Home / مێژووى جیهان / شانشینی میرۆفەرەنجی

شانشینی میرۆفەرەنجی

لەنوسین ئامادەکردنی: “زكريا(مراد)ھۆشەنگ”
قوتابي قوناغي سيیەمێ میژوو زانکۆی صلاح الدين
 چەنك و زاراوەی (فەرەنکەکان یان فەرەنجە) خودي زاراوەی (فەرەنك) بەمانای (ئازاد و دلير) هات .میرۆفەرەنجی لەلایان میرۆفیج دامەزراوە کەسەرکرەیەکی عسکەری جەرمانەکان بوو ناوی شانشینەکە لەناوی دامەزرینەرەکەی ھاتووە میرۆفەرەنجەکان یەکیکن لە ھۆزە جەرمانیەکان لەگرینکتر دەسکەوتەکانی جەرمانیەکان لەکاتی رووخاندنی ئیمپراتۆری رۆمای رۆژئاوا بریتی بوو لە دامەزراندی دولەتیکی فەرنجی کەلەھەموو دەولەتەکانی تری جەرمانیەکان تەمەنی دریژتربوو توانی بۆماوەیەکی دورودریژ بمینیتەوە فەرنجیەکان لەچەند تیرەیەکی جیاواز پیکھاتبوون لەسەدەی٣م زاینی ھاوپەیمانیەتیان بەست وە لەسەدەی ٥م زاینی وەکو ھیزیکی گەورە بەدیارکەوتن لەناوچەکە لەگرنگترین رەگەزەکانیان (فەرنجیە دەریاییەکان وە فەرنجیە وشکانیەکان)بون کەلە خواروی رووباری راین نیشتەجێی بوون بەلام سەبارەت بە ئی وشکانی ئمپراتۆر (جوليان) وەک ھاوپەیمانیەتی ئمپراتۆر ریگای دا لەدیوی چەپی رووباری راینەوە نشتەجیبن.
لەبنەڕەتدا لە سێ ھۆزی گەورە پێکھاتبوون
١ سالییەکان_ واتا کەنار دەریاییەکان. ئەو ناوەش لەوەوە بەسەریندا بڕا.چونکە لەکەنار دەریان نیشتەجێبوون .
٢ ڕیبۆیوییوکان_ واتا دەشت نشینەکان. ئەم ناوەش لەوەو بەسەریندا بڕا، چونکە لە دەشتاییەکاندا نیشتەجێیبوون.
٣ شامات_واتا چیانشینەکان ئەم ناوەش لەوەو بەسەریاندا بڕا،چونکە لە ناوچە چیاییەکان نیشتەجێیبوون سەبارەت بە زمانی فەرنجەیەکان بریتیبوو لەوزمانەی کە فەرنجەیەکان رەسەنەکان قسەی پیی دەکرد وە ئەم زمانە ھەلگری ھەندیك رووالەتی زمانی فرنسی کۆن و لاتینیە (کلۆفس) بەدامەزرینەری دەولەتی فەرنجیەکان دادەندریت کەماوەی حوکمرانیەکە لەنێوان سالانی (٤٦٨-٥١١)زايني بوو کلۆفس توانی لەساڵی ٤٨٦ز سەرکەوتن بەسەر (سياجروس)بەدەست بینیت کەدوا پاشماوەی دەسەلاتی ئیداری ئیمپراتۆری رۆمابوو لەئەورپا ھەرچەندە ئیمپراتۆری رۆژئاوای بۆ ماوەی١٠ساڵ بوو رووخابوو لەدوای ئەم سەرکەوتنەش کلۆفیس توانی قەلەمرەوی فەرمانرەوای خۆی فراوان بکات بەرەو باکووري(غاليا) سیاسەتی فەرنجەیەکان جیاوازبوو لەگەل سیاسەتی دەولەتەکانی تری جەرمانی چونکە فەرنجەیەکان لەکاتی داگیرکردنی شوینەکان ھەلسوکەوتی نەرم نیانیان لەگەل بەکاردەھینان ئەمەش وایکرد نزیك بونەوەیەك لەنیوان فەرنجەیەکان و دانیشتوانی ناوچەکان دروست بیت بەتایبەتی ‘دوای باوەرھینانی (کلۆفس)بەئاینی مەسیحی وەریبازی (کاسۆلیکی) لەساڵی ٤٩٦ز بەم جۆرە فەرنجەیەکان لەتەواوی ھۆزە جەرمانیەکان جیاوازتربوون لەوەی کە چووینە سەر ئاینی مەسیحی لەسەرریبازی کاسۆلیکی لەئەورپای رۆژئاوا کەئاینی فەرمی وولات بوو چونکە تەواوی ھۆزەکانی تری جەرمانی لەسەرریبازی (ئاريۆسى)بوون باوەرھینانی کلۆفس بەئاینی مەسیحی وەریبازی کاسۆلیکی وایکرد پەیوەندی فەرنجەیەکان لەگەل خەلکی ناوچەکان پتەوبیت ھەروەھا جۆرەھا لەپەیوەندی لەنێوان کاسۆلیکی و فەرنجەیەکان دروست