حه‌سه‌ن یاسین/ لەکەوانەوە…
ده‌روازه‌یه‌کی باس
پێشه‌كی
لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تێكی وه‌ك پله‌به‌ندی له پۆسته ئایینییه‌كانی نێو مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ری له ئایینی ئیسلامدا مه‌سه‌له‌یه‌كه پێویستیی به دهرفهتو بوارێكی فره‌وانتر له وتارێكی لێكۆڵینه‌وه‌یی‌ی راگوزه‌ر هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به كورتیش بێت، تا ده‌رفه‌ت بۆ به قووڵی شۆڕبوونه‌وه به نێو ئه‌م باسه‌دا ده‌ڕه‌خسێت، خراپ نییه ئه‌گه‌ر بۆ به‌رچاوڕوونیی خوێنه‌ران به كورتی له سه‌ری بدوێین.
هه‌ردوو زاراوه‌ی ئایهتوڵلاو ئایه‌توڵلای عوزما (مه‌زن) دوو پۆستی ئایینین له نێو شیعه‌كانی دوازده ئیمامی‌دا، كه به‌ر له‌وه‌ی ناوی زانا‌و فهقیههكانیان، یان مه‌رجه‌عه‌كانیان بێنن، ئه‌و دوو زاراوه‌یه ده‌خه‌نه به‌رده‌م ناوه‌كانیان. ئه‌م ناونانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی شیعه‌ی دوازده ئیمامییه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ن به ئاستێكی پێشكه‌وتوو له زانستی ئایینی، ئه‌وا به (ئایه‌ت)ی خوا دادهنرێنو هه‌ر كه‌سێكیش له نێو شیعه‌كانی دوازده ئیمامی‌دا یه‌كێك له‌و دوو پۆسته‌ی هه‌بێت، ئه‌وا شیعه‌كان خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی حوكمێكی شه‌رعی له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراودا په‌نای بۆ دهبهنو به پێی فه‌رمانه‌كانی ئه‌و ئایه‌توڵلا، یان ئه‌و ئایه‌توڵلا عوزمایه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له دیاریكراوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئایه‌توڵلا له رووی زاوارهوه
زاراوه‌ی ئایه‌توڵلا له زمانی عه‌ره‌بیدا واته پیتۆڵ، یان چاوساغ، یان په‌ندو نموونه، كه واتا مه‌جازییه‌كه‌ی زانا یان دانا ده‌به‌خشێت.
له قورئانی پیرۆزدا وشه‌ی (ئایه‌ت: اڵایە) به چه‌ند واتایه‌ک هاتووه، وه‌ك هێما، په‌ند، بیانوو، رێبه‌ر، چاوساغ، یان رێنمونیكردنو سه‌لماندن.. هتد.
خودا له سوره‌تی (البقرە) ئایه‌تی (٢٥٩)دا ده‌فه‌رموێ: (ولنجعلك ێیە للناس). هه‌روه‌ها له سوره‌تی (اڵانبیا‌و) له ئایه‌تی (٩١)دا رووی له پێغه‌مبه‌ر عیسایه‌و ئه‌وو مریه‌می دایكی به (ئایه‌ت: په‌ند) بۆ خه‌ڵك وه‌سف ده‌كات، كه ده‌فه‌رموێ: (فنفخنا فیها من روحنا وجعلناها وابنها ێیە للعالمین). هه‌روه‌ها له سوره‌تی (مریم) له ئایه‌تی (٢١)دا ده‌فه‌رموێ: (ولنجعله ێیە للناس ورحمە منا). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (ومن ێیاته الجوار فی البحر كالاعلام). هه‌ر له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: (ومن ێیاته اللیل والنهار والشمس والقمر). له سوره‌تی (یوسف)یشدا له ئایه‌تی (٧)دا ده‌فه‌رموێ: (لقد كان فی یوسف وإخوته). له سوره‌تی (مریم)یشدا له ئایه‌تی (٧)دا ده‌فه‌رموێ: (وجعلنا أبن مریم وأمه ێیە). له سوره‌تی (النجم) له ئایه‌تی (١٨)شدا ده‌فه‌رموێ: (لقد رێی من ێیات ربه الكبری)، كه باس له سه‌ره‌نجام‌و چاره‌نووسی فیرعه‌ونیش ده‌كات ده‌فه‌رموێ: (فالیوم ننجیك ببدنك لتكون لمن خلفك ێیە).
پۆستی ئایه‌توڵلا
وه‌ك پێشتر باسمان كرد، ئایه‌توڵلا هه‌ر به ته‌نیا زاراوه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو پۆستێكی مه‌زهه‌بیی ئایینیشه له نێو شیعه‌كانی دوازده ئیمامیداو ئه‌و زاراوه‌یه ده‌درێته پاڵ ناوی كه‌سێك، كه پله‌ی ئیجتیهادكردن له (زانست)ه ئایینیه‌كانی به دهستهێنابێو توانیبێتیو بتوانێت حوكمی شه‌رعی له سه‌ر مه‌سه‌له‌كان بۆ رێنوێنیكردنی شیعه‌كانی دوازده ئیمامی هه‌ڵبهێنجێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌رگای ئیجتیهادكردن له نێو مه‌زهه‌بی شیعه‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئیجتیهادكردن له نێو مه‌زهه‌بی سوننه‌دا، كه له دوای كۆچی چوار ئیمامه كۆڵه‌گه‌كه‌ی مه‌زهه‌بی سوننه‌گه‌ری (ئیمامی شافیعی، ئیمامی حه‌نبه‌ل، ئیمامی مالیكی‌و ئیمامی حه‌نه‌فی) داخراوه‌و تا ئێستاش ئه‌و ده‌رگای ئیجتیهاد كردنه هه‌ر به كڵۆمدراوی ماوه‌ته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، كه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به ئایه‌توڵلا، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حوكمه شه‌رعییانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، كه خۆی بۆ رێنوێنیكردنی شیعه‌كانی دوازده ئیمامی رایانده‌گه‌یه‌نێت.
ئایه‌توڵلای عوزما
عوزما وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌و به كوردی واتای مه‌زنترین ده‌گه‌یه‌نێت. وشه‌ی عوزما ئه‌و كاته ده‌خرێته پاڵ وشه‌ی لێكدراوی ئایهتوڵلاوه، كه ئه‌و كه‌سه له ئیجتیهاد كردن‌دا گه‌یشتبێته ئاستێك، كه (هه‌موو مه‌رجه‌كانی تهقلیدكردن)ی له خۆیدا كۆكردبێته‌وه. لێره‌شدا تهقلیكردن له رووی واتاوه شوێنكه‌وتن ده‌به‌خشێت. به‌ڵام له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه بریتییه له پرۆسه‌ی پابه‌ندبوونی هه‌موو، یان گروپێك لهشیعهكانی دوازده ئیمامی به ئایهتوڵلایهكی دیاریكراوه‌وه، كه وه‌ك مه‌رجه‌عی خۆیان ته‌ماشای دهكهنو له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كدا حوكمه شه‌رعییه‌كانی ئه‌و ره‌چاو دهكهنو جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن، واته له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كدا خۆیان ته‌سلیمی حوكمه شه‌رعییه‌كانی ئه‌و مه‌رجه‌عه ده‌كه‌ن، كه پۆستی ئایه‌توڵلای هه‌یه، بۆیه ئه‌و ئیمامه بۆته مه‌رجه‌ع، واته بووه به سه‌رچاوه‌ی بڕیاردان له‌مه‌سه‌له شه‌رعییه‌كان.هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش روونبكه‌ینه‌وه ئیمام‌و مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی دوازده ئیمامی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ر (محمد د.خ) داده‌نرێن. هه‌روه‌ها سیفه‌تی بێلهكهیی (المعصومیە)یشیان هه‌یه‌و له‌و رووه‌وه پله‌یه‌ك له سه‌رووی مرۆڤی ئاساییه‌وه‌ن.
ئایه‌توڵلا عوزما ده‌بێت گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت هه‌موو حوكمه شه‌رعییه‌كانی خۆی، كه به (فه‌توا) حسێبن، له (نامه‌یه‌كی زانستی)دا بڵاو بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، كه له سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی خواپهرستیو مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانی‌و رۆژانه‌و گرێبه‌ست.. هتد بۆچوونی خۆی بخاته روو، كه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی شیعه‌ی دوازده ئیمامینو به‌و ئایه‌توڵلا مه‌رجه‌عه‌وه پابه‌ندن، وه‌ك (فه‌توا) ته‌ماشای راو بۆچوونه‌كانی دهكرێتو مایه‌ی جێبهجێكردنن، نه‌ك گفتوگۆ له‌سه‌ركردن، یان ره‌تكردنه‌وه.
مه‌رجه‌كانی
ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن له كه‌سێكدا هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ئایه‌توڵلا، بریتین له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و كه‌سه:
ــ پیاو بێت (واته ده‌بێ نێر بێت‌و ژن بۆی نییه نه ببێت به ئیمام‌و نه بۆیشی هه‌یه ببێت به ئایه‌توڵلا).
ــ باڵق بووبێت.
ــ عاقڵ بێت.
ــ شیعه‌ی دوازده ئیمامی بێت.
ــ به پاكی له‌دایك بووبێت. واته ره‌چه‌ڵه‌كی بێگه‌رد بێت، كه لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه دایك‌و باوكی موسڵمان بن‌و شیعه‌ی دوازده ئیمامی بن‌و له‌وانه‌ش گرنگتر (سه‌ید) بن. واته له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (اهل البیت) بن.
ــ زیندوو بێت.
ــ ئازاد بێت (واته كۆیله بۆی نییه ببێت به ئیمام، ئیدی بۆیشی نییه ببێت به ئایه‌توڵلا).
ــ دادپه‌روه‌ر بێت.
یه‌كه‌مین ئایه‌توڵلا
له مێژووی شیعه‌دا پۆستی ئایه‌توڵلا نوێ نییه‌و مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه. ده‌ڵێن یه‌كه‌مین كه‌سێك، كه پله‌ی ئایه‌توڵلای به‌ده‌ستهێنا بێت، زانا (حه‌سه‌ن بن یوسف بن موتهههڕ ئهلحیللی) بووه، كه به (العلامە الحلی) ناسراوه. یه‌كه‌مین كه‌سیش، كه بۆته ئایه‌توڵلای عوزما سه‌ید (به‌حرولعلوم) بووه.
چۆنیه‌تیی بوون به ئایه‌توڵلا
كه‌سێكی شیعه‌ی دوازده ئیمامی، كه ده‌چێته (حه‌وزه‌ی عیلمی)ی شاری (نه‌جه‌ف) له خوارووی عیراق، یان حه‌وزه‌ی عیلمیی شاری (قوم) له ئێران‌و ده‌ست به خوێندن ده‌كات، به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه هه‌ر قۆناغێك نازناوی خۆی هه‌یه. ئه‌و كه‌سه هه‌رچه‌ندێكی له خوێندندا به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵكشێت، به‌و ئاسته‌ش پله‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، تا ده‌گات به لووتكه، كه ئایه‌توڵلای عوزمایه.
خوێندكاری حه‌وزه‌ی عیلمی له پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و بابه‌تانه ده‌خوێنێت، كه پێی ده‌ڵێن (سگح المقدمات)و ئه‌و كه‌سه پێی ده‌گوترێت (گالب)، واته خوێندكار، یان قوتابی. هه‌روه‌ها (مبتدأ)یشی پێ ده‌ڵێن واته ده‌ستپێكه‌ر، كه چووه سه‌ر بابه‌ته‌كانی (سگح المتوسگ)، ئه‌وا پێی ده‌گوترێت (پقە الاسلام)، واته جێگه بڕوای ئیسلام. پاش ئه‌وه‌ی چووه قۆناغی خوێندنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی، كه پێیان ده‌گوترێت: (سگح الخارج)، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كانی به تهواویو به سه‌ركه‌وتوویی خوێند، ئه‌وا پێی ده‌گوترێت (حجە الاسلام). خوێندكاری حه‌وزه، دوای گه‌یشتن به پۆستی حوججهتوائیسلام. ئیدی زیاتر له مه‌سه‌له شه‌رعییه‌كان قووڵ ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت ئیجتیهادیان تێدا بكات، كه ئیجازه‌ی ئیجتیهادكردنی وه‌رگرت، ئه‌و كاته پله‌و نازناوی ئایه‌توڵلای پێده‌خشرێت. كاتێک، كه ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ی له ئه‌ڵقه‌كانی وانه گووتنهوهدا پرۆسه‌ی ئیجتیهادكردن جێبه‌جێ بكات‌و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێویستیان به ساغكردنه‌وه‌و بڕیاردان له باره‌یه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمی شه‌رعی هه‌یه، تێیاندا قووڵ ببێته‌وه‌و رای خۆی له باره‌یانه‌وه به‌یان بكات. ئه‌و كاته كه‌سه‌كه ده‌بێته ئایه‌توڵلای عوزما.
ئایه‌توڵلای عوزما پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی زۆر بۆ راو حوكمه شه‌رعییه‌كانی خۆی له نێو شیعه‌كانی دوازده ئیمامی‌دا په‌یدا دهكاتو بازنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قلیدی ئه‌و دهكهنو به حوكمه شهرعییهكانیهوه پابه‌ند ده‌بن به‌رفره‌وان دهكاتو جه‌ماوه‌رێكی دیاریكراوی شیعه‌ی دوازده ئیمامی له ده‌وری رایه‌كانی كۆده‌بنه‌وه ئه‌و كاته ئه‌و ئایه‌توڵلا عوزمایه ده‌بێت به مهرجهعو تا ده‌مرێت له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
1ــ قورئانی پیرۆز.
2ــ لويس معلوف، المنجد، ط3، سنة 1953، بيروت، ص20
3ــ الشیخ محمد حسین المظفري، تأريخ الشيعة، منشورات مكتبة بصرتي، ق‌م (أیران)، ساڵی چاپی به‌سه‌ره‌وه نییه.
4ــ الموسوعة الحرة، ویكیپیدیا.