یاسین مه‌حموود عه‌زیز
سه‌رده‌می سه ربهخۆ بوونی سه‌لاحه‌دین:
هه‌تا ئێستا سه‌لاحه‌دین له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سته‌ڵاتداری نورالدین دا ده‌ژیا هه‌ر به‌پاره‌ی سوریا و هێزی سووریا توانی ببێ به‌ده‌سته‌ڵاتداری میسر و فاتیمیه‌کان له‌ناو به‌رێ و وبهسهرگهورهترین هێزی مه‌سیحیه‌کانا سه‌رکه‌وێت.
دوای مردنی نورالدین کوڕه‌کی السالح ته‌نها یانزه‌ساڵ بوو، برازاکه‌ی عماد ا‌لدین زنجی فه‌رمانڕه‌وای سنجار زۆر لاواز بوو زۆر له‌ده‌سته‌ڵاتدارانی ناوچه‌که دژایه‌تیان ده‌کرد. سیف ا‌لدین غازی فه‌رمانڕه‌وای موسل بێ توانا‌و دڵسوزی که‌م بوو، به‌زانینی خه‌به‌ری مردنی مامی زۆر خۆش حال بوو فه‌رمانی دا ئاهه‌نگی شه‌راب خواردنهوهبگێڕن که‌سووکارو ده‌سته‌ڵاتدارانی سووریههێشتا بهلایانهوهڕوون نه‌بوو که‌کێ جێی نورالدین ده‌گرێته‌وه، له‌م ماوه‌دا بێزه‌نتی و مه‌سیحیه‌کان ئاگادرا بوون و خۆیان ئاماده‌ده‌کرد بۆ هاتن وداگیرکردنی دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب وبهعلهبهک.
فه‌رمانڕه‌وای به‌عله‌به‌ک کهتورکێک بوو له‌بنه‌ماڵه‌ی نورالدین نه‌خۆش و بهتهمهناچوو بوو، سه‌رکرده‌کانی سهربهنورالدین کۆبوونه‌وه‌و سوێندیان خوارد که‌پشتی یه‌کتر بگرن له‌سه‌ر ڕێگای فه‌رمانه‌کانی نورالدین، بێوه‌ژنه‌که‌ی جێی گرتهوهومهردانهههوڵی دا به‌رگری لهناوچهکهبکاو هه‌ستا به‌ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کانا.
وه‌ک له‌نووسراوه‌کانی ولیامی ته‌رابلسی دا ئه‌ڵێت: له‌م ماوه‌دا ئه‌مالریک کهگهمارۆی ناوچه‌که‌ی داب‌و، بێوه‌ژنی نورالدین نهبهردانهدهیویست به‌رگری لهناوچهکهبکا، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وت که‌هێزه‌کانی موسوڵمانه‌کان وا خه‌ریکن یه‌کگرتووتر ده‌بن ئیتر توانای هه‌ڵووێستی روخاو نه‌خوش که‌وت و کشایهوهبۆناوچهی تیبریا س و بانیاس، له‌م بهرهنگاریانهدا ابن الموقدم کهبرازایهکی نورالدین بووسهرکردایهتی له‌شکره‌که‌ی ده‌کرد.
وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ابن ابی تهی ده‌ڵێت: لهسهرهتاوهدهست و پێوه‌ندی نورالدین په‌یمانیان دا که‌په‌یوه‌ندی ببڕن له‌گه‌ل سه‌لاحه‌دین دا‌و هه‌ر که‌س له‌لایه‌نگرانی له‌سووریا بێ له‌ناویانبه‌رن، کمال ا‌لدین شاره‌زووری حاکمی گشتی دیمه‌شق پێشنیاری کرد‌و تکای لێ کردن که‌په‌یوه‌ندی بهسهلاحهدینهوهبکرێت و لهوهزعهکهئاگاداریکهن و ده‌یووت: ‘با سه‌لاحه‌ین له خۆمان دوورنهخهینهوهئهگینا ئه‌وخۆی له‌دۆستایه‌تی ئێمهدووردهخاتهوه، ئه‌و ئێستا لهئێمهبهتواناتره. ‘
سه‌لاحه‌دین به‌زانینی ئه‌م خه‌به‌ره خۆی حازرکرد بۆ هاتن و ئاگادار بوو کهمهسیحیهکان وا خه‌ریکن هه‌موو پێکهوهدین بۆ لێدانیان و داگیرکردنی دیمه‌شق و ناوچه‌ی شام.
عماد ا‌لدین له‌سوریا بهنامهبهردهوام هه‌واڵه‌کانی ده گهیاندهسهلاحهدین و ده‌یووت: ‘دامووده‌زگای نورالدین هه‌موو سوێندیان خواردووهبۆ جێگری نورالدین کهالسالحی کوڕیه‌تی، به‌لام سه‌لاحه‌دین له‌نامه‌یه‌کدا بۆ یه‌کێک لهئهمیرهکانی لهبرکات الجووب ده‌ڵێت: ‘من ئه‌م خه‌به‌ره‌م پێگهشتووهلهلایهن دوژمنه‌کانه‌وه، هیواداربووم که‌ڕاست نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست بێ وادیارهئیتر پادشاکان کاروباری ووڵات و پادشایه‌تیان ده‌ده‌نه‌ده‌ست منداڵان.’ هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌لاحه‌دین خۆی باس ده‌کا وده‌ڵێت: ’نامه‌ی نورالدینم پێ گهشتووهکهالسالح ده‌بێ جێی بگرێته‌وه‌و لێپرسراوی دامووده‌زگای بدرێ بهگوموشتێکینی برازای، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یویست سه‌لاحه‌دین خۆی ببێ به‌لێپرسراو سهرکردهوهک شمشێرێک له‌دژ دوژمنانیان. ‘
سه‌لاحه‌دین ئاگاداری کردنهوهکهبهدوژمن دهورهدراوون، له‌به‌رواری 6/6 دا سه‌لاحه‌دین نامه‌یه‌کی پرسه‌ی نارد بۆ السالحی کوڕی نورالدین. پاش نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک یا ده‌ڕۆژ پاش ناردنی نامه‌ی پرسهبۆ السالح ، سه‌لاحه‌دین که‌وته ڕێ به‌ره‌و سووریا بهسووپایهکهوهبۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کان، ونامه‌یه‌کی تری پێ گه‌شت لهعماد الدینهوهباسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد کهڕێککهتنێک کراوهلهگهل مه‌سیحیه‌کانا و داوای لێ بووردنی لێ کرد کهکاتیان نهبووهبۆ پرسیار‌و ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا، وه‌باسی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ده‌کرد کهپهیمانهکهناوچهی بانیاس و به‌عله‌به‌ک و حه‌له‌ب و دیمه‌شق ده‌گرێته‌وه.
سه‌لاحه‌دین به‌نامه‌یه‌ک وه‌ڵامی دایهوهکهدهڵێت: ‘واچاکترهئێمهبههێزهکانمانهوهلههاتنمان بۆ سوریهنهوهستین، چوونکهئهوان بههێزهکانیانهوهههمیشهئامادهن، ئه‌گه‌ر ئێمهواز بێنین و بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ میسر، هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان ههمیشهههڕهشهیهکن بۆسه‌ر سووریهبهتایبهت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌له‌سنووری ڕێککه‌وتنه‌که‌دا نین. ئه‌گه‌ر ئێمهبڵاوهبکهین به‌هێزه‌کانمان، پاش ئه‌وه‌هه‌ر شتێ ڕووبدا ئیمهبهئاسانی ناتوانین هێزه‌کانمان کۆبکه‌ینه‌وه‌و ئاماده‌ی جه‌نگ بین. لهبهرئهوهنامهیهکمان نووسی له‌باره‌ی ئه‌م مهترسیانهوهبۆ شمس ا‌لدین علی و براکه‌ی بن‌و هیدایهو وه‌زعه‌که‌مان بۆ ڕونکردنه‌وه. له‌به‌رهه‌مان هۆ بڵاوه‌مان نهکردووهبههێزهکانمان له‌به‌رمه‌ترسی هێزی مه‌سیحیه‌کان کهلهوانهیهڕووبکهنهناوچهی حریم /جهزیرهچونکهمهسیحیهکان به‌هێزبوون به وپارهیهی کهوهریانگرتوو له‌په‌یمانی ڕێککه‌وتنه‌که‌دا.’ هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین وویوت: ‘ ئێمهکههێزهکانمان ئاماده‌یه‌و له‌ناوچه‌که‌دایه، ئه‌وان ئیتر نا‌وێرن په‌لاماری ناوچه‌کانی تری سووریا بده‌ن. ‘
سه‌لاحه‌دین لێره‌دا داما که‌چۆن ده‌بێ له‌م وه‌زعه‌دا کاربکا چوونکهدهبوو چاوه‌ڕێی السالحی فه‌رمانڕه‌وای سووریا بکا که‌داوای یارمه‌تی لێ بکا، چوونکهتوانای ئابووری میسر له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر زیاتر بوو، سووریا وه‌ک میسر داهاتی ساڵانه‌ی زۆرنه‌بوو.
سه‌لاحه‌دین بیری لهوهدهکردهوهکهچۆن ده‌سته‌ڵاتی ههمووناوچهکهبگرێتهدهست پێش ئه‌وه‌ی که‌که‌سی تر بێت وده‌ست بگرێ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا، چوونکهدهستهڵاتداری سووریا ئهوهندهلاوازبوو. له‌هه‌مانکاتدا نه‌یده‌ویست په‌لاماری سووریا بدا‌و بهزۆرداگیریکا، چوونکهئهو جۆرهکردارهههڵهبوو به‌پێی یاسای ئاینی ئیسلام وکه‌لتوری کاربه‌ده‌ستان وده‌سته‌ڵاتدارانی ناوچه که. لێره‌دا ته‌نها چاوه‌ڕوان بوو ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتداری سووریا بانگی بکا بۆ یارمه‌تیدانیان، یا ئه‌گه‌ر فرانکه‌کان په‌لاماری سووریابدهن وهه‌وڵبده‌ن داگیریکه‌ن ئیتر ناچارده‌بێ بههێزهکانیهوهبێت بۆ ناوچه‌که.
له‌م ماوه‌یه‌دا ئامالریکی پادشای مهسیحیهکانلهکاتی په‌لاماردانی شاری بانیاسدا نه‌خۆش ده‌که‌وێ و تووشی نه‌خۆشی دیزانتری (نه‌خۆشی میزه‌ڵدان) بوو له‌به‌رواری 14/7 دا دهگهڕێتهوهشاری تیبریاس وله‌وێ کۆچی دوایی ده‌کا. به‌زانینی ئه‌م ههواڵهسهلاحهدین نامه‌یه‌کی خۆش حاڵی نووسی بۆ یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی سووریا به‌ناوی فاروق شا کهخاڵۆزای بوو، سووپاسی خودای ده کرد که‌یه‌کێک لههیواداریهکانی موسوڵمانه‌کانی به‌جێ هێناوه. له‌هه‌مان کاتدا نامه‌یه‌کی پرسه‌ی نووسی بۆ سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان به‌ناوی باڵدوین که‌جێی ئامالریکی گرته‌وه له نامه‌که‌یدا په‌ژاره‌ی خۆی ده‌ربڕی بۆ له‌ده‌ستدانی ئامالریک و ده‌یووت: ‘پادشایهتیتان ده‌بێ بزانن کهئێمهپهژارهی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌له‌ده‌ستدانی دراوسێیه‌کمان، ئێوهچاک بزانن کهخوالێ خۆش بوو جێگای ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بوو لامان. ‘
ئه‌م جۆرهنامهنووسینهی سه‌لاحه‌دین ده‌بینرا وه‌ک دیپلۆماسی، بۆ سه‌لاحه‌دین به‌مردنی نورالدین و ئه‌مالریک دوو سه‌رکرده‌ی زۆر ناسراو له‌به‌رده‌میا لابران، و ڕێگه‌ی بۆ ئاسان بوو که‌ده‌سته‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا بچه‌سپێنێ. له‌لایه‌کی ترهوهترسی له‌وه‌هه‌بوو که‌بۆ ماوه‌یه‌ک مه‌سیحیه‌کان نه‌توانن مه‌ترسی دروستکه‌ن بۆ سووریا و له‌م ماوه‌دا السالح و سه‌رکرده‌کانی له‌سووریا بتوانن خۆیان بههێزکهنهوه.
هه‌رله‌م ماوه‌دا شمس ا‌لدین علی نه‌خۆشکه‌وت ، قلیج ئه‌رسه‌لان له‌ناوچه‌ی موسل جهڵتهلێی دا‌و ئیتر نه‌یتوانی به‌کاری فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ستێ، ئه‌م دوانهنزیکترین و به‌هێزترین سه‌رکرده‌بوون له‌ده‌سته‌ڵاتی نورالدین و تورکه‌کانا، ئهمهفرسهتێکی چاک بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێ بهسهرسووریا و ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام له‌م کاته‌دا ڕوداوی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی میسر له‌لایه‌ن مهسیحیهکانهوهخهریک بوو کێشهبۆ ئه‌م هیواداریانهی دروستده‌کرد.
