درێژەی وتارێکی عەبدوڵا جەودەت
”په‌ندێكی پێشینانمان هه‌یه ده‌ڵێت (برا برایه كیسه جودایه) مه‌سه‌له‌كه له‌نێو ئه‌م بازنه‌دایه، كورده‌كان ده‌یانه‌وێت زمان و هۆشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پێش بخه‌ن و به‌رزی بكه‌نه‌وه، حكوومه‌ته رووناكبیره‌كه‌شمان له ئاره‌زوویان تێ ده‌گات.
هاووڵاتییه كورده‌كانمان له رۆخ هاووڵاتییه ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ژین، له گونده ئهرمهنییهكاندا شانۆگه‌رییه گرنگه‌كه‌ی شكسپیر به ناوی (هامڵێت) ده‌خوێننه‌وه، هه‌روه‌ها نووسینه وه‌رگێڕدراوه‌كانی مونتسكیۆ و دانتێ و داروین ده‌خوێننه‌وه، كه 50 ساڵ لەمەوبەر وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی ئه‌رمه‌نی، به‌ڵێ، به‌ر له (59 ساڵی رابردوو و له قوتابخانه‌ی مهنجارێت له شاری ڤینیسیا).
ئایا به‌ڕێكه‌وت گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئاسته رۆشنبیرییه به‌رزه، له‌نێو ئیمپراتۆرییهكهماندا“. (28).
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت ژماره‌یه‌ك وتاری بۆ گۆڤاری (رۆژ كورد) نووسیوه، به تایبه‌ت باسی زمانی كوردیی نوێی تێدا كردووه و باسى نه‌گونجانی پیته عه‌ره‌بییه‌كان له‌گه‌ڵ زاراوه كوردییه‌كه و داوای به‌كارهێنانی پیته لاتینیهكانی كردووە.(29).
عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت و ناوه نهێنییه‌كان
عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت چه‌ندین جار وتاری سه‌باره‌ت به مێژووی گه‌لی كورد له رۆژنامه توركییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌شداربوون و نووسینی به زمانی كوردی له گۆڤاری (رۆژ كورد) و رۆژنامه و گۆڤاره كوردی و توركییه‌كانی تردا بڵاوی ده‌كرده‌وه.(30).
هه‌روه‌ها چه‌ندین پارچه شیعر و وتاری تری به ناوی نهێنی بڵاو كرده‌وه، پێشتر باسمان كرد كه له رۆژنامه‌ی (السلامه العامه = سه‌لامه‌تی گشتی) و له ساڵی 1910 بڵاوی كرده‌وه. هه‌روه‌ها مه‌زنده ده‌كرێت كه شیعری ستوونی (استنجاد = بیدادی) كه به زمانی فارسی له هه‌ردوو ژماره‌ی (4 و6)ى رۆژنامه‌ى (كوردستان)دا ئه‌وه‌ی له (15 مارتی 1335) و (22 نیسانی 1335 ) بڵاو كراوه‌ته‌وه، واتا له ساڵی 1919، هه‌ردووكیان له نووسینی عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت بن، شیعره‌كه‌ش داوایه‌كی راستگۆ و ئاشكرایه بۆ راپه‌ڕین و به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، له‌ژێر ناوێكی نهێنی (ع . ق) بڵاو كراوەتەوه.(31).
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت له‌ژێر فشار و مه‌ترسییه‌كی زۆردا بووه، رێكه‌وتیش نییه كه دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی كوردان، ساڵی 1925، رۆژنامه توركییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی توندیان دژ به عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت دەست پێ کرد و تۆمه‌تی دامه‌زراندنی دهوڵەتێكی كوردی سه‌ربه‌خۆیان خسته پاڵ ئه‌و.(32).
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت چه‌ندین هۆنراوه‌ی به زمانی توركی بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به ئێش و ئازاری میلله‌تی كورد و كوردستانی پارچه‌پارچه‌كراو و له دیوانێكیدا كۆی كرده‌وه به ناوی (قههریات) كه چاپی دووه‌می له ساڵی 1908 و له چاپخانه‌ی (الاجتهاد)ی میسری بوو.
عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت ژماره‌یه‌كی له دیوانی (قهریات)ی به خه‌تی ده‌ستی خۆی پێشكه‌ش به پرۆفیسۆر مینۆرسكی كرد، ئه‌ویش پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی (لانگزۆ)ی پاریسی كرد.(33).
له یه‌كێك له وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی دیوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
وڵاتی كورد دیله له ده‌ستی دڕنده‌كاندا
زاڵمه‌كان ده‌ستی تێ وه‌رده‌ده‌ن
چه‌ند ئازار و ناكۆكیمان چەشت
ئێمه‌ی كه …
ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی
مه‌به‌ست و ئامانجمانه.
له‌م پارچه شیعره‌دا كه عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت له ساڵی 1898 نووسیویه‌تی، ئاشكرایه كه جه‌وده‌ت، (تیرۆزه‌كار) و به‌رنامه‌دانه‌ری حزبی (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) بووه، ئه‌وه‌ی دروشمی (ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی)ی به‌رز كرده‌وه، به‌رله‌وه‌ی ئەو حزبە جه‌نگه شۆفینیهكهی دژ به كورده‌كان ده‌ست پێ بكات!
عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت له هۆنراوه‌ی (وڵاتی جوان)دا ئه‌وه‌ی له ساڵی 1902 نووسیویه‌تی، باسی پارچه‌پارچه‌كردنی كوردستان ده‌كات. له هۆنراوه‌یه‌كی تری‌دا، دكتۆر عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت داده‌به‌زێته سه‌ر سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، چونكه كورده‌كان دهچهوسێنێتەوە، له وه‌رگێڕانی شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
واقعه‌كه‌ی
رێبازه‌كه‌ی دیاری ده‌كات
چۆن ناویان ناوه ”سێبه‌ری خودا ”
ئه‌وه‌ی زوڵم و ته‌عه‌دا بكات
ناچێته به‌هه‌شت
ئه‌و
كوشتاری گه‌ورەی كورده‌كانه!
عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت (24) كتێبی نووسیوه و نزیكه‌ی (30) كتێبیشی له كلاسیكیاتی جیهانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی توركی، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی 28 ساڵ گۆڤاری
(اجتهاد)ى له قاهیره ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه‌ی له (ڤیه‌ننا)وه چووه ئه‌وێ.
فه‌یله‌سوف و دكتۆری له‌شكری و ئه‌دیب و لێكۆڵه‌ر و وه‌رگێڕ و شاعیری مللیی كورد، گشت ژیانی خۆی به خه‌بات و دووركه‌وتنه‌وه له وڵات و هه‌ڵاتنی به‌رده‌وام له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر بۆ هی سێیه‌م به‌سه‌ر برد و دەستبەرداری خه‌بات نەبوو، تا رۆژی مردنی له توركیا، له 29-11-1935.(34)
عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت رۆشنبیرێکی مەزن و ئه‌فسه‌رێكی به‌رز و فه‌یله‌سوفێكی نوێخواز بوو، خزمەتێکی زۆری رۆشنبیری و هەروەها دۆزی رەوای کوردی کرد.
له كۆتاییدا، با وه‌رگێڕانی ئه‌م شیعرە جوانه‌ی عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت بخوێنینه‌وه كه ده‌ڵێت:
له مانگه‌وه چوومه سه‌ر هه‌تاو
پاشان
له هه‌تاوه‌وه گه‌ڕامه‌وه سه‌ر مانگ
پێغه‌مبه‌ره‌كان
له دونیا و له ئاخره‌تدا
به‌ڵێنی به‌هه‌شت ده‌ده‌ن
به‌ڵام من هاتوومه بۆ ئه‌وه‌ی
دونیاكه‌تان بكه‌م به به‌هه‌شت.(35).
سه‌رچاوه‌كان:
28-فی سبیل كردستان- زنار سلوبی لا180-181-182.
29- سه‌رچاوه‌ی پێشتر، لا 38 عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت ده‌ستپێشخه‌ر بوو بۆ نووسین به زمانى كوردى و به پیتى لاتینى. كه‌مال ئه‌تاتورك کاتێ بووە دەسەڵاتدار سوودى له‌و داوایه‌ى عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت بیبنی بۆ به نووسین به پیتی لاتینى.
30-Hevi-hejmara-payza 1990 p.188-189
31- Hevi-hejmara-payza 1990 p.189
32- فه‌رهاد پیرباڵ/ گۆڤارى یه‌كگرتوو/ لاپه‌ڕه 69 ژماره 15 ساڵی 1994/ دانیمارك
33- سه‌رچاوه‌ی پێشتر، لا 69- 70 .
34- Hevi-hejmara-payza 1990 p.75
35- گۆڤارى (رۆژ كورد) ژماره 1 له 6ى حوزه‌یرانى 1329 (1913) لاپه‌ڕه (4) به زمانى توركى.