ده‌رکه‌وتنی شێخه‌کان و شۆڕشی شێخ عوبێدوڵا
ماکوان که‌ریم
له باسی پێشوماندا باسمان له ئیماره‌تی به‌درخانی کرد ڕه‌حه‌مه‌تی خوای لێبێت، له‌دوای له ناوچونی ئیماره‌ته‌که‌ی ناردنی بۆ قوبرس له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌ند پێکادانێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا دروست بوو له سه‌ر ده‌ستی چه‌ند میرێك، به‌ناوبانگترینیان میریه‌زدان شێر بوو، به‌ڵام ئه‌ویش شۆڕشه‌که‌ی زوو دامرکاوه ..
ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که پاشا گهردانیهك له ناوچه‌کاندا دروست ببێت چونکه عوسمانیه‌کان توانی حوکمڕانی ناوچه‌کانیان نه‌بوو بۆیه دایه ده‌ست میره بچوکه‌کان تاکو ئه‌وان قه‌ڵه‌م ڕه‌وه‌کانیان به‌ڕێوه به‌رن ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که باج و سه‌رانه‌یه‌کی زۆر له جوتیاران وه‌ربگرن ناچار زۆری جوتیاران وازیان له زه‌وی و زاری خۆیان هێناو چون جێگای تریان ئاوه‌دان کردوه، تا به ئاسوده‌ی بۆخۆیان بژین ئه‌و هۆکاره وای کرد که خه‌ڵکی پشت له میره‌کان بکه‌ن سه‌رده‌می میرهیاتی رووه‌و ئاوابوون بوو، هۆکارێکی تری ئه‌وه‌ی که میره‌کانی له ناوچه‌که‌دا زیاتر ناشرین کرد ئه‌وه په‌لاماری گونده ئهرمهنیهکنیان دا‌و زۆر به‌ی جێگاکانیان تاڵان کرد ئافرهتاکانیان وه‌ك نۆکه‌ر به‌کار ده‌هێناو یاخۆد بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان.
ئه‌م هۆکارانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵه‌کان زیاتر ڕووله شێخه‌کان بکه‌ن خۆیان له سایه‌ی داد په‌روه‌ری دینداریدا بحسێنه‌وه..
ئه‌گه‌ر لێره‌دا سه‌رنج به‌ده‌ین هه‌ر کات میرێك زیاتر ڕوو له خوا دینداری بوایه ئه‌وا خه‌ڵکی زوو ڕویان تێ ده‌کردن و پێگه‌و نوفوسی به هێز ده‌بوو، له‌دوای ئه‌وه‌ی که میره‌کان پیاوانی دیندارو جوامێریان تێدا نه‌ما ئه‌وانیش خه‌ڵکی زوور ڕووی لێوه‌رگێڕان ڕویان کرده خه‌ڵکه دینداره‌که که ئه‌و سه‌رده‌مه به‌شێخانی ته‌ریقه‌ت ناسرا بوون و دادپه‌روه‌ر لای ئه‌وان ده‌ست ده‌که‌وت چونکه پابه‌ند بوون به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی دروست بوونی شێخایه‌تی
له سه‌رده‌می غوریهکان له هیندستان له نزیکه‌ی (520)ک له‌و سه‌رده‌مه‌وه ئه‌م تریقهتانه دامه‌زرا که موریدان و خه‌ڵکیان له خانه‌قاکاندا بۆ کۆده‌کرده‌وه که هاوشێوه‌ی ئه‌م ده‌گڕێته‌وه بۆ ئاینی بوزیه‌کان و سیغهکان له هیندستان، به‌ڵام له‌شێوه‌ی سوفیگه‌ری ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر چه‌ند بیر‌و باوه‌ڕیکی شێویندراو وه چه‌نده‌ها جار پیاوانی به‌ناوباگی سوفی که ویستویانه چاکسازی تیدا بکه‌ن ئه‌گه‌ر کردبێتیشیان به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ر په‌نای بردۆته‌وه بۆ خورافات وه‌ك ئاماژه‌م بۆکرد ئه‌م ته‌ریقه‌تانه له هیندستانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرته‌وه له سه‌ده‌می پاشای ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه که هاشم فه‌رمانڕه‌وای بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆرێك له ئاین و فه‌لسه‌فه‌و سیحر له‌و ناوچه‌نه‌دا باو بوو، بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆر جار بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌و سه‌روه‌ت سامان ئه‌مانه ده‌کاران به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه یان بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی خه‌ڵکی کۆکردنه‌وه‌ی موریدان ده‌یانوت گوایه که ئه‌م کارانه کاراماته!
وه له‌دوای هاتنی سوپای خوێن رێژی ته‌تارو مه‌غوڵ بۆ دوه‌ڵه‌تی خواریزمی و ده‌وڵه‌تی غهزنهوه پاشان ئیسماعیلهی و ئه‌یوبیه‌کان و عه‌باسیه‌کان که له‌م ناوچه‌نه‌دا بڵاو بونه‌وه له‌دوای تێکشکانیان له ناوچه‌ی (عین جالوت)دا به ته‌واتی له‌وێدا تێكشکان و گه‌ڕانه‌وه دواوه چه‌ند هێزکی غوریهکان بۆیارمه‌تی موسڵمانان که په‌ڕینه‌وه بۆ ووڵاتی کرمان،هه‌ندێك له بوزی هیندۆسه‌کان له‌گه‌ڵدا بوو که شمشێریان به‌کار هێنابوو له له‌شه‌ی خۆیان سیغ و شێش و ئه‌و جۆره شتانه‌یان به‌کار هێنا بوو که بڵاو بونه‌وه به‌ناو خاکی موسڵماناندا وایان زانی ئه‌مه کاراماتی شێخه‌کانیان وه به ناوی ته‌ریقه‌تی قادریه‌وه ئه‌مه بڵاو بوویه‌وه که گوایه سه‌ر به شێخ عبهلقادری گه‌یلانی ئه‌مه ڕێگاو شوێنی ئه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، لای هه‌موان ئاشکرایه که شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی خه‌ڵکی سریلانکایهئێستایه که ئه‌و ده‌مه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی غوریهکاندا بووه.
