دابه‌شكردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی زلهێزدا
ئامادەکردنی:زاهیر سدیق
د. دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د: په‌یمانی سایكس پیكۆ یاخود رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو دیبلۆماتی گه‌وره‌ی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی ئه‌نجامدراوه، له‌نێوان سایكسی به‌ریتانی و پیكۆی فه‌ره‌نسی دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا سازانۆف دیبلۆماتی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئه‌ویش به‌شدار بوو له ئیمزاكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كه له‌نێوان هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدران، واته له‌نێوان روسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، ئامانجی ئیمزاكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌نێو ئه‌و زلهێزه جیهانییانه كه ئه‌و سه‌رده‌مه باڵاده‌ست بوون له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، دیاره رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ناوچه‌ی عیراق و ئوردن وسوریا و فه‌ڵه‌ستین و تاڕاده‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتی توركیا و كوردستانی توركیای ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرتبووه، ده‌بوایه به‌پێ نهخشهوپلانێكی فراوان ئه‌و ناوچانه دابه‌ش بكرێ و ببێته نفوزی به‌ریتانی و روسی و فه‌ره‌نسی.
حوسێن عه‌زیز: په‌یمانی سایكس پیكۆ له‌ئه‌نجامی ره‌وشێكی تایبه‌تی رامیاری و ئابووری ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌كانی وه‌كو فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هاته‌كایه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وان بیریان لێ كرده‌وه كۆتایی ساڵه‌كانی 1914بۆ 1915 شتێك دروست بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی زۆر لاواز بووبوو، دژی به‌ره‌كه‌ی تر وه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیا به‌شداری شه‌ڕی كردبوو، بیریان له‌وه كردبووه‌وه كه ناوچه‌كه به‌شبكه‌ن، سه‌ره‌تا ته‌نها ئه‌و دوو لایه‌نه بوون، پاشان له‌گه‌ڵ سازانۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیای قه‌یسه‌ری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ناوچه‌كه رێككه‌وتن، دواتر ئیتاڵیاش هاته ناوه‌وه، به‌گوێره‌ی ئابووری تایبه‌تی خۆیان ناوچهكهسان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد، له‌و سه‌رده‌مه‌دا شتێك نه‌بوو ناوی ده‌وڵه‌تی كوردی بێت تاوه‌كو باس بكرێت و یان ده‌وڵه‌تیان بۆ دروستبكه‌ن، عه‌ره‌بیش ده‌وڵه‌تی نه‌بوو، هه‌موو له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بوون، هه‌ندێك به‌شی كوردستان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سهفهویدابوون، ئه‌وان بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه شتێك بۆ كورد یان بۆ عه‌ره‌ب دامه‌زرێنن، به‌ڵام وتیان ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی عه‌ره‌بی دروستبوو، یاخود ئێمه نه‌مانتوانی شه‌ڕی توركه‌كان ببه‌ینه‌وه، ئه‌وه ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی ئیسلامیان بۆ دروستده‌كه‌ین كه ببن به‌هێزێكی گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گینا به‌ڵێنیان پێنه‌دابوون، له‌به‌ر ئه‌وه كورد خوێ ده‌وڵه‌ت نه‌بوو، سه‌ركردایه‌تییه‌كی نه‌بوو په‌یوه‌ندی به‌و شوێنانه‌وه بكات له‌كوێ ئه‌بێت ده‌وڵه‌تی بۆ دروست بكه‌ن؟ ئه‌مه یه‌ك، دووه‌مین به‌نده‌كانی سایكس پیكۆ هه‌مووی نهێنی بووه كه‌س نه‌یزانیوه چین و چۆنن، هه‌تاوه‌كو شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت رویداوه ئه‌و كاته لینین پاشه‌كشێی كردووه و وتویه‌تی ئێمه به‌شداری تێدا ناكه‌ین، چونكه ئه‌مه دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانه. ئینجا بۆ خه‌ڵك ئاشكرابووه، ئه‌وه ساڵی 1917 به‌ڵام ئه‌وان كاتێ جه‌نگه‌كه‌یان برده‌وه به‌كرده‌وه به‌نده‌كانی سایكس پیكۆیان جێبه‌جێ كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئاڵوگۆڕكردندا بۆ نموونه ئه‌بوایه موسڵ به‌ر فه‌ڕه‌نسا بكه‌وتایه، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان وه‌ریانگرت به‌كورتییه‌كه‌ی كه باسی كوردستان ئه‌كرێ له‌ناو په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆدا وه‌كو ده‌وڵه‌ت باس ناكرێ، وه‌كو وڵاتێكی یه‌كگرتوو باس ناكرێ، وه‌كو چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك باس ئه‌كرێ، هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی فهرنسییهكانهوه و هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی ئینگلیزه‌وه و هه‌ندێكیان ئه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی روسیای قه‌یسه‌رییه‌وه، ئیتر ده‌وڵه‌ت له‌كوێ دروستبكه‌ن؟ كوردستان له‌دوای یه‌كه‌م دابه‌شكردنی شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه ئه‌وان به‌نهێنی دابه‌شیانكردووه له‌نێوان سێ ئیمبراتۆریه‌تی گه‌وره‌دا، ئیتر چۆن بیر له‌وه بكرێته‌وه ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ن؟ دواییش یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌یان دروست كرد ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بوو، ئه‌وه نه‌بێ له‌به‌رچاوی عه‌ره‌ب بێ، چونكه هه‌ر ئه‌وان بوون هاتن عیراقیان داگیركرد و فه‌ره‌نسییه‌كان چوون لوبنان و سوریایان داگیركرد.
