چه‌مكی ئه‌نفال له‌فه‌رهه‌نگ و مێژووی ئیسلامدا
نووسینی:د.صباح به‌رزنجی
به‌رایی
حیزبی به‌عسی عێراق وه‌كوو له‌به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژانه‌یدا دووپاتی ده‌كاته‌وه,حیزبێكی سۆشیالیستی و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌به و زۆر جار میشیل عه‌فله‌ق له‌وتاره رۆمانسی‌یه‌كاندیدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر چه‌مكی سۆشیالیزمی عه‌ره‌بی ده‌كرده‌وه‌و پێیوابوو گرنگیی په‌یامی به‌عس له‌وه‌دایه كه چه‌مكی سۆشیالیزمی له‌ره‌هه‌ندی ئه‌وروپییه‌وه گۆڕیوه بۆ ڕه‌هه‌ندێكی عه‌ره‌بی,تاكوو ئێره مه‌سه‌له‌كه سروشتییه‌و جۆرێكه له‌كارو كارلێكردن,سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه كاتێك به‌عس ده‌یه‌وێت به‌و بیركردنه‌وه ئینتیقائییه ئاوڕ له‌كه‌لتووری عه‌ره‌بی-ئیسلامی بداته‌وه‌و وشه‌و دهستهواژهكانیبۆ پلان و به‌رنامه حیزبییهكانی ته‌وزیف بكات,ئالێره‌دا ده‌كه‌وێته قه‌یرانێكی فیكرییهوهو نازانێت چۆن پێناسه‌ی خۆی بكات و به‌چ ناونیشانێك بێته سه‌ر ساحه‌ی فیكری و سیاسی دنیای عه‌ره‌به‌وه.بۆیه خۆی به‌حیزبێكی عه‌لمانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات,كه ئه‌گه‌ر سهرپشكبێت له‌نێوان كوفر‌و ئیماندا,لایه‌نی ئیمان ده‌گرێت,چونكه باش لهئامادهگیی هوشیاریی ئاینی ناو دنیای عه‌ره‌ب ئاگاداره‌و ده‌زانێت.له ساته‌وه‌خته گرنگه‌كاندا دروشم و بۆنه ئاینییه‌كان به‌كاری دێن و ده‌توانێت لهموشتهرهكاتی زمان باشترین سوود وه‌ربگرێت و جۆرێك لهپرۆزییی ببه‌خشێت به‌كارو سیاسه‌ته‌كانی.
بێگومان سه‌ددام حسه‌ینی سه‌رۆكی عیراق,شاگردێكی به‌وه‌فای مهدرهسهكهی عهفلهقهو باش له پرانسیپ و بهرنامهكایی حاڵیی بووه,هه‌ر بۆیه سیمای ده‌ره‌وه‌ی دهسهلاَته تاكڕهوهكهی خۆیی به‌ناوو ره‌نگی وه‌رگیراو له‌كه‌لتووری ئیسلامی سواغ داوه و یه‌كه‌یه‌كه‌ی ده‌زگاكانی سوپا و موخابه‌رات و ئه‌من و ئیستخباراتی به‌ناوی سه‌ردارانی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ناوزه‌د كردووه و گوایه به‌م ئسلووبه ئاسان و بێ ته‌كلیفه ده‌بێته درێژه‌ی مێژوویه‌ك له‌شانازی خه‌لافه‌ته‌كانی راشیدین و ئه‌مه‌وی و عه‌بباسی, ئه‌و له موخهللهفاتی مێژوویه‌كی پڕ له‌هه‌ورازو نشێو ته‌نها فێری ده‌رسی له‌شكر كێشی و گرتن و كوشتن بووه,بۆیه له‌ساڵه‌كانی 1968 ه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بزاڤی رزگاریخوازو حه‌قخوازی گه‌لی كوردستانه‌وه سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل و ته‌بعیسی په‌یڕه‌و كردووه‌و به‌ناوی زیندوو كردنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌ی سه‌عدو موسه‌ننا و قه‌عقاع قادسییه‌ی دووه‌می بۆ گیانی گه‌لانی ئێران خۆشكردو دواتریش له‌په‌راوێزی پاراستنی ده‌روازه‌ی خۆرههلاَتی نیشتمانی عه‌ره‌ب دا شالاَوهكانی ئه‌نفالی دژ به گه‌لی كوردستان ئه‌نجامداو سه‌ره‌نجام رقی پیرۆزی خۆی به‌میرنشینی كوه‌یتیش ڕشت,گوایه ئه‌مانه بوونه‌ته دارده‌ستی ئیمپرایالیزم و زایۆنیزم,كه‌بێگومان ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه بۆ نه‌یار و دوژمنان داب و نه‌ریتێكی هه‌موو دهسهلاَتێكی پاوانخوازه.ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێت بریتییی لیو باره ئایدۆلۆژییه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه (قادسییه,ئه‌نفال,امة عربیة واحدة ذات رسالة خالدة) هه‌ڵیده‌گرن وده‌بێته هۆی خراپ لێكدانه‌وه‌ی چه‌مكی مێژوویی و واقیعی یان, رژێمی به‌عسی عیراق به‌م ئسلووب و وێناكردنه زۆر زیره‌كانه ویستوویه‌تی عه‌قڵ و هۆشیاریی گه‌لانی عه‌ره‌ب و مسوڵ مان و وا ئاراسته‌بكات كه‌ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی ژیار و په‌یام و مێژووی عه‌ره‌به مسوڵمانه‌كانی چاخه زێڕینه‌كانی خه‌لافه‌ت ده‌كات و بنه‌مای مهشرووعهییهتیشی هه‌ر له‌ناخی ئه‌و مێژووه‌دا ده‌بینرێته‌وه غافڵ له‌وه‌ی به‌ته‌نها ناوزه‌د كردن ناوه‌رۆك دروست نابێت و موغالهتهی زمان به‌سه‌ر كه‌سانی ورد دا تێناپه‌ڕێت وبه‌راوردی مێژووی ئه‌و چه‌مكانه و لێكدانه‌وه‌ی یاسایی ئه‌و مهمارهساته په‌رده له‌سه‌ر دیماگۆجیه‌ت و سهتحیییهته ئه‌و بیركدنهوهیه لاده‌بات ,بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێم:ئه‌نفالی به‌عس هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌یاساو ڕێسا شه‌رعییه‌كانه‌وه نییه‌و جه‌نگی چه‌ندین ساڵه‌ی رژێم له‌دژی گه‌لی كورد ناچێته خانه‌ی هیچ ده‌ستوورێكی ئیسلامه‌وه‌و ڕه‌فتاری توند‌و تیژی ئه‌و رژێمه‌ش چ ره‌بتێكی به پرانسیپه ئاینی و شۆڕشگێرهییهكانهوه نییه.
ئه‌م باسه‌ش له‌راستیدا ههوڵیبَكه بۆ تێگه‌یشتن له:
1-ئه‌نفال وه‌كوو رشیهی زمان
2-ئه‌نفال له‌زاراوه‌دا.
3-ئه‌نفال زاره‌وه‌ی قورئاندا.
4-چه‌مكی جه‌نگ و ده‌ره‌نجامه‌كانی.
5-فتووخاتی ئیسلامی.
6-ئه‌نفال له‌سیستمی فیقهی ئیسلامدا.
7-جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دابه‌شكردنی كوردستان.
بێگومان پاش سه‌رنج له‌م بابه‌تانه ده‌توانین تێگه‌یشتنێك له‌سه‌ر ئه‌نفال چ وه‌ك چه‌مك و چ وه‌ك پرۆسه گهلاَڵه بكه‌ین.
1-ئه‌نفال وه‌كوو ریشه‌ی زمان و مه‌دلوول:
ئه‌نفال وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه,كۆی (نَفَلْ) وه‌رگیراوه,به‌واتای زیاد له‌ئه‌ندازه‌ی پێویستی هه‌ر شتێك ,هه‌ر بۆیه عه‌ره‌به‌كان به‌نه‌وه‌و شهرعناسهكانیش به‌نوێژه سوننه‌ته‌كان ده‌ڵێن: نافله.
به‌هه‌ر حاڵ (نفل) به‌هه‌ر شتێك ده‌گوترێت,كه‌مرۆڤ به‌ده‌ستی بهێنێت,له‌م ڕووه‌وه شاعیری ته‌مه‌ندرێژی عه‌ره‌ب (لهبیدی كوڕی ڕه‌بیعه) له‌شیعرێكدا گوتویه‌تی:
((إن تقوی ربنا خَیْرُ نَفَل وبإذن الله ریثی والعَجَل)) .
2-ئه‌نفال له‌زاراوه‌دا:
مانای زمانه‌وانی ئه‌نفال,وادیاره له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر ئه‌و شت و مه‌ك و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ڕێگه‌ی جه‌نگ و كوشتاره‌وه ده‌ستی جه‌نگاوه‌ران ده‌كه‌وێت,چونكه عه‌ره‌به‌كانی پێش ئیسلامیش ((ئه‌نفال)) یان به‌هه‌مان مه‌به‌ست به‌كارهێناوه,بۆ نموونه عه‌نته‌ره‌ی كورَی شه‌دداد لهشێعرێكدا ده‌ڵێت :
((انا اذا حمى الوغَی نروی القنا ونعف عند مقاسم الآنفال)) .
پێده‌چێت زانایانی مه‌زهه‌بی سوننی، له‌هه‌موو جێیه‌ك (ئه‌نفال) یان به‌ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ واته (غه‌نیمه‌ت) منا كردبێت. بهلاَم فه‌قیهه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه، (ئه‌نفال) یان به‌جۆرێكی تر لێكداوه‌ته‌وه,ئه‌وان گوتویانه:
(ئه‌نفال) چه‌مكێكی فراوانتر له‌ده‌ستكه‌وتی جه‌نگی ههیهوبریتییه له:
1-ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌بێ شه‌ڕ دهستكهوتوون (فیو)
2-هزوی بایر (الموات).
3-دارستانه‌كان.
4-(صوافی) واته ئه‌و زه‌وی و زار‌و موڵكانه‌ی كه‌خاوه‌نه‌كانیان مردون و میراتگریان نیه، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌وی و زاره‌ی سوڵتان جیای ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی.
5-میراتی بێ میراتگر.
6-ئه‌قتاعی پاشان.
به‌م جۆره بۆچوونه(فیو) و (ئه‌نفال) یه‌كێكن و هه‌ردوویان وان له‌به‌رامبه‌ر (غه‌نیمه‌ت)ه‌وه.
(ئه‌نفال) دراوه‌ته ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر( صَلی الله عَلیْه وَسَلمٍ) و دوای ئه‌ویش به‌بڕیاری ئیمام ده‌ستكاری ده‌كرێت و ته‌نها له‌كاتی نادیار بوونی ئیمامدا شیعه‌كان له‌باتی ئه‌و تهسهڕووفی تیا ده‌كه‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا به‌كاری ده‌هێنن .