بۆ ئه‌وه‌ی باسهکامان زۆر درێژه نه‌کێشێت ئه‌مه سه‌رچاوی ته‌رقه‌تی قادریه که به‌وناوه بڵاو کراوته‌وه وه هه‌موو ته‌ریقه‌ته‌کانی تر له‌مه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه که دوای باسیان ده‌که‌ین وه هه‌ر بۆ زانیاری زیاتر چه‌ند ته‌ریقه‌تێکی هاوشێوه‌ی ته‌ریقه‌تی قادری له ده‌وه‌ڵه‌تی شیعه‌کاندا هه‌بوو وه‌ك ته‌ریقه‌تی سه‌یفه‌دینی ئه‌رده‌بیلی که خۆی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد بوو ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌ی ناساند به ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی که به‌ته‌ریقه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بناسرێت له سه‌ده‌ی دوانزه‌و سیانزه دا، که قزڵباشه‌کان کردیانه ته‌ریقه‌تی خۆیان پاشان له دیار به‌کر له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا وورده‌ورده ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی نوفوسی زیاد کرد.
وه هیچ ده‌وڵه‌تێك خۆشیان له‌م تهریقهتاندا نه‌ده‌هات چونکه سه‌ر به دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو هه‌ندێک بیروباوه‌ڕی سه‌یرو سه‌مه‌ریان هه‌بوو وه قزڵباشیهکان هه‌ندێکی تریان بڕوایان به ته‌ریقه‌تی بهکتاشیه بوو که ته‌ریقه‌تێکی زۆر توند ڕه‌وی سوفی گه‌رانه بوو، په‌یوه‌ندیان به نهقشبهندیهکانهوه هه‌بوو وه ئه‌م تریقهته له سه‌ر سنوره‌کانی دوه‌ڵه‌تی سه‌فه‌وی عوسمانی بڵاو بووه وه ئه‌م تریقهته له حاجی بهکتاشیهوه هاته‌وه که‌ناوی خۆی خستوته ناو ته‌ریقه‌ته‌که که حاجی به‌کتاشی خۆی سه‌ر به نهقشیهکان بوو به‌ڵام دوای بوو به‌شیعه و قزڵباشیهکان زۆر خۆشیان ده‌ویست وه پاشان له ناوچه‌ی کورده‌کان ته‌ریقه‌تێکی تر بڵاو بووه‌وه که ناوی خهڵوهتهیه ئه‌م ته‌ریقه‌ته ته‌نانه‌ت له‌ماڵی میره کورده‌کانیشدا زۆر ده‌ست ڕوشتو بوو ته‌نانه‌ت له باڵه‌خانه‌ی سوڵتهنهکانیشدا هه‌ر کاری پێ ده‌کرا، به‌هه‌مان شێوه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ڕۆڵێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو که له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مدا سه‌رچاوه‌ی گرتوه وه تائێستایش هه‌ر ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له تورکیادا.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له کوردستاندا ته‌نها یه‌ك ته‌ریقه‌ت زاڵبوو به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا ئه‌ویش ته‌ریقه‌تی قادری بوو وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد ده‌گرێته‌وه بۆ بنیاتنه‌ره‌که‌ی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی عارفی که (470)ك له‌دایك بووه.
تا ساڵی (1800)ز ته‌نها دوو بنه‌ماڵه‌ی شێخی قادری هه‌بوون له کوردستاندا یه‌که‌میان شێخانی به‌رزنجه له سلێمانی و شێخان وساداتی نه‌هری له ناوچه‌کانی هه‌کاری که خۆیان به نه‌وه‌ی شێخ عه‌بدولقادر ده‌زانن وه ته‌نها بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌مان ده‌یانتوانی شێخایه‌تی بۆ خۆیان قۆرخ بکه‌ن، وه‌ك ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان به‌کار ده‌هێنا ئه‌و ته‌ریقه‌ته وه به ئارزوو وویستی خۆیان بیروباوه‌ڕی ئیسلامیان بڵاو ده‌کردوه .
له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م دا ئه‌م ته‌ریقه‌ته به‌رو ئاوا بوون ڕۆی به سه‌رهه‌ڵدانی ته‌ریقه‌تێکی نوێ له ناوچه‌که‌دا له سه‌ر ده‌ستی شێخی به‌ناوبانگ شێخ خالید که ناسرابوو به مه‌ولانا یان به مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی که هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م بزوتنه نوێ یه بوو شێخ خالید خۆی له هۆزی جاف بوو له ساڵی (1770)ز له شاره‌زوور له دایك بووه وه له پێش چونی بۆ شام چوته ماڵی خوا و له ساڵی (1805)ز وه له‌خزمه‌تی ههردووماڵی شیخانی نه‌قشی قادریدا ده‌رسی خوێندوه.
له‌ساڵی (1810)ز چوته هیندستان به خزمه‌تی شێخی نه‌قشی گه‌یشتوه زیاره‌تی کردوه وه ئه‌زمونێکی نوێ و مه‌نهه‌جی سیاسی له‌سه‌ر ده‌ستی شیخی نه‌قشبه‌ندی له هه‌ندستان وه‌رگرتوه، که گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان به بانگه‌وازه‌که‌ی هه‌موو شێخانی قادری سه‌رسام کرد و هه‌مویانی وروژاند له سه‌ره‌تاوه زۆر دژایه‌تیان کرد وه بانگه‌وازه‌که‌ی ئه‌م بۆ ئه‌و سه‌رده‌م زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو وه هه‌ندێک کاری کرد که بریتی‌بوو له‌وه که قسه کردن له گه‌ڵ مردواندا ڕابطی دڵ و هه‌ندێك کاری تر که جێگای باسی ئێمه نیه ئێستا وه به‌وهۆی ئه‌م ئیدیعایهنهوه توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر شێخانی قادری به‌رزنجه‌دا، به‌ڵام پێشتر له ڕێگایی بابانیهکانهوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کرا له مه‌ولانا خالید ناچار به‌ره‌و به‌غدا که‌وته ڕێ.