ئه‌گه‌ر بمزانیبایه ویلایه‌تی موسڵ نه‌وتی تێدایه ته‌نازولمان بۆ به‌ریتانیا نه‌ده‌كرد
د. دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د: ئه‌م رێكه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆیه نزیكه‌ی ده بۆ دوانزه خاڵ له‌خۆ ده‌گرێ، ده‌ستنیشانی ئه‌و خاكانه ده‌كات كه چۆن له‌نێوان روسیا‌و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا دابه‌شكراوه، ده‌توانم بڵێم رێككه‌وتننامه‌یه‌كی شوم و ره‌ش بوو به‌زیانی میلله‌تی كورد ته‌واو بوو، كوردستان به‌گشتی دابه‌شكرابوو، باكووری كوردستان بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌رمینیای گه‌وره و ئه‌رمینیاش ببێته به‌شێك له‌ده‌وڵه‌تی روسیای قه‌یسه‌ری، واته ئێمه ئه‌و وه‌خته دووجار دهچهوسێنراینهوه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ ئه‌گه‌ر بهاتبایه ئه‌و پلانه سه‌ری بگرتایه، چونكه ویلایه‌تی موسڵ كه باشووری كوردستانه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه درابوو به‌فه‌ره‌نسا، لوبنان و سوریا و ناوچه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رۆنه كه ئێستا سه‌ر به‌توركیایه له‌گه‌ڵ كوردستانی عیراق كه ئه‌و وه‌خته ویلایه‌تی موسڵی پێده‌وترا ئه‌و وه‌خته هه‌موو درابوون به‌فه‌ره‌نسا، كه‌واته ئێمه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وتینه ژێر ده‌ستی داگیركه‌ری فه‌ره‌نسی گه‌ر ئه‌و شته سه‌ری بگرتایه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌دوای ساڵی 1917 كوده‌تا یان شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له‌روسیا به‌رپابوو، یه‌كه‌م وه‌زیفه‌یان ئه‌وه بوو ئه‌و رێكه‌وتنه نهێنییانه‌یان ئاشكرا كرد، له‌رۆژنامه‌كاندا بڵاویانكرده‌وه كه چۆن میلله‌تانی رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته بابه‌تی دابه‌شكردن له‌لایه‌ن داگیركه‌ری به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و روسیای قه‌یسه‌ری، ویلایه‌تی موسڵ درابوو به‌فه‌ره‌نسا، فه‌ره‌نسا نه‌یده‌زانی نه‌وت له‌ناوچه‌ی ویلایه‌تی موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه، دیاره زانیاری‌یان نه‌بووه وه‌كو دواتر جۆرج كلیمهنسو سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی نووسیوێتی من ئه‌گه‌ر بمزانیبایه ویلایه‌تی موسڵ نه‌وتی تێدایه ته‌نازولمان نه‌ده‌كرد بۆ به‌ریتانیا. به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆوه دوای ساڵی 1917 كه روسیای شۆڤیه‌تی به‌فه‌رمی پاشه‌كشێی كرد و بێلایه‌نی خۆی ده‌رخست لهرێككهوتننامهی سایكس پیكۆ كه هیچ شتێكی ناوێ و ته‌ماعی له‌و خاكانهدا نییه، بارودۆخه‌كه گۆرانێكی وای به‌سه‌ردا هات توركیای عوسمانی شكستی هێنا و كه‌مال ئه‌تاتورك كه ئه‌فسه‌رێكی سوپا بوو یه‌ك لهجهنهراڵهكانی سوپای عوسمانی بوو، بیروباوه‌ڕی ناسیۆنالیستی وعه‌لمانی په‌یڕه‌و ده‌كرد، هێزێكی گه‌وره‌ی له‌توركیا كۆكرده‌وه، هه‌ندێك له‌هۆزه كوردییه‌كانیش هاوكاریان كرد، به‌و شێوه‌یه توانی بووی ئه‌و خاكه‌ی كه ئێستا له‌توركیا هه‌یه و پێی ده‌وترێ توركیا بیپارێزێ، كوردی به‌وه ڕازی كرد كه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی رزگاریخوازی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌تاتورك له‌دژی یۆنانییه‌كان و له‌دژی هێز و سوپای بێگانه، ئه‌و وه‌خته سه‌ربه‌خۆیی به‌كورده‌كان ده‌دات و ته‌واوی مافه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ. كورد به‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تا، به‌شێكی زۆری كورد به‌شداری جوڵه‌ی رزگاریخوازی تورك به‌سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال ئه‌تاتورك بوون، كاتێكیش توركیا به‌هێز بوو، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌سته‌نبوڵیان گرته‌وه ئیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانیان به‌و رێككهوتنهدانهنا، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ساڵی 1917 كه ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م زانیارییه‌كی یه‌كجار وردیان هه‌بووه و دووسێ كۆمپانیای په‌ترۆڵ و نه‌وت له‌ویلایه‌تی موسڵ كاری ده‌كرد و به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕا، له‌وانه بریتیش پتروڵ كۆمپه‌نی، توركیش پترۆڵ كۆمپه‌نی، دۆچ بانك، و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه كه به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕان، به‌ریتانیا زۆر باش ده‌یزانی له‌ویلایه‌تی موسڵ و له‌كه‌ركوك نه‌وت هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه به په‌له و یه‌ك لایه‌نانه هاتووه به‌سوپاوه ناوچه‌ی ویلایه‌تی موسڵی داگیر كردووه و پێشتریش زۆر به‌وردی كاری بۆ ئه‌وه‌كردوه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه كورده‌كان و هه‌موو و دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ په‌یوه‌ندی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌هاتنی ئینگلیز بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه ده‌بینین له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا روسیای قه‌یسه‌ری تا ناوچه‌ی خانه‌قین و ره‌واندوز و ناوچه‌ی پێنجوێن و پشده‌ر هاتووه و شه‌ڕی كردووه و پاشان پاشه‌كشێی كردوه، له‌دوای شكستی حكومه‌تی قه‌یسه‌ری له‌به‌رانبه‌ر شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌و سوپایه‌ی روسیا له‌ته‌واوی به‌ره‌كاندا پاشه‌كشێی كرد، ته‌نانه‌ت له‌رۆژئاوای روسیاش به‌پێی په‌یماننامه‌ی بریخ كۆمۆنیسته‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست، ئه‌و وه‌خته خاكێكی یه‌كجار زۆریان به‌ئه‌ڵمانیا به‌خشی له‌بری ئه‌وه په‌یماننامه‌ی ئاشتیان له‌گه‌ڵ مۆركردبوو، چونكه روسیا له‌دۆخێكی زۆر سه‌ختدابوو، له‌توانایدا نه‌بوو به‌رنگاری وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوایی بێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، چونكه توشی برسێتی و نه‌هامه‌تی و كێشه بووبوو. عه‌ره‌به‌كانیش به‌ریتانیا به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه بهڵیان به بنه‌ماڵه‌ی هاشمییه‌كان دابوو ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی گه‌وره‌یان بۆ دروستبكه‌ن، وه‌ك تاجی مه‌له‌كی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی، بۆیه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سایكس پیكۆ ئه‌وانیش چوونه لای ئینگلیزه‌كان و پێیان وابوو ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی شیوعییه‌كانه، ئیتر مه‌لیك فه‌یسه‌ڵیان هێنا و كردیان به‌مه‌لیكی سوریا و دواتر له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسییه‌كان تێكیاندا له‌ساڵی 1921 ئه‌وه‌بوو كردیان به‌مه‌لیكی عیراق، ئیتر به‌م شێوه‌یه عیراق دروستكرا و رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆش دابه‌شكردنی كوردستانی لێكهوتهوه.