كه‌واته ئه‌گه‌ر بۆچوونی مه‌زاهیبی سوننی وه‌ربگرن، (ئه‌نفال) چه‌مكێك نییه ئایینی ئیسلام دایهێنابێت و چهسپاندبێتی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا، چونكه لهمێژزهمانهوه مرۆڤه‌كان، هۆزه‌كان و دهسهلاَتهكان, پێكه‌وه جه‌نگیون و یهكتیران تالاَنكردووه, ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه ئیسلام سنوور‌و یاسا‌و ڕێسای دیاریكراوی بۆ داناوه.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بۆچوونی دوه‌م وه‌ربگرین,(ئه‌نفال) چه‌مكێكی جیاواز له‌چه‌مكی ده‌سكه‌وت وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوه‌و ده‌رامه‌ته سروشتییانه‌ی موڵكی گشتی ده‌وڵه‌تن و كه‌س بۆی نییه نیه‌تی موڵكایه‌تییان لێ بهێنێت.
3-ئه‌نفال لهقورئاندا:
ئه‌نفال جگه له‌وه‌ی ناوی سوره‌تی هه‌شته‌می قورئانه، ناوی ئایه‌تی یه‌كه‌می ئه‌م سورهتهشه. سوره‌تی ئه‌نفال (75) ئایه‌ته و دابه‌ش بووه به‌سه‌ر كۆتایی جزمی نۆیه‌م و سه‌ره‌تای جزمی ده‌یه‌می قورئاندا.
بابه‌ته‌كانی به‌گوشراوی بریتین له‌گوزارشتی شه‌ڕی به‌درو ده‌رئه‌نجامه‌كانی.جه‌نگی به‌در یه‌كه‌مین پێكدادانی به‌ره‌ی ئیسلام و به‌ره‌ی شیرك بو، ئه‌نجامه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان بوو، سه‌ركه‌وتنێك كه‌كه‌س چواڕوانی نه‌ده‌كرد،چونكه موسڵمانان به‌نیازی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كاروانێكی بازرگانی قوڕه‌یش ڕوویان كردبووه ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌گوترا (به‌در)، قوڕه‌یشیه‌كان به سوپایه‌كی هه‌زار كه‌سییه‌وه، به‌بڕیاری له‌ڕیشه‌وه ده‌رهێنانی موسڵمانییهكان هاتبوونه مه‌یدان..بهلاَم ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان ئاڕاسته‌یه‌كی تری وه‌رگرت,موسڵمانه‌كان سه‌ركه‌وتنێكی ماددی و مه‌عنه‌ویان به‌ده‌ست هێناو وێڕای كوشتنی (70) كه‌س و به‌دیلگرتنی (70) كه‌سی تر,ده‌سكه‌وت و كه‌ل و په‌لی جه‌نگی زۆریشیان چنگ كه‌وت.
له‌سه‌ر له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته كام، جهنگاوهرهكاتن له‌ناو خۆیاندا تێگیران، وه‌كوو عوباده‌ی كوڕی صامت ده‌گێرێته‌وه، كه چۆن ئایه‌تی یه‌كه‌می سوره‌ته‌كه سه‌باره‌ت به‌وان هاته خواره‌وه,چونكه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داهشكردنی ناكۆك بوون ,بۆیه خوای گه‌وره له‌ده‌ستی ئه‌وانی وه‌رگرت و مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌پێغه‌مبه‌ر (صَڵی الله علیه وسّلم) سپارد.
ئه‌م ڕووداوه بووه په‌ندێكی گه‌وره له‌جیهانبینی موسڵماناندا، بۆ تێگه‌یشتن له‌و مه‌ودایه‌ی له‌نێوان ته‌گبیری مرۆڤه‌كان و بڕیاری ئیلاهیدا هه‌یه,بۆیه سوره‌تی ئه‌نفال ڕێنمایی پێویستی تێدایه,بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م چه‌مكه گه‌وره‌و گرانانه:
ده‌ستوری جه‌نگ و ئاشتی,ده‌سكه‌وت و دیله‌كان,په‌یمان و ڕێكه‌وتننامه‌كان, فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و شكست ,ویرَای دیمه‌ن و سیناریۆی جه‌نگه‌كه, و جاروباریش بیرخستنه‌وه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌رو یاره‌كانی له‌مه‌ككه, ئه‌و سهتهوهختانهی به‌ژماره كه‌م و بێ دهسهلاَت بوون و له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژیان و بێ بڕواكانیش پێش كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر (صَلی علیه وسّلم) چ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بوو.
ئه‌م سوره‌ته شه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌ده‌ستوورو ڕێنماییه‌كاندا:
أ- له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌سكه‌وته‌كاندا, مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه برشواداران ته‌قوایان هه‌بێت و ئاگایان له‌فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و یاده‌وه‌ری ئایه‌ته‌كان بێت.
ب- له‌نه‌خشه‌ی شه‌ڕو تێگیران له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕه‌كان, بڕوایان به‌بڕیارو قه‌ده‌ری خوا هه‌بێت.
ج- بۆ سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانی، بڕوایان به‌پشتگیری و یارمه‌تی و یارمه‌تی هۆكاره غه‌یبییه‌كان هه‌بێت.
د- كاتێك داوای دامه‌زراوی و ئیراده‌ی پته‌ویان لێده‌كات, دهسهلاَت و په‌یمان و كاریگه‌ری یادی خوایان بیرده‌خاته‌وه .
ه- ئاماجلی شه‌ڕ دیاریده‌كات,به‌وه‌ی پێویسته هه‌موو لایه‌ك ملكه‌چی پهروهرددگار بن و حه‌ق وڕاستی سه‌ر بكه‌وێت به‌سه‌ر چه‌كی خراپه‌كاریدا.
و- له‌پۆلێن كردنی كۆمه‌ڵگادا بایه‌خه‌كانی بڕوا‌و عه‌قیده له‌سه‌ر ڕووی هه‌موو ئیعتیبارێكهو حسابی بۆ بكرێت.
به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت باسكردنی ئه‌نفال لهقورئاندا و به‌و مانا نییه,كه‌موسڵمانان شه‌ڕی خه‌ڵكی ناموسڵمان بكه‌ن, له‌پێناوی داگیر كردنی زه‌وی و ماڵ و سامان و له‌ناوبردنیان, چونكه گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌هانی موسڵمانان ده‌دات بۆ جه‌نگ ئه‌مانه‌ن:
-به‌رگری كردن له‌خۆیان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ریان, وه‌ك خوای گوره ده‌فه‌رموێت :[وَقَاتِلوا فِی سَبِیلِ اللَّه الَّذیِنَ یًقَاتِلًونَكًمْ وَلا تَعْتَدًوا إِنَّ اللَّهَ لا یًحِبًّ الْمًعْتَدِینَ] .
-فه‌راهه‌مكردنی كه‌ش و هه‌وای ئارام و ئازاد بۆ بانگی یه‌كتاپه‌رستی.
-دژایه‌تیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كهپهیمان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
-گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ دۆخی سروشتی خۆی له‌هه‌ل و مه‌رجی شۆڕش و ئاژاوه‌دا.
-فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ولاَت.
-به‌رگری لهبیروڕای ڕاست و په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمان.
بهتهعبیرێكی تر سووره‌تی (ئه‌نفال) كه‌مه‌ڵه بڕیار‌و ده‌ستورێكی جه‌نگی و په‌روه‌رده‌یییه, له‌هه‌ل و مه‌رجی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا,له‌هه‌ل و مه‌رجی سروشتی دا, ئه‌مڕۆكه‌ش ولاِتان و ڕێكخراوه‌كانی ڕزگاریحواز پلان و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی داده‌ڕێژن بۆ پهیڕوان و لایه‌نگیرانیان, له‌كاتی ته‌نگانه‌دا.
4-چه‌مكی جه‌نگ و ده‌ره‌نجامه‌كانی:
كلازو فتر,بیرمه‌ندێكی ستراتیجی و سه‌ربازی شهڵمانییه, وئاوه‌ها پێناسه‌ی (جه‌نگ) ده‌كات: (جه‌نگ درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته,به‌میكانیزمێكی تر‌و بهتوندو تیژی,له‌پێناوی ملكه‌چ كردنی نه‌یاره‌كان بۆ خواسته‌كانی ئێمه).
شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جه‌نگ,گۆشه‌نیگای جیاوازی له‌سه‌و لێكدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر,له‌هه‌موو ڕوویه‌كی فه‌لسه‌فی,سیاسی,ئابووری,یاسایی,ده‌روونی,كۆمهلاِهتی و ته‌كنیكییه‌وه, قابیلی قسه‌و پێناسهكردنه,هه‌رچه‌ند ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له‌سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر ده‌گۆڕێت,چونكه شه‌ڕگه فراوانتر و تا ته‌كنه‌لۆژیای شه‌ڕ پێشكهوتووترو تا ناوه‌نده‌كانی دانشتوان و پیشه‌سازی زیاتر بێت, تیۆری و پێناسه‌كانیش ده‌گۆڕێن .
4-1 جۆره‌كانی جه‌نگ:
-به‌پێی پاڵنه‌رو ئامانجه‌كانی و هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رده‌مه‌كه‌ی:
جه‌نگ به‌چه‌ند جۆرێك پۆلێن ده‌كرێت:
جه‌نگی ئابووری زۆربه‌ی جه‌نگه كلاسیكیه‌كانی مێژوو, كه‌مه‌به‌ست لهههڵگیرسانیان پێوانه‌و كێشانه‌ی قازانج و ده‌سكه‌وت بووه.
-جه‌نگی ئایینی, ئه‌و جه‌نگه‌یه له‌ژێر دروشمی ئاینیدا,و بهكالاَو به‌رگی ێرۆوییهكانهوه, ڕووده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا نه‌هێشتنی به‌رامه‌به‌ر یاخود ملكه‌چ بوونی بۆ حواستی لایه‌ن سه‌ركه‌وتوو .
-به‌پێی ڕووبه‌رو شانۆی ڕووداوه‌كان:
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه جه‌نگ سێجۆره:
-جه‌نگی ناوخۆ:به‌و جه‌نگه ده‌گوترێت, كه‌له‌چوارچێوه‌ی سنورێكی دیاریكراودا, به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵی دهسهلاَت, ئه‌نجام ده‌درێت, وه‌كوو جه‌نگی ناوخۆی ئه‌فغانستان و جه‌نگی ناوخۆی لوبنان..
-جه‌نگی ناوچه‌یی: به‌و جه‌نگه ده‌گوترێت,كه‌له‌نێوان دوو ولاَتدا, له‌سه‌ر كێشه‌ی سنووریان له‌به‌ر تێگیرانی به‌رژوه‌ندییه‌كانیان, هه‌ڵده‌گیرسێت,وه‌كو جه‌نگی ئێران و عێراق, جه‌نگی یه‌مه‌ن و ئه‌ریتریا..
-جه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی:ئه‌و جه‌نگه‌یه,كه‌له‌نێوان نه‌ته‌وه‌یكی بالاَدهست و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێردهستددا, له‌پێناوی به‌رژوه‌ندییه میللییه‌كاندا ڕووده‌دات, وه‌كوو ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌نێوان توركه‌كان و یۆنانییه‌كانی قوبرس‌دا ڕوویدا..
جه‌نگی جیهانی:هه‌ر كاتێ: مه‌یدانی شه‌ڕ, له‌سنووری ناوچه‌و چه‌ند ولاَتێك تێپهرَی و زلهێزێكی ئابووری سه‌ربازی گرته‌وه, ئه‌وسا پێی ده‌گوترێت,جه‌نگی جیهانی,وه‌كوو ئه‌و دوو جه‌نگه وێرانكه‌ره‌ی لهسهرتاو ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیستدا,له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كاندا ئاگره‌كه‌ی خۆشكرا .