” مه‌سیحیه‌کان له‌م ماوه‌دا ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی کهههوڵبدهن میسر داگیرکه‌ن، چوونکهدهیانزانی سه‌لاحه‌دین سه‌رگه‌رمی کاروباری داگیرکردنی سوریایه”
به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی که‌له‌لای سه‌لاحه‌دین ده‌ستکه‌وتووه، له‌جه‌نگی یه‌که‌می مهسیحیهکانهوهلهسالی 1169 وهلهناوچهی ده‌میات کهمهسیحیهکان تێکشکان به‌ده‌ستی له‌شکری سه‌لاحه‌دین به‌سه‌رکردایه‌تی توورانشاو حیسام ا‌لدین هاریمی خاڵی و ته‌قی الدینی خاڵۆزای، لهوتێشکانهوهسهرکردهی سیقیلهکان بڕیاری دابوو که‌ده‌بێ له‌شکره‌که‌ی بههێزکا به‌چه‌ندین کهشتیهوهولهماوهی پێنج سال دا بگهڕێتهوهمیسر داگیرکاو ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین بڕوخێنێ. سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن ئیمپراتۆر مانوێلی بێزهنتیهکانهوهئاگادارکرابوو له‌م ههواڵهچوونکهمهسیحیهکانیش له‌ناوخۆیاندا ناڕێک بوون و ئیمپراتۆری بێزه‌نتی حه‌زی نه‌ده‌کرد ده‌سته‌ڵاتدارانی سهقیلیا میسر داگیرکه‌ن و به‌هێز بن ومه‌ترسی بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێزه‌نتیه‌کان پێک بێنن له‌ناوچه‌ی ئاسیای بچوک، (تورکیای ئێستا).
له‌به‌رواری 28 /7 دا که‌شتیه‌کانی سیقیلیهکان به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و ئهسکهندهریهلهکاتێکدا هیزی به‌رگری زۆری لێ نه‌بوو، وه‌ک سه‌لاحه‌دین خۆی باسی ده‌کا وده‌ڵێت:
‘ له‌پاش نیوه‌ڕۆیه‌کدا به‌رده‌وام که‌شتی ده‌هاتن بۆ قه‌راغه‌کانی ده‌ریا له‌یه‌ک شه‌ممه‌دا به‌ڵام هێشتا په‌لاماریان نه‌دا، پاسه‌وانه‌کان بێ ئاگابوون و هێزی زۆری لێ نه‌بوو’
له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دوای ئه‌و ڕۆژه‌دا کهکهشتیهکان وهێزه‌کانی سیقیلیهکان بینران به‌رده‌وام که‌شتیه‌کان ده‌هاتن و نزیکدهبوونهوهلهقهراغهکانی به‌نده‌ری ئه‌سکه‌نده‌ریه، هه‌ندێ له‌سه‌رکرده‌کانی له‌شکری سه‌لاحه‌دین پێشنیاریانکرد کهپاسهوانهکانیان بگهڕێنهوهپهنا دیواره‌کانی شار‌و شوورای شاربکهن به‌هێڵی به‌رگری، که‌شتیه‌کانی سیقیلیهکان ده‌یانویست ده‌وری قه‌راغه‌کانی شار بده‌ن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ریه ژماره‌یه‌ک له‌که‌شتی خۆیانیان له‌به‌رده‌میانا ده‌سووتان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای دابه‌زینیان لێ بگرن. شهڕبهردهوام بوو هه‌تا ئێواره‌ی دووشه‌ممه، سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌ی قووس بوو که‌نزیکه‌ی 120 میل دووربوو لهئهسکهندهریهوه. سیقیلیهکان سێ مانگۆنێلی گه‌وره‌یان هێنا (مانگۆنێل دهزگایهکهبۆ به‌رد هاویشتن) له‌گه‌ڵ چه‌ندین بار به‌ردی ڕه‌ش.
لهوڕژانهدا بوو کهنامهیهک گهشتهدهست سه‌لاحه‌دین له‌سه‌رکرده‌ی ئهسکهندهریهوهلهبارهی شه‌ڕه‌که‌وه، سه‌لاحه‌دین خۆی چاوه‌ڕوانی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بێگوومان بێت مه‌سیحیه‌کان لهکوێوهپهلاماردهدهن، چوونکهدهیانتوانی لهئهسکهندهریهبیانهوێ ڵهشکری سهرگهرمکهن بهشهڕکردنهوهو له‌شوێنێکی ترهوهپهلاماری ته‌واو بده‌ن.
پاسه‌وانانی ئهسکهندهریهلهوماوهدا جه‌نگێکی زۆرچاکیان ده‌کرد، ده‌زگای به‌رد هاوێژه‌کانی سیقیلیهکانیان سووتان، له‌ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌دا ده‌نگووباسی ئه‌وه‌هات کهسهلاحهدین بیست میل لهشارهوهدووره، کهجهنگاوهران زانیان زۆریان پێ خۆش بوو له‌به‌ر ئهوهپهلامارێکی سهرکهوتوانهیاندا، هه‌رچه‌ند هاتنی سه‌لاحه‌دین وا زۆر نزیک نه‌بوو. له‌و په‌لاماره‌دا ژماره‌یه‌کی زۆریان کوشت و سێ سه‌د سواری دوژمنیان به‌دیل گرت. دوای تێشکانی سیقیلیهکان له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا سه‌یریانکرد که‌شتیه‌کان له‌ده‌ریادا به‌ڕێکه‌وتن و دوورده‌که‌ونه‌وه، بهوجۆرهتێشکان وگهڕانهوهبۆ ووڵاتی خۆیان.
له‌لایه‌کی ترهوهلایهنگرانی فاتیمیه‌کان کهنووبیهکان / ڕه‌شه‌کان بوون هه‌ستان بهڕاپهڕینێک له‌ناوچه‌ی لاکسۆر به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌باسی کوڕی شاهدی و په‌لاماری شاری قووس و لاکسۆریاندا. ئه‌مه‌ته‌نها هه‌وڵێ بوو له‌لایه‌ن فاتیمیه‌کانه‌وه، چونکهلهوان وابووکهدهستهڵاتی ئه‌یوبیه‌کان لاواز بووه‌و فرسهتێکهبگهڕێنهوهسهر حوکم. له‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا فهرماڕهوای شاری ئه‌سوان کنز الدولهش به‌شداری کرد که‌تا ئێستا خۆی به‌لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین دا ده‌نا، ئه‌م پیاوه له‌ساڵی 1172 دا سه‌لاحه‌دین یارمه‌تی دابوو له‌دژ ڕه‌شه‌کان.
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م لایه‌نگرانی سه‌لاحه‌دین سه‌رکرده‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه‌یان تێکشکاندو به‌سه‌رکردایه‌تی عزالدین موشکی که‌کوردێکی خزمی سه‌لاحه‌دین وفه‌رمانڕه‌وای قووس بوو.
له‌پاش وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه، ههواڵهات لهسوریاوهکهدوای مردنی نورالدین کاروباری سوریا چاک نیه‌و دوولهسهرکردهکان نه‌خۆشن و فه‌رمانڕه‌وای شاری موسل نایه‌وێت کاروباری دیمه‌شق بگرێته‌ده‌ست. ههرقهرارێک له‌دیمه‌شق ده‌رده‌چێ له‌یه‌ک دووڕۆژ زیاتر بڕنا کا. به‌رده‌وام عمادالدین سه‌لاحه‌دینی به‌نامه ئاگادار ده‌کرد، عماد الدولهش کهکاربهدهستێکو سه‌رکرده‌یه‌کی تری سووریا بوو به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی ههبووبهسهلاحهدینهوه، لێره‌دا فرسه‌تێک دروست بوو بۆ سه‌لاحه‌دین که‌بڕوا و کاروبار بگرێته‌ده‌ست، چوونکهمانهوهی سوریا به‌بێ سه‌رکردایه‌تی به‌توانا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچهکهنهبوو به‌رامبه‌ر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی خاچه‌کان / مه‌سیحیه‌کان.
هه‌نگاوی داهاتووی سه‌لاحه‌دین: گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریاوههوڵدان بۆ ده‌سته‌ڵات گرتنه‌ده‌ست:
دیمه‌شق شارێک بوو کهسهلاحهدین وایده‌زانی شاری خۆیه‌تی، چوونکهکوڕێنی له‌وێ به‌سه‌ربردبوو، حه‌زره‌تی ئیبراهیم وه‌ک ده‌ڵێن هاتبووهدیمهشق، فیرعه‌ونه‌کانی میسر بهدیماشک ناویانده‌برد، وه‌ک قه‌ڵایه‌کی بازرگانی به‌هێز کهباجیان ده‌دا به‌ده‌سته‌ڵاتداری فیرعه‌ونه‌کانی میسر. ئه‌م شاره ده وڵهمهند بوو گه‌ر به‌رده‌وام تاڵان نه‌کرایه، کاروانی بازرگانه‌کان کهلهدۆڵی نیلهوهدههاتن و له‌به‌نده‌ره‌کانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و لهمیزۆپۆتامیاو ئاسیای بچووک‌و بابلهوهدههاتن له‌کاتێکدا که‌هێشتا حوشتر له‌م ناوچه‌دا به‌کار نه‌ده‌هێنرا.
له‌مه‌یدانه‌کانی شاری دیمه‌شق ئه‌م کاروانانهکۆدهبوونهوهو کاڵاکانیان دهگۆڕیهو کڕین و فرۆشتن ده‌کرا، له‌وسه‌رده‌مه‌دا هه‌روه‌ک حوشتر نهگهشتبووهدیمهشق عه‌ره‌بیش نهگهشتبوونهدیمهشق، چوونکهههتا ئهوسهردهمهحوشتر ته‌نها به‌ئاماری هاتووچۆکردنی عه‌ره‌ب ناسرابوو. چه‌ندین کاڵا وه‌ک ڕۆن‌و قوماش‌و تۆ‌و دانه‌وێڵه، خوێ‌و جۆره‌ها ده‌رمانی خواردن دروستکردن، ماسی ووشک، پاپیراس، پێست‌و، هه‌نگوین به‌باری گوێ درێژ و یهسترهوهکاروانهکان ده‌یانهێنان.
دیمه‌شقی ئه‌م سهردهمهلهگۆڕاندا بوو، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیمه‌شق که‌له‌دوای هاتنی ئیسلام‌و عه‌ره‌ب دروستکرابوو له‌شوێن گومه‌زی که‌نیسه‌ی جۆن باپتیز که‌هێشتا نووسینه‌کانی یۆنانی به‌سه‌ر نه‌خشی دیوارهکانهوهدیاربوو که‌ده‌یانووت:
“پادشایه‌تی تۆ ئه‌ی عیسا، پادشایه‌تیت که‌بۆ هه‌میشه‌یه، دهستهلاتداری تۆ لهجیلێکهوهبۆ جیلێکی تر مه‌زنیت نیشان ده‌دا “
ئه‌م کهنیسهلهڕابۆردویهکی کۆندا به‌سه‌ر تێمپلو(تیمپڵ، په‌رستگای ڕۆمانی یه‌کانی پێش مه‌سیحیه‌کان) په‌رستگای جوپیتهری ڕۆمانیدا دروستکرابوو، لهزهمانێکدا که‌بازرگانی ده‌کرا به‌زمانی یۆنانی و ئارامی. به‌ڵام گیانی ڕاستی شوێنهکهنهک ته‌نها لهکۆنی مێژوویی و چونیه‌تی دروست کردنی شوێنه‌که‌دا نه‌بوو، به‌ڵکوو له به‌رده‌وامی گیانی کۆنی شوێنه‌که‌دا که‌له گهڵبهردهوامی تافه‌ی ئاوی ساردی شوێنه‌که‌دا بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام بوو.
جۆگه‌ی ئاوه‌کان زۆر لهدوورهوهلهبهرزاییهکانی شاخه‌کانی ئه‌نتی لوبنانهوهدههاتن که‌نزیکه‌ی سه‌د کیلۆمه‌تر دووربوو، که‌به‌رده‌وام ئاوی چه‌ندین ڕوبارو کانیاوی دیکه‌ی ده‌هاتنه‌سه‌ر. ئاوه‌ڕۆی بهتهختهبهرد داڕێژراو، ئاوهکهلهساردیدا ده‌ستی دهتهزان چوونکهئاوی به‌فری سه‌رشاخه‌کان بوو کهدهتوایهوهولهچهندین جۆگای ئاوهوهدهڕژانهخوارهوه.
ئه‌م ئاوهڕوبهری ناوچه‌ی سێ سه‌د کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی دیمه‌شقی ئاو داردهکرد. لهبهرئهوهدیمهشق شارێکی ئاوداری وایهکهئاو به‌سه‌ر ئاوهڕۆکی تهختهبهردا ده‌ڕوا لهبازاڕو مه‌یدان و قه‌یسه‌ری وحه‌مام وماڵه‌کان و مزگه‌وته‌کاندا له‌هه‌ندێ شوێندا له‌شێوه‌ی فوارهو حه‌وز که‌سه‌رچاوه‌ی ژیانهوهبو خه‌ڵکی له‌ده‌ور کۆده‌بوونه‌وه.
ئه‌م شارهپڕلهسهوزیو ئاودارهلهگهڕهکی کۆنی سلاحیهلهلاپاڵی شاخی قاسیم و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی شار، ئه‌ڵێی به‌رماڵی سه‌وزی نوێژکردنهلهبهردهم بیابانی ووشکدا، له‌لای ڕۆژئاواوهشاخی هێمرۆن، هه‌تا له‌مانگی ته‌موزیشدا به فر بهسهرلووتکهسپیهکانیهوهدیاره، له‌سه‌ر ئه‌و بهرزاییانهوهدورگهی قوبروس به‌ئاسانی ده‌بینرێ .
له‌بازاڕه‌کانی دیمه‌شقدا بازرگانی کۆیلهدهکراو، چه‌ندین جۆر بازرگانی له‌بره‌ودابوو، به‌هاتنی ئاینی ئیسلام شوێنی بارزگانی دیمه‌شق به‌هێزتر بوو و ئیتر لهوێوهبهعهرهب بوونی سوریا‌و لوبنان و فه‌له‌ستین ده‌ستی پێ‌کرد، میزۆپۆتامیا / عێراقی ئێستا هه‌موو ئه‌م ووڵاتانه پێش ئیسلام عه‌ره‌ب نه‌بوون، چه‌ند خێڵێکی به‌دووی عه‌ره‌ب له‌بیابانی سنووری سهعودیهبوون، و کۆچکردنیان له‌گه‌ڵ هاتنی ئاینی ئیسلامدا سێ شاریان دروست کرد له‌به‌سره‌و و موسل و کوفه، ئیتر له‌و کاتهوهبهردهوام عه‌ره‌به‌کانی سهعودیهو ئیماره‌ته‌کانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌برسا هه‌موو کۆچیان ده‌کرد بۆ له‌وه‌ڕگای تازه، چوونکهلهو سه‌رده‌مه‌دا ووڵاته‌کانی خه‌لیج هیچ نه‌وتیان نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌م به‌کۆمه‌ڵ کۆچکردنهلهبرسا بوو.
ووڵاتی شام یه‌کێک لهوشوێنانهبوون کهبهکۆمهڵ کۆچکردنی عه‌ره‌بی بۆده‌هات، له‌به‌ر به‌پیتی زه‌وی وئاوداری و فێنکی ئاووهه‌وای وشوێنی ستراتیجی بازرگانی له‌سه‌رده‌ریا و له‌نێوان ووڵاته‌کانی ئاسیا‌و نزیکی له‌ئه‌وروپاوه.
به‌دروستکردنی شاری به‌غداو هاتنی خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی دیمه‌شق بۆ ماوه‌یه‌ک پشت گوێخرا، وه‌ک پایته‌ختی ئیمپراتۆری هێزو ده‌سته‌ڵاتی ئیسلام. به‌غدا لهوکاتهوهجێی گرنگی دیمه‌شقی گرته‌وه‌و لهنهشوونمای بازرگانیدا بوو، به‌ڵام هێشتا دیمه‌شق قه‌ڵه‌باڵغ و ده‌وله‌مه‌ند بوو که‌وای له‌بنه‌ماڵه‌ی زه‌نجی و ئه‌یوبی بکا که‌حه‌ز بکه‌ن بێن وله‌وێ جێگیربن و ده‌سته‌ڵات بگرنه‌ده‌ست.
تێبینی: چوونکه هه‌ندێ له ڕووداوهمێژوویی یه‌کانی پێشتر په‌یوه‌ندیان به‌ڕووداوه‌کانی داهاتووی سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتداری سهلاحهدینهوهههیه.
له‌سه‌ره‌تای په‌لاماردانی شاری دیمه‌شقدا زهنجییهکان سه‌رکه‌وتوونه‌بوون به‌ڵام توانیان شاری به‌عله‌به‌ک بگرن که‌سه‌د کیلۆمه‌تر لهدیمهشقهوهدووره. له‌باره‌ی داگیرکردنی شاری بهعلهبهکهوهسهرچاوهیهک ده‌ڵێت: فه‌رمانبه‌رێکی کوردی زۆر به‌توانایان دانا به‌ناوی ئه‌یوب، ئه‌م ڕوداوهههموو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی هێنا بۆ به‌عله‌به‌ک و لهوێوهبۆ دیمه‌شق.
ئه‌م ڕووداوانهڕوونی ده‌که‌نه‌وه که‌چۆن کێشه‌ی زۆرزهحمتی وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سته‌لات نه‌ک ته‌نها له‌ده‌ست مه‌سیحیه‌کان به‌ڵکو له دژ سه‌ردارو بنه‌ماڵه‌ی تورکه‌کانی ناوچه‌ی موسل که‌باوکی سه‌لاحه‌دینیان هێنا وکردیان به‌ده‌سته‌ڵاتداری شاری به‌عله‌به‌ک و له‌دوای ئهوهکردیان بهفهرمانرهوای دیمه‌شق، وا به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بوون ههتاتوانیان به‌رهه‌ڵستی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌تابه‌گی زه‌نجی موسل بکه‌ن و له‌ئه‌نجامدا توانیان ئیمپراتۆری ئه‌یوبی پێک بێنن. (سه‌رچاوه: ابن ابی تهی)
سه‌لاحه‌دین له‌ڕوداوی داگیرکردنی به‌عله‌به‌کدا مندال بوو، ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵ بوو له‌ساڵی 1139 دا کهزهنجیهتوورکهکان دوومانگ گه‌مارۆی قه‌ڵاێ بهعلهبهکیاندا هه‌تا له‌ئه‌نجامدا خۆیان دا بهدهستهوهبهپهیمانێک که‌خه‌ڵکی قهڵاکهتهسلیم نه‌بوون هه‌تا فه‌ر مانبهری له‌شکری تورک به‌قورئانی پیرۆز سوێندیان خوارد کهجهنگاوهرهکان نه‌کوژن و ڕێیان بده‌ن به‌سه‌لامه‌تی شارهکهبهجێ بێڵن. به‌ڵام کهخۆیاندا بهدهستهوهلهشکری تورک هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌کانیان جیا کردوهوهوههموویان کوشت، له‌کاتێکدا هه‌ردوولا توورکو ئیسلام بوون وا نامهردانهقهلاچۆی خهڵکهکهیانکرد.
باسی به‌رده‌وامی ئه‌م ڕووداوهبۆ چه‌ندین ساڵئهوهندهکاری کردهسهرسهلاحهدین که‌هه‌رگیز له‌بیری نه چێت، چوونکهئهوکردارهدژی هه‌موو هه‌ڵسووکه‌وتێکی مرۆڤایه‌تی بوو، دژی فه‌رمانی خودا‌و واتا ی قورئانی پیرۆزهکهبهناههق و له‌دوای سوێند خواردن هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌کانیان کوشت و ژن و منداڵهکانیانوهک کۆیلهلای خۆیان هێشته‌وه. ئه‌م ڕوداوهلهدیمهشق و ناوچه‌کانی تردا ده‌نگی دایه‌وه‌و کاره‌ساتێکی دڵ ته‌زین و دژ به‌پرینسیپی هه‌موو ئاینێک بوو کهتورکهزهنجیهکان کردیان.
“ئه‌م ڕوداوهبوو بهئامۆژگاریهک بۆ سه‌لاحه‌دین، که‌ئیتر له‌کاتی کامپهینهکانیا دوای پهیماندن و سوێند خواردن هه‌رگیز درۆی نه‌ده‌کرد و په‌یمانی نه‌ده‌شکاند. “
له وسه‌رده‌مه‌دا لهبهعلهبهک به‌زمانی ئارامی ده‌دوان که زمانی حه‌زره‌تی عیاسایهو په‌رستگاکان و خانووه‌کان زۆربه‌ی له‌سه‌ر شێوازی یۆنانی له‌شێوه‌ی پایه‌ی گه‌وره‌گه‌وره‌ی به‌رز ولهبهردی مه‌ڕمه‌ڕ دروستکرابوون. تورکهئیسلامهکان مزگه‌تی گه‌وره‌یان درووست کردبوو له‌سه‌رشێوازی خانووبه‌ره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، سه‌لاحه‌دین له‌مزگه‌وتا ده‌یخوێند و زۆربه‌ی له‌شێوه‌ی له‌به‌رکردن و خوێندن و نووسین به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو، سه‌لاحه‌دین وبنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی لهماڵهوهبهکوردی ده‌دوان و به‌ڵام له‌ناو له‌شکرو شوێنی کار‌و فێرکردن‌و ته‌مرینی جه‌نگاوه‌ری به‌تورکی ده‌دوان، چوونکهزمانی دهستهلاتداری ناوچهکهتورکی بوو.
فه‌رمانڕه‌وای تورکی به‌عله‌به‌ک له‌ساڵی 1146 دا به‌ده‌ستی خزمه‌تکارانی خۆی ده‌کوژرێ و له‌جێی ئه‌و نورالدین دا ده‌نرێ، به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی کاری لهشکرگهری ده‌بێ و کاروباری فه‌رمانڕه‌وایی شارهکهدهدهنهدهست ئه‌یوبی باوکی سه‌لاحه‌دین. ههرکهفهرمانڕهوای دیمه‌شق به‌م ڕوداوانهدهزانن، بهلهشکرێکهوهدێن بۆ گه‌مارۆدانی به‌عله‌به‌ک، وکهئهیوب ده‌زانێ یارمه‌تی پێ ناگا به‌ڕێکه‌وتنێک خۆیده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌و خۆی و ماڵ‌و خێزانی ده‌چن له‌دیمه‌شق داده‌نیشن، له‌فه‌رمانی ڕێکه‌وتنه‌که‌دا له‌نزیک شاری دیمهشقهوهخانویهکو ده‌دێ ده‌ده‌ن بهیوب .
ئه‌و کوالیتی (شێوه‌ی پیاوچاکی) کهلهشهخسیهتی ئه‌یوب دا هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌م بوو، وه‌ک به‌جێ هێنانی کاروبارو پێویستی سه‌رشانی به‌ڕێکوپێکی و زیره‌کی ، نه‌ک ته‌نها سه‌رکرده‌ی قه‌ڵای به‌عله‌به‌ک بوو، به‌ڵکوو بوو به‌سه‌رکرده‌ی میلیشیای پارێزگاری شاری دیمه‌شق، ئه‌مه‌کارێکی ئاسان نه‌بوو چوونکهخهڵکو بازرگانه‌کانی شاری دیمه‌شق به‌ئاسانی په‌یڕه‌ی یاسایان نه‌ده‌کرد، و هه‌رده‌م ئاماده‌بوون ئه‌گه‌ر یاسا‌و فه‌رمانداریان به‌دڵ نهبوایهبهئاشکرا دژایه‌تی بکه‌ن. هه‌رکارو پیشه‌یه‌ک کۆمه‌ڵی کارمه‌ندانی خۆی هه‌بوو، له‌سه‌ر ئهوانهوهشهوهبارزگانی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند که‌ده‌نگیان هه‌بوو له‌دیوه‌خانی فه‌رمانڕه‌وایی دا و خهڵکهکهسووننی وشیعهبوون، و ئه‌م کۆمهلهخهڵکانهههرکهس سه‌رۆکی خۆیان هه‌بوو، له‌شێوه‌ی کۆمهڵهمیلیشیای جیاوازدا پشتگیریان هه‌بوو.
فه‌رمانڕه‌وای پێشووی دیمه‌شق بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئهتابێگی توورک بوون و به‌بنه‌ماڵه‌ی توخوتکین ناسراوبوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بنهماڵهلاواز بووبو به‌هۆی که‌موکوڕی و پشتگوێ خستنی کاروباری فه‌رمانڕه‌واییه‌وه، بۆ پیاوێکی وه‌ک ئه‌یوب ئهمهفرسهت بوو که‌ده‌سته‌ڵات وه‌ده‌ست بهێنێ و بوو به‌سه‌رکرده‌ی هه‌موو پاسه‌وانانی دیمه‌شق، و هه‌موو سه‌رۆکه‌کان وسه‌رکرده‌کانی شاری دیمه‌شق خۆشحال بوون به‌هاتنی.
له‌ساڵی 1149دا له‌په‌لاماری دوهه‌می خاچهکاندا بۆ سه‌ر دیمه‌شق ئه‌یوب سه‌رکرده‌ی پاسه‌وانانی دیمه‌شق بوو، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن خۆی له‌وێ نهبووهلهوڕۆژانهدا چوو بوو بۆ سه‌رۆکاری به‌هێزکردنی شاری به‌عله‌به‌ک چوونک وایده‌زانی کهبهعلهبهک له‌به ردهم مه‌ترسی په‌لاماری مهسیحیهکاندایه.
هه‌رچه‌ند مه‌سیحیه‌کانی دیمه‌شق ئاگاداری هێزی مه‌سیحیه‌کانیان کرد کهگرتنی دیمه‌شق ئاسان نیه، به‌ڵام سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان گوێی نه‌گرت له‌ئامۆژگاری دانیشتوانی مه‌سیحی دیمه‌شق هه‌ر په‌لاماریانداو و خه‌ڵکی دیمه‌شق له‌سه‌ر خانوه‌کان و سه‌ر دارودره‌ختی دیمه‌شق ئاماده‌بوون بۆیان به‌تیرو کهوانهوهو زۆریان لێ کوشتن، هه‌ر که‌هێزی مه‌سیحیه‌کان زانیان نورالدین به‌خۆی و هێزێکهوهبهڕێوهیهودێت بۆ لێدانی مه‌سیحیه‌کان، به‌زانینی ئه‌م هه‌واڵه وازیان هێناو کشانهوهلهدیمهشق.
هه‌ر به‌و له‌شکره‌ی ک ئه‌یوب سه‌رکرده‌یان بوو به‌رگری له‌دیمه‌شق کرا و خاچه‌کان تێکشکان. له‌م ماوه‌دا بوو کهشێرکۆی برای ئه‌یوب له‌کاری له‌شکر گه‌ریدا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا بوولهسهردهمی فه‌رمانڕه‌وای نورالدیندا که‌بوو به‌سه‌رکرده‌ی له‌شکر وهههردووبراکهکارمهندبوون له گهڵدوو ده‌سته‌ڵاتداری تورکی جیاوازدا، ئه‌یوب له‌لایه‌نی سه‌لجووقی وشێرکۆلهلهگهڵ لایه‌نی زهنجیدا، به‌ڵام ههمیشهپهیوهندیان بهیهکترهوهههبوو.
له‌ساڵی 1152دا له‌کاتێکدا سه‌لاحه‌دین ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵ بوو ناردیان بۆ لای مامی له‌حه‌له‌ب هه‌ندێ ئیقتای زه‌وی پێ درا و بوو به‌ئه‌میر له‌له‌شکری نورا لدیندا. نورالدینی زه‌نجی و شێرکۆ ههمیشهدهیانویست دیمه‌شق داگیرکه‌ن، له‌م کاته‌دا به‌لای چاودێران و نووسه‌رانی ئهوسهردهمهسهیربوو کهسهلاحهدین نێردرا بۆ لای مامی که‌سه‌رکرده‌ی له‌شکری دژ به‌ده‌سته‌ڵاتداری دیمه‌شق و له‌کاتێکدا ئه‌یوبی برای شێرکۆ فه‌رمانڕه‌وای پاسه‌وانانی دیمه‌شق بوو.
له‌کاتی په‌لاماردان و داگیرکردنی شاری دیمه‌شقدا له‌ساڵی 1154 دا ، له‌شکری حه‌له‌ب کهبههێز بووبون به‌هاتنی له‌شکری میزۆپۆتامیا به‌سه‌رکردایه‌تی نورالدین به‌خۆیان و لهشکریانهوهگهشتنهبهر شورای شاری دیمه‌شق. ئه‌یوب ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو له‌ڕێکخستنی په‌یمانی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی دیمه‌شقدا، و ده‌یووت با کوشتار نه‌بێ ولێدوانی ڕێکه‌وتن له‌نێوان دووبرا شێرکۆ و ئه‌یوبدا ڕویدا، کهههریهکیان فه‌رمانڕه‌وای ووت‌وێژی لایه‌نی جیاوازی جه‌نگی نێوان دولایه‌نی تورکه‌کان بوو.
سه‌رکرده‌ی تورکی دیمه‌شق به‌وه‌رگرتنی چه‌ند ملوکو ماڵ ڕازی بوو، وهئهیوب کرا به‌فه‌رمانڕه‌وای شاری دیمه‌شق له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی نورالدین دا. داموو ده‌زگای نورالدین ئهوهندهڕێزی ئه‌یوبیان ده‌گرت که‌که‌س بۆی نه‌بوو له‌لای نورالدین دانیشێ ئه‌یوب نه‌بێ.
سه‌رچاوه P.H. NEWBY Saladin in his Time لاپه‌ڕه43-53
سه‌لاحه‌دین و کێشه‌ی هه‌وڵدان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی سووریا:
دوای تێک شکانی هێزی سیقیلیهکان و زال بوون به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی فاتیمیه‌کاندا له‌میسر، له‌مانگی نۆدا سه‌لاحه‌دین گهڕایهوهقاهیرهو چوو له‌ناوچه‌ی بیرکات الجوب بۆ ما وه‌یه‌ک دانیشت . له‌جیی خۆی سه‌فادین عادیلی برای دانا که‌به‌رده‌وام بوو له‌له‌ناوبردنی ڕاپه‌ڕینی فاتیمی ونووبیهکاندا. له‌وماوه‌دا دونامه لهسوریاوهلهلایهن ابن المقدمی تورک‌و شمس ا‌لدین سادیقی بوشرا که‌پیاوێکی ناسراوی ناوچه‌ی هاران /جهزیرهبوو که‌داوایان له‌سه‌لاحه‌دین ده‌کرد بگه‌ڕیته‌وه بۆ سووریا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ابوشامه، سه‌لاحه‌دین به‌نۆ ڕۆژ گهشتهناوچهی بوشرا، لهوێوهبۆ کیراک که‌به‌ده‌ست مهسیحیهکانهوهبوو، به‌ڵام که‌س نههاتهڕێگای بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له‌م ڕێکردنهدا، دیاربوو زۆر په‌له‌ی ده‌کرد لهڕێکردندا ،هه‌روه‌ها ده‌ڵێن کهلهحهوت سه‌د سوار زیاتری له‌گه‌لدا نه‌بوو و چاوه‌ڕوان بوو کهلهسووریاوههێزی یارمه‌تی پێبگا.
له‌و ڕۆژانه‌دا سه‌لاحه‌دین بۆ فاروق شای خاڵۆزای نووسی که‌وا بهژمارهیکی هێزو سه‌رکرده‌ی کورد‌و تورک‌و بهدووهعهرهبهکانهوهیارمهتی دراوه‌و هێزه‌که‌ی گه‌وره‌بووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆک سه‌لاحه‌دین ده‌یوت:
‘هه‌ستی دڵسۆزیان لهڕوواڵهتیانا ئاشکرایه‌و به‌رده‌وام یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک نامه‌ی کۆمه‌کیم پێده‌گا.’
له‌ڕۆژی 24 /10 دا به‌ره‌و دیمه‌شق که‌وته‌ڕێ، هیچ جۆرهشێوهیهکی به‌ره‌نگاری له‌به‌رده‌میا نه‌بوو، السالح و ده‌سته‌و پێوه‌ندی له‌حه‌له‌ب سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی ناو خۆیانبوون. (هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه82)
هه‌رچه‌ند چاوهڕواندهکراههندێ دژایه‌تی هه‌بێ لههاتنیا بۆ دیمه‌شق، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌بێ شه‌ڕ ناوچه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه ده‌دا، له‌ناوچه‌ی بوشراوهلهگهڵ شمس ا‌لدین ێادیق به‌یه‌کگه‌شتن. له27/10 دا دووسه‌رکرده‌ی تری پێگه‌شت که‌یه‌کێکیان به‌ناوی سعدالدین انان و دووهه‌میان نهسیرالدین موحه‌مه‌دی ئامۆزای، کوڕی شێرکۆ. سعد ا‌لدین کوڕی فه‌رمانڕه‌وای پێشووی دیمه‌شق بوو له‌بنه‌ماڵه‌ی بوریدی توورک کهنورالدین له‌داگیر کردنی دیمه‌شقدا ده‌سته‌ڵاتی لێسهندبوون.
نهسیرالدینی ئامۆزای ماوهیهلهوهپێشتورکهکان هه‌ندێ موڵکیان له‌ناوچه‌ی تل البشیرلێ سه‌ندبوو، بهتامابوو سه‌لاحه‌دین ئهومولکانیهی بداته وه، ههروههاحهزی ده‌کرد ببێ به‌فه‌رمانڕه‌وای میسر چوونکه شێرکۆی باوکی له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستی کردبو به‌داگیرکردنی میسر‌و سه‌لاحه‌دین ته‌واویکرد.
