د. یاسین سه‌رده‌شتى
شێوازی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی له‌كوردستان، قۆناغێكی ته‌واو له‌مێژووی كوردستان پیكدێنێت كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده به‌رده‌وام بووه، كه وه‌ك سیستمێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی مێژوویی ته‌واوی جومگه‌كانی(ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیی و كه‌لتوریی و یاسایی) ژیانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی گرتۆته‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی واده‌كات ئه‌م سیستمه له‌شێوازه‌كانی دیكه‌ی پێش خۆی و دوای خۆشی جیاواز بێت.
ئه‌سته‌مه، كاتێك یان ساڵێكی دیارییكراو بۆ ده‌ركه‌وتنی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی له‌كوردستان ده‌ستنیشانبكرێت، به‌وهۆیه‌ی كه زانیارییه‌كی چڕپڕمان سه‌باره‌ت به‌ته‌واوی مێژوو و ژیانی كورد له‌به‌رده‌ست نییه، جگه له‌وه‌ی كۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش له‌م باره‌یه‌وه نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین قۆناغی ده‌ركه‌وتن و دامه‌زراندنی میرنشینه كوردییه‌كان و حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی كوردستان ته‌ریبه به مێژووی په‌ره‌سه‌ندن و پێشگه‌یشتنی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی كه دوورنییه سه‌ره‌تاكانی بۆ سه‌دان ساڵ پێشتر، به‌تایبه‌ت قۆناغی كۆتایی ده‌وڵه‌تی ساسانی و داگیركارییه‌كانی خیڵه عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان بۆ ناوچه‌كه. هه‌ر له‌وكاته‌وه موڵكایه‌تیی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌ده‌ستی ده‌رباری پاشا و وه‌زیره‌كان و سه‌ركرده‌كانی سوپا و كارمه‌ندانی باڵای ده‌وڵه‌ت و موڵكداره خانه‌دانه‌كاندا كۆببووه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به (ئازادان) نێودهبران.
ئه‌و میرنشینانه‌ی كه هه‌ندێكیان پاره‌یان لێداوه‌و وتاری هه‌ینیان به‌ناوی میره‌كانه‌وه خوێندۆته‌وه‌و باجیان سه‌پاندووه‌و سه‌رخان و په‌یكه‌ری سیاسی و ئیداریییان به‌ته‌واوی مانا ده‌ره‌به‌گایه‌تیی بووه
دیاره ده‌ركه‌وتنی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی له‌كوردستان هه‌روه‌ك وڵاتانی دیكه له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای كۆیلایه‌تییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌هه‌ناوی كۆمۆنی سه‌ره‌تایی و ئابووری خیڵایهتیی پشكوتووه، هه‌ربۆیه چه‌ندین سه‌ده پاش ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی له‌كوردستان، هێشتا موڵكایه‌تیی گشتیی زه‌وی هه‌بووه. چونكه گروپه كوردییه‌كان كه به‌هۆی په‌یوه‌ندیی خوێنه‌وه لهبهرهبابێك دهكهتنهوه، تێكڕایان له ماف و ئه‌ركدا یه‌كسان بوون، هۆزو خێڵه‌كان خاوه‌نی مێگه‌ل و پاوانی گشتیی تایبه‌ت به‌خۆیان بوون كه مولكایهتییهكهی بۆ تاكێكی دیارییكراو نهدهگهڕایهوهو موڵكی ته‌واوی خێڵه‌كه بوون، ئه‌و گروپانه‌ی كه به‌درێژایی قۆناغه مێژووییه‌كان، هه‌ر له داگیركاریی خێڵه عه‌ره‌به‌كان و هاتنی سه‌لجوقییه‌كان و بۆیه‌یی و مه‌غۆله‌كان، تاوه‌كو ده‌ركه‌وتنی بنه‌ماڵه فهرمانرهواكانی قه‌ره‌قۆینلو و ئاق قۆینلو، دواتریش ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی.
پرۆسه‌ی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و پێشگه‌یشتنی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تییان ئهزمونكرد به‌ته‌واوی ئه‌و رێسا و پرنسیپانه‌ی كه له‌سه‌ربنه‌مای په‌یوه‌ندی ئاغا-ره‌عییه‌تی و په‌یوه‌ستبوونی جووتیار‌و پهبهندبوونهكانێتی. كتێبی شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی بدلیسی، كه تایبه‌ته به باسی میرنشیینه كوردییه‌كان و باسی قه‌ڵا و كۆشكه‌كانی میرو به‌گزاده‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ وێناكردنی ئه‌م سیستمه له‌كوردستان، ئه‌و میرنشینانه‌ی كه هه‌ندێكیان پاره‌یان لێداوه‌و وتاری هه‌ینیان به‌ناوی میره‌كانه‌وه خوێندۆته‌وه‌و باجیان سه‌پاندووه‌و سه‌رخان و په‌یكه‌ری سیاسی و ئیداریییان به‌ته‌واوی مانا ده‌ره‌به‌گایه‌تیی بووه. هه‌ریه‌ك له‌مانه، له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه قه‌واره‌یه‌كی جیا‌و سه‌ربه‌خۆبووه له‌وی دیكه، به‌ڵام هه‌موویان له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دۆخی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و پێكهاته‌ی چینایه‌تیی و ره‌وشی موڵكایه‌تیی هه‌مان شتبوون.
شایه‌نی باسه، دۆخه مێژوویی و جێۆگرافییایی و تۆبۆگرافییه تایبه‌ته‌كه‌ی كوردستانیش، به‌تایبه‌ت ( سه‌ختی خاك و شاخاوییبوون و نه‌بوونی ده‌شتی فراوان و كهمسوودوهرگرتن له رووبار‌و سامانی ئاویی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن دانیشتووانییه‌وه) هۆكاری چه‌قبه‌ستوویی و سستیی و لاوازیی ئه‌م سیستمه بووه. ویڕای ئه‌وه‌ی كوردستان وه‌ك مه‌یدانێكی ململانێ و پێكدادانی له‌شكری وڵاتان و ئیمپراتۆرییه‌كانی دهروبهرو وه‌ك ئامانجێكی په‌لاماری ئه‌و لهشكرانهش، به‌رده‌وام رووبه‌رووی وێرانكاریی و تێكدان ولێچوون و له‌ده‌ستچوونی سامانی مادیی و مرۆییه‌كه‌ی بۆته‌وه‌و به‌شێكی گه‌وره له‌سامانی كوردستان له‌لایه‌ن بێگانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌وه‌ش پشێویی و شۆكێكی درێژخایه‌نی بۆ ئابووری كوردستان هێناوهتهئاراو كاریگه‌رییه‌كی توندی كردۆته‌سه‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك وابكات سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی له‌كوردستان ساده‌و لاواز بێت به‌به‌راورد به ده‌ره‌به‌گایه‌تیی یاخود فیوداڵیزمی ئه‌وروپیی یان ته‌نانه‌ت به‌و رژێمه له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش هه‌بوون، ئه‌وانه‌ی به‌گشتیی خاوه‌نی دابه‌شبوونێكی چینایه‌تیی قووڵ و هێزی به‌رهه‌مهێنانی زه‌به‌لاح و چالاكی كشتوكاڵی و پیشه‌گه‌ریی و بازرگانی به‌رفراوان و ته‌نانه‌ت سهرخانیكی تۆكمه نه‌بوون كه خۆی له ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆرییی گه‌وره خاوه‌ن ده‌ربارو سه‌دان كۆشك و ته‌لارو قه‌ڵاو ده‌زگای ئیداریی و ئابووری و دادوه‌ریی ئاڵۆز‌و فهرههنگیێكی سیاسیی و یاسایی و ئاكاریی و ئه‌ده‌بیش ده‌بینێته‌وه.
پێبهپێی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی له‌كوردستان، سه‌رخانی ئه‌و سیستمه‌ش كه خۆی له‌میرنشینه كوردییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، پهرهیسهندووهوهك : ره‌وادی، شه‌ددادی، مه‌روانی یان دۆسته‌كی، هه‌زبانی و دهیسهمهی و به‌نو موسافر..هتد . ئه‌مانه له‌سه‌ره‌تادا ناوچه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی بچووك هه‌بوون، به‌ڵام به‌ده‌ركه‌وتنی خێزانێك یان خیڵێكی به‌هێز، ناوچه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌كان به‌رفراوانبوون پاش ئه‌وه‌ی توانیویانه، به‌زۆر یان به ئاشتیی، خێڵه‌كانی ده‌وروبه‌ر بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه، بێگومان به‌مه‌رجی پێدان ومسۆگهریی ئه‌مان و پاراستنی موڵك و ماڵیان.