ج-ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌نێوان دووهێزی نابه‌رامبه‌رو,سه‌ربه‌دوو ئاستی ژیاریدا ڕووبدات,ئه‌وا ده‌كرێت به‌دوو جۆر بێت:
-جه‌نگی داگیركه‌رانه‌ی ئیمپریالیزم,كه‌به‌مه‌به‌ستی تیرۆركردنی گه‌لانی سه‌ركه‌وتووی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر حسابی گه‌لانی ژێرده‌ست و دوامهوتوو, ده‌كه‌وێته ڕێ.
-جه‌نگی ڕزگاریحوازانهی گه‌لانی داگیركراو,كه‌به‌مه‌به‌ستی سه‌لماندنی مافه سیاسی و ئابووری و كه‌لتورییه‌كانی خۆیان و ڕزگار كردنی خاك و نیشتمانیان خه‌بات و شۆڕش ده‌كه‌ن و به‌گژ داگیركه‌راندا ده‌چنه‌وه .
4-2 ده‌ره‌نجامه‌كانی جه‌نگ:
جه‌نگ ڕووداوێكی كاریگه‌ره,له‌سه‌ر تێكڕای لایه‌نه‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ, به‌تایبه‌ت كه‌خودی جه‌نگ ده‌رچوونه هحاڵهتی سروشتی و مرۆڤانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری ده‌بن,له‌ئه‌نجامی شه‌ڕدا,ئارایشێكی تازه‌ی هێزه‌كانی ده‌ست پێده‌كات,دهسهلاَتێك زاڵ ده‌بێـت و دهسهلاَتێكی تر شكست ده‌خوات,كۆمه‌ڵێك سه‌ر ده‌كه‌ون و ده‌گه‌ن به‌خواستی خۆیان و كۆمه‌ڵێكیش ده‌كه‌ونه ژێر مه‌رحه‌مه‌ت و به‌زه‌یی لایه‌نی سه‌ركه‌وتووه‌وه,زه‌وی زار داگیر ده‌كرێت و سه‌رچاوه‌كانی ئابووری ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خه‌ڵكێك به‌دیل ده‌گیرێن خه‌ڵكێك ده‌كوژرێن.
تالاَن و دزی و فڕاندن ده‌ست پێده‌كات و خاڵه‌تی دڕنده‌یی باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر سیمای ژیان ومرۆڤدا .جگه له‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی جه‌نگه گه‌وره‌كان گۆڕانكاری له‌مێژوودا,لهجوگرافیادا, له‌په‌یوه‌ندیی مرۆڤه‌كان و گروپه‌كان و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ژیاندا,ڕوو ده‌دات.
له‌ئه‌نجامی فتوحاتی ئیسلامی‌دا,له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می زایینی‌دا, نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان گۆڕڕاو سیستمێكی تازه‌ی ئابووری هاته ئاراوه,كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای بیروبرَوای ئیسلام بنیات نرابوو,خه‌ڵكانێكی زۆر له‌به‌ر
كێشنده‌یی په‌یامی بووبێت, یان له‌به‌ر سووكردنی باری ژیان, چوونه بازنه‌ی ئیسلامه‌وه‌و بوننه هاولاَتی له‌ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا .
دوابودوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م,هه‌رێمه‌كانی ژێر دهسهلاَتی عوسمانی, به‌میراتی بران و درانه ده‌ستی ئینگلیز‌و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مانیش بهئاهزووی خۆیان هه‌ستان به‌دابه‌شكردنی و له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئینتیدابی ئه‌وان, ده‌رگای كۆچ كرایه‌وه بۆ جووله‌كه‌كانی دنیا‌و ئاماده‌كران بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆیان, له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین.
جه‌نگی دووه‌می جیهانیش ,بووه هۆی گۆڕانكاریی گورهو گران, له‌نه‌خشه‌و جیۆپۆڵه‌تیكی هه‌موو هه‌رێمه‌كانی دنیا, جیهان بووه دووبلۆكی سیاسی- ئابووری و سه‌ربازی, بلۆكی خۆرئاوا به‌سه‌ركرده‌یی ئه‌مریكا و بلۆكی خۆرههلاَت به‌پێشه‌وایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیت و قۆناغێكی تازه لهكێبركێی هێز ده‌ستی پێكرد, كهبهقۆناغی جه‌نگی سارد ناوزه‌د كرا‌و درێژه‌ی هه‌بوو تاكاتی داڕوخانی یه‌كێتی سۆڤیت و ده‌ست پێكردنی قۆناغی تاكڕه‌ویی ئه‌مریكا لهئاغایهتی جیهانی سیاسه‌ت و ئابووری دا. ئهریكایهك كه‌به لۆژیكی هێز ده‌یوێت هه‌موو لۆژیك و بنه‌مایه‌كی مرۆڤایه‌تی بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه‌و له‌هه‌موو كێشه‌كانی دنیادا جێگه و چه‌مكی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كردووه بهچهترێكی گونجاو بۆ حهملاَندنی هه‌موو بڕیار‌و پلانێكی خۆی.
به‌درێژایی مێژوو له‌پێناوی ئاشتی و رشێگرتن له‌جه‌نگ و ده‌ره‌نجامه‌كانی, هه‌میشه كه‌سان و ته‌وژم وئاڕاسته‌ی كۆمهلاَیهتی ئاشتیخواز‌و مرۆڤدۆست هه‌بوون, كه‌جه‌نگ و توندوتیژییان به‌ڕێگه چاره‌یه‌كی نه‌زۆك و وێرانكه‌ری كێشه‌كان زانیوه و خوازیاری ئه‌و ڕۆژه بوون, كه‌جه‌نگ له‌فه‌رهه‌نگی مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تان و گه‌لان بسڕڕێته‌وه, له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه هه‌میشه كه‌سانێك هه‌بوون,كهجهنگیان به‌لوتكه‌ی ئازایه‌تی و خۆسه‌لماندن پێناس كردووه و بانگێشه‌ی شه‌ڕو سهكهوتنیان كردووه بۆ نموونه بیری فاشیستییه‌كانی ئیتالیونازییهكانی ئه‌ڵمانیا. بیرمه‌ندێكی ئابووریزانێكی وه‌كوو ماڵتۆسیش جه‌نگی به‌ئامرازێكی سروشتی بۆ ڕێگرتن له‌ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتووان له‌قه‌ڵه‌مداوه.
وه‌له‌م ئاراستیهیهدا نابێت هه‌وڵ و تێكۆشانی بازرگانه‌كانی جه‌نگیش فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌شه‌وانه ڕۆژ تێده‌كۆشن بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ڕ, مه‌به‌ست له‌بازرگانانی جه‌نگ (خاوه‌نی كارخانه‌كانی چه‌كسازی) یه, وه‌كوو ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1971 پاڵیاننا بهئهمهریكاوه بۆ به‌شداری له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا .
هه‌رچه‌نده له‌حاڵه‌ته‌كانی به‌رگری له‌خۆو خه‌باتی نیشتمانیدا, جه‌نگ ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی باش و له‌هه‌ندێك قۆناغی مێژوودا پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی لێده‌كه‌وێته‌وه, بهلاَم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دیارده‌یه‌كی ویرانكارییهو مرۆڤه‌كان و هه‌موو دهستاوهردێكی شارستانی له‌ناو ده‌بات و ده‌بێته هۆی تێكچوونی ڕواَلهتی ژیان و پشێوبوونی ده‌روونی و كۆمهلاَیهتی و بلاَوبوونهوهی بێكاری و ڕێژه‌ی تاوان و به‌دڕه‌وشتی, هه‌ر بۆیه یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان به‌تایبه‌تی (UN) جه‌نگیان قه‌ده‌غه كردووه, مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تی دیاریكراودا و له‌هه‌مان كاتدا بڕیار‌و ده‌ستووری تایبه‌تی یان داناوه سه‌باره‌ت به‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بریندار‌و دیله‌كان و یاساغ كردنی هه‌ندێك چه‌كی كوشنده‌ی ده‌سته جه‌معی . كه‌بێگومان هه‌موو ئه‌م بڕیار‌و ده‌ستوورانه به‌رهه‌می عه‌قڵی ئاشتیخوازانی مرۆڤایه‌تین و له‌گه‌ڵ یاسا‌و فرمانه‌كانی ئاینی ئیسلام یكدهگرنهوه.
بهلاَم ترسناكترین ده‌ره‌نجامی شه‌ڕ, بریتییه له‌كوشتاری ده‌سته‌جه‌معی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێتوان, كوشتنی كه‌سانی بێ لایه‌ن و ژن و مناڵ و پیرو پهككوتهكان و په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی سڕنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی, كه‌هه‌موو یاسایه‌كی كۆن و نوێ قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات و ویژدانی زیندووی مرۆڤایه‌تی له‌ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان جڵوگیری لێده‌كات.
4-3 كۆتایی هاتنی جه‌نگ:
جه‌نگ سه‌ره‌نجام به‌یه‌كێك له‌م دوانه كۆتایی پێدێت:
یان لایه‌نی لاواز, له‌به‌ر تێكشكانی هێزی سه‌ربازی و سست بوونی تان و پۆی ئه‌ندام و ده‌زگاكانی ته‌سلیم به‌لایه‌نی به‌هێز ده‌بێت و چیتر ناتوانێت درێژه بهململانلێ بدات. یاخود هه‌ردوو له‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی و له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی هه‌ندێك لهداخوازییهكانیان پێكه‌وه سازش ده‌كه‌ن و واز له‌به‌كارهێنانی هێز ده‌هێنن.
له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا هاوكێشه و سه‌نگی هێزه مه‌یدانییه‌كان و بڕی توانا‌و خواست و مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌بن. هه‌نووكه‌ش ڕێكخراوی (UN) ڕێلێكی به‌رچاو ده‌بینێت بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ و نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌كانی و گه‌یشتن به‌ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه, به‌تایبه‌تی له‌وكێشه گه‌ورو گرانانهدا, كه‌ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی زلهێزه‌كان مه‌سه‌له‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسی نه‌مانه‌وه .
5-فتووحاتی ئیسلامی:
دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صَلی اللَّه علِیه وَسَلمْ) ماوه‌ی نزیكه‌ی سێزده ساڵ به‌زمانی گفتوگۆ و ئیقناع لهگهلَ قوڕهیشییهكاندا هه‌وڵی بلاَوكردنهوهی ئاینه‌كه‌ی ده‌دا و ئه‌وانیش به‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكایه‌تی و پیلانی كوشتن وهلاَمیان ده‌دایه‌وه, بڕیاردا, له‌گه‌ڵ خۆی و یاره‌كانی كۆچ بكه‌ن بۆ شاری (یثرب) كه‌دواتر ناونرا (مدینة النبی) و( المدینة) , چونكه له‌ساڵی یازده‌هه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی مه‌دینه‌ی لهوسیمی حه‌جدا بینیبوو, كه‌باسی ئیسلامی بۆ كردبوون, دڵیان بۆ په‌یامه‌كه‌ی كرابووه‌و به‌ڵێنیان پێدابوو ساڵی داهاتوو له‌هه‌مان كات و شوێندا له‌گه‌ڵی كۆببنه‌وه, به‌و هیوایه‌ی كه‌سانێكی تر له‌خه‌ڵكی مه‌دینه‌ش یینه هاورَێیان و به‌وبۆنه‌ی ئیسلامه‌وه, ڕق و كینه‌و دوژمنایه‌تی دێرینه‌ی نێوان ئه‌وس و خه‌زره‌ج, كه‌دانیشتوانی ئه‌سڵیی مه‌ددینه بوون, نه‌مێنێت.
