بۆ دەبێ مێژکووی کۆنمان بزانین
که له‌که‌سێک ده‌پرسن: ”کێیت؟“،
به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێ: ”فڵانم کوڕی فڵان! “
ئه‌و حاشاله باوکی خۆی ناکاو به‌ده‌گمه‌ن که‌سی وا هه‌یه وا‌بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوکی خراپیش بێ. ڕۆڵه به باب‌و باپیریانه‌وه ده‌ناسرێن‌و به‌تایبه‌تی له نێو کورده‌واریدا هه‌ر له کۆنه‌وه باوبووه ئه‌گه‌ر ویستبیان به‌ئاشکرا باسی که‌سێک بکه‌ن، کوتوویانه:
”فڵانی کوڕی فڵانه‌که‌س! “
ئیدی ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانه‌ر، ناوبراو له یه‌کێکی دیکه بکاته‌وه‌و له باسکردن یا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یدا بیناسێته‌وه. باب‌و باپیر ناسنامه‌ی هه‌ر کهسێکنو تاڕاده‌یه‌کیش نوێنه‌ری که‌سایه‌تیی ئه‌ون، هه‌رچه‌ند له کۆمه‌ڵگادا زۆری وا هه‌ن که به‌باش یان خراپ له ڕێگای باب‌و باپیرانیان لاده‌ده‌ن، جا ئه‌وه به‌گوشاری هه‌لومه‌رجی ژیان بێ یا هی زه‌مان.
گه‌لانیش که له که‌سان پێکهاتوون، هه‌ر هه‌مان دۆخیان بۆ سازکردنی ناسنامه‌ی خۆیان هه‌یه. هه‌موو گه‌لانی دنیا مێژووی دێرینی خۆیان به‌شانازییه‌وه نووسیوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌وڵیانداوه شانازیی گه‌لانی ده‌وروبه‌ری خۆیانیشی به‌شێوه‌یه‌ک پێوهبلکێننو به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌گه‌لانی دیکه بڵێن:
”ئه‌وه‌تا ئێمه ئه‌وه‌ین! ئه‌وه‌یه ناسنامهمانو ئه‌وه‌یه خاک‌و وڵاتمان! “.
ئه‌وه کارێکه زۆر گه‌لانی نه‌ک هه‌ر ئی دوور، به‌ڵکو ئی دراوسێ‌و دهوروبهرمانو له‌وانه‌ش داگیرکه‌رانی کوردستان کردوویانه. بۆ وێنه، عه‌ره‌بان زۆر زانا‌و بلیمه‌تی موسوڵمانی وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی خۆیانیان کردۆته هی خۆیان‌و شانازیشیان پێوه‌ده‌که‌ن، وه‌ک: ئیبنی سینای فارس‌و ئینی خه‌له‌کانی کورد‌و بهدهیانو سه‌دانی دیکه. فارسانیش بۆ به‌جێنه‌مان له‌وان، زۆر که‌سی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی مێژویی‌و ئهفسانهییو هیتریان کردۆته ئی خۆ، بۆنموونه: عه‌بباسی ئیقباڵ(تاریخ ایران ازآغاز تا انقراض قاجاریه)، له باسی هاتنه سه‌ر کاری زنجیره پادشایانی به‌ڕه‌گه‌ز کوردی ساسانی دا له‌سه‌ر دێری به‌شێکی کتێبه‌که‌یدا، ئاوای نووسیوه: “باب پنجم دوره دوم پارسیها” پاشان ده‌نووسێ: “ئه‌شکانییان….. له‌به‌ر سه‌رنج نه‌دان به باری ده‌روونیی ئێرانی‌یان، له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات دهرچوونو جێگای خۆیان وه‌ک ماده‌کان دا به پارسه‌کان…” ئه‌و مێژوو نووسهش به‌زۆری ده‌یه‌وێ ساسانیان بکاته پارسی له‌کاتێکدا که نه زمانیان پارسی بوه‌و نه بۆخۆشیان، به‌ڵکو به‌پێی به‌ڵگه‌نامه مێژوویییه‌کان گومانی تێدانییه که ئه‌وان کورد بوون. ئه‌و ئه‌شکانییان بهپارس نازانێ، به‌ڵام زۆری دیکه له مێژوونووسان ئه‌وانیشیان کردۆته پارس. که ئه‌وڕۆ گومانی تێدانه‌ماوه که له‌نه‌ته‌وه‌ی پارس نه‌بوون.
به‌داخێکی گرانه‌وه له‌نێو هه‌موو ئه‌وگه‌لانه‌دا گه‌لی کورد نه‌یتوانیوه ناسنامه‌ی خۆی پێشانی جیهانییان بدا‌و که له ده‌رێ لێمان بپرسن، چ که‌سین، ده‌ڵێین کورد! جا ئه‌وجار ده‌پرسن کورد کێیه؟ تورک، ئێرانی؟ عه‌ره‌ب؟ …..؟ له وه‌ڵامدا داده‌مێنین، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆمان نازانین کێین، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی به‌ڕه‌سمی ناسراوی مێژووییمان نییه پێیان نیشان بدهینو بڵێین ئه‌وه‌ین. له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانیش خۆ ناومان نه‌براوه تا پێیانی نیشانده‌ین.
ئه‌حمه‌دی قازی له‌پێشه‌کیی کتێبی(خلاصه تاریخ کردستان)دا ده‌ڵێ: ”… مێژوونووسانی عهرهبو ئێرانی‌و تورک له به‌رهه‌مه‌کانی خۆیاندا که‌متر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ باسی ڕووداوه‌کانی کوردستانیان کردووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداربین، کتێبێکی سه‌ربه‌خۆیان له‌وبواره‌دا نه‌نووسیوه‌و ته‌نیا له نێوئاخنی بابه‌تی دیکه‌دا ناوی کوردیان وه‌بیر دێته‌وه‌و بێگومانیش له زوربه‌ی جاره‌کانیشدا بابه‌ته‌کانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌و به‌ده‌ر له بازنه‌ی مروهتو دادپه‌روه‌ری ده‌خه‌نه ڕوو. له‌سه‌ریه‌ک هه‌میشه تێکۆشاون تا ده‌کرێ ئه‌وگه‌له‌ی که یه‌کێکه له گرنگترین‌و گه‌وره‌ترین گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ک گه‌لێکی بێ نامه، بێ مێژوو و بی فهرههنگو زمانێکی ڕه‌سه‌ن به دنیا بناسێنن. ئه‌و مێژوونوسانه که زۆربه‌یان له کاتی هێرشو تاڵانی وڵاتان دا له‌خزمه‌ت پادشاکاندا بوونه، جارجاره له گێڕانه‌وه‌و کوتنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ڕووداوه‌کاندا، کاتێک ویستبییان پێشهاته‌که به‌وردی بگێڕنه‌وه، جڵه‌وی بیرکردنه‌وه‌و سانسۆڕ له ده‌ستیان ده‌رچووه‌و باسی بوونی پادشا‌و میرو وڵاتی کوردستان‌و سپا‌و له‌شکرو قه‌ڵاو دژگهلی قایمی وانیان کردووه بۆئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن که به‌سه‌ر چ دوژمنێکی به‌هێزدا زاڵبوونو چ سه‌رزه‌مینێکی سهختو حاسێیان داگیرکردووه، که بۆیان بۆته مایه‌ی شانازی‌و به‌خۆ خوڕین…. ”
له ڕۆژگاری ئه‌وڕۆدا گه‌لانی زیندووی جیهان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کی گونجاو هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێشینه‌ی مێژوویی خۆیان ڕوون که‌نه‌وه. ئه‌و گه‌لانه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیانن له‌و بواره‌دا زۆر چوونه‌ته پێش‌و بهلهبهردهستدابوونی که‌رسته‌ی پێویست‌و هه‌بوونی پسپۆڕی زۆر‌و بۆدجه‌ی ته‌رخانکراوی به‌س، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و ساغکردنه‌وه‌ی مێژووی خۆیان له خه‌باتێکی بێوچانیبهردهوامدان. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو توێژه‌ره‌وانی وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان نه‌ک هه‌ر سه‌رنج ده‌ده‌نه ڕابردووی خۆیان، به‌ڵکو زۆر خۆ به ناسینی گه‌لانی بێگانه‌شه‌وه خه‌ریک ده‌که‌ن.
ئێحسان نووری پاشا له پێشه‌کیی (تاریخ ریشه نژادی کرد) داده‌ڵێ: “ئه‌و که‌سانه‌ی له شانازییه‌کانی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ئاگادارنین، ئامانجێکیان بۆ پێشخستنی گه‌لی خۆیان له‌مێشکیدا نییه.
ئاگادار نه‌بوون له‌ڕابردوو هۆکاره بۆ بێ‌موبالاتی سه‌باره‌ت به‌داهاتوو! ده‌ڵێن ناکرێ شانازی به‌کێلی قه‌برانه‌وه بکه‌ین، به‌ڵام بهدیهاتنو گه‌شه‌کردنی هه‌ستی پاراستنی ئازادی له گه‌لاندا، په‌یوه‌ندیداره به‌زانینی کرده‌وه پڕ له شانازییه‌کانی باب‌و باپیرانه‌وه! جێگای خۆیه‌تی بڵێین که ئه‌و شانازییانه چرای ڕووناک که‌ره‌وه‌ی ڕێگای سه‌روه‌ریی نهتهوانن.”
مرۆڤ ئه‌گه‌ر نه‌ختێک به‌وریایی بچێته پێش، زۆر شت له‌وانه فێرده‌بێ که نازانن. زانین‌و فێربوون ده‌توانم بڵێم بۆخۆیان دوو به‌رهه‌می نه‌زانینن. نه‌زانین پڕمهترسییەو زۆر ترسناکه. زانین له دوو سه‌رچاوه‌وه ده‌گاته ئێمه؛ یێکه‌میان ئه‌و زانیارییانه‌ی کۆ کراونه‌وه‌و به ئاماده‌یی دراونه دهستمانو ئه‌وی دیکه‌ش ئه‌و زانیارییانه‌ن له نه‌زانینی خۆ یا که‌سانی دیکه‌ڕا به ئه‌زموونی تێشکانو هه‌ستانه‌وه یا زیان کردن‌و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه که‌وتوونه ده‌ستمان.
به‌داخێکی گرانه‌وه گه‌لی کورد به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ یا لانیکه‌م داموده‌زگایه‌کی دڵسۆز بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕابردووی پڕ له خهباتو قاره‌مانه‌تیی خۆی بۆی نه‌کراوه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک‌و شیاو مێژووی خۆی ساغ کاته‌وه. ئه‌و ڕۆڵه دڵسۆزانه‌ی گه‌له‌که‌مانیش که هه‌وڵیان داوه به قه‌ڵه‌می خۆیان تیشکێک بخه‌نه سه‌ر ڕابردووی نه‌ته‌وه‌که‌مان، هه‌ر کام له بوارێکداو هه‌ریه‌که‌ی له ڕوانگه‌یه‌که‌وه به‌رهه‌مێکیان بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش به‌داخه‌وه به‌هۆی ناته‌واوی ناتوانن ئه‌و تهمو مژه لاده‌ن که له ئاکامی له‌ده‌ستدا نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست که‌وتۆته سه‌ر ڕابردوومان و ته‌نانه‌ت زۆر جار به دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته تهماوییانهی مێژوونووسانی نه‌ته‌وه‌کانی داگیرکارو فه‌رمانڕه‌وای کوردستان تهمو مژه‌که خه‌ست تریش ده‌که‌نه‌وه.
پێش هه‌موو شتێک به‌پێویستیده‌زانم ئه‌وه ڕوون که‌مه‌وه که کاتێک له باسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پێش بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی ناوی ئێران دێنین، مه‌به‌ستمان وڵاتی ئێرانی ئێستا نییه، به‌ڵکو ئه‌و ناوه بۆ هاسانتر بوونه‌وه له‌جێگای (ئاریانا Aryana) یا ئیرانویچ داده‌نێین که به‌واتای وڵاتی ئاریاکانه. ئه‌و ناوه له په‌هله‌ویی ئه‌شکانیدا به ئێران هاتووه‌و کورده‌کان ئه‌وڕۆش هه‌ر وای پێ ده‌ڵێن، که ناوی سه‌رزه‌مینێک بووه نه‌ک ده‌وڵه‌تێک. ئه‌و ناوه له سه‌رده‌می ڕه‌زاشادا بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران دانراوه‌و تا ئه‌و ده‌مه به‌ده‌وڵه‌تی ئێران کوتراوه ده‌وڵه‌تی پارس یا وه‌ک ڕۆژئاوایییه‌کان ئێستاش پێیده‌ڵێن (پێرسیا). حوسێن مه‌کی له‌لاپه‌ڕه 198(تاریخ بیست ساله ایران، ج 6، چ 4، تهران، نشر ناشر، 1363) له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: “ڕه‌زاشا ده‌یه‌ویست به لاساکردنه‌وه‌ی مسته‌فا که‌ماڵ جیاوازیی نێوان نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زو زمان له‌ئێران له‌ناوبه‌رێ و نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌ت سازکات، بۆیه له ساڵه‌کانی 30 وشه‌ی (ئێران)ی له شوێنی (پارس)و (فارس) کرده ناوی فه‌رمیی وڵاته‌که‌ی.”
دوکتۆر ئه‌رده‌شیری خودادادیان له کتێبی (آریاهاو مادها)دا ده‌ڵێ: “له‌سه‌ر چاوه ئهفسانهییو ئوولییهکانی ئێرانی کۆندا سه‌رزه‌مینی (ئهئیریانێم وەئێژۆ = vaejo – Airyanem) که به په‌هله‌وی (ئێران وه‌ز = Eran – vez یا ئێران وێژ)و به فارسیی ئه‌وڕۆ (ایران ویج = Eran – vig) واته زێدی ئاریاکان، زانراوه.”و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه که ئێران هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد، تا پێش سه‌رده‌می ڕه‌زاشا، ناوی سه‌رزه‌مینێک بووه نه‌ک ده‌وڵه‌تێک.
هه‌رچه‌نده ماده‌کان به باپیرانی کورد ناسراون، به‌ڵام بۆ ناسینی کورد، ئاگادار بوون له‌سه‌ر ماده‌کان به‌ته‌نێ هه‌ر به‌س نییه، هه‌رچه‌ند هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بۆخۆی دنیایه‌ک بێخهبهریو ناڕوونی‌و نادیاریی پێوه‌یه که باسه‌که یێکجار زۆر لێڵ ده‌کات. ئه‌و تهمو تارییهی مێژووی کۆنی کوردی داپۆشیوه، به‌شێکی به به‌سه‌رهاتی گه‌لانی هاوخاک یا دراوسێی وه‌ک هه‌رمه‌نی، کلدانی، بابلی، پارس‌و پارت‌و ته‌نانه‌ت هیندییهکانو….. ئه‌وانه‌ی به‌شێک له باپیرانی بوون یا ده‌نێو کورددا تواونه‌وه وه‌ک گووتییان، کاسییان، کاسیته‌کان، کورتییان، لوولوویییان، مووشکییان، خالدییان، ئاراراتییان، عیلامییانو …و ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌کانی ئاوێستاو چیڕۆکه‌کانی به‌ندیوار به‌کورد له دینه‌کانی ناوچهداو… تاڕاده‌یه‌ک ڕوون ده‌بێته‌وه. لانی که‌م ده‌توانین تا ڕاده‌ی گونجاو بزانین کێ بووین کێینو ده‌مانه‌وێ کێ بین.