حوسێن عه‌زیز: له‌كاتی په‌یمانی سایكس پیكۆدا ئینگلیزه‌كان كه‌سیان به‌لای خۆیاندا رانه‌كێشا دوایی كه عیراقیان داگیركرد و دوایی كوردستانیشیان داگیركردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه چه‌ندین گه‌ڕیده‌ی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی هاتوونه‌ته كوردستان، بۆ نموونه ریچ، یان ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئاینی فه‌له‌وه هاتوون گه‌لێك زانیاری‌یان له‌سه‌ر كوردستان كۆكردوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تیره وهۆز و سامان وكشتوكاڵ و جیوپۆلۆتیكیان زانیاری‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌مانه‌یان له‌سه‌ر كوردستان كۆكردوهتهوهو نووسیویانه‌ته‌وه و بردویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وێ و كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه، له‌و ڕووه‌وه توانیویان شاره‌زاییه‌كی باشی ناوچه‌كه ببن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندی بهتیرهو هۆزه كوردییه‌كانه‌وه بكه‌ن، ته‌نها دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان داگیركردووه و دابه‌شیانكردووه.
سایكس پیكۆش په‌یوه‌ندی
به‌ئێرانه‌وه نه‌بوو
د. دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د: به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ئیستراتیژی سایكس پیكۆ كوردستان له‌نێوان فه‌ره‌نسا و روسیا دابه‌شكرابوو، ئه‌وه پارچه‌كه‌ی تری رۆژهه‌ڵات هه‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئێران بوو، سایكس پیكۆش په‌یوه‌ندی به‌ئێرانه‌وه نه‌بوو تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر دووربوون له‌و دابه‌شكردنه، له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ له‌كۆنگره‌ی سان ریمۆ نوێنه‌رایه‌تی فه‌ره‌نسی و توركی و به‌ریتانی هه‌موو ئه‌وانه كۆده‌بنه‌وه رێگا خۆش ده‌كه‌ن كۆنگره‌یه‌كی تر ببه‌سترێ و ئیتر سێ و چوار كۆنگره له‌سویسرا و شوێنه‌كانی تر ده‌به‌سترێ.
حوسێن عه‌زیز: یه‌كه‌م شت ئه‌وه بوو كه خۆیان باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رنامه و فه‌لسه‌فه‌و ئایدۆلۆژیای ماركسیزم ئه‌رۆیشتن پێیان باش نه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی سه‌رمایه‌داردا بێن ده‌ستبخه‌نه ناوجه‌رگی گه‌لانی ناوچه‌كه وه‌كو بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌كرد، دووه‌مین شت ئه‌وان تازه شۆڕ‌شیان دروست كردبوو ئه‌یانویست به‌هه‌موو هێز وتوانای خۆیانه‌وه قورسایی خۆیان بخه‌نه سهرچاككردنی باری ناوخۆیی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، دۆژمنێكی زۆریان هه‌بوو هێشتا ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا نهچهسپابوو، سێیه‌م شت ئه‌وه بوو كۆمه‌ڵی روسیا هه‌میشه چاویان بڕیبووه ئه‌و ته‌نگه ئاوانه‌ی ده‌وروبه‌ری وڵاته‌كه‌یان، هه‌میشه ده‌یانویست ئه‌سته‌نبوڵ داگیربكه‌ن، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا لینین نه‌یده‌ویست خۆی له‌جه‌نگێكی ئاواوه بئاڵێنێ، هه‌رچه‌ند له‌په‌یماننامه‌كه‌دا ئه‌و شوێنانه بۆ روسیا دانرابوو، به‌ڵام ئه‌وان پێیان باش نه‌بوو ئه‌وه بكه‌ن، وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و مافی چاره‌نووسی گه‌لانیان ده‌كرد. په‌یمانی سایكس پیكۆ به‌ئاشكرا و روونی باسی كورد ناكات، باسی ناوچه‌كان ده‌كات، ئه‌و ناوچانه‌ی كه هه‌یه بۆن موونه ده‌ڵێ: قونیه، ده‌ڵێ: ماردین، سلێمانی، سه‌رده‌شت، ورمێ، .. ئه‌مانه هه‌موو هه‌یه هه‌تا له‌سه‌ر ورمێ ناكۆكییه‌كی زۆر له‌نێوانی روسیا و فه‌ره‌سا و ئینگلیزه‌كاندا هه‌بووه، چونكه نزیكی ئه‌وانه نزیكی سنووری روسیایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان وه‌كو ناوچه له‌نێوانی خۆیاندا دابه‌شیانكردووه، وه‌ك كوردستانی گه‌وره نه‌یانوتووه ئه‌م به‌شه بۆ ئه‌وان ده‌بێ، بۆ نموونه ئه‌ڵێی له‌باشووری كوردستاندا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی بووه، هه‌موو كوردستان نه‌كه‌وتوه‌ته بنده‌ستی لایه‌كیانه‌وه به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ناوچه دابه‌شكراوه، به‌شێكی به‌ر فه‌ره‌نسییه‌كان كه‌وتووه، به‌شێكی به‌ر ئینگلیزه‌كان كه‌وتووه، له‌ناو باكووری كوردستان. خاڵێكی گرنگ هه‌یه پێویسته ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌ویش سه‌ره‌تا گرنگه‌كانی وێڵسۆنه ئه‌وه‌ی كه له‌چوارده خاڵ پێكهاتووه، خاڵێكیان زۆر گرنگه بۆ كورد و ئه‌رمه‌نییه‌كان كه ئه‌ڵێ له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌وه دوو ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كرێ یه‌كێكیان بۆ ئه‌رمه‌ن و ئه‌وی تریان بۆ كورد، به‌ڵام سایكس پیكۆ ئه‌وه‌ی سڕییه‌وه، خاڵێكی تر ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ری رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر كه دوایی بوو بهلۆزان، ئه‌ویش له‌به‌نده‌كانی شه‌ست و دوو وسێ و چواردا باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پێشتر له‌سایكس پیكۆدا رێككه‌وتبوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانهێشت ئه‌وه سه‌ربگرێ، لهوگۆشه نیگایه‌وه ئه‌توانین بڵێن سایكس پیكۆ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو به‌تایبه‌تی دژی كوردبێ، ئه‌مه زۆر به‌هه‌ڵه له‌ناو كوردا بڵاوبووه‌ته‌وه، سایكس پیكۆ بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كه بوو به‌كورد وعه‌ره‌ب وتورك و فارسه‌وه، ئه‌مه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا بوو، كوردستان به‌گشتی جگه له‌خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌شێكی له‌و رێككهوتننامهدایه به‌سه‌ر فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و روسیادا دابه‌شبووه، روسیا به‌شی خۆی هه‌ر برد ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته بنده‌ستی روسیای ئێستاوه پێیان ده‌گوت كوردستانی سور، له‌شه‌ڕی قرمدا له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندایه وه‌كو لاچین كهلهبجار و نه‌خچه‌وان و.. ئه‌مانه ئازه‌رییه‌كان ئه‌ڵێن هی ئێمه‌یه، به‌ڵام ناوچه‌ی كوردستانه.
د. دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د: له‌كۆتایی ساڵی 1915دا له‌ئاكامی ئه‌و گۆڕانكارییه سه‌ربازی و سیاسیانه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوویدا جارێكی تر پرسی دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاته ئاراوه، به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا زۆر له‌وه ئه‌ترسان روسیا سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر حسابی داگیركردنی ئه‌رمینیا و كوردوستان ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ته‌نگه ئاوییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌سته‌نبوڵ فراوان بكات بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بوو لهبهرژهوهندیهكانی ئه‌و وڵاتانه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شایه‌نی باسه له‌شكری روسی له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌ر لهتراپزۆنهوه تا ئه‌گاته ئازه‌ربایجان و ده‌ریاچه‌ی وان به‌شێك له‌خاكی ده‌وڵه‌تی بنده‌ستی عوسمانی داگیركرد‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌رمینیا و كوردوستان له له‌شكری تورك پاككرده‌وه له‌سه‌رتادا له له‌نده‌ن له 23ی تشرینی دووه‌می1915 له‌نێوان فرانسا جۆرج پیكۆ كونسوڵی گشتی پێشوی فه‌ره‌نسا له به‌یرووت و ئارتۆل نیكۆڵ سۆن یاریده‌ده‌ری هه‌میشه‌یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام هه‌ر زوو سایكس پسپۆڕی كاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگه‌ی گرته‌وه هه‌ردوولا پرۆژه‌ی ڕێكه‌وتنێكیان ئاماده‌كرد، دواتر به‌شێوه‌ی كۆتایی له له‌نده‌ن له 9 تا 16 ئایاری 1916دا له‌لایه‌ن پێڵ كهمیۆن باڵیۆزی فه‌ره‌نسی ئێگریم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌شێوه‌ی ئاڵوگۆڕی یاداشتی دیپلۆماتیدا مۆركرا، به‌ڵام به‌م پێیه‌یه‌ی پرۆژه‌ی په‌یمانه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو دپلۆمات سایكس و فرانسا جۆرج پیكۆ ئاماده‌كرابوو ناونرا په‌یمانی سایكس پیكۆ ئه‌م په‌یمانه له‌یانزه به‌ند پێكهاتبوو، ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی كردبوو هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و ئینگلیز ڕاسته‌وخۆ ویلایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ناوچه‌كانی عێراق و سوریای ئه‌مڕۆدا داگیر بكه‌ن، به‌ناوچه‌كانی ژێر دهستهڵاتیانهوه بلكێنن به‌پێی په‌یماننامه‌كه ئه‌بوو پێنج ناوچه دروست بكرێت، كه بریتی بوون له‌ناوچه‌ی شین ، واته هه‌رێمه‌كانی ڕۆژئاوای سوریا و لوبنان له‌گه‌ڵ عه‌نتاب و ئۆرفه و ماردین و دیاربكر و چه‌ند شوێنێكی تر، هه‌ردوو لا ڕێكه‌وتبوون به‌فه‌ره‌نسا بدرێت و ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی تێیاندا هه‌بێت، ناوچه‌ی سنوور بریتی بوو له‌به‌شی خواروی ویلایه‌تی به‌غداد له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی به‌سره‌و هه‌ردوو به‌نده‌ری حه‌یفا و عه‌كا ئه‌مه‌ش بۆ ئینگلیز، ناوچه‌ی قاوه‌یی پێكهاتبوو له‌پاشماوه‌ی خاكی فه‌له‌ستین كه ئه‌كه‌وێته ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش روسیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاوایهكاندا پێكدێت ناوچه‌ی ئه‌ی پێك هاتبوو له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و باكووری عێراق ناوچه‌كانی باشووری كوردوستان كه هه‌رێمێكی ژێر ده‌ستی فه‌ره‌نسا بوون ناوچه‌ی ئه‌ی پێك هاتبوو له‌ئوردون و ناوه‌ڕاستی عێراق كه ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی ئینگلیز ده‌بێت هه‌ر له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماده‌ن دان به‌سه‌ربه‌خۆیی پاراستنی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كه یا یهكتێتیهكی فیدرالی لهههرده ناوچه‌ی ئه‌ی و بیدا پێك بهێنرێت و ئینگلیز په‌یمانی ئه‌وه‌یدا ڕێگه‌بدرێت به‌شێك له‌ئاوی دیجله و فورات له‌ناوچه‌ی ئه‌یه‌وه ببرێت بۆ ناوچه‌ی بی، له‌به‌ندی شه‌ش و حه‌وتدا هاتبوو ئینگلیز هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر لهحهیفاوه به‌ره‌و به‌غداد ببات فه‌ره‌نسیه‌كانیش به‌هه‌مان ده‌ستوور لهحهلهبهوه هێڵێك ڕابكێشن به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ به‌غداد ئه‌برێت نابێت به‌خوار موسڵدا بڕوات له‌ناوچه‌ی ئه‌یدا له‌سه‌روو سامه‌ڕاوه بۆ ناوچه‌ی بی.
دابه‌شكردنی ناوچه‌كه له‌نێوان وڵاته زلهێزه‌كان
ئارام عه‌لی: ئێمه ئهگهربێتو باسی په‌یمانی سایكس پیكۆ بكه‌ین یا باسی ئه‌و پهیماننانه بكه‌ین له‌ڕووی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه یان له‌ڕووی هه‌رێمیه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا بووه و په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه ناتوانین نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و پاشخانه مێژووییه، ئه‌و ڕێكه‌وتنه نێو دهوڵهتیانهیه په‌یوه‌ندی به‌نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه هه‌یه، له‌ڕاستیدا كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1514 له‌شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له‌ڕووی تیۆرییه‌وه دابه‌شكرا، واته ئه‌مه زه‌مینه‌یه‌كی مێژووی بوو پارچه‌كانی كوردستانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان دوو هێز و دوو ئاینزای جیاوازدا دابه‌ش كرد، به‌ڵام له‌ساڵی 1639 به‌پێی په‌یمانی زه‌هاو یان بابڵێین په‌یمانی قه‌سری شیرین له‌رووی كرده‌ییه‌وه كوردستان له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا دابه‌شكرا، واته ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جار دابه‌شكردنی كوردستان بوو له‌نێوان دوو هێز و دوو ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئیمبراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی بوو، به‌ڵام له‌ڕووی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌ساڵی 1916 له‌دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ههڵئهگرسێ له‌ساڵی 1914 دوای ساڵی 1916 به‌هۆی دابه‌شكردنی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كاتێك ئیتر وورده وورده به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی ڕووخان ئه‌چوون لێره‌دا وڵاتانی زلهێز به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌رژه‌وندییه‌كانیان له‌وه‌دا یه‌كی ئه‌گرته‌وه كه میراته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌شكه‌ن له‌نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌وه‌بوو نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ره‌تادا مارك سایكس كه نوێنه‌ری به‌ریتانیا بوو له‌گه‌ڵ جۆرج پیكۆ نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا بوو بڕیاریاندا به دابه‌شكردنی ناوچه كه پێیان ده‌وت هیلالی خه‌سیب، هیلالی