ساڵی داهاتوو (12) كه‌س له‌خه‌ڵكی مه‌دینه هان و په‌یمانێكیان دا به‌پێغه‌مبه‌ر (صَلی اللَّه علِیه وَسَلمْ) كه‌پێی ده‌گوترێت (بیعه العقبه الأولی) و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر (صَی اللَّه علِیه وَسَلمْ) موسعه‌بی كوڕی عومیری له‌گه‌ڵ ناردن بۆ ئه‌وه‌ی فێری قورئان و ڕه‌وشتی ئیسلامه‌تی و ئه‌حكام یان بكات .
بۆ ساڵی دواتر ژماره‌یه‌كی زۆرتر واته (75) كه‌س, كه‌دوانیان ژن بوون هاتن بۆ مه‌ككه و مه‌وسیمی حه‌جیان به‌ده‌رفه‌ت زانی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رو به‌ستنی په‌یمانێك كه‌له سیره‌دا به ((بیعه العقبه االثانیه) ناو ده‌برێت. ئه‌م په‌یمانه له‌وی پێشوو گرنگتر بوو, چونكه خه‌ڵكی مه‌دینه ئه‌و هبڵێنهیان به‌پێغه‌مبه‌ر دا, كهبهگیان و ماڵ و به‌چه‌ك به‌رگری له‌خۆی و یاره‌كانی بكه‌ن .
به‌پێی ئه‌م په‌یمانه ده‌رگای كۆچ و خۆڕزگار كردن بۆ موسڵمانان كرایه‌وه‌و سه‌ره‌نجام خودی پێغه‌مبه‌ریش پاش چه‌ند مانگێك, بههاوڕیچیهتی ئه‌بووبه‌كری صدیق كۆچی كرد بۆ مه‌دینه.
كۆچ بۆ مه‌دینه, سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه بوو بۆ ئیسلامه‌تی و خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌مێژووی جیهاندا, هه‌ر بۆیه له‌زه‌مانی خه‌لافه‌تی عومه‌ردا, ڕووداوی كۆچ بڕیاردرا سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامی بێت .
به‌م ڕووداوه ناكۆكیه‌كانی ئه‌وس و خه‌زره‌ج كۆتایی پێهات و كۆمه‌ڵگایه‌كی تازه دروست بوو, كه‌به‌ته‌واوی جیاواز بوو له‌كۆمه‌ڵگای قوڕیش و مه‌ككه. پێغه‌مبه‌ر سه‌ره‌تا پیمانی برایه‌تی له‌نێوان كۆچه‌ران و پشتیوانان (المهاجرین والأنصار) گرێدا و له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌كانی مه‌دینه‌ش په‌یمانی ئاشتی و دۆستایه‌تی به‌ست, ئاین له‌م كۆمه‌ڵگا نوێیه‌دا بووه بنه‌مای په‌یوه‌ندی و خزمایه‌تی. موسڵمان له‌شاری مه‌دینه ئازادی و ئاسایشی پێویستیان بهدهتهێنا و زۆری پێنه‌چوو, بۆ بلاَو كردنه‌وه‌ی بانگه‌وازو بۆ به‌رگری له‌خۆیان ناچار بوون دهستو یه‌خه‌ی جه‌نگ بن .
ئه‌م جه‌نگانه كه‌چه‌ند مانگێك دوای ڕووداوی كۆچ ده‌ستیان پێكرد و له‌ئه‌نجامدا دهسهلاَتی پێغه‌مبه‌ریان له‌شاری مه‌دینه چه‌سپاندو ئامرازێكی پێویست بوون, بۆئه‌وه‌ی له‌و هها و مه‌رجی پشێوییه‌ی عهبستاندا ئاینی ئیسلام جێگیر بێت, له‌لایه‌كی تره‌وه موسڵمانانی ئاماده‌كرد, بۆ هه‌ڵمه‌ت و جه‌نگی گوره‌تر و هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی زیاتر ڕاده‌كێشا بۆ ئیسلامه‌تی, چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌نتیقی هێز ئه‌وانی زیاتر ڕام ده‌كرد, لهكهناریشیا په‌یامی خواپه‌رستی و گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌دۆخی قهبییله وه بۆ دۆخی ئوممه‌ت هێزێكی كێشندهی وه‌ها بوو كهگیان و دڵ و ویژدانی ئه‌وانی كه‌مه‌ندكێش ده‌كرد.
شه‌ش ساڵ زیاتر لهكۆچ بۆ مه‌دینه تێنه‌په‌ڕیبوو, كه‌هێزی موسڵمانان ده‌یتوانی هه‌ڕه‌شه له‌مه‌ككه بكات, بۆیه پێغه‌مبه‌ر و یارانی به‌ژماره‌یه‌كی زۆره‌وه ڕوویان له‌مه‌ككه كرد‌و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه حه‌ج بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتدا مانۆرێكی سیاسی- سه‌ربازی گه‌وره نمایش بكه‌ن, بهلاَم قوڕه‌یشیه‌كان به‌م كاره ڕازی نه‌بوون و سه‌ره‌نجام له‌نێوان پێغه‌مبه‌رو ئه‌واندا په‌یمانێكی ئاشتی بۆماوه‌ی (10) ساڵ مۆر كرا, كه‌به‌ناوی په‌یمانی (حوده‌یبیه) ناوزه‌د كراوه .
ئه‌م په‌مانه سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی گه‌وره بوو,كه‌له‌ڕاستیدا بووه به‌رایی فه‌تحی مه‌ككه و ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ بلاَوبوونهوهی ئیسلام له‌ناو هۆزه‌كانی عه‌ره‌بدا .
دوای په‌یمانی حودیبیه پێغه‌مبه‌ر قهلاَی خه‌یبه‌ری لهجوولهكه زه‌وتكرد, به‌م پێیه هه‌م له‌لای قوره‌یشه‌وه دڵنیا بوو , هه‌م مه‌ترسی له‌پیلانی جووله‌كه نه‌ما, بۆیه ده‌ستی كرد بهنامهناردن بۆپادشایان و سه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه به مه‌به‌ستی بانگێشتكردنیان بۆ ئاینی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه ڕووی نامه‌نووسینی تێكردن . خۆی وه‌كوو خاوه‌نی بانگه‌وازێكی ئیلاهامی بۆ هه‌موو مرۆڤ ناوزه‌د كردبوو نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌لێك و نهژادێك, له‌ناو ئه‌واندا مقوقسی فه‌رمانڕه‌وای میسر‌و نه‌جاشی پادشای حه‌به‌شه به‌ڕێزه‌وه وهلاَمی نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان دابووه‌وه, خه‌سره‌وی په‌روێز نامه‌كه‌ی دڕاند و به‌شایانی وهلاَمیشی نه‌زانی, تزاری ڕۆمیش بهخاترانهی قه‌شه‌و پێوانی ئاینی مه‌سیحی و دهربارهكهی وهلاَمێكی شایانی باشی نه‌دایه‌وه‌و خودی پێغه‌مبه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه ئه‌ركی گه‌یاندنی په‌یام جێبه‌جێ بكات و ده‌رگای ڕێنوێنییان له‌سه‌ر بكاته‌وه, بۆیه لهوهلاَمی سه‌لبی ئه‌وان نیگه‌ران نه‌بوو هه‌رچه‌نده دڵی به وهلاَمه ئیجابییه‌كان خۆش‌بوو .
ساڵی هه‌شته‌می كۆچی پێغه‌مبه‌ر فه‌تحی مه‌ككه‌ی كرد‌و لهئنجامدا هۆزو تیره‌كانی عه‌ره‌ب كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ مسوڵمان بوون و نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بستان له‌ساڵی نۆیه‌می كۆچی‌دا تێكڕای له‌ژێر فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ردا بوون و گرنگی ئه‌م یهكپارچهیییه له‌وه‌دا بوو كهسنوورهكانی باككوری عه‌ره‌بستان كه‌وتنه به‌ر ئه‌گه‌ری په‌لاماری ڕۆمه‌وه و له‌ته‌ره‌فی عێراقیشه‌وه تیره‌و تایه‌فه عه‌ره‌به‌كان جاروبار له‌لایه‌ن فارسه‌كانه‌وه تووشی داپڵۆسین ده‌بوون و ئه‌مانیش بیریان له‌تۆڵه ده‌كرده‌وه, بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام فرسه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب لهلهحزیهكی مێووییدا خۆیان وه‌كو دهسهلاَتێكی یه‌كگرتووی په‌یامدار ببینن و له‌م ئاراسته‌یه‌دا پێ بنێنه قۆناغێكی نوێوه.
به‌تایبه‌ت كه‌له‌و ڕۆژگاره دا ئێران و ڕۆم لهئنجامی ململانێی نێوانیان لوپهڕی سستی و لاوازی‌دا بوون و له‌تاو جیاوازی مه‌زهه‌بی توێژه‌كانی خه‌ڵك به‌ته‌واوی ناڕازی و یاخی بوون, له‌هه‌ردوو ئیمپراتۆریدا زنجیره‌ی پاشا‌كان ببوه زنجیرێك له‌خیانه‌ت و پیلان .
عه‌ره‌به مسوڵمانه‌كان هه‌ڵگری ئالاَی ئیسلام و په‌یامی قورئان بوون و یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزی خۆیانیشیان به‌م په‌یامه ده‌ستكه‌وتبوو, بۆیه دوای كه‌متر له‌چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك كۆمه‌ڵه هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارێكیان ده‌ستپێكرد, كه دواتر بهفتتوحات ناوزه‌دكرا,و به‌بۆچوونی مێژوونوسان سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو,چونكه له‌شكركێشی ڕۆمه‌كان به‌و خێرایییه بوو, نهجیهانگرتنی مهغۆلهكانیش ئه‌وه‌نده درێژه‌ی كێشا. به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی دوازده ساڵدا لهتریپۆلییهوه تا دوورترین شاری ئێران و هه‌موو میسروشام و ئێرانی گرته‌وه.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كهفتووحات دروست له هه‌لومه‌رجێكدا ده‌ستی پێكرد, كه‌به هۆی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ره‌وه, خودی په‌یامی ئیسلام لمهترسیدا و كاروباری مسوڵمانانیش په‌رێشان بوو, لهلایهكیكهوه مشت و مڕ له‌سه‌ر میراتی له‌نێوان كۆچه‌ران و پشتگیرران دروست بوو, له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب مورته‌د بووبوون, بهلاَم بڕیار‌و لێهاتوویی ئه‌بوو به‌كر كۆتایی به‌مشت و مڕی مه‌دینه‌و ئاشووبی عه‌ره‌به‌كان هێنا.
ئه‌بوو به‌كر دواتر ده‌رفه‌تی ده‌سكه‌وت كه غه‌زاكانی پێغه‌مبه‌ر درێژه‌پێبدا و له شام وئێران دا ئاینی ئیسلام بلاَو بكاته‌وه.
فتووحاتی ئیسلام بزاڤێكی درێژخایه‌ن و فره ره‌هه‌ند و جیهانگیر بوو, له‌ماهیه‌ت و ئامانج و ده‌ره‌نجامه‌كانیدا زۆر جیاواز بوو له‌شكركێشی ئیمپراتۆر و سه‌رداره‌كانی مێژوو.