لێرەدا پێویستە ئەو ڕوونکردنەوەش بدەم کە لەودواییانەدا کەسانێک پەیدا بوون کە حاشا لە ئاریایی بوونی کوردان دەکەن، لەسەر ئەو بۆچوونە لە نووسینەکانی داهاتوومدا بەوردی دەدوێم و ڕوونی دەکەمەوە کە وشەی ئاریایی لەکوێڕا هاتووە و بۆ بەکورد کوتراوە ئاریایی. لەساڵی ٢٠١٣ سۆران حەمەڕەش کتێبێکی زۆر بەنرخی لەسەر کورد چاپ و بڵاو کردەوە. ئەوکتێبە تا دەگاتە زەردەشت و مێژوویەکەی بەئاراستەیەکی زۆر زانستییانە و باش چۆتەپێش و ڕەچەڵەک و زمانی کوردیی بەباشی شی کردۆتەوە، کە جێگای ڕێز و پێزانینە. بەڵام بێگومان هێندێک کەموکووڕیشی تێدان کە لەکاتی خۆیدا بە جیا باسیان دەکەم. بەڵام گۆڕینی ناوی زمانە ئێرانییەکانی بە زاگرۆسییەکان بەدروست نازانم، هەرچەند لەگەڵ ناوی زمانە ئێرانییەکانیش کۆک نیم بە شتێکی هەڵەو پڕوپاگەندەی دەزانم بۆ لادان لەڕاستی. هەڵەی کاک سۆران لەوەدایە کە ئەو دەستەواژە کورد تەنیا بە زاگرۆس دەبەستێتەوە بەڵام لەڕاستیدا کورد لە سەردەمانی کۆندا وەک لە کتێبەکەی ناوبراویشدا دیارە لە سووریا ڕا تا دامێنی دەماوەند نیشتەجێ بوون و ئەوە زۆر لە زاگرۆس بەرفرەوانترە. نووسینەکانی کە دەگاتە بەشی ئێران فارس و ئێران بێزیی پێوەدیارە، کە ئەو هەستە دەتوانێ زیان بە دەرخستنی ڕاستییەکان بگەیەنێ.
یێکێک له‌و بواره پڕتهمو مژانه، ئه‌و به‌شه لهمێژوومانه، که به‌شێوه‌ی ئه‌فسانه که‌وتۆته سه‌ر زار‌و زمانانو زاربهزارو پشت به پشت کوتراونهوه. له‌و بابه‌ته ده‌توانین چیڕۆکه‌کانی شانامه ناوبه‌رین، که له ئاوێستا وه‌رگیراون. مێژوونووسانی فارس زۆر حه‌ولیانداوه قاره‌مانانی ئه‌و چیڕۆکانه بکه‌نه کوورۆش‌و داریوش‌و پاشایانی دیکه‌ی هه‌خامه‌نشی. به‌داخه‌وه هێندێک له مێژووزانانیکوردیش که‌وتوونه‌ته ژێر کارتێکردنی ئه‌و شێواندنهو ته‌نانه‌ت کاوه‌ش به خاین داده‌نێن. له‌و باره‌دا له‌گۆڤاری (هه‌وار ژماره6، خاکه‌لێوه‌ی2699یکوردی – ئه‌پریلی1999ی زایینی چاپی ئادیلاید، ئوستهرالیا) دا بابه‌تێکم بڵاو کردۆته‌وه که به‌جێی ده‌زانم لێره‌دا به‌شێکی بهنهختێک ده‌ستتێوه‌ردانه‌وه، بخه‌مه بهرچاویخوێنهرانی به‌ڕێز: “ساڵی ١٩٨١ له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووم. ژماره‌یه‌ک له کادرو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی تورکیا، شانۆی کاوه‌ی ئاسنگه‌ریان پێشکه‌ش کرد. پاش ته‌واو بوونی شانۆکه، له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکم له‌سه‌ر ی ده‌دواین، براده‌رێکی ڕووناک‌بیری بهساڵداچووم، جنێوێکی به‌کاوه دا و گوتی ئاژده‌هاک پیاوی چاک بووه‌و کاوه خه‌یانه‌تی کردووه. زۆرم پێ سه‌یر بوو. ئه‌وه‌ی ڕاست بێ ئه‌و هه‌ڵوێسته، ئه‌ویش له ڕووناکبیرێکی به‌ئه‌زموونی کورد که به‌شی هه‌ره زۆری ته‌مه‌نیشی ده‌خزمه‌تی کوردایه‌تیدا تێپه‌ڕ کردبوو، ڕایتڵهکاندم. پرسیم بۆ وا ده‌ڵێی؟ گوتی ئه‌وه قسه‌ی مێژوونووسێکی به‌ناوبانگی وه‌ک ئه‌حمه‌دی کهسرهوییە. ئه‌من تا ئه‌و کاتی زۆرم ناوبانگی ئه‌و نووسه‌ره بیستبوو، به‌ڵام هیچ نووسراوه‌یه‌کی ویم نه‌خوێندبۆوه. هه‌ر ئه‌وکاتی ئه‌وه‌م بهشێواندنێکی ئاسایی نووسه‌رێکی ده‌مارگرژی ئێرانی دانا‌و هه‌ر به‌چاوی ئه‌و شێواندنانه‌ی دیکه‌م سه‌یر کرد که زۆربه‌ی مێژوونووسانی ئێرانی وه‌ک ئه‌رکێکی بنه‌ڕه‌تی له‌تێکدانی مێژووی کورددا خستوویانه‌ته سه‌رشانیان. به‌ڵام به‌هۆی سهرقاڵیو با بڵێین به‌هێند نه‌گرتنی قسه‌ی ئه‌و مێژوو نووسهش له‌سه‌ر کورد، گوێم نه‌دایه‌و وه‌دوای نه‌که‌وتم. دوایه که مێژووی بیست ساڵه‌ی ئازه‌ربایجانی کەسرەویم خوێنده‌وه، زانیم چه‌نده له‌کورد به ڕق‌و غه‌ره‌زه. ئه‌و بابه‌ته‌م خه‌ریک بوو له‌بیر بچێته‌وه که شریتێکی ڤیدیۆم به‌هه‌ڵکه‌وت که‌وته ده‌ستی که له ڕووی به‌رنامه‌کانی (MED TV) ههڵگیرابۆوه. له به‌شێک له‌و شریته‌دا، کلاسێکی ده‌رس دیار بوو به ته‌خته ڕهشهیهکهوهو بابه‌ته‌که‌ش وادیاره ده‌رسی مێژووی کورد بوو. ئه‌من به‌هۆی ناته‌واو بوونی فیلمه‌که به‌داخه‌وه ناوی مامۆستاکه‌م نه‌زانی، به‌ڵام شێواندنێکی سه‌یرم له دهرسهکهیدا له‌سه‌ر کاوه‌و فه‌ره‌یدوون لێ بیست. بهئیددیعای جه‌نابی مامۆستا، کاوه‌ی کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای لێ‌کرا ببێتهشا، نه‌یکردو فه‌ره‌یدوونی کرده شا که شازاده‌یه‌کی فارس بوو. ئه‌وه‌شم به سه‌رسووڕمانه‌وه له کۆڕێکی براده‌رانی خۆمدا باس کرد‌و گوتم زۆرم پێ سه‌یره له‌و تهلهڤیزیۆنهدا که به‌ڕاستی مایه‌ی هیوایه‌کی گه‌وره‌یه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی فهرههنگو ئهدهبو مێژووی کورد، شێواندنێکی ئاوای مێژوویی بڵاو کرێته‌وه!
گوتیان: ئێستا له‌کوێته، بۆ ئه‌دی نه‌تزانیوه حیزبه کوردییەکانیش ئه‌و به‌شه‌یان له سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب قرتاندووه که ده‌ڵێ: ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا‌و کهیخهسرهوین …؟ ئه‌و باسه هێنامیه سهرئهوباوهڕه که بۆ ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌و شێواندنانه به‌کورتی بابه‌تێک بنووسم. …
کورد یێکێکه له گه‌له کۆنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که مێژووی نیشته‌جێبوونی له خاکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ. ماده‌کان که باپیرانی کورده‌کانن، پادشایەتیهکی بەهێز و بەرفرەوانیان دامه‌زران، کە هەموو خاکی ئەو سەردەمی کوردستان تا دەماوەندی دەگرتەوە هەرچەند ئەوە یەکەم پادشایەتیی کوردان (یا باپیرانی) نەبوو، بەڵام لەگەورەییدا بێوێنەبوو و بوو بە ئیمپەراتوورییەتێک کە ته‌نانه‌ت قه‌ومی پارسیشی خسته ژێرده‌سته‌ڵاتی خۆ. ئه‌وه ڕاستییەکی حاشا هه‌ڵنه‌گری مێژوویییەو زۆر باس کراوه‌و ئه‌من زۆری لهسهرناڕۆم. 2500 ساڵ پێش ئێستا کوورۆشی هه‌خامه‌نشی که به‌کوته‌ی ته‌ماوی و پڕ له ئه‌فسانه‌ی هێرۆدۆت، دایکی شازاده‌یه‌کی ماد‌و باوکی میرێکی پارس بوو، به کوودێتایه‌ک حکوومه‌تی مادی ڕوخاندو یه‌که‌م حکوومه‌تی پارسه‌کانی له ناوچه‌دا دامه‌زراند. به‌و کودێتایه حکوومه‌تی ماد (واته کورد) بۆ هه‌میشه له‌نێو چوو و حکوومه‌تی فارس جێگای گرته‌وه. له‌وساوه کورد بوون به چه‌ند میرنشینی جیاجیا‌و تا ئێستاشی ده‌گه‌ڵدا بێ نه‌یانتوانی حکوومه‌تێکی یه‌ک پارچه بۆخۆیان دامه‌زرێنن. ناچمه سه‌ر هۆیه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته مێژوویییه چونکه له‌و وتاره‌دا ناگونجێ، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه‌ی بکه‌م که تا نیزیکه‌ی500 ساڵ پێش ئێستا مێژووی کورد به‌نووسراو هه‌ر مه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ بهکورتیو که‌م ڕه‌نگی له‌نێو ڕووداوه‌کانداو له نووسراوه‌کانی مێژوونووسانی نهکورددا هاتبێ، ته‌نانه‌ت ئاسه‌واره مێژوویییەکانیشی پاشگوێ خراون‌و زۆریان هه‌ر تێشداچوون. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه زۆرتر سه‌رنج ده‌درێته سه‌ر چیڕۆکو ئه‌فسانه‌و بهیتو به‌گشتی فۆلکلۆری کورد. یێکێک له‌و بابه‌ته ئه‌فسانه‌یییانه چیڕۆکی کاوه‌ی ئاسنگه‌ره. ئه‌و چیڕۆکه به‌پێی وته‌ی شانامهشو به‌پێی هه‌موو گێڕانه‌وه‌کانی دیکه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش دامه‌زرانی حکوومه‌تی هه‌خامه‌نشی. که وابوو له‌سه‌ر ده‌می کاوه‌دا شای فارسمان نه‌بوون تا شازاده‌ی فارسیشمان ههبووبنو فه‌ره‌یدوونیش یێکێک بووبێ له‌وان. بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و شایانه‌ی لهشانامهی فیرده‌وسیدا هاتوون نیزیک به هه‌موویان وشه‌ی “که‌ی” یان له‌پێشه وه‌ک (که‌یخه‌سره‌و، که‌یکاووس، کهیقوبادو…) که له وشه‌ی(که‌وی Kavi)ی ئاوێستا وه‌رگیراوه. ئه‌وڕۆش کورد بۆ ڕێزلێنان له پیاوانی گه‌وره‌تر له‌خۆ، یا به‌گشتی له‌جێگای وشه‌ی (ئاغا یا بەڕێز) له‌پێش ناوی ده‌سته‌ڵاتداران وشه‌ی(کاک) یا (کا) داده‌نێن، که هه‌ر گۆڕاوو سواوی (که‌وی)یه‌که‌ی ئاوێستایه. بۆوێنه ئه‌گه‌ر ناوی ئاغایگوند (خدر)بێ، پێیده‌ڵێن. (کاک خدر، کاخدر یا خدراغا). به گوته‌ی کتێبی (تاریخ تطبیقی باستانی ایران، کیومرث باوند، ص134): “وشه‌ی (که‌وی) هێشتاش له‌ناو هۆزه‌کانی پارسی ڕه‌گه‌زی (بۆیرئه‌حمه‌دی)و (مه‌مه‌سه‌نی)دا به‌واتای دلێرو قارهمانو فه‌رمانڕه‌وا باوه.” ئاشکرایه، لێره‌شدا نووسه‌ر حه‌ولی داوه ڕه‌گه‌زی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌ی بگۆڕێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ناوچه‌که‌ن، ده‌زانن که، ئه‌و هۆزانه نه‌ک هه‌ر فارس نین، به‌ڵکو لوڕن که ئه‌وانیش به‌شێکن له کورد‌و وڵاته‌که‌شیان به‌شێک بووه له مادی گه‌وره، به‌ڵام، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆزانه فارسیش بن، وشه‌ی(که‌وی) له ئاوێستاڕا هاتووه‌و له بنه‌ڕه‌تدا کوردییە نه‌ک پارسی. سواوهکهشی هه‌ر وشه‌ی “کاک”ی کوردییه که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد. که‌وابوو به هه‌موو نیشانه‌کان فهرهیدوونو کاوه‌و که‌یخه‌سره‌و کورد بوون‌و هیچ عه‌یبیش نییه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک دڵداری شاعیر ده‌ڵێ: “ڕۆڵه‌ی میدیا‌و که‌یخه‌سره‌و” بین،
کهفالیۆن لهکهتزیاس – پزیشکی ئه‌رده‌شێری دووهه‌م پادشای هه‌خامه‌نشی که له 404-361(پ.ز) له ده‌رباری وی‌دا ژیاوه – ده‌گێڕێته‌وه که زه‌رده‌شت هاوسه‌رده‌می “نینۆس”ی پادشای “ئاسوور”و “سهمیرامیسی”ی ژنی بووه‌و چیڕۆکێک له له‌شکرکێشیی ئهوپادشایهی“ئاسوور” بۆسهرشای “باخته‌ر” که ناوی زه‌رده‌شت بووه، ده‌گێڕێته‌وه. کتێبی “ادبیات مزدیسنا پشتها” ده‌ڵێ: باخته‌ری ئێران خوراسان نییه به‌ڵکو زاگرۆسه. ئه‌وه ڕاسته‌و به‌وه‌دا زیاتر ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌که‌وێ که ئاشوورییان هه‌رگیز ده‌ستیان وهو شوێنه‌ی لای ئه‌فغانستان ڕا نه‌گه‌یشتووه که به‌لخی لێیه‌و ناوی باخته‌ری خراوه‌ته سه‌ر.