بیت بەجۆریك کاسۆلیەکان پەیمانی سۆزو پیشتگیرکردنیان پیدا بەم شیوەیە پەیوەندیەکی تیکەلاوی لەنێوان فەرنجەیەکان و کاتۆلیەکانی (كاسۆلۆکی) دروست بوو کلۆفیس لەم ماوەیەدا وەکو قوستنتینیەك لەئەوروپا بەدیارکەوت ھەروەھا ئەم پاشایانەی دوای کلۆفس ھاتنە سەرحوکم خۆیای بەبەرگیری کاری ئاینی مەسیحی دەزانی بەم شیوەیە پەیوەندی لەنێوان پاشایەکانی فەرنجەیەکان و پاپایی مەسیحی دروست بوو کەدواتر کاریگەری گەورەیان ھەبوو لەسەر مێژووی ئەورپای ناوەراست ھەروەھا برواھینانی فەرنجەیەکان بەریبازی کاسۆلیکی بووە ھۆکاریکی گرینگی بۆ فراوانخوازیەکانی فەرنجەیەکان لەدوای ساڵی ٤٩٦ز بەمجۆرە زۆربەی دانیشتوانی ئەوروپا ئارەزوی ئەوەیان دەکرت بۆ ئەوەی بچنەژیر دەسەلاتی (کلۆفس) چونکە کلۆفس (ھاوریبازبوو لەگەلیان)
((فراوەنخوازیەکانی فەرنجەیەکان ))
تەنیا بە ئاراستەی باکوورو باشور نەبوو بەلکو باکوری رۆژھەلاتیشی گرتەوە ئەوەبوو کلۆفس دووجار پەلاماری(ئەلمانیایی)دا دواتر بەسەریان زالبوو ئەم سەرکەوتنەکاریگەری گەورەی ھەبوو لەسەرفرانکارییەکانی فەرنجەیەکان ھەروەھا ئەم سەرکەوتنانە بونە ھۆی ئەوەی سنوریك بۆفراوانخوازیەکانی ھۆزە جەرمانیەکان وەکو (سەكسۆنيەکان_باڤاریەکان) چەند ھۆزیکی تردابنیت ھەروەھا برواھینانی فەرنجەیەکان بەریبازی کاسۆلیکی وایی کرد رق و کینە لەنیوان فەرنجەیەکان وھۆزەکانی تری جەرمانیەکان دروست بیت وەکو (بەرجەندیەکان وقوتەکانی رۆژئاوای ) کە لەسەر ئاریۆسی بوون ھەرچی بەرجەندیەکان بوو کلۆفس توانی لەساڵی ٥٠٠ز بەسەریان زالبیت ناچاری کردن سالانە سەرانەی پیبدەن وەکو نیشانەیەك بۆ ملکەچ بوونیان بۆ دەسەلاتی فەرنجەیەکان سەبارەت بەقوتەکانی رۆژئاوا لەساڵی ٥٠٧ز شەر بەرامبەرراگەیاندنن وتوانی بەسەریان زالبیت و پایەتەختەکەیان کەشاری(تۆلۆز) بوو داگیربکات بەلام فەرنجەیەکان لەگەل قوتەکانی رۆژھەلات ریکەوتنامەیەکیان لەساڵی ٥١٠ز مۆرکرد بەپیێ ئەم ریکەوتنامەیە سنوری نیوان (فەرنجەیەکان و قوتەکان) دياريكرا.
((پەیوەندی کلۆفس بەئیمپراتۆری رۆژھەلات))
دوای ئەوەی کلۆفس توانی دەسەلاتی لەرۆژئاوا فراوانبکات ھیچ شتیك بەرامبەر ئیمپراتۆری بیزەنتی (ئەناتستاسی) نەما جگە لەریکەوتن نەبیت لەگەل فەرنجەیەکان وداننان بەدەسەلاتی کلۆفس وەکو نوینەری خۆی دانالەئەورپای رۆژئاوای نازناوی (کۆنسول)ي پی بەخشی ((جینشینەکانی کلۆفیس)) کلۆفس سالی ٥١١کۆچی دوای کرد بەلام پیش مردنی دەسەلاتی وولاتەکەی وەکو نەریتی گشت ھۆزە جەرمانیەکانی تر دەسەلاتی وولاتەکەی دابەشکرد بەسەر (چوارکورەکەی) ئەم دابەشکردنە نەبوە ھۆی کۆتای ھاتنی فراوانخۆازیەکانی فەرنجەیەکان بەلکو بەردەوام بوون لەفراوانخوازیەکانیان لەناوچە جیاجیایەکان (لۆسەر)یەکیك بوو لەدیارترین کورەکانی کلۆفس لەدوای مردنی سێ براکەی لەساڵی ٥٥٨ز توانی دەولەتی فەرنجەیەکان یەکبخاتەوە وەبەلام لەساڵی ٥٦١ز دەمریت بۆیە دووبارە دەولەتەکە لەنیوان کورەکانی دابەش دەبیتەوە بەم جۆرەناکوکی وململانی لەناوچە جیاجیایەکان دەولەتی فەرنجەیەکان لەسەر بەدەست ھینانی دەسەلات دروست بوو تاوەکو وای لیھات.

دەولەتی فەرنجەیەکان وردە وردە بەرەو لاوازی بچیت وتاوەکو کۆتای پێھات بەم جۆرە کوتای بەسەردەمی یەکەمی دەولەتی فەرنجەیەکان ھات..

ليستي سەرچاوەکان
‏١-holy Romen empire

٢-‏تاريخ في العصر الوسطى
‏دكتور سعيد عبد الفتاح عاشور

٣- ‏الإمبراطورية الرومانية من النشاة إلى انهيار
غانم حافظ

٤- ميژوو چاخةكاني ناوةراست لة ئةوروپا
دكتور عبدوالقادر ئةحمد يوسف (سليماني ٢٠١٢)
وةرگيراني شاناز رةمزى

٥ ويكپيديا عةرةبي،انگليزي

٦-ميژووي سةدةكاني ناوةراستي ئةوروپا
دکتور کەیوان ئازاد ئەنوەر
چاپی یەکەم سلیمانی٢٠١٣

٧سەدەکانی ناوەراست
کۆمەلیک نوسەر
و/ھەورامان وریا قانع
چاپی دووەم ٢٠١١

٨ میژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەراستدا
د.عبدالامیر محمد امین وە محمد تۆفیق حسین
و/مستەفا سەعید عەلی
_______

73044990_580537052687549_6086787841839333376_n 74237762_427027704623774_7934196104986361856_n 74666173_2255564088032233_6895070304347881472_n72668797_417683955615441_8650480642892496896_n

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …