Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / بناغەی شیعەو خوێندنەوەیەكی واقعی بۆ فیکرومێژوویان

بناغەی شیعەو خوێندنەوەیەكی واقعی بۆ فیکرومێژوویان

66208-21

بناغەی شیعەو خوێندنەوەیەكی واقعی بۆ فیکرومێژوویان

نووسینی: ماکوان کەریم

زانایانی ئوصوڵ دەڵێن: “الحكم على الشيء فرع عن تصوره” واتا بڕیاردان لەسەر شتێك بەشێکە لەناسین و زانین.. نمونە بۆ ئەم رێسا مەنطیقیە،

ئەگەر کەسێك شتێك حەرام بکات، دەبێت خۆی لەو شتە بزانێت بۆ نمونە ئەگەر کەسێك دۆمینە حەرام بکات دەبێت بزانێت دۆمینە بۆ خۆی چی یە، یاخود ریبا حەرام دەکات، دەبێت لە جۆری ماهیەتی پارەو فرۆشتن و وەرگرتنی کاڵا شارەزا بێت، دەنا توانای بڕیاری حەڵال وحەرامی نابێت، کەواتە بڕیاردانیش لەسەر شیعە ئەگەر نەیان ناسێنین تێنگەین لەوەی کە خۆیان چین؟ لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە؟ زۆر ئاستمە خافتن لەسەر ئەم کۆمەڵە لادەرە، بۆ ئەم مەبەستە چۆن دەتوانین لەگەڵ ئەهلی سونەت جیایان بکەینەوە.

بەکورتی دەمەوێت ئەوە بڵێم پێش ئەوەی هێرش بەربم یاخود بەرگریکار لە شیعە، دەبێت بزانین سەرەتا شیعە کێن؟ لە کوێوە سەرچاوەیان گرتوە؟ باکگراوندی بیروباوەڕو تێگەیشتنی فقهی و شەرعیان چیە؟ مێژوویان چیە؟ واقعیان چیە؟ ئامانج و خەونیان چیە؟ ئەوکات کە ئەمانەمان روون کردەوە بە ئاسانی و بە بەرچاو روونی دەتوانین بڕیاریان لەسەر بدەین.

شیعە کێن؟!

ئەم دۆسیەیە تەنها دۆسیەی گەلێك یاخود هۆزێك نیە کە لە جێگایەکی دیاری کراودا دەژین، یاخود لە ووڵاتێك لەووڵاتەکاندا بوونیان هەیە، یاخود کۆمەڵێك کێشە کەوتۆتە نێوان کۆمەڵێك لە ووڵاتانی دراوسێ، بەڵکو ئەم کێشەی شیعەیە بناغەیەکی گرنگی هەیە لە بیروباوەڕ لە فیقهی ئیسلامی و لە مێژوو..کەواتە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوەکەی..

زۆرێك لە مێژوو نوسان کۆک نین لەسەر سەرهەڵدانی شیعە، ئەوەی کە لەلای زۆربەی خەڵکی باوە ئەمان سەر بە عەلی کوڕی ئەبوطالیبن، دژایەتی مەعاویەی کوڕی ئەبوسوفیانیان کردوە (رەزامەندی خوا لە هەردوولایان بێت)، بەڵام مانای ئەوە نیە ئەوەی کە پشتگیری عەلی کوڕی ئەبووطالیبی کرد ئەوە شیعەیە، ئەوەی پشتگیری یاخود شوێنکەوتووی معاویە بێت ئەوە ئەهلی سونەت و جەماعەتە.!

نەخێر بەڵکو کەس بەمە رازی نیە، بەڵکو ئەوەی کە ئەهلی سونەت لەسەری دەڕوات لەو کێشەیە کە کەوتە نێوان ئە دوو هاوەڵە بەرێزە ڕەزامەندی خوا لە هەردووکیان بێت، عەلی لەسەر حەق بوو، تێگەشتن و ئیجتیهادەکەی معاویە نەگیشتبووە صەواب لەو کێشەیەدا بۆیە هەموو زانایان رایان وایە کە حەق لای عەلی یە.

کەواتە بیروباوەڕی ئەهلی سونە لەو زەمەنەوە جیاناکرێتەوە لەگەڵ شیعە کە ڕای جیاوازیان لەسەر ئەوە بووە کە ئەو سەردەمە شیعە دروست بووە، لەسەر مەبدەئی ئەوە بێت کە ئەهلی سونە پشتیان لە ئەمیری موسڵمانان عەلی کردبێت، نەخێر هەرگیز لە یەك سەرچاوەی ئەهلی سونەتدا شتێکی وا بەدی ناکرێت؛ کەواتە ناکرێت بڵێین سەردەمی شیعە لەو زەمەنەوە سەرچاوەی گرتوە کە ڕای جیاواز لەسەر دەسەڵاتی خیلافەت کەوتە نێوان ئەو دووهاوەڵە بەڕێزەوە.

هەندێکی تر لە مێژووناسان پێیان وایە و دەڵێن: سەردەمی دەستپێکی شیعە لە شەهید کردنی حوسێنی کوڕی عەلی دەست پێدەکات_ رەزامەندی خوای لێبێت، کە منیش بۆ خۆم لەسەر ئەم رایەم وئەمەم پێ بەهێزترە؛ چونکە حوسێن لە خیلافەتی یەزیدی کوڕی معاویە دەرچوو، رووی کردە ووڵاتی عێراق کە بانگێشتیان کردبوو بۆ ئەو ووڵاتە، بەڵام خەڵکی عێراق پەیمانەکەیان نەپاراست و پشتیان بەرداو خیانەتیان کرد بە حوسێن و شەهیدیان کرد؛ ئەوەی بەشدار بوو لەو تاوانە گەورەدا خەڵکی کەربەلا بوون لەوانە.. سینانی کوڕی نەخعی، شەمری کوڕی زولجەوشەن، عوبێدللەی کوڕی زیاد، خوولی کوڕی ئەصبوحی، یەزیدی کوڕی معاویە، کە دەرحەق بەوتاوانە گەورەیە هەموو ئەمانە بە سزای خوایی گەیشتن، سینان لەدوای ماوەیەك کەڕ و شێت بوو بە ئاشکرا پیسایی خۆی دەخوارد، شەمرو و خەولی هەردوکیان سەگ خواردنی زۆر بە کەساسی مردن، پاشان عوبێدوللە کوشتیان و مار چوو ناو لوتی چاوی.. وەك پەند و عیبرەتیان لێهات، دوای چوار ساڵ هیچ کەس رێزی لە یەزید نەدەگرت دوای خۆی لەداخاندا گیانی دەرچوو گەڕایەوە بۆلای خوای خۆی..

ئەم کارەساتەی حوسێن ئەو تاوانە گەورەیەی کە دەرحەق بە پەنجا کەس لە ئالو بەیت کرا، بووە هۆکاری ئەوەی کە کۆمەڵێك لەو خەڵکە پەشیمان بن لەوکارەیان.. بۆ ئەوەی خوای گەورە لەو تاوانە گەورەیەی کە کردویانە خۆش بێت بڕیاریان دا شۆڕش بکەن لەدژی دەسەڵاتی ئەمەوی، ئەم شۆڕش و دەرچونە ڕوویدا، زۆرێک لەو نێوەندەدا کوژرا، لێرەوە ئەم کۆمەڵە بە شیعە ناسران.. کەواتە شیعە پەیوەندی تەواویان لەگەڵ حوسێنی کوڕی عەلی هەیە ڕەزامەندی خوای لێ بێت نەك عەلی کوری ئەبوو طالیب، هەموومان دەبینین کە زیاتر یادی شەهید بوونی حوسێن دەکەنەوە، بەڵام زۆر گرنگی نادەن بە عەلی کوڕی ئەبوو طالیبی باوکی لە کاتێکدا هەردووکیان شەهیدن!!.

لێرەوە ئەم کۆمەڵە سەرهەڵئەدەن، وەك کۆمەڵێکی سیاسی نەشونما دەکەن دەیانەوێت دەسەڵات لە دەستی ئەمەویەکان وەربگرنەوە، لێرەوە ئەم فیکری مناصرەکردنە دەست پێدەکات، بەڵام هیچ پەیوەندیەکی نیە بە بیرو باوەڕەوە یاخود بوبێتە مەزهەبێکی فیقهی راجیاوازیان لەگەڵ ئەهلی سونەتدا هەبێت، بەڵکو سەرەتا سەرکردەکانی شیعە و ئیمامەکانیان هیچ جیاوازیەکیان نەبوو لە رووی بیروباوەڕ و فیقهەوە لەگەڵ ئەهلی سونەت.

لەدوای شەهید کردنی حوسێن -ڕەزامەندی خوای لێبێت-، بۆ ماوەی چەند مانگێك ڕەوشەکە هێور بووەوە.. لەم ماوەیەدا کەسێك سەرهەڵئەدات بەناوی (عەلی زین العابدین کوڕی حوسێن) کە باشترین خەڵکی سەردەمی خۆی بووە یەکێک بووە لە زانا و زاهیدو عارفەکان هیچ کەس.. هیچ شتێکی خراپی لێ نەدیوە لێیان نەگێڕاوەتەوە لە رووی بیروباوەرو فکروفیقهیەوە؛ ئەویش لەسەر ئەوە بووە -رەحمەتی خوای لێبێت- کە هاوەڵان و شوێنکەوتوونی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) لەسەری بوون..

لە کوڕانی عەلی کوڕی زین العابدین دوو پیاوی گەورەو دیندار لەسەر بناغەی وەرع و تەقوا لە زەمینەکەدا دەناسرێن بە ناوی (محمدالباقر و زەید) هەردوو ئەم کوڕە بەرێزانە لەسەر رای زانایانی سونەتدا بوون ئەوەی کە هاوەڵان و شوێنکەوتوان لەسەری بوون، بەڵام زەید کوڕی عەلی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- رای جیاوازی هەبوو دەیفەرموو کە عەلی کوری ئەبوو طالیب لە پێشترە بۆ خەلافەت لە ئەبوبکر و عومەرو عوسمان، ئەگەر چی راجیاوازی هەبوو لەگەڵ هەموو ئیجماعی ئوممەت دا، رای جیاواز بوو لەسەر ئەو هەموو فەرمودەیەی کە فەزلی ئەو سێ هاوەڵەی داوە بەسەر عەلیدا، هەرچەندە ئەم راجیاوازیە ناچێتە باسو خواستی بیروباوەڕەوە، چونکە فەزلی ئەو سێ خەلیفە نادەن بەسەر عەلیدا بەڵکو عەلی بە پێشتر دەزانێت بۆ خەلافەت، هیچ لە قەدرو توانای ئەم خەلیفانە کەم ناکاتەوە، تەنها لەم بارەیەوە ئەم پیاوە بەڕێزە کە زەیدی کوڕی عەلی یە جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەهلی سونەتدا، بەڵام لە هەموو بوارەکانی تری بیروباوەرو فیکرو فیقهدا .. یەك ڕان هاوسۆزو هاو دەمن.

زەیدی کوڕی عەلی وەك باپیری حوسێن چەند جار دەرچوو لە خەلافەتی ئەمەوی شۆڕشی دەست پێکرد، هەمان ئەزموونی حوسێنی دووبارە کردەوە -رەزامەندی خوا لە بێت-، لە سەردەمی هیشامی کوری عبدلملیک، کۆتایی هات بە ژیانی زەیدی کوڕی عەلی کوڕی زین العابدین کوڕی حوسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبوو طالیب، لە ساڵی (١٢٢)کۆچی کوژرا بەدەستی خەلافەتی ئەمەوی، لەدوای مردنی ئەم پیاوە بەڕێزە مەزهەبێك دروست بوو لە مێژوودا ناسراوە بەناوی مەزهەبی زەیدی(الزيديَّة) کە دەگەڕێنەوە سەر زەیدی کوڕی عەلی، ئەم مەزهەبە هەرچەندە لەسەر شیعە هەژمار دەکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەهلی سونەتدا هیچ راجیاوازیان نیە، تەنها لە پێشتری عەلی کوڕی ئەبوو طالیب نەبێت بەسەر سێ خەلیفەکانی راشدیندا بۆ فەرمانڕەوایی، شوێنکەوتووی ئەم مەزهەبە لە یەمەن بڵاو بونەتەوە، بەڵام ئێستا هیچ بوونیکیان نیە وەك ئەوەی یەکەم جار هەبوون!!، ئەمانە نزیکترین شیعەن لە ئەهلی سونەت، یان دەتوانین بڵێن ئەمەنە لە ئەهلی سونەت جیاناکرێنەوە.

لێرەدا ئەوەی کە گرنگە ئاماژەی پێبکەم، لەناو ئەم مەزهەبی زەیدیەدا کۆمەڵێك کەوتنە قسەکردن لەسەر ئەوەی ئایا ئەبوبکر و عومەر، شیاون بۆ خەلافەت، کۆمەڵکیان خۆیان سەرلێشێواو کردو رەفزی خەلافەتی ئەبوبکر و عومەر دەکەن، لێرەوە ئەم کۆمەڵە بوون بە دووبەش ئەوبەشەی کە جیا بوونەوە لە مێژوودا ناسراون بە رافیزە(الرافضة)؛ لەبەر ئەوەی رەفزی ئەو دوو خەلیفەیان کرد ئەبوبکر و عومەر، لەهەمان کاتدا رەفزی رای زەیدی کوری عەلی یان کرد!، لەدوایدا ئەم گروپە مەزهەبی دوانزە ئیمامی”الاثنا عشرية” دروست دەکەن کە گەورەترین مەزهەبی شیعەن.

پێش ئەوەی کە زەید بکوژرێت محمد باقری برای بەچەند ساڵێك پێش ئەو وەفات دەکات واتا لەساڵی(١١٤)کۆچی.. کوڕێکی زانای لە دوای خۆی بە جێهشتوە ئەویش (جەعفەری ساددقە) ئەمیش یەکێکە لە زانا بەناوبنگەکانی ئومەتی ئیسلامی.. کە شوێنکەوتووی هاوەڵان و تابعین و زانایانی ئەم ئیسلامە بووە.

لە کۆتایی دەسەڵاتی ئەمەویەکاندا بزوتنەوەی عەباسی کەوتە چالاکی و بزواوتن دژی خیلافەتی ئەمەوی ئینقیلابی کرد بەسەر خیلافەتی ئەمەویدا ئەم بزوتنەوەیە هاوکار بوو لەگەڵ ئەو گروپەی کە لە زەیدی کوڕی عەلی جیابونەوە، توانیان خەلافەتی ئەمەوی بڕوخێنن لە ساڵی(١٣٢) کۆچیدا، بە سەرکردایەتی ئەبی سەفاحی عەباسی و ئەبو جعفەری مەنصور، بەڵام لە دوایدا توشی بێ هیوای بوون چونکە دەیانویست کەسێک لە بنەماڵەو کوڕانی عەلی کوڕی ئەبوو طالیب خیلافەت بگرنە دەست، لەدوای ئەو بێهیواییە کەوتنەوە ئینقیلاب و شۆڕش دژی عەباسیەکان؛ ئەمجارە بەناوی ئەوەی کەئەمان بزوتنەوەی طاڵیبینن واتا دەگەڕێنەوە سەر عەلی کوڕی ئەبوو طالیب لە بەرانبەردا عەباسیەکانیش دەگەڕێنەوە سەر عەباسی کوڕی عەبدولمطەلیب_ ڕەزامەندی خوایان لێبێت-.

هەتا ئێستا هیچ راجوێیەکی جیاواز لە نێوانی ئەمانەدا نابینرێت لە رووی بیرو باوەرو فیکرو فیقهەوە، تەنها حوکمرانی نەبێت، لەگەڵ جیاوازیان بۆ دەسەڵاتی ئەبوبکر و عومەر کە عەلی لە پێشتر بووە بۆ خیلافەت، بەڵام کۆمەڵەکەی تر کە جیابوونەوە لە زەیدی کوڕی عەلی ئەوان پێیان وابوو رەفزی خیلافەت دەکەن نە دەترسان لەوەی کە لەعنەتی ئەو دووهەوەڵەیان دەکرد.. بە مەلعون ناویان دەبردن پەنادەگرم بەخوای گەورە لەو کوفرەی کەدەیان کرد!

لەدوای وەفاتی جەعفەری ساددق لە ساڵی (١٤٨) کۆچی لە دوای خۆی کوڕکی بەجێهێش بەناوی (موسای کاظم) ئەویش پیاوێکی زاناو عارف و خاوەن تەقوا بوو، بەڵام وەک باوکی نەبوو، ئەمیش لە ساڵی (١٨٣) کۆچی دوایی کرد لەدوای خۆی چەند کوڕێکی جێهێشت بەناوبانگترینیان عەلی کوری موسای کاظم و رەضای موسای کاظم.

پاشان خەلیفەی عەباسی بەناوبانگ (المآمون) ویستی شۆڕشەکان دابمرکێنێتەوە کە بزوتنەوەی طالیبینیان دروستیان کردبوو داوای حوکمی کوڕانی عەلی کوڕی ئەبوو طالیبیان دەکرد، ڕازی نەبوون بە فەرعی عەباسی کوڕی عەبدولمطلیب، عەلی کوڕی موسای کاظمی کردە جێنشی و وەلی عەهد، بەڵام لە ساڵی (٢٠٣)کۆچی کتوپڕ وەفات دەکات، لەم کاتەدا بزوتنەوەی طالیبین بانگەشەی ئەویان کرد کە گوایە مئمون کوشتویەتی، سەرلەنوێ شۆڕش و ئینقیلابات دەستی پێکردەوە چۆن بەسەر ئەمەویەکاندا دەیانکرد بە هەمانشێوە لەگەڵ عەباسیەکان دەستیان پێکرد.

بەگوێرەی سەردەمەکان تا ڕادەیەك شۆڕشەکان هێور بوونەوە، تاکو ئەو سەردەمەش هیچ شتێك بە دی نەدەکرا بەناوی مەزهەبی شیعی کە مەزهەبێکی سەربەخۆ بێت، بەڵام هەر بزوتنەوەی سیاسی بوون بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، هیچ جۆرە جیاوازیەك نەبوو لە نێوانی بیروباوەڕیان لەهەمانکاتدا لە رووی فیقهیشەوە کە وەکو ئێستا شیعە هەیەتی لە رووی مەنهجەوە جیاواز نەبوون .

پاشان ئەوەی کە جێگای تێڕامانە ئەوەیە کە ناوچەکانی فارس و ئێرانی ئێستا.. داوای جیابوونەوەیان دەکرد لە خیلافەتی ئیسلامی!!، چونکە بە درێژایی ئەو ساڵانەی کە فەتح کرابوون بە حەسرەتەوە دەژیان بۆ شارستانیەت و ژیاری خۆیان، بەتایبەت پاشاکانیان، خۆیان بە خەڵکێکی جیاواز تر دەزانی لە موسڵمانان تەنانەت زۆر جار خۆیان بە خەڵکێکی راقی تر ئەدا لەقەڵەم، لەو سەردەمەدا.. بیری گەل وهۆزگەرایی کەوتبوە مێشکی فارسەکان کە زیاتر ئینتیمایان بۆ گەلی فارس هەبوو نەك بۆ ئیسلام تەنانەت ئاگریان ئەپەرست زۆرێک لە فارسەکان بە هیچ شێوەیەك خۆشەویستیان بۆ ئیسلام نەبوو.

لەگەڵ ئەوەی کە هیچیان بۆ نەدەکرا لەگەڵ دەسەڵاتی ئیسلامیدا هیچ توانایەکیان نەبوو بەرانبەر بە خیلافەت، بۆیە ناچار پشتگیرییان لە بزوتنەوەی طالیبین کرد پشتگیری هەموو شۆڕشەکانیان کرد بە ماڵ و سەروەت سامانیان.. بەو ئامانجەی کە دەوڵەتی ئیسلامی بەوان لاواز بکەن!! بەڵام ڕاستەوخۆ نەیاندەویست واز لە ئیسلام بهێنن، دەیانویست بە ئارەزوی خۆیان دەستکاری بکەن (تحریف) کلتورو شارستانیەتی خۆیان بپارێزن، هەروەك چۆن لەسەرەتاوە پێیان وابوو کیسراکان رۆحی خوایان تێکەڵە، بەو شێوە لە طالیبیەکان خۆیان نزیک بکەنەوە بەو مەبەستەی کە سەر بە ئالو بەیت و عەلی کوڕی ئەبوو طالیبن.

گەلی فارس و بزوتنەوەی طالیبین بەناوی ئالو بەیتەوە یەکیانگرت تا بتوانن کیانێکی سەربەخۆ دروست بکەن، ئەم کیانە تەنها سیاسی نەبوو، بەڵکو کیانێکی ئاینی نوێ بوو!.

پاشان ئەم بزوتنەوەیە لەگەڵ فارسەکاندا بەدوای ئەوەدا دەگەڕان کە کەسێكیان دەست بکەوێت لە سولالەی طالیبین واتا عەلی کوری ئەبوو طالیب، کەوتنە خەبات و شۆڕش، پاشان لەدوای وەفاتی عەلی ڕەزا کە مەئمون هەڵیبژاردبوو بۆ جێنشینی خۆی، کوڕێکی بوو بە ناوی (محمد الجواد) ئەم کوڕە لە ساڵی (٢٢٠)کۆچیدا.. کۆچی دوای کردئەمیان کردە پێشەوای خۆیان، پاشان ئەمیش کوڕێکی لە دوای خۆی جێهشت بەناوی (عەلی کوڕی محمدالهادی) ئەم پیاوە لە ساڵی (٢٥٤) کۆچی وەفاتی کرد کوڕێکی لە دوای خۆی جێهشت بەناوی (حەسەنی کوڕی عەلی) لەقەبەکەی بە (عەسکەر) ناوزەد دەکرا؛ ئەمیش کتوپر لەساڵی(٢٦٠)کۆچی.. کۆچی دوایکرد، لەدوای خۆی ئەم پێشەوا بەڕێزە کەسێکی بەجێهیشت بەناوی محمەد کە تەمەنی پێنج ساڵ بوو نەدەشیا بۆ وەرگرتنی دەسەڵات.

بەدرێژایی مێژووی ئەم بزوتنەوە جیاخوازانە کە خۆیان بەشێك بوون لە بنەماڵەی ئالو بەیت، فارسیش بەشێك بوون لە بزوتنەوەکە، هەمیشە ئەم بزوتنەوەی طالیبین پێشەوایەتیان ئەدایە دەست بنەماڵەی ئالو بەیت کە ناسراو بوون بە بزوتنەوەی طالیبین.. دەبوو کوڕە گەورەی ئالو بەتی پێشەوایەتیان بکات، واتا ئەم پێشەوایەتیە بە عەلی ڕەزا دەستی پێکرد تا حەسەن عەسکری کە کۆتایانە، بەڵام پێش عەلی رەزا نە باوکی کە ناسراوە بە موسای کاظم وە نە باپیریان ناسراو بە جعفەری ساددق وە نە باپیری باوکی محمدالباقر هیچیان بەشدار نەبوون لەو شۆڕشانەی کەناویان نابوون طالیبین سەرکردایەتیان نەکردوە کە دژی عەباسی و ئەمەوی کردویانە.

بەڵام لە دوای وەفاتی حەسەنی عەسکەری لە ساڵی (٢٦٠)کۆچیدا ئەم بزوتنەوە شۆڕشخوازە لە بازنەیەکی بەتاڵدا دەسوڕانەوە هیچ کەسیان دەست نەدەکەوت بۆ ئەوەی سەرکردایەتیان بکات کە لە ئالو بەیت بێت، ئاماژەم پێدا کە حەسەنی عەسکری کورێکی منداڵی لەدوای خۆی بەجێهشت، لە هەمووی نا هەموار تر بۆ ئەم بزوتنەوەیە چاوەڕوانی گەورە بوونی ئەم منداڵەیان دەکرد کە ناسراوە بە محمدی کوڕی حەسەنی عەسکەری، کەچی کتوپر کە چاوەڕوان نەدەکرا ئەم منداڵ کۆچی دوای کرد!، لەدوای وەفاتی ئەم منداڵە ئەم بزوتنەویە بون بە چەند پارچەیەکەوە هەریەکە لەسەر بیرو ڕاو تەنانەت دامەزراندنی ئاینێکی نوێ بوون!.

بەشێک لەم کۆمەڵانە ناسران بە دوانزە ئیمامی کە ئەم کۆمەڵە ئێستا هەن لە ئێران و عێراق و لوبنان.. کە ئەمانە زۆرترین شیعەن لەم سەردەمەی ئێستاماندا.

ئەم کۆمەڵە نەیان دەتوانی ڕێ بکەن بەوەی کە سەرکردەیەکی ئالو بەیتیان لەگەڵ نیە، ناچار بە فرتو فێڵ بۆ ئەوەی ڕێگاکەیان تەواو بکەن چەند بیدعەو خورافاتێکیان دامەزراند، کە لە قوتوی هیچ عەتاریکدا جێگای نابێتەوە، مەگەر هەر شیعەی ئێستا باوەڕی پێبکات، هەروەك چۆن عەلی شەریعەتی دەڵێت: ئەگەر خورافات لە شیعە وەربگیرێتەوە ئەوا هیچیان پێنامێنێت!.

بەڵێ ئەم گروپە چەند داهێنراوێکیان داهێنا لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، کە زۆر ترسناك بوو، وایان دا بە گوێی خەڵکیدا کە ئەمە بەشێکە جیانابێتەوە لە ئاینی ئیسلام، تاوای لێهات ئەم داهێنراوانە(بیدعە) بوو بە بەشێک لە بیروباوەڕو تەکوینیان؛ یەکێك لەو بیدعانە بریتیبوون لە ئیمام کە پێیان وایە تەنها دوانزە ئیمام هەیە کە بەم شێوە ریزیانکردوە(١- علي بن أبي طالب. ٢- الحسن بن علي. ٣- الحسين بن علي. ٤- علي زين العابدين بن الحسين. ٥- محمد الباقر بن زين العابدين. ٦- جعفر الصادق بن محمد الباقر. ٧- موسى الكاظم. ٨- علي الرضا. ٩- محمد الجواد.١٠ – علي الهادي. ١١- الحسن بن علي العسكري. ١٢- محمد بن الحسن العسكري.)

ئیتر ئالێرەوە ئەم کۆمەڵە ناسراون بە دوانزە ئیمامی، بۆ ئەوەی بۆمان روونبێت پێیان وایە کە کۆتای ئیمامیان کە محمدی کوڕی حەسەنی عەسکەریە ئەو منداڵە بوو کە پێشتر ئاماژەمان پێدا لە تەمەنی پێنج سالیدا مردوە، پێیان وایە خۆی کردوە بە ژێر زەمینێکدا لە سەمەڕا، یاخود لە یەکێک لە شاخەکان خۆی شاردۆتەوە کە بەدرێژای هەزاران ساڵ دەبێت ئەم کارەی ئەنجام داوە!، بڕوایان وایە کە لە ئاخر زەماندا دەگەڕێتەوە فەرمانڕەوایی هەموو جیهان دەکات، نەسراوە لای شیعەکان بە مهدی منتەزیر(المهديّ المنتظر) گوایە شیعەکان پێیان وایە کە ئەمە وەسیەتی پێغەمبەرە (صلی للە علیە وسلم) بۆ ئەم دوانزە ئیمامە کە فەرمانڕەوایی لەدەستیاندا بێت، دەبێت هەموو جیهان ئەمان فەرمانڕەوایی بکەن، بەڵام پێیان وایە کە هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) ئەم ڕاستیەیان شاردۆتەوە بۆیە بەگشتی هاوەڵەکانی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) کافر دەکەن، هەندێکیش لە شیعەکان فاسق یان دەکەن و تەکفیریان ناکەن؛ بەهۆکاری ئەوەی گوایە ناوی ئەم ئیمامانەیان شاردۆتەوە.

پاشان ئەم بیرە وەکو میراس چووە ناو وڵاتی فارسەوەو وەکو سیستەمێکی حوکمڕانی لێهات، کە ووتیان گوایە دەبێت فەرمانڕەوایی لە کوڕە گەورەکانی ئالوبەیت بێ و سولالەی بگەڕێتەوە سەر عەلی کوڕی ئەبی طالیب (ڕەزای خوای لێ بێت) لەمەولا بدرێتە دەست ئەو ئیمامانەی کە بەڕەچەڵەک دەچنەوە سەر ئەو بنەماڵەیە تاوەکو دەرکەوتنی مەهدی مونتەزیر – وەکو لای هەمووان ئاشکرایە…ئاشکراشە لای خوێنەر کە شتێکی وا لە ئیسلامدا نیە- تەنانەت لەسەردەمی سیستەمی خیلافەتی ویراسەتدا وەک (ئەمەوی، عەباسی، سەلجوقی، ئەیبوی و عوسمانی) هیچ کام لەمانە نەیان وت کە ویراسەت بەشێکە لەدین یاخود لەدینەوە سەرچاوەی گرتووە، یان دەبێت تەنها لە خانەوادەیەکەوە بێت.

لەناو دەوڵەتی فارسی دا واتە لە حوکمی شیعەگەرایی ئەو دەمە بیدعەیەکی تر هاتە ناویان ئەویش بریتی بوو لە بەپیرۆز ڕاگرتنی خانەوادەی دەسەڵاتدار، ووتیان ئیمام عیصمەتی هەیە واتە: بەهیچ شێوەیەک هەرگیزاو هەرگیز هەڵە ناکەن، ووتەیان وەکو کەلامی خوا وەردەگیرێت، واتە ووتەی ئیمامەکانیان حوکمی قورئانی هەیە، هەروەها حوکمی فەرموودەی پێغەمبەری خوایشی هەیە.

ئەگەر سەیری بنەچەو بێخی شیعە بکەین دەبینین زۆربەی قاعیدەی فیقهی و شەرعیەکانیان لەسەر بنەمای وتەی ئیمامەکانیان دامەزراوە، جا ئەگەر ڕاست بێت یاخود بە درۆوە بەدەمیانەوە هەڵبەسترابێت.

خومەینی سەرۆکی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی دەڵێت: یەکێک لە زەروریاتی مەزهەبەکەمان ئەوەیە کە هیچ مەلیکێکی گەورە یان ئیمپراتۆریەتێک ناگات بە ئیمامەکانمان وە هیچ پێغەمبەرێکیش ناگات بە ئیمامەکانمان. ئەمەش لەکتێبی (دەوڵەتی ئیسلام لاپەڕە ٥٧ دا هاتووە)، “… وإن من ضروريات مذهبنا أن لأئمتنا مقامًا لا يبلغه ملكٌ مقرَّب، ولا نبي مرسل”!!.

لێرەوە دوژمنایەتیان لەگەڵ هاوەڵە بەڕێزەکان دا هەیە تەنانەت سەردەمێکی دیاری کراو تەکفیری عەباسی مامی پێغەمبەریان دەکرد (صلی للە علیە وسلم) .. هەروەها کوڕە بەڕێزەکەی کە عبداللەی کوڕی عەباسە کە بە (حبر الأمة) ناسراوە، چونکە سەردەمانێک دوانزە ئیمامی تەکفیری خیلافەی عەباسیان دەکرد.

یەکێک لە داهێنراوەکانی تر ئەوەیە کە پێیان وایە زۆربەی زۆری وڵاتانی موسوڵمان دارکفرە (خەڵکی شاری مەدینە، مەککە، شام و مصریان بەگشتی پێ کافر بوو) ئەم وتەیەش دەدەنە پاڵ پێغەمبەری خوا (صلی للە علیە وسلم) پەنا بەخوا، پێیان وایە ئەمە دینە ئەم وتەیەش لەسەرچاوەکانی خۆیانەوە بەدی دەکرێت، کە بریتین لەم کتێبانە (الكافي وبحار الأنوار وتفسير القمي وتفسير العياشي والبرهان ) وە زۆرێکی تر لەسەرچاوەکانی خۆیان.

بەگشتی شیعە هیچ زانایەکی ئەهلی سونەتیان پێ ڕاست نییە، ڕەفزی هەموو پەرتوکەکانی ئەهلی سونەو جەماعەت دەکەن بەتایبەت ئەم زانایانە (البخاري و مسلم والترمذي و النسائي، أبي حنيفة ، مالك، الشافعي ، ابن حنبل، هەروەها بڕوایان بە هاوەڵان و پێشەوایانی ئیسلام نییە لەوانەش خالد بن الوليد و سعد بن أبي وقاص و عمر بن عبد العزيز و موسى بن نصير، و نور الدين محمود و صلاح الدين، و قطز و محمد الفاتح) وە زۆری تریش.

لە ئەنجامی ئەوەی کە باوەڕیان بە هاوەڵان و شوێنکەوتوانی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) نیە زۆربەی زۆری سەرچاوەی کتێبەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ ئیمامەکانیان وە زۆربەی کتێبەکانیان لاوازن لە ڕووی ڕشتەی ڕاویەکانەوە، چونکە زۆرجار دەڵێن گوێدرێژەکەی باوکم بۆی گێرامەوە تاکو دەگاتە گوێدرێژێکی سەردەمی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) کە هەمووی شتی خورافیاتە، بۆیە بیدعەی زۆر لە بیروباوەڕو بەندایەتی و فکرو فیقیاندا و…هتد هەیە. لێرەدا نامەوێت بچمە ناو هەموو داهێنراوو بیدعەکان و شرک و خورافیاتەکانیانەوە، بەڵکو نوسەر دەیەوێت ئاماژە بە کێشە سەرەکیەکانیان بکات بەڵکو باش لێیان تێبگەین لەو کۆمەڵەی کە ناسراون بە شیعەی دوانزە ئیمامی، دەنا قسەکردن لەسەر بیدعەو تەقیەو ڕیجعەوە بە دەیان کتێب کۆتایی نایەت، هەروەها پێیان وایە کە قورئان تەحریف کراوە پەنا بەخوا، یاخود پێیان وایە کە خوا عاجزە لەبەردەم ئەم کەونەدا، وەیان جبریل بەردەوام وەحی دێنێتە خوارەوە بۆ ئیمامەکانیان، یان یاد کردنەوەی ڕۆژی شەهید کردنی ئیمام حسین (خوای لێ ڕازی بێت) وەك حەج وایە ..! پێیان وایە ئیمامەکانیان باران و هەورو هەڵایان بەدەستەو باران دەبارێنن و ڕزق و ڕۆزیان دەدەن، ئەگەر بمانەوێت لەسەر هەموو ئەمانە بدوێین بەهەزارەها بیدعەیان ئاشکرا دەکەین کە نەک ڕوکنێکە لە دینەکەیان، بەڵکو بەشێکی ڕاستەوخۆیە لەلای دوانزە ئیمامیەکان لە ئوصولیان.

ئەمەی باسمان کرد لەم فەترە زەمەنیەدا کە بەشێکن لە شیعەکان، بێجگە لەمان کۆمەڵی تریان زۆر لێ جیابۆتەوە، لەمێژوودا ناسراوە بە سەردەمی (حیرة الشیعة)، ئێمە تەنها باسی ناوەڕاستی سەدەی سێیەمی هیجریمان کرد کە بەوەفاتی حەسەن عسکری ئیمامی یانزەهەمیان شیعەی دوانزە ئیمامی سەرچاوەی گرتووە.

کەواتە دەگەڕێمەوە سەر ئەو دەقە زانستیە کە لە ئوصولدا هاتوە دەڵێت: “الحكم على الشيء فرع عن تصوره” واتا بڕیاردان لەسەر شتێك بەشێکە لەناسین و زانین.. کەواتە لێرەوە باسەکەمان دەست پێ دەکات لەمەوبەدوا بە زانست و بە ئاگا بوون ڕەخنە لەسەر شیعە کەڵەکە دەکەین بە هەزاران پرسیاریان لێدەکەین، خۆیان و مەزهەبەکەیان دەخەینە ژێر میکرۆسکۆبی پرسیارەوە، لێرەوە دەتوانین بڵێن ئەمە دەگونجێت لەگەڵ دین یان ناگونجێت، حەڵاڵە یاخود حەرام، بەڵام ئاخافتن لەسەر بنەمای سۆزو رەدفعل.. مرۆڤ بەرەو تیاچون و هەڵە دەبات.

دەسەڵاتی شیعەو هەوڵدان بۆ فەرمانڕەوایی

گومانم لەوەدا نی یە کە خەڵکانێک بناغەو ئەصلی شیعەیان خوێندبێتەوە لەم نوسینەدا تووشی شۆک بوون، چونکە لەڕاستیشدا پێگەیشتن و نەشونمای شیعە بەم شێوەیە بووە. بەدڵنیاییەوە مێژووش لەلای من وا نانوسرێتەوە کە تەنها قۆناغ بێت و وەک چیرۆکێک باسی لێوە بکەم، بۆیە مێژوو و فیکر بەیەکەوە تێکەڵ دەکەمەوە تاکو ببێتە پەندێک و وانەیەک بۆ هەمووان و بشتوانین لەگەڵ کێشەو ڕەوشەکەی ئێستادا بەشێوەیەکی جوان کاری لەسەر بکەین و وەک مەشخەڵێکیش بۆ ڕووناکی بەرچاو لەبەردەستدا بێت.

بۆیە پێویستە مێژوو وەکو خۆی بگێڕدرێتەوە، چونکە ڕەوەندەکانی داهاتوو سوودی لێ دەبینن وە هەرلاسەنگیەک یان خێچ وخواریەک بە مێژووە دیار بێت، ئەوا تاوانە بەرانبەر بە ڕەوەندی داهاتوو.

بۆیە باسی ئەم مێژووە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین تەرجومەی ئیشی خۆمانی لەسەر بکەین تا ببێتە ئەزمونێکیش بۆ ئیشکردن لەسەری وەکو خوای گەورە دەفەرموێت: {فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ} الأعراف ١٧٦.

لەبەرئەوەیە کەوەک گێڕانەوەی چیرۆک نی یە بەڵکو بۆ زیاتر تێڕامان وە لەهەمان کاتدا یارمەتی دەریشمان بێت بۆ واقیعی ڕەوشی ئێستامان، هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان بە بناغەو ئەصڵی شیعە کردووە کە چۆن نەشونمایان کردووە پێویستە لەم بەشەدا باس لەوە بکەین کە چۆن ویستوویانە بگەن بە دەسەڵات و فەرمانڕەوایی هەموو جیهانی ئیسلامییان کردووە لە سەدەی چواری هیجری دا، ئەگەر بنەچەو دەسەڵاتیان نەزانین نەکاریگەریانمان بۆ دەردەکەوێت وە نە ئەشتوانین لەبەرانبەریاندا هەڵوێستمان هەبێت.

گەڕانەوە بۆ فکری سیاسی و مێژووی دەسەڵاتیان:

بەگشتی لەدوای وەفاتی حەسەن عەسکەری کە ئیمامی یانزەهەمی شیعەکانە پێیان نایە سەردەمێک کە نەیان دەزانی چۆن تێیدا هەنگاو بنێن، تەنانەت سەریان لێ شێوا بوو خۆشیان لەناو خۆیاندا کۆک نەبوون؛ کە ئەو سەردەم و زەمەنە لە مێژوودا ناسراوە بە (حیرة الشیعة)، بۆیە شیعە دابەشبوون بە چەند بەشێکی زۆرەوە، هەربەشێک لەمانە بە ویست و ئارەزووی خۆی دینی دادەتاشی بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتی سیاسی، یەکێک لە گەورەترین بەشەکان کە دروست بوو کۆمەڵی دوانزە ئیمامی بوو کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا چۆن نەشونمایان کرد، بەڵام ئەمانە بەتەنها لە گۆڕەپانی سیاسیدا نەبوون، بەڵکو بە تەنیشتی ئەمانەوە چەندەها کۆمەڵ و بەشی تر نەشونمایان کرد کە کاریگەریەکی زۆر خراپی دانا لەسەر هەموو ئومەتی ئیسلامی.

یەکێکی تر لەو کۆمەڵانە کە هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەفەریقی و بەشێکیش لە ئاسیای داگیر کرد لەمێژوودا ناسراون بە کۆمەڵی شیعەی ئیسماعیلیە (فرقة الإسماعیلیة) ئەم کۆمەڵە.. کۆمەڵێکی سەرلێشێواو گومڕابوون زۆربەی زۆری زانایانی ئیسلام.. لە ئیسلام دەیانکەنە دەرەوەو بەموسوڵمانیان نازانن!.

ئەم کۆمەڵە بە پلانێکی زۆر ترسناکی یەهود دروست بوون، بۆ ئەوەی هەرچی ستراتیژیەتی خۆیان هەیە لەناو ئومەتی ئیسلامیدا بیسەپێنن، دروستکەری ئەم کۆمەڵە بەناوی (میمون القداح)؛ لە ماوەیەکی کورتدا دەرکەوت و ئیسلام بوونی خۆی ڕاگەیاند، بەفرت و فێڵ خۆی نزیک کردەوە لە (محمد کوڕی ئیسماعیل کوڕی جعفر صادق) (ڕەحمەتی خوا لەهەموویان بێت) تەنانەت ببوە هاوڕێی، محمد کوڕی ئیسماعیل لە ئالوبەیت بوو .. باپیریشی پێشەوا جعفری صادق بوو کە ئیمامی شەشەمی شیعەی دوانزە ئیمامی یە، ئیسماعیلی کوڕی جعفر برای موسای کاظمە کە ئیمامی حەوتەمی دوانزە ئیمامی یەکانە.

ئەوەی کە مەیمونی قەداحی یەهودی پێی هەڵسا کارێکی سەرسوڕهێنەر بوو، پلانێکی ترسناکی داڕشت بۆ هەڵوەشاندنی ئومەتی ئیسلامی لەیەکتری، خۆی ناونا بە عبداللە وە کوڕێکیشی ناونا بە محمد وە وەسیەتیشی کرد بۆ کوڕو کوڕەزاکانی کە هەموو منداڵەکانیان بەناوی محمدی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی جعفر صادق ناوزەد بکەن، بۆ ئەوەی ئەم نەسەبە بەگوێرەی قۆناغەکانی مێژوو یەهودیەکان خۆیان بگەننەوە بەئالوبەیت، گوایە ئەمان لەسولالەی محمدی کوڕی ئسماعیلی کوڕی جعفری صادقن!..

کارێکی تر کە بانگەشەی بۆکرد زۆر ترسناک بوو بریتی بوو لەوەی کە ئەمانە ئیمامی گەورەن و دەبێت هەموو جیهان لەگەڵ هەموو جیهانی ئیسلامی دا فەرمانڕەوایی بکەن، دەبێت ئەو ئیمامەش لەنەسەبی ئیسماعیلی کوڕی جعفری صادق بێت، نابێت بگەڕێتەوە سەر سولالەو نەسەبی موسای کاظمی جعفری صادق، لەبەر ئەوەی شیعەی دوانزە ئیمامی نەسەب و سولالەیان لەوەوە دەگێڕنەوە.

مەیمونی یەهودی توانی بەم بیرەی خۆی نەشونما بە کۆمەڵی ئیسماعیلیە بکات، کوڕو کوڕەزاکانی مەیمونی قەداح بانگەشەیان بۆ ئەم بیروباوەڕو فیکرە دەکرد وە جوانکاریان بۆ دەکرد بۆ ئەوەی لەبەرچاوی خەڵکیدا بیگونجێنن لەگەڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا، یەکێکی تر لە کارە هەرەخراپ و ترسناک و قێزەونانەی کە ئەنجامیان دا بریتی بوو لە (حلول) تێکەڵ بوونی بەڕۆح و جەستەی ئیمامەکانیان، واتە: (خواو ئیمام بەیەکەوە حوکمی سەرزەوی دەکەن)؛ بۆیە پێیان وابوو کە ئیمام ئلوهیەتی خودای تێدایە، بڕوایان هەبوو بە (تنسیخ) واتە: (ئیمامەکانیان نامرن، ڕۆحەکانیان لە جەستەی تردا دێنەوە سەر زەوی و بەزیندویەتی دەمێننەوە)، بەگشتی پێیان وایە ئیمامەکانیان لە دوای مردنیان دەگەڕێنەوە بۆ دنیاو بە هەمیشەیی دەمێننەوە.

بێجگە لەو هەموو کارە قێزەون و گەندەڵانەی کە ئەنجامیان داوە گەیشتنە لوتکەی تاوان و شێتی کە بەئاشکرا جنێویان بە هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەدا، باسی ناموس و شەرەفیان دەکردن؛ تەنانەت قسەیان بە خودی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەوت، لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی گەڕانەوەی نەسەبیان بۆلای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەکرد! گەورەترین لیژنەی ئیغتیالاتیان دروست کرد بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، لەجیهانی ئیسلامی دا ئەوەندە گەورە بووبون دەگەیشتن بەهەرچی وەزیر و سوڵتان و خەلیفە هەیە، لەوانەی کە ئیغتیال کران (وەزیری بەناوبانگ نیظام مولک، ئەمیری بەناوبانگ عیمادالدین زەنکی، سوڵتانی بەناوبانگ ممدوحی کوڕی تونتەکین) زۆرێکی تر لەسەرکردەی سەربازی و پیاوە ناودارەکانی ئومەتی ئیسلامی بەدەستی ئەم کۆمەڵە کوژراون.

بانگەوازی ئیسماعیلیە ڕۆژ بەڕۆژ چالاک تر دەبوو؛ لەناو هەموو ڕەوەندو جیلەکان دا پەرەی پێ درا، خەڵکیان بەوە فریو دەدا کە خۆشەویستیان بۆ ئالو بەیت هەبێت، قەناعەتیان بەخەڵکی کرد کە ئەمان لەنەوەی پێغەمبەری خوان (صلی اللە علیە وسلم)، فارسەکان کە بەم بانگەوازە تێکدەرەیان زانی بەتایبەتی ئەوانەی کە بەدزیەوە ئاگر پەرست بوون و بە ڕووکەشیش دەیان ووت کە موسوڵمانین هەر بەزووی چونە ناو ئەم کۆمەڵی ئیسماعیلیەوە، لەو سەرکردانە کە چوونە ناویان لە خانەوادە بەناوبانگەکانی ئێران (حسین الأهوازی) بوو، کەیەکێکە لە بانگەشەکارە بەناوبەنگەکانی کۆمەڵی ئیسماعیلیە.. یەکێکە لە گەورە دامەزرێنەرانی ئەم کۆمەڵە، کە زیاتر لەناوچەکانی بەصرەدا بانگەوازی دەکرد.

