چه‌ند دیمه‌نێكی ژیاری له سه‌رده‌می ئه‌ییووبیدا
نووسینی د.أحمد مختار العبادی
وه‌رگێڕانی :نهاد جلال حبیب الله
پێشتر بینمان ده‌وڵه‌تی ئه‌ییووبی هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌وه تا كۆتاییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی موجاهید بوو، له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه سه‌ركه‌وتنی حگین بوو كه تیایدا به‌یتولمه‌قدیسی گێڕایه‌وه، له كۆتاییه‌كه‌شیه‌وه به سه‌ركه‌وتنی مه‌نسووره دێت، داگیركه‌رانی فه‌ره‌نسی به سه‌ركردایه‌تی لویسی نۆیه‌می پاشایان له خاكی میسردا ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه سه‌ربازیه سه‌ركه‌وتووه لایه‌نێكی تری گه‌شاوه‌ی ژیاریشی له مه‌یدانه جیاجیاكانی زانست و مه‌عریفه‌دا له‌گه‌ڵدا بوو.
دیاره ئه‌ییوبیه‌كان به بنه‌ڕه‌ت و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان كورد بوون، به‌ڵام له ڕۆشنبیری په‌روه‌رده‌ییاندا عه‌ره‌بی بوون، ئه‌وان به په‌روه‌رده‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئیسلامی په‌روه‌رده‌بوون و تێكه‌ڵ به‌وه بوون و زمان و ئهدهبو زانستی عه‌ره‌بیان لا خۆشه‌ویست بوو و شاعیر و زانا و نووراسهرانیش لێیان كۆده‌بوونه‌وه و ده‌كه‌وتنه به‌ر سۆز‌و ڕێز و شانوشكۆ و به‌خشێنی ئه‌ییوبیه‌كان، كۆڕه‌كانیان لێوانلێوی زانا و ئه‌ده‌یبان بوون، دواتر ئاسایی بوو ئه‌و وێنه‌یه له ده‌روونی شاعیران و نووسه‌رانی هه‌موو به‌شه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا ڕه‌نگبداته‌وه‌و زمان و پێنووسه‌كانیان به شانوبالێ سه‌ركه‌وتنه‌كان و كاره پاڵهوانێتهكانیاندا هه‌ڵبده‌ن و بكه‌ونه پیاهه‌ڵدانی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی به‌رگرییان له بازنه‌ی ئیسلام ده‌كرد و هیواو ئاره‌زووی خۆیان بۆ داهاتوویه‌كی چاكتر ده‌رده‌بڕی.
خودی سه‌لاحه‌دین حه‌زی شیعری هه‌بوو و له كۆڕه‌كاندا جارجار دهیوتنهوهو چاكوخراپی شیعری لێك جیاده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها ته‌واو شه‌یدا و ئالوده‌ی حوكم وبنهڕهتهكانی شه‌ریعه‌ت ببوو و له‌گه‌ڵ فیقهناس و زانایاندا له‌و بواره‌وه چه‌ند تۆمار و دانووسنانێكی هه‌بوو.
ئه‌وه له باره‌ی سه‌لاحه‌دینه‌وه، له باره‌ی ئه‌ندامانی بنهماڵهكهشیهوه ده‌وترێت عادلی برای حه‌زی به لای زانایان و زانست‌دا ده‌ڕۆیشت به تایبه‌ت زانای فه‌یله‌سوف فهخردهینی ڕازی كه چه‌ند كتێبكی خۆی بۆ نووسیوه و له خوراسانه‌وه بۆی ناردووه، هه‌روه‌ها مه‌لیك موئه‌یدی مه‌سعودی كوڕی سه‌لاحه‌دینی به‌رپرسی یه‌مه‌ن كه ته‌واو ئالووده‌ی كتێب ببوو تا ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی هه‌زاران كتێبی له‌خۆده‌گرت، هه‌روه‌ها مه‌لیك موعه‌زه‌م عیسای كوڕی عادلی به‌رپرسی دیمه‌شق كه هه‌ر كه‌سێك كتێبی (الفصل) ی زه‌مه‌خشه‌ری له‌به‌ر بكردایه سه‌د دیناری پۆشاكێكی پێده‌دا، هه‌روه‌ك داوای له قیوامهدین فه‌تی كوڕی موحمه‌دی بنداری ئه‌سفهانی ئه‌دیبی فاسی كرد تا كێتبی شانامه‌ی ئه‌بولقاسم فیرده‌وس وه‌ربگێڕێت) (شانامه داستانێكی شیعری فارسیه كه مێژووی پاشایانی كۆنی فارس و ئه‌فسانه‌كانیان تا فه‌تحی ئیسلامی ده‌گێڕێته‌وه).