هه‌روه‌ها فراوانبوونی زه‌وی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ره‌به‌گایه‌تیش، پێویستی به دامه‌زراندن و بنیاتنانی ده‌زگای ئیداریی و سه‌ربازیی كردووه بۆ ریكخستن و بهرگرییلێكردنی، بۆ مانه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ش، پێویستی به سه‌پاندن و سه‌ندنی باج و موڵكانه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌شێكی زێده‌به‌رهه‌م و كاری جووتیاران و سامانی به‌رهه‌مهێنراوی ئابووری بووه تاوه‌كو له‌به‌رامبه‌ر په‌لامارو هه‌ڕه‌شه‌ی میرنشینه‌كانی دیكه یان ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆرییه‌كانی ده‌روبه‌ر به‌رگریی بكات.
بۆنموونه، ئه‌گه‌ر سه‌یری چۆنێتیی دامه‌زراندن و په‌ره‌گرتنی میرنشینی به‌نو حه‌سنه‌ویه بكه‌ین كه حسێن ی بهرزیكانی توانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی فراوان بكات و دواتریش حهسنهوهیهی كوڕی ناوچه‌ی زیاتری خسته‌سه‌رو زه‌وی بهرزینییهكانیشی گرت و وایكرد بۆیهییهكمان دانی پیدا بنێن و مرینشێنێكی گه‌وره‌ی دامه‌زراند له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زاینی دامه‌زراند ، دواتری به‌هه‌مان شیوه بروانینه بابان ، ئه‌م راستییه‌مان باشتر بۆ روون ده‌بێته‌وه. وه‌ك ئاشكرایه، پاش ئه‌وه‌ی (خان بداغی كوڕی فه‌قێ ئه‌حمه‌د) له‌گوندی داره‌شمانه‌وه میرنشینێكی بچووكی دامهزراندو ناوبانگی بڵاوبۆوه، خێڵه‌كانی ئاكۆو بلباس و ئالان لێی كۆبوونه‌وه‌و زه‌وییه‌كانیان به‌سته‌وه.
به‌وه‌ش زه‌وی و ناوچه‌كانی ئه‌و خێڵانه، بووه ناوه‌ندێكی به‌هێز بۆ فراوانبوونی نفوزی میرنشینی بابان، به‌شێوه‌یه‌ك قه‌ڵه‌مره‌وی میرنشینه‌كه گه‌یشته هه‌ندێك ناوچه‌كه كه زۆر له‌ناوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه دووربوو، هه‌ربۆیه له‌مێژووی ئه‌م میرنشینه‌دا چه‌ند جارێك پایه‌ته‌خته‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه، تاكو ئه‌و راده‌یه‌ی كه بابان وه‌ك دهوڵهتۆكهیهكی سه‌ربه‌خۆی لێهات و میره‌كانی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانیان بهرێوهدهبردو نه‌ك هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر میرنشینه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رگرییان لێده‌كرد، بگره هه‌ندیك جار به‌رووی هێزو ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌روبه‌ریش ده‌وه‌ستانه‌وه. میرنشینی ئه‌رده‌ڵانیش له‌و رووه‌وه هیچی له‌میرنشینی بابان كه‌متر نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و میرنشینه‌ی كه نزیك به حه‌وت سه‌دده‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تیی به‌شێكی گه‌وره‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستانی كرد كه شاری سنه پایته‌خته‌كه‌ی بوو.
شێخ بۆ خه‌ته‌نه‌كردن دوو به‌رخی وه‌رده‌گرت، بۆ هاوسه‌رگیریی و شایی پینج تاوه‌كو پازده، بۆ ده‌ركردنی جنۆكه دوو بۆ سێ دانه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌بوو جووتیار هه‌ركاتیك سه‌رۆكه‌كه‌ی فه‌رمانی پێكرد خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده‌بكات و به‌رگریی له قه‌واره دهرهبهگایهتییهكه بكات بێ هیچ موچه‌یه‌ك و بێئه‌وه‌ی بشزانێت له‌چ پێناوێكدا ده‌جه‌نگێت
خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی تۆكمه‌و پیگه‌یشتوو بوو له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، كه‌سانی وه‌ك هه‌ڵۆخان و خان ئه‌حمه‌دخان و خه‌سره‌وخان پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دهسهڵاتداریتیی رۆژئاوای ئێران بوون و له‌ده‌رباری ئێرانیشدا خاون پێگه‌ی شیاوی خۆیان بوون و له‌م میرنشینه چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی نه‌جیبزاده‌و ئه‌عیانی وه‌كو ئاصه‌ف دیوان و مشیر وه‌زیریی و و موعتهمهد وه‌زیریی و شێخوائیسلام و زهفهرئهلمولك و..هتد كه به‌سه‌دان گوند‌و هازاره‌ها دۆنم زه‌وی كشتوكاڵییان له‌بنده‌ست بوو، هه‌زاره‌ها نۆكه‌رو وه‌رزێرو شوان و نۆكه‌ر رهعییهتیان بوون و له‌ڕێگه‌ی مونشی و سهركارو موباشیرهكانیانهوه باج و پیتاك و سه‌رانه‌یان دیارییدهكردو لێیان كۆده‌كردنه‌وه.