حەسەنی ئەهوازی بووە هاوڕێی کەسێک بەناوی (حمدان کوڕی الأشعث) کە کەسایەتیەکی خوێن ڕێژ و داوێن پیس و چەتە بووە لە مێژووی ئیسلامی دا زۆرێک لە مێژوو ناسان وەک (ابن کثیر و ابن اثیر) هەردووکیان پێیان وایە کە جولەکەیە، جولەکەی فارسە، بەڵام زۆرێکی تر لەمێژوو نوسان پێیان وایە کە مەجوسی فارسە یاخود یەهودی بەحرەینە.

دەسەڵاتی شیعەی قەرامیطە:

حمدانی کوڕی ئەشعث لەقەبی بەناوبانگ بوو بە (قرمط) بەگوێرەی قۆناغەکانی سەردەم ئەمیش کۆمەڵێکی بۆخۆی جیاکردەوە کە نەسەبیان دەچووە سەر ئەو پیاوە خوێن ڕێژە بەناوی کۆمەڵی (قەرامیطە) کە لقێک بوون لە کۆمەڵی ئیسماعیلیە.

ئەمانە ترسناکترین کۆمەڵ بوون لەناو شیعەکان دا، ئەم کۆمەڵە ئاواتیان پارە بوو لەگەڵ داوێن پیسی دا هەرچیەیەکیان پێ خۆش بوایە لەکاری خراپەو کوشتن و زیناو دزی دەیانکرد، بەردەوام خەریکی چەتەیی و ڕێگری بوون هەرچی دز و چەتەکان بوو پەیوەندییان کرد بەم کۆمەڵەوە ئەوانەشی کە دەرچووبوون لە سیستەمی خیلافەت و تاوانبار بوون لەناو ئەم کۆمەڵەدا خۆیان دەشاردەوە، ئەم قەرامیطانە بوون بە خەتەرترین و ترسناکترین کۆمەڵ لە مێژووی ئومەتی ئیسلامی دا، هەرچەند لەباسێکی ئاوادا دەرفەتی ئەوە نییە کەباسی هەموو لایەنەکانی ئەمانە بکەین، بەڵام هەروەکو ئاماژە.. ئاماژەم پێداوە، لەناوەندی سەدەی سێیەمی هیجری دا ئەم سێ کۆمەڵە گەورەیەی شیعە وەکو قارچک هەڵتۆقین، هەریەکەیان بانگەشەی ڕاستی و حەقی بۆ خۆی دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ یەکتریدا ڕایان جیاواز بوو لە بیرو باوەڕو فیکرو ئەحکام و هەموو شتێکدا جیاواز بوون.

ئەم سێ کۆمەڵەش بریتین لە: (شیعة الاثنا عشریة، شیعة الإسماعیلیة وە شیعة القرامیطة).

لەگەڵ ئەوەشدا کێشمە کێشم و ململانێیان هەبوو لەگەڵ ئەهلی سونەدا، ململانێشیان هەبوو لەناو خۆیان دا بەهیچ شێوەیەک بەیەکتری نەدەگەیشتنەوە، چونکە هەریەک لەم کۆمەڵانە بە ئارەزوو هەوای خۆیان دینیان داتاش دەکردو بیدعەو داهێنراویان دروست دەکرد لەناو ئاینی ئیسلام دا.

ئەم قۆناغە لەمێژووی ئیسلامی دا کە ئەم هەموو بزوتنەوە شیعەی تێدا دروست بوو، ڕەوشێکی نائارامی لەناو ئومەی ئیسلامی دا دروست کردبوو، بەڵام تا ئێستا هەر هەوڵیانە بۆ دەسەڵات.. بەهیچ شێوەیەک فەرمانڕەواییان نەگرتۆتە دەست، لەکۆتایی سەدەی سێیەمی هیجری و دەستپێکی سەدەی چوارەمی هیجری گۆڕانکاریەکی زۆر خێرا ڕوویدا کە ڕەوشەکەی زیاتر بەرەو ترسناکی و بەرەو ناهەمواری برد..

بەزووترین کات شیعەی قەرامیطە چونە سەر دەسەڵات و فەرمانڕەواییان گرتە دەست چونکە ئەمانە زۆر دڕندەو پیاوکوژ بوون، یەکێک لە سەرکردەو بانگخوازەکانیان ناوی (رۆستەم کوڕی حسین) بوو لەوڵاتی یەمەن دەوڵەتی قەرامیطەی دامەزراند، بانگەوازەکەی بەرفراوانتر کرد و خەڵکی دەنارد بەهەموو لاکاندا تا بانگەواز بۆ بیرەکەی خۆیان بکەن، تەنانەت توانی دەنگی خۆی بگەیەنێتە وڵاتی مەغریب!، ئەم دەوڵەتە زۆری نەخایاند لەناوچوو، بەڵام جۆرێکی تر لە شیعەی قەرامیطە دروست بوون لە خاکی جزیرەی عەرەبی دا بەتایبەتی لە بەحرەین (مەبەست ئەم بەحرەینەی ئێستا نی یە، بەڵکو ڕۆژهەڵاتی جزیرەی عەرەبی دەکات)، دەوڵەتی قەرامیطە لەو ناوچانەدا زۆر بەهێز بوون، هەموو بەرژەوەندیەکانی جیهانی ئیسلامیان خستە ژێر ترسەوە، ساڵێک هەستان بە کوشتنی هەموو حەجاجەکان کە هاتبوون بۆ حەج، یەکێکی تر لەو تاوانە گەورانەی کە ئەنجامیان دا هێرش کردنە سەر مزگەوتی حەرەمی مەککە بوو؛ لە ڕۆژی تەرویە لەساڵی ٣١٧هیجری هەرچی حەجاج هەبوو لەناو کەعبەدا کوشتیان، تەنانەت بەردە ڕەشەکەشیان دزی و شکاندیان و ناردیان بۆ وڵاتی بەحرەین کە ئەو دەمە پایتەختەکەی (هجر) بوو لە ڕۆژهەڵاتی جزیرە، ئەم بەردە بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لای قەرامیطەکان مایەوە تا ساڵی ٣٣٩ی هیجری موسوڵمانان گەڕاندیانەوە بۆ کەعبە.

دەسەڵاتی ئیسماعیلیە:

ئیسماعیلیەکان لەهیچ شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا نەیانتوانی دەسەڵات بگرنە دەست، کەش و هەوای لەبارو رەوشێکی لەبار بۆ ئەوان وڵاتی مەغریب بوو، چونکە پێشتر ڕۆستەمی کوڕی حسێن کە یەکێک بووە لە شیعە قەرامیطەکان بانگەوازی شیعەی قەرامیطە و ئیسماعیلیەی گەیاندبووە ئەوێ ئەویش لەڕێگەی پیاوێکەوە بەناوی (ابو عبداللەی شیعی) بوو.

ئاماژەمان پێدا کە ئەم دوو کۆمەڵە (قەرامیطە و ئیسماعیلیە) هەردووکیان بانگەشەی ئیمامەتی ئیسماعیلی کوڕی جعفری صادق یان دەکرد؛ بۆیە ئەو زەمەنە لە مغریب دا کەسیان دەست نەکەوتەوە لەو بنەماڵە بەڕێزە، بەڵام یەکێک لە کوڕەزاکانی مویمونی قەداحی یەهودیان دۆزیەوە بەناوی (عبيد الله بن الحسين بن أحمد بن عبد الله بن ميمون القدَّاح) ئەمەش بووە هۆکار و هەلێک بۆ دامەزراندنی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی لە مەغریب دا، بۆیە بانگەشەی بوون بە دەوڵەتیان کرد، ئەوەی خۆشەویستی هەبوو بۆ بانگەوازی ئیسماعیلیە بانگ کرا بۆ ئەو جێگایە، (عبيد الله بن الحسين بن أحمد بن عبد الله بن ميمون القدَّاحی یهودی) لەقەبی مەهدی بۆخۆی دانا، خۆشی کرد بە پێشەوای بانگەوازی ئیسماعیلیە و بانگەشەی ئالوبەتی بۆ خۆی کرد کە گوایە باپیرانی دەگەڕێتەوە سەر ئیسماعیلی کوڕی جعفری صادق، بۆ ئەوەی زیاتر دڵی موسوڵمانانی ئەو سەردەمە ڕابکێشێت بەلای خۆی دا دەوڵەتەکەشی ناونا دەوڵەتی فاطمیی کە وەک چەواشەکاریەک گەڕاندیەوە سەر فاطمەی کچی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لای هەمووشتان ئاشكرایە کە خۆی یەهودیەکی ڕەسەن بوو.

ئەو سەردەمە بەهۆکاری جەهلی خەڵک و جوڵانی و سۆزو هەست و نەستیان توانی بە زووترین کات بانگەوازەکەی خۆی بڵاو بکاتەوەو.. قەڵەم ڕەو و فەرمانڕەوایی خۆی بڵاوبکاتەوە ئەوەندە دەسەڵاتی گەورە بوو هەموو باکوری ئەفەریقای خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی..

دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی بیدعەو کاری خراپەو جنێودان بە هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەر و بانگەشەی حلول و تەنسیخی ڕۆح و زۆری تر لەم داهێنراوانە، تەنانەت ئەم دەوڵەتە گەیشتە سەر سنورەکانی مصر لە ساڵی ٣٥٩ی هیجری توانیان خاکی مصر داگیر بکەن و بڕۆنە ناوی؛ لەڕێگای سەرکردەیەکی ئیسماعیلیە بەناوی (جوهر الصقلی الإسماعیلی) لەسەردەمێکدا کە (المعز لدین اللە العبیدی) خەلیفە بوو، ئەم خەلیفەی ئیسماعیلیە ناسرا بوو بە عبیدی کە گوایە نەسەب و سولالەی دەگەڕێتەوە سەر (عبيد الله بن الحسين بن أحمد بن عبد الله بن ميمون القدَّاحی یهودی) لەمەولا ناوی فاطمیەکان گۆڕا بە عوبێدی.

موعز لدین للە عوبێدی چووە ناو مصر و شاری قاهیرەی دامەزراند، مزگەوتێکی تێدا دروست کرد بەناوی مزگەوتی (ئەزهەر) بۆ ئەوەی هەرچی بانگەوازی شیعەی ئیسماعیلی هەیە لەوێوە بیگەیەنێتە خەڵکی، دەستیان کرد بە کوشتنی زانایانی ئەهلی سونە!.. لە سەر مینبەری مزگەوتەکانیانەوە بەئاشکرا جنێویان بە هاوەڵە بەڕێزەکان دەدا تا گەیشتە سەردەمی (حاکم بأمر اللە) ی خەلیفەی عوبێدیەکان کە بانگەشەی بوونی خوایەتی بۆخۆی دەکرد؛! لەسەر هەموو مزگەوتەکان دا بە نووسین جنێوی بە ابوبکر و عمر دەدا، ئەمری کردبوو بە خواردنی گۆشتی بەراز، گۆشتی کەروێشک و خواردنی ترێی حەرام کردبوو، جەلادەکانی زیندانی بۆ لێدانی موسوڵمانان هەموو یەهودی بوون، هەرکەسێک باج و خەراجی نەدایە بە دەوڵەتەکەی عەبدی ڕەشی زەکەر درێژی دانابوو وەک سزایەک لەبەرچاوی خەڵکی لەناو بازاڕدا لەگەڵ بازرگان و خەڵکەکان دا ڕایان دەبوارد!..

حاکم بأمر اللەی گەندەڵ بانگەشەی خوایەتی کرد حەزی لە خوشکەکەی خۆی بوو بەناوی (ست الملوک) کەلەگەڵیدا ڕای بوارد و زۆرێک لە مێژوو نوسان دەڵێن هەر خوشکەکەی خۆی لەناوی بردو کوشتی، پاشان بانگەوازی ئەوەی کرد کە چۆتەوە بەرەو ئاسمان.

لەدوای کوشتنی حاکم بأمر اللە دەست کرا بە دروست کردنی مزگەوتی زۆر بۆ بڵاوکردنەوەی مەزهەبەکەیان، توانیان هەموو مصر و تەنانەت شام و حیجازیش داگیر بکەن بۆماوەی دوو سەدەی تەواو تا ئەو کاتەی خوای موتەعال صلاح الدین الأیوبی دەنێرێت لە شەڕی ئەم شیعانە ئومەتی ئیسلام ڕزگاریان دەبێت لە ساڵی ٥٦٧ی هیجری .. مصر ئازاد دەکات لە داگیرکەرانی ئیسماعیلی.

دەسەڵاتی شیعەی دوانزە ئیمامی:

ئەم کۆمەڵە شیعەیە داهێنراوی زۆریان هەبوو بەڵام تا ڕادەیەک لەو دوانەی تر باشترو هێمن تر بوون ئەمان بڕوایان بە بوونی خوا هەبوو، بڕوایان بە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) هەبوو بڕوایان بە زیندووبوونەوەو حەشر هەبوو، بەڵام بیدعەو داهێنراویان ئەوەندە زۆرە لە ژمارە نایەت.. زۆر کاری خراپیشیان ئەنجام دەدا، بانگەشەی دوانزە ئیمامی گەیشتە ناو هەندێک لە خێزانە بەناوبانگەکانی فارس و عێراق تەنانەت توانیان بانگەشەکانیان بگەیەننە خانەوادە دەسەڵاتدارەکان لە زۆربەی زۆری جێگاکاندا..

بانگەوازەکەیان گەیاندە خانەوادەیەکی بەناوبانگ بەناوی خانەوادەی کوڕانی سامان (عائلة بنی سامان) کە بنەچەی ئەمانە فارسن .. توانیان ئەو خانەوادەیە بەگشتی بکەن بە شیعە کە ئەو دەمە فەرمانڕەوای وڵاتی فارسیان (ئێرانی ئێستا) دەکرد، توانیان دەوڵەتێک دابمەزرێنن لەساڵی ٢٦١ی هیجری تا سالی ٣٩٨ی هیجری، هەروەکو دەسەڵاتداربوون.. بەڵام بەهیچ شێوەیەک بانگەشەی تەشەیوعیان نەدەکرد.

پاشان گەیشتنە خانەوادەیەکی دەسەڵاتداری تر کە بنەچەی ئەمان عەرەبن لە گەل و هۆزی (بنی تغلب)ن ئەم خانەوادەیە ناسرابوون بە خانەوادەی کوڕانی حەمدان (عائلة بنی حمدان) کە ئەو دەمە فەرمانڕەوایی وڵاتی موسڵیان دەکرد لە وڵاتی عێراق، ئەمانیش لەساڵی ٣١٧ی هیجری تا ٣٦٩ی هیجری فەرمانڕەواییان کرد، تەنانەت توانیان سوڵتانی خۆیان بگەیەننە حەلەب، لەحەلەبیش لە ساڵی ٣٣٣ی هیجری تا ساڵی ٣٩٢ی هیجری فەرمانڕەوا بوون.

لەهەمووی ترسناکتر کە زۆر کاریگەری هەبوو لەسەر جیهانی ئیسلامی شیعەی دوانزە ئیمامی توانی دەسەڵاتی خۆی بەرفراوانتر بکات گەیشتن بە خانەوادەی کوڕانی بویە (عائلة بنی بویە) کە بنەچەی ئەمان فارسە، توانیان دەوڵەتی فارس بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، تا گەیشتە ئەو بارو ڕەوشەی لە ساڵی ٣٣٤ی هیجری دا خەلافەتی عەباسی بەتەواوەتی داگیر بکەن، بەڵام بۆ ئەوەی ئینقیلابات و فیتنەی گەورە ڕوو نەدات لەلایەنی سونیەکانەوە خەلیفەی عەباسیان وەک ڕەمزێک دانایەوە کە بۆ ماوەی ١٠٠ساڵ توانیان بەتەواوەتی فەرمانڕەوای دەوڵەتی عەباسی بکەن، واتە لەساڵی ٣٣٤ی هیجری تا ٤٤٧ی هیجری؛ تا ئەوکاتەی سەلاجیقەکانی ئەهلی سونە دروست دەبن و خاکی عێراق لەژێر فەرمانڕەوایی شیعەی دوانزە ئیمامی ئازاد دەکەن، ئەم شیعانە بەبەردەوامی بوغزو ڕقی خۆیان بەسەر زانایانی سونە و خەلافەتەکەشی دەڕشت تا وای لێهاتبوو لەسەر مینبەرەکانەوە.. هەروەها لەسەر دەرگای مزگەوتەکانیشەوە دەیاننوسی و جنێویان بە هاوەڵەبەڕیزەکان دەدا، بەتایبەت ابوبکر و عمر –ڕەزامەندی خودایان لێ بێت- بەئاشکرا لە خوتبەی هەینیدا لەعنەت و جنێویان پێ دەدات، ئەم سەردەمەش سەردەمێکی کەئابەو دڵتەنگی بوو لە مێژووی ئیسلامیدا.

لێرەوە دەبینین سەدەی چوارەمی هیجری سەدەیەکی شیعەی تەواو بوو؛ شیعەی دوانزە ئیمامی دەسەڵاتدارێتی خۆی لەڕێگای بوهەیئیەکانەوە (البویهیون) عێراق و ئێرانیان بە تەواوەتی خستبووە ژێر فەرمانڕەوایی خۆیانەوە، سامانیەکانیش ڕۆژهەڵاتی ئێران و بەشێکی ئەفغانستان و بەشیکی ڕۆژهەڵاتی جیهانی ئیسلامی لەژێر قەڵەم رەویاندا بووە، حەمدانیەکان موسڵ و حەلەب یان فەرمانڕەوایی دەکرد، هەروەها قەرامیطەکان ڕۆژهەڵاتی نیوەدورگەی عەرەبیان لەژێر دەستدا بوو کە چەند جارێک دەگەیشتنە حیجاز وەک قەڵەم ڕەو، بەڵکو گەیشتنە دیمەشق و پاشان یەمەن بەتەواوەتی لەژێر فەرمانڕەوایەتیان دا بوو، پاشان دەوڵەتی عوبەیدی کەلە مێژوودا ناسراوە بە فاطیمی توانیان هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەفەریقا داگیر بکەن بەڵکو گەیشتنە فەلەستین و سوریاو لوبنانیش!.

لە کۆتایی سەدەی چوارەمی هیجری دا دەوڵەتی قەرامیطە بەتەواوەتی ڕۆچوو و نەما، لەناوەڕاستی سەدەی پێنجەمی هیجری دا دەوڵەتی بەنی بوهەییە کۆتایی پێهات واتە ساڵی ٤٤٧ی هیجری، پاشان ئیسماعیلیە عوبێدیەکان بەردەوام بوون لەدەسەڵاتیان تا ناوەڕاستی سەدەی شەشەمی هیجری واتە ساڵی ٥٦٧ی هیجری ئەوانیش کۆتای بەدەسەڵاتیان هات و جیهانی ئیسلامی و ئەهلی سونەو جەماعە فەرمانڕەوای و دەسەڵاتی گرتەوە دەست.

هەموو ئەم شیعانە لەناو چوون و بوونێکی ئەوتۆیان نەما لەسەر زەوی دا، بەڵام شیعەی دوانزە ئیمامی بەردەوام لەناوچەکانی فارس و بەشیکی عێراق دا بانگەشەی مەزهەبەکەیان دەکرد، بەبێ ئەوەی فەرمانڕەوایی بکەن.

بەم شێوەیە ڕەوشەکە هێور بویەوە تا ساڵی ٩٠٧ی هیجری واتە سەرەتای سەدەی دەیەمی هیجری ئەو کاتە کەسێك بەناوی (ئیسماعیلی صەفەوی) هەڵدەستێت بە دامەزراندی دەوڵەتی صەفەوی شیعەی دوانزە ئیمامی لە ئێران، کە نەسەب و سولالەی باووباپیرانی ئیسماعیلی صەفەوی دەگەڕێتەوە سەر صەفی الدین ئەردەبیلی کەلە بنەڕەتدا فارسن و لەساڵی ٧٢٠ی هیجری باوکیان وەفاتی کردووە، توانی دەوڵەتەکەی و قەڵەم ڕەوی بەرفراوان بکات، شاری تەبریزیشی کردە پایتەختی صەفەویەکان .. کەوتە ململانێکی زۆر لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانلی دراوسێی دا، خۆی نەیدەتوانی لەبەرانبەر عوسمانلی یەکان دا بوەستێتەوە ناچار هاوپەیمانی لەگەڵ پورتوگالیەکان دا بەست بۆ لێدانی عوسمانلیەکان، بەهۆکاری ئەو هاوپەیمانیە توانی بەشێکی عێراق لەژێر دەستی عوسمانلیەکان دەربهێنێت، تا وای لێهات ویستی ئیمارەتی ئەردەڵان و بابانیش بکاتە شیعە؛ مەزهەبی شیعە بڵاو بکاتەوە، ئەگەر سوڵتان (سەلیمی یەکەمی) عوسمانلی ڕێگەی پێ نەگرتایە ئەوا ئێستا هەموو کوردستانی ئێمە شیعەی دوانزە ئیمامی بوو، کە لە شەڕێکی یەکلاکەرەوەدا توانی شاڵاوو شەپۆلی شیعەی دوانزە ئیمامی بوەستێنێت کە ئەو شەڕە بەناوبانگەش لە مێژوودا ناسراوە بە شەڕی (چاڵدێران) لەساڵی ٩٢٠ی هیجری دا کە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بێنێت وە دەریان بکاتە دەرەوە لە عێراق.

بەدرێژای مێژووی خۆیان ململانێ لەنێوان صەفەویەکان و عوسمانلیەکان دا هەبوو، ئەم ململانێیەش لەناو خاکی عێراق دا دەکرا جوانتر بڵێم کوردستان، ڕەوشەکە بەو شێوەیە مایەوە تاکو دوو سەدە، صەفەویەکان توانیان فەرمانڕەوایی ئێران بکەن لە ساڵی ٩٠٧ی هیجری یەوە تاساڵی ١١٤٨ی هیجری تا ئەو کاتەی دەوڵەتی صەفەوی لەناو دەچێت، لەناوەڕاستی سەدەی ١٨ی میلادی ساڵی ١٧٣٥ی زاینی، لەو ماوەیەدا ئێران بوو بە چەند پارچەیەکەوە هەر پارچەیەک لەمانە عوسمانلیەکان و ڕووس و ئەفغان شەڕیان لەسەر دەکرد، تەنانەت کۆمەڵیک لە بەرانبەر سەرکردەی سوپاییەکانی عەباسی سێیەمی صەفەوی کە کۆتا سوڵتانی صەفەویەکان بوو.

لەهەمان کاتدا عوسمانلیەکانیش کەوتنە لاوازی، ئەوروپیەکانیش دەیان ویست لەگەڵ رووس دا ئەم وڵاتە پارچە پارچە بکەن، بۆیە لەناوچەکانی ڕۆژئاوایان لەژێردەست دەرهێنایەوە ئێرانیەکانیش هەمیشە خۆشەویستیان بۆ سەرکردە ڕۆژئاواییەکان هەبوو، ئەو دەمەش ئینگلیز .. هند و پاکستان ی داگیر کردبوو دەیان ویست خۆیان لە ئینگلیز نزیک بکەنەوە جارێکیش دەیان ویست خۆیان لە فەرەنسیەکان نزیک بکەنەوەو یان دەبوونە جاشی رووس.

فەرمانڕەوایی ئێران لەساڵی ١١٩٣ی هیجری بەرانبەر بە ١٧٧٩ی زاینی (ئاغا محمدی قاجار) کە لەبنەچەدا فارسە وە مەزهەبیشی شیعەیە، بەڵام خۆی عەلمانی یە هیچ بانگەشەیەک بۆ مەزهەبی دوانزە ئیمامی ناکات و حوکمیشی پێناکات دەسەڵات دەگرێتە دەست، دوای خۆی کوڕەکانیشی بەهەمان شێوە فەرمانڕەوایی دەکەن.

بەگوێرەی سەردەم و زەمەن قاجەریەکان دەسەڵاتیان بەرەو زیاد بوون و کەم بوون دەڕوات وە ئەمان خۆیان ناوزەد دەکەن بە شاه، ئەم خانەوادەیەش کۆتایی بەدەسەڵاتیان دێت تا کەسێک بەناوی ڕەزای پەهلەوی ئەو بنەماڵەیە دادەگرێتە خوارەوە و خۆی دەچێتە جێگایان واتە لە ساڵی ١٣٤٣ی هیجری بەرانبەر بە ١٩٢٣ی زاینی وە بانگەشەی شای ئێرانی بۆخۆی کرد لە ڕێگەی یارمەتی ئینگلیزەوە، بەڵام لەساڵی ١٩٤١ی زاینی دا کێشەیەکی گەورە کەوتە نێوانیان لەگەڵ ئینگلیزدا ئینگلیزەکان دایانگرت و کوڕەکەیان خستە جێگای بەنای محمد ڕەزای پەهلەوی تا ساڵی ١٣٩٩ی هیجری بەرانبەر بە ١٩٧٩ی زاینی بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی شۆڕشی خومەینی شیعەی دوانزە ئیمامی دەستی پێکرد.. فەرمانڕەوایی شیعەی دوانزە ئیمامی لەناوچەکانی فارس (ئێران) دەست پێ دەکاتەوە..

ئەمەش مێژووی سیاسی و فیکری سیاسی دەسەڵاتی شیعەی دوانزە ئیمامی بوو لە جیهانی ئیسلامی دا لەو کاتەوەی کە سەریان هەڵداوە تا ئەم سەردەمەی ئێستامان.

لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت فەرمانڕەوایی شیعە جۆرێک لە ئینقیلاب و پیاداکێشانی هەبووە لەسەر دەسەڵاتی سونی، بەشێوەیەکی ئاینی و بانگەشە بۆ خۆشەویستی ئالوبەیت و گەڕانەوە بۆ ڕەچەڵەکی ڕەسەن و هەمیشە فەرمانڕەواییان کردووە، بەڵام لەهەموو قۆناغەکانی مێژوودا هەمیشە دەست لەملانی یاخود هاودەست بوون لەگەڵ دوژمنەکانی ئومەتی ئیسلامیدا بەتایبەت لەگەڵ خاچ دروشمەکان (صلیبیەکان) ڕووس و ئینگلیز و فەرەنسی و پورتوگالیەکان دا، ئەگەر جوان سەیری زەمەنی تەتار بکەین هەمیشە هاوپەیمان بوون لەگەڵ تەتارەکان دا و هیچ ململانێیەکیان لەگەڵ ئەواندا نەبووە.

لەگەڵ ئەوەدا ئێمە سەیری تاوانەکانیان دەکەین کە ئەنجامیان داوە، نەک بۆ تۆڵە سەندنەوە بەڵکو بۆ ووتوێژکردن و ئاخافتن لەسەر بیرو باوەڕو مەنهەجیان ئەمەش سەرەتایەکی کەم بو لە فەرمانڕەوایی و سەدەڵاتیان کە بیرو باوەڕی ئەوان لەسەر نەسل و عیصمەتی ئیمامەت و چینایەتیان لەنێوانی عەلی و ابوبکر و عمر و عوسمان وە زۆرێک لە هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و دایکی ئیمانداران دادەمەزرێنن، تا ئەوان بەو شێوەیە بیر بکەنەوە نیەتی ئەوانمان لەبەر چاودایەوە دەشزانین لە مێژووی ئیسلامدا چییان کردووە، دەشڵێین منداڵان لەسەر پلانی باووباپیرانیان هەنگاو دەنێن، ئایا هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر بە شیعە چۆنە؟ چۆن لەگەڵیاندا ڕەفتار بکەین؟ ئایا بێ دەنگی باشە هەڵی بژێرین یاخود قسە کردن؟ ئایا جاهیل بوون باشە یاخود بە عیلمەوە قسەیان لەگەڵ بکەین؟؛ ووتوێژی داهاتوومان لەسەر ئەم باسانە دەبێت.

سەرچاوە:

فکر الخوارج ولاشیعة فی میزان اهل السنة والجماعة… د. علی محمد الصلابی

التشیع بین مفهوم الائمە ولامفهوم الفارسی… محمد البنداري

بین التریخ والواقع… د راغب السرجانی

الحکومة لاسلامیة… الخومینی

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …