چاوخشانێك به مێژووی ده‌وڵه‌تی توركیا و ره‌وته سیاسییه‌كانیدا
1-1
توركیا یه‌ك ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام فره نه‌ته‌وه و ناسنامه‌یه، دانیشتوانی ئیسته‌نبوڵ جیاوان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌زمیر، به هه‌مان شێوه جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان ئه‌و شارانه و شاره كوردییه‌كانی وه‌ك ئامه‌د و ماردیندا هه‌یه.
هه‌ر ناوچه و شارێك له‌و ده‌وڵه‌ته ئاڵۆزه‌دا له‌ڕووی جوگرافیا و مێژووییه‌وه كه‌سێتی و ناسنامه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كاتێكیش بته‌وێت له تورك و نه‌ته‌وه‌كانی تری نێو ده‌وڵه‌تی توركیا تێبگه‌یت، ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه توركه‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا زۆر شانازیی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌وان نه‌ك به ته‌نیا شانازیی به ئیسلام و شارستانی و ته‌لارسازیی و مێژووی هونه‌ر و دیموكراتی و كرانه‌وه‌ی كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و روو وهڕگهرانیان به‌ره‌و ئه‌وروپادا ده‌كه‌ن، بگره به‌بێ جیاوازیی له‌گه‌ڵ دواندنی تاكێكی تورك هه‌موو ئه‌وانه‌ت بۆ باس ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی باشترینیان بخاته‌ڕوو یان جیاكارییان له‌نێواندا بكات.
بۆچی ئه‌نقه‌ره له بری ئیسته‌نبوڵ كرایه پایته‌خت ؟
ئیسته‌نبوڵ «دڵی» توركیایه و پایته‌ختی له‌مێژینه و مێژوویی ئه‌و وڵاته بوو، پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو (1299-1922)، پێشریش شاره‌كه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریی بیزه‌نتی ناوی قوسته‌نتینیه بووه.
له‌ئێستاشدا پایته‌ختی ئابوری و میدیایی و سینه‌ما و هونه‌ر و میوزیك و ته‌لارسازییه، بۆیه توركه‌كان به‌رده‌وام شانازیی پێوه ده‌كه‌ن و شاره‌كه‌ش له‌ڕووی سروشت و دیمه‌نی سروشتییه‌وه شانازیی به‌خۆیه‌وه ده‌كات، وێرای پێگه ستراتیژییه‌كه‌ی كه پێیه‌كی له ئاسیایه و پێیه‌كه‌ی تری ده‌كه‌وێته ئه‌وروپا و ته‌نگه‌ی بوسفۆر دابه‌شی ده‌كات و ده‌ریای ره‌ش له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه جیاده‌كاته‌وه، بۆیه له‌و شاره‌دا روو له‌هه‌ر شوێنێك بكه‌یت، ده‌ریا له هه‌موو جێگه‌یه‌كدا به‌دی ده‌كه‌یت.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، دامه‌زرێنه‌ری توركیای هاوچه‌رخ و باوكی روحی توركه‌كان، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ئیسته‌نبوڵ و ترس و خه‌مخۆری بۆ شاره‌كه، بڕیاریدا له هه‌وڵی زلهێزه‌كان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ریدا بیپارێزێت، بۆیه ئه‌نقه‌ره‌ی هه‌ڵبژارد تا له بری ئیسته‌نبوڵ ببێته پایته‌خت،ئه‌تاتورك و یاریده‌ده‌ره‌كانی هه‌ستییان به خه‌م و پهژارههیهكی زۆر كردووه كاتێك نه‌خشه‌ی توركیایان ده‌ستكاریی كردووه و ئه‌نقه‌ره‌یان به پایته‌ختی نوێ ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌نقه‌ره بووه «عه‌قڵ» و پایته‌ختی ره‌سمی و سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی.
دیاربه‌كریش (ئامه‌د) وه‌ك شارێك له باشووری خۆرئاوای ده‌وڵه‌تی توركیا، وه‌ك «پایته‌ختی سیاسی كورده‌كان» له جیهاندا ئاماژه‌ی پێكرا.
له باكووریشه‌وه، شاری «تونسیلی» كه له ساڵی 1938 به ده‌ستی سوپای توركیا بۆمباران كرا له‌پێناو سه‌ركوتكردنی یاخیبوونی دانیشتوانه‌كه‌ی، له‌و ده‌مه‌وه ئه‌و شاره بووه سه‌نته‌رێك بۆ «چه‌پڕه‌وه‌كان»ی توركیا و له‌و شاره‌وه بزوتنه‌وه چه‌په‌كان به ته‌واوی گروپ و تیره‌كانیانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا، وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ركه‌وتووترین نوسه‌ره چه‌په‌كانی توركیا له تونسیلیهوه.
له‌و به‌ره‌وه شاری ئه‌زمیره كه به سونبوڵی سكۆلاریزم و ژیان له‌سه‌ر شێوازیی خۆرئاوایی و مۆدێرنه داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا شارێكی توركیش هه‌بێت و گوزارشت له «ئیسلامی موحافیزكار» بكات، ئه‌وا قۆنیا ئه‌و شاره‌یه، دانیشتوانی شاری قۆنیا به دینداریی و ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی ئاینی ناوبانگیان ده‌ركردووه.
خودی شاره‌كه‌ش به‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه كه مۆڵگه‌ی بزوتنه‌وه و حزبه ئیسلامییه‌كانه.
مۆڵگه‌ی موحافیزكار و ئیسلامییه‌كان
له ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، شاره‌كه مۆڵگه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان سه‌ركرده‌ی پارتی ره‌فاهی ئیسلامی بوو «یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسلامی له مێژووی توركیا».
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا قۆنیا جارێكی تر سه‌لماندی كه مۆڵگه‌ی موحافیزكارهكانه، چونكه له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 65%ی دانیشتوانی ده‌نگییاندا بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان.
له شاری مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رومی كه بیرۆكه‌كانی ته‌سوف و ته‌ریقه‌تی «مه‌وله‌ویه»ی لێوه ده‌ركه‌وت «یه‌كێكه له گرنگترین ته‌ریقه‌ته ئاینییه‌كان له توركیا» كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی توركه‌كان هه‌بووه بۆ ئیسلام، به جۆرێك كه هیچ تهریقهتێكی تر نه له‌ئێستا و له رابردوودا هێند كاریگه‌ریی نه‌بووه، بۆنمونه له ماڵه‌كان و كۆگاكان و دامه‌زراوه تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام شیعره‌كانی رومی به‌دی ده‌كرێت و به دیواره‌كاندا هه‌ڵواسراون و به‌ناوبانگترین كۆپله‌ی ئه‌و شیعرانه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو فه‌لسه‌فه‌كه له لێبورده‌یی و قبوڵكردنی ئه‌وی دی و ئاهه‌نگگێڕان به‌و
فره‌ڕه‌نگییه‌دا ده‌بینێته‌وه «تعالی..تعالی بغض النضر من انت».
زۆرێك له توركه‌كان كاتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت پێت ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر رومی نه‌بوایه توركیا نه‌یده‌توانی پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان ئه‌و هه‌موو نه‌ژاد و تایه‌فه و ئاینانه‌دا دروستبكات و گونجان بڕه‌خسێنێت.
پێگه‌ی جوگرافی و پێكهاته‌كانی توركیا
به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ 3 سه‌ده درێژه‌ی كێشا، پێكهاته‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا دابه‌ش بوون، تورك نزیكه‌ی 70% پێكده‌هێنێت، كوردیش نزیكه‌ی 20%ی دانیشتوان و ئه‌رمه‌ن و توركمان و ئاشوری و یۆنانی و ئه‌لبانی و بۆسنی و بولگار و جۆرجی و شهركس و چیچان و عه‌ره‌ب و هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ی تر له پێكهاته‌كانی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو شارێكی توركی و ئهتینییهك و نهژادێك ناسنامه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام زمانی توركیا به‌سه‌ر هه‌مواندا سه‌پێنراوه و هه‌موان زمانی توركی وه‌ك زمانی ره‌سمی ئه‌و وڵاته به‌كارده‌هێنن، كاتێكیش توركه‌كان باسی خۆیان ده‌كه‌ن، ناڵێین ئێمه توركین، به‌ڵكو خۆیان وه‌ك (خه‌ڵكی ئه‌نادۆڵ) یان (ئهنادۆڵییهكان) ده‌ناسێنن.
ئه‌نادۆڵ نیمچه دوورگه‌یه‌كی شاخاوییه له خۆرئاوای ئاسیا و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خاكی ده‌وڵه‌تی توركیا پێكده‌هێنێت و به «ئاسیای بچوك» ناوده‌برێت و سه‌نته‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه توركه پێشینه‌كان كۆچیان بۆ كرد و ده‌وڵه‌تیان تێیدا دامه‌زراند.