شانامه‌ی فیرده‌وسی که یێکێکه له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و تێکدانه، ده‌ستی ته‌نانه‌ت له گۆڕینی شوێن‌و کاتی ڕووداوه‌کانیش نه‌پاراستووه. به سه‌رنجدانه ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌ی ناوبراو که ڕوانگه‌ی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌رده‌خا: (بسی رنج بردم درین سال سی – عجم زندهکردم بدین پارسی) واته: (گه‌له‌ک ڕه‌نجم کێشا له ساڵاندا سی – بووژاندمه‌وه عه‌جه‌م به‌زمانی فارسی). فیرده‌وسی له سه‌رده‌مێکدا که فهرههنگو زمانی فارسی له‌ژێر گوشاری هێرشی فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بدا خه‌ریک بوو به‌ته‌واوی له‌ناو بچێ، هه‌وڵی بووژاندنه‌وه‌ی داوه. له‌وه‌ڕا ده‌توانین تێبگه‌ین که چه‌ندی هه‌وڵداوه چیڕۆکه‌کانی ئاوێستا به‌قازانجی زیندووکردنه‌وه‌ی گیانی مه‌زنیخوازیی فارس له چوارچێوه‌ی مه‌زنیخوازیی ئێرانی‌دا زیندوو کاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت به‌هۆی شاره‌زا نه‌بوونی له جوغرافیادا شوێنی پادشایه‌تیی کهیانییەکانی له کوردستانه‌وه له به‌لخی شوێنی نیشته‌جێی میتانییەکانی کورد – له‌نیزیک خاپوور له باکووری ڕۆژئاوای کوردستان – بۆ ئه‌فغانستان – باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران – گواستۆته‌وه‌و یا ته‌نانه‌ت باختهریشی که به‌واتای ڕۆژ ئاوایه، چۆن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران گۆڕیوه.
پڕۆفیسۆر سپایزێر ده‌ڵێ: “میتانییان لکێکن له سووبارۆیهکان … میتانییەکان لهفهڕاتیناوهندی، دهڤهریبهلخو خاپوور، نیشته‌جێ بوونه‌و …” که‌واته دوو بهلخمان هه‌نه: یێکێکیان سه‌رزه‌مینێکه له ڕۆژئاوا (واته باخته‌ر)ی بانووی ئێران‌و له نیشتمانی یێکێک له به‌ده‌سته‌ڵات ترین هۆزەکانی کوردان هه‌ڵکه‌وتووه‌و ئه‌وی دیکه‌یان شارێکه له ڕۆژهه‌ڵات (واته خاوه‌ر)ی باکووری ئێران، که ئه‌وێش هه‌ر له وڵاتی پارسا‌ن دوور بووه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی گه‌لی پارت بووه. پارته‌کانیش گه‌لێکی دیکه‌ی ئێرانی‌و وه‌ک ماده‌کان جیا له پارس بوون. ته‌نانه‌ت دیاکۆنۆف له‌کتێبی (مێژووی ماد)دا ده‌ڵێ، پارتهکانو ماده‌کان به‌بێ وه‌رگێڕ له‌زمانی یه‌کتری تێگه‌یشتوون، به‌ڵام پارس‌و ماد بۆ تێگه‌یشتن له‌یه‌کتری پێویستییان به وه‌رگێڕ بووه! ناشزانم ناوی باخته‌ر چۆن که‌وتۆته سه‌ر ئه‌وناوچه‌ی. وێده‌چێ ئه‌و ناوه هه‌ڵه‌یه به‌هۆی ناوی شاری (به‌لخ)ه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی سازکرابێ. نیشانه‌ی زۆر ئاشکرای ئه‌و جێگۆڕکێیانه به چه‌ند شوێنی شانامه‌وه دیارن کهنیشاندهدهن فیرده‌وسی به‌مه‌به‌ست یا بێ مه‌به‌ست ئه‌وکاره‌ی کردووه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن درۆزن فه‌رامۆشکاره، ئه‌ویش له ڕیزکردنی ڕووداوه‌کاندا زۆر شتی کوتوون که نیشان ده‌ده‌ن شوێنی ڕووداوه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ن که له شانامه‌دا هاتوون. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵکو که‌سایه‌تییه‌کانیشی به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی کاته مێژوویییه‌کان گۆڕیونو تێکه‌ڵی کردوون. مێژوونووسانی فارسیشو ئه‌و مێژوونووسه ئوڕووپایییانهش که بیستنهکانیان زۆرتر له زمانی فارسه‌کان (یا پارسه‌کان)ڕا بووه، – که به‌ته‌واوی جێگای گومانن – به‌که‌لک وه‌رگرتن له شانامه بۆ شێواندنی مێژوو و کردنه‌وه یێکی کهیانیانو هه‌خامه‌نشییان هه‌وڵیان داوه. بۆیه لێره‌به‌دوا، ئه‌و چیڕۆکانه بۆ فیرده‌وسی بهجێدێڵینهوهو کاریشمان به‌و سه‌رچاوه خهیاڵیو گوماناوییەنییه که (مه‌سعوودی کوته‌نی)، فیرده‌وسی که‌لکی لێوهرگرتوونو که‌سیش ناویان نازانێ. مه‌گه‌ر له چه‌ند جێگایه‌کدا، ئەویش به‌پێی پێویست‌و به‌کورتی، باسیان ناکه‌ینه‌وه‌و تهنیادهچینهوهسهر ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئاوێستاو په‌هله‌وی نامه‌کان وه‌رگیراون.
له شانامه‌دا هاوسه‌ری گهشتاسب به که‌تایوون کچی قه‌یسه‌ری ڕۆمو له ئاوێستادا بههووتاسا (Hutasa) له بنه‌ماڵه‌ی نهوذهر ناو براوه. ئاوێستا باسی گهورهییو پیاوچاکیو دلێری‌و جوامێریی ناوبراو ده‌کا به‌ڵام گه‌شتاسبی شانامه له‌باری خوو وخدهوه ڕاست پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئاوێستایه، بۆوێنه وه‌ک شانامه باس ده‌کا، شای ناوبراو، سته‌مێکی زۆری لهئیسفهندیاریکوڕی کردووه‌و بۆته هۆی مردنی پڕکارهساتیو… گێڕانه‌وه‌ی مێژوونووسانی ئیسلامیش هه‌ر کورته‌یه‌که له شانامه. گومان له‌وه‌دا نییه که گێڕانه‌وه‌کانی ئاوێستا ڕاستترن، چونکه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی به‌سه‌رهاتی ئه‌و زنجیره پادشایانه ئاوێستایهو فیرده‌وسی یا ئه‌وانه‌ی شانامه‌ی پێش وییان نووسیوه، به‌که‌یفی خۆیان، یا له‌زمانی خه‌ڵکی ڕا که ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌یان سینگ به سینگ بۆ یێکتری گێڕاوه‌ته‌وه، ده‌ستیان دهچیڕۆکهکانی ئاوێستا وه‌رداوه.
ئاینی زه‌رده‌شت ئی زۆر پێش هه‌خامه‌نشییانه و بێجگه له به‌ڵگه‌نامه مێژوویییەکانیش، به‌پێی ناوه‌رۆکی دینه‌که‌و ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی ئایینی یێک خواپه‌رستی، له ناو دینه یێکتا په‌رسته‌کاندا، ده‌بێ زۆر کۆنتر له‌سه‌ر ده‌می ماده‌کان بێ، چونکه له‌وده‌مانه‌دا دینی یێک خوا په‌رستی زۆر زیاتر پێشکه‌وتبوو. بێجگه‌له‌وه‌ش چه‌ندین زانای به‌ناوبانگی پێش زایین، که هاوچه‌رخی هه‌خامه‌نشیان یا نیزیک به‌وان بوون، وه‌ک:
1- گزان تووس(Xantus)، که کۆنترین نووسه‌ری یۆنانییە که‌ناوی زه‌رده‌شتی هێناوه،
2- دیووجانووس(210ی پ.ز)،
3- ئه‌فلاتوون، 429 – 347ی پ.ز) کتێبێکی هه‌یه به‌ناوی ئالکی بیسادهس (Alkibiades). له‌و ژێرنووسه‌ی شاگردانی ئهرهستاتالیسو هووموودرووس له‌سه‌ر کتێبی ناوبراو نووسیویانه،
4- پۆلینووس، ناسراو به که به پۆلینووسی گه‌وره (23 – 79 زایینی).
5- پلووتارخووس (plutarkhus)
6- تێئۆپۆمپئووس (Theopompusw)،
دیاریدانی زه‌رده‌شت ده‌گێڕنه‌وه بۆ 6000ساڵ پێش هه‌خامه‌نشییان.
کۆمەڵێک لە مێژوونووسانی بە ڕەگەز جوولەکەی ئوڕووپایی بە سەرمایەی حەمەڕەزاشای پەهلەوی بەسێ مەبەستی سیاسی بوونی زەردەشت دەخەنەوە سەدەی ٧ی پێش زایین. یەکەمیان هاندانیان بە پارە و بەکرێگرتنیان بۆ چەواشەکاری لەمێژوودا، دووهەمیش بۆ ئەوەی زەردەشت نەخرێتە پێش مووسا. لە کاتی باسی ئایین لەکوردستاندا دێمەوە سەر هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە و سێهەمیشیان کە ئەویش هاندەری ئایینی و سیاسیی هەیە، ئازادبوونیان لە کۆیلەتی و ستەمی بابل و بۆژانەوەیانە بەدەستی کوورۆشی هەخامەنشی.
شانامه هه‌رچه‌نده له چیڕۆکه‌کانی ئاوێستا وه‌رگیراوه‌و ده‌کرێ بڵێین ڕیشه‌ی له‌ناو ڕاستییەکاندایه، به‌ڵام هه‌روه‌ک دابی ئه‌وده‌می که ڕاستی‌و ئه‌فسانه له مێژوودا تێکه‌ڵ دهکرانو مێژوونووسی به‌شێوه‌ی ئێستا باو نه‌بووه، فیرده‌وسیش هه‌ر ئه‌و ڕووداوه مێژوویییە تهماویو ئهفساناوییانهی ناو ئاوێستای زۆرتر به‌لای هه‌ستی توندی ئێرانی‌و ئێرانی دۆستی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی خۆیدا ڕاکێشاونو لێی زیاد کردوون‌و ته‌نانه‌ت شوێنی ڕووداو‌و ناوه‌کانیشی به‌که‌یفی خۆی گۆڕێون. ئه‌و به‌وکاره‌ی ویستوویه‌تی هه‌ستی بڕوایی به‌خۆبوونی ئێرانییانو شانازییه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی ئێران، دوای زاڵبوونی عهرهبو که‌سانی بێگانه‌ی وه‌ک سوڵتان مهحموودو…. ببووژێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش هێنده‌یدی لهوردیو ڕاستیی ڕووداوه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه. بۆ وێنه ده‌ڵێ: “رستم یلی بود بهزابلستان – منش کردهام رستم داستان” واته: (ڕۆستم پاڵهوانبوو لهزابولستان – ئه‌من کردوومه ڕۆسته‌می داستان)، که به‌و شێعره‌ی نیشان ده‌دا له‌ڕاستیدا ڕۆسته‌م هه‌ر پاڵه‌وانێکی ناوچه‌ی خۆی بووه‌و ئه‌و ناو و ناوبانگی وا گه‌وره‌ی بۆ سازکردووه. هه‌روه‌ها له‌و شێعره‌دا که ده‌ڵێ: (بسی رنج بردم بدین سال سی…)، یا ئه‌و شێعره‌ی که نیشانده‌ری ڕوانگهیهتی له‌سه‌رکورد:
(کنون کرد از آن تخمه دارد نژاد کز آباد ناید بدل برش یاد
بود خانهایشان سراسر پلاس ندارند دردل زیزدان هراس)
واته:
(کورده‌کان پێکهاتوون ئا لهونهژاده ئاوهدانیو شاریان که‌متر له‌یاده
ماڵیان هه‌ر ڕهشماڵهو کوێنی له‌سه‌ره ترسی یه‌زدانیشیان له‌دڵ به‌ده‌ره).
