵ. له شامیش هێزی شۆڕشی عه‌ره‌ب به یارمه‌تیی هێزی به‌ریتانیا توانیی بچێته نێو دیمه‌شقه‌وه و حكوومه‌تی عه‌ره‌بی تێدا راگه‌یاند، له ماوه‌ی نێوان 27/ تشرینی یه‌كه‌م/ 1917 تا 26/تشرینی یه‌كه‌م/ 1918 حكوومه‌تی عه‌ره‌ب له دیمه‌شق ته‌واوی سووریا و فه‌له‌ستین و رۆژهه‌ڵاتی ئوردنی خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه.
له‌پای ئه‌و شكستانه، حكوومه‌تی ئیتیحادییان له 13/ تشرینی یه‌كه‌مدا ناچار بوو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، له 14/ تشرینی یه‌كه‌م حكوومه‌تێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د عیزه‌ت دوایا پێك هێندرا، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی سیاسیی ناسراوی ئه‌وكات، ئه‌و حكوومه‌ته نوێیه مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی (مودروس)ی له 30/ تشرینی یه‌كه‌م/ 1918دا قبووڵ كرد. (مودروس: به‌نده‌ری دوورگه‌ی لیمنۆسه له ده‌ریای ئیجه‌دا). (16، ل229).
پێشه‌كی
له‌م توێژینه‌وه كورته‌دا، هه‌وڵم داوه ئاماژه به هه‌ندێك هۆی سه‌ره‌كی بكه‌م، كه بوونه‌تە مایه‌ی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. ده‌وڵه‌تیش وه‌ك توخمه‌كانی دیكه‌ی گه‌ردوون، به چه‌ندین خول و قۆناغی جۆربه‌جۆردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له دروستبوون و گه‌شه‌كردنه‌وه تا پێگه‌یشتن و پیری و داته‌پین، كه ئه‌گه‌ر له كاتی گونجاو‌دا فریای خۆی نه‌كه‌وێت و خۆی نوێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌و نه‌مان و رووخان ده‌چێت.
هۆیهكانیش سه‌باره‌ت به رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له‌مانه‌دا چڕ ده‌بنه‌وه:
-هۆكاری سه‌ربازی.
-كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ.
-قه‌یرانی باڵكان.
-هۆكاری ئابووری.
-ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ورووپا.
-هۆكاری كارگێڕی.
-دیكتاتۆریه‌تی سیاسی.
-سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی.
-هۆكاری باوه‌ڕ، له روانگه‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی پێگیری خه‌لافه‌تی ئیسلامن.
هیوادارام بیرۆكه‌یه‌كی روونم له‌باره‌ی هۆی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه گه‌یاندبێت، كه بۆ ماوه‌ی پتر له شه‌ش سه‌ده‌ی رابردوو حوكمڕانیی كرد.
قه‌یرانی باڵكان (به‌لقان)
بزووتنه‌وه‌كانی رزگاریخوازی باڵكان فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ بنكۆڵكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ش بۆ گه‌شه‌كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له لای گه‌لانی كریستیانی نیشته‌جێی ئه‌و نیمچه دوورگه‌یه ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وانه له ساڵی 1908دا هیوایه‌كیان هه‌بوو، كه رژێمی باشتر دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی توركیای گه‌نج كۆتایی به رژێمی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید هێنا و حكوومه‌تی تازه‌ی عوسمانی كۆمه‌ڵێك چاكسازیی ئازادانه‌ی دانا، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد ئه‌و هیوایه خامۆش بوو، پیاوانی توركیای گه‌نجیش هاتنه‌وه سه‌ر هه‌مان رێڕه‌وی سیاسه‌تی ئاوێته‌كردن و تواندنه‌وه و گوشاركردن، كه درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی نه‌ریتییانه‌ی عوسمانی بوو. هه‌ر بۆیه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و یاخیبوون له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌ده‌بڕایه‌وه. (17، ل536).
ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ی باڵكان یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ به‌رده‌وام گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی یۆنان دژ به تورك، هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان ئیتالیا و توركیا له سێپته‌مبه‌ری 1911دا ده‌رفه‌تێكی گونجاوی پێ دان، به‌وه‌ی په‌شێوی كه‌وته نێو سوپای عوسمانییه‌وه، به‌م جۆره زلهێزه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون، كه یه‌كه‌مین رواڵه‌تی لاوازبوونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی گه‌ڵاڵه ببێت. (18، ل 537).