خۆرههلاَتناسهكان و شاردهكانیان هه‌وڵێكی زۆریان داوه فتوحاتی ئسلامی وا وێنابكه‌ن, كهتوژم و شالاَوێكی عه‌بی بووه, بۆ ژێرده‌ستكردنی گه‌لانی تر‌و داگیركردنی ولاَتانی تر‌و مهبهسیشیان ئه‌وه بووه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و مێژووه بشێویچنن, بێگومان هه‌ركه‌سێك به‌دوور له‌ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر و ڕێنماییه‌كانی خه‌لیفه‌كانی راشیدین بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه بڕوانێت و ته‌نها سه‌یری ڕووكه‌شی ڕوداوه‌كان بكات و سه‌رنجێك له‌باری ژیانی گه‌لانی ئه‌و ڕۆژگاره نه‌دات,هه‌ر ئه‌و تهسهوورهی خۆرههلاَتناسهكانی له‌سه‌ری بۆ دروستده‌بێت. و خاڵی ده‌كاته‌وه لهههمووبارگهو خهسڵیتێكی ئینسانی, له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر به‌وردی لهچاینی تاك و كۆمه‌ڵی ژێر دهسهلاَتی فارس و ڕۆم سه‌رنجبدات و بزانێت له‌ئێراندا چ پشێوی و سته‌مێك له‌خه‌ڵكی هه‌ژار دهكارو لهشامیشدا چ فشار‌و گوشارێك ده‌خرایه سه‌ر مه‌سیحییه یهعقووبییهكان (9) , ئه‌وسا شكستی هه‌ردوو زلهێز به ئه‌نجامێكی حه‌تمی و زه‌رووره‌تێكی مێژوویی دێته به‌رچاو, به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بزانین هاتنی ئیسلام ئه‌و خه‌ڵكه‌شی له‌و هه‌موو باج و سه‌رانه قورسانه‌ی له‌سه‌ریان دانرابوو ڕزگار كرد.
5-1 ئامانجه‌كانی فتووحاتی ئیسلامی:
مه‌به‌ست له‌ئامانجه‌كانی فتووحات ئه‌و فاكته‌ره گرنگانه‌یه كهپاڵیاننا به‌عه‌ره‌به مسوڵمانهكانهوه, بۆئه‌وه‌ی له نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه له‌شكر كێشی بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه, بۆ ئێران و عێراق و میسر و باكووری ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا و ئاسیای بچووك و ….هتد .له‌حاڵێكدا خۆرههلاَتینناس و هه‌ندێك اونووسهره هاوبیره‌كانیان ویستویانه ده‌سكه‌وت و ولاِتگرتن بكه‌نه ئامانجی ئه‌و شه‌ڕانه, عه‌ره‌به ناسۆنالیستهكان هه‌وڵیانداوه ڕزگاركردنی خاكی عه‌ره‌ب به ئامانجێكی سه‌ره‌كیی فتووحات دابنێن له‌م گۆشه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئامانجه‌كانی فتووحات ده‌كه‌ین, به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه له‌به‌رده‌ستدان.
5-1-1 ئاماجی ئابووری:
دۆڵی دیجله و فورات و دیلتلی نیل و شام له‌ڕووی به‌روبووم و كشتوكاڵه‌وه, ده‌یتوانی پارسه‌نگی هه‌ژاری و نه‌داریی عه‌ره‌بسات بداته‌وه, هه‌بۆیه عه‌ره‌به مسوڵمانه‌كان هێرشیان هێنایه سه‌ر ئه‌م ولاَتانه, له‌لایه‌كی تره‌وه فراوانبوونی رووبه‌ری خه‌لافه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌خواست كه مسوڵمانه‌كان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ئابووری زیاتردا بگه‌رێن, كه بێگومان فتووخات و له‌شكركێشی ئه‌م مه‌به‌سته‌ی بۆ دابین ده‌كردن .
ئهڵهبته فاكته‌ری ئابووری لهئاسۆیهكی سنووردارادا ڕۆَڵی له‌چاككردنی باری ژیانی مسوڵماناندا هبوهو باری گوزه‌رانی ئه‌وانی باشتر كردووه, بهلاَم خۆ ئه‌مه ده‌ره‌نجامی فتووحاتهو ناگونجێت بۆ خۆی بووبێته هێزێكی تهكاندهر و پاڵی به‌و خه‌ڵكه‌وه نابێت بۆ شه‌ڕكردن و ولاَتگرتن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بزانین له‌ته‌رازوی هێزو توانا مادددییهكاندا مسوڵمانه‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ فارس و ڕۆم و لاواز‌و بێ ئیمكانیات بوون و نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازیی رۆشنیشیان نه‌بوه, وه‌كوو زهرینكووب ده‌ڵێت .كه‌واته جگه له‌پاڵنه‌ری بیر‌و بڕوا و باوه‌ڕبه‌خۆبوون, هیچ ئامانجێكی ماددی نه‌یده‌توانی ئاوه‌ها به‌و بڕیار‌و بڕتهوه بینخاته سه‌ر ڕێگه‌ی هات و نه‌هات.
5-1-2 ئامانجی سیاسی:
ههندبێكی تر پێیان وایه مه‌به‌ستی خه‌لیفه له‌پرۆسه‌ی فتووحات ئه‌وه‌بووه عه‌ره‌به‌كان به‌جه‌نگی ده‌ره‌كییه‌وه خه‌ریك بكا و له‌تاو جه‌نگ جیهان نیانپهرژێته سه‌ر تۆڵه‌و یاده‌وه‌ریه كۆنه‌كانی پێش ئیسلام و وورده وورهده خوو بگرن به‌و سیسته‌مه كۆمهلاَهتیه نوێیه‌و بێكارهكانیش لهفیتنهبازی و یاخی بوون و دوور دهكهوتنهوهو بۆخۆیان كارێكیان په‌یدا ده‌كرد .
ئه‌م خاڵه ئه‌گر بێتوو بهجددیش وه‌ریبگرین له‌لایه‌كه‌وه دووربینی و سیاسه‌ت و له‌لایه‌كه‌وه پلانێكی سیاسی ره‌وای تیا ده‌بینین ,چونكه ئه‌مڕۆكه‌ش ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا,به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیر لهرێگرتنی فیتنه دكهنهوهو بوونی ههڕهشهیكی جددی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور بهفاكهرێكی یه‌كبوونی میللی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به هه‌ند وه‌ریده‌گرن .بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتاكوو ناتوانین ڕێگرتن له‌فیتنه‌ی ناوخۆیی و بیكاری به‌ئامانج بزانین ,چونكه جه‌نگیش بۆخی ئاسه‌وارو ئه‌نجامی ترسناكی هه‌یه و به‌بێ هۆیه‌كی راسته‌قینه خه‌لیفه نه‌یده‌توانی ئه‌و له‌شكرو جه‌نگاوه‌رانه ته‌یار بكات و بیانخاته ڕێ.
5-1-3-ئامانجی به‌رگری و پارێزگاری:
یه‌كێكی تر له‌ئامانجه‌كانی فتووحات وه‌كو له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت,بریتیبووه,لهرهگری و خاكی ئیسلام,چونكه مسوڵمانه‌كان مه‌ترسیان هه‌بووه له‌په‌لاماری فارس و ڕۆم,,له‌و ڕووه‌وه كه‌هه‌م فارسه‌كان و هه‌م ڕۆمه‌كان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا شه‌ڕیان له‌دژی ئیسلام ڕاگه‌یاندبوو, بۆیه مسوڵمانه‌كان هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه چاكترین دیفاع هێرشبردنه .
بهلاَم ئه‌م بۆچوونه ناتوانێت ته‌فسیری ئه‌وه بكات بۆچی دوای گرتنی ئێران و مسوڵمانه‌كان په‌لاماری جیگاكانی تریشیان دا, رێی تێده‌چێت له‌قۆناغێكی فتووحاتدا مه‌به‌ستیان به‌رگری له‌خۆیان بووبێت, بهلاَم گشتاندنی به‌سه‌ر هه‌موو قۆناغه‌كانی فه‌تحی ئیسلامی‌دا كارێكی نامه‌نتیقی و هه‌ڵه‌یه.
5-1-4 ئامانجی مرۆڤدۆستانه:
ڕزگاركردنی گه‌لانی ژێرده‌ست و سته‌ملێكراو ئامانجێكی تری فتووحاتی ئیسلامییه,وه‌كو له‌هه‌ندێك له‌ده‌ق و نووسیندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت, بۆنموونه كاتێك فارسه‌كان لهڕهبعی كوڕی عامر ده‌پرسن :ئێوه بۆچی هاتوون؟ لهوهلاَمدا ده‌ڵێت:خوا ئێمه‌ی هێناوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س بیه‌وێت له‌به‌ندایه‌تی به‌نده‌كان دهربازیكهن بۆ به‌ندایه‌تی خوا و لهتهنگانهی دنیا بیگوێزینه‌وه بۆ گوشادهییو له‌سته‌می ئایهنهكان بیهێنینه دادگه‌یی ئسلامه‌وه .
ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه, بێگومان فاكته‌رێكی معقوله بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی بالاَ ده‌ست, له‌سه‌ر كه‌سێك گروپێك و گه‌لێك بێته جواب و بهكردهش ده‌ربازی بكات و بیپارێزێت, بهلاَم ئه‌م فاكته‌ره ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر گه‌له بنده‌سته‌كاندا ڕاست ده‌رچێت, ڕه‌نگه به‌نیسبه‌ت هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگی فتووحاتهوه ڕێك نه‌یه‌ته‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر مه‌عقوله یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی جیهاد له‌ئیسلامدا پراكتیزه‌كردنی ئه‌و ئایهه پیرۆزهبێت كه ده‌فه‌رموێت:
(ومالكم لاتقاتلون فی سبیل الله والمستضعفین من الرجال والنساء والولدان الذین یقولون ربنا اخرجنا من هذا القریة الظالم اهلها ) .
واه ئه‌وه چیتانه له‌ڕێگه‌ی خوا‌و له‌پێناوی پیاوان و ژنان و منالاَنی زۆرلێكراودا ناجه‌نگین, ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌پارێنه‌وه: خوایه له‌م شوێنه كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی سته‌مكارن ڕزگارمان بكه.
5-1-5ئامانجی ڕزگاركردن:
ئه‌مه‌ش به‌لای هه‌ندێك لهتوێژهارنهوه,هۆكارێكی تره كهپالچینا به‌عه‌ره‌به مسوڵمانهكنهوه, بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زهویو زاره عه‌ره‌بییانه‌ی گوایا فارس و رشۆم داگیریان كردبوو لهدهتسان بسه‌ننه‌وه, دیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن, بزانن یانهزانن كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری بیری نه‌ته‌ه‌یی و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت فتووحای ئیسلامی بخوێننه‌وه,كه‌بێگومان بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه‌و هه‌رگیز به‌سه‌ر بزاڤی مسوڵمانه‌كاندا ناچه‌سپێت,چونكه مسوڵمانه‌كان له‌سنووری عێراق و شامدا نه‌وه‌ستاون و زۆر له‌و ولاَتانهی كه گرتیان خاكی عه‌ره‌ب نه‌بوون, بۆنموونه میسر و باكووری ئه‌فه‌ریقا له‌و ڕۆژگاره‌دا به‌خاكی عه‌ره‌ب نه‌ده‌زانرا, جگه له‌وه‌ی مسوڵمانه‌كان هه‌ر شوێنێكیان له‌ده‌ست غه‌یره عه‌ره‌به‌كان بسهندایهتهوه, ئه‌وانیان لێ ده‌رنه‌ده‌كرد, به‌ڵكو سه‌رپشكیان ده‌كردن له‌نێوان مانه‌وه‌و به‌جێهێشتندا .
5-1-6 ائمانجی ئاینی:
زۆربه‌ی نووسه‌ره مسوڵمانه‌كان له‌كۆن و تازه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی فتووحات ڕێخۆشكردن بووه بۆ بلاَوكردنهوهی ئاینی ئیسلام وه‌كوو دوا خیاری ڕووبهرشووبوونهوهیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئیمامی كاسانی له (بدائع الصنائع) دا ده‌ڵێت:
خاوه‌ن ئاینه‌كانی تر شه‌ڕیان بۆیه له‌گه‌ڵ ناكرێت, له‌به‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ی پێیان دراوه‌و ئه‌وه‌ی ئاماده‌ن سه‌ران بده‌ن, نه‌ك له‌ره ئه‌وه‌ی مسوڵمانه‌كان حه‌زیان له‌و سه‌رانه‌یه بێت یا ته‌ماعیان تێكردبێت, به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی بانگ بكرێن بۆ ئیسلام, تێكه‌ڵی مسوڵمانان ببن و له‌جوانییه‌كانی ئیسلام و یاساكانی ورببنهوهو سه‌رنج بده‌ن چۆن له‌سه‌ر داخوازیی هۆش دامه‌زراوه‌و هۆش په‌سه‌ندیان ده‌كات, به‌م شێوه‌یه رایاندهكێشێت بۆ ئیسلام و مرخیان دهچیچتهسهری ,كه‌واته په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی زیممه به‌هیوای ئیسلامبوونیان بووه .
له‌زانایانی هاوچه‌رخدا شێخ عه‌لی ته‌نتاوی ده‌نووسێت:
هه‌موو فتووحاتێك له‌مێژوودا به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه ولاَته گیراوه‌كان بحرێنه سه‌ر موڵك و دهسهلاَتی سه‌ركه‌وتووان ئه‌مان به‌هره‌مه‌ند ببن له‌به‌روبوومی, جگه لهفتووحاتی ئیسلامی, كه‌ئامانجی وای نه‌بوه‌و له‌پێناوی بلاَو كردنه‌وه‌ی ئیسلامدا بووه به‌بێ زۆر لێ‌كردن له‌كه‌س .
كاتێك ته‌ماشای قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) یش ده‌كه‌ین دروستی ئه‌م بۆچوونه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بیت, چونكه:
1-له‌زۆر ئایه‌تدا جه‌نگ به‌ستراوه‌ته‌وه به‌چه‌مكی پێناوی خوا (فی سبیل الله) وه.
2-له‌زۆر ئایه‌تدا جه‌نگ به‌ستراوه‌ته‌وه به وهلاَمدانهوهی زوڵم و سزای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه‌دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن.
3-له‌هه‌ندێك ئایه‌تدا مسوڵمانان ته‌نها كاتێك بۆیان هه‌یه بجه‌نگن كههێرشیان كرابێته سه‌ر ئه‌گه‌ر كافره‌كانیش داوای ئاشتییان كرد, پێویسته ئه‌مانیش ئاشتییان بوێت.
4-له‌هه‌ندێك ئایه‌تدا ئامانج له‌جه‌نگی كافران نه‌هێشتنی فیتنه‌و ئاشووبگێڕانه.
5-له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دا هاتووه كه :من قاتل لتكون كلمه الله هی العلیا فهو فی سبیل الله .
واته هه‌ركه‌سێك بجه‌نگێت ته‌نها بۆئه‌وه‌ی وشه‌ی خوا برزترین وشه بێت, هه‌ر ئه‌وه تێكۆشه‌ری ڕێگه‌ی خودایه .
كاتێك ته‌حلیلی ئه‌م ئامانجه ده‌كه‌ین, بۆمان ده‌ده‌كه‌وێت ئامانجی سه‌ره‌كی فتووحات بلاَوكردنهوهی ئاینی ئیسلام بووه, هه‌رچه‌نده زۆر سروشتییه له‌ناو ئاپۆره‌ی سوپای ئیسلامدا كه‌سانێك بووبن كه‌بۆ ده‌سكه‌وت و ناوبانگ و ئامانجی جیاواز له‌پرانسیپه ئاینییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه كه‌وتبن و شه‌ڕیان كردبێت. وه‌كوو پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خۆی لهفهرموودهیكدا ئه‌فه‌رموێت:
(فمن كانت هجرته لامراه ینحكها او دنیا یصیبها فهجرته الی ما هاجر الیه ) .
واته هه‌ركه‌س له‌به‌ر ماره‌كردنی ژنێك یان ده‌سكه‌وتێكی دنیایی كۆچ بكات, ئه‌وه پاداشته‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ستی ده‌كه‌وێت و به‌ته‌مای پاداشتی دواڕۆژ نه‌بێت.
لمه‌وه تێده‌گه‌ین جه‌نگی ئیسلام جه‌نگێكی برَوایی ئاینی بووه, جه‌نگێكی ناسیۆنالیستی , چینایه‌تی, ره‌گه‌زایه‌تی, حیزبایه‌تی و ئابووری نه‌بوه جه‌نگێكی ئیستعماریش نبوه, چونكه نه‌توه ژێر ده‌سته‌كان هه‌میشه ئه‌و خیارهمان اهبهر ده‌ستدا بووه كه مسوڵمان ببن و هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی مسوڵمانه‌كانیان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر سوڵحیشیان كردبێت, به‌سه‌ر زه‌وی زار‌و خاكی خۆیانه‌وه بمَننهوه..
5-2ئه‌نجامه‌كانی فتوحات
فتوحاتی ئیسلامی وه‌كو بزاڤێكی سیاسی گرنگ بوو، ڕوداوێكی گرنگی مێژوویی وهێڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان دوو قۆناغ و دوو سه‌رده‌م بوو، چونكه ئه‌نجامی گه‌وره و گرانی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه لێكهوتهوه. له ڕووی سیاسیه‌وه جیهانی كرد به دوو هه‌رێمه‌وه:
هه‌رێمی [دار الاسلام] هه‌رێمی [دار الكفر].
مه‌به‌ست له [دار الاسلام] ئه‌و شوێنانه‌یه كه هه‌م سیستمی ده‌سه‌ڵات ئیسلامی بێتع و هه‌م هێزی پارێزه‌ری ووڵاتیش هی موسڵمانان بێت.
مه‌به‌ست له [دار الكفر] یش ئه‌و شوێنانه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هی دوژمنانی ئیسلام بێت.
دواتر زاناكان چه‌مكی [دار الصلح] یان ده‌به‌خشیه ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یمانی ئاشتیان له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌به‌ست له‌ڕووی ئابووریه‌وه سیستمی (ئه‌قتاعی سه‌ربازی) كه بێ گومان جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕژێمی (ئه‌قتاعی ئه‌ورووپی) هه‌رچه‌ند له‌ڕووی ناوه‌وه به هه‌ردووكیان ده‌گوترێت (ئهقتاع) چونكه ئه‌قتاعی سه‌ربازی ناو موسڵمانان بریتی بوو له دابڕینی زه‌وی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مهمۆڵهتی سه‌رمایه گوزاریان له‌لایه‌ن خه‌لیفه وه پێ ده‌درا، به‌ڵام مافی موڵكایه‌تیان له‌سه‌ری نه‌بووبۆیه ڕۆڵی خاوه‌ن زه‌وی به‌په‌یوه‌ندی ئه‌وان و ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كرا به پێچه‌وانه‌ی سیستمی ئه‌قتاعی ئه‌وروپی كه به پێی په‌یوه‌ندی ئه‌وان و كرێگرته‌كان ڕێك ده‌خرا.
به‌م پێیه له ئه‌قتاعی سه‌ربازیدا ده‌وڵه‌ت خۆی خاوه‌نی زه‌وی بوو به‌ڵام له فیودالیزمی خۆرئاوادا ده‌ره‌به‌گ و فیوداله‌كان خۆیان خاوه‌نی زه‌وی بوون.
ئه‌مه ڕاستیه كه له فیقهی ئیسلامدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گۆڕانكاری له سیستمی كۆیلایه‌تیدا دروست بوو، سیستمێك كه ساڵه‌های ساڵ پێش ئیسلام له ناو گۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ته‌كاندا ئاماده‌گی هه‌بوه.
ئیسلام هه‌رچه‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ههلو مه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌بار نه‌بووه به ده‌قێكی تایبه‌ت كۆیلایه‌تی ههڵنهوهشاندووه به‌ڵام هات به‌هانه‌ی زۆری بۆ ئازاد كردن وڕزگار بوونیان دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وورده وورده سیسته‌مه دژ به مرۆڤه له بن ده‌ربێنێت.
بۆ نمونه ئازاد كردنی كۆیله كرد به‌یه‌كێك له ڕێگاكانی شتنه‌وه‌ی گوناه و تاوان. كاتێك بڕیاری دا هه‌ر كه‌سێك سوێند به‌ناهه‌ق بخوات یان خێزانه‌كه‌ی به دایك و خوشكی بشوبهێنێ یان به هه‌ڵه كه‌سێك بكوژێت یان به ئه‌نقه‌ست له ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژوو بشكێنێت، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا پێویسته كۆیله‌یه‌ك ڕزگار بكات. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و مافه‌ی به كۆیله ڕهوابینیوه كه بتوانێت خۆی بكڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها له كاتی دابه‌ش كردنی زهكاتدا بڕێك له‌و پاره‌یه ده‌درایه كۆیله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی پێ ئازاد بكه‌ن. له‌ملاشه‌وه پێویستی كرد له‌سه‌ر گه‌وره‌كانیان، كه ڕه‌فتارێكی مرۆڤانه بكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆیله‌كاندا پێغه‌مبه‌ر () له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموبووی:
[اتقوا الله فی ماملكت ایمانكم، اطعموهم مما تأكلون، واكسوهم مما تكسون و لا تكلفوهم فی العمل ما لا یطیقون]
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته مرۆڤدۆستانه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا بوویه بازرگانیه‌كی وههاكه بازاڕی كۆیله فرۆشی پێداهێنرا كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌ره‌نجامی ترسناكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌وشتی لێكه‌وته‌وه‌و سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی عه‌باسی لێك هه‌ڵوه‌شاند.
له‌ڕوی ژیاریه‌وه ژیارێكی ئیسلامی پرشنگدار هاته بوونه‌وه كهبهتهعبیری (زهڕینكوب): چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێشڕه‌وی هه‌موو جیهانی شارستانی‌و په‌روه‌رشیاری فه‌رهه‌نگی مرۆڤایهتیبوو، پایته‌ختی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ژیاره قورئان بوو، نه‌وه‌ك شام و عێراق.
6-ئه‌نفال له‌سیستمی فیقهی ئیسلامدا:
وه‌ك گوتمان ئه‌نفال ناوی ئایه‌تی یه‌كه‌می سووره‌تی هه‌شته‌می قورئانه‌و له‌وێشه‌وه كراوه به‌ناوی سوورهتهكهی,ئایه‌ته‌كه خۆی به‌م شێوه‌یه (یسألونك عن الأنفال قل الأنفال لله والرسول فاتقوا الله واصلحوا ذات بینكم واطیعوا الله ورسوله ان كنتم مؤمنین ) .
واته: پرسیارت لێده‌كات سه‌باره‌ت به‌ئه‌نفال ,بڵێ :ئه‌نفال هی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره, كه‌واته له‌خوا بترسن و نێوانی خۆتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا بڕوادران. ئه‌م ئایه‌ته له‌ناو موفهسسیرهكاندا قسه‌و باسی زۆری لێكراوه, به‌تایبه‌تی له‌و ڕووه‌وه كه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئایه‌ته‌كانی تری قورئانه‌وه هه‌یه, واته ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باسی موڵك وماڵ و دارایی و ده‌سته‌كه‌وتی جه‌نگ ده‌كه‌ن. هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م ئایه‌ته به‌ئایه‌تی چل ویه‌كی هه‌مان سوره‌ت نه‌سخ كراوه‌ته‌وه. , كهئهڵهبهته به‌سه‌رنجدان له‌مه‌رجه‌كانی نه‌سخ ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه, چونكه موفهسسیریان فه‌قیه له‌كاتێكدا په‌نا ده‌باته به‌ر نه‌سخ كه‌نه‌توانێت چه‌مكی دووئایهت پێكه‌وه گرێ بدات, له‌حاڵێكدا به‌لای زۆربه‌ی زانایانه‌وه ده‌گونجێت ئایه‌تی ئه‌نفال و ئایه‌تی غه‌نیمه‌ت به دووئایه‌تی هاومه‌به‌ست دابنرێن و ته‌نها جیاوازییان له‌وه‌دا بێت كه ئایه‌تی یه‌كه‌م بڕیارێكی گوسراوو تێكڕایی (مجمل) هو ئایه‌تی دووه‌م ئه‌و بڕیاره‌ی ورد كردوه‌ته‌وه واته (تفصیل) ی پێداوه . لای هه‌ندێك زانا شه‌ڕ ده‌ستی مسوڵمانان ده‌كه‌وێت وه‌كوو بڵێیت خه‌ڵكی پرسیاری ئه‌وه‌یان له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كردبێت, كهكهژ و كێوو شیوو دۆڵ و ڕووبار‌و ئه‌و شوێنانه‌ی خاوه‌نیان دیار نییه یان ئاوه‌دان نه‌كراوون و ئه‌و زه‌ویانه‌ی ئاودێری و كشتیان لێنه‌كراوه, چ بڕیارێكیان له‌سه‌ره ؟ و له ئه‌نجامدا پێویسته چۆن به‌هره‌یان لێ وه‌ربگیرێت؟
كه‌واته ئه‌نفال به‌كورتی سێ چه‌مك هه‌ڵده‌گرێت:
1-چه‌مكی ده‌سكه‌وتی جه‌نگ, وه‌كوو بۆچوونی زۆربه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت.
2-چه‌مكی فیی وه‌ك بۆچوونی زاناینی شیعه
3-چه‌مكێكی فراوانتر له‌غه‌نیمه‌ت و فه‌یی, واته هه‌ر ئیمكاناتێك كه مسوڵمانان له دوژمنه‌كانیانه‌وه بێته ده‌ستیان به‌جه‌نگ بێت یان به‌بێ جه‌نگ, وه‌كوو د.نه‌زیه حه‌مماد ئاماژه‌ی پێده‌كات .
ئایه‌تی ئه‌نفال یه‌كێكه له‌و ئایه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به‌دارایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاتووه‌ته خواره‌وه.
ئایه‌ته‌كانی تر بریتین له:
1-ئایه‌تی (الجزیه): قاتلوا الژین لایۆمنون بالله ولابالیوم اڵاخر ولایحرمون ماحرم الله ورسوله ولایدینون دین الحق من الژین اوتوا الكتاب حتی یعگوا الجزیه عن ید وهم صاغرون .
واته بجه‌نگن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی باوهرشیان به‌خواو ڕۆژی دوایی نییه و حه‌رامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا به حه‌رام نازانن و ئاینی راسه‌قینه‌ی په‌یڕه‌و ناكه‌ن, واته ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كتێبه ئاسمانین, تا ئه‌و كاته‌ی ئاماده ده‌ین سه‌رانه بدهنو ملكه‌چی ئیسلام بن .
2-ئایه‌تی (الغنائم): واعملوا انما غنمتم من شی‌و فأن لله خمسه وللرسول ولژی القربی والیتامی والمساكین وابن السبیل .
واته: بزانن ههرشتێكتان ده‌ست بكه‌وێت پێنجیه‌كی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و هه‌تیوان و هه‌ژاران و رێبوارنه.
3-ئایه‌تی (الفیو): وما افاو الله علی رسوله منهم فما اوجفتم علیه من خیل وركاب ولكن الله یسلگ رسله علی من یشا‌و والله علی كل شی‌و قدیر * وما افاولله علی رسوله من اهل القری فلله وللرسول ولژی القربی والیتامی والمساكین وابن السبیل كی لایكون دوله بین اڵغنیاو منكم وما ێتاكم الروسل فخژوه ومانهاكم عنه فاتهوا واتقوا الله ان الله شدید العقاب .
واته: ئه‌و شتانه‌ی خوا گێراِیهوه بۆ پێغهومبهرهكهی له‌وان (لهجوولهكهی بنی النضیر), ئێوه به‌سواره و به‌پیاده واته به‌شه‌ڕ به‌ده‌ستتان نه‌هێنابوو, به‌ڵكو خوا خۆی پێغهمبهرایهنی زاڵده‌كات به‌سه‌ر كه‌سێكدا كه بیه‌وێت و خوا به‌سه‌ر هه‌موو كارێكدا توانایه * هه‌روا هه‌ر شتێك لهدارایی خه‌ڵكی تریش خوا به‌بێ شه‌ڕ بیخاته ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه بۆ خوا‌و پیچغه‌مبه‌ر هه‌رچی پێ>ان و وه‌ریبگرن و لهههرچیش ریِی لێگرتن ده‌ست هه‌ڵگرن و له‌خوا بترسن, چونكه خوا سزای توندی له‌لایی.
كاتێك سه‌رنج له‌م ئایه‌تانه ده‌ده‌ین هه‌ركامێكیان ده‌بێته یاسا بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و دابه‌شكردنی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له‌ئه‌نجامی مانۆڕی هێزه‌كانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئایه‌تی جیزمه بوه‌ته بنه‌مای مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گاور و جووانه‌ی رازین به‌ژیان له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا و پێویسته سه‌رانه بده‌ن,وه‌ك چۆن مسوڵمانی سه‌رمایه‌دار پێویسته زه‌كات بدات, بۆ هاوسهنكردنی باری گوزه‌رانی كۆمه‌ڵ.
ئایه‌تی غه‌نائیم بوه‌ته بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وتی جه‌نگی به‌شێوه‌یه‌ك كه پێویسته پێنیهكی ئه‌و ده‌ستكه‌وته له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا سه‌رفبكرێت.
ئایه‌تی فهیئیش بێگومان بۆ ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌یه كهبهسهرمایهیهك به‌بێ جه‌نگ و كوشتار ده‌كه‌وێته ده‌ستی مسوڵمانان.
هه‌رسێ ئایه‌ته‌كه ده‌گونجێت وردكردنه‌وه‌ی چه‌مكه گشتییه‌كه‌ی ئایه‌تی ئه‌نفال بن, بهلاَم هه‌ر هه‌مووشیان په‌یوه‌ستن یهجهنگ و فتووحاتی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه‌و خودی پێغه‌مبه‌ریش به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی بابه‌تیانه كاری پێكردوون بۆ نموونه له‌پێنج حاڵه‌تدا به‌ئایه‌تی ئه‌نفال و غه‌نیمه‌ت كار كردووه‌و له‌ده حاڵه‌تدا به‌ئایه‌تی جیزمه و یه‌ك جاریش به‌ئایه‌تی فه‌یی. ئه‌مه‌ش دواتر بووه‌ته بهنهمایهكی ته‌شریعی بۆ زانایانی مه‌زاهیبی ئیسلامی و سوودیان لێوهركرتووه, له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تدا . بوونی ئه‌م یاسا‌و بهنهمایانه به‌مانای ئه‌وه نییه كه ئیسلام ته‌شجیعی حاڵه‌تی شه‌ڕ و پێكدادان ده‌كات, به‌و ئهندازیهی كه شموولیهت و مروونه‌تی فیقهو شهریعیتیان لێدهفامرێت, واته بوونیان جێی پرسیار‌و گومان نییه, به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونیان تاك و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیحراج ده‌كات, كه‌بۆچی باسنه‌كراوه یان مه‌ودای پێویستی بۆدیاری نه‌كراوه. ئه‌مه له لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه بوونی ئه‌م ئایه‌تانه و ڕاڤه كردنیان به‌و وه‌ردییه ئه‌و راستییه گرنگ و گه‌وره‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌خات, كه‌ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ویستوویه‌تی موماره‌ساتی سیاسی و ئابووری و كۆمهلاِیهتی و سه‌ربازی خه‌ڵك له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی نوسراودا بێت, بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه وه‌ك پێوه‌ر و سه‌رچاوه ڕۆڵی كایگهر له‌ئاراسته‌كردنی دهسهلاَت و شوێنكهوتتوانی دا بیبێنێت. ئایه‌تی ئه‌نفال و سووره‌تی ئه‌نفال به‌م تێگه‌یشتنه ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كین له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی فیقهی ئابووری و كۆمهلاَهیتی ئیسلامی لهههلو مه‌رجی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بێبڕواكاندا, كه تیگه‌یشتن له‌وه‌ی كهمهسهلهكه بۆ خۆشنی ده‌كه‌وێته خانه‌ی فیقهی ئیجتیهادی واته موتهغهییراتهوه و له‌هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا زۆر سروشتییه كه ئیجتهادی نوێ و خوێندنه‌وه‌ی نوێمان بۆ تێكرَای پرس و بابه‌ته‌كه هه‌بێت .
7-جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دابه‌ش كردنی كوردستان
وه‌ك چۆن فتووحاتی ئسلامی, نه‌خشه‌ی سایی جیهانی گۆڕی, به‌هه‌مان شێوه جه‌نگی جیهانیش نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان به تایبه‌ت ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گۆڕی, كوردستان له‌ئه‌نجامی تێكشكانی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی جارێكی تر دابه‌شكرا, به‌شێك له‌خاكه‌كه‌ی لكێنرا به‌ده‌وڵه‌تی تازه دروستكراویعێراقهوه.
هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌كی كورت لهبهشیچكی كوردستان, شێخ مه‌حمودی حه‌فید زاده ئیعلانی حوكمڕانێتی كرد, بهلاَم سیاسه‌تی به‌ریتانیا, له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا بووه كۆسپیچكی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وام بوونی دهسهلاَتهكهی شێخ دا‌و سه‌ره‌نجام پاشكۆ بوونی كوردستان بۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی بووه ئه‌مری واقیع و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له‌و ساته وه‌خته‌وه بووه‌ته ئامانج و ستراتیچێكی ناوچه‌یی و جیهانی و له‌كاته‌وه كورده‌كانی عێراقیش قه‌ناعه‌تیان بهدهسهلاَتێكی خۆجێیه‌تی كردووه, كه‌چی دهسهلاَتدارانی حكومه‌تی عێراق یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌م مافه‌شیان پێ ڕه‌وا نابینن, بۆیه گه‌لی كوردستانی عێراق ماوه‌یه‌كی زۆره, خه‌باتێكی ڕه‌وای سیاسی و چه‌كداری ده‌ست پێ كردووه‌و له‌پێناوی سه‌لماندنی مافه‌كانیدا ڕه‌نج و قوربانیه‌كی زۆری داوه , لهبهرانبهرهوه حكومه‌تی عێراق جه‌نگێكی ناوهڕهوای سه‌پاندووه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا‌و له‌سه‌لماندنی زۆر مافی سروشتی بۆ ئه‌م گه‌له درێغی كردووه‌و هه‌موو هه‌وڵێكی سایی گه‌لی كوردی به‌هه‌نگاوی جیابوونه‌وه و وه به‌هه‌ڕه‌شه له‌یه‌كێتی نیشتمانی عێراق له‌قه‌ڵه‌مداوه‌و له‌چێر چه‌تری پاراستنی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق و به‌ناوی جۆراو جۆر هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی ته‌عریب و سه‌ركوتكردنی په‌یڕه‌و كردووه , جگه له‌وه‌ی له‌ساڵه‌كانی 1960و1970و1980 دا شالاَوی سه‌ربازی دڕندانه‌ی كردۆته سه‌ر گه‌لی كوردستان.
بهلاَم لوتكه‌ی دژایه‌تیكردنی شۆڕی كورد بریتیه له سیاسه‌ته هه‌مه لایه‌نه‌ی ڕژێمی به‌عس له‌ساڵی 1968 وه دژ بهكهینونهی نه‌ته‌وایه‌تی تاك و كۆمه‌ڵی كوردهواری پیاده ده‌كرێت و بریتیه له‌سێ كوچكه‌ی ته‌عریب و ته‌رحیل و ته‌بعیس, ته‌عریبی ناوچه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین, وهتهرحیلی دێهاته‌كانی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌یان لهشارۆچكهكاندا , وه هه‌وڵی به‌عساندنی هه‌موو توێژ‌و سیما‌و رووبنایهكی كۆنهگڵ, جگه بهكالاهێنانی سیاسه‌تی زه‌میینی سووتاو, له‌دژی ئه‌و ناوژانهی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌گه‌ری شۆرَش و مقاوه‌مه‌تیان لێ بكرێت. به‌كورتی سیاسه‌تی ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌كورد وه‌ك و نه‌ته‌وه‌و كوردستان وه‌كو خاك بریتی بووه له‌سیاسه‌تی جینۆساید (Genocide ) كه‌له فه‌رهه‌نگی سیاسدا پێنسه ده‌كرێت به (كۆمهڵهكارێك كه‌به‌مه‌به‌ستی وێرانكردنی زه‌مینه‌ی سه‌ره‌كی ژیانی كۆمه‌ڵه مرۆڤێك تاكو قهلاژۆبكرێت , ئه‌نجام ده‌درێت, ئه‌ویش بهداڕمان وو وێران كردنی پێكهاته‌ی سایی ,كۆمهلاَیهتی, كه‌لتوری, زمانه‌وانی و تێكدانی هه‌ست و سۆزی نیشتمانی و ئاینی و ئابوری. ئه‌و كارانه‌ش له‌دژی تاكهكهسانێك وه‌كو (تاك) , به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی دیاریكراون .
جینۆساید سیاسه‌تێكی درێژخایه‌نه بۆ ئه‌نجام دانی تاوانێكی درێژ خایه‌ن به‌م پێیه شالاَوهكانی ئه‌نفال به‌شێك یان قۆناغێك بوو له‌سیاسه‌تی جینۆساید, چونكه سه‌رجه‌می تاوانه‌كانی له‌چوار چێوه‌ی سیاسه‌تێكدا ئه‌نجام دران كه‌توانایه‌كی زۆری به‌به‌رنامه‌و پلان بۆ ته‌رخان كرابوو. به‌حوكمی بڕیار‌و مهرسومهكانی ناوخۆی عێراق و به‌كرده‌وه‌ش تاوان له‌دژی گه‌لی كورد وه‌كو كارێكی ڕه‌واو قانونی ئه‌نجام ده‌درا.
كوشتن (به‌تاك و كۆمه‌ڵ), وێرانكردن,ده‌ركردن,ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵك,زیندانی كردن, به‌زۆر ڕاگواستن, شێواندن و تێك دانی ژیانی ئاسایی خه‌ڵكی, به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی وسوپایهكی به‌تواناو مۆدێرن, ئه‌م كارانه ئاسه‌وارێكی زۆر ترسناكیان له‌سه‌ر كۆی بواره‌كانی ژیان له كوردستان جێهێشت, بهایبهتیش سڕینه‌وه‌ی مافی ژیان بۆ مرۆڤ و زینده‌وه‌رێك و شێواندن و تێكدانی ژینگه .
ئه‌نجام
بێگومان به‌پێی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ سیاسه‌تی جینۆساید‌و شالاَوهكانی ئه‌نفال, ڕیسواو مه‌حكوم كراوه‌و ڕه‌نگه زۆر به‌ئاسانی و ئاسایی بڕگه‌و یاساییه‌كان رژێمی به‌عسی عێراق مه‌حكوم بكات… یان دادگایه‌كی نێو ده‌ولچه‌تی بۆ محاكمه‌ی ئه‌نفال كه‌ران, به‌به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر بتوانێت, سه‌رانی ڕژێمی به‌عس تاوانبار بكا‌و سزا بدات
بهلاَم كار‌و كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی ڕژێمی به‌عس, به‌یاساو ڕێساكانی فیقهی ئیسلامی به‌راورد ده‌كه‌ین, بۆمان ده‌ده‌كه‌وێت, ئه‌نفالی به‌عس, ناچێته ژێر چه‌تری هیچ بنه‌ماو دیكترینێكی ئسلامیهوه:
یه‌كه‌م:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگی رژێمی به‌عس له‌دژی گه‌لی كورد جه‌نگێكی ڕه‌وا, له‌پێناوی بانهوازی ئیسلامه‌تی و دژایه‌تی كردنی كه‌سانێكی بێ باوه‌ڕ نه‌بووه‌و نییه.
چونكه ڕژێمی به‌عس هه‌ڵگری بیر‌و باوزهڕێكی ڕه‌گه‌ز پهرستانهییهو سیاسهتهكهشی سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوشت و كوشتاری كه‌سانی بێ توانه.
دووه‌م: شۆڕی ڕزگاری خوازی كوردستان, بۆبه‌رگری له‌ماف وكه‌سایه‌تی گه‌لێكی موسلچمانه, گه‌لێك كه‌ساڵه‌های ساڵه خزمه‌ت بهژیارو زانست و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات و خۆی له‌نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی به‌جیا نازانێت.
سێیه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی بهدێل گیراون بێ سه‌رو شوێن كراوان, هه‌موو كه‌سانی موسڵمان بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌و دێهات و گوندانه‌ش كه‌به‌ر شالاَوی ئه‌نفال كه‌وتن له‌هه‌موویاندا مزگه‌وت و جومعه و جه‌ماعه‌ت هه‌بووه‌و هیچ یاسایه‌كی ئایینی ڕێگه نادات موسڵمان به‌دیل بگیرێت و وه‌كو كافر ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت.
چواره‌م: ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ئه‌نفال كران هه‌مووی كه‌سانی بێ چه‌ك و بێ دیفاع بوون و ته‌نانه‌ت له شۆڕی كوردستانیشدا جگه له‌هاوسۆزی و كوردبوون و ئینیتیما بۆ گه‌له‌كه‌یان هیچ به‌شداریه‌كی چه‌ك داریان نه‌بووه‌و به‌پێی یاسای باری كه‌سێتی و ڕه‌گه‌زنامه هاولاَتی عێراقی بوون و له‌سنوری خاكی عێراقیش ده‌رنه‌چووبوون و هیچ تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ندیان بهبێگانهوهو خیانه‌تیان له‌سه‌ر ئیسپات نه‌بووه, تاكو به‌و شێوه دڕندانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
پێنجوم: ڕژێمی عێراق,بۆخۆی هه‌رگیز ڕژێمێكی شه‌رعی و ڕه‌وا نه‌بوه, تابتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌شروعیه‌ت, مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وولاَتهكهی بكات, به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م رژێمه به‌زۆری زۆرداری و له‌ئه‌نجامی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی دا هاتوه‌ته سه‌ر كار‌و له‌م ڕوانهیهوه مه‌وقیعی یاسایی و شه‌رعی لاوازه‌و و ئه‌و مافه‌ی نییه وه‌كو خه‌لافه‌تی ئیسلامی باسی جیهادو ئه‌نفال و ئه‌و جۆره چه‌مكانه بكات و پراكتیزه‌یان بكات.
سه‌رچاوه‌كان
1-اقتصادنا/مجمد باقر الصدر/دار التعارف للمطبوعات-بیروت 1982
2-الاحكام السلطانیه/ابو الحسن الماوردی.
3-الاسلام فی حچارته ونڤمه/انور الرفاعی/دار الفكر-دمشق1986.
4-انسان دوستی دراسلام/مارسل بوازار ترجمه د.محمد حسن اردبیلی-د.یوسفی تهران –1362.
5- أنوار التنزیل واسرار التأویل/ القاچی ناصر ا‌لدین البچاوی.
6-بامداد اسلام/ د.عبدالحسین زرین كوب-تهران 1362.
7-تأریخ القوانین د.علی محمد جعفر, المۆسسه الجامعیه للدراسات والنشر والتدوین-بیروت 1998.
8-تأریخ مختصر جهان/كۆمه‌ڵێك زانای ئه‌وروپی-وه‌رگێڕانی/محمد تقی فرامرزی. تهران 2536.
9-الجهاد والقتال فی السیاسه الشرعیه/.محمد خیرهیكل-دار البارق 1996.
10- الخراج والاقطاع والدوله/ الفچل شلق/ مطبوع فی مقدمه (فی التراپ الاقتصادی الاسلامی) دار الحداثه بیروت.
11-فقه السیره/د.محمد سعید رمچان البوگی-انتشارات لقمان 1979.
12- فقه الامام جعفر الصادق /محمد جواد مغنیه-دار التعارف للمطبوعات بیروت.
13- فی ڤلال القرا‌ن-سید قطب دار الشروق –بیروت.
14- كارنامه اسلام/ د.زرین كوب/ تهران 1369.
15- لسان العرب/ ابن منڤور-نشر ادب الحوزه-1405.
16-معجم المصگلحات الاقتصادیه فی لغه الفقها‌و/د.نزیه حماد/الدار العالمیه للكتاب الاسلامی 1995.
17- موسوعه السیاسه/د.عبدالوهاب الكیالی.
18-گۆڤاری ئه‌نفال-ژماره 1 ساڵی 2000-وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری.
(وتارێكید.مارف عومه‌ر گوڵ به‌ناونیشانی (عێراق له‌پێشێلكردنی بنه‌ما ئیمپیرهتیڤهكانی یاسای نێو ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ جینۆساید.