پ.د. عزەدین مستەفا رەسول
زه‌نگێك دای به‌گوێمدا، وا سه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ره‌فیق حیلمی یه، بۆ بێده‌نگیت؟
پێش هه‌موو كه‌س نه‌تنووسیبوو ده‌بێ له‌یادی له‌دایكبووندا یادی نه‌مرانمان بكه‌ینه‌وه. هه‌ر له‌ناو ده‌روونی خۆمدا ووتم: ده‌بوو بۆ ئه‌و یاده(سه‌د مه‌شخه‌ڵی ئاگرین)و سه‌د تۆماری نووسین ببه‌ینه سه‌ر گڵكۆی ئه‌ویش به‌ڵام كه كه‌سیتر به‌بیریدا نه‌یه‌ت ده‌بێ منی لانهوازو بیدهسهڵاتو كه‌نارخراو، یا یه‌كێتی نووسه‌رانی (لێره) له‌كارخراو چیمان پێ بكرێت. تۆماری گله‌یی ئه‌مه‌شم له‌ناو ده‌رووندا پێچایه‌وه له‌پڕ ماڵیان ئاوا-یاسین به‌رزنجه‌یی به‌ناوی خۆی‌و كاك ستران عه‌بدوڵڵاوه زه‌نگی كاروانیان دا به‌گوێمدا:
بهتاوێك دای به‌گوێمدا زه‌نگی دلێری كاروان ئه‌ی براده‌رینه ئه‌مان، ئه‌ی براده‌ران ئه‌مان ئیتر كه‌وتمه نووسین:
له‌مه‌وبه‌ر زۆرم له‌سه‌ر كه‌ڵه‌پیاوی كورد ره‌فیق حیلمی نووسیوه، به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌م له‌به‌رده‌مدا نی یه. تا وا بكه‌م. ئه‌مه‌ی ئێستا دووباره كردنه‌وه‌ی كه‌م تێدا بێت. به‌ڵام كه ئه‌مه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و بێت‌و تاقه ووتار بێت‌و هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و ووتارانه‌ی پێشوو بنووسێت، ئه‌وا دیاره زیاتر پێناسینی ئه‌و ده‌بێت بهخوێنهرانو دووباره‌شی تێدا ده‌بێت.
ژیان‌و چالاكیی ره‌فیق حیلمی یه‌ك هێڵو یه‌ك رێباز‌و یه‌كپارچه‌یه، ناكۆكی یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نی یه، به‌ڵام رێگه‌ی به‌به‌رنامه گرتن لهنووسینداو له‌كۆڕی پێناسیندا هه‌ندێ هێڵ بۆ باسه‌كان داده‌نێت.
1-ره‌فیق حیلمیی نووسه‌رو شاعیر.
2-ره‌فیق حیلمیی تێكۆشه‌ری سیاسی.
3-ره‌فیق حیلمیی ئینسان.
ره‌فیق حیلمی ساڵح ئه‌فه‌ندی هه‌ر له‌كه‌ركوكدا بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر له‌سلێمانیشه‌وه چووبنه كه‌ركوك، ئه‌وا هه‌ر خۆیان بهكهركوكی ده‌زانی. ته‌نانه‌ت كه له‌ده‌وری مهلیكیی شێخ مه‌حموودا ره‌فیق حیلمی وه‌ك پشكۆیه‌ك ئاگری چالاكی یا ئه‌ستێره‌یه‌كی تاك هاتبێته سلێمانی‌و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێكی سلێمانیدا تێكه‌ڵ بوو بێت. ئه‌وا له‌رێی ژن هێنانه‌وه بوون به خزمی بنه‌ماڵه‌ی (كهركووكلی زاده)ی به‌ناوبانگی سلێمانی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه گیانی یه‌یی به كه‌ركوكه‌وه زیادتر كردبوو.
لهسهرچاوهیهكدا به‌جۆرێك كه لهپلارهوه دوور نه‌بێت باسی ئه‌وه كرا بوو كه ره‌فیق حیلمی پێش هاتنه سلێمانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره توركی یه‌كانی كه‌ركوكدا نوسیوێتی.
ڕاستی سه‌ره‌تای نووسینی ره‌فیق حیلمی به‌توركی بووه، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه هێشتا رۆژنامه كوردی یه‌كانی سلێمانی ده‌رنه‌چوو بوون‌و له‌كه‌ركوك به توركی چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤار هه‌بووه(له‌سایه‌ی حكومه‌تی توركدا یا ئینگلیزدا). هێشتا مسته‌فا كه‌مال ده‌ستی چه‌په‌ڵی نه‌خستبووه خوێنی كورده‌وه، له‌به‌رئه‌وه له‌پاڵ لاوانی توركدا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لاوی كورد چاویان له‌په‌یدابوونی نموونه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌و بێت له‌ناو كورددا شتێكی ئاسایی بووه‌و (نموونه‌ی ئه‌م چاو لێبوونهش هه‌ن-چ له‌ره‌فتارو چ له نووسینی كوردپهروهراندا).
نووسینه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ره‌فیق حیلمیان له‌به‌رده‌ستدا نین‌و به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر باسیشیان كرابێت. نه‌خۆیان نهنموونهیان له‌به‌رده‌ستدا نین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی (به‌پێی بیستن) ده‌یڵێم ئه‌وه‌یه كه دوور نه‌بوون له‌و گیانی كوردایه‌تی یه‌ی ره‌فیق حیلمی یه‌وه كه تا مردن هه‌ر كڵپه‌ی ده‌سه‌ند. دیارترین به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی رۆمانی (رۆسته‌م) ه كه خۆزگه ئهدۆزرایهوهو ده‌كرا به كوردی-ئه‌وسا ماوه‌ی قسه زۆر بوو.
به‌هاتنه سلێمانیی ره‌فیق حیلمی، له‌پاڵ هه‌موو چالاكی یه‌كانی ئه‌ودا (سیاسی‌و په‌روه‌رده)، گه‌شتی دوورودرێژ پڕ له پیت‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ (قه‌ڵه‌م)دا ده‌ست پێده‌كات.سه‌ره‌تا: هه‌ر شیعره، خۆی باسی دێره شیعرێكی خۆی ده‌كات كه داوێتی به زێوه‌ر و ئه‌ویش مامۆستا ئاسا داوای لێكردووه كه به‌ركابه‌ری گه‌وره‌تره‌وه خه‌ریك بێت:
ئه‌ی ره‌فیقی موحته‌رم ئه‌ی شاعیری شیرین مه‌قال
هاته به‌ر مه‌ندی نه‌زه‌ر فكرت وه‌كو ئاوی زوڵال
من ئومێدی گه‌وره گه‌وره‌م پێته بۆ ئه‌م میلله‌ته
حه‌یفه سه‌رفی فكری خۆت كه‌ی تۆ له زوڵفوخهتو خاڵ
به‌ڵام شیعری ره‌فیق حیلمی هه‌ر باسی (خهتو خاڵ) نه‌بوو، به‌ڵكو كه وه‌ك زێوه‌ری مامۆستای ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و شیعری له سروود نووسیندا كۆكرده‌وه، ئه‌وا له‌ناو سرووده كوردی یه كۆنه‌كاندا ده‌نگی ره‌فیق حیلمی ده‌بیستین، هاوار ده‌كات،
كوردین ئێمه زۆر بێ پهرواین
بهشهڕه گولله ئاشناین
كورد میلله‌تێكی قه‌دیمه
ساحێبی ته‌بعی سه‌لیمه
شاهێدی ئه‌م مودهعایه
سه‌لاحه‌دینی سوڵتانه
ئاڵۆدهیی ره‌فیق حیلمی به‌شیعره‌وه تاكۆتایی ژیانی به‌رده‌وام بوو( هه‌رچه‌نده پله‌ی شیعره‌كانی، له‌پله‌ی تێكڕا چالاكی‌و شه‌خسیه‌تی ئه‌و نه‌بوون، كه له‌گه‌ڵ سهرپهرشتكهری چاپی دووا دیوانی ئه‌ودا بۆ چاپخانه ده‌چوونی، من ناونانی ئه‌و دیوانه‌م به (پاش تهمووز) هات بهبیرداو ئه‌و مامۆستایه‌ی بۆ ئێمه نموونه‌ی تهوازوعكاری بوو په‌سه‌ندی كرد).
هه‌ر چالاكیه‌كانی تری به‌ره‌و كتێب‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی برد، هه‌روه‌كو له‌ژیانیدا چ مه‌یدانێك خزمه‌تی كوردی تێدا بووبێ‌و پێویستی به‌توانای ئه‌و بووبێ توانای چوونه ناو ئه‌و مه‌یدانه‌ی بووبێت، درێغی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها له‌مه‌یدانه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی قه‌ڵه‌م تاودانیشدا هه‌ر وایكردووه. ئه‌گه‌ر به‌وردی بهرۆژنامهكانی رۆژانی مهلیكیی شێخ مه‌حموودا بگه‌ڕێین ڕه‌نگه به‌شی به‌رگه كتێبێكی باش نووسینی ره‌فیق حیلمی (به‌ناوی خۆیه‌وه، به‌ناوی خواستراوه‌وه، به‌بێ ناو) كۆبكه‌ینه‌وه.
كه له‌ساڵانی سیی ئه‌م چه‌رخه‌دا له موسڵ مامۆستای ماتماتیكی دواناوه‌ندی بوو.یه‌كه‌م موحازه‌ره‌ی گشتیی له‌سه‌ر كورد دا‌و كردی به‌یه‌كه‌م كتێبی مێژوویی خۆی، به‌عه‌ره‌بی(الاكراد).كه تێكۆشه‌ری كۆنی باكوری كوردستان د. محه‌مه‌د شوكری سه‌گبان له عیراقه‌وه ده‌چێته‌وه بن ده‌سه‌ڵاتی توركی كهمالیو به‌خراپی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌نووسێ، قه‌ڵه‌می تیژی ره‌فیق حیلمی به‌توركی بۆی ده‌كه‌وێته كار‌و به‌رگریی خۆی له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌كتێبی(كورد مسئله سی صفحاتندن) دا چاپ ده‌كات كه پاش نزیكه‌ی بیست ساڵێك ئه‌و به‌رگری یه ده‌بێت به عهرهبیو له (المسأله الكردیه) دا خویا ده‌بێت.
ره‌فیق حیلمی ده‌رگایه‌كی باشی بۆ وه‌رگێڕان بۆكردینه‌وه. كتێبێك كه ساڵی 1937 به‌فه‌ره‌نسی به‌ناوی لوسی پۆل مارگرێت‌و (ك.ع.ب) وه (واته/ كامه‌ران عالی به‌درخان) به‌فه‌ره‌نسی چاپكراوه به‌عه‌ره‌بی به‌ناوی (دراسات فی الاداب الكردی المعاصر) ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات. له‌وێدا وه‌رگێڕانی ڕه‌نگینی (وتم به‌به‌ختی خه‌واڵوو)ی حاجی قادری كۆیی ده‌دره‌وشێته‌وه.
كهمهیدانی لێكۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی(خانی ووته‌نی: خاڵی ده‌بینێ) دووبه‌رگی بایه‌خداری (شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی) له‌ساڵانی 1941و 1956 دا چاپ ده‌كات كه‌به‌راستی سه‌ره‌تای ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كوردین. هه‌ر بهوتاریش له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه كه خۆزگه‌ی ئه‌وه بخوازین كۆبكرێنه‌وه‌و ببنه به‌رگی سێ یه‌م.
ڕه‌نگه شاكاری نووسینی ره‌فیق حیلمی‌و به‌رگه‌كانی (یادداشت) بن چونكه بێجگه له‌زانیاری زۆری گشتی‌و تایبه‌تی بێجگه له‌و قه‌ڵه‌مه ره‌وانه‌ی ره‌فیق حیلمی‌و نازداریی كوردی یه‌كه‌ی ئه‌وه یه‌كه‌م یادداشتی به‌كوردی چاپكراوه‌و نرخی گه‌وره‌ی له‌وه‌دایه كه (كه‌سێك خۆی به‌شداری دروستكردنی مێژووه، ئه‌و مێژووه ده‌نووسێته‌وه).
له‌ژیانی خۆیدا شه‌ش به‌رگی ئه‌و مێژووه چاپكرا كه جاری دووه‌م چاپكرانهوه، به‌رگی حهوتهمیشی خرایه سه‌رو كچی گه‌وره‌ی (د. پاكزه) ناوی نا (به‌شی سێ یه‌م) چونكه شه‌ش به‌رگه‌كه به‌دوو به‌ش چاپكران (1988-1992). ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم چه‌شنه ڕه‌شنووسی چه‌ند به‌رگێكی تری ئه‌و یادداشته له‌ناو كتێبخانه‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه. خۆزگه ئه‌وانه‌ش رێكدهخرانو بڵاو ده‌كرانه‌وه به‌تایبه‌تی ده‌بێ بۆ باسی(حیزبی هیوای كورد) پێش هه‌موو كه‌سێك گوێ له ره‌فیق حیلمی (سه‌رۆكی باڵا) خۆی بگرین.
ژیانی سیاسی‌و تێكۆشانی ره‌فیق حیلمی
له‌و حه‌وت به‌رگه‌ی یادداشتدا كه هه‌موویان بۆ (كوردستانی عیراق‌و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمود) ته‌رخان كراون. بهبێدهنگو بێ خۆبادان رۆڵی ره‌فیق حیلمی وه‌ك (سكرتێر‌و یاوه‌رو وه‌رگێر) له‌هه‌موو كاره‌كانی شێخدا دیاره. بهراستو چه‌پدا شه‌وورۆژ كاری كردووه تا ئه‌و حكومه‌ته‌ی كورد بچهسپێو سه‌ركه‌وێ.
كۆمه‌ڵه یا (جمعیت) ی كوردستان كه له‌ده‌وری شێخدا له‌سلێمانی به‌سه‌رۆكی (مسته‌فا پاشای یاموڵكی) دامه‌زراو ره‌فیق حیلمی رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا بووه، ئه‌گه‌ر رهواڵهتهكهی رۆشنبیریش بێت، ئه‌وا هه‌ر ده‌توانین به‌یه‌كه‌م رێكخراوی حیزبی یا سیاسیی دابنێین. (ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 21ی ته‌مووزی 1922) دا دامه‌زراوه. ره‌فیق حیلمی له‌هه‌ڵبژاردنا زۆرترین ده‌نگی دراوه‌تێ).
ره‌فیق حیلمی به‌كاری نوێنه‌ری (یا دیبلۆماسی)ی مه‌لیك له‌ئه‌سته‌مبوڵ بووه كه حكومه‌تی كوردستان داگیر كراوه. كه هاتۆته‌وه پشتی نه‌كردۆته شێخ، ماوه‌یه‌ك لهچیاش له‌گه‌ڵی بووه.كاری سیاسی‌و حزبیی ره‌فیق حیلمی سه‌رۆكی حیزبی (هیوا) بوو (1937-1945). له‌و حیزبه‌دا به (سه‌رۆكی باڵا) ناو ده‌برا. حیزبه‌كه زۆربه‌ی خوێنده‌وارو ئه‌فسه‌رو كاسبكار‌و كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك عهشیرهتو كوێخادێی كوردی كۆكردبۆوه. پێش ئه‌وه كورد حیزبێكی به‌و فراوانی‌و رێكخراوی یه نه‌بووه. به‌ڵام رێكخستنی ئه‌و حیزبه نه‌گه‌یشته ناو فهللاحو كرێكاری كورد-ئه‌وه‌ی بوو به ئه‌ركی حیزبه‌كانی دوای ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی(ده‌رچووانی قوتابخانه‌ی حیزبی هیوادا).
كه هاورێ فه‌هد ووتارێكی له‌سه‌ر حزبی هیوا نووسیوه، به‌ناونیشانی (گه‌لی كورد پێویستی به‌حیزبی كار هه‌یه-نه‌ك هیوا-الشعب الكردی بحاجه الی حزب عمل لا حزب امل) هاورێ سۆزی ته‌واوی هاورێ فه‌هد به‌رامبه‌ر به‌كورد له‌ووتاره‌كه‌یدا دیاره. به‌داخه‌وه گۆڤارێك كه له‌سلێمانی ده‌رده‌چێ له‌شێوه‌ی گاڵته پێكردندا باسی ئه‌و ووتاره‌و نووسهرهكهیی كردبوو. به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و وتاره‌كه ئه‌وه‌یه كورد گاڵته‌ی پێ بكات. نه هاورێ فه‌هد شایانی ئه‌و چه‌ند دێره‌یه).
پاش (هیوا) ره‌فیق حیلمی له‌ژیانی حیزبایه‌تی یه‌وه دوور بوو. له‌كه‌نار حیزیایهتیدا هه‌ر به‌كوردایه‌تی یه‌وه خهیك بوو‌و رۆژێك لێی دوور نه‌بوو. پاش شۆڕشی تهمووز حه‌زی به‌نزیكبوونه‌وه ده‌كرد له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ڵام دیاربوو لای سه‌ركرده‌كانی پارتی بۆچوونی تر هه‌بوو. له‌ساڵی 1956-ه‌وه به‌نهێنی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی حیزبی شیوعیی عیراقی دهبینیو پاش شۆڕش هه‌موویانی ده‌بینی وادیار بوو له‌زۆر زوه‌وه، له‌و كاته‌وه كه له‌ساڵانی 30دا له‌ناسریه كورده‌كانی حیزبی شیوعیش له‌ناو حیزبی (هیوا) وه هاتنه كۆری تێكۆشان. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گۆڤاره‌ی باسكرا نووسیبووی هه‌رگیز كه‌س نه‌یووتوه-ره‌فیق حیلمی ئه‌ندامی حیزبی شیوعی بووه-به‌راستی هه‌ندێك یادداشتم له‌باره‌ی ئه‌و دۆستایهتیو یهكتربینیانهی ره‌فیق حیلمی‌و شیوعی یه‌كان لایه-له‌كانی خۆیدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر ئه‌و دۆستایه‌تی یه وایكرد ره‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ كه‌سانی سه‌ر به‌چه‌پی وه‌ك(عه‌بدولفه‌تاح ئیبراهیم، عه‌زیز شه‌ریف، جه‌واهیری، هتد..) لهداواكارانی دامه‌زراندنی حیزبی جمهوری بێت-(1959) كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم رێگه‌ی ره‌سمیی نه‌دایه.