له 17/ ئۆكتۆبه‌ر/ 1912 شه‌ڕی ده‌وڵه‌تانی باڵکان دژ به توركیا ده‌ستی پێ كرد، بۆیه حكوومه‌تی عوسمانی شه‌ڕی ته‌رابلوسی رۆژئاوای راگرت، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه تازه‌یه ببێته‌وه. له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا هاوپه‌یمانیی باڵكان توانییان مه‌كدۆنیا رزگار بكه‌ن. له 3/ سێپته‌مبه‌ردا حكوومه‌تی عوسمانی داوای ئاگربه‌ستی كرد، چونكه سوپای بولگاریا هه‌ڕه‌شه‌ی له كوستهنتینه (ئه‌سته‌نبووڵ) ده‌كرد. هه‌رچی دانوستاندنی ئاشتی بوو، كه له فبرایه‌ری ساڵی 1913دا وه‌ستا، ئه‌ویش له ئاكامی كوده‌تایه‌ك، كه كه‌سانی هه‌ره توندڕه‌وی عوسمانیی گه‌یانده سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌دوای كه‌وتنی ئه‌درنه، كه له لایه‌ن هێزی باڵکانه‌وه ئابڵووقه درابوو، ئه‌و دانوستاندنه ده‌ستی پێ كرده‌وه.
له 20/ مایۆی ساڵی 1913دا و به مه‌رجه‌كانی ئاشتی، كه له له‌نده‌ن واژۆ كران، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌ستی له هه‌موو توركیای به‌ری ئه‌ورووپا هه‌ڵگرت، به‌ده‌ر له به‌شێكی بچووكی تراكیا نه‌بێت. (19، ل539).
گومانی تێدا نییه، كه سیاسه‌تی رووسیا، به سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی باڵکانیان (باڵکانهكان) له پاییزی ساڵی 1912دا، بێ هیوا بوو، كاتێك له یۆنیۆی ساڵی 1912دا نه‌یتوانی خۆی له به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌دوور بگرێت، كه قبووڵیان بوو، یان داوایان كرد سه‌رپه‌رشتییان بكات. به گشتی وێڕای ئه‌وه، دۆخه‌كه دوو ئاكامی گرنگی به‌ده‌ست هێنا:
یه‌كه‌م: سڕب، هه‌وادار و لایه‌نگری هه‌ره دڵسۆزی رووسیا، ئیدی ئێستا رۆڵێكی سه‌ره‌كیی له نیمچه دوورگه‌ی باڵکاندا هه‌یه.
دووه‌م: ئیدی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له لێواری رووخاندا بوو، نزیكه‌ی هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ئه‌ورووپای له‌ده‌ست دا، له هه‌مان كاتدا زلهێزان كه‌وتنه دابه‌شكردنی خاكی نێو ئاسیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی، وه‌ك ناوچه‌ی هه‌ژموونی ئابووری بۆ خۆیان، چاویان تێ بڕیبوو.
له سووریاش ده‌سه‌ڵاتی تورك رووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه‌یه‌كی قه‌ومیی عه‌ره‌ب بووه‌وه. (20، ل542).
لێره‌وه رۆڵی كاریگه‌ر و كرده‌ییانه‌ی رووداوه‌كانی باڵکانمان بۆ روون ده‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به چه‌سپاندنی حاڵه‌تی لاوازی و داههزان، كه به‌رۆكی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی گرتبووه‌وه، له كۆتاییشدا به‌ره‌و رووخان و نه‌مان راپێچی كرد.
جێی باسه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی له سه‌ده‌ی نۆزده‌م له وڵاتانی باڵکان، كاریگه‌ریی هه‌بوو له به‌رپابوونی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌نێو ره‌گه‌زه‌كانی سڵاڤ، كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژیان. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رووسیا، كه خۆی به براگه‌وره و پارێزه‌ری ره‌گه‌زه‌كانی سڵاڤ له باڵکان ده‌زانی، هانی سڵاڤهكانی دا، كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رپا بكه‌ن، بۆ رزگاربوون له‌ژێر چنگی عوسمانی و نه‌مسایی. (21، ل35).
دوا جار، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له ساڵی 1894ـه‌وه گیرۆده‌ی قه‌یرانی ناوچه‌ی باڵکان بووبوو، خه‌ڵكی كریستیان له ئه‌رمینیا، كریت و مه‌كدۆنیا هه‌وڵیان دا له چنگ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام رزگاریان ببێت و داوای ئیداره‌ی خۆسه‌رییان ده‌كرد.
ئیدی ئه‌م قه‌یرانه‌ی عوسمانی رێی بۆ به‌ره‌و نه‌مان چوونی ده‌وڵه‌ته‌كه كرده‌وه، كه ده‌ره‌نجامی خێرای له ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی لێ بكه‌وێته‌وه، كوشتوبڕ و جینۆساید رای گشتیی ئه‌ورووپای بێزار و جاڕس كرد، سه‌رله‌نوێ خواستی چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی كارگێڕی به‌سه‌ر حكوومه‌تی عوسمانی‌دا هاته پێش، كه ئاسایش و ئارامی بۆ گه‌لانی كریستیان ده‌سته‌به‌ر بكات. حكوومه‌ته‌كانی ئه‌ورووپا توانایان هه‌بوو له‌م رووه‌وه كۆمه‌ك و ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م و ئه‌و، ده‌سكه‌وت بۆ خۆیان دابین بكه‌ن، یان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه ببنه هۆی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. (22، ل494، 495).
به‌ڵام به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی، هه‌روه‌ها نه‌بوونی متمانه له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی زلهێز، له‌و قۆناغه‌دا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی له داڕووخان رزگار كرد. (23، ل496).