فیرده‌وسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا که موسوڵمانه‌تی له‌نێو کورد‌و فارس‌دا له‌وپه‌ڕی بڕه‌وی خۆیدا بوو، ئاوا دوژمنانه هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر کورد‌و به دوورهشارو ده‌وار نشین‌و دوور له شارستانییهتو له‌خوا نه‌ترسی ناوده‌با. ئه‌و لێره‌دا تێکۆشاوه ده‌وری کورد یا ماده‌کان له مێژووی ئێران‌دا زۆرتر بشارێته‌وه‌و تا ده‌کرێ بێده‌نگه‌ی لێڕا بکات، تا گرنگیی ههخامهنشییەکان زۆرتر بنوێنی. فیردهوسیو شوێنکه‌وتووانی ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ری زنجیره‌ی هه‌خامه‌نشی ئێرانی له‌چه‌نگ بێگانه (مه‌به‌ست ماده‌کانه) ده‌رباز کرد‌و فه‌رمانڕه‌وایییه‌که‌ی دا ده‌ستی ئێرانی‌یان (مه‌به‌ستی پارسه‌کانه). فیرده‌وسیش وه‌ک هه‌موو مێژوونووسه نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی پارس مه‌به‌ستی هه‌ر به‌ته‌نێ نووسینی مێژوو نه‌بووه. ئه‌و تا بۆی گونجاوه بابه‌تی هاندهرانهشی تێکه‌ڵاوی چیڕۆکه‌کانی کردووه تا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی فارس زیندوو کاته‌وه که خه‌ریک بوو له‌ژێر گوشاری فهرههنگو زمانی عه‌ره‌بدا به‌ته‌واوی پاک ده‌بۆوه. هه‌ر وه‌ک له کۆندا باوبووه، له‌و شێوه کاره‌دا بۆ گه‌وره‌تر کردنه‌وه‌ی کهسایهتییەک یا ڕووداوێک، دونیایه‌ک ئه‌فسانه‌و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره تێکه‌ڵاوی ڕووداوه‌کان ده‌کران، ئه‌وه نه‌ک هه‌ر له‌کاری فیرده‌وسیدا سه‌یر نییه به‌ڵکو له‌نێو کوردانیشدا له به‌یته‌کاندا زۆر باو بووه. ئه‌و کاره هێنده‌ی دیشی له سه‌نگی مێژوویی چیڕۆکه‌کانی شانامه که‌م کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی یهشتهکانو ئاوێستاش، شوێنی پادشاکان زۆریان له زنجیره‌ی ئه‌لبورز بوونه که ئه‌وکاتی وڵاتی ماده‌کان بووه، فیرده‌وسی که به هه‌ڵبه‌سته‌که‌ی ده‌ر ده‌که‌وێ دڵی له کوردان ڕازیش نه‌بووه ویستوویه‌تی ئه‌و پادشایانه زۆرتر بۆلای ڕۆژهه‌ڵات ڕاکێشێو بواریان بۆ له کوردی شوشتنه‌وه بۆ بڕه‌خسێنێ. بۆ وێنه کتێبی(تاریخ دههزارساله ایران) له لاپه‌ڕه‌ی 65ی دا چیڕۆکی هومای کچی بههمهنو چێهرزاد له شانامهڕا ده‌گێڕێته‌وه: که هوما هاتهسهرتهخت، ساسانی براشی به‌جێی هێشتو چووه نهیشاپوورو ئیدی هه‌رگیز نه‌گه‌ڕاوه بهلخو هیچ ناوێکیشی له خوشکی نه‌هێنا. هوما ده‌ستی کرد به دادگهریو شار ئاوه‌دان کردنه‌وه. که کوڕه‌که‌شی بوو له‌و ترسه‌ی نه‌کا مه‌زنان پادشایه‌تییه‌که‌ی لێ بستێننه‌وه، به‌شه‌و کوڕه‌که‌ی ده‌گه‌ڵ هێندێک زێڕو زێو دهسندووقێکیخستو سندووقه‌که‌ی قیڕداداو به‌دیجله‌ی داهێشتو بهخهڵکیکوت منداڵه‌که‌م لهبهرچووهو خه‌ڵکیش باوه‌ڕیان پێ‌کرد. جلک شۆرێک ئه‌و سندووقه‌ی لهئاوێ گرته‌وه‌و کوڕه‌ی ناو نا داراپو به‌خێوی کرد. داراپ هه‌ڵیداو فێری سواری‌و تیرهاویشتن بوو و بووه کوڕێکی ئازا.” شانامه‌و ته‌به‌ری ده‌ڵێن: “ڕۆژێک جلک شۆره‌که‌ی هه‌ڵده‌پێچێ تا دایک‌و بابی ڕاسته‌قینه‌ی پێ بناسێنێ‌و ئه‌ویش ناچار باسی سندووقه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه. داراپ شمشێرو مه‌تاڵێک وه‌ده‌ست دێنێ‌و به‌ره‌و به‌لخ وه‌ڕێ ده‌که‌وێ. له‌ڕێدا تووشی ڕه‌شنه‌واد، سه‌رداری ئێرانی ده‌بێ که به‌فه‌رمانی هوما ده‌چێته شه‌ڕی ڕۆم. ڕه‌شنه‌واد له‌خه‌ودا ده‌بینێ که داراپ شای ئێرانه، جا ئهسپو جلکێکی له‌باری دهداتێو ڕه‌گه‌ڵ خۆی ده‌خا. داراپ له‌شه‌ڕدا زۆر ئازایه‌تی ده‌نوێنێ که ده‌بێته هۆی سه‌رسووڕمانی ڕهشنهوادو پاڵه‌وانانی له‌شکر. لهڕێیگهڕانهوهدا ڕه‌شنه‌واد چیڕۆکی داراپو سندووقه‌که به‌نامه‌یه‌ک به هوما ڕاده‌گه‌یێنێ. هوما داراپی له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌تدا ده‌باته باره‌گاو باری عام ده‌داو به‌خه‌ڵکیی ده‌ناسێنێ‌و پاشان له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی دایدهنێو له ترسی تۆڵه، ده‌یه‌وێ له کوڕه‌که‌ی دوور بێ‌و داوای لێده‌کا فه‌رمانڕه‌وایی پارسی بداتێ. داراپیش پارس ده‌داته ده‌ست دایکی. هوماش تا ده‌مرێ پارس بهعهدلو داد به‌ڕێوه ده‌با. ماوه‌ی پادشایه‌تیی هوما به‌سه‌ر ئێران‌دا سی‌و دوو ساڵ بووه‌و لهههشتاساڵیدا مردووه. داراپ ئه‌وجار پارسیش ده‌گرێته ده‌ست خۆی‌و پێته‌خته‌که‌ی ده‌گوێزێته‌وه وێندهرێو بهسهرپارسو بهلخدا پادشایهتیدهکا.” ئاوا ئه‌وجاریش خه‌ون به‌رنامه بۆ پادشایانی ئێران داده‌نێ‌و وه‌ک خه‌ونه‌که‌ی ئیختۆویگۆ، به‌شێک له چیڕۆکی مووسا‌و فیرعه‌ون دووپات ده‌بێته‌وه. …
چیڕۆکه‌که‌ی شانامه، پێته‌خت ده‌کاته به‌لخی لای باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، به‌ڵام هومای کچی به‌همه‌ن له به‌لخ سندووقی منداڵه‌که‌ی به‌شه‌وێ به‌دزی ده دیجله داوێ! و سه‌رداریش ده‌نێرێته شه‌ڕی ڕۆم – که ده‌بێ به‌پێی ئه‌و چیڕۆکانه چه‌ند ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ شوێنی ده‌سته‌ڵاتی هومادا دهنێواندابن – سه‌یر ئه‌وه‌یه شانامه ئه‌و پادشایانه‌ی کردوون به‌ئی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌ڵام گۆڕه‌پانی زۆربه‌ی شه‌ڕو زۆر کاری دیکه‌یان له‌لای ڕۆژئاوا‌و ناوه‌ندی ئێران‌و زۆرتر له ئهلبورزو زاگرۆس، واته وڵاتی ماد‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی کوردانه. بێگومان یا له ڕۆژهه‌ڵات بوونه‌که درۆیه یا له‌شکری ئێران به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو وڵاته‌دا هه‌ڵفڕیوه!
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌روه‌ک پێشتر باسمان کرد، بهلخێکیش له‌لای ڕۆژئاوا هه‌یه که سپایزێر ده‌ڵێ له‌نیزیک خاپوورهو به‌شێک بووه له نیشتمانی میتانییان، که گه‌لێکی به‌هێزی کوردبوون. کتێبی (تاریخ تطبیقی باستانی ایران تا خاتمة شاهنشاهی داریوش سوم، نگارش کیوس باوند، انتشارات گوتنبرگ) له لاپه‌ڕه‌ی 64ی‌دا له زمانی کهتزیاسهوه ده‌ڵێ: “… ئارباکس (شای ماد) که ناهومێد ببوو، تا بیستی له (باخته‌ر) ڕا له‌شکرێک دێته یاریده‌ی پادشای ئاشوور، چووه لای سپای باختهرو هانی دان له‌دژی ئاشوور هه‌ستنه‌وه‌و یاریده‌ی وی بده‌ن. ئه‌وان که به‌بیستنی هه‌واڵی ئازادی له‌بن نیری ئاشوور، زۆر شاد بوون‌و هاتنه یاریده‌ی ئارباکس…” ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دا که وڵاتێک به‌ناوی باخته‌ر له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئاشووردا هه‌بووه که خه‌ڵکه‌که‌ی له سته‌می ئه‌و داگیرکه‌رانه وه‌زاڵه هاتوون. به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که به‌لخی لای ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران نه له‌وکاته‌دا له‌به‌رده‌ستی ئاشووردا بووه‌و نه له‌شکره‌که‌شی ده‌یتوانی له‌کاتی ئه‌و شه‌ڕه‌دا به‌بێ داگیرکردنی وڵاتی ماد بگاته لای نه‌ینه‌وا. هیچ گومان له‌وه‌یدا نامێنێ که ئه‌وه هه‌ر ئه‌و باختهرهی لای ڕۆژئاوای کوردستانه که سپایزێر باسی کردووه. ئاوا ڕاستییه‌کان باشتر دهردهکهونو تێدهگهینکه ئه‌گه‌ر چیڕۆکی هومایکچی به‌همه‌ن ڕاست بێ، ناوه‌ندی فهرمانڕهوایییەکهی ئه‌و بهلخهی لای سه‌رچاوه‌ی دیجلهیهو که‌وتۆته ڕۆژئاوای کوردستان‌و هه‌ر به‌وپێیه ئێرانیش.
گێڕانه‌وه‌یه‌کی دیکه لهسهعالیبیو فیرده‌وسی هه‌یه که ده‌ڵێ دارابیگهوره له‌گه‌ڵ فیلقووس پادشاییۆنانیش به‌شه‌ڕ دێ‌و شکستی پێده‌داو ده‌یخاته به‌رده‌ستی خۆی‌و کچه‌که‌شی ده‌خوازێ. کوڕێکی لێ ده‌بێ که ناوی ده‌نێ ئه‌سکه‌نده‌ر، ئاوا ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌بێته یێکێک له پاڵه‌وانانی جێ شانازیی ئێران!. داراب کوڕێکی بوو که ناویان نا دارا، بهلعهمیو ته‌به‌ری ده‌ڵێن ئه‌سکه‌نده‌ر کوڕی داراب نه‌بووه به‌ڵکو ئی فیلیقووسه (ڕاستییه‌که‌شی هه‌ر ئه‌وه‌یه) که ئه‌سکه‌نده‌ریش گه‌یشته ته‌مه‌نی گه‌نجی، باوکی خۆی له دانی باج به داراب مه‌نع کرد. داراب 12 ساڵان پادشابوو به‌شی زۆری وڵاتانی دونیا باجیان دایه. ئه‌و 50 ساڵ ژیا.
لێره‌دا بێنرخیی شانامه له بواری مێژوودا، به‌ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستێکی توندی ئێرانی بن ناتوانن بیسه‌لمێنن که شایانی ئێران شکستیان خواردووه و هه‌روه‌ک ڕه‌سمی مێژوونووسانی ئێرانی ڕاستییەکانیان گۆڕیوه‌و داگیرکه‌رێکی وه‌ک ئه‌سکه‌نده‌ر و خولامزادهی تورکی وه‌ک سوڵتان مه‌حموود و ته‌نانه‌ت مهغوولهکانیشیان کردۆته ئێرانی، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن که‌س ئێرانی پێ داگیر ناکرێ! بۆ دابینکردنی هه‌ستی مهزنیخوازیشیان کهیانییان بهچهسپێکی مێژوویی له هه‌خامه‌نشییان گرێ داوه.
یه‌کێک له‌و تێکدانه سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ی به‌ناو مێژووناسانی ده‌مارگرژی فارس چیڕۆکی خه‌ونی ئیختوویگۆیه که زه‌بیحوڵای مه‌نسووری له کتێبی “سرزمین جاوید” دا ده‌یگێڕێته‌وه:
“ئاستیاژ پادشای ماد له‌خه‌ودا دیتی که له زگی ماندانی کچی – که له (که‌مبووجیه)ی ئه‌میری پارسی ماره‌کردبوو – داره مێوێک ڕواو لکه‌کانی ئه‌وداره له ههشتلاوه وه‌جووڵه که‌وتن نه‌ک هه‌رهه‌موو شاری ههمهدانو خاکی مادیان داپۆشی، به‌ڵکو له که‌متر له کاتژمێرێکدا ته‌واوی وڵاتانی قوڕنه‌ی ئاسیاش به لکو گه‌ڵاکانی داپۆشران. هه‌رچه‌ندی ئاستیاژ گه‌ڕا بۆی نه‌کرا هه‌مه‌دانی پێته‌ختی وڵاته‌که‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌و بهشهیپووری پاسه‌وانانی کۆشکه‌که‌ی وه‌خه‌به‌رهات… ئاستیاژ که له‌به‌رده نووسه‌کانی وه‌ده‌ستهاتوو لهبابلدا به‌ناوی(ئیشتۆویگۆ) نووسراوه، پاش وه‌خه‌به‌ر هاتن دهفکران ڕۆچوو و خه‌ون زانانی بانگکردنو خه‌ونه‌که‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌و داوای کرد بۆی لێکده‌نه‌وه. خه‌ون لێکده‌ره‌وان پاش ڕاگۆڕینه‌وه کوتیان که له زگی ماندانای کچی کوڕێک په‌یدا ده‌بێ که وڵاتی ماد‌و وڵاتانی دیکه‌ش داگیر ده‌کاو کۆتایی بهپادشایهتیی ماد دێنێت. ئاستیاژ بڕیاری دا هه‌ر که ماندانای کچی زا، ئه‌گه‌ر زارۆکه‌که‌ی کوڕ بوو بیکوژن تا فه‌رمانڕه‌وایی ماد له‌ناونه‌چێ.
ماندانا پاش چه‌ند مانگان کوڕێکی بوو. به فه‌رمانی شا کوڕه‌که‌یان لێئهستاندو پادشا زارۆکه‌که‌ی دا ده‌ستی یێکێک له هاوڕازانی به‌ناوی (هارپاگووس) تا بیکوژێ. هارپاگووسیش زارۆکه‌که‌ی دا ده‌ستی گاوانێک به‌ناوی (میت ری دا ت‌س)و پێی گوت ئه‌و منداڵه به‌ره مهزرایهو له‌شوێنێک داینێ با داعبا بیخۆن. به‌هه‌ڵکه‌وت هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ژنی گاوانه‌که منداڵێکی به‌مردوویی بوو و به‌پێشنیازی ژنه‌که‌ی جلکی شازاده‌ی کرده به‌ر ته‌رمی کوڕه‌که‌ی خۆی‌و شازاده‌ی له‌جێگای دانا‌و ته‌رمی کوڕه‌که‌ی خۆشی له ده‌شتێ فڕێ‌دا.. داعبا ته‌رمه‌که‌یان خوارد‌و جلکه‌که‌ی ماوه. هارپاگووس که به‌رگه‌که‌ی دیت دڵنیا بوو که شازاده گورگ خواردوویهتیو ڕاپۆرتی دا به شا.
ئه‌وه کورته‌ی گێڕانه‌وه‌ی هێرۆدۆته. سه‌باره‌ت به له‌دایکبوونی کوورۆش. هێرۆدۆت بۆخۆی ده‌ڵێ چوار چیڕۆکم له‌سه‌ر له‌دایکبوونی کوورۆش بیستووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یانم هه‌ڵبژاردووه.”
(زبیحالله منصووری) پاشان ده‌ڵێ: “هێرۆدۆت سێ چیڕۆکه‌که‌ی دیکه ناگێڕێته‌وه به‌ڵام له نووسراوه‌ی که‌سانی دیکه‌دا ههنو هه‌موویان له‌سه‌ر ناوی ئه‌وکه‌سه‌ی کوورۆشی له هارپاگ وه‌رگرتووه تا بیباته چۆلهوارو بهدڕندانی به‌خواردن دا یێک دهنگنو ده‌ڵێن گاوانی گه‌نج له‌وکاته‌دا هه‌ر بیست ساڵ ده‌بوو. ئه‌و له هارپاگووسی بیستبوو منداڵه‌که کوڕی کهمبووجیهیه، بۆیه نێوی بابی که‌مبووجیه، واته (کوورۆش)ی لێنا…. میتری داتس هه‌رچه‌نده گاوان بوو به‌ڵام خوێنده‌وار بوو. هه‌ر که کوڕه‌که هێندێک گه‌وره‌بوو ده‌به‌ر خوێندنی نا…”
عه‌بدولعه‌زیمی ڕه‌زایی، نووسه‌ری مێژووی ده هه‌زار ساڵه‌ی ئێران، له لاپه‌ڕه‌ی 170 تا 177چی درۆی بۆی کراوه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی زیاتر ڕه‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسانه‌ی هێرۆدۆتی خستوون‌و زیاتر له شه‌ش لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌ی پێ پڕکردوونهوه، ئه‌گه‌ر زه‌بیحوڵڵا ئه‌فسانه‌که‌ی له زمانی هێرۆدۆتهو گێڕاوه‌ته‌وه، عه‌بدولعه‌زیم باسی سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌کردووه‌و وای ده‌گێڕێته‌وه هه‌ر وه‌ک بۆخۆی له‌وێ بووبێ. با له‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و گله‌یییانه له مێژوونووسانی ده‌مارگرژی ئێرانی نه‌دوێم. ئه‌وه‌نده‌م هه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی دهمارگرژیو دوژمنایه‌تیی کوێرکوێرانه‌ی ئه‌و چه‌شنه مێژوونووسانه باس کرد که به‌داخه‌وه ژماره‌شیان کهمنینو ئه‌وه‌ی دڵی من ده‌ته‌زێنێ ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه هێندێک له مێژوونووسانی کوردیش وه‌ک پێشتر باسم کردن، بهچاونووقاوی ڕاست ده‌چنه بن باری ئه‌و شێواندنه ئاشکرایه. به‌ڵام شتێکی سه‌یرتر که له کتێبه‌که‌ی عهبدولعزیمی ڕهزاییدا که‌وته بهرچاومو لێره‌دا هه‌ر بۆئه‌وه‌ی ڕاده‌ی دوژمنایه‌تیی ئه‌و چه‌شنه مێژوونووسانه بخه‌مه ڕوو، به‌پێویستی ده‌زانم بڕگه‌یه‌کی بچووک له لاپه‌ڕه‌ی 173ی لێ بێنمه به‌رچاوی خوێنه‌رانی به‌ڕێز: “… موغه‌کان به(ئاستیاکیان)گوت: درێژه‌ی پادشایه‌تیی تۆ بۆ ئێمه کێشه‌ی ژیانه، چونکه هه‌رچی بێ ئه‌و منداڵه ئێرانییە و له‌گه‌ڵ ئێمه بێگانه‌یه و بێگومان ئه‌گه‌ر وڵاتمان بکه‌وێته ده‌ستی، خه‌ڵک ئازادیی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام تۆ هاونیشتمانمانی و… پێشنیاز ده‌که‌ین منداڵه‌که بنێرییەوه لای دایک‌و بابی…” ئاوا ده‌بینین چۆن ئه‌و نووسه‌ره هه‌ر کوورۆش‌و باب‌و باپیری باوکیی وی واته پارسه‌کان به ئێرانی داده‌نێ‌و ماده‌کان له‌حاست ئێرانییاندا به‌بێگانه دهزانێو هه‌ر له‌بیریشی ده‌چێته‌وه که ماده‌کان چۆنیان دوژمنانی گه‌لانی ئەوناوچانە تێک شکاند‌و ده‌ستیان له تاڵانی وڵاتی ماد‌و پارس کورت کردنه‌وه‌و هه‌ر به‌قسه‌ی خۆشی هه‌ر ئه‌و مادانه یێکه‌م ده‌وڵه‌تی ئێرانی‌یان له بانووی ئێران‌دا دامه‌زراند. کتێبه مێژوویییه‌کانی مێژوونووسانی فارس به‌تایبه‌تی له‌و جێگایانه که ده‌بێ باسی کورد – یا باپیرانی – بکه‌ن بۆ شێواندنی ڕاستییه‌کان زۆر شتی پێچه‌وانه‌ی یێکتری ده‌ڵێن که خوێنه‌رێکی وریا ده‌توانێ به‌هاسانی بیانبینێته‌وه. بۆ وێنه، عهبدولعەزیمی ڕه‌زایی له لاپه‌ڕه‌ی 176ی کتێبه‌که‌یدا، له‌سه‌ر داگیرکرانی هه‌مه‌دان، بهشانازییەوه ده‌ڵێ: “له‌شکری کوورۆش ده‌ستیان کرد به تاڵانی شار‌و زێڕو زێوو سامانێکی زۆریان به‌تاڵان برد که به‌شی زۆرتری بردرایه ئه‌نزان”و هه‌روه‌ها ده‌نووسێ “… (ئاستیاک) پاشان هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌شار بوون – له پیرو گه‌نج – جاڕی دان‌و چه‌کداری کردن‌و بۆخۆی بوو به فهرماندهریانو چووه شه‌ڕ، به‌ڵام تێشکاو له‌شکره‌که‌ی له‌ناو چوون‌و خۆی بوو به دیلی پارسه‌کان… پادشای پارس پاش گرتنی ئاستیاک چووه ئۆکباتانو ئه‌و شاره‌ی گرت(550ی پ.ز)و سپایییه‌کانی ده‌ستیان کرد به تاڵانی شاره‌که‌و ئامراز‌و که‌رسته‌ی زۆری زێڕو زێویان به‌تاڵان برد‌و به‌شێکی زۆرتری ناردرا ئه‌نزان”، دیارە ئەوە دەقی ڕاستییەکەیە، بەڵام ئه‌وجار ئه‌و جه‌نابه له‌بیری ده‌چێته‌وه له‌وێ چی کوتووه‌و له لاپه‌ڕه‌ی 248 ده‌ڵێ: “… کوورۆش به شێوه‌یه‌کی ئاقڵانه ده‌ستی به‌سه‌ر وڵاتی ماد‌دا گرت‌و به‌بێ خوێن ڕشتن هه‌مه‌دانی کرده پێته‌ختی خۆی‌و به‌ڵگه‌نامه‌کان‌و ڕێکخراوی حکوومه‌تی خۆی گواسته‌وه‌وێ” ئه‌وجار له‌لاپه‌ڕه‌ی 159ش ده‌ڵێ ئاستیاک نیزیکه‌ی بیست‌و چوار ساڵ پادشایهتییکرد که‌چی هه‌ر بۆخۆی له لاپه‌ڕه‌ی176 ده‌ڵێ: “ئاستیاگ پادشایه‌تیی سیوپنێجساڵهیخۆی له‌ده‌ست دا.”
جا با بزانین له‌وانه کامه‌یان ڕاستن؟
تاڵانی ههمهدانو ڕاگوێستنی سامانه‌که‌ی بۆ ئه‌نزان، یا کرانی هه‌مه‌دان به پێته‌خت له‌لایه‌ن کوورۆشهوهو گواستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان‌و ڕێکخراوی حکوومه‌تی خۆی بۆ ئه‌و شاره؟
قڕکردنی له‌شکری ئاستیاکو تاڵان‌و بڕۆیهکهی ڕاسته یان گرتنی هه‌مه‌دان به‌بێ خوێن ڕشتن؟
ماوه‌ی حکوومه‌تی ئاستیاک سی‌و پێنج ساڵ بوو یا بیست‌و چوارساڵ؟
که بێگومان له هه‌رسێ پرسیاردا، به‌شی یێکه‌می به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی مێژوویی ڕاسته‌و ئه‌وی دیکه به‌ته‌واوی درۆیه.
هه‌روه‌ها: ژماره‌یه‌ک له مێژوونووسان زۆر به‌سه‌یری تێکۆشاون ئه‌و قارهمانو پادشایانه‌ی ناو ئا‌ڤێستا بکه‌نه پادشایانی ئه‌و دوو زنجیره. له‌وه‌دا ته‌نانه‌ت (که‌یانی)یانیشیان کردۆته دوو به‌ش: که‌یقوباد بۆته دیاکۆو تاده‌گاته ئیختوویگۆ، ئه‌و پادشایانه‌ی ماد به که‌یانی ناسراون. به‌شی دووهه‌می زنجیره‌ی که‌یانی لهودابهشبوونه بێواتایهدا له کهیخهسرهوڕا – که کردوویانه‌ته کوورۆش – ده‌بنه هه‌خامه‌نشی (بڕواننه تاریخ تطبیقیایران تاخاتمة شاهنشاهی داریوش سوم، کیومرث باوند، انتشارات گوتنبرگ، ص 121، – که که‌یخه‌سره‌و ده‌کاته کوورۆش، به‌و پێیه پادشاکانی کهیانیی پێش وی ده‌بێ ماد بن، یا (تاریخ ریشة نژادی کرد، احسان نوری)، که ده‌ڵێ: به‌قسه‌ی زۆربه‌ی زانایانی مێژوو (مه‌به‌ستی بێگومان فارسه‌کانه) شای یه‌که‌می که‌یان – که‌یقوباد – دیاکۆ – دیوسیس – دامه‌زرێنه‌ری ده‌سته‌ڵاتی ماد که سه‌رۆکی تیره‌ی ماننایی بووه). به‌سه‌رنجدان به‌وه‌یکه ماد‌و هه‌خامه‌نشی هه‌رچه‌نده له ڕه‌گه‌زێکن، به‌ڵام له دوو نه‌ته‌وه‌ی جودان. نازانم چون ده‌کرێ زنجیره پادشایی (که‌یانی)یان که تایفه‌یه‌کن، به‌شێکیان هه‌خامه‌نشی (واته له نه‌ته‌وه‌ی پارس)و به‌شێکیشیان (له‌نه‌ته‌وه‌ی ماد) بن؟ له‌وه‌ش ڕا به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه بۆ بێ بناخه بوونی ئه‌و بۆچوونه ده‌رده‌که‌وێ، که کوورۆش ده‌کاته که‌یخه‌سره‌و.
چیڕۆکی منداڵیی کوورۆش وا وێده‌چێ له‌ڕووی چیڕۆکی مووسا‌و فیرعه‌ون ساز کرابێته‌وه ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌ڵێن با کوورۆش بکوژرێ بۆ داینێن بۆ داعبای دڕنده‌و بۆ نه‌یکوژن که هاسانتره، هاوڕازهکهی شا بڵێین ڕوحمی به منداڵه‌که داهاتووه، ئه‌دی بۆ ده‌یدا بهگورگی بیابان؟ درۆیه‌کی ئاشکرای دیکه ئه‌وه‌یه‌که ده‌ڵێ گاوانه‌که خوێنده‌وار بوو، ئه‌وانه‌ی ئاگاداری مێژووی کۆن‌و دۆخی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵایه‌تی بووبن ده‌زانن خوێندن له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر ئی هێندێک چینی تایبه‌تیی لای سه‌رووی کۆمه‌ڵ بوو و شوان‌و گاوانی نه‌ده‌گرته‌وه، ته‌نانه‌ت ئێستاش شوان‌و گاوان له‌کوردستاندا له خوێندن به دوورن‌و کوێره‌وه‌ریی به‌خێو کردنی ئاژه‌ڵ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێ نادات. بێجگه له‌وه‌ش کوورۆش بۆخۆی له‌و تاکه بهردهنووسهیدا که له‌پاشی به‌جێ ماوه، ده‌ڵێ، که ئه‌و به‌ئه‌لفوبێی 48 پیتی خویندوویهتیو دوایه ئهلفو بێی 36 پیتی له‌ماده‌کان فێربووه که زۆرهاسانتره. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی بێبناخهبوونی ئه‌و چیڕۆکه‌ی له‌دایکبوونی کوورۆشهو ده‌ری ده‌خا که ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ماد خوێندوویهتیو په‌روه‌رده بووه‌و به‌منداڵی له‌سه‌ر زه‌مینی ماد نه‌بووه.
به‌کورتی ئیختوویگۆ ده‌زانێ کوورۆش نه‌وه‌یه‌تی. بۆ تۆڵه فه‌رمان ده‌دا کوڕی هارپاگووس که هاوته‌مه‌نی کوورۆش ده‌بێ بکوژنو گۆشته‌که‌ی ده‌رخواردی بابی دهن. سزادانی ئاوا توند‌و بێبهزهیییانه له پادشایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ته‌نانه‌ت له ئێران‌دا تا ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێ، دوور نییه‌و ته‌نیا ڕه‌نگه شکڵه‌که‌ی بگۆڕێ، بۆوێنه له زه‌مانی موحه‌ممه‌د ره‌زاشادا ڕۆژنامه نووسێکی ئێرانی که – ناوه‌که‌یم له‌بیر نه‌ماوه – له‌سه‌ر نووسینی هێندێک بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه – که ده‌زگای میری پێی قه‌ڵس بوو – له میواندارییه‌کی بنه‌ماڵه‌ی پادشادا به‌زیندوویی نه‌وتی پێداکراو له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی به‌شدارانی میواندارییه‌که‌دا ئاوری تێ به‌ردراو بوو به خه‌ڵووز. به‌ڵام چۆن ده‌کرێ پادشایه‌کی خاوه‌ن 35 ساڵ ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی سه‌رداری له‌شکری خۆی سزابدا له‌سه‌ر نافه‌رمانییه‌کی ئاوا گه‌وره‌و چه‌ندین ساڵ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی و لادان له‌فه‌رمان – که بێگومان جێگای لێبووردن نه‌بووه – و ته‌نانه‌ت پاش ئه‌و سزادانه زۆر بێڕهحمانهیهش له‌سه‌ر کاری وهلانهبا که هیچ، هێشتا هه‌ر باوه‌ڕیشی پێ بکا و بیشی نێرێته شه‌ڕی نه‌یاران‌و سه‌ربزێوانی وڵاته‌که‌ی.
ڕووی دزێوی ئه‌و ساخته‌کارییه دێره‌دا خۆ ده‌نوێنی که بۆ گه‌وره‌تر کردنه‌وه‌ی کوورۆش ده‌بێ ئیختۆویگۆ بکرێته ئاژدههاکو به‌وه‌شڕا – سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌کوته‌ی زۆر مێژوو نووسانی فارس، وڵاتی بهبێکێشهو شه‌ڕ و به‌ئارامی به‌ڕێوه‌برد – بکرێته زه‌ححاک. بۆوێنه نووسه‌ری مێژووی ده هه‌زار ساڵه‌ی ئێران له لاپه‌ڕه‌ی 159 دا ده‌ڵێ: “ئاستیاک تاساڵی (550ی پ.ز) وڵاتی به‌وپه‌ڕی لێزانی و لێوه‌شاوه‌یی به‌ڕێوه‌برد…” پاشانیش بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بداته ڕسته‌کانی پێشووی ده‌ڵێ: “… به‌ڵام سه‌رنجێکی وه‌های نه‌ده‌دا به ئاسووده‌یی خه‌ڵکی و هه‌رئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوایی پادشایه‌تییه‌که‌ی، زۆربه‌ی خه‌ڵک لێی ناڕازی بن.” به‌ڵام ناڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و پادشایه ئه‌وه‌نده بهلێزانیو لێوهشاوهییو له‌ئاسایشدا وڵاتی به‌ڕێوه بردووه، چۆن خه‌ڵکی لێ ڕازی نه‌بوون؟ له‌وه‌ڕا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وه خه‌ڵک نه‌بوون که له‌دژی ئاستیاک ڕه‌گه‌ڵ دوژمن که‌وتن. ئه‌دی ئه‌وانه کێ بوون؟
پێش درێژەدان بەو باسە پێویستە ڕوونکردنەوەیەک بدەم: ئەو وڵاتەی بە پیلانی ڕەزاشا ناوی نرا ئێران، هەرگیز لەمێژوودا بە ئێران نەناسراوە و هەر سەردەمەی بەناوی زنجیرە پادشایەکەوە ناسراوە کە فەرمانڕەوایییان تێدا کردووە، بۆ‌یش من ناوی ئێران وەک دەوڵەت بۆ هەموو مێژووی ئەو سەرزەمینە بەدروست نازانم، بەڵام کە ئاماژە دەکرێ بە نووسراوەکانی نووسەرانی ئێرانی، بەناچاری تووشی ئەو وشەی دەبینەوە کە بەشێوەی دەوڵەتێک خۆمان پێ نیشان دەدا، بۆیەش ئەگەر لە نووسراوەکانمدا ناوی ئێرانم هێنا بەواتای باوەڕم بەناوە دەستکردەکە نییە و بەڵام بەناچار کە ئاماژە بە نووسینی مێژوونووسانی ئێرانی دەکرێ ناچارم لەوناوە کەلک وەرگرم.
نووسه‌ری کتێبی (تاریخی ماد، ا.م. دیاکۆنۆف، ترجمه کریم کشاورز، چاپی تاران، 1379، لاپه‌ڕه‌ی 384 تا 387) له‌و جێگایه‌دا که باسی کێشه‌و ناڕه‌زایی سه‌ردارانی ماد له‌گه‌ڵ ئیختۆویگۆ ده‌کا، ده‌نووسێ: “هێرۆدۆت ده‌ڵێ که ئاستیاک (ئیشتوویگۆ) سه‌باره‌ت به ماده‌کان بێبه‌زه‌یی بوو، به‌ڵام هه‌ر به بێ نێوان له‌وێدا بابه‌ته‌که ڕوون ده‌بێته‌وه که مه‌به‌ستی وی له مه‌زنانی ماد یا (یه‌که‌م که‌سان له‌نێوان ماده‌کان)و پاشماوه‌کانی شاچکۆلهکانو دههیووپۆتی بووه …. له‌و سه‌رده‌مه‌دا فه‌رمانڕه‌وایییه‌کی به‌هێزو دهستهڵاتو یێکگرتووی پادشایه‌تی له ماد‌دا، ته‌نیا به مه‌رجی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مهزنانو به پاڵپشتی گشت ئازاده‌کان – بریتی لهکۆیلهدارانو ناکۆیلهداران ده‌یتوانی سه‌ربگرێ. ئیشتوویگۆ (ئاستیاک) له سیاسه‌تی خۆیدا له ئامۆژگارییه‌کانی دینی موغان که‌لکی وهردهگرتو ئه‌و ئامۆژگارییانه به‌بڕوای من له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێشتا له‌گه‌ڵ ده‌ستووراتی سهرهتاییو په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ناوی زهرتوشترا زۆری جیاوازی نه‌بووه‌و خه‌ڵک زۆر ئۆگری بوونه…. و موغان له‌و سه‌رده‌مه‌دا دوژمنانی له ئاشتی نه‌هاتووی دهوڵهمهندانو مهزنانو پێشه‌وایانی ئوولهکانی ناوچه‌یی بوون، که یێکگرتوو نهبوونو له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی له زمانی زه‌رده‌شته‌وه ده‌کوتران له دژایه‌تیدا بوون…. وه‌بیر دێنینه‌وه که به‌ر له زه‌رده‌شت شا چکۆله‌کان بۆخۆیان پێشه‌وای دینی بوون‌و له‌ئاکامدا دهستهڵاتو بڕکردنی قسه‌ی وان په‌یوه‌ندیی هه‌بوو به‌پله‌ی دینییان. تا ئه‌وکاته‌ی فهرمانڕهواییو پادشایهتیو دین له‌ده‌ستی پاشماوه‌کانی ئه‌و شا چکۆلانه‌دا بوو، نه‌ده‌کرا مه‌زنانی عه‌شیره‌تیی کۆن به‌ته‌واوی به تێشکاو بزانین. بۆیه‌ش ئه‌و دینه یێکگرتووهی بێگومان موغه‌کان نوێنهریبوون – هه‌رچۆنێک بووبێ – بۆ شای ماد گرنگییه‌کی یێکجار زۆری هه‌بوو… به‌ربه‌ره‌کانیی کۆیلهدارانی ئاسایی‌و که‌سانی لایه‌نگری ئیشتۆویگۆ لهلایهکو مه‌زنان و نهجیبانی گه‌وره (که هارپاگه له ماد‌و کوورۆش له پارس له‌سه‌رووی ئه‌وان بوون) له‌دژیان، له‌لایه‌کی دیکه‌وه کێشه‌که‌ی به‌وپه‌ڕی تدونوتیژتری گه‌یاند. ئه‌وه‌یکه له‌سه‌ر ده‌می ئیشتۆویگۆ (ئاستیاک) دا شه‌ڕێکی گه‌وره ڕووی نه‌داو شوێنێک داگیر نه‌کراو له‌ئاکامدا مهزنانو خزمه‌تکارانی له‌شکر دهستکهوتو تاڵانێکیان له‌و سۆنگه‌وه وه‌ده‌ست نه‌که‌وت، بێگومان بوو به‌هۆی توندتر بوونی نێوان ناخۆشیی شا له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه له کۆیله‌داران (و له‌شکرییان). هه‌رچۆنێک بێ له‌سه‌رده‌می ئاشوورییهکانیشدا دۆخه‌که ئاوا بووه‌و پادشایه‌تیی مادیش له‌زۆر باره‌وه ببوو به‌خاوه‌نی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وان. هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به بێبه‌زه‌یی ئیشتۆویگۆ (ئاستیاک) سه‌باره‌ت به هارپاگه هه‌روه‌ک ئه‌و چیڕۆکه‌یه که هێرۆدۆت له‌باره‌ی تۆڵه ساندنه‌وه‌ی ئێسکیته‌کان له هووه‌خشته‌ره (کیاکسار) ده‌گێڕنه‌وه‌و وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و چیڕۆکه – که گۆیا ئیشتۆویگۆ (ئاستیاک) له‌خه‌ودا سه‌رۆی بۆ هاتووه‌و فه‌رموویه‌تی کوڕی ماندانای کچی بکوژنو منداڵه‌که‌یان خسته پێش دڕندانو کۆیله‌یه‌کی گاوان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕ هێنه‌ر ڕزگاری کرد‌و سه‌ره‌نجام کوڕه‌که به‌پله‌ی پادشایه‌تیی خۆی گه‌یشته‌وه … ئه‌وانه هه‌موووی ئه‌فسانه‌ی سازکراون که زۆر له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتووانی به‌ناوبانگی ئه‌فسانه‌یی یا مێژوویی‌و یا دامه‌زرێنه‌رانی پادشایهتییەکی گه‌وره وه‌ک سارگۆنو مووسا‌و فهرهیدوونو زۆری دیکه کوتراون.
هێرۆدۆت به مێژوونووسێکی دروستکارو بێلایهنو ڕاست ناسراوه. ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له نووسراوه‌کانیدا پێک هاتوون، ئی ئه‌و که‌سانه‌ن که ئاگادارییه‌کانیان داوه‌تێ که به‌داخه‌وه پارسه‌کان بوون‌و بۆیه‌ش زۆرتری نووسراوه‌کانی به‌لایه‌نگریی ئه‌وان خۆ ده‌نوێنن.
هێرۆدۆت بۆخۆی ده‌ڵێ که ئیشتۆویگۆ (ئاستیاک) هارپاکهی کرده فه‌رمانده‌ی له‌شکری ماد‌و ئاوا قسه‌ی خۆی ڕه‌د ده‌کاته‌وه. … به‌ڵام ئیشتۆویگۆ(ئاستیاک) بێگومان نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا لێی گۆڕیبوو، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی بێبهزهیییانهی سه‌باره‌ت به هارپاگه نه‌کردبوو، کردییه فه‌رمانده‌ی له‌شکری خۆی… ههروههاجێگای سه‌رسووڕمان نییه که هارپاگه (ڕێبه‌ری پیلانی مهزنانیماد) کوورۆشی پارسی بکاته داواکاری تانجو ته‌ختی پادشایهتییماد. چونکه کوورۆش که کوڕی ماندانای کچی دووهه‌می ئیشتۆویگۆ (ئاستیاک)و نه‌وه‌ی هه‌قی بوو، که‌متر له “سپیتامه” – که به‌هۆی بیروباوه‌ڕه ڕامیارییه‌که‌ی له‌به‌رچاوی مه‌زنان ناخۆشهویستو نه‌خوازراو بوو – شیاوی دانیشتن له‌سه‌ر ته‌ختی شایی نه‌بوو.” به‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که کێشه‌ی کوورۆشیش له‌گه‌ڵ باپیری هه‌ر له ڕکه‌به‌ریی ئه‌و و سپیتامهڕا هاتووه‌و کێشه‌که له‌سه‌ر پله‌و ده‌سته‌ڵات بووه نه‌ک ته‌مای ئیختۆویگۆ بۆ کوشتنی کوورۆش به‌منداڵی.
ئەوە لێکدانەوەی دیاکۆنۆف بوو و پێموایه لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ دانی ئاگاداریی به‌که‌لک به خوێنه‌رانی به‌ڕێز. بۆ زانینی زۆرتر‌و تێگه‌یشتنی باشتر له‌و په‌یوه‌ندییه‌داو له ڕاستیدا هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌ڕه له‌سه‌ر ههتێوهکان…. له‌سه‌ر هۆی خه‌یانه‌تی هارپاگهش دیاکۆنۆف له لاپه‌ڕه‌ی 21ی تاریخ ماد ده‌ڵێ: “ئاستیاگ (ئیشتوویگۆ) له‌سه‌ر ته‌ختی شایی دانیشت‌و35 ساڵ پادشایه‌تیی کرد. له‌ئاکامی هاندانی هارپاگه، یێکێک له مه‌زنانی ماد – که دڵی له هووه‌خشته‌ره ئێشابوو – به‌هۆی کوورۆشی کوڕی ماندانای کچی ئاستیاکو که‌مبووجیه‌ی پارسی له‌سه‌ر ته‌خت وه‌لابرا.”
پاشان مێژوونووسانی فارس بۆ گه‌وره کردنه‌وه‌ی کوورۆش ڕاستییه‌کان زۆر دهگۆڕنو تاکتیکه زیرهکانهکانی بهمرۆڤدۆستی ناو ده‌به‌ن. ئه‌و کوورۆشهی پێته‌ختی باپیری تاڵان و له‌شکره‌که‌ی قڕ ده‌کاو خه‌ڵکی شاری باپیری خۆی به‌کۆیله ده‌با، چۆنه کۆیله‌ی یه‌هوودی ئازاد ده‌کاو له‌گه‌ڵ خهڵکیبابل – پاش گرتنی وڵاته‌که‌یان – وا مێهره‌بان دهبێو په‌رستگاکانیان بۆ ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه و سوجده بۆ بوتهکانیان ده‌با؟ ئی بنبهڕهی لێره‌دا دێته سه‌ر به‌ڕه‌ی که: ئه‌و ده‌بوو ده‌گه‌ڵ “کرێزووس”ی پادشای لیدی بهشهڕهاتبا، که خاوه‌نی سوارهنیزامو چه‌کوچۆڵی به‌کار بوو و له دژی کوورۆش له‌گه‌ڵ میسر‌و بابل‌و سپارتیش پێکهاتبوون. کوورۆش بابلیخافڵگیرکردوگرتی. ئه‌و به‌زیره‌کیی خۆی ده‌رسی له تێشکانهکهی (ئاشووری)یان وه‌رگرتبوو و ده‌یزانی گه‌وره‌ترین هۆکاری تێشکانیان به‌ده‌ستی ماده‌کان، توند‌و تیژی‌و سته‌می له سنوور به‌ده‌ریان بوو له‌گه‌ڵ گه‌لانی بندهستیاندا، هه‌ر بۆیه‌ش بوو که هێنده‌ی ده‌گه‌ڵ بابلییەکانو یههوودییەکان چاکه‌و مێهره‌بانی نواند که له‌هیچ داگیرکهرێکو ته‌نانه‌ت له پادشاکانی خۆیانیش چاوه‌ڕوانی نه‌بوون. بابلییەکان وایان کردبوو که ته‌نانه‌ت گه‌لی خۆشیان خواخوایان بوو داگیرکه‌رێکی له‌وێنه‌ی کوورۆش له چه‌نگ پادشای سته‌مکاریان ده‌ربازیان کا. بۆیه که زانیان ڕه‌فتاری کوورۆش ئاوایه، نه‌ک به‌چاوی داگیرکه‌ر به‌ڵکو به‌دیده‌ی ڕزگاریده‌رێک لێیان ڕوانی. کوورۆش، که داهێنه‌رو پسپۆڕێکی بێوێنه‌ی سه‌ربازیی سه‌رده‌می خۆی بوو، ئاوا زیره‌کانه دڵی خه‌ڵکه‌که‌ی بۆلای خۆی ڕاکێشا. دوو مه‌به‌ستی له‌و کاره هه‌بوون، که هه‌رتکی بۆ جێبه‌جی بوون. یێکیان: کردنی دوو گه‌لی بێگانه‌ی بابل‌و یه‌هوود به دۆستی خۆ. دووههمیانیش: له ئاکامی ئه‌و دۆستایه‌تییه دا دڵنیابوون له پشتی جه‌بهه، واته دڵنیایی له‌وه‌ی که له‌کاتی هێرش بۆسه‌ر لیدیو میسر‌و سپارتدا، له‌پشته‌وه ڕا که‌س له‌گه‌ڵ دوژمنانی پێک نایه….