به‌ڵام ئه‌ونده خه‌ڵکی خۆشی ده‌ویست که‌سێك زۆر قسه خۆش زانابوو له زانستهکانی ئیسلامدا،ناچار محمود پاشای بابان بانگی کردوه دوای لێکرد بگرێته‌وه بۆسلێمانی،چونکه ئه‌م تریقهته زۆر پشتگیری ئه‌هلی سونی بوو له ناوچه‌که‌دا به ته‌واتی خۆی له شیعه جیا ده‌کردوه بۆیه دوور نیه که ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌ستابێت به‌م کاره‌و محمود پاشای بابانی هان دابێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌کانی سلێمانی به‌ور شیعه‌گه‌رای ده‌چون وهعوسمانیهکان ده‌یان ویست بابانیه‌کان له کارانه دووربخه‌نه‌وه وه شێخ مه‌ولانا خالید له سلێمانی جێگیر بوو وه هه‌موو ئیمکانیه‌تێکی که‌وته به‌رده‌ست توانی لهماوهدا هه‌ندێك موریدو شێخ له‌وناوچانه دروست بکات، له کۆچێکی کوت‌و پڕدا که هۆکاری نه‌زانراوه سلێمانی به‌جێهشت و ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌م شاره تاکو مرد هه‌ر له دیمه‌شق بوو.
وه ده‌سه‌ڵاتی شێخی مه‌ولانا له سوریادا به‌ربڵاو بوو توانی هه‌موو سوریا بخاته ژێر ڕکێفی خۆی زۆرێك له ناوچه‌کانی تری وه‌ك ئوردن لوبنانیش هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌م دا بوون تاساڵی (1827)ز هه‌ر له دیمه‌شق کۆچی دوای کرد.
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی که له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌ولانا بڵاو بووه‌وه وه‌ك ئاگرێکه که پوش بوستێنێت ئه‌ونده به خێرای بڵاوبووه‌وه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌س ده‌یتوانی ببێته شێخ وه ئه‌م خه‌لیفه‌کانی خۆی دهگایانده پله‌ی شێخایه‌تی،وه خودی مامۆساتاکهی که شێخ عوبێدوڵای نه‌هری بوو هاته سه‌ر ته‌ریقه‌ته‌که‌ی وازی له ته‌ریقه‌تی قادری هێناو ته‌ریقه‌تی نه‌قشی کرایه ته‌ریقه‌تی شێخانی هه‌کاری.
له‌دوای ئه‌وه‌ی که عوسمانیه‌کان زۆر گرنگیان دا به مه‌ولانا خالید توانی سێ کوچکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دروست بکات له ناوچه‌کدا دژی ئیرانی شیعه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان بکه‌وێته ده‌ست که ئه‌و گه‌شته‌ی شێخ له‌ساڵی (1820)وه‌ك مورشیدێك له لایان عوسمانیه‌کانه‌وه ناسراو بابانیه‌کان پشتگیریان کرد سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دایمه‌زراند یه‌که‌م له ناوچه‌ی هه‌ورامان بنه‌ماڵه‌ی سه‌راجه‌دین بوو پاشان له به‌رزان بنه‌ماڵه‌ی شێخ عبدوسهلامی به‌رزانی له بارزان و له هه‌کاری بنه‌ماڵه‌ی شێح عوبێدوڵای نه‌هری له‌دوای کۆچی خۆی ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتی کورد میرنیشنهکان ده‌گرن به‌ده‌سته‌وه ئه‌مه هۆکارێك بوو بۆ له ناوچونی سه‌رده‌می ئه‌میراتی یاخود میره‌کانی کورد سه‌رده‌می شێخه‌کان ده‌ست پێده‌کات که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌که‌وێته ده‌ستیان .
پێش شۆڕشه‌که‌ی شێخ عوبێدوڵای نه‌هری
جۆش و خرۆشی ئاینی ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌بره‌ودابوو به‌هۆکاری ئهوتهریقهتانهی که ڕوی کردبووه ناوچه‌که وه شه‌ڕی ڕوسیا به‌رانبه‌ر بهعووسمانی و شه‌ری هۆزه‌کانی نه‌ستوریه‌کان و ئهرمهنیاکان و شیعه‌کان به‌گشتی وای کرد که پله‌و پایه‌ی شێخه‌کان ڕۆژ به ڕۆژ به‌رو به‌رزی بڕوات متمانه بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن شێخ ته‌های باوکی شێخ عوبێدوڵای نه‌هری ترسی ئه‌وه‌ی نیشاندا له‌ساڵی (1843)ز که هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سیحی ئهرمهنیاکان و نه‌ستوریه‌کان له ئارادایه وه پاشان له ساڵی (1848)ز دا نه‌ستوریه‌کان و یهزیدهیهکان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیه‌کان بوونه هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ یه‌کتری بۆلێدانی شێخه‌کان و شیعه‌کانی ئیران پشتوانی ئهماناین ده‌کرد دژی موسڵمانانی ناوچه‌که ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که عوسمانیه‌کان شێخه‌کانی ته‌ریقه‌ت وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی بناسێنن و وه به‌رگری له مه‌زهه‌بی سونی بکه‌ن له ناوچه‌که‌دا شێخ ته‌های نه‌هری له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌مه‌ی به هه‌ل زانی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی دسه‌ڵاتی سیاسی خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر فه‌رمانڕه‌وای خۆیدا و سه‌رۆك هۆزه‌کانیش گوێڕایه‌ڵی بکه‌ن و فه‌رمانی دابوو که به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ئه‌و هاوپهیهمانیه بکه‌ن که دژیان دروست کراوه، بۆیه له سه‌ر هه‌موو مینبه‌رێک مزگه‌ته‌کان ئه‌م دوعایه ده‌کرا (خودایه جوو،دیان وئاگر په‌رستان و مه‌جوس شیعه‌کانی ئیران یه‌زیدیه‌کان له ناو ببه)..
به‌ڵام له دوای که‌وتنی ئیماره‌تی به‌درخان شێخ ته‌های نه‌هری خۆی حه‌شاردا له‌لای سه‌رۆك هۆزێکی سه‌ربه‌خۆی کورد له ساڵی(1847)ز که ناوی موسای به‌گی شه‌مدینانی بوو که وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م پیاوه خۆی به موریدی شێخ ته‌ها نه‌هری ده‌زانی بۆیه هه‌ر شێخ ته‌ها فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ناوچه‌ی ده‌کرد تا ساڵی(1860)ز عهبولقادری کوڕی شێخ ته‌ها فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که‌ی گرته ده‌ست جێگای باوکی گرته‌وه وه شێخه‌کانی نه‌هری فه‌رمان ڕه‌وای ناوچه‌کانی شهمدینایان ده‌کرد تا ده‌گاته‌وه بۆتان و پاشان ئه‌رده‌ڵان ئه‌ونده قهڵامڕهویان فراوان بووبوو.
شێخ عوبێدوڵای نه‌هری شۆڕشه‌که‌ی له (1880-1883)
شۆڕشه‌که‌ی شێخ عوبێدوڵای کوڕی شێخ ته‌های نه‌هری نه‌قشبه‌ندی یه‌کێكه له شۆڕشه‌کانی کوردایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی پیرۆزی ئیسلام سۆفی گه‌رایی،هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌کانی میر محمه‌دی سۆران و به‌درخان و یه‌زدان شێر و بوو شۆڕشی شێخ عوبێدوڵای نه‌هری له ئه‌نجامی ئه‌و کاره گه‌نده‌ڵانه‌ی عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌کان بوو که هاته به‌رهه‌م کاردانه‌وه‌ی ئه‌وان بوو که ئه‌م شۆڕشه به‌رهه‌م هات، که عوسمانیه‌کان ده‌یانویست فه‌رمانڕه‌وای ته‌واوه‌تی کوردستان بکه‌ن،به‌ڵام شێخ هه‌ستا به کۆکردنه‌وه‌ی موریدان و شێخانی ته‌ریقه‌تی ناوچه‌که له ده‌وری خۆی بۆ که‌وتنه‌وه جهیاد له دژی داگیرکه‌ران و ڕوسیا‌و بڵاو کردنه‌وه‌ی بیری شیعه له ناوچه‌کاندا وه سۆفیه‌کی زۆری کورد له ده‌وری کۆبونه‌وه،ئه‌م شۆڕشه هاو کات بوو له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌کانی تری دنیایی ئیسلامی که ئه‌وروپیه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر ووڵاتانی موسڵمان که چه‌ند شۆڕشێکی تر به‌رپا بوو لهمسهرو سه‌ری جیهانی ئیسلامی وه‌ك شورشی شێخ عه‌بدولقادری جه‌زائیری له مه‌غریب و شۆڕشه‌که‌ی جیهادیه‌که‌ی ئیمام شامل له قه‌فقاس و شیشان، وه شۆڕشی شێخ عوسمان دانفیدۆ له نیجیریا.
هه‌رچه‌نده ئه‌م شۆڕش سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا وه‌ك زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی تری سۆفی گه‌ری له‌ناوچه‌کاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا خه‌ڵکێکی زۆر کورد هاوپشتی ئه‌م جهیاده بوون، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ستراتیژی ئهروپهیهکاندا نه ده‌هاته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عوسمانی و قاجه‌ری ده‌خسته مه‌ترسیه‌وه، له‌پاشاندا هۆکاری ناوه‌کی وای کرد که ئه‌م شۆڕشه دابمرکێته‌وه.
هۆکاره ناوه‌کیه‌کان ئه‌وه‌بوو که کوردستان بوو به چه‌ند پاڕچهیهك له‌وانه بابانیه‌کان وسۆرانیهکان و بهدینیهکان و له باشوری کوردستانی عێراق هه‌ریه‌كه ئیمارهتکیان دامه‌زراند بوو، پاشان ئیماره‌تی ئه‌رده‌ڵان و برادۆست له ڕۆژهه‌ڵات له ووڵاتی ئێرانی ئێستا، وه هه‌ندێک له ئیماره‌ته‌کانی باکور وه‌ك بۆتان بدلیس و چه‌ند ئیماره‌تێکی تری بچوك له‌و ناوچه‌نه‌دا که تورکیای ئێستا ده‌کات.
پاشان ده‌وڵه‌تی عوسمانی به چه‌ند شکستێکدا تێپه‌ڕیبوو له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا کهدهیوسیت چاکسازی بکات له‌و ناوچه‌ندا له سهربنهمایی ئه‌وروپی..
وه‌ك ئیبو خلدون ده‌ڵێت:هه‌میشه هێزی دۆراو شکسته چاو له هێزی سه‌رکه‌ت و ده‌کات بۆیه عوسمانیه‌کان ده‌یانویست چاو له ئه‌ورپا بکه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی عوسمانی تورکی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر له سه‌ده‌می فه‌رمانڕه‌وای سۆڵتان سه‌لیمی دووه‌م و سوڵتان محمودی دووه‌م که ئالیاتی ده‌وڵه‌ت له سهربنهمایی نه‌ته‌وه‌ی دابمه‌زرێنن له ساڵی (1808-1839)ز له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕۆژئاوایی، ئالێره‌وه بۆ یه‌که‌م جار له‌و ناوچه‌دا بیری نه‌ته‌وه‌ی عوسمانیه‌کان دامه‌زراو تا بووه هۆکاری دروست بوونی ئیتحادی توره‌قی له ساڵی .. (1908-1918)ز که به‌ته‌وه‌تی خۆی دارشت بوو به‌نه‌ته‌وه‌ی تورانیه‌کان.
نمونه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نهتهوهیهنهی که دامه‌زرا وه‌ك ئهلبنیا ئیماره‌ته‌کانی ئه‌نادۆڵ که سیسته‌مێکی خۆیان هه‌بوو وه له هه‌مان کاتدا وه‌ك عێراق که مه‌مالیك فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد و له موسڵ که به ئیماڕه‌تی جلیلیه ناسراو بوو هه‌موو سه‌ر به‌خۆی خۆیان هه‌بوو وه به هه‌مان شێوه له سوریا‌و میسر‌و بۆتان بهدینان که هه‌موو ئه‌مانه سه‌ر بهۆ بوو وه‌ك له باسی ئیماڕه‌تی به‌درخاندا ئاماژه‌مان بۆ کردوه.
پاشان عوسمانیه‌کان ویستیان له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که میره‌کان له ناوچه‌کاندا لاواز بوو بوون ده‌یانویست ناوچه‌کان بخنه‌وه ژێر ڕکێفی خۆیان به سه‌رکردایه‌تی ڕه‌شید پاشای شرکهسی که سه‌دری گه‌وره‌ی عوسمانی پێشوو بوو له‌گه‌ڵ والی کوردستان که به محمه‌د ئهنیجه قیدار ناسرا بوو.
هه‌رچه‌نده میره‌کان له‌ناو چوو بوون ناوبانگیان نه‌مابوو لێره‌وه شێخانی ته‌ریقه‌تی قادری نه‌قشبه‌ندی ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له هه‌موو ناوچه‌کاندا و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شه‌مدینان شوڕشێک سه‌ری هه‌ڵدا له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ عوبێدوڵای نه‌هری له پارێزگایی هه‌کاری دژی ئه‌و بنچینه عه‌لمانیه‌تی که ده‌یانویست بیه‌نه ناوچه‌که‌و و له ده‌رچونی عوسمانی و ئێران له ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه شێخ عوبێدوڵا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌ڵستی سیاسه‌تی ئێران و عوسمانیه‌کانی ده‌کرد ئالێره‌وه به ئاشکرا ڕایگه‌یاند که ئه‌و سه‌ربه‌خۆیه مل که‌چ ناکات بو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و ئێران..
وه ئه‌م شۆڕشه‌ی سۆفیانه به‌ردوام بوو جیهادیان کرد تا سه‌رده‌می مه‌لا سه‌لیمی خیزانی له‌ساڵی (1913)ز شێخ عهبدوسلامی به‌رزانی له ساڵی(1914)ز و شێخ سه‌عیدی پیران له ساڵی (1925)ز و شێخی محمودی حه‌فید له کوردستانی باشور له ساڵی (1918-1932)ز.
لێره‌وه به ئاشکرا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو شۆڕشه‌کان له پێناوی چه‌سپاندنی شه‌رعه‌تی خوای گه‌وره بووه له ناوچه‌که‌دا وه ئیسلام خۆی بکه‌نه مهنهج ده‌ستور بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵات تا مه‌زڵومیه‌ت له‌سه‌ر موسڵمانانی کورد هه‌ڵبگیرێت.
ڕووداوه‌کانی ڕاپه‌ڕین
(ئهملیس کلاتین) که خۆی جێگری قونسوڵی به‌ریتانی بوو له وان یه‌کێکه که چاو‌دێر بووه به‌سه‌ر شۆرشی شێخ و ده‌ڵێت: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ له به‌ره‌کانی جه‌نگی ڕووسیا له‌ساڵی(1877-1878)ز وه شێخ چه‌کێکی زۆری وه‌ر گرتبوو له عوسمانیه‌کان بۆشه‌ڕی ڕوسیا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان شکستیان له‌و جه‌نگه هه‌موو چه‌که‌کانی پاراست له لای خۆی هێشتیه‌وه نه‌یگه‌ڕانده‌وه بۆ عوسمانیه‌کان وه خۆی خاوه‌نی (5000)موجاهیدی سۆفی بوو وه ئه‌م موریدانه‌ی خۆی به‌کار هێنا بۆ ئه‌وده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی عوسمانی تا له کوردستان وه ده‌ریان بنێت،شێخ به‌ته‌واوتی ناوچه‌کانی هه‌کاری له ده‌ستی عوسمانیه‌کان پاك کردوه له ته‌موزی ساڵی (1879)ز ،به‌ڵام ئه‌وه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆرێك له خێزانه‌کانی هه‌رکی له‌و ناوچه‌نه‌دا به دیل بگرن و به‌و په‌ڕی ناشرینی وه‌حشی گه‌ڕانه مه‌مه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن ئه‌م هۆکارێکی ڕاپه‌ڕین بوو له ناوچه‌کانی بن ده‌ستی عوسمانی دا ، بۆیه شێخ ناردی به شوێن هه‌ندێك له هۆزه‌کانی ناوچه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادریان بکاته‌وه که عوسمانی توانی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانیان نه‌ماوه،مه‌به‌ستی شێخ ئه‌وه بوو که خۆی ئیداره‌ی ناوچه‌کان به‌ڕێوه به‌ریت،بۆیه سوپایه‌کی ئاماده‌کرد ناردنی بۆ ناوچه‌کانی ئامێدی و پارێزگای دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانی باشور ڕزگار بکات،به‌ڵام عبدوڵای بریفکانی هه‌وڵی نارد بۆ عوسمانیه‌کان بۆ موسڵ که به‌یارمه‌تی بڕۆن تاکو هێزه‌که‌ی شێخ عوبێدڵای نه‌هری ناوچه‌ی ئامێدی نه‌گرن، شێخ سه‌رکردایه‌تی سوپاکه‌ی دابوه ده‌ست کوڕه‌که‌ی که‌ناوی شێخ عه‌بدولقادر بوو وه (900) که‌سی له‌گه‌ڵ دابوو، به‌ڵام نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی بپێکیت بۆیه هێزه‌که‌ی کشانده‌وه دواوه،له‌و ده‌مه‌دا متصرفی باشقه‌ڵا کردیه سه‌ر ناوچه سنوریه‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی باج و سه‌رانه شێخ ئه‌مری کرد که بیگرن وه دوای دیل به دیلی پێبکه‌ن له‌گه‌ڵ گیراوه ههرکیهکاندا.
عوسمانیه‌کان نه‌یانده‌ویست شێخ له‌هه‌مان کاتدالاواز بکه‌ن، به هێزی خۆیان بۆیه سیاسه‌تێکی کلاسیکیان گرته به‌ر دایان به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان وه‌ك (حیدهرانلو )(جیهان گیر)پاشا هه‌ندێك له هۆزه کانی تر ئه‌و ناوچه‌یه که که‌وتنه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی شێخ عوبێدوڵای نه‌هری،شه‌ڕو پێکادان ڕوویدا لهوناوچهنهدا تا ڕاده‌یه‌کی باش شێخ توانی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت، ئه‌مه بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی که عوسمانیه‌کان دانوستان له‌گه‌ڵ شێخ بکه‌ن و شێخ‌یش ده‌یزانی عوسمانیه‌کان هیشتا هێزیان هه‌یه بۆیه ڕێك که‌وتن له‌ساڵی(1880)زلهسهرئهوهی عوسمانیه‌کان (20000)بیاستر که پاره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عوسمانی بوو بیده‌ن به شێخ به خۆی وموریدانی له ناوچه‌ی هه‌کاری وه بڕوات سه‌ردانی سوڵتان بکات له ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لائی خۆی بۆ تازه بکاته‌وه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی که شێخ له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌کاندا دانوستانی کرد ویستی سود له کات وه‌ربگرێت ڕووی کرده ناوچه‌کانی ئێران بۆ ڕزگار کردنی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه هێزو توانه‌یه‌کی باشی ئاماده کرد بۆ ئه‌م جه‌نگه وه سه‌رنجی هه‌موو عهشهیارهکانی کورد سه‌رۆك هۆزه‌کانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا‌و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به هێرش بۆ سه‌ر ئێران هه‌موو هۆزه‌کانی له ده‌وری خۆی کۆکردوه ئاماده‌ی کردن بۆ جهیاد موسڵمانانی کورد له‌وده‌مه‌دا ئاماده‌ی هه‌موو ڕووبه‌ڕوو بۆنهوهیهك بونه‌وه وه له ڕێگای قنسوڵێکی ئه‌رمه‌نی که ناوی (میسیۆ کریمان)بوو ڕاپۆرتی ئه‌دا به شێخ له باره‌ی هێزه‌کانی ئێرانه‌وه وه دوای خۆی وه‌ك شاهیدێك باسه‌که‌یش ده‌گێڕێته‌وه،هه‌ر له‌و ساڵه‌دا زیاد له (100-150) که‌سایه‌تی کوردی ناودارانی ناوچه‌که‌ی له عوسمانی ئێرانی له هاکاری کۆکردوه کۆنگره‌یه‌کیان به‌ست کۆنگره‌که‌یان ناو نا به (په‌یوه‌ندی سه‌رۆكه‌کانی کورد) له سه‌ردمه‌دا کوڕکی به‌درخان به ناوی به‌حری زۆر کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و کۆنگریهوه ده‌وری باشی دی تێیدا وسه‌رۆکه‌کان بریتی بوون له شێخ و میره‌کانی ناوچه‌کان.