سه‌لاحه‌دین که‌باسی سه‌فه‌ره‌که‌ی ده‌کا کهگهشتهنزیک دیمه‌شق لهجسر الخشب چه‌ندین سه‌ربازو سه‌رکرده هاتن و پێشوازیان لێ ده‌کردن و هاتنهناویان، سه‌رچاوه‌یکی تر ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند ابن المقدم سه‌رکرده‌ی دیمه‌شق و لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین بوو به‌ڵام هه‌ندێ خه‌لکی دیمه‌شق نیازیان بوو دژی هاتنی سه‌لاحه‌دین بوه‌ستن، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ووتوێژ ڕییاندرا بڕۆنهناو شاری دیمه‌شقه‌وه. وه‌ک هه‌ندێ سهرچاوهدهڵێت: هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین پاره‌ی زۆری پێ نه‌بوو، پاره‌ی ده‌دا بهخهڵکوو سه‌رکرده‌کانی دیمه‌شق، پاره‌کان له‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌دا به‌نووسراوێک وه‌ریانده‌گرت و له‌داهاتوودا حه‌واڵه‌کانیان ده‌گۆڕیه‌وه به‌پاره.
(سه‌رچاوه: ابوشامه)
خه‌ڵکی سووریا و دیمه‌شق ده‌یانزانی که‌ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی نورالدین زۆرلاواز بووه‌و ده‌بوو سه‌ردارێکی به‌هێز کاروبار بگرێته‌ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی مه‌سیحیه‌کان بکه‌ن.
سه‌لاحه‌دین زۆر جار ئه‌گه‌ربۆی بگونجایه ده‌یویست ده‌سته‌ڵات بهپارهبکڕێت تا به‌شه‌ڕ، ههمیشهحهزی ده‌کرد ڕاوێژ بکا بهئهمیرهکان و سه‌رکرده‌کانی ، حه‌زی له‌وه‌بوو که‌هه‌موو ده‌وروپشتی به‌ئازادی بیروڕا ده‌ربڕن وه‌ک ولیامی تهربلسی باسی ڕۆشتنی سه‌لاحه‌دین بۆدیمه‌شق ده‌کا کهسهلاحهدین ده‌لێت:
‘ئه‌گه‌ر ئێمهنهڕۆشتینایهبۆ دیمه‌شق ئه‌وان خۆیان ده‌هاتن به‌شوێنمانا، به‌رده‌وام هێزه‌کانیان دههاتنهناومان.’
به‌گه‌شتنی به‌دیمه‌شق، یه‌که‌م جار نوێژی له‌مزگه‌وتی ئهمهویهکانا کرد، بازاڕێک که‌بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر داخرابوو له‌به‌ر دزوجهردهو لاوازی فه‌رمانڕه‌وای دیمه‌شق کرایه‌وه‌و زه‌ریبه‌ی مکوس له‌سه‌ریان لابرا .
سه‌لاحه‌دین بڕیاری دا به‌وانه‌ی که‌ده‌یانویست به‌رگری له‌هاتنی بکه‌ن که‌لێیان خۆش بێ، کاتێک که ئافرهتو خێزانه‌کانیا هاتنهدهرهوهلهقهڵای دیمه‌شق، فه‌رمانی دا کهڕێزیان لێ بگیرێت، ئه‌وانه‌ی کهمووچهیان که‌م کرابووهوهیا بڕابو مووچهکانیا دانه‌وه، لێره‌دا سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت:
‘ من ته‌نها بۆ ئهوهنههاتووم که‌ده‌سته‌ڵات بگرمهدهست به‌ڵکو غه‌می دیمه‌شق و سووریامهکهبکهوێتهدهست پیاو خراپ‌و مهسیحیهبێ ئیمانهکانهوه.’
سه‌لاحه‌دین خۆی سه‌ردانی کمال ا‌لدین شاره‌زووری قازی دیمه‌شقی کرد و ڕێزی زۆری لێگرت و پێی ووت:
‘من هاتووم به‌ئاشتی و به‌بێ خوێن ڕژان کاروبارو فه‌رمانڕه‌وایی بگرمهدهست. ‘
گرتنی دیمه‌شق به‌پێجه‌وانه‌ی گرتنی حه‌له‌ب بوو، چوونکهالسالحی کوڕی بچکۆله‌ی نورالدین و تورکه‌کانی ده‌وروپشتی ویستیان به‌رگری له‌هاتنی سهلاحهدن بکه‌ن بۆ حه‌له‌ب، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌ڵێت :
‘ ڕۆژێک له‌حه‌له‌ب السالح هاتووهتهدهرهوهلهقهڵاو خه‌ڵکی حه‌له‌بی بانگکردووهبهگریانهوهداوای یارمه‌تی و به‌رگریکردنی لێ کردوون. (سه‌رچاوه:وه‌هرانی)
یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی حه‌له‌ب به‌ناوی قوتب ا‌لدین ئینال هات بهتوڕهییهوهبهسهلاحهدینی ده‌ووت :
‘تۆ هاتویت سوریا داگیرکه‌یت و خۆت جێی نورالدین بگریته‌وه’ سه‌لاحه‌دین له‌وه‌ڵاما ده‌یوت: ‘ من هاتوم به‌پێویستی ئاینی سه‌رشانم ده‌زانم که‌ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌لاتی ئیسلام یهکخهم و بیپارێزم، وههمیشهلهخزمهتی بنه‌ماڵه‌ی نورالدیندام”
به‌ڵام قوتب ا‌لدین ئینال په‌نجه‌ی بۆ شمشێرهکی ڕاکێشا و ده‌یوت: ئه‌و شمشێره‌ی که‌ده‌سته‌ڵاتی میسری پێدای، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئهمهدهتنێرێتهوهبۆ میسر. وه‌ک ابن ابی تهی ده‌ڵێت: هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م سهرکردهوهک هه‌وره‌بروسکه‌و گرمه‌ی هه‌ور وابوو.
فه‌رمانڕه‌وای حه‌ڵه‌ب ده‌یوست دژایه‌تی سه‌لاحه‌دین بکاو نه‌یده‌ویست واز له‌فه‌رمانڕه‌وایی حه‌له‌ب بێنێ، له‌به‌ر ئهوهسهلاحهدین چل ڕۆژ دوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی شاری دیمه‌شق له‌به‌رواری 8/12/1174 دا له‌نێوان شاری حه‌له‌ب و دیمه‌شقدا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری حمسدا چاوه ڕوانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی شاری حه‌له‌بی ده‌کرد.
به‌لای سهلاحهدینهوهههڕهشهی ئه‌م سهرکردهتورکههیچ نه‌بوو، ده‌یزانی به‌تووڕه‌یی و ههڕهشهدهستهڵات گرتنه‌ده‌ست وه‌ده‌ست نه‌ده‌هات، ده‌بوو زیره‌کی و دیبلۆماسی