خه‌سیب ئه‌و ناوچانه بوون كه ئه‌كه‌وته به‌شه‌كانی ڕۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیاوه، ئه‌م دووانه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنتانه كه بۆ ئه‌مان به‌جێماوه له‌نێوان ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا یا لهوهزارهتانهكانیان، وه‌زاره‌ته كۆڵۆنیالهكانیان ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌جێیان هێشتووه ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون بۆ دوو نفوزی جیاواز (به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا) دابه‌شیبكه‌ن دواتر ئه‌وه‌بوو روسیا هاته ناوه‌وه و مسادهقهیهكی كرد، نوێنه‌ری روسیا سازانۆڤ بوو له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه زۆرجار ئه‌ڵێین ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ ئه‌كرێ بشڵێین ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ سازانۆڤ، چونكه روسیاش به‌شێك بوو له‌وه تا ساڵی 1917 كاتێك شۆرشی به‌لشه‌وی له‌روسیا سه‌ری هه‌ڵداو شیوعییه‌كان هاتنه سهركارو ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ئه‌و وڵاته‌یان وه‌رگرت، ئه‌وه‌بوو روسیا لهئیتفاقیهكه كشایه‌وه و به‌قسه‌ی خۆیان وتیان لهڕێكهوتننامهیهكدا نابین كه ده‌ست به‌سه‌ر میلله‌تانی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگرێ، ئه‌وه‌بوو كشانه‌وه، كه‌واته ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه بوو له‌ساڵی 1916 له‌نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساو روسیادا به‌سترا بۆ دابه‌شكردنی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌خشینه‌وه‌یان له‌ژێر نفوسی یه‌كتریدا، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی كوردوستان به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه كه‌وته ژێر هه‌ژموون وژێر كاریگه‌ری ئه‌م وڵاته زلهێزانه‌وه.
سدیق ساڵح: به‌ریتانیا كه‌وته لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌یه‌كی دانا لیژنه‌كه مۆریزدی بۆنسن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه‌كه به‌ناوی لیژنه‌ی بۆنسن ناسراوه ئه‌م لیژنه‌یه كه‌وته لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دار‌و بار‌و وه‌زعی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دیاریكردنی ئه‌و سیاسته كه پێویسته به‌ریتانیا له‌دوای هه‌ڵئاوسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بیگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م لیژنه‌یه كۆمه‌ڵێك پێشنیاری خسته به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی، ئه‌م لیژنه‌یه له‌نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی جه‌نگ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ریایی وكۆمه‌ڵێك له وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانی به‌ریتانیا پێكهاتبوو، مارك سایكس بۆ خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تی شاره‌زا یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه و ده‌وری زۆر سه‌ره‌كی لهگهڵاڵهكردنی ئه‌و پێشنیارانه‌دا بینی كه خرایه به‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی. لێره‌دا ئه‌مانه چوار پرسیاریان خستۆته به‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌یان یه‌كه‌میان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دابه‌شبكرێت و به‌پێی ئه‌و دابه‌شكردنه ئه‌وان دیاری‌یان كردبوو ئه‌توانین بڵێین به‌شی زۆری كوردستانی ژێر ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌بوو به به‌شی به‌ریتانیا، واته ئه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێویسته بكرێت به‌كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی نفوس و به‌شی زۆریشی به‌تایبه‌تی ناوچه كوردییه‌كان بوون، پێشنیارێكی تریان ئه‌وه‌بوو هه‌رێمه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بدرێنه ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان كه به‌شداری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌میان كردبوو، پێشنیارێكی تریان ئه‌وه‌بوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ملكه‌چی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یماننان بكرێت و به‌پێی سیاسه‌تی ئه‌وان بجوڵێته‌وه و پێشنیارێكی تریان ئه‌وه‌بوو لیژنه‌كه ئه‌مه‌ی زیاتر پێ په‌سه‌ند بوو ئه‌وه‌بوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی وای لێبكرێت ئه‌و ده‌سته‌ڵاته مه‌ركه‌زییه‌ی نه‌هێڵرێت و ده‌سته‌ڵاتێكی ئیداره‌ی حوكمی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بهئیدارهیهكی نا ناوه‌ندی بكات، واته بڵێین لامه‌ركه‌زی، هه‌وڵ بدرێت هه‌ر یه‌كێك لهههرێمهكان واته ویلایه‌ته‌كان جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆی ئۆتۆنۆمی دیارییكرا ده‌سته‌ڵاتی خۆیانیان هه‌بێ، وه‌ختێك ئێمه ئێستا به به‌ڵگه‌نامه‌كان و ڕاپۆرته‌كانی ئینگلیز ئه‌چینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئینگلیز پێشوه‌خت به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌كراوی نه‌بووه، جگه له‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی سایكس پیكۆدا هه‌بووه له‌نێوان ئه‌و سێ زلهێزه‌ی ئه‌و زه‌مانه ئینگلیزدوای داگیركردنی ویلایه‌تی به‌سره و به‌غدا هه‌ر له‌دوا دواییهكانی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانیدا به‌بێ شه‌ڕ توانی ویلایه‌تی موسڵ كه كوردستانی باشووره داگیر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه كورده كورد خۆیشی یارمه‌تی ده‌ربوو له‌ڕاكێشانی ئینگلیز بۆناوچه‌كه به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئینگلیزدا له‌م ناوچه‌یه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی دروست بكات، چونكه بیرمان نه‌چێت فه‌ره‌نسا و ئینگلیز له‌دوا دواییهكانی ساڵی 1918دا ڕاگه‌یاندێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته جیهانییه هاتونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ڕزگاركردنی میلله‌تانی ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی تا له‌ژێر میروبیری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕزگاریان بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌توانین بڵێین كورد بۆ خۆشی له‌م ناوچه‌یه‌ی خۆی واته ویلایه‌تی موسڵ هاوكاری هێزه‌كانی ئینگلیز بوون و ناوچه‌كه‌یان ته‌سلیم كردن، ئه‌توانین بڵێین دوو كه‌س ده‌وری زۆر سه‌ره‌كیان هه‌بوو له‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه كه دواتر ده‌وڵه‌تی عێراقی لێ دروست بوو، ئه‌وانیش ویڵسن و سهرپێكیكۆكس بوون هه‌ر دووكیان له‌دوو ماوه‌ی جیا جیادا حاكمی سیاسی و عه‌سكه‌ری ئینگلیز بوون له‌به‌غدا، ئه‌مانه ئه‌توانین بڵێین دوای هه‌وڵێكی لێبڕاوانه قه‌ناعه‌ت به حوكمه‌ته‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن كه ئینگلیز به‌ته‌مایه بۆ عه‌ره‌بی سوونه له‌عێراقدا ده‌وڵه‌تی: دروست بكات، پێویست نه‌ك هه‌ردوو ویلایه‌تی به‌سره‌و به‌غدا بگرێته‌وه به‌ڵكه ویلایه‌تی موسڵیشی بخرێته سه‌ر، ئه‌گه‌ر ویلایه‌تی موسڵی نه‌خرێته سه‌ر وه‌كو جه‌سته‌یه‌كی بێ سه‌ر وایه، چونكه ویلایه‌تی موسڵ هه‌م ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت هه‌م ئه‌توانێت پێویستییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه له‌رووی دانهوێڵهوزۆر به‌روبوومی كشتوكاڵی تر دابیبن بكات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه توانییان قه‌ناعه‌ت بهدهوڵهتهكهی خۆیان بكه‌ن لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه پێكهێنرا لیژنه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا جۆرج پیكۆ بوو نوێنه‌ری به‌ریتانیاش ئارتل لیكنسل بوو كه سكرتێری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو، ئه‌م لیژنه‌یه ده‌ستی كرد به‌كۆبوونه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئارتل لیكنسل له‌و لیژنه‌یه كێشرایه‌وه و مارك سایكس بوو به نوێنه‌ری به‌ریتانیا له لیژنه‌كه‌دا، ئه‌م لیژنه‌یه دوای كۆبوونه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی یاداشتی دیبلۆماسی هاتنه سه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی دابه‌شكردنه‌كانی له‌پاش بڕانه‌وه‌ی جه‌نگ به‌م شێوه‌یه بێت كه خۆیان دیاریانكردووه.
ئەم بابەتە وەک بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لەلایەن خاک-ەوە ئامادەکراوە. لەچوارچیوەی هەماهەنگیەکانی کوردستانی نوێ‌و خاک‌دا بەچەند ئەڵقەیەک لە کوردستانی نوێشدا بڵاودەبێتەوە.