خویندنه‌وه‌ی مێژوو به‌دیدیكی وقیعیانه
كامه‌ران بابان زاده
ئه‌حمه‌د فائز له كتێبی (الطریق الدعوه فی ظلال القرا‌ن) كه گوشه‌نیگایه‌كی رووئیای سه‌ید قوتبه بۆ مێژوو
دهڵَێ: هه‌ڵه‌ی باو ئه‌وه‌یه ده‌ڵێین (مێژووی ئیسلامی)ی له‌راستیدا گوزارشتی دروست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌میژوو ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه (مێژووی مسوڵمان)انه نه‌ك مێژووی ئیسلام. له‌وێدا ئه‌حمه‌د فائز ئه‌و راستكردنه‌وه‌یه جوان روون ده‌كاته‌وه.
له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه دێین له‌و قه‌ناعه‌تی پێی گه‌یشتووین له ئه‌وه‌ی وه‌كو هه‌ڵه‌ی پێی ده‌وترێ مێژووی ئیسلامی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م
مێژوو لای ئێمه‌ی كورد له وشه‌ی (له‌مێژه‌وه) وه‌رگیراوه، حوزنی موكریانی بۆ یه‌كه‌م جار له ناوه‌ڕاستی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رانبه‌ر وشه‌ی (التاریخ)ی عهرهبیو (history)ی ئینگلیزی به‌كاری هێنا. مانای ئه‌وه نیه كورد له‌سه‌ده‌كانی پێشوو ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ مێژوودا نه‌بووه.
زور لهه نه‌ته‌وه‌كان به‌مێژووی پێش خۆیان ئاشنانو بایه‌خیان پێداوه به‌ڵام به زاراوه‌ی جیاجیا گوزارشتی لێ كراوه. بۆ نمونه مێژوو گه‌لان پانتاییه‌كی فراوانی له قورئاندا هه‌یه‌و به (القصص)و (اساطیر الاولیین) گوزراشتی لێ كراوه.
ناولێنان لێره‌دا ئه‌و گرنگیه‌ی نیه، گرنگ بوارێكی گرنگی زانستی هه‌بووه‌و هه‌یه بۆ گوزراشت له‌وه‌ی له‌رابردوو رووی داوه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ساده‌ترین پێناسه بۆ مێژوو بكه‌ین ده‌نووسین: (مێژوو ئه‌و زانسته‌یه رابردوومان بۆ وێنا ده‌كات) كه‌وته مێژوو ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌و رابردووه‌ی مرۆڤه‌كان تۆماریان كردووه. ئه‌م تۆماره هه‌موو جمهجۆڵو چالاكیه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه له‌رووی داهێنانو شارستانیه‌ت یان كاولكاری پاشه‌كشه له بواره جیاجیاكانی ژیانكردن.
چۆنیه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی مێژوو بابه‌تێكی گهرمو گوڕی زانستیه له‌بواری توێژینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌كو بابه‌تیكی تازه لای لای لێكۆڵه‌رانی سه‌ده‌ی تازه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرابێ، ئه‌وه پرۆسه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌و گومانكردن له تۆماری رووداوه‌كان لای هه‌ندێ لهمێژووسان له‌پێشه‌وه‌یاندا (ابن خه‌لدون) له (المقدمه)ه‌كه‌یدا به‌راشكاوی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت: مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی نووسراوه وه‌كو راستیه‌كی ره‌ها مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل دا بكه‌ین‌و ده‌بی گومانكردن بگه‌ینه بنه‌ما بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژوو، چونكه دواجار ئه‌وه‌ی بۆی تۆماركردووین مرۆڤه‌و ئه‌ویش له خه‌سڵه‌ته‌كانی مهیلداریو له‌بیرچوونه‌وه‌و ترس‌و خواسته‌كانی به‌زه‌حمه‌ت ته‌جاوز دهكاتو ئه‌مه سیمایه‌كی گشتی مرۆڤه‌كانه به‌بێ جیاوازی، مادام جیاوازی و ناكۆكی له‌نێوان په‌یڕه‌وكارانی مهزههبو ئایین‌و گروپ‌و پێكهاته ئه‌تنیه جیاوازه‌كاندا هه‌یه ئه‌م جیاوازیه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مهیلداریو ته‌ره‌فداری مێژوونووسه‌كانیش. ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ریزپه‌ڕ هه‌بێ به‌ڵام به‌بۆچوونی ئێمه باڵی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه بریتییه له راستیه‌كی ریژه‌یی له به‌رهه‌مه مێژووییه‌كان. ئه‌م ریژه‌یه‌ش له سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژویی بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێ.
قه‌ڵه‌می مێژوونووس وه‌كو كامیرای ئه‌و وێنه‌گره‌یه, ده‌چێته كوێستانێو به ئاره‌زووی خۆی وێنه ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی ئه‌و جیگایانه‌ی دیویه‌تی كه گه‌ڕایه‌وه نیشانی هاوڕێكانی بدات. لێره‌دا به‌شێكی په‌یوه‌ندی ئه‌و رێژه‌ییه په‌یوه‌ندی به راستگۆیی‌و ناڕاستگۆیی مێژوونوسهوه نیه, زیاتر په‌یوه‌ندی به مهیلیو ئه‌ندازه‌ی زاڵبوونی مێژوونووسه‌وه به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا. بۆیه ئاساسییه مێژنووس راستگوو ئیماندار‌و راستگۆ بێت‌و
گومان له‌به‌شێكی نووسینه‌كانی بكرێ.
هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه هاوچه‌رخانه‌ی له مێژوویان كۆڵیوه‌ته‌وه وه‌كو زانست یان وه‌كو بوارێك كه جێی بایه‌خی مرۆڤه, له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن (ئامانج له خوێندنی مێژووی په‌ند وه‌رگرتنه), (دیراسه رابردووه بۆ راسته‌ڕی كردنی هه‌نگاوه‌كانی ئێستا‌و داهاتوو)…
ئه‌وه‌ی لێره‌دا خۆی راست ده‌كاته‌وه یان مێژوو بۆ سهرمهشقیهتیو پابهندیو پێشهنگیهتیه, به‌ڵی به‌ڵام له بۆته سوود وه‌رگرتن, له بۆته‌ی دیراسه‌ی لایه‌نه باشه‌كانی, له بۆته‌ی ره‌چاوكردنی هه‌موو گۆڕانكاریه تازه‌كان.
ژیان به به‌رده‌وامی له گۆڕانكاریدایه, به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چوار سه‌ده‌ی پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌راورد بكه‌ین به ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی دووه‌می دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م گۆڕانكاری له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاو كه‌ره‌سته‌كانی جهنگو رێگاوبانو په‌یوه‌ندی كردن‌و كارگێڕی‌و ئابووری ….هتد رووی نه‌داوه. هه‌م ناكرێ له مێژوو بێ منهتو هه‌م له گۆڕانكاریه تازه‌كان بێ ده‌ربه‌ست بین بۆ ژیانكردن له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌م.
خوای گه‌وره‌ش له قورئاندا ئامانج له خوێندنی رابردوومان به‌و گۆشه‌نیگایه بۆ ده‌خاته به‌رده‌م وه‌كو ده‌فه‌رموێ: لقد كان فی قصصهم عبرة … یان أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْض فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَة الَّذِينَ مِنْ قَبْلهمْ كَانُوا أَشَدّ مِنْهُمْ قُوَّة وَأَثَارُوا الْأَرْض وَعَمَرُوهَا أَكْثَر مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلهمْ بِالْبَيَانَاتِ فَمَا كَانَ اللَّه لِيَظْلِمهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسهمْ يَظْلِمُونَ }
دووه‌م
ئایا ئه‌و بنه‌مایانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا له گۆشه نیگای خوێندنی مێژوو له ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانه‌وه وه‌كو بنه‌ما سه‌یر ده‌كرێ یان بۆ خوێندنی مێژووی ئیسلامیش ڕاسته؟ ئایا ده‌كرێ سه‌یری مێژووی ئیسلامی بكه‌ین وه‌كو هه‌موو بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی مێژووی مرۆڤ؟ ئه‌م پرنسیپانه‌ی سه‌ره‌وه به‌سه‌ر مێژووی ئیسلامی دا ده‌چه‌سپێ؟ یان مێژووی ئیسلامی شتێكی پیرۆزه‌و ده‌بێ جیاواز ه مێژووی باقی مرۆڤه‌كانی دیكه سه‌یری بكه‌ین؟
وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ: (تلك امه قد خلت لها مااكسبت و لكم مااكسبت و لاتسألون عما كانوا یعملون) البقره 134.
