
K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌دان ساڵ له توێژینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد، توێژه‌رانی شوێنه‌وارناسی به‌ریتانی له رێی پشكنینی (DNA)یه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت، بنیاتنه‌رانی شوێنه‌واری به‌ناوبانگی جیهان به گشتیی و به‌ریتانیا به تایبه‌تی “ستۆنهنگ”، له ده‌شته‌كانی ئه‌ناتۆڵیاوه كۆچیان كردووه بۆ به‌ریتانیا و به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانی نه‌بوونه.
هاوكات هه‌مان شێوه‌ی “ستۆنهنگ”ی به‌ریتانیا، له شاری ره‌های باكووری كوردستان، شوێنه‌واری “گرێ مراز” هه‌یه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش درووستكردنی “ستۆنهنگ” ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ساڵ پێش بنیاتنانی هه‌ره‌مه‌كانی میسر و زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ پێش بنیاتنانی “ستۆنهنگ” له به‌ریتانیا، خه‌ڵكی ره‌ها، له سه‌ر به‌رد به هێما و وێنه په‌یامێكیان تۆمار كردووه و شوێنه‌وارێكی ناوازه‌یان بۆ مرۆڤایه‌تی به‌جێهشتووه.
ستۆنهنگ:
یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و دێرینترین شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی مرۆڤ. به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان مێژووی بنیاتنانی ئه‌و په‌یكه‌ره به‌ردانه بۆ 8 هه‌زار ساڵ پێش زانین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زانایانی شوێنه‌وارناسی به‌ریتانیا، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هۆكاری راسته‌قینه‌ی بنیاتنانی ئه‌و شوێنه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
نهێنییه‌كانی بنیاتنان و ئاماژه‌كانی ئه‌و شوێنه‌واره و چۆنێتی درووستكردنی تا ئێستا وه‌ك یه‌كێك له نهێنییه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له هه‌زاره‌ی سێیه‌می دوای زایندا ماوه‌ته‌وه و وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی بێ وه‌ڵام زانایان هه‌ر خه‌ریكی سۆراغكردنی وه‌ڵامن بۆی.
شوێنهوارهكه پێكدێت له 80 ستوونی به‌ردین، به‌رده‌كان له جۆری به‌ردی شینی گڕكانین.
شوێنهوارهكه له‌سه‌ر شێوه‌ی دوو بازنه له ناو یه‌كدا درووستكراوه. هه‌ر به‌رده ستوونێك كێشی زیاتر له 4 ته‌نی مه‌تری ده‌بێت. دواتر به‌ردی لمی هێنراوه و له‌سه‌ر ستوونه به‌رده‌كان دانراون. شێوه‌ی رێكخستنیان جۆرێك له نهێنی و ئاڵۆزی له خۆ گرتووه. یه‌كێك له بازنه‌كان تیره‌كه‌ی 33 مه‌تره و له 30 بهردهستوون پێكهاتووه و هه‌ر بهردهستوونێك 4 مه‌تر به‌رزه.
له ئێستادا 17 بهردهستوون ماونه‌ته‌وه و 6 به‌ردیش له‌سه‌ریان راخراون. هه‌ر به‌ردێكیان كێشی 40 ته‌نی مه‌ترییه و به‌رزیشیان له رووی زه‌وییه‌وه 7 مه‌تره.
ده‌روازه‌ی ستۆنهنگ رووی له خۆره. له ناوه‌ڕاستی هاویندا رێك له‌گه‌ڵ خۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌ك راسته‌هێڵ.
زانایان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگه له رووی ئه‌ندازه‌ییه‌وه، ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌كار هێنرابێت وه‌ك رۆژمێر و مه‌به‌ست لێی ده‌ستنیشانكردنی رۆژ و مانگ و وه‌رزه‌كانی ساڵ بووبێت.
سه‌باره‌ت به بهردهستوونهكان، شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان له ناوچه دووره‌كانی به‌ریتانیا به تایبه‌تی له چیاكانی باشووری وێڵز گواسترابنه‌وه. به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بهردهستوونانه به‌و هه‌موو كێشهیانهوه گواستراونه‌ته‌وه.
شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان، له بنیاتنانی ئه‌و شوێنه‌دا، ره‌چاوی وردی هه‌ڵاتنی خۆر و گه‌یشتنی تیشكی خۆر بۆ زه‌وی له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ كراوه و له رێی ئه‌و بهردهستوونانهوه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له ساڵدا ده‌ستنیشان كراون.
توێژینه‌وه نوێیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، رێڕه‌وی هه‌ڵاتن و ئاوابوونی مانگیش له شه‌ودا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له بنیاتنانی ئه‌و بهردهستوونانه هه‌بووه.
گێراڵدهۆجنز، له 1963دا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كردووه، دانانی 19 بهردهستوون به شێوه‌ی نیوه بازنه‌یی و هه‌روه‌ها دانانی 30 به‌ردی دیكه‌ی یه‌كانگیر بۆ چاودێریكردنی جووڵه‌ی مانگ و زانینی كاتی مانگ گیران بووه، كه له 6 تا 18 ساڵ دووباره ده‌بێته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له نهێنییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌واره، ئه‌وه‌یه، تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌ردانه چۆن له چیاكانی وێڵزه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته ستۆنهنگ.
له 2001دا گریمانه‌یه‌ك تاقیكرایه‌وه. گریمانه‌كه وای مه‌زنده كردبوو، به‌رده‌كان له رێی دانانیان له‌سه‌ر دار و راكێشانیان به گوریس و دواتریش به‌هۆی كه‌شتییه‌وه گواستراونه‌ته‌وه.
له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، به‌ردێكی هاوشێوه هێرا و ده‌یان خۆبه‌خش و ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ران و خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداریان له راكێشانی به په‌ت و خشانی به‌سه‌ر زه‌ویدا كرد، تا گه‌یاندیانه نزیك ده‌ریا و له‌وێش كه‌شتییه‌كی هاوشێوه‌ی كه‌شتییه كۆنه‌كان درووستكرا و به‌رده‌كه‌ی لێ باركرا، به‌ڵام كه‌شتییه‌كه له كاتی هه‌ڵكردنی شه‌پۆله‌كاندا له كه‌ناڵی “بریستۆڵ” نوقم بوو و نه‌توانرا گریمانه‌كه پشتڕاست بكرێته‌وه.
نوێترین گریمانه‌ش باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و بهردهستوونانه، له رێگه‌یه‌كی به‌ردینی خێراوه گه‌یه‌ندراونه‌ته ده‌شتاییه‌كانی “سالیسبری”. سه‌ره‌تا پشت به ئاژه‌ڵ به‌ستراوه بۆ راكێشانیان. دواتر گه‌یه‌ندراونه‌ته رووباری “سیڤرن” و له‌وێش به جۆرێك په‌ڕێندراونه‌ته‌وه و دواتر به رووباری “ئاڤۆن”دا گواستراونه‌ته‌وه.
هێشتا زانایان له‌سه‌ر خودی شوێنی ره‌سه‌نی بهردهستوونهكان دڵنیا نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌شێكیان پێیان وایه، بهردهستوونهكانی ” Altar Stone” ته‌نی نامۆن له ناوچه‌كه و شوێنی ره‌سه‌نیان دیار نییه.
.jpg)
زانایان شوێنه‌واری 25 ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤیان دۆزیوه‌ته‌وه. پێشتر باس له‌وه ده‌كرا، 10كه‌س له‌و 25 كه‌سه‌ی له‌و ناوچه‌یه بوونه، پێشتر له وێڵزی رۆژئاوا ژیاون. كه 250 كیلۆمه‌تر له ستۆنهنگهوه دووره. ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك داده‌نرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ستۆنهنگیان بنیاتناوه له شوێنی دووره‌وه هاتووت و له چاخی به‌ردیندا دوورییه‌كی زۆریان بڕیوه تا له‌وێ ئه‌و شوێنه‌یان بنیاتناوه.
مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، زه‌وی ناسی به‌ریتانی، برایان جون، له وێڵز گریمانه‌یه‌كی نوێی خسته‌ڕوو.
ئه‌و زانیایه له گریمانهكهیدا باسی له‌وه كردووه، ده‌كرێت بنیاتنه‌رانی ستۆنهنگ بۆ گواستنه‌وه‌ی بهردهستوونهكان پشتیان به رووبارێكی بهستهڵهكیدا به‌ستبێت. كه پێش 500 هه‌زار ساڵه‌وه له ناوچه‌كه هه‌بووه.
هه‌ندێك له بهردهستوونهكان كێشیان 22 ته‌نه. بنیاتنان و جوڵاندنیان زۆر ئه‌سته‌م بووه. به تایبه‌تی له سه‌رده‌مێكدا كه مرۆڤ هیچ جۆره ئامێرێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و له چاخی به‌ردین ژیاوه.
ئه‌و نووسه‌ره له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی”The Stonehenge Bluestones”، ده‌ڵێت: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت ئه‌و به‌ردانه مرۆڤ له وێڵزه‌وه ده‌ریهێناون و سه‌دان كیلۆمه‌تر گواستوونیه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رده شینانه هیچ مانایه‌كی رووحی قوڵیان بۆ به‌ریتانییه دێرینه‌كان نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه، ده‌بێت به‌ردی شین زۆر بۆیان به بایه‌خ بووبێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: مرۆڤی دێرین ئه‌گه‌ر ویستبێتی كاتژمێرێكی هه‌تاوی بۆ دیاركردنی ئاهه‌نگێك درووست بكات، كه‌رسته‌ی به‌رده‌ستی به‌كارهێناوه. زۆر قورسه بیر له‌وه بكرێته‌وه، كه مرۆڤی دێرین بڕوایان به‌وه هه‌بووه ده‌توانن ئه‌و به‌رده شینانه بگوازنه‌وه.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو، شیكاری كیمیایی بۆ ئه‌و ئێسك و پروسكانه كرا، كه له نزیك ستۆنهنگ نێژراون و ده‌ركه‌وت هیچ كامیان له باشووری به‌ریتانیا له‌دایك نه‌بوونه، به‌ڵكو له شوێنێكی دیكه‌وه هاتوون.
ریك شۆلتینگ، له زانكۆی ئۆكسفۆرد وتارێكی له گۆڤاری (Scientific Reports) بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بووبن.

له نوێترین پێشهاتدا، ئه‌مڕۆ “بی بی سی”ی به‌ریتانی، ئه‌نجامی نوێترین پشكنین و توێژینه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ستۆنهنگیان بنیاتناوه هیچكامیان به‌ریتانی نه‌بوونه و به‌ڵكو له رێی ده‌ریاوه له رۆژئاوای به‌ریتانیا و له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
پشكنینی (DNA) ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیای ئێستا و دامێنی ده‌شته‌كانی ئه‌نادۆڵ كۆچیان كردووه بۆ ئیبیریا و دواتر به‌ره‌و باكوور رۆیشتوون و گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا.

گۆڤاری (Nature Ecology & Evolution) ئه‌نجامی پشكنین و توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌و كه‌سانه 6 هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا.
پێشتر له ئه‌وروپا گرووپی مرۆیی بچووك هه‌بوون و هه‌میشه به دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕان و له‌سه‌ر راوكردن ده‌ژیان. پشكنیكی دی ئێن ئه‌ی ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه، كه به‌ریتانییه‌كانی چاخی به‌ردین، ئه‌و گرووپانه‌ن كه له رێی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوون.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه له ناوچه‌كانی سه‌ر به شاری ره‌های باكووری كوردستان، له رێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌یشتبنه به‌ریتانیا.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جیهان و لێكۆڵه‌رانی بواری شوێنه‌واریان راكێشاوه، ئه‌وه‌یه، كه له نزیك شاری ره‌های باكووری كوردستان، هه‌مان شێوه‌ی ستۆنهنگ ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری به ناوی (گرێ مراز) هه‌یه، كه مێژووه‌كه‌ی له ستۆنهنگی به‌ریتانیا كۆنتره و بۆ 12 هه‌زار ساڵ پێش زانین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه گریمانه‌ی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه و مه‌زنده ده‌كرێت، كه له چاخی به‌ردیندا له ناوچه‌كانی كوردستان ژیان له ئاستێك بووه، كه مرۆڤی ئه‌و چاخه توانیویه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره بنێت.

وه‌ك له بهردهستوونهكانی شوێنه‌واره‌كه‌ی كوردستاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر ستوونه‌كان، وێنه و نه‌خشی جۆراوجۆر هه‌ڵكۆڵراون.
له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، مرۆڤی چاخی به‌ردین 12 هه‌زار ساڵ پێش زاین، له رێی هێماكانه‌وه هه‌ندێك په‌یام و ئاماژه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه. له‌وانه وێنه‌ی باڵنده‌ی هاوشێوه‌ی له‌قله‌ق، شێر، مار، دووپشك، به‌راز.. هه‌ڵكۆڵراون. هه‌روه‌ها هێما و سیمبوڵی دیكه و دوو ده‌ستی مرۆڤ له‌سه‌ر به‌رده‌كان هه‌ڵكۆڵراون.

وه‌ك سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، كورد به درێژایی هه‌زاران ساڵ له زنجیره چیای زاگرۆس ژیاوه و دواتر هاتووه‌ته خواره‌وه بۆ دامێنی ئه‌و زنجیره چیایه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌كان، سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی توركه‌كان له ده‌شتاییه‌كانی ئه‌نادۆڵدا مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆن نییه و دوای كۆچڕه‌ویان له ده‌شتاییه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه، روویان له ئه‌نادۆڵ كرد و تێیدا گیرسانه‌وه.