هه‌ر له کۆنگره‌دا شێخ ووتارێکی مێژوو بۆدان ووتی:
ئه‌وه‌ته‌ی عوسمانیه‌کان هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێش(550) ساڵ له مه‌وبه‌ر به ڕێگایه‌كی ناشه‌رعی نزیکه‌ی (400)ساڵ لایانداوه له ئاینی پاکی ئیسلام وه ئه‌م ئیمپراتۆره خۆشی لاواز کردوه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌نه‌ی لاواز کردوه که له ژێر سایه‌ی دان، وه به‌ره‌و داڕمانی ته‌واوه‌تی ده‌ڕوات گۆمانی تێدا نیه که هه‌ر ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بروخێت،چونکه له ئیسلام دوورکه‌وتونه‌ته‌وه.
جا خۆشه‌ویستانم:
بانگی ئیسلامه‌تی جیهاد و بانگه‌وازی باوباپیرانتان ئه‌ده‌مه‌وه به گوێ دا با به‌رنگاری سته‌م زوڵمی توركی دوور له دین بوستینه‌وه که دوورن له ئیسلام پابه‌ند نین پێوه‌ی، به‌رگری بکه‌ن له مافه‌کانی خۆتان مه‌صڵه‌حه‌تی کورد له به‌ر چاو بگرن ئاگاتان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆتان بێت وه به‌رگری بکه‌ن له خاك‌و ووڵاتان چون باپیرانتان به‌رگریان کردوه.
پاشان به ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی نیه که سته‌مان لێ ده‌کات ئه‌وتا براکانتان له ئێران ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ڕه‌وشی خراپی ئابوری سیاسی که ئه‌میش هیچ په‌یوه‌ندێکی نیه به ئیسلام وه ئێران له ژێر سێبه‌ری ئیسلام ده‌رچوه، وه ده‌بینن که ئێران سه‌رقاڵه به شهر کردن له‌گه‌ڵ تورکومانه‌کانی ژێر ڕکێفیی خۆی،وه به هه‌زاران سه‌ربازی ناردوه بۆ ئه‌و جه‌نگه،ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین ئێستا ئێران توانی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه‌ی نیه دژمان ئێستا،وه سه‌رکه‌وتنمان نزیکه ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕووی ئێران ببینه‌وه پاشان خه‌ڵکانێکی تر ده‌ورمان ئه‌ده‌ن له‌دوای ڕوودکهینهوه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ئه‌وانیش له ناو ده‌بین.
هه‌موو ڕازی بوون به ووته‌کانی شێخی نه‌هری و له هه‌مان کاتدا چه‌کێکی زۆری له‌به‌ر ده‌ستدا بوو که له عوسمانیه‌کانی وه‌رگرتبوو له سه‌رده‌می جه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیادا شێخ فه‌رمانی دا که چه‌کی زیاتر بکرن و خۆیان پڕ چه‌ك کرد وه چه‌کێکی زۆریان کڕی له شاری وان که ئێرانیه‌کان وایان زانی عوسمانیه‌کان خۆیان چه‌کیان داوه به شێخ عوبێدوڵڵهی نه‌هری.
جه‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد شێخ توانی زۆر به‌ی ناوچه‌کان بخاته ژێر قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆی وه ده‌ست که‌وتی له چه‌ك و پاره‌و سه‌روه‌ت سامان زیاتر بوو وه دیلێکی زۆری گرتبوو،پاشان که‌وته ناردنی په‌یام بۆ قونصوڵهکان ئه‌وروپا وه په‌یوه‌ندی باشی به‌ست له‌گه‌ڵ نه‌ستوریه‌کان و ئه‌رمه‌نه‌کاندا،شێخ ده‌یزانی که ئه‌ورپیه‌کان ئه‌مه‌ریکیه‌کان راسته‌خۆ پشتگیری نهسرهکان ده‌که‌ن،وه شێخ هه‌نگاوه‌کانی وه‌ك هه‌نگاوی سه‌رکرده سهبازیهکان بوو له کاتی شهر کردندا پاشان که ڕوویان کرده شاری وورمیه ئێرانیه‌کان نامه‌یه‌کیان نوسی بۆ ئیقباڵ ده‌وله که شێخ له ڕێگای شێخ عبدولقادری کوڕیه‌وه ده‌وێت هه‌موو کوردستان ئازاد بکات وه ده‌ربێنێت له فه‌رمانڕه‌وای عوسمانی ئێرانی.
پاشان سوپای کوردی له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارۆیان خسته سه‌ر وورمیه سه‌ر شاره‌کانی تر که ده‌یانویست ئازادی بکه‌ن.
له مانگی ئۆکتۆبه‌ر هێزه‌کان شێخ عوبێدولله له سێ قۆڵه‌وه خۆیان کرد به ئێران‌دا
هێزی یه‌که‌م که هێزی سه‌ره‌کی بوو به‌سه‌رکردایه‌تی شێخ عه‌بدلقادر به بیست هه‌زار که‌سه‌وه که گه‌مارۆی ده‌ریاچه‌ی وورمیهیان دا‌و پاشان سابڵا‌غ(مهاباد)تیان دا.
هێزی دووه‌م که له‌پشتی ئه‌م هێزه‌وه بوون بۆ یارمه‌تی دانی له کاتی شکست یاخود بۆ پێداویستی پێگه‌یاندنی که زیاد له هه‌زار سه‌ربازی شێخ عوبێدوولله بوون به‌سه‌رکردایه‌تی شێخ سدیق که برای شێخ عوبێدووڵله بوو.
هێزی سێیه‌م که بریتی بوون له یێنج هه‌زار سه‌رباز به سه‌رکردایه‌تی خه‌لیفه محمد سه‌عید که ڕاسته‌و خۆ به‌ره شاری وورمیه ڕۆشت.
وه شێخ خۆشی به ناو خاکی کوردستان له ئێران‌دا ده‌گه‌ڕاو له ماوه‌ی که‌م دا توانی ئیداره‌ی ئێران له کوردستاندا کۆتایی بێهنێت ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵکی ده‌هاتنه ناو سوپای شێخ که ئه‌وده‌مه خۆشی حه‌وت هه‌زار که‌سی له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌م ئازاد کردنه هه‌موو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی خایاند.
هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی زۆر گه‌وره
له‌ماوه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا زۆریکی له سه‌رۆك هۆز عهشیهرهکانی ئه‌و ناوچه‌یه په‌یوه‌ندیان کرد به شێخ وه وه به هۆکاری ئه‌وه‌ی شیخ ده‌سه‌ڵاتی ته‌وای په‌یدا کرد بوو ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه هه‌له‌که‌یان قۆسته‌وه زۆرێك له ناوچه‌کانی ئازه‌ریان تاڵان کرد و خه‌ڵکه شیعهکایان کوشت سه‌روه‌ت سامانیان به هه‌در بردن پاشان هه‌رچی سه‌روه‌ت سامانی نه‌ستوریه‌کان بوو بردیان بۆ خۆیان تاڵان بڕۆیه‌کی زۆریان کرد زۆربه‌ی دێکانی نزیك وورمیهیان تاڵان کرد بێ ئه‌وه‌ی که شێخ عوبێدوڵڵه ئاگادر بێت بێگۆمان ئه‌و دیهاتانه که‌وتبوه ده‌ست کورده‌کان ، پاشان له میاندواو(میاندواب) که گه‌مارۆی ئه‌و شاره درا به سه‌رکردایه‌تی شێخ عه‌بدولقادر دوایان کرد له خه‌ڵکی شاری میاندواو که خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه چه‌ند که‌سێکی نارد شێخ عه‌بدولقادر بۆ ئه‌وه‌ی که دانوستانیا له‌گه‌ڵ بکه‌ن که چی ده‌سه‌ڵات داری ئه‌و شاره ئه‌و پایام به‌رانه‌ی هه‌موو کوشت و گاڵته‌ی سوکایه‌تی کرد بهلاشهکانیان ئه‌میش بوه هۆکاری توڕه‌ی سوپاکه‌ی شێخ عه‌بدولقادر که چونه شاره‌که کوشتارێکی زۆریان کرد که تێپه‌ڕی له سێسه‌د که‌س له ژن منداڵ، ئه‌م کاره له داب ونه‌ریتی کورده‌واری ئیسلامه‌تی جوامێری دوور بوو بێ گۆمان هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بوو.
ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که سومعه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شێخ عوبێدوڵلهی ناشرین بکرێت وه بڵاو کراو که ئه‌مه شه‌ڕی هۆزه‌کانه له‌ناو خۆیاندا شه‌ڕی شیعه و سونیه وه شه‌ڕی نێوان ئهزهری کورد فارسه،ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆرێك له فارس ئازه‌ری وشیعه‌کان خۆیان به‌خش کرد دژی شه‌ڕی کورد.
له کۆتایی مانگی ئۆکتۆبه‌ر دووهه‌فته گه‌مارۆی شاری وورمیه درا به‌ڵام خه‌ریبوو ڕێك بکه‌ون له‌گه‌ڵ شێخ عوبێدوڵڵهدا، به‌ڵام که کاره‌ساته‌که‌ی میاندواویان بیست په‌شیمان بوونه‌وه بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زیاتر خۆیان قایم بکه‌ن مه‌ته‌رێزو سه‌نگه‌ریان قایم تر کرد، به‌ڵام شێخ به‌ڵێنی پێدان که کاری وا ڕووناداته‌وه ئه‌گه‌ر شاره‌که بی شه‌ڕ ته‌سلیم بکه‌ن ماوه‌ی دوو ڕۆژی بۆ دانان وه نامه‌ی نوسی بۆ ئیقباڵ دوله و زانا سونی شیعه‌کان که کاری وا ڕوونادات وویستی قه‌ناعه‌تیان پێ‌بکات به‌ڵام بێ سود بوو.وه هه‌روه‌ها شێخ دوای کرد له قونصوڵ که ناوی ولیم آبوت و که ئینگلیز بوو له‌گه‌ڵ کوجران که ئیقبال دوله ڕازی بکه‌ن..
ئه‌وانیش داوایان کرد له شێخ کهماوهکایان بۆ دوردرێژ بکاته‌وه بۆ ماوه‌ی ڕۆژێکی تر به‌ڵکو ڕازی بکه‌ن(ئیقباڵ ده‌وله) ده‌یزانی که هێزی ئێرانی به ڕێگاوه‌یه بۆ یارمه‌تی دانی بۆیه دوای (24) کات ژمێری تر کرد بۆ ئه‌وه‌ی سود له کات وه‌ر بگرێت وه له‌وماوه‌یه‌دا هێزێکی زۆری ئێرانی له ڕۆژ ئاوای ئازربایجانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی تیمور پاشا هاتن بۆ یارمه‌تی ئیقباڵ ده‌وله بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆکه‌ی سه‌ر وورمیه لابه‌رێت وه توانی ئه‌و گه‌مارۆیه بشکێنێت.
وه سوپایه‌کی تر گه‌وره‌ی ئێرانی به سه‌رۆکایه‌تی (حشمه‌ت ده‌وله) که سوپاسالاری شای ئێران بوو هاته ناوچه‌که که بیست هه‌زار سوپای له‌گه‌ڵ دابوو له‌گه‌ڵ بیست تۆپی گه‌وره پاشان دوانزه هاوان وه به یارمه‌تی هه‌ندێك له ئه‌فسه‌ره‌کانی نه‌مساوی که سه‌رپه‌رشتی جه‌نگه‌که‌یان ده‌کرد وه شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوان کورد‌و ئێران‌دا ڕوویدا و عوسمانیه‌کان ڕێگایی سنوریان له شێخ داخست که نه‌توانێت له هه‌کاریه‌وه یارمه‌تی پێبگات ئه‌مه وای کرد که سوپای شێخ بشکێتوه ، وهسوپاکهی پارێزگاری له‌و ده‌سکه‌وت تاڵانیانه بکه‌ن که ده‌ستیان که‌وتبوو بۆیه زۆر به‌ی هه‌ڵهاتن، ئه‌م هه‌ڵهاتنه کاریگه‌ری له‌سه‌ر سوپاکه‌ی شێخ دانا ناچار شێخ فه‌رمانی دا که سوپاکه‌ی باڵاوه پێ بکات گیانی سه‌ربازه‌کانی بپارێزێت.
له (12)نۆڤه‌مبری ساڵی (1880)شێخ عوبێدوڵڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێكدا گه‌ڕیه‌وه بۆ ناوچیا له نه‌هری له‌ناوچه‌کانی هه‌کاری و ئه‌م ڕاپه‌ڕینه وه‌ك به‌فر توایه‌وه له خێرایه‌کی سه‌رسوڕماندا کۆتایی پێهات.
له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ بۆ مه‌ڵبه‌ندو زیدی خۆی له هه‌کاری ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی داوای کرد له قونسوڵی خۆی له ئه‌سته‌نبوڵ له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی که شێخ بگرێت یان دووری بخاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره نه‌کات ئه‌وه دوای قورهبووی جه‌نگه‌که له عوسمانیه‌کان ده‌کاته‌وه چونکه له خاکی عوسمانیه‌وه هاتۆته ناو خاکی ئێران وه هه‌روه‌ها شای ئێران دوای ده‌ست گیری سه‌دان که‌سی سه‌رکرده‌ی کوردی ده‌کرد له عوسمانی له‌وانه به‌تایبه‌ت هه‌مزه ئاغامهنگوری که سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای شێخ بوو وه ئه‌و ده‌مه عوسمانی سی هه‌زار کوردی ههڵاههتوو له بن ده‌ستی ئێران ڕایان کردبوه لای عوسمانی له‌باریکی زۆر دژوار‌دا ده‌ژیان.
له هاوینی ساڵی(1881) به زۆری ده‌وڵه‌تی ڕووسی و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و ئێران که جه‌ختیان کرد که شێخ ده‌ست گیر بکریت یان له ناوچه‌که‌ی خۆی دور بخریته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ،ناچار شێخ ڕوویکرده ئه‌سته‌نبوڵ وه‌ك (إقامه الجبری) که له وێ نیشته‌جێ بێت و ده‌ست به‌سه‌ر بێت،به‌ڵام له ڕۆشتنیدا هه‌موو به‌رپرسه‌کانی عوسمانی پێشوازی قارهمهنهیان لێکرد نه‌ك وه‌ك ئه‌سیر به‌ڵکو وه‌ك شێر سه‌یریان ده‌کرد وه سوڵطانی عوسمانی خۆی پێشوازی لێکرد له پله‌وپایه‌یان به‌رز کردوه ماقامی شه‌رفیان پێبه‌خشی له قه‌صری سوڵتان ،به‌ڵام شێخ خه‌ونی بوو که کوردستان ڕزگار بکات بۆیه دوای ساڵێك واتا(1882) له‌مانگی ئاب دا هه‌ڵهات و گه‌ڕایه‌وه بۆ نه‌هری.
ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ وای کرد له ده‌وڵه‌تی ئێرانی هه‌ردوو ووڵاتی ڕووسی به‌ریتانی که زیاتر ترسیان لێبنشیت به‌ده‌ستی عوسمانیه‌کانیان زانی بۆیه زیاتر عوسمانیه‌کانیان تاوان بار ده‌کرد له‌و کاره ئه‌وانیش بۆ ڕاگرتنی ڕوشهکه بڕیاریان دا که شێخ دوور بخنه‌وه بۆ مه‌ککه به ڕه‌سمی ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن عوسمانیه وه ده‌رچوو.
شێخ که گه‌ڕایه‌وه له هه‌موولایه‌که‌وه موریدو سۆفیه‌کانی ده‌هات بۆلای له ده‌وری کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانی شێخیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن پرۆژه‌که‌ی چیه تا ئاماده‌ی خۆیان بۆ ده‌رببڕن چونکه هه‌موو پرۆژه‌کانی شێخ بۆ ڕزگار کردنی کورد بوو له سته‌م زۆری ده‌سه‌ڵات داران عوسمانی ئێران، له هه‌مان کاتدا نه‌یانده‌توانی شێخ بگرن به هۆکاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆری له‌ده‌ور بوو وه خۆی زانایه‌کی ئاینی بوو پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به هێزی هه‌بوو.
له کۆتایی نۆڤه‌مبری ساڵی (1882) چه‌ند هێزێکی سه‌ربازی له‌ده‌وری ناوچه‌ی هه‌کاری کۆبونه‌وه وگه‌مارۆی ئه‌وناوچه‌یان دا له هه‌موو لاکانیه‌وه ناچار بوو به‌وه‌ی که شێخ خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه وه نێردراوی سوڵاتانی عوسمانی هات بۆلای پێ ووت که ده‌بێت بچیت بۆ مککه ئه‌ویش دوای کرد که بچێته موسڵ ئه‌ونده دور نه‌خرێته‌وه،به‌ڵام ڕازی نه‌بوون چونکه موسڵ زۆر له ناوچه‌کانی هه‌کاری ده‌چوو به هیچ شێوه‌یه‌ك قوبوڵ نه‌کرا، ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر لهوبمێنێتهوه ڕاپه‌ڕینێکی تر ساز ده‌کاته‌وه چونکه ناوچه‌کانی موسڵ زۆر خۆشه‌ویستیان هه‌بوو بۆ شێخ عوبێدوڵڵه.
وه شێخ عه‌بدولقادر له کاتی ڕاگواستنی باوکی خێزانه‌کیان به گشتی ویستی له‌ده‌سی عوسمانیه‌کان ئازادیان بکات له‌گه‌ڵ شێخ محمد سادق به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون وه‌شێخ ساڵێك له حیجاز مایه‌وه پاشان چاوه‌کانی له یه‌ك ناو به غه‌م وناسۆرهوه سه‌ری نایه‌وه له مککهلهساڵی (1883) کۆچی دوای کرد.