پێویسته بوترێت كه قه‌واره دهرهبهگایهتییهكانی كوردستان كه خۆی له‌میرنشینه كوردییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، هاوشێوه‌ی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی له‌هه‌ر شوێنیكی دی، خاوه‌نی ئابوورییه‌كی داخراو و خۆژینی خۆیان بوون كه ئامانج لێی دابینكردنی خۆراك و پێویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كه دهرهبهگایهتییهكه، جووتیارانی كوردیش كه له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه بچووكهكانیاندا كاریان ده‌كرد، هێزی سه‌ره‌كیی به‌رهه‌مهێنانی ئابووری بوون، ئه‌وانه‌ی به ئامرازه ساده‌و ساكاره‌كانیان زه‌ویان دهكێڵاو تۆویان دهكردو تاكو خه‌رمان هه‌ڵگرتنه‌وه بهرهنج و ماندووبوون خۆیان و خێزانه‌كانیان هه‌ڵده‌سوڕان، جگه‌له‌وه‌ی ماڵ و گه‌وره‌كانی خۆشیان بنیاتدهناو ئه‌ركی بنیاتنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاو شوارو مزگه‌وت و پرد‌و ماڵ و دیوه‌خانی دهرهبهگهكانیان له‌ئه‌ستۆبوو، هه‌ربۆخۆشیان ئامرازه پیویستییهكانی ماڵیان وه‌ك پۆشاك و پێخه‌ف و قاپ وپێڵاو و ته‌نانه‌ت ئامرازه كشتوكاڵییه‌كانیش دروستده‌كرد، به‌وه‌ش كاری پیشه‌گه‌ریی له قه‌واره دهرهبهگایهتییهكاندا وابه‌سته‌ی چالاكی كشتوكاڵیی بووه.
به‌وپێیه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی میره‌كان و سه‌ركرده خۆجێیه‌كان و سه‌ره‌ك خێله‌كاندا بوو، موڵكایه‌تیی زۆرینه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و به‌پیتترین و به‌رهه‌مدارترین و باشترینیان له‌ده‌ستی ئه‌واندا بوو، ئه‌وانه‌ی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگایان پێكده‌هێنا، زۆرینه‌ش یان ئه‌و جووتیارانهبوون كه خاوه‌ن زه‌وییه‌كی بچووك بوون و رهنێویان ده‌هێنا، به‌شێكیش خاوه‌نی هیچ ئامرازێكی به‌رهه‌مهێنان نه‌بوون ( كه زه‌وی و ئاو و گاسن و گا و تۆ‌و ..هتد) له‌گه‌ل خێزانه‌كانیان له‌گونده‌كان ده‌ژیان و هیزی كار‌و توانای جه‌سته‌ی خۆیان ده‌خسته خزمه‌ت ده‌ره‌به‌گ و وه‌ك سه‌پان له زه‌وییه‌كه‌ی كاریان ده‌كرد یان وه‌ك شوان و گاوان مێگه‌ل و رانهكانیان بۆ دهلهوهراندن، یاخود وه‌ك ره‌نجبه‌ر له‌دیوه‌خان و پشتماڵه به‌رده‌ستی ئاغا‌و له‌ماڵیش به‌رفه‌رمانی ئاغاژن بوون. ئه‌مانه‌ی دوایی خاوه‌نی هیچ مافێكی دیاری ئه‌وتۆ نه‌بوون و به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه كۆیلایه‌تیی ده‌ژیان.
هه‌روه‌ها جووتیارانی كورد، پابه‌ندبوون به‌ته‌واوی ئه‌رك و داواكارییهكانهوه كه شێوازی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندبووی، وێرای ئه‌وه‌ی پێویست بوو به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌كاتی خه‌رمانهه‌ڵگرتنه‌وه (سێیه‌ك یان نیوه ئه‌گه‌ر نیوهكاربێت) بداته دهرهبهگهك و موڵكدار، ده‌بوو باجه‌كانی وه‌ك بزنانهو مهڕانهو مریشكانهو كهرانهو رۆنانهو هێلكانهو گوریسانهو ته‌نانه‌ت پوشانهو تهپاڵانهش بده‌ن و جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له‌بۆنه جیاوازه‌كاندا دیاری بۆ دهرهبگ به‌رن، له‌كاتی ژنهێنانی خۆیان و مردنی خزمێكی ده‌ره‌به‌گ، هه‌ر ده‌بوو سه‌ری خۆیان بقه‌بڵێنن، ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ندیك شوێن سورانهو پرسانه‌ی پێ ده‌وترا. كلۆدیۆس جێمس ریچ له‌ساڵی 1836دا، سه‌باره‌ت به سته‌می ده‌ره‌به‌گه‌كانی كورد نووسیویه‌تی:” هەرگیز رۆژێك نەمدی ئەو مەزنە دەسەڵاتدارانەی كورد سەبارەت بەو دڵڕەقییەی دەرحەق بە رەعییەتەكەیانی دەكەن ، شەرم بیانگرێت .” له‌م باره‌یه‌وه (باسیل نیكیتین) له‌باسی جووتیاره كورده ئێزدییه‌كاندا ده‌ڵێت، كه ئه‌وان ده‌بووایه ده‌یه‌كی به‌رهه‌می ساڵانه‌یان بدایه به میری ئیزیدیی و به‌شێكیش بده‌نه شێخ و سه‌رۆك خێڵه‌كانیان، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ی هه‌ر جووتیارێكی ئێزیدیی ده‌بوو له‌پێنج به‌شی به‌رهه‌مه‌كه‌ی دووبه‌شی بدایه به سه‌ركرده دنیایی و ئاینییه‌كانی. جگه له‌وه ده‌بوو كوردان كاری گواستنه‌وه‌ی ده‌وارو بار‌و بنه‌ی ئاغا بگوێزنه‌وه، له‌كاتی هاوسه‌رگیریی مانگایه‌ك بده‌ن ئاغا و هه‌روه‌ها ئه‌وكاته‌شی گوناهێك یان كارێكی ناشایسته و نه‌خوازراو ده‌كه‌ن هه‌رده‌بوو دیارییه‌ك بده‌ن.
شێخ بۆ خه‌ته‌نه‌كردن دوو به‌رخی وه‌رده‌گرت، بۆ هاوسه‌رگیریی و شایی پینج تاوه‌كو پازده، بۆ ده‌ركردنی جنۆكه دوو بۆ سێ دانه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌بوو جووتیار هه‌ركاتیك سه‌رۆكه‌كه‌ی فه‌رمانی پێكرد خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده‌بكات و به‌رگریی له قه‌واره دهرهبهگایهتییهكه بكات بێ هیچ موچه‌یه‌ك و بێئه‌وه‌ی بشزانێت له‌چ پێناوێكدا ده‌جه‌نگێت. مێجەر سۆن” لە ساڵی 1918دا لە كاتی سەردانیدا بۆ باشووری كوردستان كەوتووە بەسەر رووداوێكدا كە لە راپۆرتەكەیدا سەبارەت بە هەرێمی سلێمانی باسی لێوە كردووە. سۆن لەو راپۆرتەدا باس لەوە دەكات كە ژمارەیەك جەنگاوەری كوردی بینیوە لە شەڕێكی خوێناویی گەڕاونەتەوەو تێیدا نزیكەی پەنجا پیاوێكیان لێ شەلو شكست بووەو بێئەوەی لەنێویاندا كەسێك هەبێت بزانێت ئەو پەلامارو شەڕو كوشتوبڕە لەسەر چی روویداوە!!كاتێك لەو بارەوە پرسیاری لێكردوون، وەڵامەكەیان تەنیا ئەوە بووە:”سەرۆك پێمانی گوت شەڕی پیاوەكانی حەمە بەگ بكەین‌و ئێمەش كردمان”!!
