ڕۆژنامەی ( ڕێیا تازە ) تەمەندرێژترین رۆژنامەی کوردی ، لە سۆڤیەتی جاران دەردەچوو
جه‌میل مه‌لاقه‌ره
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه نه‌بزی سیسته‌می سۆسیالزمی و ژیانی یه‌كسانی و وه‌كیه‌كی ده‌كه‌ن، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ئه‌وانیش به خێرایی مامز بایاندایه‌وه سه‌ر سیسته‌می ( لێخوڕه ده‌شته‌و بازاری ئازاده‌و به كه‌یف وماشای خۆتان بیفرۆشن وبیدۆشن و وورگ و گیرفانتان بئاوسێنن و هه‌ژاران بتاسێنن ومیلله‌ت بڕه‌تێنن و بڕوتێننه‌وه ) ، شۆرشی مه‌زنی ئوكتۆبه‌ر و سیسته‌می سۆشیالزمی ئه‌وێ رۆژێ وێرای گه‌لانی دیكه‌ی سۆڤییه‌ت سوكه ئاوڕێكیشی له كوردانی كۆچپێكراوانی ئه‌وێش دایه‌وه و خێرێكیان پێ‌بڕا ، لینین كۆژمهیهك پاره‌ی ته‌رخان كرد بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی به ناوی ( كوردستانی سوور ) ، هێشتا هه‌ر له گڕوگاڵدا بوو كه باقیرۆڤی ئازه‌ری به زمان تورك وبه ئاوه‌ز تۆرانی له ناوی برد ، له ئه‌رمه‌نستانیش چه‌رده‌یه‌ك له ده‌ستكه‌وتی ڕووناكبیری بۆ كوردانی ناو ئه‌و ووڵاته فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر كرا ، یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌رچواندنی ڕۆژنامه پێشه‌نگه‌كه‌ی ( ڕێیا تازه – رێگای نوێ ) بوو كه به ته‌مه‌ندرێژترین رۆژنامه داده‌نرێ له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له دونیادا، به نیازبووم ئه‌و ساڵ له یادی ڕۆژنامه‌نووسی كوردی ئاوڕێك له به‌سه‌رهاتی ئه‌م غه‌زه‌ته ئازیزه‌دا بده‌مه‌وه‌و گه‌شتێك به‌ناو به‌هاری عومریدا بكه‌م ، به‌داخه‌وه قسمهتهكهی دوواكه‌وت وله بووكێدا ترازاو سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ بهربووكێدا سازا . له ساڵی 1928ی زاینی‌دا ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌تی به‌رێ به ڕه‌سمی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی ( ئهلف باء ) یه‌كی كوردی به پیتی لاتینی دا كه عه‌ره‌بی شه‌مۆ و ئیسحاق مارۆكولۆف دایان‌نابوو ، ژماره ((1 )) ی ڕۆژنامه‌ی (( ڕێیا تازه )) كه به زمانی كوردی و به‌و پیته لاتینیه بوو له (1) ی ئاداری ساڵی 1930 و هه‌فته‌ی دووجار و به چوار ڕووپه‌ل هاته وه‌شاندن و بڵاوبوونه‌وه و یه‌كێك بوو له‌و چوار ڕۆژنامه ڕه‌سمیه‌ی ئه‌رمه‌نستان كه به زمانه‌كانی ڕووسی ، ئه‌رمه‌نی ، ئازه‌ری ، كوردی ده‌رده‌چوون و له ئازه‌ربایجان و گورجستان وكازاخستان و ڕووسیاو ئهمهریكاو هه‌ندێ ووڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوده‌بوونه‌وه، ڕۆژنامه‌ی( ڕێیا تازه ) هه‌تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤییه‌ت له ساڵی 1992 ته‌نها ده‌نگی كوردان بوو له ئه‌رمه‌نستان و زیاتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی ئه‌رمه‌نستان پشتیوانی لێ دهكراو له لایه‌ن په‌ڕله‌مان و حكومه‌ته‌وه به ڕه‌سمی