هۆكاری ئابووری
نیشانه‌كانی داته‌پین له داڕووخانی سیسته‌می ئابووریی عوسمانی‌دا به‌ده‌ر كه‌وتن، خه‌لافه‌ت رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بووه‌وه، ئه‌مه‌ش ناچاری كرد داوای قه‌رزی دارایی له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بكات، ئه‌میش وای له سوڵتانانی عوسمانی كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بۆ رازیكردنی هاوپه‌یمانانی خۆیان بده‌ن. (24، ل221).
له‌و كاته‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازی و دارایی ده‌وڵه‌تی ئالی عوسمان لەوپهڕی خراپیدا بوو، كورتهێنان له بودجه‌ی ده‌وڵه‌تدا گه‌یشته پتر له پێنج ملیۆن لیره‌ی زێڕ. قه‌رزی ده‌وڵه‌تیش گه‌یشته چوارده ملیۆن لیره‌ی زێڕ. (25، ل223).
ئینگلیز تا كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌م، بیبه‌ر و به‌هاراتیان له قاهیره ده‌كڕی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆمپانیای هیندیی رۆژهه‌ڵات له ساڵی 1600ز-دا، ئیدی ئینگلیز كه‌وتنه كڕینی به‌هارات به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له كه‌ناره‌كانی هیندستانه‌وه، چونكه به‌هۆی باجی عوسمانییه‌وه نرخی به‌هارات له به‌نده‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیكدا ده‌گه‌یشته سێ قات.
-له‌و كاته‌شدا ئابووریی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دروست بوو: گه‌ڕان به‌دوای رێیه‌كی دیكه‌دا بۆ هه‌نارده‌كردنی ئاوریشمی فارس (مافووری ئێران) بۆ ئه‌ورووپا. ئاسیای بچووك رێی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌كردنی ئاوریشمی فارس و هاورده‌كردنی چۆخه (كوتاڵ)ی ئه‌ورووپا بوو. تا كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌م كوتاڵی ئینگلیزی له رێی ئاسیای بچووكه‌وه ده‌گه‌یشته ئاسیای ناوه‌ڕاست. قەبڵاندن وابوو كه ته‌نیا بازرگانیی ترانزێتی ئه‌م كاڵایه له ساڵێكدا 300 هه‌زار هۆقه زێڕی بۆ گه‌نجینه‌ی عوسمانی دابین ده‌كرد.
-به‌م جۆره شا عه‌باس، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1603دا هێرشی كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، فه‌رمانی دا رێ به هه‌نارده‌كردنی ئاوریشمی فارس له رێی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه نه‌درێت، هه‌وڵی دا له رێی زه‌ریای هینده‌وه راسته‌وخۆ ئاوریشم به ئه‌ورووپا بفرۆشێت. بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له هه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زێڕ و زیو بپارێزێت. (26، ل73، 74).
-به هه‌مان شێواز، دوای ئه‌وه‌ی بازرگانیی هیندستان گوازرایه‌وه زه‌ریای ئه‌تڵه‌س، كه له‌وێدا ئینگلیز و هۆڵه‌ندی باڵاده‌ست بوون، ئیدی ئه‌و بازرگانییه رێیه‌ی ئه‌ورووپای به ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌به‌سته‌وه، كه‌وته بن كۆنترۆڵی رووس. به‌م جۆره ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه له كورتیی دا، بوو به ئیمپراتۆریه‌تێكی هه‌رێمی، كه ئاسیای بچووك و باڵکان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گرته‌وه، ته‌نانه‌ت له پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه‌شدا، ئه‌رك و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری ده‌بینی. (27، ل74).
-سه‌رباری ئه‌وانه، هۆكاری سه‌ره‌كیی رووخانه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به دۆخی ناوخۆیه‌وه. فه‌رمانده‌كان به‌رهه‌ڵستیی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانیان ده‌كرد، گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌تیان به‌تاڵان ده‌برد، سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لیان تاڵان ده‌كرد و گه‌لیشیان نه‌ده‌پاراست، ئیدی گه‌ل كه‌وته نێو په‌شێوی و بێ سهروبهرییهوه، خه‌ڵك گیرۆده‌ی په‌یداكردنی بژێوی بوون. له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی توندوتیژی و قۆرخ و به‌رتیل و چه‌ندین جۆره گه‌نده‌ڵیی دیكه، خه‌ڵكی رۆژ به رۆژ سه‌باره‌ت به ئایینده ترس و دڵه‌ڕاوكێی زیاتریان لێ ده‌نیشت، دوای ئه‌وه‌ی فاڵگران نوقڵانه‌ی رووخانی ده‌وڵه‌تیان دا. (28، ل75).
-ده‌بوو ده‌وڵه‌ت زۆرترین پاره و دارایی بۆ گه‌نجینه‌ی ناوه‌ندی په‌یدا بكات، تا بتوانێت مووچه‌ی مانگانه‌ی سوپای ئینكیشاری و رۆژانه‌ی یه‌كه‌كانی سهگڤانی بدا (سه‌گڤان هێزی چه‌كداری خۆجێیی بوو). له‌و پێناوه‌شدا هه‌ندێك زه‌وی و زاری تیمار (موڵكێكه ساڵانه كه‌متر له 20 هه‌زار ئهقچه داهاتیه‌تی، ئهقچهش پاره‌یه‌كی زیو بوو، كه یه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی دراوی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو) خرانه ژێر سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی حكوومه‌تی عوسمانییه‌وه، ئه‌ویش په‌نای برده به‌ر به‌كرێدانی، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پێ په‌یدا بكات، وێڕای ئه‌وه، هه‌ندێك له زه‌ویی تیمار به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و نایاسایی ده‌كه‌وته ده‌ستی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ربار و حكوومه‌ت، ئه‌وی دیكه‌شی ده‌كرایه وه‌قف. به‌م جۆره ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌و داهاته‌ی له‌ده‌ست دا، كه له‌و زه‌وی و زاره‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باجیش به‌شی نه‌ده‌كرد، ئیدی گه‌نجینه‌ی ناوه‌ندی هه‌میشه له كورتیی ده‌دا، ئه‌مه‌ش له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی شازده‌مدا بووه مایه‌ی دابه‌زینی به‌های دراوی زیو و ته‌زویركردنی دراو، دراوی به‌رده‌ستیش كه‌می كرد، هه‌موو ئه‌مانه بوونه مایه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی وڵاته‌كه.
-ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی دا رێ له زیادبوونی خه‌رجیی خۆی بگرێت، به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دراوه‌كه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌نگی ئهقچه، به‌ڵام ئه‌م رێكاره توقێنهره وای كرد ره‌وشه‌كه پتر داته‌پێت. (29، ل80، 81).
ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ورووپا
ده‌ستتێوه‌ردانی به‌رده‌وامی ئه‌ورووپا له كاروباری ده‌وڵه‌تی عوسمانی و رێز نه‌گرتنی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌و ده‌قه‌ی كه به‌گوێره‌ی په‌یمانی پاریس، كه له 30/ ئادار/ 1856دا واژۆ كرا و ئه‌وانی له‌دوای شه‌ڕی قه‌ره‌م (كریمیا) پێوه په‌یوه‌ست كرد، كه دووپاتی ده‌كرده‌وه، نابێ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا چ تاك تاك یان پێكه‌وه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ربده‌ن، ئه‌گه‌ر پاساو هه‌رچییه‌كیش بێت، ئه‌م پهیوهستنهبوونهی وڵاتانی ئه‌ورووپا به هۆیه‌كی گرنگی لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی داده‌ندرێت. ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی هه‌بوو بۆ سه‌ر ره‌وشی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه مێژوونووسان ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1839- 1876 به ماوه‌ی حوكمڕانیی باڵوێزان داده‌نێن، مه‌به‌ستیان باڵوێزانی ئه‌ورووپایه له ئه‌سته‌نبووڵ، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووانیش سێر (ستراتفۆرد كاننك) باڵوێزی به‌ریتانیا، كه ئه‌وكات به سوڵتانی بێ تاجی عوسمانی ناسرابوو.
پشتگیریكردنی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له ده‌وڵه‌تی عوسمانی له شه‌ڕه‌كه‌ی دژ به رووسیا له جه‌نگی قه‌ره‌م (كریمیا) كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌هێزبوونی هه‌ژموونی بیانی له زۆر بواری ژیانی عوسمانی‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام گوشاریان ده‌خسته سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین چاكسازی بكات، هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌ده‌وه‌ستان، به‌ڵكوو له‌م رووه‌وه میتۆد و پرۆگرامیان ده‌خسته روو، هه‌ر بۆ نموونه، ئاماژه به‌مه‌ی دادێ ده‌كه‌ین:
له ساڵی 1867دا سوڵتان عه‌بدولعه‌زیز ناچار بوو، كه رێكخستنێكی تازه بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخستنه‌كان ده‌ربكات، به جۆرێك، كه له دوو ده‌سته پێك ده‌هات:
یه‌كه‌م: دیوانی داد.
دووه‌م: دیوانی شوورای ده‌وڵه‌ت.
به گوشاری وڵاتانی ئه‌ورووپا، هاووڵاتییانی كریستیان و جوو له ئه‌نجوومه‌نی دووه‌میاندا له كۆی په‌نجا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، سێزده ئه‌ندامیان هه‌بوو. (30، ل220، 221).
هه‌ژموونی وڵاتانی بیانی له‌نێو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ڵكشا، هه‌روه‌ها هه‌ژموونی جڤاتهیلی ماسۆنی، كه باڵوێزخانهگهلی بیانی، كه له ئه‌سته‌نبووڵی ئه‌وكاتدا خاوه‌ن هه‌ژموون و پێگه‌ی به‌هێز بوون، هه‌ژموونی هه‌ردوو لایان ده‌پاراستن. (31، ل223).
پێشه‌كی
له‌م توێژینه‌وه كورته‌دا، هه‌وڵم داوه ئاماژه به هه‌ندێك هۆی سه‌ره‌كی بكه‌م، كه بوونه‌تە مایه‌ی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. ده‌وڵه‌تیش وه‌ك توخمه‌كانی دیكه‌ی گه‌ردوون، به چه‌ندین خول و قۆناغی جۆربه‌جۆردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له دروستبوون و گه‌شه‌كردنه‌وه تا پێگه‌یشتن و پیری و داته‌پین، كه ئه‌گه‌ر له كاتی گونجاو‌دا فریای خۆی نه‌كه‌وێت و خۆی نوێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌و نه‌مان و رووخان ده‌چێت.
هۆیهكانیش سه‌باره‌ت به رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له‌مانه‌دا چڕ ده‌بنه‌وه:
– هۆكاری سه‌ربازی.
– كاریگه‌ریی یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگ.
– قه‌یرانی باڵكان.
– هۆكاری ئابووری.
– ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ورووپا.
– هۆكاری كارگێڕی.
– دیكتاتۆریه‌تی سیاسی.
– سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی.
– هۆكاری باوه‌ڕ، له روانگه‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی پێگیری خه‌لافه‌تی ئیسلامن.
هیوادارام بیرۆكه‌یه‌كی روونم له‌باره‌ی هۆی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه گه‌یاندبێت، كه بۆ ماوه‌ی پتر له شه‌ش سه‌ده‌ی رابردوو حوكمڕانیی كرد.
هۆكاری كارگێڕی
ریشه‌ی ئه‌زموونی بیروكراسی و كارگێڕیی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ نه‌ریته‌كانی دێرینی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی نزیكی به‌ر له ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه. دابه‌شكردنی كار و ئه‌رك له‌نێو ده‌زگاكانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ریتانه‌دا ده‌گونجاو. (32، ل160).
هه‌رچۆنێك بێت، بیروكراتان هه‌رده‌م به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌ت كاریان نه‌كردووه، له كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه ئیدی به‌رتیل وه‌رگرتن له نزمترین ئاسته‌وه تا باڵاترین ئاست، بڵاو بووه‌وه. (33، ل 164).
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه ده‌وڵه‌تی عوسمانی چه‌ندین هه‌وڵی چاكسازیی له بواری سیسته‌م و ده‌زگاكانی كارگێڕی و سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌گوێره‌ی بنه‌ما و شێوازه‌كانی تازه‌ی رۆژاوای به‌خۆوه بینی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له توانادا نه‌بوو به‌ئاسانی گه‌لێك له‌و یاسا و رێسایانه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به هاوچه‌شنی یاسا و رێساكانی ئه‌ورووپا ده‌ری كردن، بیانگوازێته‌وه بواری پیاده‌كردن و جێبه‌جێكردنه‌وه، گه‌لێك هۆكار له‌م رووه‌وه رێگر بوون، له‌وانه:
1-لاوازیی ده‌زگای كارگێڕی و له به‌دیهێنانی چاكسازیدا هاوكاریی حكوومه‌تی ناوه‌ندی نه‌ده‌كرد، زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م كاره ناشی و ناتوانا بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به هه‌ندێك له چاكسازییه‌كان رازی نه‌بوون، چونكه له ده‌سكه‌وت و خه‌ڵات و به‌راتی ده‌كردن.
2- مه‌لا و پیاوانی ئایین به‌رهه‌ڵستی چاكسازی بوون، پێیان وا بوو ئه‌مه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناته‌بایه و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپایه. (34، ل220).
داته‌پینی هێواش هێواشی سیسته‌می كارگێڕیی نه‌ریتییانه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌دڵنیاییه‌وه بووه مایه‌ی لاوازبوونی له ناوخۆدا، دروست وه‌ك چۆن گۆڕانی بازاڕیش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بوو به‌سه‌ر ئابووریی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی زانست له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ده‌ستی هێنا، عوسمانی ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی به‌شدارییان له شۆڕشه‌كانی هزر و زانست و پیشه‌سازیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كرد، كه ئه‌ورووپای به‌هێزی دامه‌زرانده‌وه. كاتێكیش عوسمانی دركیان به لاوازیی خۆیان له‌م رووه‌وه كرد، دارایی پێویست و ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیشیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، كه گۆڕانكاریی خێرا بكه‌ن. (35، ل27).
دیكتاتۆریه‌تی سیاسی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا دیكتاتۆری بوو، ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌لافه‌تی ئیسلام ده‌كات، سوڵتانیش نوێنه‌رایه‌تیی ویستی خوداوه‌ند ده‌كات، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌رووی ئه‌وه‌وه نییه، له‌به‌رده‌م هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دنیایی دادوه‌ریشدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سوڵتاندا ناكرێت، میلله‌تیش ده‌بێت ده‌ست به چاوی خۆیه‌وه بگرێت و فه‌رمانبه‌رداری بێت. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ره‌وشی ژیانی خه‌ڵكدا ناته‌با بوو، به‌وه‌ی گه‌لێك بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌ریان هه‌ڵدا و داوای مافی خۆیان ده‌كرد له به‌شداریكردن له به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، سه‌رباری ژیانه‌وه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوون، له‌وانه نه‌ته‌وه‌ی تورك بۆ خۆی.
رۆشنبیرانی تورك په‌نایان برده به‌ر ئامرازێكی دی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت، ئه‌و ئامرازه‌ش رێكخستنی حزبی بوو. سه‌ره‌تای ئه‌و رێكخستنه حزبییانه به‌ده‌ر كه‌وت و نووسه‌رانی ئهورودوای ناویان لێ نا گه‌نجانی تورك، له ساڵی 1865دا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنی له ئه‌سته‌نبووڵ به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی عوسمانییانی تازه) دامه‌زرا. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 1872دا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامانی كۆنی كۆمه‌ڵه‌كه، له‌پێناو دامه‌زراندنی دوایایهتییهكی ده‌ستووریدا، درێژه‌یان به كار و خه‌باتی خۆیان دا. (36، ل221).
وێڕای ئه‌و هه‌وڵه‌ی گه‌لێك له چاكسازیخوازان ده‌یاندا، به‌ڵام چاكسازی رووبه‌ڕووی عه‌قڵی بۆغرای سوڵتانه‌كان بووه‌وه، كه پشتیان به مافی خوداوه‌ندانه به‌ستبوو، بۆیه ده‌بینین گاڵته‌یان به هه‌موو شتێك ده‌هات. سوڵتان عه‌بدولعه‌زیز گوێی به وه‌زیره‌كان نه‌ده‌دا و راسته‌وخۆ بۆ خۆی پاره‌ی خه‌رج ده‌كرد، رۆحی دیكتاتۆریه‌ت له لای ئه‌و هه‌ڵكشا و به‌م جۆره هه‌موو هه‌وڵێكی چاكسازی راوه‌ستا. له‌و كاته‌ی كه ره‌وشی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ره‌و قه‌یرانی زیاتر ده‌چوو، هه‌ندێك له پیاوانی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وانه‌ی خواستی چاكسازییان هه‌بوو، وه‌ك مه‌دحه‌ت دوایا، حوسێن عه‌ونی دوایا، خه‌لیل شه‌ریف دوایا و هی دیكه‌ش، خۆیان بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵات ئاماده ده‌كرد. (37، ل222).
سیاسه‌تی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی عوسمانی پشتی به‌وه به‌ستبوو، كه خه‌لیفه مافێكی خوداوه‌ندانه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت مافی ئه‌وه‌ی پێ دراوه ده‌روازه‌ی وڵاتانی خانه‌ی جه‌نگ فه‌تح بكات، مه‌به‌ستیش خاكی ئه‌ورووپا بوو، بۆیه ده‌بینین عوسمانی هه‌وڵیان ده‌دا درێژه به كاروانی خۆیان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رۆما بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان و ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلام و درێژه‌ش به جیهاد بده‌ن تا ناوه‌ڕاستی ئه‌ورووپا ده‌به‌زێنن و ده‌گه‌نه ئه‌نده‌لووس، بۆ رزگاركردنی موسڵمانانی ئه‌وێ. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ورووپا له ترس و تۆقیندا زه‌نده‌قی چووبوو، تا سوڵتان محه‌مه‌د فاتیح نه‌مرد ئه‌وان دڵیان نه‌سره‌وت. (38، ل 5).
له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بوو، كه زلهێزانی ئه‌ورووپا هه‌ڵوێستی نه‌رێنییان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بوو، كه ئیدی بووبوو به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر چاره‌نووسیان، بۆیه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك و بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانیان، ئه‌ورووپا چوونه نێو چه‌ندین جه‌نگی دوا به‌دوای یه‌كه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی عوسمانی‌دا بوون، هانیان دان تا یاخی بن و شۆڕش به‌رپا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی ئهورودوای ره‌وتی دژ به خه‌لافه‌تی ئیسلامیان له ئامێز گرت و پشتیوانییشیان له مێژوونووس و بیرمه‌ندانی میسڕ و شام كرد، تا تێز و چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تیرتر و قووڵتر بكه‌نه‌وه. (39، ل7).
سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی
له ئاكامی ئه‌و سته‌مه‌ی، كه نه‌ته‌وه‌كانی ناتوركی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی رووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه و بڵاو بوونه‌وه، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له لای ئه‌و نه‌ته‌وانه، ئه‌ویش به كاریگه‌ریی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نیشتمانی له وڵاتانی ئه‌ورووپا، چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخواز په‌یدا بوون و ئامانجیان رزگاربوون بوو له ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، ئه‌و شۆڕشانه به یاخیبوون و خه‌باتی چه‌كداری له وڵاتانی بالكان ده‌ستیان پێ كرد، گرنگترینیان شۆڕشی یۆنان بوو، كه له ئاداری ساڵی 1821دا ده‌ستی پێ كرد، شۆڕشی یۆنان نموونه‌یه‌كی بۆ شۆڕشه‌كانی ئایینده له ناوچه‌ی بالكان پێشكه‌ش كرد. سیاسه‌تی رزگاركردنی ناوچه‌كان له دانیشتووانی تورك به ناوی رزگاری نیشتمانییه‌وه، له شه‌ڕی ساڵانی 1877-1878، 1913، 1919-1923دا دووباره بووه‌وه، ئامانجی ئه‌و شۆڕشانه‌ش هه‌مان ئامانجی شۆڕشه‌كه‌ی شۆڕشگێڕانی یۆنان بوو له ساڵی 1821دا. (40، ل35).
-له درێژه‌ی شۆڕشه‌كانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، راپه‌ڕینه‌كانی بۆسنه و هرسك و شه‌ڕی تورك و سڕب، هه‌روه‌ها راپه‌ڕینی نیسانی بولگار له 1875-1876، ئه‌مانه بایه‌خ و سه‌رنجی ئه‌ورووپایان به‌ره‌و (كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی) راكێشا. بۆچوونی ئه‌ورووپاییان له‌وه‌دا كۆك بوو، كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی تورك هه‌ندێك چاكسازیی دیموكراتانه بكات، ته‌نیا رووسیا نه‌بێت، كه ئاماده بوو شان بداته سه‌ر مه‌ترسیی به‌رپاكردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عوسمانی‌دا. (41، ل9).
-له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا، واته له ساڵانی 1821-1913دا، ده‌وڵه‌تانی بالكان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ده‌ست هێنا، له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جودا بوونه‌وه. دوای سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، مه‌زنده وا بوو ئاشتی باڵ به سه‌ر نیمچه دوورگەی بالكاندا بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رووی دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو، به‌ڵكوو ناكۆكی كه‌وته نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ناوچه‌كه‌ش بوو به جه‌مسه‌رێك بۆ ململانێ. (42، ل13).
گه‌لی كوردستانیش له كاروانی شۆڕش و راپه‌ڕین دژ به رژێمی عوسمانی دوا نه‌كه‌وت، به‌ڵكوو له شار و چیاكانی كوردستانی باكووردا چه‌ندین شۆڕش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازی به‌رپا بوون، وه‌ك شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران، شۆڕشی ئاگری. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی (ته‌عالی كوردستان)ی نیشتمانی، هاوچه‌شنی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی)ی تورك.
هۆكاری بیر و باوه‌ڕ
ره‌وتێك هه‌بوو، كه پێی وا بوو رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، هه‌ڵبه‌ت به لای موسڵمانانی توندڕه‌وه‌وه، له ئاكامی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دوایین سوڵتانه‌كانی عوسمانی بوو له شه‌ریعه‌تی خوداوه‌ندی مه‌زن، كه له دنیادا ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌ریی بۆ موسڵمانان و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام هێنا، نیشانه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ش له شه‌رعی خودا له ژیاندا له رواڵه‌ته‌كانی ئایین و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریدا خۆی ده‌نوێنێت. (43، ل357).
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، مهزههبخوازی له سه‌ده‌كانی ئه‌م دواییه‌دا دیواری زۆر ئه‌ستووری له‌نێوان موسڵماناندا دروست كرد، كه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه هه‌ستكردنیان به یه‌كبوون و یه‌كێتیی ئیسلام سست و لاواز كرد، مهزههبخوازی گه‌لێك دوژمنایه‌تیی له‌نێویاندا نایه‌وه، كه ئه‌وانی له ههمهجۆر دوژمنانی ئیسلام و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له ئیسلام و موسڵمانان ده‌كرد، دوور خسته‌وه. (44، ل381).
هه‌ڵبه‌ت، راستییه‌كه شتێكی دیكه بوو، ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی گه‌لێك كوشتاری له‌ژێر به‌یداخی ئیسلام دژ به ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و كورد به‌رپا كرد، هۆكاری سه‌ره‌كیی داهێزانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌وه‌دا بوو، كه ئیدی سیسته‌می ئیمپراتۆری چی دی له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێكارییه‌ی له سیسته‌می كارگێڕی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌دی هاتبوو، نه‌ده‌گونجا و كۆك نه‌بوو.
ده‌ره‌نجام
له ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی گوتمان، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه‌ی، كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سه‌ده‌ی چوارده‌م دامه‌زرا، سه‌ره‌تا میرنشینێكی بچووك بوو، به‌پێی بنه‌مای (خانه‌ی ئیسلام و خانه‌ی كوفر) بیرۆكه‌ی فراوانخوازی و غه‌زووی په‌یڕه‌و كرد. به‌ڵام له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا به‌ره‌و رووی رێوشوێنی مێژووییانه‌ی دراماتیكی بووه‌وه، كه چه‌ند به‌شێكی ئه‌و كیشوه‌ره له‌بن ده‌ستی عوسمانی‌دا بوون. جا له‌و كاته‌ی ئه‌ورووپا له گه‌شه‌یه‌كی خێرادا بوو، خۆی له هه‌موو شێوه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست رزگار ده‌كرد، كه‌چی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی پتر لە پێگیریی شێوه‌گه‌لی نه‌ریتیی شارستانیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك ده‌بووەوە.
به‌م جۆره ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌یتوانی له رووی كرانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هاوشانی نوێخوازی و هاوچه‌رخایه‌تی بڕوات، به‌ڵكوو ئه‌و ره‌وتێكی جیاوازی گرته به‌ر، چووه نێو شه‌ڕی دوور و درێژه‌وه، كه توانای مرۆیی و دارایی ئه‌وی به‌هه‌ده‌ر دا، هه‌وڵیشی نه‌دا كێشه‌گه‌لی ئابووری و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی له ئاستی نیشتماندا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكوو درێژه‌ی به سیاسه‌تێكی دیكتاتۆرییانه‌ی دژه‌باو دا.
بۆیه ده‌بینین، ئه‌و گه‌شه‌كردنه ئابووری و سه‌ربازییه‌ی له ئه‌ورووپادا به‌دی هات، هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی له دوایین ده ساڵی سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه به‌رۆكی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی گرت، وای كرد ته‌واوی قه‌واره‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه بهه‌ژێت. عوسمانی نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی گۆڕاودا خۆ بگونجێنن، له تێگه‌یشتن له كێشه‌كانی چاخی نوێ شكستیان هێنا، هه‌ر بۆیه له‌نێو چوارچێوه‌ی نه‌ریتییانه‌ی ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیكدا گیریان خوارد و ده‌رباز نه‌بوون.
به‌م جۆره رووداوی تێكئاڵۆسكاوی تێكهه‌ڵكێش، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییان به‌ره‌و لێواری شه‌كه‌تی و رووخان پاڵ پێوه نا.
سه‌رچاوه‌کانی ئەم باسە:
1- تاريخ الدولة الدولة العثمانية، د. خليل اينالجيك، ت: د. محمد م. الارناؤوط، ط1، دار المدى الاسلامي، ليبيا، 2002، ص9، 10.
2- الطرد والابادة، جستن مكارثي، ت: فريد الغزي، ط1، قدمس للنشر والتوزيع، سوريا، 2005، ص27.
3- هەمان ژێدەر، ل28.
4- هەمان ژێدەر، ل37.
5- ايران وتركيا، د. ابراهيم خليل احمد ود. خليل علي مراد، دار الكتب للطباعة والنشر، الموصل، 1992م، ص219.
6-تاريخ الدولة العثمانية، ص70.
7- هەمان ژێدەر، ل71.
8- هەمان ژێدەر، ل71، 72.
9- ايران وتركيا، ص228.
10- الحرب العالمية الاولى، جمعه وحققه: عيسى الحسن، ط1، الاهلية للنشر والتوزيع، المملكة الاردنية الهاشمية، 2009، ص89، 90.
11- الدول الكبرى بين الحربين العالميتين، د. محمد محمد صالح ود. ياسين عبدالكريم ود. نوري السامرائي، مطبعة آراس، اربيل، 2003، ص49.
12- هەمان ژێدەر، ل50.
13- هەمان ژێدەر، ل61.
14- هەمان ژێدەر، ل70.
15- هەمان ژێدەر، ل83.
16- ايران وتركيا، ص229.
17- التاريخ الاوربي الحديث والمعاصر، د. جلال يحيى، ج2، المكتب الجامعي الحديث، الاسكندرية، ص536.
18- هەمان ژێدەر، ل537.
19- هەمان ژێدەر، ل539.
20- هەمان ژێدەر، ل543.
21- الدول الكبرى بين الحربين العالميتين، ص35.
22- التاريخ الاوربي الحديث والمعاصر، ص495، 494.
23- هەمان ژێدەر، ل496.
24- ايران وتركيا، د. ابراهيم خليل محمد ود. خليل ابراهيم مراد، دار الكتب للطباعة والنشر، الموصل، 1992، ص221.
25- هەمان ژێدەر، ل223.
26- تاريخ الدولة العثمانية، د. خليل اينالجيك، ت: د. محمد م. الارناؤوط، ط1، دار المدار الاسلامي، ليبيا، 2002، ص73، 74.
27- هەمان ژێدەر، ل74.
28- هەمان ژێدەر، ل75.
29- هەمان ژێدەر، ل80، 81.
30- ايران وتركيا، ص220، 221.
31- هەمان ژێدەر، ل223.
32- تاريخ الدولة العثمانية، ص160.
33- هەمان ژێدەر، ل164.
34- ايران وتركيا، ص220.
35- الطرد والابادة، جستن مكارثي، ت: فريد الغزي، ط1، قدمس للنشر والتوزيع، سوريا، 2005، ص27.
36- ايران وتركيا، ص221.
37- هەمان ژێدەر، ل222.
38- الدولة العثمانية، عيسى الحسن، ط1، الاهلية للنشر والتوزيع، المملكة الاردنية الهاشمية، 2009، ص5.
39- هەمان ژێدەر، ل7.
40- الطرد والابادة، ص35.
41- الحرب العالمية الاولى، جمعه وحققه: عيسى الحسن، ط1، الاهلية للنشر والتوزيع، المملكة الاردنية الهاشمية، 2009، ص9.
42- هەمان ژێدەر، ل13.
43- الدولة العثمانية، ص357.
44- هەمان ژێدەر، ل381.