جه‌نگی نێوان ئاشوری و نەستوریەکان و ئيماره‌تی بۆتان و ئیمارەتی بادینان..
ن : د. عوسمان عەلی
و : ماکوان کەریم
ئاشوریه‌کان له ناوچه‌ی هه‌کاری له‌گه‌ڵ نه‌ستوریه‌کان و کلدانیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان نیشته‌جێ بوون ، به درێژایی مێژوو ئه‌م ميللةتانه له‌گه‌ڵ کورد په‌یوه‌ندی باشیان هه‌بوو ئه‌مانيش له ناوچه‌که‌دا نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کیان هه‌بوو خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد كه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی پێی دابوون ، ده‌سه‌ڵاتێکی تیوکراسیان هه‌بوو ، واتا پیاوه ئاینیه‌کانیان فهرمانڕهوایيان ، له‌سه‌روی ئه‌وانه که فه‌رمانڕه‌وایى ده‌کران که‌سێك بوو به ناوی مارشه‌معون که به مليك ناسراو بوو .
له‌سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ململانه‌ی نێوان ڕوسیا‌و به‌ریتانیا له ناوچه‌که‌دا گةیشتبوه ڕاده‌یه‌ك که هه‌ردوولا به ته‌واوه‌تی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا کایه‌ی خۆیان ده‌کرد روسه‌کان له ڕێگایی ئهرمهنیهکانهوهو به‌ریتانیا له ڕێگایی ئاشوری و یه‌زیدیه‌کانه‌وه.
ڕوسیا توانی چه‌ند جیگایه‌ك له ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ناوچه‌کانی ئازربیجان و ناوچه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بخاته ژێر ڕکێفیی خۆیه‌وه ! به‌مه ترس له به‌ریتانیا نیشت که هیندستانی داگیر کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی نفوزی خۆی له‌وێ له‌ده‌ست نه‌دات ده‌وڵه‌تی عوسمانی هان ئه‌دا که یه‌کێتی خاکی خۆی بپارێزێت ، که ڕوسیا ویستی بێته ناوچه‌کانی هاکاری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به هه‌لی زانی به‌ناوی پاراستنی خاكی خۆی هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌کاری و ئامێدی و ناوچه‌کانی دوه‌روبه‌ری که به ئيماره‌تی بادینان ناسرابوو سوپای عوسمانی به سه‌رۆکایه‌تی محمدپاشا بیرقدار که‌وته ڕێ تا ناوچه‌ی بادینان بگريت كه زانرا سوپای عوسمانی به‌رو ئامێدی که‌وتۆته ڕێ ئه‌میر ئیسماعیل که میری ئامێدی بوو دوای کرد له عهشیارهکانی ئه‌و ناوچه‌يه سوپایه‌کی بۆ ئاماده بکه‌ن ، هه‌روه‌ها میر به‌درخان و میر نورولله به‌گى هه‌کاری دوایان کرد له مارشه‌معون که سه‌ر به ئيماره‌تی میرانی هه‌کاری بوو یارمه‌تی میر ئیسماعیل بدات چونکه مار شه‌معون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی میری هه‌کاریدا بوو که ده‌بێت سوپای ئاشوری دژی عوسمانیه‌کان ئاماده بکات ، به‌ڵام مارشه‌معون که کاریگه‌ری كونسوڵیه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر بوو خۆشی که‌سێکی ئاینی نه‌سرانی بوو ، ئه‌مریکاش چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی ئۆرتۆدکسی کردبووه هاوکاری ته‌واوی له ڕۆژئاوا وه‌رده‌گرت په‌یوه‌ندی به به‌ریتانیاوه بوو ، داواکه‌ی میر به‌درخان ونورهللهبةگى ڕه‌ت کردوه به‌ده‌میانه‌وه نه‌چوو ، له‌ساڵی (1841) ز به ئاشکرا دوای له حوکمه‌تی به‌ریتانیا کرد که پشتگیری بکات و یارمه‌تی بدات ..
بۆ ماوه‌یه‌ك ڕوسیا له‌و ناوچانةدا دوورکه‌وته‌وه ، هێمنیه‌ك له‌و لایه‌نه‌وه پارێزراو بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوسیا زیاتر ده‌یویست له هیندستانه‌وه نفوزی به‌ریتانیا لاواز بکات.
مارشه‌معونی نه‌سرانی كه له ولایه‌تی موسڵه‌وه پشتگیريى ده‌کراو له لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه بۆ جه‌نگ دژی کورده‌کان ئاماده ده‌کرا .. ئيماره‌تی هه‌کاری وویستیان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی نێوان مارشه‌معون له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئاسایی بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام مارشه‌معون نةك ڕازی نه‌بوو ، هێرشى كرده سةر كورد .. له ساڵی (1841-1843)ز چه‌ند جار هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌کاری و چه‌ندها خه‌ڵکی له ناوچه‌که کوشت و هةزارانى ده‌ربه‌ده‌ر کرد ! له سه‌ره‌تای ساڵی (1843)ز ئه‌میری هه‌کاری دوای دانیشتنی له‌گه‌ڵ مارشه‌معون کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا کێشه‌کانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و واز له دژایه‌تی یه‌کتری بهێنن ..
بادجر یاريده ده‌ری كونسوڵی به‌ریتانیا ئاماده بوو ، له كاتى هاتنی نوێنةری میری هه‌کاری برازایه‌کی مارشه‌معون ووتى : خاوه‌نی خۆمان و ووڵاتمان ئه‌م پیاوه‌یه (ئاماژه بۆ بادجر ده‌کات) که یاريده ده‌ری كونسوڵی بهریتانیايه .
که میری هه‌کاری له‌وه نا‌ئومێد ده‌بێت که مارشه‌معون مل بۆ ئاشتی بدات ، داوا له میر به‌درخان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات بۆ یه‌کاڵا کردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه.
به‌ڵام پێش وه‌خت مارشه‌معون په‌لاماری قه‌ڵایه‌کی کورده‌کانی دابوو ، که بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو گه‌مارۆی دابوون ، خه‌ريكبوو له‌برساندا ده‌مردن .. مێژوو نوسان ده‌ڵێن ناردنی نێراوی میری هه‌کاری بۆلای مارشه‌معون له‌به‌ر ئه‌و کێشه‌یه بوو که واز له‌و خه‌ڵکانه بهێنێت که له‌و قه‌ڵایه‌دا گه‌مارۆی داون ،به‌ڵام دیار بوو هه‌وڵه‌که بێ سود بوو ناچار میر به‌درخان که‌سێكی له پیاوانی خۆی نارد که سوپاسالاری به‌درخان بوو که‌سێکی جوامێر‌و ئازا‌و چاو نه‌ترس بوو ناوی زینه‌ڵ به‌گ بوو ، به‌درخان سوپایه‌کی بۆ ئاماده‌کرد له (26000)که‌س بۆ ئاقڵ کردنی مار شه‌معون ! مێژوونوسان ده‌ڵێن سوپایه‌کی ئازا‌و دلێرو چاو نه‌ترس بوون ، که که‌وتنه ڕێ به‌ریتانیا دوای له والی موسڵ کرد که ناوی محمه‌د پاشای کریتلی بوو یارمه‌تی مارشه‌معون بدات ، والى زانی که یارمه‌تی دانی مارشه‌معون ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میش لاواز ده‌کات ، بۆیه به گوێی كونسڵی نه‌کرد، پاشان داوایان له ئه‌فسه‌رێکی سیخوڕی به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا کرد که ناوی شیل بوو تا داوا له ئێران بکات که داوا له میر به‌درخان بكات مارشه‌معون له ناو نه‌بات.
سوپای میر به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت توانی سوپای مارشه‌معون تێك پێك بشکێنێت ، مارشه‌معون ڕای‌کرد بۆ موسڵ ، لاى كونسوڵی به‌ریتانیا له موسڵ خۆی حه‌شاردا.
ڕوداوه‌کانی دوای جه‌نگ
جه‌نگ کۆتایى هات ، به‌ڵام بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که به‌ریتانیا و فهرنساو ئه‌مریکا بکه‌ونه پيلان گێڕان له ئيماره‌تی به‌درخان ئيتر وايان بڵاو کردوه که گوایه (60000)که‌سی ئاشوری له‌و جه‌نگه‌دا به‌ده‌ستی موسڵمانان کورد کوژراون ! ئه‌مه له ڕاستیه‌وه زۆر دووره چونکه ئه‌وه‌ی له شهرکهدا کوژراو بریندار بوو به موسڵمان و ئاشوریه‌وه نه‌ده‌گیشته (1000) که‌س.. ئيستا وه‌ك دکتۆر عوسمان عه‌لی له کتێبه نایابه‌که‌ی خۆیدا ( دراسات في الحركة الكوردية المعاصرة ) ئاماژه‌ی بۆ کردوه کۆمه‌ڵێك دیکۆمێنتى به‌ریتانیايى بڵاوه نيشان دةدات که هه‌موو بریندار‌و مردوه‌کانی ئاشوری ته‌نها (500) که‌س بوون .
به‌ڵام بۆ جوڵاندانی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکی وا بڵاو کرایه‌وه که کوشتارێکی زۆر له ئاشوریه‌کان کراوه تا هه‌موو شه‌قامی ئه‌ورپایان جوڵاندو تين و قرسايیان خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌که ڕابگریت و هێڕش بکاته سه‌ر ئيماره‌تی بۆتانی میر به‌درخان.
سەرچاوە : کتێبە نایابەکەی دکتۆر عوسمان عەلی
(الحركة الكوردية المعاصرة )