ره‌فیق حیلمی مامۆستا
وه‌ك لهیادداشتهكانیدا ده‌رده‌كه‌وێ ره‌فیق حیلمی له كه‌ركوك‌و چ له‌سلێمانی مامۆستای ماتماتیك‌و زمانی توركی‌و فه‌ره‌نسی بوه. ته‌نانه‌ت له رۆژانی مهلیكیی شێخی نه‌مردا له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو ئه‌ركه سیاسی یه‌ی هه‌یبووه له ده‌رس ووتنه‌وه نه‌كه‌وتووه. له‌شێوه‌ی دوورخستنه‌وه‌دا بهمامۆستایی چۆته موسڵ‌و ناسریه‌و به‌سره، ئیتر چ بهمامۆستاییو چ بهپشكێنهری په‌روه‌رده‌و چ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه ده‌یان ساڵی ژیانی برده‌سه‌ر، هه‌ر له‌و ئه‌ركه‌دا به‌لێهاتوویی خۆی چه‌ند جار بووه به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده (لهدیالهو له‌عه‌مماره) بێگومان ئه‌و كاره له‌ئه‌ركی په‌روه‌رده ئه‌وكاته گه‌وره‌بوو. به‌ڵام بۆ ره‌فیق حیلمی كه‌مبوو، چونكه ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وساوه نزیك ببوایه‌وه پله‌ی له‌وه‌زیره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌متر نه‌ئه‌بوو. پاش شۆڕشی تهمووز ماوه‌یه‌ك كرا به (مولحه‌قی رۆشنبیری) لهسهفارهتخانهی عیراق له‌توركیا. ئه‌م كاره‌ی له‌به‌رئه‌وه پێ‌خۆش‌بوو كه له‌وێ به‌ڵگه‌یتر، بۆ نووسینی بهرگهكانیتری یادداشته‌كه‌ی كۆبكاته‌وه.
ره‌فیق حیلمی له‌پاڵ ده‌رس ووتنه‌وه‌دا له‌كاری په‌روه‌رده‌دا به‌یه‌كێك له‌و سهرئامهدانه ده‌زانرێ كه كتێبی خوێندنیان به‌كوردی نووسیوه.
ره‌فیق حیلمیی ئینسان
جاری‌تر له‌م باره‌یه‌وه نووسیومه-گه‌وره‌ترین سیفه‌تی ره‌فیق حیلمی لای ئێمه ئه‌و گیانی باوكێتی یه بوو، گیانی مامۆستا بوو. تهوازوعێكی گه‌وره، لهرهفیق حیلمیدا ئه‌و سیفه‌ته‌م ده‌دێ كه له‌گه‌ڵ له‌خۆی بچووكتردا، له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بچووكتر بوایه، خۆی بههاورێو هاوشانو ته‌نانه‌ت بچووك ده‌زانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاربهدهستو خۆبه‌زل زانهكاندا گه‌وره‌و لووت به‌رز. ساكار‌و دۆست‌و خێرخوا، چیی خزمه‌ت پێ بكرایه ده‌یكرد، ده‌یان قوتابیی كورد‌و مامۆستای كورد لهدیالهو عه‌مماره چیرۆكی ئه‌و تهوازوعو ساكاری یه‌و ئه‌و ده‌ستی یارمه‌تیی درێژكردنه ده‌گێڕنه‌وه‌و له‌مه‌یدانی یادداشتی شه‌خسیدا گه‌لێك یادگارم لایه.
به‌كورتی شه‌خسیه‌تی ره‌فیق حیلمی شه‌خسیه‌تێكی گه‌وره‌و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌لی كورد بوو، له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی توانای خۆیدا كه گه‌لێك مه‌یدان بوون بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌سپی خۆی تاودا ئه‌ركی مێژوویی خۆی به‌جێ هێنا ئه‌وسا گۆران وته‌نی (كشایه‌وه به‌ر سێبه‌ر پاڵه‌وان).
ئێستا كه رووناكیی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
مژده‌ی پێ یه..كورد نزیكه له ئاوات
دڵنیابوو له ئهنجامو، به‌بێ ده‌نگ
كێشایه‌وه بۆ سێبه‌ری خه‌وی مه‌نگ
له‌پاش ماندوو بوونی مه‌ردانه‌ی مه‌یدان
با له كۆشی دایكا بنوێ پاڵه‌وان
نه‌مرو مه‌زنتر بێت یادی ره‌فیق حیلمی
له‌گه‌ڵ گۆرانیشدا ده‌ڵێم:
به‌ڵام ئێمه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌ستێره‌ی گه‌ش
تا ئه‌و رۆژه‌ی گڵ ئه‌مانخاته باوه‌ش
چاوی تاسه‌ی به‌شوێنا هه‌ر ئه‌گێڕین
له‌ئاسمانا، چونكه جێی چۆڵ ئه‌بینین