سه‌ره‌ڕای بایه‌خی مێژوو وه‌كو په‌ندو وه‌كو سهرمهشقیهتی بۆ باشه‌كانی وه‌كو به‌رچاوڕوونی خوای گه‌وره پێمان ده‌ڵێ: هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه رابورد.. ئه‌وان چیان كرد ده‌ستكه‌وتی چاكه یان خراپه‌ی خۆیان چنیه‌وه… ئێوه‌ش ده‌ستكه‌وتی چاكه یان خراپه‌ی خۆتان ده‌چننه‌وه. ناكرێ‌و نابێ مێژووی ببێته‌وه سه‌رچاوه‌ی جه‌ده‌ل بۆ ئێستا‌و جارێكی تر وه‌كو (ایام البعاث)ی نێوان ئه‌وس و خهزهرجی مهدینهییهكانی لێ بێت, كه خوای گه‌وره ئایه‌تی له‌سه‌ر دابه‌زاندن, خوتی گه‌وره‌ش له قورئاندا مێژووی هه‌م وه‌كو مێژوو واته رابردوو بۆ وێناكردووین كه ئه‌وه‌نده به دوای دا نهڕۆینو بۆ ئێشتا نه‌یكه‌ینه جه‌مسه‌ر ناكۆكی‌و رق‌و قین‌و دابه‌ش بوونی دوو به‌ره. هه‌م ئه‌وه‌مان پێی ده‌ڵێ: یا أیها الذین امنوا لا تسألوا عن أشیاو إن تُبد لكم تسۆكم…
لێره‌وه ده‌گه‌ێنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مێژوو بۆ په‌ند وه‌رگرتنه له هۆكاری له ناوچوون‌و ماڵوێرانی نه‌ته‌وه‌كانی پێش ئێمه, واته كه به‌شه‌ڕ هاتووین دیاره كارێكی خراپیان كردووه, كه‌واته ده‌بێ ئێمه به‌شه‌ڕ نهیهیینو رێگه‌ی چاره‌ی دیكه كێشه‌كانمان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه. ژیان به ئاژاوه نه‌به‌ینه سه‌ر چونكه رێگیمان لێ ده‌كات له ژیانكردێنی بهختهوانه. بگه‌ڕێین به دوای هۆكاری گهشهسهندنو دهوازهكانی پێكه‌وه‌ژیان‌و داهێنانو بهختهری نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا بگه‌ڕێن به دوای كوشتن‌و قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان. له ئه‌سبابی ته‌ره‌قی بگه‌ڕێین نه‌ك ئهسبابهكانی ته‌ره‌قی به‌ده‌ستی خۆمان له ناو ببه‌یین.
ئه‌م بنه‌مایانه‌ی سه‌ره‌وه‌و بنه‌ماكانی تر بۆ سه‌یركردنی ئه‌وه‌ی رابور ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌وروپاو ئهمریكاو چین‌و هیندستان نیه به‌ڵكو بۆ سه‌راپای مێژووی ئیسلامیه. لێره‌دا بۆ زیاتر چڕكردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ پابه‌ندی به ناونیشانی بابه‌ته چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر پرسی خوێندنه‌وه بۆ مێژووی ئیسلامی دخهمهڕوو, دیاره ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی خۆمه بۆ سه‌رچاوه‌كانی مێژووی ئیسلامی‌و دیدی سه‌رده‌میانه‌و واقیعیانه بۆ مێژوو.
1- ئێمه هه‌تا ئێستاش وه‌كو (الشنقیتی) ده‌ڵی: هه‌تا ئیستا (جه‌بریه‌تی ئومه‌وی)و (كهربهلایهتی شیعه) زاڵه به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ مێژووی ئیسلامی, لێره‌وه به بێ ره‌چاوكردنی زهمانو مه‌كان ئه‌قڵ خۆیان پێ قوڵ داوه . دوو گۆشهنێگا جیاواز به‌قه‌ده‌ر جیاوازی رۆم‌و عه‌جه‌م. قوتابخانه‌یه هه‌موو ئه‌و خورافیاتو ئه‌فسانه مێژووییانهمان به دهماگیرانی مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێته‌وه به‌ناوی مه‌زڵومیه‌تی حوسینو ئالی بهیتو لێره‌وه شمشێر بۆ نه‌وه‌ی تازه ده‌مه‌زه‌رد د هكاتهوه. ئه‌وه‌ی تر به‌ناوی پیلانی شیعه له‌سه‌ر مێژووی ئیسلام‌و پاراستنی سونه‌و جه‌ماعه‌ت له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی ئیستیبدادی مێژوویمان وه‌كو رێڕه‌وی ته‌ندروستی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیسلامی ده‌رخوارد ده‌كات.
رۆژ به رۆژ ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه زیانی گه‌وره‌یان به‌رده‌م ئه‌و (المقاصد الشرعیه)یه دروست كردووه, كه مێژوو بۆ سوود وه‌رگرتنه. مێژوو ئه‌وه‌یه رووی داوه. نه‌وه‌كان به‌رپرسیار نین له‌وه‌ی باپیرانیان كردوویه‌تی _(ولا تزر وازره وزر أخری).. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م دابه‌ش بوونی بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی چۆنه خزمه‌ت دوو ئاڕاسته‌ی سیاسی یه‌كیان هه‌ردووكیان له مێژووه‌وه پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆیانی پێ پته‌و ده‌كه‌ن.
لێره‌وه ئه‌م كێشه‌یه گه‌وره‌یه ته‌نیا له نێوان ئه‌و دوو گۆشه نیگایه‌دا نیه به‌ڵكو ورد بۆته‌وه بۆ ناو هه‌ردوو مهزههكه . لێره‌وه ورد بۆته‌وه بۆ ناو ناكۆكی ئیسلامی – عه‌لمانی له كوردستان .
له‌م ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندان كتیبو نامیلكه نووسرا جارێكی له ناو ره‌وتی ئیسلامی كێشه‌ی ئه‌وه‌ی دورست كرد ئه‌مه (جوههمیه)و ئه‌مه (موعته‌زیله)یه‌و ئه‌مه (قورئانی)یه‌و ئه‌مه (خه‌واریجه)… له‌ناو شیعه‌كان ئه‌مه (رهوافیزه)و ئه‌مه (عه‌له‌وی توندڕه‌وه)و ئه‌مانه لایه‌نگرانی دیدی عه‌بدولكه‌ریم سروشهو ئه‌مه لایه‌نگرانی..
له واقیعی عه‌لمانی – ئیسلامی گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژانی فتوحاتی ئیسلامی كورد بهشمێر مسوڵمان بووه یان به خۆشی‌و ئاشتی كه ئه‌وه‌نده‌ی دیراسه‌ی مێژووی گه‌ڵانی موسڵمانم كردبێت له ئاسیا‌و ئه‌فریقیا ئه‌م جه‌ده‌له ته‌نیا له ناو نوخبه‌ی خوێنده‌واری كورد دا هه‌یه.
له ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و جهدهلو ناكۆكیه پاره‌یه‌كی زۆر به فێرۆ دهدرێو ناوهندو رێكخراوی رۆشنبیری دروست ده‌كرێ. ئه‌م ناكۆكیه ته‌نیا له گێڕانه‌وه‌ی تۆماره جهنگیو سه‌نگه‌ر له‌یه‌كتر گرتنه‌كانی ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ناوه‌ستێ. به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو لاپه‌ڕه‌ی سه‌رچاوه فقهیو ئوصوڵیو ئهقاعیدیهكانیش. لێره‌وه فڵان سه‌رچاوه به دیدی فڵانی ره‌فزه‌و فڵان سه‌رچاوه به دیدی فڵانی قبوڵه..
مێژووی ئیسلامی ئه‌مڕۆ كراوه‌ته یه‌ك پارچه ئاگر بۆ نه‌وه‌ی تازه, كراوه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی شهڕانگێزێیهك بۆ نه‌وه‌ی بێداری ئیسلامی ئه‌مڕۆ به بێ ده‌روازه‌ی گفتوگۆ‌و ئاشته‌واویی دیار بێ، رسته‌یه‌ك له زار ده‌رناچێ‌و دیدگایه‌ك په‌خش ناكرێ به شوناسی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو به بێ ویست‌و قه‌ناعه‌تی خۆت ناوی یه‌كێك له گروپه سه‌رگه‌ردانه‌كانی مێژووت به‌سه‌ردا ده‌بڕنه‌وه. بۆنمونه ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی فیكر‌و ئه‌قیده‌ی موعتهلیزهم كردووه, نه موعته‌زیله مه‌نزوومه‌یه‌كی كۆنكریتی بوو‌و كۆده‌نگ بووه له مێژوو, نه هاوشێوه‌كه‌ی له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌م دروست ده‌بێته‌وه.
2- ئه‌وه‌ی له مێژووی ئیسلامی ئێمه‌دا هه‌یه, جۆن جیا ده‌كرێته‌وه له وه‌حی, به درێژایی مێژووی ئیسلامی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی, دهسهلاتدارانو زانایان به‌جدی دوو خه‌رمانه‌ی گه‌وره‌یان له مێژوو بۆ تۆماركردووین, تۆمارێكیان تۆماری موومارهسهیه له دهسهڵاتداریهتیو تۆمارێكیان له رێگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئیسلام له مانا رههاییهكهی دا یه‌كسانه به (وه‌حی).. وه‌حیش دیاره (قورئان‌و سونه‌ت)ه. هه‌ردوو ئه‌م كه‌لتووره‌ی سه‌ره‌وه ممارهسهو به‌رهه‌می قه‌ڵه‌مه‌كان هه‌ردووكیان خوێندنه‌وه‌و ته‌رجه‌مه‌ی وه‌حی نیه؟ باشه له ته‌رجه‌مه‌و ته‌فسیرو خوێندنه‌وه ده‌كرێ جارێكی تر ئێمه وه‌كو وه‌حی سه‌یری بكه‌ین‌و وه‌كو شه‌نقیتی ده‌ڵێ: وه‌كو نمونه‌و نمونه هێنانه‌وه تێكه‌ڵا بكه‌ین له سهرمهشقیهتیو پێشه‌نگایه‌تی‌و ئیقتیدا پێوه‌كردن؟
هه‌موو ئه‌هلی سونهتو جه‌ماعه‌ت كۆدهنگن كه خه‌لافه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای شورا داده‌مه‌زرێ. كه‌چی له 50 خه‌لیفه‌ی سه‌رده‌می راشیدیو ئومه‌وی و عه‌باسی ئه‌وانه‌ی له‌و رێگه شهرعیو ئوصلیهی خۆیه‌وه بونه‌ته خه‌لیفه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات.. كامه‌یان بۆ ئێمه نمونه‌ی راسته‌و جێگای ئه‌وه‌یه بیكه‌ینه پێشهنگو بنه‌مای چاولێكه‌ری له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی دیكه حه‌رامه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین؟ خهلافهتو دهوڵهتو رووخاوه‌كان هه‌موو پیلانی دووژمنانو ناحه‌زان بووه؟ ئه‌مڕۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بۆته ئه‌ركی نوخبه‌ی عهلمانیو به بێ بنه‌ماو زانیاری به‌ناو كه‌وتوون, له‌به‌رابنه‌ردا له ناو بیداری ئیسلامی ئه‌و باته قوفڵا دراوه.
بۆ به‌هه‌می خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانیش دونیایه‌ك تێكگیرانو ناڕێكی هه‌یه‌و به بێ گه‌ڕانه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌رهه‌می مرڤهو مرۆڤیش ده‌كرێ شتی ناته‌واو پێشگهش بكات, به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ واقیعی زهمانو مه‌كان ئه‌مڕۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
3- له روانگه‌ی به‌و قه‌ناعه‌ته جوانه‌ی ئیبن التیمیه كه ده‌ڵێ: گفتوگی دادگه‌رانه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما داده‌مه‌زرێ ئه‌وانیش (زانیاری) و (دادگه‌ری).. زیانیاری به‌و مانایه‌ی (ولا تقف ما لیس لك به علم ) گه‌ری به‌و مانایه‌ی خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووی (ێاأَیُّهَا الَّذینَ امَنُوا كُونُوا قَوَّامِینَ لِلَّهِ شُهَدَاوَ بِالْقِسْط ۆڵا ێجْڕمَنَّكُمْ شَنَێنُ قَوْمٍ عَڵی أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُۆ أَقْرَبُ لِلتَّقْۆی)
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كۆمه‌ڵێك كتێب له‌به‌رئه‌نجامی ناكۆكی عه‌لمانی – ئیسلامی له‌سه‌ر فتوحاتی ئیسلامی بۆ ناوچه كوردیه‌كان ده‌رچوون هه‌رچه‌ند به دوداچوونی بۆ بكه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت یان شاردنه‌وه‌ی مه‌عریفه له‌سه‌ر رووداوه‌كان یان كه‌می مه‌عریفه‌یه یان پێشێلكردنی عهدلو ئینصافه بۆ رووداوه‌كان.
ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌وه‌ی مسولمان تۆماری كردووه له به قهڵهمو به مووماره‌سه‌ی حوكمڕانی, مرۆڤ تۆماری كردووه نه‌ك فریشته. مرۆڤه‌كانیش به بێ جیاوازی شایسته به هه‌ڵه‌و ناتهواویین.
مامه‌ڵه‌كردنی ئێمه له‌گه‌ڵا ره‌خنه‌گرتن له زوڵم, ناداگهری, تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌وه‌ی له مێژووی ئیسلامی دا حاڵی باش نیه, بۆ ئه‌وه ئه‌مرۆ بۆته ئه‌ركی نوخبه‌ی عه‌لمانی له كوردستان.
تێكه‌ڵ كردنی جیلی یهكهمو دووهمو سێیه‌می سه‌حابه‌و تابیعین له دوای پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كێكی تره له‌و ئیشكالیه‌ته گه‌ورانه‌ی تووشی هاتووین.
كه پێغه‌مبه‌ری خوای (درودوی خوای گه‌وره‌ی لێ بێ) كۆچی دوایی كرد, هه‌موو جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیش نه‌ببووه به‌شێك له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیسلامی. له كۆتایی سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ بێ. ئیسلام گه‌یسته باكوری ئه‌فریقیاو سه‌رووی ئێران‌و توركیای ئێستا. بۆ هه‌ر ده‌بێ ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كردووه له فتوحاتی ئیسلامی له كوردستان‌و خوڕاستانو ئاران له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) بووبن.
بۆ له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وه‌مان نه‌خوێندۆته‌وه, كێێن به‌شداری فتوحاتیان كردووه. كه‌واته ره‌خنه‌گرتن له به‌شێكی شێوازی فتوحات بۆ قسه‌یه‌كی واقیعی نه‌بێ.
4-ئیشكالیه‌تێكی دیكه له مێژووی ئێسلامی ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه مێژووییه‌یه, به‌شێكی به ره‌وانی پێمان ده‌ڵێ ئهسڵاو ئه‌ساسی نیه, نه له‌گه‌ڵا ئهقڵاو نه له‌گه‌ڵا سه‌وابتی ئیسلام دێته‌وه, پرۆسه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی كارێكی زه‌حمه‌ته, به‌ڵام ئه‌وه‌ندی شاره‌زایان كاریان تێدا كردووه, به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی شهنو كه‌وی تێدا كراوه, بایی ئه‌وه ده‌كات راست‌و دروستی ێك جیا بكه‌ینه‌وه یان به‌لای كه‌مه‌وه له هه‌ندێ له ویستگه مێژووییه‌كان بكه‌وینه گومان, وه‌كو راست‌و دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ین.
5- له مێژووی ئیسلامی دا جیاوازی بكه‌ین له نێوان فه‌زڵی سه‌حابه‌و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵا له رووی خه‌سڵه‌ته‌كانی خواپه‌رستی و ئاكاری دینداری‌و ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌یان كردووه له حوكمڕانی, له جهنگو جیهاد له بهریهكهوتنهكاندا. خوای گه‌وره به هه‌ندێ هه‌ڵه‌وه له ئه‌وان خۆش بووه‌و لێیان رازی بووه نه‌ك خاڵی بوونه‌وه‌ی ته‌واو له كه‌موكوڕی, خوای گه‌وره له چه‌ندان شوێن سه‌ركۆنه‌ی سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ری كردووه (خوا لێیان رازی بێ) سهركۆنهش له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌یه, له ههڵهكانیشیان خۆش بووه یان له هه‌ڵه‌كانی هه‌ندێكیان خۆ بووه. یان مه‌سه‌له هه‌ڵه‌یه نیه ئیجتیهادی كردووه‌و نه‌یپێكاوه خوای گه‌وره بۆی راست كردۆته‌وه, پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێ) بۆی راست كردوتهوه. ئه‌ی له دوای كۆتایی هاتنی وهحیو وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێ) له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك پرۆسه‌ی هه‌ڵه‌كردن له مێژووی ئیسلامی‌و موماره‌سه‌ی كاری دهوڵهتداریو جهنگو جیهاد ده‌سڕدرێته‌وه. مێژووی ئیسلامی مێژووی مێژووی مسوڵمانانه‌و ئه‌و مێژووه‌ش مێژووی مرۆڤه‌كانه له‌و ویستگانه‌ی هه‌ڵه‌یان كردووه‌و له‌و ویستگانهش سهرهوهریان تۆمار كردووه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێی وایه به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی وه‌كو خۆی ده‌رگا واڵا ده‌بێ بۆ نه‌یارانی, ئه‌وه پێی وایه نه‌یارانی ئیسلام‌و مێژووی ئیسلامی نهخوێندهوارنو ئه‌وه‌ی نووسراوه له مێژووی ته‌نیا مسوڵمان تێی ده‌گات!
ئه‌م بابه‌ته زۆر ته‌وه‌ره‌و لقئ پۆی لێده‌بێته‌وه, ده‌كرێ له ئایینده درێژه‌ی پێ بدهینو لێره‌دا ته‌نیا چه‌ند خالێك وه‌كو به‌رچاو روونی بنوسین:
یه‌كه‌م/ پێش بایه‌خی رۆژهه‌ڵاتناسان به مێژووی ئیسلامی مێژووی ئیسلامی له لایه‌ن مێژوونووسه دیاره دیاره مسوڵمانهكانهوه نووسراوه‌ته‌وه, وه‌كو ته‌به‌ری و ئیبن ئه‌سیرو ئیبن كه‌سیرو ئهسفههانیو ئیبن خه‌له‌كان‌و چه‌ندانی تر, ده‌كرێ ئێمه له ریگه‌ی دیراسه‌وه گومان له هه‌ندێ له زانیاریه‌كانی ئه‌وانه دروست بكه‌ین‌و له‌ریگه‌ی به‌دواداچوونه‌وه بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هه‌ندی له زانیاریه‌كان دروست نین به‌ڵام جومگه ئه‌ساسیه‌كانی نا. بۆ نمونه شه‌ڕی جه‌مه‌ل رووی داوه به‌ڵام گرفت له وردهكاریهنیهتی. عهباسیهكانی كه چوونه‌ته دیمه‌شق قه‌بری هه‌ندێ له خه‌لیفه‌كانی ئومهییان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ی چه‌ندا ویستگه‌ی تر ، كه پرۆسه‌كه راسته به‌ڵام ورده‌كاریه‌كانی ئیشكالیه‌ت له وردهكاریهنیه. رۆژهه‌ڵاتناسان یان نه‌یاران هاتوون ئه‌مه‌یان زه‌ق كردۆته‌وه یان به شێوه‌یه‌ك دایانڕشتۆته‌وه له‌و رێگه‌یه چۆن ئیسلام‌و مێژووه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی مسوڵمان ناشیرین بكه‌ن, به‌ڵام پێش ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ردا مسوڵمان‌و نوخبه‌ی بێداری ئیسلامی نه‌هاتووه خۆی شاره‌زا بكات له چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی.
دووه‌م/ گواستنه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی باش‌و خراپ پێكه‌وه ئه‌ركی مێژوونووسان بووه, ئه‌مه‌یه له‌گه‌ڵا ئه‌ركی شهرعیو پسپۆڕی ئه‌واندا گونجاوه. ئه‌وه ئێمه‌ین كامه‌یان شایسته به سوود لێوه‌رگرتنه‌وه. سوودی لێوه‌ربگرین. شه‌ڕو ناكۆكی مهزههبو ره‌وته ئهقائیدیهكانی مێژووی ئیسلامی له لایه‌نه خراپه‌كه‌ی مێژووی ئیمهیهو به پێچه‌وانه‌وه یهكدهگیو پێكه‌وه‌ژیان لایه‌نه باشه‌كه‌یه‌تی, سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به ته‌جاوزكردنی ناكۆكۆیهكانی ناوخۆییه‌كان یه‌كده‌نگی دروست كرد‌و به‌ره‌نگاری خاچپه‌رسته‌كان بۆوه, هه‌ندی له خه‌لیفه‌و ئه‌میره‌كانی له‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون یان بوونه به‌شێك له ناكۆكیه‌كان‌و دوژمن ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه‌و زیانی پێگه‌یاندن, ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی لایه‌نه خراپه‌كانی به‌سه‌ردا زاڵه له په‌نای داكۆی له ئیسلام‌و قورئان‌و سونه‌ت, داكۆكی له مێژووی ئیسلامی.
سێیه‌م/ ئه‌وه‌ی رووی داوه ئیسلام نیه هه‌تا پێمان وابێ هه‌مووی بۆ ئێمه ده‌بێته ئه‌ركی شه‌رعی داكۆكی لێ بكه‌ین, جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له مێژووه‌و رووی داوه‌و كاری مرۆڤه مسوڵمانه‌كان بووه به چاك‌و خراپیه‌وه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی ئیسلامه‌و وه‌حیه ئه‌ركێكی له پێشینه‌یه, ئه‌مه واقیعیكه زۆر نوسه‌رو بانگه‌وازخوازی دیكه ده‌یڵێته‌وه, به‌ڵام له‌واقیع شتێكی تره, ناكۆكیه مهزههبیهكانو ناكۆكیه فیكری‌و سیاسیه‌كان حاله‌تێكی دروست كردووه. به‌رگرێ ده‌مارگیرانه یان ره‌فزكردنی بێ چه‌ندو چوون. ئه‌مه توانای به‌شێكی زۆری بێداری ئیسلامی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه.
چواره‌م/ ئه‌وروپیه‌كان بۆ بنیاتنان‌و ئاشناكردنی نه‌وه‌ی تازه به مێژووی ئه‌و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی رابردوو لایه‌نی ژیار‌و فهرههنگو رۆشنگه‌ری زه‌ق كردۆته‌وه‌و لایه‌نی شه‌ڕو كوشتار‌و موماره‌سه نادروستی سیاسی‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه خوێناویه‌كانی كاڵا كردۆته‌وه بۆ نمونه شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ده‌یان ویستگه‌ی خوێناوی‌و كاره‌ساتی به‌سه‌ر گه‌لی فه‌ره‌نساو درواسییهكانی دا هێنا، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌كانی مافی مرۆڤ و ماڵئاوایی له سیستمی پادشایهتیو بایه‌خدان به بواری زانستی‌و فه‌رهه‌نگیشی له‌گه‌ڵا خۆیدا هێنا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ژێر كاریگه‌ی مێژووی ئه‌ورپان له نوخبه‌ی عه‌لمانی كوردی باس له رۆشنگه‌ری دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌كه‌ن نه‌ك مهقصهلهكهی رۆبسپیر یان كوشتاره‌كانی ناپلیون. ئه‌مه لای ئێمه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه باس له دیدی (ماوه‌ردی) ناكرێ بۆ دهوڵهتداریو ئه‌مه ناخوێندرێ به‌ڵكو هه‌تا له مه‌نهه‌جی قوتابخانه‌ش ئه‌وه زه‌ق كراوه‌ته‌وه چۆن ئه‌بوجه‌عفه‌ری مه‌نسور به‌زه‌بری شمشیر به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانی دا زاڵا بوو.
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و ئه‌وی لێره‌دا باس كراوه بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
1-د. حسن مۆنیس: التاریخ و المۆرخون.
2- د. محمد عماره: الوعی التاریخی و الصناعه التاریخ.
3- د.عبدالعلیم عبدالرحمن: المسلمون و كتابه التاریخ.
3- ابن خلدوون: المقدمه.
4- محمد بن المختار الشنقیتی: الخلافات السیاسیه بین الصحابه.
5-ابن التمیه: منهاج السنه
6- مدحت ماهر اللیپی: فقه الواقع فی التراپ السیاسی الاسلامی.
7- هانی عبادی محمد سیف المغلس: الگاعه السیاسیه فی الفكر الاسلامی.