نـاوى ((گه‌لى عـه‌لـى بـه‌گ)) له چـى یه‌وه هـاتـووه ؟
زريان احمد
02/01/2017
بەشی مێژووی كورد, مێژووى سەدەکانى ناوەڕاستى کورد, مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كورد
6,166 Views
نـاوى ((گه‌لى عـه‌لـى بـه‌گ)) له چـى یه‌وه هـاتـووه ؟

ئه‌م وێنه‌یه‌ى ئهیبیـنن كه له ناوه‌ڕاسـت دانـیـشـتـووه ،
ئه‌مه میـر/ ((عـه‌لى بـهگى گه‌وره))ى ئێـزيـدیـانـ بووه و له سـاڵى 1909 دا ئه‌م وێنه‌یه گیراوه .
بەپێی ئەو سەرچاوەیە : ((لـمـحـات إجتـماعـیـة وثـقـافیـة في تـأریـخ ألـعـراق)) …
گوایە ….. (عه‌لـى به‌گ) ، سـاڵى 1892 دا له سـه‌ر دهسـتى سـوڵتـانى عـوسـمـانى ، ده‌ست به‌سـه‌ر ئه‌كرێ و ده‌نێردرێته شـارى ((موصـڵ)) و ئـا له‌وێـدا ئه‌فسه‌رێكى عوسـمانى به ناوى ((عـومه‌ر وه‌هبى پاشـا))وه ، زۆرى لێ ئه‌كا كه‌وا ههڵـبـگهڕێتـهوه له‌م ئایین و ((عـقیـدة))یه‌ى كه پـهیـڕهوى لێ ئه‌كات ، میـرى ئێــزیـدیـانیش ، سـوور ئه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م ئایینه‌ى كه له سـهرى ڕۆیشـتـووه… دواتر بۆ ماوه‌ى دوو مانگ له بهندینـخانهدا ئه‌م ئهفسـهره ، ده‌ست به‌سه‌رى ئه‌كات و دواتـر به فـهرمانى فهڕمانڕهوایى ((إســـطمبـول)) ، بـڕیــاڕ ئه‌درێ كه مـیـر و خـێـزانهكهى ((الأمیـرة میـان خـاتوون)) بۆ ماوه‌ى زیـاتر له شـه‌ش سـاڵ دوور بخرێنـهوه و ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌ى كـاسـتـانى بـاكوورى ئهنــادۆڵ ، نـزیـك ((سـیـواس)) بكرێـن .
له نێــوان سـاڵانى ((1892 ــ 1898))دا و له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ندیـن سـاڵهیا ، له ناو ئـێـزیـدیهكانا به ناوى عه‌لى به‌گى سیواسى ناو زه‌نـد بوو .
له گهڕانـهوهى بۆ زێـدى خـۆى و له ڕێگـادا و له سـاڵى ((1913))ى زایینى دا ، سـهربازانى ((ئـيـمـپـڕاتـۆریـهتـى دهوڵــهتى عوسـمانى)) ، له گه‌رووى گه‌لى عه‌لى بـه‌گ ((كـمـیـن)) و بـۆسـهى بۆ دائـهنـێـنـهوه و زۆر بـه‌داخـه‌وه ، كۆتـایـى به ژیــانى ئـههـێـنـن و ئـهكـوژرێـتـــ .
له ئێسـتـادا ئه‌م شـوێنه نـاوى ((گه‌لى عـه‌لى بـه‌گ))ه و سـه‌باره‌ت به‌م كارهسـاتـهوه ئـه‌م نـاوه سـهرچـاوهى گـرتـووه …….نووسیـن و وهرگێـڕانى له عه‌ره‌بى یـهوه :
جــهودهتـــــــــ پــــاڵانــى سـه‌رچاوه: ((لـمـحـات إجتـماعـیـة وثـقـافیـة في تـأریـخ ألـعـراق))
2017-02-01