له‌و دوایییانه‌دا هێندێک شتی دوور له ڕاستیم له کتێبه مێژوویییه‌کانی نووسه‌رانی کورد یا تلویزیۆنه‌کانی کوردی له زمانی هێندێک به وته‌ی خۆیان مێژووزان که‌وته به‌ر چاو و گوێ که به‌ڕاستی تووشی سه‌رسامی کردم. بۆ وێنه“ پڕۆفیسۆر محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی” له کتێبی (تحقیقی تاریخی درباره کرد و کردستان)دا ده‌نووسێ: “پاش کیاکسار، ئاژده‌هاک له جێگای باوکی دانیشت‌و ماوه‌یه‌کی به‌بێ شه‌ڕو خوێن ڕشتن تێپه‌ڕاندو له به‌دبه‌ختییان هه‌ر له‌و کاته‌دا حکوومه‌تی فارس به‌هێزبوو و به‌هۆی ئه‌و لاوازییەش که‌له حکوومه‌تی ماد‌دا به‌دی هاتبوو، به سه‌رهه‌ڵدانی (کوروش= سیروس) یا که‌یخه‌سره‌و… ”
هه‌رچه‌ند که‌یخه‌سره‌و به‌پێی ناوه‌رۆکی ئاوێستا ته‌نانه‌ت ناتوانێ ئی سه‌رده‌می ماده‌کانیش بێ، چونکه ئهوشایه ئی سه‌ر ده‌می زه‌رده‌شته‌و زه‌رده‌شتیش ئی زۆر پێش ماده‌کان بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وێچواندنی ناویش بێ ئه‌و نووسه‌رانه ده‌بوو که‌یخه‌سره‌و وه کیاکسار (هووخشترە) بچوێنن که زۆر نیزیکترهو زۆرتریش وه‌وی ده‌چێ تا کورۆش. هه‌رچه‌نده ئه‌و کتێبه یه‌کێکه له به‌نرخترینی ئه‌و کتێبانه‌ی له‌سه‌ر مێژووی کورد دیومن، به‌داخه‌وه ئه‌و نووسراوه‌ی محه‌ممه‌دئه‌مین زه‌کی به‌گ، دوو خاڵی زۆر لاوازی تێدا به‌دی ده‌کرێن:
یه‌که‌م – ناوی ئاژده‌هاک بۆ ئیختوویگۆ دوایین پادشایماد، که هێندێک نووسه‌ری ده‌مارگرژی فارس که‌لکیان لێ وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پادشایه‌ی پێ بکه‌ن بهزهححاکی خوێن‌ڕێژ. که دیاره ئه‌و ڕوانگه‌یه زۆرتر له به‌رهه‌می مێژوو نووسانی هه‌رمه‌نی هه‌ڵێنجراوه. ئیحسان نووری له (تاریخ ریشە نژادی کرد) ده‌ڵێ: “ڤیکتۆر لانکلوا” نووسراوه‌کانی نووسه‌رانی ئه‌رمه‌نیی کۆ کردۆته‌وه‌و ده‌ڵێ “به ئه‌رمه‌نی به (مادی) ده‌ڵێن (مار)و له زمانی ئه‌رمه‌نیدا به پاشماوه‌کانی ئاژده‌هاک دوایین پادشای ماد ده‌ڵێن (ویشتا بازوونهک) واته ههژدیهازادهکان.” – ئه‌و ناوه تاڕاده‌یه‌کیش وێده‌چی له‌وه‌ڕا هاتبێ کهیۆنانییان ئیختوویگۆیان کردووه به ئاستیاکو ئه‌و وشه‌یه‌ش وه ئاژده‌هاک ده‌چێ، که وابوو بۆ ئیختوویگۆی پێ نه‌که‌نه زه‌ححاکی خوێن‌ڕێژ؟ و کاوه‌ی کوردیشی پێ نه‌که‌ن بهخائینی کورد؟
دووهه‌م – ڕاشکاوانه کوروش به که‌یخه‌سره‌و ناوده‌با، وه‌ها که ته‌نانه‌ت له مێژوونووسێکی ده‌مارگرژی کوروش په‌رستی وه‌ک ذه‌بیحوڵڵا مه‌نسووریش وه‌پێش ده‌که‌وێته‌وه. نووسه‌ره فارسه‌که، کاتێک ناوی کوروش دهباو ده‌یه‌وێ بیکا به که‌یخه‌سره‌و ئاوا ڕاست‌و ڕه‌وان نایڵێو لانیکه‌م ئه‌وه‌نده ئینسافی تێدا دێڵێتهوهکه بڵێ:“کوروش با بڵێین که‌یخه‌سره‌و”. سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که محه‌ممه‌دئه‌مین زه‌کی به‌گ، له لاپه‌ڕه‌ی 96ی کتێبه‌که‌شیدا ده‌ڵێ: “…له سه‌رده‌می ئاژیده‌هاک، دوایین پادشای ماد، ئه‌و حکوومه‌ته له ساڵی (550ی پ.ز) به‌ده‌ستی سیرووس یا که‌یخه‌سره‌وی مه‌زنی پارسی له‌ناوچوو. پاش ڕووخانی حکوومه‌تی ماد، ته‌واوی سه‌رزه‌مینه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی به‌رده‌ستی ماده‌کان که‌وتنه به‌رده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌خامه‌نشی – که‌یان….“ به‌ڵام دوایه له لاپه‌ڕه‌ی 304ی کتێبه‌که‌ی دیوسیس یا دیاکۆی کردۆته که‌یقوباد. به‌و واتایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێ، ده‌بێ (که‌یانی)یان ماد بن. ئه‌دی ههخامهنشیو ماد که دوو نه‌ته‌وه‌ی جیان، چۆن ده‌توانن هه‌ردووکیان که‌یانی بن؟ ئه‌وه‌و ژماره‌یه‌کی دیکه هه‌ڵه‌ی مێژوویی نیشان ده‌ده‌ن که کتێبی له‌و بابه‌ته، له‌سه‌ر مێژووی کوردستان، ده‌بێ چه‌نده له ڕاستی‌و وردبینی به‌دووربن، هه‌رچه‌ند به‌ده‌ستی نووسه‌ری کوردیش نووسراون، به‌ڵام له تێکدانی مێژووی کورددا ته‌نانه‌ت له نه‌ته‌وه‌په‌رسته توندڕه‌وه‌کانی فارسیش وه‌پێش که‌وتوونه‌وه.
جا بابزانین کوورۆش چۆن بۆته که‌یخه‌سره‌و:
کتێبی (تاریخ دههزارسالە ایران) له لاپه‌ڕه‌ی 51دا ده‌ڵێ: “ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌وانه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی کهیانیو هه‌خامه‌نشی بهیێک ده‌زانن، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که که‌یخه‌سره‌و هه‌ر ئه‌و (کوورۆشهی هه‌خامه‌نشی)یه، ئه‌و بیره‌یان له‌وه‌ڕا بۆ په‌یدا بووه که چیڕۆکی ژیانی وان، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش نا، لانی که‌م تا ڕاده‌یه‌ک وێک ده‌چێ:
1- دایکی هه‌ردووکان ئی نه‌ته‌وه‌ی بێگانه‌ن، واته دایکی که‌یخه‌سره‌و کچی ئه‌فراسیابی توورانیو دایکی کوورۆش کچی پادشای مادبووه.
2- هه‌ردووک پادشا دوور له باوکیان گه‌وره ده‌بن: که‌یخه‌سره‌و له ده‌رباری (توورانی)یان‌و کوورۆش له ده‌رباری ماده‌کاندا.
3- که‌یخه‌سره‌و پاش شه‌ڕی په‌یتاپه‌یتا توورانییه‌کان له ئێران وه‌ده‌ر ده‌نێو کوورۆشیش پاش چه‌ند ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌کاکان، ئه‌وان له ئێران دهردهکاو سنووری ئێران ده‌گه‌یێنێته سهیحوونو له قه‌راغ ئه‌و چۆمه شارێک به‌ناوی کوورۆش سازده‌کا.
4- هه‌ر وه‌ک چۆنیه‌تی کوژرانی کهیخهسرهومان لێ ڕوون نییه، ئاگادارییه‌کی ته‌واویشمان له‌سه‌ر مردنی کوورۆش نییه‌و مێژوونووسان له‌سه‌ری کۆک نین.
5- ئاوه‌زو زانایی‌و دادگه‌ریی که‌یخه‌سره‌و له‌گه‌ڵ ئاقڵو ته‌گبیرو لاواز لاواندنه‌وه‌ی کوورۆش وێک ده‌چن.
ئایا هیچ به‌ڵگه‌یێک بۆ سه‌لماندنی شتێک له‌وه‌ی بێ ناوه‌رۆکتر ده‌بێ؟
– هه‌رچه‌ند دایکی هه‌رتکان له نه‌ته‌وه‌ی باوکیان نه‌بوون، به‌ڵام وه‌ک یێک حیساب کردنی ماده‌کان که‌خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئەو وڵاتە بوون کە ئەوان پێیدەڵێن ئێران‌و دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌م ئیمپەراتۆری لەوێ و بناخه‌دانه‌ری ئەفهرههنگەبوونکە ئەوان ناوی ئێرانی‌یان لێناوە. ئه‌وان به فه‌رمانڕه‌وای هه‌موو ئەو سەرزەمینە – به فارسه‌کانیشه‌وه – ناسراون نه‌ک وه‌ک داگیرکه‌ر.
– ده‌سته‌ڵاتی ماده‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌ر ماوه‌یه‌کی کورتی وه‌ک دوازده ساڵه‌ی ئه‌فراسیاب نه‌بووه، به‌ڵکو زۆر درێژه‌ی کێشاوه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی (توورانی)یه‌کان هه‌ر ئی زه‌مانی پادشایه‌ک نه‌بووه به‌ڵکو چه‌ندین پادشای ماد له‌و سەرزەمینەدا (به وڵاتی پارسهکانیشهوه) فه‌رمانڕه‌وایییان کردووه.
– ماده‌کان واته تایفه‌ی دایکی کوورۆش له هه‌موو مێژوودا‌و به وته‌ی هه‌موو مێژوونووسان به خەڵکی وێ ناسراون‌و هه‌رگیز ناوی داگیرکه‌ریان له‌سه‌ر دانه‌نراوه، که‌چی (توورانی)یه‌کان ته‌نیا شایهکیان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت (ئێرانی) داگیر کردووه‌و له‌لایه‌ن (ئێرانی)یانیشهو وه‌ک داگیرکه‌ر ڕهتێنراوهو ده‌ر کراوه.
– هه‌ڵسه‌نگاندنی ماده‌کانی دامه‌زرێنه‌ری ئەو ئیمپەراتۆرییەی ئەوان پێی دەڵێن ئێران له‌گه‌ڵ (توورانی)یه‌کان، که هه‌میشه به‌دژی ئەو ئێرانه ناسراون ده‌لیلێکی ئه‌وه‌نده بێ ناوه‌رۆکه کهمنداڵیش پێکه‌نینی پێی دێ. به‌بێگانه ناسینی مادهکانیشم له‌لایه‌ن مێژوونووسانی له‌و چه‌شنه‌ی فارس له‌لا سه‌یر نییه، هه‌ر وه‌ک یێکه‌م جاریش نییه. کورد به‌درێژایی مێژوو له ئێران‌دا وه‌ک بێگانه سه‌یری کراوه‌و وه‌ک بێگانه‌ش هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌گه‌ڵدا کراوه. له‌و بواره‌دا ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌ی مێژوویی هه‌ن که باسکردنیان له‌و به‌شه‌دا ناگونجێ‌و له‌جێی خۆیدا ده‌چمه سه‌ریان. به‌ڵام یێکێک له نموونه‌کانی هه‌ر ئه‌وه‌یه که کوورۆش پاش ئه‌وه‌ی به‌هێزی خائینانی ناوخۆی ماد هاتهسهرکارو سه‌ربه‌خۆیی کوردی خستهگۆڕهوه، هه‌رچه‌ند نه‌یوێرا میرانی کورد له‌سه‌ر وڵاته‌کانی خۆیان دانهنێتهوه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له‌دواییدا ده‌یبینین، سه‌ربه‌خۆیییه‌کی نیوهچڵیشی له‌ناوچه‌ی خۆیاندا پێ ڕه‌وا نهدیتنو چاوه‌دێری پارسی له‌سه‌ر دانان. داریووشی هه‌خامه‌نشی به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستاو میره ماده‌کانی هه‌ر لێشخستن، وه‌ک ئه‌وکاره‌ی سهفهویو قاجارو عوسمانی‌و ئاتاتورک، ده‌وری 2000 – 2500 ساڵ دواتر کردیان.
ڕاسته هه‌رتک پادشا وەک باس دەکەن دوور له باوکیان گه‌وره ده‌بن، به‌ڵام شێوه‌ی گهورهبوونو ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به باوکیان ئه‌وه‌نده لێک دوورن که وێک چواندنیان به هیچ فێڵ‌و داتاشین‌و ڕاستهوپاستهکردنێک ناگونجێ:
– باوکی کوورۆش – ئه‌گه‌ر قسه‌ی هێرۆدۆت به‌ڕاست بزانین – ئێرانی بووه‌و له ماڵه خۆ‌و نیشتمانی خۆیدا (واته وڵاتی پارس) بۆته فه‌رمانڕه‌واو په‌نابه‌ر نه‌بووه‌و له باوکی خۆی نهتۆراوهو نه‌چۆته پاڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێگانه، که‌چی سیاوه‌شی باوکی که‌یخه‌سره‌و له‌باوکی خۆی تۆراوه‌و په‌نای بردۆته به‌ر پادشای تووران که بێگانه‌و دوژمنی له‌ئاشتی نه‌هاتووی ئێران‌و به‌ته‌مای داگیرکردنی وڵاتی باوکی سیاوه‌ش بووه.
– سیاوه‌شی باوکی که‌یخه‌سره‌و به‌ده‌ستی بابی دایکی‌و له وڵاتێکی بێگانه ده‌سته‌ڵاتی ناوچه‌یه‌کی دوور له پارسی پێ ئه‌سپێردراوه.
– باوکی کوورۆش فه‌رمانڕه‌وای پارسیش بووه، نه‌ک ئی شوێنێکی دوور له نیشتمانی خۆی‌و ته‌نانه‌ت به‌یارمه‌تیی کوڕه‌که‌ی له دژی خه‌زووری خۆی (ئه‌گه‌ر قسه‌ی هێرۆدۆت به‌ڕاست دانێین، پادشای ماد)پیلانی گێڕاوه….
– باوکی که‌یخه‌سره‌و به‌ده‌ستی خه‌زووری خۆی کوژراوه، به‌ڵام باوکی کوورۆش زیندوو بووه‌و که‌س ته‌مای کوشتنێی تێدا نه‌بووه.
– که‌یخه‌سره‌و بوتخانهی بوتپهرستانی له که‌ناری گۆلی چیچێست وێران کردووه، ئه‌و وه‌ک مهزداپهرستێک دژی چهندخوا پهرستیو بوتپه‌رستی بووه. که‌چی کوورۆش دژایه‌تیی هیچ ئوولێکی نه‌ده‌کردو نه‌ک هه‌ر بوتخانهی وێران نه‌ده‌کردن، به‌ڵکو به وته‌ی مێژوونووسان ته‌نانه‌ت هه‌رشوێنێکی ده‌گرت بوتخانهکانی بۆ ده‌پاراستن، ته‌نانه‌ت به‌دابی خۆیان نوێژیشی تێدا دهکردنو ئه‌گه‌ر وێرانیش بووبان بۆی ئاوه‌دان ده‌کردنه‌وه.
– که‌یخه‌سره‌و ئی سه‌رده‌می زه‌رده‌شت‌و پشتیوانی بووه، به‌ڵام کوورۆش زۆر دوای زه‌رده‌شت بووه‌و زه‌رده‌شتی ههرنهشدیوه.
– باوک‌و باپیری کوورۆش پادشای چووکه بوون که هه‌ر ناوچه‌ی خۆیان ئه‌ویش له‌ژێر ده‌ستی پادشای گه‌وره‌تردا له به‌ر ده‌ستدا بووه‌و هیچکامیان ده‌ستیان له دوورتر له ناوچه‌ی خۆیان نه‌ڕۆیشتووه‌و پادشای هه‌موو ئێران نه‌بوون، به‌ڵام که‌یخه‌سره‌و باب‌و باپیری بابیشی پادشای گه‌وره‌و سهربهخۆو ئی هه‌موو ئێران بوون نه‌ک هه‌ر ئی ناوچه‌یه‌ک.
– ده‌لیلی 3و4و5 ئه‌وه‌نده لاوازن که هه‌ر بۆ ڕهدکردنهوهش نابن، به‌هه‌زاران پادشای به‌هێز له‌دنیادا هه‌ن که دوژمنانیان له وڵاتیخۆیان وه‌ده‌رناوه‌و زۆر پێش کوورۆشیش هووهخشتهرهی پادشای ماد نه‌ینه‌وای گرت‌و به‌ڵای ئاشووری داگیرکه‌ری بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران که‌م کرده‌وه. ڕوون نه‌بوونی چۆنییه‌تی مردنی دووکه‌سیش به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بۆ یێکبوونیانو خۆ بۆ وێک‌چوونی ڕه‌فتارو ئاوه‌زی دووکه‌سیش که پێوانه‌یه‌کی به‌رچاو له گۆڕێ‌دا نییه‌و له ئه‌ندازه گرتن نایه، ئیدی هه‌ر بۆ باسکردنیش نابێ.
نووسه‌ری (تاریخ ده هزار ساله) له‌سه‌ری ده‌ڕواو ده‌ڵێ: “نولدکه Noldeke” به‌ڕاشکاوی دان به حایشاندنی یێکبوونی ههخامهنشیو کهیانییان داناهێنێو ڕه‌نگه به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئهفراسیابو ئاستیاک، کوورۆش‌و که‌یخه‌سره‌و و هارپاگووسو پیرانی وه‌یسه له‌ڕاستیدا ویستبی پاساو بۆ حایشاندنهکانی هێرتێل (Hertel)و هێرتسفێلد (Hertzfeld) بێنێته‌وه. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانی کریستین سێن (Kristiansen)و ڕه‌خنه‌کانی وی له‌سه‌ر هێرتێلو هێرتسفێلد تا ڕاده‌یه‌کی جێگای په‌سند حایشاندنی یێکبوونی کهیانییانو هه‌خامه‌نشییان ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌و ئه‌و دووانه به‌ته‌واوی لێک جیا ده‌کاته‌وه.
له‌بیرم نییه له کوردتیوی یا تلویزیۆنی کوردستاندا وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌کی کوردی مێژوو ده‌کرد. هێندێک له قسه‌کانی ده‌ری ده‌خست ناو براو ئه‌وه‌ی زۆر که‌می له‌سه‌ر ده‌زانێ مێژووی کۆنه‌و ته‌نانه‌ت له مێژووی سه‌رده‌میش ئاگادارییه‌کی له‌قه‌ده‌ر خوێنده‌واریی خۆی نییه. ئه‌و کابرایه ڕایه‌کی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌بوو. پێی وابوو کاوه چونکه له ئیسفه‌هان بووه کورد نییه. ئه‌و مێژوو زانه هه‌ر نازانێ که ئیسفه‌هان له زه‌مانی حکوومه‌تی ماده‌کاندا سنووری لای خوارووی وڵاتی ماد بووه ئێستاش هه‌ر له‌شوێنێکی زۆر نیزیک له ئیسفه‌هان شارێک به ناوی شاری کورد (شهر کرد) هه‌یه، که دوایه له‌جێی خۆیدا باسی ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر واشی دانێین که ئیسفه‌هان له‌سه‌ر خاکی ماد نه‌بووبێ، ئه‌وه‌نده له کوردستان نیزیک بووه که وه‌ستایه‌کی ده‌ست ڕه‌نگینی کورد که کاوه بێ، به‌هاسانی بگونجێ بچێ له‌وێ پیشه‌که‌ی خۆی بخاته خزمه‌تی خهڵکیو ئه‌وه‌ش کاوه له کوردبوونی ناشواته‌وه. تازه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی بوونیکاوه لهئیسفههانیش ده‌که‌ن، ده‌ڵێن کاوه ئاسنگه‌رێکی خه‌ڵکی یێکێک له گونده‌کانی ده‌وری ئیسفه‌هان بووه نه‌ک ئیشارهکه. عه‌بدولعه‌زیمی ڕه‌زایی له کتێبی (تاریخ ده هزار سالە ایران)دا له زمان ته‌به‌ری ڕا ده‌ڵێ: “.. له‌وکاته‌دا له ئیسفه‌هان پیاوێک هه‌بووه به‌ناوی کاوه، که ئاسنگه‌ر بوو و له گوندێک ده‌ژیا…”
ئه‌و مامۆستا کورده‌ی مێژوو ئه‌فسانه وه‌ک بناغه‌ی مێژووی کۆن ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌و دهلیلهکهش به‌وه دێنێته‌وه که هۆشه‌نگ 1000 ساڵ پاشایه‌تیی کردووه‌و مرۆڤ ناتوانێ هه‌زارساڵ بژی. له‌وه ئاگادار نییه که زۆر جار کاتێک باسی 1000 ساڵ ده‌سته‌ڵاتی هۆشه‌نگ یا زهححاکو… دێته گۆڕێ، ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه ناتوانێ ته‌مه‌نی که‌سێک بێ به‌ڵام زۆر وێده‌چی نوێنه‌ری چاخێکی دوور‌و درێژی خۆشی (وه‌ک هۆشه‌نگ که ده‌توانێ ده‌ورانی ده‌سته‌ڵاتی گووتییەکان بێ) یا ستهمو خوێنڕێژی (وه‌ک زه‌ححاک که زۆرتر وه زه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی ئاشوورێیهکان ده‌چێ). ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌به‌رچاو بگرین که زۆر له گه‌لان مێژووی دێرینی خۆیان هه‌ر له‌و چیڕۆکو ئه‌فسانانه ساغ کردۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه نووسراوه‌کانی مێژوونووسانی کۆنی وه‌ک هێرۆدۆتیش - که به باوکی مێژوو ناسراوه – یا ئه‌و بهردهنووسانهی کراون به بناغه‌ی مێژووش دنیایه‌ک ئه‌فسانه‌و شتی به‌دوور له ئاوه‌زیان تێدا ده‌بینینه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وانه‌ی زۆر کۆنی وه‌ک هێرۆدۆت‌و کهتزیاسو ….. که ئی نیزیک به 25 سه‌ده پێش ئێستان، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له (تاریخ عالم آرای صفوی ص103 – 108) که ئێرانییه‌کان شانازیشی پێوه‌ده‌که‌ن، نووسراوه‌که‌ی پڕه له ئه‌فسانه‌و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ: “کاتێک له‌شکری شاعه‌بباس له ڕهپێنانی باریک به‌گی فه‌رمانداری به‌غدادا له زێیهیان دا، هه‌موو به‌ساغی په‌ڕینه‌وه هه‌ر یێکێک نه‌بێ که ئاو بردی، شاعه‌بباس کوتی ئه‌وه له‌مه نییه ده‌نا ئاو نه‌یده‌برد، بیگرنه‌وه بزانن کێیه، که کابرای له ئاوێ ده‌گرنه‌وه ده‌بینن کلکی هه‌یه، ده‌ر ده‌که‌وێ له کوردانی یێزیدیی گه‌ڵ له‌شکری باریک به‌گ بووه که نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ وان ده‌رباز بێ بۆیه خۆی ده‌ناو له‌شکره‌که‌یاندا شاردۆته‌وه…” خۆ ئه‌وه هه‌ر ئی 5 سه‌ده پێش ئێستایه‌و ئێرانییه‌کانیش بهشانازییەوه به‌سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی مێژووی سه‌فه‌ویی ده‌زانن. که‌وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژووی کۆن وه‌لانێین، چمان بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ له‌جێی خۆیدا وردتر ده‌چمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه، بۆیه لێره‌دا به‌کورتی ده‌یبڕمه‌وه.
مرۆی وریا به‌چاو پێداخشاندنێک به‌نووسراوه‌ی مێژوونووسانی فارس‌و یا لایه‌نگرانیان ده‌توانێ لێیان له ههڵڵادا و ئی بن به‌ڕه‌یان لێ بێنێته سه‌ر به‌ڕه‌ی. بۆوێنه هێرۆدۆت به‌ئاشکرا ده‌ری ده‌خا که ڕوانگه‌ی له‌سه‌ر ماده‌کان باش نه‌بووه‌و زۆرتر که‌وتۆته ژێر کارتێکردنی پارسه‌کان، کاتێک باسی دیاکۆ ده‌کاو ده‌ڵێ: “یێکێک له که‌سانی به‌ئاوه‌زی ماد به‌ناوی دیۆکێس (Deiokes) کوڕی فروۆرتێش (Phruortesh) هه‌وای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دهستهڵاتو پادشایه‌تی که‌وته سه‌ری. جا بۆ دابینکردنی هه‌ستی مه‌زنیخوازیی خۆی گه‌ڵاڵه‌ی داڕشتن…. ئه‌و که له‌لایه‌که‌وه باوه‌ڕی به‌دادپه‌روه‌ری بوو و له‌لایه‌کیشه‌وه خوازیاری ده‌سته‌ڵات بوو،… ” (تاریخ ده هزارساله ایران، عبدالعظیم رضائی، ص154) ئه‌وه له‌کاتێکدایه که ناوبراو خه‌یانه‌تی کوورۆشی هه‌خامه‌نشیی به باپیری به‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌ک پاساو ده‌داته‌وه‌و باسی مه‌زنیخوازی‌و ده‌سته‌ڵاتخوازیی کوورۆش ناکا، که چۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پوورزاکه‌ی بۆ جێنشینیی ئیختۆویگۆ دیاری کرا، ئاڵای یاخیبوونی هه‌ڵداو ته‌نانه‌ت پێته‌ختیشی تاڵان کرد‌و کێشایه‌وه شاری باوکی. یا هه‌ر ئه‌و کتێبه له لاپه‌ڕه‌ی 155ی‌دا ئاوا سه‌ربه‌خۆیی خوازیی فره‌وه‌رتیش لێکده‌داته‌وه: “ … به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له‌ئاکامی له‌خۆ باییبوونی به‌هۆی زاڵبوونی بهسهرپارسهکانداو پێکهاتنی له‌گه‌ڵ کیمێرییانو ماننائییان، بڕیاری دا هێرش بکاته سه‌ر ئاشوورو وڵاته‌که‌ی به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بکات‌و…”
له زۆر نووسراوه‌ی مێژوویی‌دا باس ده‌کرێ که ماده‌کان ئاسه‌وارێکیان به نووسراوه لێ به‌جێ نه‌ماوه بۆیه مێژوویان زۆر ڕوون نییه، که ئه‌گه‌ر لێی وردبینه‌وه، به زۆرهۆ ئه‌وه‌ش جێگای گومانه، چونکه هه‌روه‌ک له‌جێگای خۆیدا باسی ده‌که‌ین، ئه‌وان که پێش پارسه‌کان خهتو خوێنده‌وارییان له وڵاتەکەیاندا بڕه‌و پێداو گرنگییه‌کی زۆریان دایه خوێندن‌و نووسین، چۆن ده‌کرێ له خۆ ناساندنیان به نووسراوه ئه‌وه‌نده‌ی پارسه‌کانیان پێ نه‌کرابێ و یا له گه‌لانی دراوسێ په‌ند وه‌رنه‌گرن و بۆ نه‌وه‌که‌یان نه‌نووسن که چییانکردووه. تۆ بڵێی هه‌خامه‌نشییان که به‌ره‌به‌ره ده‌سته‌ڵاتی ماده‌کانیان که‌م کرده‌وه، ئاسهوارهکانیشیان نهسڕیبنهوه؟ ئه‌وانه‌و زۆر بابه‌تی دیکه له‌به‌رده‌م مێژوونووسی کورددان که نه‌وه‌ی کوردیان لێ تێبگه‌یێنێ.
بۆیه قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی که به‌دوای ڕاستییه‌کاندا بگهڕێمو تادهکرێ به به‌ڵگه‌ی ڕوونی مێژوویی ڕاستییه‌کان ڕوون که‌مه‌وه. کێشه‌ی گه‌وره‌ی من له‌و بواره‌دا دوور بوون له وڵات‌و سه‌رچاوه بوو. زمانی ئینگلیسیم ئه‌وه‌نده باش نه‌بوو که بچمه ناو سه‌رچاوه مێژوویییهکانیدهرهوه هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش به‌داخه‌وه بۆپێگهیشتن به ڕاستییەکان زۆر لاوازن. ئه‌وان هه‌موو شته‌کانیان له وڵاتانی به‌رده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان وه‌ده‌ست که‌وتووه، هه‌موویان له زمانی نه‌یارانی کورد بیستووه، بناخه‌ی مانالێدانهوهو تێگه‌یشتنیان به‌جێگای ئه‌وه‌ی زمانیکوردی بێ‌و له‌و زمانه که‌لک وه‌رگرن که له زمانی ئاوێستا و ماد‌و پههلهویو به‌گشتی باپیرانی کورد نیزیکتره، بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنی مێژوویی، په‌نایان بردۆته به‌ر زمانه نامۆیه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که. بێجگه له‌وه‌ش زۆرتر سه‌رنج دراوه‌ته ئاسه‌واری مێژوویی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان‌و زۆر که‌م لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئی ناوچه‌کانی کورده‌واری کراوه.
لەودواییانەدا هێندێکان حەولیان داوە کورد لە ئاریایی بوون بشۆنەوە و زەردەشتیش بە دەمارگرژییەکی لە فارسان خراپتر بدەن بە فارسان و هەر ئەو تێکدانانە دووپات دەکەنەوە کە مێژوونووس و سیاسییەکانی فارس مەبەستیان بووە. لە نووسینەکانی داهاتوومدا حەول دەدەم تاڕادەی گونجاو لەسەر ئەو دوو بابەتە بڕۆم و ڕوونیان کەمەوە. ئەو ڕوونکردنەوە لەوەدا پێویستە کە کورد لە ئەفسانەکاندا شیکەمەوە. هەر وەک پێشتر باسم کرد ئەفسانە پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ مێژووی کۆندا هەیە و لە سەردەمانی زوودا کە نووسین بۆ هەمووکەس نەدەگونجا ڕووداوەکان زاربەزار و نەوە بەنەوە دەگەڕانەوە و بە تێپەڕبوونی زەمانیش وردەوردە لێیان زیاد دەکراو شێوەیەکی سەیر و سەمەرە و نائاسایی و بڕواپێنەکراوو وێنەچوویان بەخۆوە دەگرت. بەیت و باوەکانی کورد پڕن لەو ڕووداوە ئەفساناوییانە.