له‌رووی سه‌ربازیی و یاساییشه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌و قه‌واره‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی، یاسا‌و رێسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی چینه باڵاده‌ست و دهسهڵاتدارهكدا بوو، كه تیكهڵیهك بوو له داب‌و نه‌ریتی خێڵایه‌تیی و شه‌ریعه‌تی ئاینیی و له‌گه‌ڵ نه‌ریته خۆماڵییه‌كان، به‌لام هێشتا فه‌رمانی میر وه‌ك باڵاترین یاسا‌و فه‌رمان ده‌بینرا كه بۆكه‌س نه‌بوو پێشێلی بكات و پشتگوێی بخات. هه‌ر میرنشینێكیش هێزو له‌شكری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو، كه به‌شی زۆری له جووتیاران پێكده‌هاتن كه له‌ژیر فه‌رمانده‌ی سهرخێڵهكانیاندا بوون، ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن خوڵام و پێشخزمه‌ت و بڕواپێكراو و به‌كرێگیراوه‌كانی خۆیانه‌وه پاسه‌وانی ده‌كران.
له‌رووی ئاینییشه‌وه، مه‌لاو شێخه‌كان رۆڵێكی گرنگیان له ژیانی رۆحی میرنشیینهكاندا بینیوه‌و پێگه‌یه‌كی دیار‌و رێزلێگیراویان هه‌بووه، چ له‌لای ره‌عیه‌ت و چ له‌لای ده‌ره‌به‌گ و میرو سهرخێڵهكان. زۆربه‌ی ئه‌وانه، به‌تایبه‌ت شێخه‌كان، به‌شێكبوون له بونیادی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی قه‌واره‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی و رهواییدهری بڕیار‌و ئاكاره‌كانی چینی بالاده‌ست و موڵكداره مه‌زنه‌كان بوون، هه‌ربۆیه میره‌كان و ده‌سه‌لاتداران مولك و به‌رات و خه‌لاتی زۆریان به‌وانه ده‌به‌خشی و رێزیكی زۆریان لێده‌گرتن.
خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جیاوازیی چینایه‌تیی له‌كۆمه‌ڵگای كوردیی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی و ململانێی نێوان جووتیاران و زه‌حمه‌تكێشانی بێبه‌ش له ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهینان له گونده‌كانی كوردستان له‌دژی ده‌ره‌به‌گ و موڵكداره‌كان و شێخه‌كان كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سامانی ئابووریی و پێگه‌ی باڵاده‌ستیی كۆمه‌ڵایه‌تیی بوون، نه‌بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شۆڕشێكی به‌رفراوانی جوووتیارانه له‌دژی (خانه‌دانه‌كان)ی كورد، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا روویدا، یان ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستانیش هه‌بووه (هه‌رچه‌نده كورد له‌به‌شێك له‌و جووڵانه‌وانه به‌شداریی هه‌بووه)، جگه له چه‌ند نموونه‌یه‌كی كه‌می جوڵانه‌وه‌ی جووتیارانه كه له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌دژی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كانی كورد له‌ناوچه‌ی بۆكان و ناوچه‌ی دزه‌یی و سلێمانی له‌ژیر كاریگه‌ری بانگشهو هاندانهكانی حیزبی كۆمۆنیست و چه‌په‌كانی كورددا روویداوه، ئیدی له‌مێژووی كورددا و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می پێگه‌شتنی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی و میرنشینه‌كان، جوڵانه‌وه‌یه‌كی جووتیارانه‌ی خاوه‌ن ئامانجی روون دروشمی له‌ناوبردنی چینی ده‌ره‌به‌گی كورد‌و دابه‌شكردنی سامان و موڵك و ماڵه‌كانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی به‌رهه‌مهێنان و موڵكایه‌تیی تایبه‌تی بهرزكردبێتهوهو بۆی تیكۆشابێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش دوور نییه بۆ چه‌ند راستییه‌ك بگه‌رێته‌وه كه:
– مانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كۆمۆنی خیڵایهتیی و پاتریاركییهكان له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی خیڵایهتیی و عهشیرهتییدا كه به‌په‌یوه‌ندی خوین و خزمایه‌تییه‌وه گرێدرابوون له‌بری په‌یوه‌ندیی رووتی ئابووریی چینایه‌تیی.
له زۆربه‌ی قۆناغه مێژووییه‌كانی كۆن و ناوه‌راستدا، كوردستان ده‌وڵه‌تیكی ناوه‌ندیی به‌هێزی تێدانه‌بووه كه سه‌رخانی سیستمیكی تۆكمه‌ی چینایه‌تیی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی بێت
نه‌بوونی ده‌شتی به‌رفراوان كه به‌هه‌زاره‌ها جووتیار كاری كشتوكاڵیی تێدا بكه‌ن كه وابه‌سته‌ی مه‌زنه ده‌ره‌به‌گێك بن، به‌ڵكو به‌هۆی چیاییبوونی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان و باڵاده‌ستی چالاكیی ئاژه‌ڵداریی و ژیانی كۆچه‌ریی و نیمچه كۆچه‌ریی و ژیانی (ئازادانه) ی گه‌رمیان و كوێستان، كه رێگربوو له دابه‌شبوونی قووڵی چینایه‌تیی و ده‌ركه‌وتنی جیاوازی گه‌وره‌ی ره‌وشی ژیان و دواتریش قووڵبوونه‌وه‌ی هۆشیاریی چینایه‌تیی و سه‌رپێكه‌وتنی جوڵانه‌وه‌ی جووتیاریی بۆ شكاندنی كۆتوبه‌ندی چینایه‌تیی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی. ده‌توانرێت بوترێت كه زۆربه‌ی هه‌ر زۆری جووتیاران و زه‌حمه‌تكێشانی لادێ، ئه‌گه‌ر نه‌وترێت هه‌موویان، له‌م قۆناغه نه‌خوینده‌وارو وابهسستهو ملكه‌چی ئه‌و سیستمه باڵاده‌سته‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی و ته‌واوی كۆتوبه‌نده‌كانی بوون.
– فاكته‌ری ئاینیی و مه‌زهه‌بیی رۆڵی خۆی لهخاوكردنهوهی ململانێی چینایه‌تییدا هه‌بووه، چونكه به‌شێكی به‌رچاوی ده‌ره‌به‌گه‌كانی كورد شێخ و رۆحانییه‌كان بوون كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی پیرۆز سه‌یرده‌كران، ئه‌وانه به‌شێكی كه‌می داهات و ده‌ستكه‌وته ئابووریی و سامانه‌كانیان وه‌ك خێر‌و چاكه له خانهقاكانهوه به موریدان و هه‌ژاران ده‌به‌خشییه‌وه كه ئه‌وه‌ش وایده‌كرد نه‌ك وه‌ك چه‌وسێنه‌ر به‌ڵكو وه‌ك رزگاری هه‌ردوو دنیا چاویان لێبكرێت. هه‌ر بۆ نموونه: قه‌شه فردریك له كتێبی (دوێنی له پێرشیا و كوردستان) ده‌گێڕیته‌وه : شێخێكی زۆر سته‌مكار هه‌بوو له‌هه‌رێمی نۆچیا كه چل میلێك له‌رۆژئاوای ورمێ وه بوو، گه‌نجێكی له‌پشته‌وه ده‌ڕۆیشت كه له‌منداڵییه‌وه خزمه‌تكاری بوو، ئه‌و گه‌نجه هه‌میشه حازربه‌ده‌ست و ماندوونه‌ناس فه‌رمانه‌كانی شێخی جێبه‌جێ ده‌كرد، رۆژێك شێخ داوای چایه‌كی كرد.
گه‌نجه‌كه چایه‌كی به‌په‌له هینایه خزمه‌تی، شێخ كه چاكه‌ی به‌لاوه بێتام بوو، چاكه‌ی كرد به‌چڕوچاوی گهنجهكهداو داوای لیكرد بكه‌وێته‌سه‌ر ئه‌ژنۆو پێڵاوه‌كانی ماچ بكات. گه‌نجه‌كه له‌كاتێكدا خه‌ریكبوو داده‌نه‌وییه‌وه، شێخ ده‌ستی برده خه‌نجه‌رو راست‌و چه‌پ پشتی گه‌نجه‌ی دادروو، گه‌نجه هه‌ر له‌وێدا گیانی سپارد.ژ نی كوڕه گه‌نجه‌كه كه له‌و كاته‌دا له‌وێ بوو، چووه سه‌ر جه‌نازه‌ی مێرده‌كه‌ی و ده‌ستیكرد به‌لاوانه‌وه: ئۆخه‌ی مێرده ئازیزه‌كه‌م كه به‌ڕووی سووره‌وه ده‌چیته حزور خودای ته‌عالاو به‌وه‌شی كه له‌م دنیا دوو جوله‌كه‌ی كوشتووه‌و ئێستاش به‌ده‌ستی موباره‌كی شیخ رۆحی ده‌ركردووه دڵنیام جێگه‌ت به‌هه‌شتی به‌رینه!!
وه‌ك ریچ ده‌لێت :له‌ولاشەوە شێخەكان بەجۆرێكی دیكە ئاشەكەیان دەگێڕا، ئەوان نەك هەر بۆ پیرۆزكردنی خۆیان بنەچەكەیان دەگەڕاندنەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام، بەڵكو شوێنكەوتووەكانیان بەگیانێكی دەروێشانەو ملكەچیی و گوێڕایەڵییەكی كوێرانە رادەهێنا كە رێگەی لە هەموو بیركردنەوەیەكی عەقڵانییانە دەگرت. یەك لە دەروێشەكانی شێخ سوڵتان حەسەن لەكاتی هاتنی (كلۆدیۆس جێمس ریچ) بۆ كوردستان چاوی بەناوبراو كەوتووەو سەبارەت بە شێخەكەی بەناوبراوی وتووە:” قوربان ، جەنابی سوڵتان بەهۆی موعجیزەوە هەموو شتێك دەزانێت ، ئەگەر بە زمانەكەی خۆشت قسەی لەگەڵدا بكەیت ، ئەو بێ ئەوەی ئەو زمانەش فێربووبێت ، لێت تێدەگات . ئەو بێ ئەوەی خوێندبێتی هەموو زانستێك دەزانێت ، تەنانەت دەزانێت چ شتێكیشت لە دڵدایە ، گەر نیازیشت هەبێت راوێژی پێ بكەیت ، ئەوا بێ ئەوەی وشەیەكیش لە دەمت دەرچووبێت ، وەڵامت دەداتەوە ، ئەو ئێستا دەزانێت ئێمە سەبارەت بەو دەدوێین ، هەروەها دەچێتە خەوی خەڵكیش ، تەنانەت بەرۆژیش لەبەر دەمیاندا ئامادە دەبێت ، جا لە هیند یاخود لە ئێران”!!!
له زۆربه‌ی قۆناغه مێژووییه‌كانی كۆن و ناوه‌راستدا، كوردستان ده‌وڵه‌تیكی ناوه‌ندیی به‌هێزی تێدانه‌بووه كه سه‌رخانی سیستمیكی تۆكمه‌ی چینایه‌تیی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی بێت، به‌ڵكو كه‌وتۆته بن دهستو پێی ئیمپراتۆری وڵاتانی ده‌روبه‌ره‌وه و له‌سه‌رده‌ستی ده‌زگا سه‌ركوتكاریی و داڕوتێنهرهكهی ئه‌وان تووشی لێچۆڕینی ئابووریی بۆته‌وه‌و زۆربه‌شیان به‌ناوی پاشایهییتهوه یان خه‌لافه‌ته‌وه ده‌ره‌به‌گه‌كانی كوردیان به‌لای خۆیاندا راكێشاوه‌و ئه‌وانیش وه‌ك ناوه‌ندیك له‌نیوان خه‌لكی خۆیان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه ئیمپراتۆرییانهدا بوون، كاتیكیش كه ده‌سه‌ڵاتداره خۆجێیه‌كانی كورد رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوونه‌ته‌وه، جووتیارانی كورد پشتیانگرتوون و لهشكرهكانیان بۆ پێكهێناون.
چونكه شه‌ڕه‌كه ئه‌و كاته كه‌وتۆته نیوان كورد و بێگانه‌وه، والیی و كاربه‌ده‌ستانی عوسمانیی و قاجاریی لهبهرچاوچنۆكیی و بۆ گیرفانپڕكردنی خۆیان و پڕكردنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی ولایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌رده‌وام له‌شكركێشیان دهكردو په‌لاماری ناوچه‌كانی كوردستانیان ده‌داو به‌رتیلیان لهمیرهكان دهسهندو ده‌غلودانی جووتیارانیان دهچنییهوهو موڵك و ماڵ و سامانی خه‌ڵكه‌كه‌یان تاڵاندهكردو مه‌ڕوماڵاتیان ده‌بردن و وێرانكارییان له‌ناوچه‌كه دهكردو دواتریش باجگرو سهرانهسێنهكانیان ده‌نارده كوردستان و خه‌ڵكیان به‌ته‌واویی دادهڕوتان ، هه‌ربۆیه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ، كۆمه‌ڵی جووتیار‌و زه‌حمه‌تكێشانی گوند كه‌وتبوونه بن سته‌می هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌ره‌كیی و خۆماڵیی و جگه له هه‌وڵی تاك و ته‌را، نه‌یانتوانیوه تێكڕا، ره‌وتێكی چینایه‌تیی دژ به‌سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی و به‌ره‌یه‌ك بۆ رزگاریی خۆیان پێكهوهنێن.