ده‌رده‌چوو وده‌سته‌یه‌ك له ڕووناكبیرو نووسه‌ر به‌ڕێوه‌یان دهبردوپاشان سه‌رنووسه‌رێكی بۆ دانرا به‌ناوی ( هڕاچیا كۆچار ) كه ئهرمهنێكی دۆستی كوردان و له زوڵمزدهی ده‌ستی توركه ڕۆمییه‌كان وله كۆچپێكراوانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ ووڵاتی سۆڤییه‌ت بوو و هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌ناو كورداندا گه‌وره ببوو و زمانی كوردی به ته‌واوی ده‌زانی، دوای ئه‌ویش ( هارۆتیون مكرتچیان) بوو به به‌رێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌كه و ئه‌و ژی هه‌ر هه‌مان به‌سه‌رهاتی هه‌بوو وشاره‌زای زمانی كوردیش بوو چونكه ئه‌و زه‌مانی كورده‌كانی ئه‌وێ ڕۆژنامه‌نووسێكی شاره‌زایان نه‌بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، له ساڵی 1934 تاكو 1937 كوردێك به‌ناوی جهردۆیێ گه‌نجۆ و له ساڵی 1955 یش تاكو 1989 میرۆیێ ئه‌سه‌دو وله 1988 تاكو 1991 یش تیتاڵی ئهڤۆ وله‌وه به‌دواوه‌ش ئه‌مه‌ریكی سه‌ردار سه‌رنووسه‌رو به‌رپرسی ڕۆژنامه‌كه بوون ، له ساڵی 1937 به بڕیاری ستالینی ناموباره‌ك بۆ دڵڕاگرتنی هاوكوفه توركه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌كه ڕاوهستێندراو دوای مردنیشی له ساڵی 1955دا ئه‌وجاره به پیتی كریللی كه له لایه‌ن حاجی جوندی یه‌وه دانرابوو ده‌ستی به وه‌شاندن كرده‌وه . له قۆناغێكدا ئه‌مینی عه‌ڤدال ، حاجی جوندی ، عه‌تاری شه‌ڕۆ ، كیڤۆرك پاریس ، ڤاردان پیتۆیان ، ڕۆبین درامپیان و له قۆناغێكی دواتریشدا نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وان و شاعیرانی وه‌كو قاچاخی موراد، شاكرۆیێ خدۆ، خه‌لیلی چاچان، بابێ كه‌له‌ش، تیمۆرێ خه‌لیل، تیتاڵی مورادۆڤـ ، عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان، عه‌گیدێ خدۆ، حه‌سه‌نێ قه‌شه‌نگ، پڕسكێ محۆیێ، رزگانێ جه‌نگۆ، پۆرسۆرا سه‌بری، تیتالێ ئهڤۆ، كارلینێ چاچان، شه‌ره‌ف ئهشر، عه‌گیدێ عه‌باسی، پاشایێ ئهرفۆت، لهتیفێ عومه‌ر، گایانێ هۆڤ ههندیسیان هاوكارو نوسه‌رو كارگێڕانی ڕۆژنامه‌كه بوون.
ئه‌گه‌رچی پێشتر هه‌فته‌ی دووجار به‌ڵام له دوای ساڵی 1991 و دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤییه‌ت به هۆی ڕه‌وشی داراییه‌وه ڕۆژنامه‌كه مانگی جارێك ڕووناكی ده‌دیت ، له ساڵی (2000) جارێكی دی به پیتی لاتینی و له لایه‌ن چه‌ند خه‌باتكارێكی له خۆبردوو به خۆبه‌خش به‌ڕیوه ده‌چوو و له ته‌ره‌ف چه‌ند كه‌سایه‌تی وڕێكخراوی دڵسۆزی وه‌كو ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس وئهنستیتۆی كورد له برۆكسل و مێلسیكا مه‌حمه‌د هاوكاری دارایی دهكراو دووا جاریش ووڵاتپارێزی كورد كینۆ لۆبارۆ سپۆنسه‌ری رۆژنامه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ ، دیار تیراژهكهشی كه‌مكرایه‌وه بۆ (500 ) دانه‌و ولاپهڕهكانیشی كرا به چوار لاپه‌ڕه‌و قهوارهكهیشی له جاران بچووكتر كرایه‌وه .
كاتێك كه ڕۆژنامه‌ی ( رێیا تازه ) زمانی ده‌وڵه‌ت و ئۆڕگانی ڕه‌سمی بوو زیاتر له لاپه‌ڕه‌كانیدا پڕۆپاگندهی بۆ ئایدیۆلۆجیای كۆمۆنیست وشێوازی ژیانی تازه له كۆڵخۆزو وباشیهكانی سۆفخۆز ده‌كرد، به‌ڵام دوای سه‌ربه‌خۆبوونی زیاتر ته‌رخان بوو بۆ گرنگیدان به ژیانی كوردهواری و كه‌لتوورو ئه‌ده‌بیاتی كوردی ، شاعیران فه‌قێ ته‌یران، مه‌لای جزیری، ئه‌حمه‌دی خانی، دڵدارو پیره‌مێردو قانع و جگه‌رخوێن وقه‌دری جان و گۆران ومێژونووسان شه‌ره‌فخانی بدلیسی و حوزنی وگیوی موكریانی و جه‌عفه‌ر قولی و مه‌لامه‌حمودی بایزیدی …. هتد هه‌میشه لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕازاندبوه‌وه ، چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زانایانی ئه‌كادیمی وشاعیران وئه‌دیبانی تیا سازدراوه و ڕۆلێكی گرنگیشی گیڕا له پێشڤه‌چوونی زمانی كورمانجی و ڕاستنوسی زمانی كوردی به تایبه‌ت به زنجیره نوسینه‌كانی زانای زمان‌ناس باكاییف به‌ناوی ( ڕاستنڤیسارا زمانێ كوردی ) كه زۆر بهنرح وسوودمه‌ند بوون وهه‌روه‌ها له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی زارگۆتن ( لێگنید، مه‌سه‌له‌و مه‌ته‌ڵۆك، چیڕۆك، به‌یت و به‌سه‌رهات ) و به نۆتهكردنی چه‌ندین ئاواز‌و سترانی كوردی و چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ سازبهندان كهمتهخهمی نه‌كرد ، به چه‌ندین ووتارو نوسین له بواره‌كانی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی وگرنگیدان به مناڵ وده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ژنانی لادێنشینانی كوردهواری وڕه‌سم وباوی نه‌فره‌ت لێكراوی وه‌كو ( ژن به ژنه ، گه‌وره به بچووك، به زۆر به شودان ) وهاندان بۆ وازهێنان له‌و دیارده ناهه‌موارانه‌ی تێدا چاپكراوه . له هاندانی كۆمه‌ڵگاش بۆ خوێندن وقهڵاچۆكردنی نه‌خوێنده‌واری بۆ گه‌ورانیش ڕوڵی به‌چاوی هه‌بووه ، بێگومان ڕۆژنامه‌ی ڕێیا تازه به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی گرنگی بێوینه‌ی داوه به ته‌بایی نێوان كورد‌و گه‌لانی دی وبه‌تایبه‌ت پته‌وكردنی دۆستایه‌تی كورد‌و ئه‌رمه‌ن وله قۆناغه‌كانی دواتریشیدا په‌رۆشی ڕووداوه‌كان وخه‌باتی گه‌لی كورد له باشقه باشقه‌ی كوردستاندا بووه‌و لهسهراسۆی هه‌وڵی دابڕینی گه‌لی سته‌مدیده‌ی ئیزدیش له ناسنامه‌ی كوردبوونیان و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناحه‌زان وئاگرخۆشكهرانی ئه‌و مژاره گۆشه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌كه‌دا كرایه‌وه به ناوی (( ئه‌م یه‌كین )) ، به كورتی و به‌زاری كوردی (( ڕێیا تازه )) له ته‌مه‌نی درێژ‌و خه‌رمانی پڕ به‌ره‌كه‌تی خۆیدا چرایه‌كی ڕۆشنی شه‌وه‌زه‌نگی كوردستان و كانییه‌كی زوڵال ومێژووییهكی شكۆدار بوو بۆ پێشكه‌وتنی ڕووناكبیری كورد‌و ناساندنی چاندو كه‌لتووری كورده‌واریش به گه‌لانی سۆڤییه‌تی جاران .