لێره‌دا له پاڵ پاشا‌و سه‌ركرده‌كاندا چینی وه‌زیرو نوسه‌ران له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون له‌وانه قازی فازل ئه‌بوعه‌لی مه‌حیه‌دینی له‌خمی (كۆچكردووی ٥٦٩ك) وه‌زیری سه‌لاحه‌دین و خاوه‌نی ته‌ریقه‌تی فازیلی له دارشتندا، عیمادی ئهسفهانیش (كۆچكردووی ٥٩٧ك) نووسه‌ر و مێژوونووسی جه‌نگی سهلاحهدینو خاوه‌نی چه‌ندین دانانی ئه‌ده‌بی و مێژووییه وه‌ك (دوله ێ‌ل سلجوق) كه چاپكراوه و (البرق الشامی) ده‌ستنووسه (فریده القصر و جریده العصر) چاپكراوه (الفتح القسی فی الفتح القدس) چاپكراوه، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی سوارچاك ئوسامه‌ی كوڕی مونقیژ (كۆچكردووی ٥٨٣ك) كه سه‌ركرده‌یه‌كی به‌نی مونقیژ و به‌رپرسی قه‌ڵای شیرز بوو كه تا ئه‌مرۆش شوێنه‌واری ماوه ناوی (سیجر) به دووری پانزه میل بۆ باكووری حه‌ما له به‌ره‌ی ڕۆژئاوای (العاصی) دایه، به هۆی ئه‌وه‌ی دراوسێی خاچپه‌رستان بوو ئوسامه له‌گه‌ڵ خاچپه‌رستاندا چه‌ند گرفتوجهنگ و دۆستایه‌تیه‌كی هه‌بوو كه له كتبَبهكهیدا به شێوه‌ی یاداشتی تایبه‌ت له‌ژێر ناونیشانی (كتاب اڵعتبار) كه فیلیپ حهتتی بڵاویكردۆته‌وه تۆماری كردن، كتێبه‌كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌راوردكاری نێوان نه‌ریتی موسلمانان و فرهنجهكان له‌خۆده‌گرێت كه ئوسامه به چاوی خۆی بینیویه‌تی و پشكینی بۆ كردووه، هه‌روه‌ها به‌هادین ئبین شدادی (كۆچكردووی ٦٣٢ك) مێژوونووس هه‌یه كه خاوه‌نی كتێبی (النوادر، السگانیه، والمحاسن الیوسفیه)یه كه چاپكراوه و ژیانی صه‌لاحه‌دین سوڵتانی هێناوه، پێویسته ئه‌م كه‌سایه‌تیه له‌گه‌ڵ عیزه‌دین ئیبن شه‌داد (كۆچكردووی٦٨٤ك) جیابكه‌ینه‌وه، چونكه عیزه‌دین په‌نجاساڵ دوای ئه‌و ژیاوه و له شاری حه‌له‌ب بوون و له باره‌ی ژیانی سوڵتان زاهیر بیبرسهوه كێتبكی نووسیوه به ناونیشانی (الروچ الزاهر فی سیره المللك الڤاهر) دهستنووسهو چاپ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌دیبی زانا زیائه‌دین ئیبنولئه پیر (٦٢٨ك) وه‌زیری مه‌لیك ئه‌فزه‌لی كوڕیسهلاحهدین هه‌یه كه له ڕه‌وانبێژی و زانست‌دا چه‌ندین كتێبی نووسیوه‌و برابچووكی عیزه‌دین ئیبنولئه پیری مێژوونووسه (كۆچكردووی ٦٣٠ك) كه خاوه‌نی كتێبی (الكامل فی التأریخ)ه، هه‌روه‌ها قازی شه‌مسه‌دین ئیبن خه‌له‌كان (كۆچكردووی ٦٨١ك) نووسه‌ری كتێبی (وفیات اڵعیان) كه چاپكراوه، مێژوونووسی حه‌مه‌وی جه‌ماله‌دین ئیبن واصیل (كۆچكردووی ٦٩٦ك) كه له‌باره‌ی سه‌رده‌می ئهییوبیهوه ئینسكلۆپیدیایه‌كی نووسیوه به ناونیشانی (مفرج الكروب فی أخبار بنی أیوب) چاپكراوه كه ویستی پێشكه‌شی بكات به تورانشاهی كۆتا پاشای ئهییووبیهكان، به‌ڵام كاتێك زانی كوژراوه وازی له‌و بریاره هێنا، هه‌روه‌ها ئیبن ئه‌بی ئوسهیبعه (كۆچكردووی ٦٦٨) خاوه‌نی كێتبی (عیون اڵنباو فی گبقات اڵگباو) چاپكراوه، مێژوونووسی دیمه‌شقی شه‌هابه‌دین ئه‌بوو شامه (كۆچكردووی ٦٦٥ك) كه هاوسه‌رده‌می ئیبن واصیل بووه‌و مێژوویه‌كی گرنگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نووسیوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی: (كتاب الروچتین فی أخبار الدولتین النوریه والصلاحیه و ما وقع من الحروب الصلیبیه) چاپكراوه.
سه‌باره‌ت به شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر بوون، ته‌نها ئاماژه ده‌ده‌ین به شاعیری سۆفی ناسراو به عه‌مری كوڕی فاریزی میسری (كۆچكردووی ٦٣٢ك) له قه‌سیده‌كانی دوو قه‌سیده‌ی گه‌وره‌و بچووكی تائین كه تیایدا به‌شێكی زۆری نیازه سۆفیه‌كانی تێدایه، هه‌روه‌ها شاعیر به‌هادین زوههیرد (كۆچكردووی٦٥٦ك) كه له خزمه‌ت مه‌لیك صاڵح ئه‌ییوبدا ژیاوه، شاعیر جه‌ماله‌دین یه‌حیای كوڕی مه‌تروح (كۆچكردووی ٦٤٩ك) كه له بنه‌ماڵه‌ی صهعیدی میسره‌و له‌گه‌ڵ به هاوزاهیردا چه‌ند وتوێژێكی شیعری‌یان هه‌یه، قه‌سیده‌یه‌كی به‌ناوبانگیشی هه‌یه كه تیایدا هێرش ده‌كاته سه‌ر فرهنسیهكان و لویسی نۆیه‌م، هه‌روه‌ها ئیبن سینائولموللك (كۆچكردووی ٦٠٨ك) شاعیری میسری كه كتێبی له باره‌ی هونه‌ره جیاوازه‌كانی شیعره‌وه به تایبه‌ت هونه‌ری (الموشعات) به‌ناونیشانی (دار الگراز) نوسیوه (بڵاوكراوه‌ی جوده الركابی).
ئه‌م ڕاپه‌ڕینه زانستی و ئه‌ده‌بیه چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی ژیاری هه‌بوو كه لێیه‌وه ڕووناكی زانست و مه‌عریفه په‌خش ده‌بوو وه‌ك كوڕه‌كانی پاشا له كۆشكه‌كانیان و ئه‌وه‌ی به كۆشكی میر یان سوڵتان ناسرابوو، یان وه‌ك دیوانی دانان یان دیوانی نووسینه‌وه سوڵتانیهكان كه ته‌نها كه‌سی لێهاتوو و خاوه‌ن ڕشنبیری باڵا و زمانه‌وانی به‌هێز له‌سه‌ریان داده‌نرا، هه‌روه‌ها وه‌ك خانه‌كان كه په‌رستگاو شوێنی سۆفیه‌كان بوو، له‌وێوه قه‌سیده به‌ناوبانگه سۆفیه‌كان بڵادهبوونهوه، هه‌روه‌ها وه‌ك خه‌سته‌خانه‌و نه‌خۆشخانه‌كان كه پزیشكی‌و پزیشكان و نووسینه‌وه پزیشكیه‌كانیان ده‌رده‌كرد، پاشان خوێندنگا كه تیایدا زانسته عهقلیو نهقڵیهكان ده‌خوێنران، پێشتریش وتمان نیزامی خوێندنگا له‌لایه‌ن سهلجوقیهكانهوه داهات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننی و لێدانی مه‌زهه‌بی شیعی وئاماده‌سازی عه‌قڵی موسڵمانان بۆ بیری جیهادی پیرۆز، پاشان نوره‌دین مه‌حمود زه‌نگی و پاشان سه‌لاحه‌دین و جێگیره‌كانی له میسر‌و شام له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت چوون هه‌ر چه‌ند جیاوازیه‌كی بچووك هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو نوره‌دین حه‌زی به‌لای مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فیدا دهچووو له كاتێكدا سه‌لاحه‌دین به شێوه‌كی تایبه‌ت حه‌زی له مه‌زهه‌بی شافیعی بوو.
له‌و خوێندنگانه‌ی سه‌لاحه‌دین له میسر دایمه‌زراندن بریتیبوون له:
١ـ خوێندنگه‌ی سه‌لاحی: له پاڵ مه‌قامی پێشه‌وا شافیعیدا دایمه‌زراند تیایدا بنه‌ڕه‌ته‌كانی مه‌زهه‌بی شافیعی ده‌وترانه‌وه، شوێنه‌كه‌ی له‌مڕۆدا مزگه‌وتی پێشه‌وا شافیعیه.
٢ـ خوێندنگه‌ی ئیبن زین تجار: خوێندنگه‌یه‌كی تری شافیعی بوو كه سه‌لاحه‌دین له پاڵ مزگه‌وتی (العتیق) یان مزگه‌وتی (عمرو بن العاص) دایمه‌زراند و یه‌كه‌مجار به خوێندنگه‌ی ناسریه ناسرابوو، دواتر به خوێندنگه‌ی ئیبن زین ناسرا بوو وه‌ك ناونانی له‌به‌ر زانای شافیعی ئه‌بولعه‌بباس ئه‌حمه‌دی كوڕی موزه‌فه‌ری ناسراو به ئیبن زین تجار كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌وێ خۆی بۆ وانه‌وتنه‌وه یهكلاكردبوویهوه تا له ساڵی ٥٩١ك. كۆچی دوایی كرد، به‌مه ناوی خوێندنگه‌كه به ناوی ئه‌وه‌وه ناسرا.
٣ـ خوێندنگه‌ی (القمحیه): سه‌لاحه‌دین له نزیك مزگه‌وتی عه‌مردا بنیادی نا تا تیایدا فیقهی مالیكی بخوێندرێت و به‌شێكی زۆری گه‌نمی بۆ وه‌قف كرد، خواردنی مامۆستا و ڕاگرو خوێندكارانیش به گه‌نم ده‌درا بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا.
٤ـ خوێندنگه‌ی سیوفیه: سه‌لاحه‌دین بنیادینا تا تیایدا مه‌زهه‌بی پێشه‌وا ئه‌بوو حه‌نیفه بخوێندرێت كه له بنه‌ڕه‌تدا ماڵی وه‌زیرێكی فاتیمی بوو كه به عه‌بباس بانگده‌كرا، بازاڕی شمشێرفرۆشان له‌به‌ر ده‌رگایدا بوو بۆیه خوێندنگه‌ی (سیوفیه) ناسرا.
٥ـ سه‌لاحه‌دین له ده‌ره‌وه‌ی میسر له هه‌ریه‌ك له قودس و دیمهسقدا چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی دامه‌زراند و بۆ هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك خهستهخانهیهكیشی دامه‌زراند.
ئیبن خه‌له‌كان به‌م قسه به پۆختی كاره‌كانی غه‌زالی دێنێت: (كاتێك سوڵتان سه‌لاحه‌دین ناوچه‌كه‌ی گرته‌ده‌ست هیچ خوێندنگه‌یه‌كی تێدانه‌بوو، چونكه ده‌وڵه‌تی میسری) (مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی فاتیمیه) مه‌زهه‌بی ئیمامی هه‌بوو و بڕوایان به شتی وانه‌بوو، بۆیه سه‌لاحه‌دین خوێندنگه‌یه‌كی له پاڵ پێشه‌وا شافیعیدا () دروستكرد‌و خوێندنگهیهكیشی له پاڵ گڵكۆی ناسراو به گلكۆی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لیدا (ڕه‌زای خوا له هه‌ردووكیان) له قاهیره بنیادنا، مالێ سهعیدوسوعهدا، خزمه‌تگوزاری خه‌لیفه فاتیمیهكانی كرد به خانه‌قاو وه‌قفێكی زۆریشی بۆ دانا، هه‌روه‌ها هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی دروست بكردایه وه‌قفێكی زۆی بۆ دادهناو ناومالێ عه‌بباسی وه‌زیری عه‌بیدی كرد به خوێندنگه‌یه‌كی حه‌نه‌فی و وه‌قفێكی باشی بۆ دانا‌و له كۆشكیشدا له ناو قاهیره‌دا خه‌سته‌خانه‌یه‌كی دروستكرد‌و وه‌قفێكی باشی بۆ دانا‌و له قودسیش خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه‌و خانهقایهكیش كرده‌وه، منیش لای خۆمه‌وه بیرم له‌و پیاوه ده‌كرده‌وه‌و وتم: به ڕاستی له دنیا‌و دوارۆژدا به‌خته‌وه‌ره، چونكه له دنیادا ئه‌م كاره دیارانه‌ی فتوحاتی زۆر‌و كاری دیكه‌ی كردووه‌و ئه‌و وه‌قفه گه‌ورانه‌ی داناوه و شتكێش نین درابێتێنه پالێ و ناوی ئه‌وی لێ نرابێت، چونكه ئه‌و خوێندگه‌ی له قوراخه دایمه‌زراند ناوی شافیعی لێناو ئه‌وه‌ش له پاڵ گلكۆی حوسه‌ینیدا دروستیكردو به‌ناوی گلكۆكهوه ناوی ده‌به‌ن و خانهقاكهش به سهعیدوسوعهداو خوێندنگه حهنهفیهكهش به سیوفی ناوی ده‌به‌ن كه ئه‌وه‌ش له میسر به خوێندنگه‌ی ئیبن زین تجار ناو دێنن هه‌روه‌ها خوێندنگه‌ی مالیكیش له میسر هه‌ر وایه، ئه‌مه‌ش ڕاستی نهێنی ئه‌وه بۆ حه‌قیقه‌ت و ڕاستی.
سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه ده‌سه‌ڵاته فراوان و ده‌سه‌لاته گهوهریدا زۆر خاكی و نه‌رمونیان و له‌خه‌ڵك نزیكودڵنهرم و به‌سۆزو خۆگر و ئارام بوو، زانایانی خۆشده‌ویست و له خۆی نزیكی ده‌كردنه‌وه‌و چاكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نواندن شیعری باشی به چاكی ده‌زانی و له كۆڕه‌كانیدا ده‌یوتنه‌وه، نمونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌و به قسه‌ی ئیبن مونجمی مه غریبی ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسری كۆچكردووی سه‌رسامبوو كه شاعیرێك بوو له وه‌سفی مووی سپی پیریدا ده‌ڵێت:
وما خضی الناس البیاض لقبحة
و اقبح منه حین یظهر ناصلة
و لكنه مات الشباب فسودت
علی الرسم من حزن علیه منازله
ده‌ڵێن له‌وكاته‌دا ئه‌ییوبیه‌كان سه‌رقاڵی دامه‌زراندن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه سوننیه‌كان له میسر یان له شامدا به‌رده‌وام بوون، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش خوێندنگه‌ی (الفاچلیه) كه قازی فازیل له میسر بۆ مه‌زهه‌بی شافیعی دایمه‌زراند، هه‌روه‌ها خوێندنگه‌ی (النقویه) كه میر ته‌قیه‌دین له شاری حه‌له‌ب بنیادی ناو له‌وێش به خاك سپێردرا، خوێندنگه‌ی (العادلیه) ش هه‌یه كه مه‌لیك عادل بنیادی نا، مه‌لیك عادل برای سه‌لاحه‌دین بوو و ئه‌م خوێندنگه‌ی له دیمه‌شق بنیادناو له‌وێش به خاكسپێردرا و له گه‌وره‌ترین خوێندنگه شافیعیهكانی دیمه‌شق بوو و كۆمه‌لێك له زانایان له‌وێ وانه‌یان ده‌وته‌وه‌و له‌وێش داده‌نیشن، له‌وانه ئیبن خه‌له‌كان خاوه‌نی كتێبی (وفیات اڵعیان) ئه‌و خوێندنگه ئێستا پێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی زانستی عه‌ره‌بیه له دیمه‌شق.
هه‌روه‌ها له دیمه‌شق خوێندنگه‌ی موعه‌زه‌م عیسای كوڕی عادل و خوێندنگه‌ی عهزیزیه هه‌بوو كه مه‌لیك عه‌زیز موحه‌ممه‌د له‌پاڵ مه‌قامی سه‌لاحه‌دینی باوكی له (الكلاسه) له باكووری مزگه‌وتی ئومه‌وی له دیمه‌شق بنیادی نا.
هه‌روه‌ها خوێندنگه‌ی (الكاملیه) كه سوڵتان كامیل موحه‌ممه‌دی كوڕی عادل له قاهیره له نێوان دوو كۆشكدا بنیادی نا كه به (دار الحدیپ الكاملیه)ش ناوده‌برا چونكه گرنگیده‌دا به لێكۆلێنه‌وه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (s) به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، بهرپرسهكهشی له سه‌رده‌می مه‌لیك صاڵحدا زانای ئه‌نده‌لوسی ئهبولخهتتاب عومه‌ری كوڕی دوحهییهی بلنسی بوو كه خاوه‌نی كتێبی (الگلوب فی أشعار المغرب) هو ئه‌و كتێبه‌ش چاپكراوه.
له كۆتاییدا (مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه كۆتا خوێندنگه بێت به‌ڵكو زۆر زیاترن، به‌ڵام ئێمه كۆتایی پێ دێنێن) ناوی خوێندنگه صاڵحیهكان دێنین كه سوڵتان ساڵح ئه‌ییووب له ساڵی (٦٤١ك) كۆچی به هێڵێكی نێوان دوو كۆشكدا دایمه‌زراند، بۆ یه‌كمجار خوێندنگه‌یه‌ك له میسردا هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی پێكه‌وه ده‌خوێند (مه‌به‌ست چوار مه‌زهه‌بی سوننی شافیعی و حه‌نبه‌لی و مالیكی‌و حه‌نه‌فیه) بۆیه به شێوه‌ی كۆ ناوی هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ركه‌س سه‌ردانی ده‌كات ته‌نها روخساری ڕۆژئاوایی لێ به‌دی ده‌كات و پڕه له نه‌خش ونیگارو نووسین وله ناوه‌ڕاستیدا ده‌رگایه‌كی ته‌خته‌یی هه‌یه كه له‌سه‌روویه‌وه جێگه‌یه‌كی بانگدان هه‌یه و به‌شه‌كانی تری خوێندنگهكهش سرانه‌وه‌ی نه‌مانه و خه‌ڵك داگیری كردن، له پاڵ ئه‌و خوێندنگه‌یه‌دا گۆڕی مه‌لیك صاڵح ئه‌ییووب هه‌یه شهجهرودوری خێزانی بۆی بنیادنا، ئه‌م گڵكۆیه له‌وپه‌ڕی ورده‌كاری وجوانی بنیادی تهختهییدایه.
له پاڵ ئه‌و خوێندنگانهشدا قه‌ڵای زۆر هه‌بوون كه ئه‌ییوبیه‌كان دروستیاندهكرد، هێنده به‌سه ئاماژه به‌وه بده‌ین هه‌موو شارێك له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له شارێك وقهڵایهكی خۆی وخاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی له شاره‌كه‌ی پێكده‌هات، تا ئه‌وه‌ی زۆرجار كاتێك شاره‌كه ده‌درا به ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه، قه‌ڵاكه خۆی نه‌ده‌دا به ده‌سته‌وه چونكه توانای به‌رگریكردنی له خۆی هه‌بوو و وادانهدهنرا شاره‌كه به ته‌واوه‌تی خۆی به‌ده‌سته‌وه دابێت تا قهڵاكهش گیرا، له گرنگترین ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی ئه‌ییوبیه‌كان بنیادیان نان قه‌ڵای (الجبل) شاخ بوو كه سه‌لاحه‌دین له به‌رزایی شاخی (المقگم) بنیادی نا كه له‌وێوه ده‌یڕوانی به‌سه‌ر قاهیره‌و فسگاگ و نیل و قراخهدا، سه‌لاحه‌دین ده‌یویست بیكات به قه‌ڵا و په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی له مه‌ترسی شۆڕشه ناوخۆییه‌كان و پیلانه‌كانی فاتیمیی و خه‌لیفه فاتیمیه‌كان، له ساڵی ٥٧٢ك ـ ١١٧٦ز. دستكرا به بنیادنانی و به‌هائه‌دین قراقوشی ئه‌سه‌دی ناسری وه‌زیری سه‌لاحه‌دین سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، ئه‌و به چه‌ند شوره‌یه‌كی گه‌وره چوارده‌وری قاهیره‌و فسگاگ و نێوانیانی دا‌و له بنیادنانیدا چه‌ند به‌ردێكی هه‌ڕه‌مه بچووكه‌كانی جیزه‌ی به‌كارهێنا، هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین له چالاكی بنیادنانهكهدا پشتی به ژماره‌یه‌كی زۆری دیله جه‌نگیه خاچپه‌رستیه‌كان به‌ست به تایبه‌ت له هه‌ڵكه‌ندنی گه‌شتیاری خه‌نده‌قی چوارده‌وری شوره‌كانی قه‌ڵاكه‌دا كه خه‌نده‌قێك بوو له به‌رد داتاشرا و به پاچ ئه‌نجامدرا، ئیبن جوبه‌یری گه‌شتیاری هاوسه‌رده‌می ئه‌نده‌لوسی (كۆچكردووی ٦١٣ك/ ١٢١٧ز) سه‌رسامی خۆی به‌و كارهرنیشانداوه، كاری بنیادنانی قه‌ڵاكه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایانی دوای سه‌لاحه‌دیندا به‌رده‌وام بوو وه‌ك مه‌لیك كامیل موحه‌ممه‌دی كوڕی عادل كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی فراوانكردو تیایدا چه‌ند كۆشكێكی بنیادنا، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سی ئه‌ییوبیه‌كان بوو كه ئه‌و قه‌ڵای كرد به پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
هێشتا نه‌خشێكی ڕۆژانی سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ر ده‌رگای قه‌لای (الباب المدرج) ماوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵیت: (به ناوی خوای گه‌وره و به‌خشنده‌و میهره‌بان، مه‌ولامان ناسر سه‌لاحی دنیا‌و دواڕۆژ ئهبوموزهفهر یوسف ئه‌ییوب زیندووڕاگری ده‌وڵه‌تی سه‌ركرده‌ی باوه‌ڕداران له دیدی برا جێگیری خۆی مه‌لیك عادل سه‌یفه‌دین ئهبوموحهممهدو دۆستی سه‌ركرده‌ی باوه‌ڕداران له سه‌رده‌ستی سه‌ركرده‌ی ناوچه‌كه وپاڵپشتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی) (قراقوش مه‌ملووكی ناسری له ساڵی پێنج سه‌دو حه‌فتاونۆدا فه‌رمانیكرد به دامه‌زراندنی ئه‌م قه‌ڵا دیاره و به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێه‌تی قاهیره كه سوودوچاكهو توانای ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هێناوه له‌گه‌ڵ قایمكاریدا پێكه‌وه كۆكردوه‌ته‌وه).
تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و نووسینه به پێنووسی نهسفی ئه‌ییووبی نووسرا، ئه‌مه‌ش پاڵپشتی ئه‌و وته به‌ناوبانگه ده‌كات كه ده‌ڵێت نووسینی نهسفی له جیاتی كوفی له سه‌رده‌می سهلاحهیندا به‌كارهاتووه، واته له‌و كاته‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننی شوێنی مه‌زهه‌بی شیعی گرته‌وه به تایبه‌ت له بنیادو بینادا.
له‌و قه‌ڵایانه دیمه‌شق، ئه‌م قه‌ڵایه زۆر كۆنه، به‌ڵام وێرانه ببوو، دواتر مه‌لیك عادل هات و سه‌رله‌نوێ بنیادی نایه‌وه و به‌سه‌ر سه‌ركرده ئهییووبیهكاندا دابهشیكردو ئه‌وانیش به داهاتی خۆیان بنیادیاننایهوه و پێگه‌كانی بهرگریكارییان تێدا نوێ كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر نوێترین ڕێگهجهنگیهكانی سه‌رده‌می خۆیان، ئه‌و قه‌ڵایه هێشتا به بورج و پێكهاته سه‌ربازیه‌كانیه‌وه تا ئێستاش ماوه، وا باوبوو ئه‌و دروشمه له‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌ییوبیه‌كان دابنێت كه سه‌لاحه‌دین داینابوو، ئه‌ویش بریتبوو له داڵێك به یه‌ك بالێسیهوه (وه‌ك دروشمی ئه‌مڕۆی ئێمه). ئاڵای ئه‌ییوبیش له ئاوریشمێكی ڕه‌نگ زه‌رد و به زێڕ نه‌خشێنراو پێكهاتبوو و نازناوی سوڵتانی له‌سه‌ر بوو، شاعیر حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی شاتانی (كه خه‌ڵكی شاتان بووه له دیاربه‌كر له جه‌زیره) له‌و باره‌یه‌وه وه‌سفی سه‌لاحه‌دین دهكاتو ده‌ڵێت:
(ده‌بینم به ئاڵا زهردهكهتهوه سه‌ركه‌وتنت نزیكه. ده‌ی به‌رێكه‌وه دنیا بگره ده‌ست، چونكه تۆ پیێ شیاوتری)، ئه‌و ئاڵا زه‌رده گه‌وره‌یه پێش سوپا ده‌خراو لهسهرویشهوه شیعرێك ده‌نووسرا كه پێی ده‌وترا (جیالیش) ئه‌مه نه‌ریتێكی توركی بوو كه دواتر له ڕێگه‌ی سهلجووقیهكانهوه گوازرایه‌وه بۆ ئه‌ییووبی و مهملووكیهكان. هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌ریته له‌گه‌ڵ سه‌ربازه تووركه‌كان و ئه‌و غوزانهی چوونه خزمه‌ت موه‌حیده‌كان و مورابیتهكان گوازرایه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی مه‌غریبیش لیسانهدینی ئیبن خه‌تیب كه وه‌زیری غه‌رناتی بوو وه‌سفێكی هێرشێك ده‌كات كه سوپای مورینی پیێ هه‌ستاوه و ده‌ڵێت: (پاشان به تیر‌و ڕمهاوێژی قسه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه هاتن و ئاڵاكانیان له‌سه‌ر شێوه‌ی غوزه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان له تهپڵوزوڕنا بوو له‌سه‌روو ئاڵا كهشیانهوه شیعریان نووسیبوو).
فه‌زل و گه‌وره‌یی ئهییووبیهكان ته‌نها له سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازیه‌كان و دامه‌زراوه بنیادیهكاندا به‌رته‌سك نه‌ببوویه‌وه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لایه‌نه ئابووریهكانیشی ده‌گرته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و كارێزانهی له ڕۆژانی ئه‌وان له میسردا لێدران كشیوكال گه‌شه‌ی سه‌ندو پێشكه‌وت و چه‌ند ڕووبه‌ڕێكی فراوانی میسر كه پێشتر ئاویان پێنهدهگهشت چاككرا و چێنرا، له شامیشدا ژماره‌ی (نافوره‌كان) زیادیان كرد كه نیزامی ئاودێری له‌سه‌رده‌می ئهییووبیهكاندا به شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌سه‌ری وه‌ستابوو، وشه‌ی نافوره له ناوی (Noria) ه‌وه گوازرایه‌وه بۆ زمانه ئه‌وروپیه‌كان.
له ئه‌نجامدا داهاتی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكانی ناو میسر وشام زیادیكرد و لیێ ده‌نێردرا بۆ ده‌ره‌وه، وه‌ك برنج و شه‌كر بۆ یه‌كه‌مجار برایه ناو ئه‌وروپاو به هه‌مان ناویش ناوده‌برا، ده‌ڵێن ئیمپیراتۆر فردرێكی دووه‌م یه‌كه‌م كه‌س بووه پێشه‌سازی شه‌كری له ڕێگه‌ی صقلیهو له ساڵی ١٢٣٩ز. دا بردوه‌ته ناو ئه‌وروپا هه‌رچه‌ند گومانمان له‌وه نیه كه شه‌كر له ڕێگه‌ی مه‌غریب و ئه‌نده‌لوسه‌وه گوازرایه‌وه بۆ ئه‌وروپا، شوێنه‌وارناسان له‌وێ چه‌ندین ده‌زگای شهكرسازییان دۆزیوه‌ته‌وه كه كۆنترینیان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رده‌می موڕابیتهكان كه مه‌ملووكی ناسری له ساڵی پێنج سه‌دو حه‌فتاو نۆدا فه‌رمانیكرد به دامه‌زراندنی ئه‌م قه‌ڵا دیاره و به‌رزه دراوسێیه‌ی قاهیره كه سوودو چاكه‌و توانای ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هێناوه و قۆلێ پێكه‌وه كۆكردنه‌وه.
تێبنی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و نووسینه‌ی به پێنووسی نهسفی ئه‌ییووبی نووسراوه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتی ئه‌و وته به ناوبانگه ده‌كات كه ده‌ڵێت نووسینی نه‌سخی له جیاتی كوفی له سه‌رده‌می سهلاحهیندا به‌كار هاتووه، واته له‌و كاته‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوونی مه‌زهه‌بی شیعی گرته‌وه به تایبه‌تی له بنیادو بینادا.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ئهییووبیهكاندا بازرگانی گه‌شه‌ی سه‌ند، هه‌مان جه‌نگه خاچپه‌رستیه‌كان یارمه‌تی ئه‌و گه‌شه سه‌ندنه بازرگانیه‌یان دا چونكه له پاڵ مۆركه و جهنگیهكهدا سروشتێكی ئابووریشیان هه‌بوو.
پاشان بازرگانه مه‌سیحیه‌كان به تایبه‌تی بازرگانه‌كانی كۆماره ئێتالیهكانی وه‌ك جهنهواو بیزاو بوندوقیه ڕۆڵی نێوه‌ندیان بینی گواستنه‌وه شمه‌كه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به كه‌شتیه‌كانیان بۆ به‌نده‌ره ئه‌وروپیه‌كان میسر‌و شامیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتبوونه سه‌ره‌ڕیی بازرگانی هیند بۆ فارس و عێراق و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب سوودیان له‌و چالاكیه بازرگانیانه وه‌رگرت.
ئه‌ییوبیه‌كان مۆڵه‌تیان به هه‌ندێ له‌بازرگانه مه‌سیحیه‌كان دا تا له‌چه‌ند شار‌و سهرسنورێكی میسر و شامیدا نیشته‌جێ ببن، له ڕۆژانی سه‌ڵاحه‌دیندا جالیهیهك له پردی موسكی له‌نزیك قاهیره‌دا هه‌بوو، هه‌روه‌ك له ئه‌سكه‌نده‌رییه‌و دیمه‌شق و بهیروتو حه‌له‌بیشدا هه‌بوون، ئه‌مانه چه‌ند گهڕێنهرێكیان هه‌بوون كه ئاژه‌ڵ بوون‌و له‌گه‌ڵ سوڵتان ئه‌ییوبی به‌پێی په‌یماننامه‌ی بازرگانییه به‌ستراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانیان ده‌پاراست. بازرگانه مه‌سیحیه‌كانیش وایانده‌بینی به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه فشار نه‌خه‌نه سه‌ر دراوێكی تایبه‌ت، وه‌ك دیناری (صوری) لێدا كه ئایه‌تی قورئانیان به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر نه‌خشاند تا موسڵمانان ئاماده‌بن كاری پێ بكه‌ن. ده‌ڵێن: پاپا ئهنۆسنتی چواره‌م به‌هۆی ئه‌و ئایه‌ته‌وه به‌كارهێنانی ئه‌و دراوه‌ی حه‌رامكردووه، كاتێك لویسی سێ یه‌م له‌دوای هه‌ڵمه‌ته شكستخواردووه‌كه‌ی بۆسه‌ر میسر سه‌ردانی میرنشینه خاچپهرستیهكانی شامی كرد ده‌ستی له‌وكاره وه‌رداو به‌هۆی قهڵهمرهویهوه توانی ئه‌و ئایه‌ته قورئانیه بگۆڕێت بۆ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی مه‌سیحی كه به زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دیناری صوری بنوسریت تا موسڵمانانی شام و عیراق ئاماده‌بن به‌كاری بهێنن.
له گرنگترین ئه‌و شمه‌كه بازرگانیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات لهئهورووپاوه دیهێنا ته‌خته‌و كانزاو كۆیله بوو، له‌كاتێكدا ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و شمه‌كانه‌ی دهرنارد كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، هه‌روه‌ها بازرگانی ئاڵه‌ت و به‌هارات كه به ناوی (الكارم) ناسرابوو، چه‌ند بازرگانێك هه‌بوون كه له فرۆشتندا تایبه‌تمه‌ند بوون و به بازرگانی كارمه یان كارمی یان ئهكارییه ناسرابوون. ڕا له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وشه‌یه جیاوازه، هه‌ندێك پێیان وایه به واتای عه‌نبه‌ری زه‌رد دێت، هه‌ندێكی تر پێیان وایه وشه‌كه كاتم بووه و گۆڕاوه بۆ ئه‌وه، كاتم ناوی شارێكی باشوری ئه‌فه‌ریقایه له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی تشادهو چه‌ند جالیه‌یه‌كی بازرگانی میسر‌و یه‌مه‌نی ده‌درێته‌وه پاڵ. ده‌سته‌یه‌كی تر ده‌ڵێن مه‌به‌ستی لایه‌نه چاك وبهڕێزهكانی بازرگانی عهدهله. هه‌رچۆن بێت ئه‌و وشه‌یه له‌بازرگانی ئاڵه‌ت و به‌هارات نراوه.
له‌تاو زۆر تێكه‌ڵبوونی بازرگانه مه‌سیحیه‌كان به‌ژیانی ڕۆژهه‌ڵاتی له ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا پیشهنگییان به موسڵمانانه‌وه دهكردو ڕیشیان ده‌هێشته‌وه‌و به‌رگی ڕۆژهه‌ڵاتیان ده‌پۆشی و خانوو وكڵێساكانیان له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بینادهناو چوارده‌ور و كه‌نیزه‌ك و سهماكهرو قسه‌یان واده‌بوو.
هه‌موو ئه‌مانه ته‌نانه‌ت له‌كاتی جه‌نگی نێوان هه‌ردوو لادا ڕوویانده‌دا، جا بازرگانه‌كان ده‌هاتن و ده‌چوون و كه‌س زیانی پێ نه‌ده‌گه‌یاندن. ئیبن جوبه‌یری گه‌شتیار ئه‌مه ده‌نووسێت و ده‌ڵێت: (جیاوازی عه‌ككا هه‌ر وابوو، بازرگانانی مه‌سیحیش كه‌س نه‌ده‌هاته ڕێیان وڕێگری لێنهدهكردن… داروده‌سته‌ی جه‌نگیش سه‌رقالی جه‌نگی خۆیان بوون، به‌ڵام هاولاتیان و بازرگانان له هه‌موو بارێكی ئاشتی یات شه‌ڕدا له ئارامی و ئاسایشی به‌رده‌وامدا بوون).
به‌وجۆره له سه‌رده‌می ئهیویبهكاندا بازرگانی و پیشه‌سازی گه‌شه‌ی سه‌ندو ئه‌وروپاش سوودێكی زۆری له‌و ڕاپه‌ڕینه وه‌رگرت، له دیمه‌شق و موسڵه‌وه چنراوی ئاوریشمی گه‌یشته ئه‌وڕوپا كه به ناوی Damask دیمه‌شق) و (Musulin) (وشه‌ی موسڵه‌و گۆڕدراوه) ناسرابوون، لهفارسیشهوه فه‌رش و قاڵی ته‌بریز كه له‌ناودارترین شاره فارسیهكانه ده‌چوو.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ییوبی به یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌ته ئیجابیكارنه داده‌نرێت كه له به‌شه جیاوازه‌كانی مه‌یدانه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و زانستیه‌كاندا كاری زۆر گه‌وره‌و گه‌شاوه‌ی ئه‌نجامدا، بۆیه مێژوو به نه‌مری هێشتوویه‌تیه‌وه.