توركیا پێكهاته‌یه‌كی جوگرافی و شوێنه‌واری ئاڵۆزی هه‌یه كه به درێژایی مێژوو بووه‌ته مایه‌ی خێروبێرێكی زۆر بۆی و به هه‌مان شێوه نه‌هامه‌تییه‌كی زۆریشی به‌سه‌رداهێناوه.
توركیا ده‌كه‌وێته نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا (97%ی خاكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئاسیا و 3%ی له ئه‌وروپایه).
له باشووره‌وه عیراق و سوریا و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، له خۆرئاواوه ده‌ریای ئیجه و یۆنان و بولگاریایه، له خۆرهه‌ڵاته‌وه گورجستان و ئێران و ئه‌رمینیا و ئازربایجانه، له باكووروه ده‌ریای ره‌شه، به‌و واتایه‌ی كه دراوسێكانی له 8 ده‌وڵه‌ت پێكدێن و ههردهوڵهتێكیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندییه‌كان كاریگه‌ریی ستراتیژی له‌سه‌ر توركیا هه‌یه و به هه‌مان شێوه ده‌كه‌وێته سه‌ر رۆخی 3 ده‌ریا و له‌هه‌ر دهریایهكیشهوه دۆست دووژمن رووی تێده‌كات.
ده‌بوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی توركیادا بكرێت، به‌و پێیه‌ی ناسنامه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وروپا له‌لایه‌ك و ئیسلام و خۆرهه‌ڵات له‌لایه‌كی دی دابه‌ش بووه.
به‌ڵام توركیای كۆماریی كه له‌نێو هه‌ناوی جه‌نگ و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له‌دایك بوو له ساڵانی كۆتا ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له‌سه‌ر ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان راهات.
ئه‌و ناكۆكییه‌ش سه‌یر نه‌بوو كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌نێوان سكۆلاریزمهكان و ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كۆماریی سه‌ریهه‌ڵدا (بۆ نمونه پێشنیاره‌كانی تایبه‌ت به سه‌رپۆش و ته‌رخانكردنی مزگه‌وتێكی بچوك له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا بۆ نوێژكردن).
كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان
پرسی كورد یه‌كێكه له گرنگترین كێشه ناوخۆییه‌كانی توركیا، به‌و پێیه‌ی تاوه‌كو ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا ئاماده نییه دان به مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بنێت كه دووه‌مین نه‌ته‌وه‌یه له‌و وڵاته، بۆیه به‌رده‌وام له شه‌ڕو ململانێیه‌كی كراوه‌دایه له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازیی، سه‌باره‌ت به كێشه درهكییهكانیش ناكۆكی له‌گه‌ڵ (ئه‌مریكا و عیراق و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی) هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی پیلانه‌كانی بۆ ده‌ستوه‌ردان له باكووری عیراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
ئه‌و ته‌نگژه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه، وایان له توركیا كردووه بكه‌وێته به‌ر رهشهباكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئاسیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا توركیا چاوقایمه و پێده‌چێت ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی خۆی بزانێت.
كاتێك كێشه‌كان وابه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا ده‌بن، توركه‌كان گوێ بۆ خواستی ئه‌مریكا و هێزه نێوده‌وڵه‌تی یان ئیقلیمییه‌كان ناگرن، به‌ڵام ره‌وشی ئێستای توركیا خۆی له رووبهڕبوونهوهدا ده‌بینێته‌وه، بۆیه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، له‌و رووه‌شه‌وه ئه‌مریكا بێده‌نگه و عیراقیش هه‌ڵوێستێكی پراكتیكی نییه بۆ رێگرتن له‌و هه‌وڵانه.
توركه‌كان له توڕه‌بونی ئه‌مریكا ناترسن، «ئێمه بایه‌خ به ئه‌مریكا ناده‌ین، گه‌ر بڕیار بده‌ین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی توركیا بچینه باكووری عیراق، ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵده‌نێین».
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی ئه‌كرم دومانڵی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی «زه‌مان»ی توركییه كه به رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)ی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت، توركیا ناڕه‌زایی ئه‌مریكای به‌لاوه گرنگ نییه.
Check Also
زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا
د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١) بەشی يەكەم (چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز …