ڕۆڵی شێخ محمود و مەلا مستەفا لە نەتەوەسازی زمان دا
ده‌سپێك
ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه دوا سه‌ركرده‌ى سه‌رده‌می سه‌ركرده‌ى كلاسیكی بوون. شێخ مه‌حموود 1881-1956 له ماوه‌ى 1918 و 1924 حوكمڕانییه‌كی كوردی له باشوورى كوردستان دروست كرد. حوكمڕانییهكهى ئه‌و، چۆن جێگه‌ى قبووڵی ئینگلیز نه‌بوو، ئه‌وهاش جێگه‌ى قبووڵی به‌شێك له قه‌ڵه‌م به ده‌ستی كورد نه‌بوو كه ناسرابوون به “متهنهورین”.
مسته‌فا بارزانی 1903-1979 ره‌نجی نۆ ساڵه‌ى نێوان 1961 -1970، حوكمڕانییه‌كى كوردی لێ كه‌وته‌وه كه ناسراوه به ماوه‌ى حوكمی زاتی 1970-1974. بارزانی دوا سه‌ركرده‌ى كلاسیكی بوو، ماوه‌ى حوكمرانی ئه‌ویش به‌ده‌ر نه‌بوو له ئۆپۆزسیۆنی سیاسی.
له‌م كورته نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین دوور له سیاسه‌ت ئاماژه به ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌سازیی ئه‌و دووه بكه‌ین له بوارى زماندا.
شێخ مه‌حموود و پرسی زمان
هێشتا شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان به كۆتا نه‌هاتبوو، ئینگلیز بیری له‌وه ده‌كرده‌وه هه‌رێمه جیاجیاكانی میسۆپوتامیا به سه‌رۆك هۆز و پیاوماقووڵان نه‌ك متهنهورین بسپێرێت. ئه‌و دۆكیومێنتانهى دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر و دكتۆر عوسمان عه‌لی و دكتۆر نه‌جات عبدالله. له ئینگلیزى و فڕه‌نسی له‌سه‌ر كوردستانی خواروو (باشوورى كوردستان) ته‌رجومه‌یان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئینگلیز نیازى نه‌بووه “قه‌واره‌یه‌كی سیاسی” بۆ كورد دامه‌زرێنێت.
به پێی یاداشته‌كانی ئه‌حمه‌د خواجه، ره‌فیق حیلمی، شێخ ره‌ئووفی شێخ مه‌حموود. مێجه‌ر نوئیل له 1ى نۆڤه‌مبه‌رى 1918 به پێی ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ى له (ویلسن)ی وه‌رگرتبوو، له به‌رده‌رگه‌ى سه‌را له به‌رامبه‌ر هه‌موو پیاوه ئاینی و ئه‌شراف و سادات و تاجر و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان گوتی :”شێخ مه‌حموود له لایه‌ن حاكمی گشتیی به‌ریتانیاوه له عێراق كرا به “حوكمدارى كوردستان..”(1) وشه‌ى حوكمدار وشه‌یه‌كی نوێ بوو له‌باره‌ی كوردی باشووره‌وه، چونكه سه‌رده‌مانێك بوو كورد حوكمی خۆى به خۆ نه‌كردبوو. دكتۆر شه‌فیق قه‌زار له ل218ی فه‌رهه‌نگی شاره‌زوور به‌رامبه‌ر وشه‌ى “حوكمدار” وشه‌ى (رولهر و گۆڤنهر) داده‌نێت. كورد وشه‌ى حوكمدار به‌و ناوه تێنه‌گه‌یشتبوو، هه‌رچی ئینگلیز بوو ئهوهاى تێگه‌یشتبوو. پاكیزه ره‌فیق حیلمی ئینگلیز ته‌واو له‌و وشه‌یه گه‌یشتبوو به واتاى (راجا)ى هیندی ده‌زانی كه ده‌سه‌ڵاتی سنووردار بوو.
ئه‌مه له رووى وشه‌وه سه‌یر نییه، جۆرج یول له ل186-187ی كتێبی “لێكۆڵینه‌وه له زمان” (به ئینگلیزى) باس له‌وه ده‌كات كه ئینگلیز سه‌رده‌مانێكی زۆر له ژێر ده‌ستی قه‌بیله‌كانی گێرمه‌نی و فڕه‌نسیدا بووه (ماوه‌ى سه‌ده‌ى پێنج تا سه‌ده‌ى سێزده) ئه‌و داگیركارییانه وای كرد دوو جۆره وشه له زمانی ئینگلیزى هاوچه‌رخ دروست ببێت: ئه‌و وشانه‌ى ڕه‌گی دینداریان هه‌یه، له رووى ئیتیمۆلۆژییه‌وه وشه‌ى تایبه‌تی ئاینن له گێرمه‌ن وه‌رگیراون وه‌ك ( angel فریشته , churchكه‌نیسه –په‌رستگه , bishopسه‌رۆكی قه‌شان , priest-قه‌شه – , martyr- شه‌هید. هه‌موو له ئه‌ڵمانی وه‌رگیراون، چونكه له ماوه‌ى سه‌ده‌ى پێنج هه‌تا یازده به‌ریتانیایان داگیركردبوو هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ى یازده هه‌تا سێزده چه‌نده‌ها وشه‌ى حوكمداریی و یاسایی و ئه‌ریستۆكراسی له فڕه‌نسی وه‌رگیراون، چونكه فڕه‌نسا، به‌ریتانیاى داگیر كردبوو. له‌م روانگه‌وه وشه‌ى وه‌ك:
“حكوومه‌ت، یاسا، زیندان، باج .. له فڕه‌نسی وه‌رگیراون.”
م. ر . هاوار له ل408ی به‌رگی یه‌كه‌می شێخ مه‌حموودی قاره‌مان، له شێخ ڕه‌ئووفی شێخ مه‌حموود ده‌گوازێته‌وه كه وشه‌ى حوكمدار لاى ئێمه نه‌بیسترابوو، هه‌ندێ جار وشه‌ى حوكمدار به ماناى (مه‌لیك) لێك ده‌درایه‌وه…” هه‌ر هاوار له ل409 ده‌نووسێت: دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز 1985 یه‌كێ له‌و كه‌سانه بووه كه وشه‌ى (حوكمدار) به (مه‌لیك) تێگه‌یشتووه، ئه‌وه‌ته له كتێبی (كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ى) ده‌نووسێت: “رۆژی 2ی نۆڤه‌مبه‌رى 1918 له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد دا له لایه‌ن كورده‌وه شێخ مه‌حموود به مه‌لیكی كوردستان هه‌ڵبژێردرا…”
ئه‌وه گرینگه له‌باره‌ی كورد واتاى وشه‌كه‌یه كه ئه‌و واتایه نابه‌خشێت كورد خه‌وی پێ ده‌دیت.
شێخ مه‌حموود به‌رزنجی ته‌واو له گرینگی زمان گه‌یشتبوو، چونكه خۆى شاعیر بوو له هه‌بوونی زمانێكی ستانده‌ر گه‌یشتبوو، بۆیه دواى كه‌متر له دوو مانگ له 28ى دوازده زمانی ستاندهریی له حوكمڕانییه‌كه ڕاگه‌یاند.
زمانی ستانده‌ر له نه‌زه‌ر شێخ مه‌حموود درێژه‌پێده‌ری میرنشینی بابان بوو.
ئه‌و هه‌وڵه زمانه‌وانی و سیاسییه‌ى شێخ مه‌حموود ڕووبه‌ڕووى چه‌ندان ڕه‌خنه بووه‌وه: عه‌بدولڕه‌قیب یوسف 2004 له ل36ى كتێبی به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكومه‌تی شێخ مه‌حموود باس له‌وه ده‌كات كه پاش حكوومه‌ته‌كانی شێخ مه‌حموود 1918 و 1922-1924 هه‌ڵوه‌شانه‌وه، زۆربه‌ى منه‌وه‌رى كوردی له شێخ كه‌وتنه ته‌قه، بۆ نموونه رۆژنامه‌ى ژیان كه شاره‌وانی سلێمانی ساڵ و نیوێك زیاتر له‌و سه‌رده‌مه به‌دواوه و له سایه‌ى حوكمی پاشایه‌تی عێراقدا ده‌ری كردووه، به ناهه‌ق كه‌وتووه‌ته ناوزڕاندنی شێخ و حكوومه‌ته‌كه‌ى…” هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا كورته ڕۆمانی (له خه‌وما)ی جه‌میل سائیبی به ئه‌لقه بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه‌یان له شێخ ده‌گرت، دواى ئه‌وه‌ى مێجه‌ر سۆن رۆژنامه‌ى (پێشكه‌وتن)ى ده‌ركرد، به وتار ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕازانده‌وه، یان پۆستی وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان … له حكوومه‌تی پاشایه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی وه‌رگرت!
دوور له سیاسه‌ت سه‌رده‌می حوكمرانییهتی مێجه‌ر سۆنیش له‌باره‌ی زمانی كوردی گرینگ بوو، چونكه هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى كوردی له كوردستان ده‌رنه‌كرد، به‌ڵكو زمانی كوردی كرده زمانی ره‌سمی هه‌روه‌ها پێشبڕكێیه‌كی سازكرد بۆ پاكردنه‌وه‌ى وشه‌ى كوردی. لە نیسانى 1920 تا تەمووزى 1922 سەد و هەژدە ژمارەى لە رۆژنامەى (پێشکەوتن) دەرکرد، لەو ماوەیەدا رۆڵى بەرچاوى سۆن لە بوارى گرنگیدان بەزمانى کوردى دەردەکەوێ.
1- چاپخانەیەکى بە پیتى عەرەبى هێنا بۆ سلێمانى و رۆژنامەى پێشکەوتنى پێ دەردەکرد، لە پاشان هەر بەو چاپخانەیە رۆژنامەکانى تر‌ى سلێمانى وەک بانگى کوردستان و رۆژى کوردستان و بانگى هەق و ئومێدى ئیستقلال و ژیانەوە… دەرچوون.
2- زمانى کوردى کردە زمانى فەرمى لە سلێمانى هەتا فەرمانێکى دەرکرد کە دەبێت ناوى شار بە (سلێمانى) بنووسرێ نەک (سلیمانیە).
3- لە پێناو پاککردنەوەى زمانى کوردى لە پەیڤى عەرەبى و تورکى و فارسى ئەو لە پێشکەوتن کێبهرکێیەکى راگەیاند بۆ یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتى دانا..
جه‌رجیس فه‌تحوڵا له ل224ی (یقڤه الكرد ) ده‌نووسێت: “مێجه‌رسۆن هانی كورده‌كانی ده‌دا له نووسین هه‌روه‌ها بیباته ناو قوتابخانه.”
شێخ مه‌حموود له 1922دا حكوومه‌تێكی شاهانه‌ى به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولقادرى براى پێك هێنا و زمانی كوردی كرده زمانی ره‌سمی حكوومه‌ته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى (رۆژی كوردستان)ی كرده زمانحاڵی حكوومه‌ته‌كه‌ى براى.
هه‌وڵه‌كه‌ى مێجه‌ر سۆن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونی شێخ مه‌حموود بوو له سلێمانی. به‌ڵام پاش مردنی مێجه‌ر سۆن مه‌سه‌له‌كه به قازانجی كوردی باشوور ته‌واو بوو، به جۆرێك ڕه‌وشه‌كه وای كرد مه‌لیك فه‌یسه‌ل و نورى سه‌عید و چه‌ند وه‌زیرێكی تر له 6\1\1931 یاساى زمانه ناوچهیییهكان ده‌ربكه‌ن و له به‌ندی دووه‌م زمانی دادگایه‌كان له “ئامێدی، زاخۆ، زێبار، ئاكرێ، كۆیه، رانیه، رواندز، گایل، چه‌مچه‌ماڵ، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، شارباژێر كوردی بێت.”
له به‌ندی سێیه‌م دا ئه‌م شوێنانه :
1.دهۆك و شێخان له لیواى مووسڵ
2.هه‌ولێر و مه‌خموور له لیواى هه‌ولێر
3.كه‌ركووك و كفرى له لیواى كه‌ركووك
ئازاد بكرێن زمانی كوردی، عه‌ره‌بی یا توركمانی به‌كاربهێنن.”
مسته‌فا بارزانی و پرسی زمانی ستانده‌ر
نۆ ساڵ شه‌ڕ، 1961-1970 ڕێككه‌وتنی 11ی ئادارى لێ كه‌وته‌وه. زۆربه‌ى كتێبه‌كانی مێژووى نوێ ئاماژه به ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه ده‌كه‌ن. له به‌ندی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتننامه‌كه هاتووه: “زمانی كوردی ده‌بێته زمانێكی ڕه‌سمی هاوشان له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی له‌و شوێنانه‌ى زۆربه‌ى كورد پێك ده‌هێنن هه‌روه‌ها زمانی كوردی ده‌بێته زمانی ستانده‌ر له په‌روه‌رده…”
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولڕه‌حیم 2008 له ل39-48 باسی هه‌وڵه دپلۆماسییه‌كانی كورد ده‌كات تا شۆڕشی كوردی و حكوومه‌تی عێراق به ڕێككه‌وتننامه‌ى ئادار گه‌یشتن.”
هه‌ژار موكریانی له ل519ى چێشتی مجێوردا ده‌نووسێت: داوا بكه‌ن كه ئهستانداردی كورد له شاره كورده‌كاندا ئیمتیازى مهجهلهى به كوردی و رۆژنامه‌ى به كوردی بدا.. خه‌ڵك فێرى كوردی بكه‌ن و با له زمان و ئه‌ده‌بیاتی خۆیاندا شاره‌زا بن …” ئه‌و قسانه‌ى هه‌ژار واتاى هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نن.
دكتۆر ڕه‌شاد میران له ل243ی مه‌عریفه‌ى هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌نووسێت: “هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له زانیارى تاكه‌كان له‌باره‌ى زمان، مێژوو، كولتوور و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان.”
كامه‌ران بابان زاده له ل49ی ماسته‌رنامه‌كه‌ى، ڕێككه‌وتننامه‌ى جه‌زائیر..، له دكتۆراكه‌ى یاسین سه‌رده‌شتی ده‌گوازێته‌وه كه ڕێكه‌وتننامه‌ى ئادار هیچ له قازانجی ئێران نه‌بوو: له لایه‌ك هیچ خزمه‌تی شاى تێدا نه‌بووه هه‌روه‌ها هانده‌ریش بووه بۆ كورده‌كانی ئێران كه ئومێدی نهتهوهیییان ببووژێته‌وه.”
بارزانی خۆى خه‌ڵكی بارزان بوو، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له ڕووى جیۆگرافی و كارگێڕییه‌وه ده‌كه‌وێته پارێزگاى هه‌ولێره‌وه كه به بنزارى سۆرانی كرمانجی ناوه‌ڕاست قسه ده‌كه‌ن، بارزانی له ڕووى زمانه‌وه سه‌ر به بنزارى بادینی كرمانجی سه‌رووه.
له نێوان ئه‌م به‌رداشه‌دا سێ هۆكار هه‌بوون بارزانی كرمانجی ناوه‌ڕاست بكاته زمانی ستانده‌رى كوردی له په‌روه‌رده:
1.به هه‌وڵی به‌رایی شێخ مه‌حموود كرمانجی ناوه‌ڕاست به‌و 50 ساڵه‌ى نێوان 1922-1970 به هه‌زاران كتێب چاپ كراون به‌و زاره.
2.له باشوورى كوردستان ڕێژه‌ى ئاخاوتنكهرى كرمانجی ناوه‌ڕاست زیاتره له ئاخاوتنكهرى كرمانجی سه‌روو.
3.هۆكارى سیاسی، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له (ئه‌و) جیا بووبوونه‌وه سه‌ر به دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست بوون!
له ڕوانگه‌ى ئه‌و هۆكارانه‌وه له دانیشتنێك له‌گه‌ڵ زمانه‌وانان و رۆشنبیران، بارزانی بڕیارى دا كرمانجی ناوه‌ڕاستی كرده زمانی ستانده‌ر له په‌روه‌رده‌ى ناوچه‌ى حوكمى زاتی.
نه‌جمه‌دین عه‌بدوڵا 2016 له ل72-74 ى ماسته‌رنامه‌كه‌ى، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی 1970-1979، ده‌نووسێت: “له ماده‌ى یه‌كه‌می ڕێككه‌وتننامه‌ى ئادار هاتبوو: زمانی كوردی زمانی خوێندن ده‌بێت له‌و ناوچانه..” پێش ڕێككه‌وتننامه‌كه زمانی كوردى سنووردار بوو ته‌نیا له خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌خوێندرا. نه‌جمه‌دین له ل72 ده‌نووسێت: پێش رێككه‌وتننامه‌كه ته‌نیا خوێندنی سه‌ره‌تایی له هه‌ولێر و سلێمانی به زمانی كوردی بوو، به‌ڵام له دواى ڕێككه‌وتننامه‌كه خوێندنی ناوه‌ندیش بوو به زمانی كوردی له شاره‌كانی كوردستاندا.” زیاتریش له 30ى نیسانی 1972 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خوێندنی كوردی له كوردستان دامه‌زراند.
حكوومه‌تی عێراق دواى ڕێككه‌وتننامه‌ى جه‌زائیر -1975 توانی شۆڕشی كوردی له نێو ببات، به‌ڵام تا ساڵی 1988 زمانی كوردی له هه‌ولێر و سلێمانی كه‌م و زۆر هه‌ر مابووه‌وه. به‌ڵام له 1989 و 1990 كه‌وته ده‌ركردنی دوو رۆژنامه‌ى (بزاڤ) و(ئاسۆ) بۆ لهتككردنی زمانی كوردی هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی 1990 ڕژێمی به‌عس خه‌ریكی بنبڕكردنی زمانی كوردی بوو له په‌روه‌رده.
ئه‌نجام
“ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له 1992 له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی فیدراڵی، زمانی ستانده‌رى بۆ په‌روه‌رده ڕاگهیاندبایه، پرسی زمان به ئاقارێكی تر ده‌ڕۆیشت .”(2) له دواى هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم كه‌س به ده‌نگ نه‌بووه سه‌رۆكی هه‌رێم، به واتاى مسته‌فا بارزانییه‌كی تر له نێو كورددا دروست نه‌بووه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وسا ئه‌وه بكرابایه و بوێرى زمانه‌وانی مسته‌فا بارزانی تێیدا بوایه، ئه‌وه خه‌ڵكی كوردیش پێگیرییان به بڕیارى (ئه‌و) ده‌كرد و په‌نده عه‌ره‌بییه‌كه ده‌بووه: “الناس على لغه ملوكهم .”(3)
ئه‌مه نه‌كرا! ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی یه‌كه‌م-1992 بوێرى زمانه‌وانی شێخ مه‌حموود به‌رزنجی تیا بایه ئه‌ویش وه‌ك (ئه‌و) له یه‌كه‌م حوكمدارى كورد ته‌نیا دواى یه‌ك مانگ -1918 زمانی كوردی ده‌كرده زمانی ستانده‌ر له په‌روه‌رده و زمانی ره‌سمی له حكوومه‌ت!
كورد هه‌ر له بازنه‌ى به‌تاڵ ده‌سووڕێته‌وه، متهنهورینی ئه‌وسا هه‌ر ڕه‌خنه‌یان له شێخ ده‌گرت به‌وه‌ى نه‌ده‌بوو له ئینگلیز هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، چونكه (مێجه‌ر نویل) ده‌بێته (لۆرانسی كورد)، به‌ڵام كه كتێبی (میس بێل) به‌ناوى ( العراق فی رسائل المس بیل) بڵاو بووه‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه مه‌به‌ست له ناردنی مێجه‌ر نوئیل بۆ كوردستان ته‌نیا بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز بووه له ناوچه‌كه‌دا. ئێدمۆنزیش له كتێبه‌كه‌ى (كورد عه‌ره‌ب تورك) هه‌مان شتی میس بێل دووباره ده‌كاته‌وه. پاش 70 ساڵ، دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له ل116ی كتێبی كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی حوكمه‌تی به‌ریتانیادا، داوا له عه‌بدوڵا په‌شێو ده‌كات كه تاجه‌گوڵینه‌ى رازاوه‌ی وه‌فاى كورد له‌سه‌ر گڵكۆى مێجه‌ر نوئیل له له‌نده‌ن (ئه‌و سه‌ربازه ونه) دابنێ”!!
له لایه‌كی تر به تێكچوونی حوكمی زاتی 1970-1974 ڕووى گله‌یی ته‌نیا له بارزانی ده‌كرێت و جارێكی تر زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی یه‌كگرتوو ستانده‌ر له 1974 تا 2017 له په‌روه‌رده ون بوو. هه‌ژار موكریانی له ل545 ى چێشتی مجێوردا له غهفورۆفی شورهوى ده‌گێڕێته‌وه به‌وه‌ى پێی گوتووه: “من خۆم باوه‌ڕ ناكه‌م به‌عسی په‌یمان به‌رنه سه‌ر، باوه‌ڕ ناكه‌م جه‌بهه (به‌عسی-شیوعی) به ته‌واوى نه‌گرنه ده‌ست خۆیان… زۆر له سیاسه‌تمه‌دارانی شورهوى ده‌یانه‌وێ عێراق هیچ كێشه و سهرێشهى تێدا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر بارزانیش ئه‌مه قبووڵ بكا دیاره زیانیه‌تی، به‌ڵام مومكینه فرسه‌تێكی تر هه‌ڵكه‌وێ”. شورهوى ئه‌و قسه‌ى به قازى محه‌مه‌دى گوت، هه‌مان شتیشی به هه‌ژار موكریانی گوت: مه‌سڵه‌حه‌تی شورهوى ئه‌وه‌یه عێراق یه‌كپارچه و بێ كێشه و هه‌را بێ ..”شورهوى و ماركسیه‌ت چۆن ڕه‌نجی كوردیان له 1945-1946 به با دا و قازی‌یان به كوشت دا، له ململانێی ساردی ئه‌مه‌ریكا و شورهوى، پاش نزیكه‌ى سی ساڵی تر شۆڕشێكی تری له ده‌ست دا !!
با بزانم له‌و ڕۆژه‌ی ماركسیه‌ت له كوردستان ده‌ركه‌وتووه هه‌ر كانگه‌ى به‌ڵا بووه، چونكه هه‌موو ئینشیقاقه كوردییه‌كان له 1966 هه‌تا 1986 هه‌موو له سه‌ر بنیاتی “كه‌متر ماركسیه‌ت بوون” ڕووی داوه.
سه‌ركردایه‌تی كورد له‌و بازنه به‌تاڵه نه‌یه‌ته ده‌ر شۆڕشێكی تر ده‌بێته قوربانی!
……………………………………………………………………
1.ئه‌حمه‌د خواجه له چیم دی ئه‌و ڕۆژه به 18ى 11 ى 1918 داده‌نێت.
2.تاریق جامباز ، سیمینارى 21ی 2 ى 2017 له سۆران.
3.قسه‌ى ئیدریس لاوه له سیمینارى 21ی 2 ى 2017 له هه‌ولێر، له‌باره‌ى پێویستبوونی زمانی ستانده‌ر له ده‌سه‌ڵات گیرا .
سه‌لام ناوخۆش