حزبی تودەی لە دروستبونیەوە تاهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
ناوه‌ندی میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
نوسینی: علی موڕشیدیزاده
وه‌رگێرانی له فارسیه‌وه: ئه‌ركان ئه‌حمه‌د جاف
به‌شی یه‌كه‌م
پێشه‌كی:
مێژوی هاوچه‌رخی ئێران، له هه‌ر ڕوانگه‌یه‌كه‌وه لێی بڕوانی، ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین هه‌وراز و نشێو ده‌بیته‌وه. دروست بوون و له‌نێوچوونی چه‌ندین حیزب، به‌شێكن له‌و هه‌وراز و نشێوانه. بێگومان گرنگترین و فراوانترین چالاكی حیزبی له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران دا، له‌نێو ده‌رونی حیزبی توده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. حیزبی توده‌ی ئێران، كه پێك هاتبوو له كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و خاوه‌ن بڕوانامه و چینی ناوه‌ندی شارنشین، دوای شه‌هریوه‌ری 1320 دامه‌زرێنراو به‌ردوام بوو تا دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران. سیاسه‌تی حیزبی توده، وه‌ك حیزبێكی كۆمۆنیستی وابه‌سته به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، له‌و ماوه‌یه‌دا تاڕاده‌یه‌ك هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی سۆڤیه‌تدا.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵدراوه كه كورته مێژوویه‌ك له چۆنیه‌تی سه‌رپێ كه‌وتنی حیزبی كۆمۆنیستی، مێژووی حیزبی توده‌ی ئێران و چالاكیه‌كانی، بخرێته ڕوو.
كورته مێژوویه‌ك:
له‌ڕاستیدا ده‌بێت له نێوان كرێكاره ئێرانیهكانیهكاندا بگه‌ڕێین بۆ یه‌كه‌مین سۆسیالیست مهشرهبهكانی ئێران، ئه‌و كرێكارانه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی فه‌رمانڕه‌وایی قاجاریهكانهوه، به‌مه‌به‌ستی كاركردن ڕویان له شاره‌كانی قه‌فقاز و ئازه‌ربایجان و ڕوسیا كردبوو. به‌شداریكردنی ئه‌م كرێكارانه له شۆڕشی 1905 ی ڕوسیا، ئه‌و هه‌له‌ی پێ به‌خشین كه له نزیكه‌وه به‌شداری خه‌بات و ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌زمون بكه‌ن. ئه‌م كرێكارانه، چه‌ندین حیزب و كۆمه‌ڵه‌یان دروست كرد، كه دیارترینیان كومه‌ڵه‌ی هیمه‌ت و حیزبی عه‌داله‌ت بوون. كۆمه‌ڵه‌ی هیمه‌ت له ساڵی 1283هه‌تاوی، له‌لایه‌ن دكتۆر نه‌ریمان نه‌ریمانۆف دروست كرا، كه له ڕاستیدا ئه‌ڵقه‌یه‌ك بوو كه كرێكارانی ئێرانی ده‌به‌سته‌وه به حیزبی سۆسیال دیموكراتی ڕوسیاوه. خودی كۆمه‌ڵه‌ی هیمه‌ت، چه‌ند ڕێكخستنێك له ئێران دا دروست ده‌كات كه دیارترینیان بریتی بوون له گروپی سۆسیال دیموكرات له تاران به ڕێبه‌ری حه‌یده‌رخان عهموئوغلی، و گروپی ئیجتیماعیون عامیون (سوسیال دیموكرات) كه له ساڵی 1284هه‌تاوی، وه‌ك ڕێكخستنێكی وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هیمه‌ت دروست بوبون و ساڵی 1293هه‌تاوی، ناوی خۆیان گۆڕی بۆ عه‌داله‌ت.
دوای شۆڕشی ڕوسیا، ئه‌م حیزبه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سه‌دوڵا غه‌فارزاده و به ئامانجی یه‌كگرتنی كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشانی جیهان، ده‌ستیان به فراوان كردنی چالاكیه‌كانی خۆیان كرد . حیزبی عه‌داله‌ت، له‌ساڵی 1299هه‌تاوی (1920ز)، ناوی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئێران. له‌به‌ر ئه‌وه له مێژووی حیزبی سیاسی ئێران. ڕۆژی 2- 4- 1299هه‌تاوی، ئه‌و ڕۆژه‌یه كه تیایدا كۆمیته‌ی حیزبی عه‌داله‌ت یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی ده‌به‌ستێت و ناوی خۆی ده‌گۆڕیت بۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئێران . هه‌ڵبه‌ت له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا، رۆژانی 1 تا 5- 3- 1299 وه‌ك ڕۆژانی كۆنگره‌ی حیزبی عه‌داله‌ت، تۆمار كراوه .
گرنگترین داواكاریه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه بریتی بوو له: كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیسم له ئێران و زه‌وتكردنی دارایی ته‌واوی كۆمپانیا بیانیه‌كان، پێدانی مافی خودموختاری بۆ ته‌واوی گه‌لانی ئێران له چوار چێوه‌ی یه‌ك وڵاتی یه‌كگرتوو، داگیر كردنی ته‌واوی زه‌وی خاوه‌ن موڵكه‌كان و دابه‌شكردنی به سه‌ر سه‌رجه‌م جوتیار و سه‌ربازانی سوپای شۆڕش، دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ته‌واوی بزوتنه‌وه كرێكاریه‌كانی جیهان .
له‌ڕاستیدا، توێژه‌ران ماوه‌ی چالاكی نواندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان دابه‌ش كردووه بۆ سێ سه‌رده‌م:
1-له سه‌ره‌تای چالاكی حیزب تا به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌م.
2-چالاكیه‌كانی حیزب دوای كرنگرهی دووه‌م، تا سه‌ركوت كردنی له ساڵی 1309- 1310.
3-دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی له نێوان ساڵانی 1313- 1320.
هه‌رچه‌نده حه‌یده‌رخان عه‌موئۆغلی سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب بوو، به‌ڵام ئاقازاده كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئه‌نزه‌لی حیزبی عه‌داله‌ت، سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می كرد.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا، یه‌كێك له چالاكیه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بریتی بوو له به‌شداری كردن له شۆڕشی جه‌نگه‌ڵ. توندكرنهوهی چالاكیه‌كانیشیان، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هیزی سوری سۆڤیه‌تی بۆ ئه‌نزه‌لی له ئۆردیبه‌هه‌شتی 1299دا و له‌وكاته‌وه كۆمیته‌ی ئه‌نزه‌لی پارێزگای گیلان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له‌ڕاستیدا كۆماری گیلان له خوردادی 1299، له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی لایه‌نگرانی میرزا كوچك خان و ئه‌ندامه چالاكه كۆمۆنیسته‌كانی نێو شۆڕشی جه‌نگه‌ڵه‌وه پێكهینرا. ماوه‌یه‌ك دواتریش چه‌ند ئه‌ندامێكی باكۆی حیزبی عه‌داله‌ت (كه خۆیان ئێرانی بوون) ده‌چنه نێو شاری گیلان و ڕێكخستنی حیزبی خۆیان جێگیر ده‌كه‌ن و رۆژنامه‌یه‌كی كۆمۆنیستی لای سه‌ید جه‌عفه‌ر جه‌وادزاده (پیشه‌وه‌ری) وه‌ك زمانحاڵی فه‌رمی حیزب ده‌رده‌كه‌ن.
كۆمیته‌ی گیلانی عه‌داله‌ت، ده‌ست ده‌كه‌ن به چالاكی و بانگه‌شه‌ی فراوان بۆ بیری كۆمۆنیستی و ئه‌مه‌ش میرزا كوچك خان نیگه‌ران ده‌كات و وه‌ك ناڕه‌زایی بۆ ئه‌و كاره‌ش، شاری ڕه‌شت به‌جێده‌هێلێت. له‌و ماوه‌یه‌دا، هاوپه‌یمانه كۆمۆنیسته‌كانی میرزا، كوده‌تایه‌ك له دژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌لام دواتر به ئیلهام وه‌رگرتن له بۆچوونی نوێی حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت، كه پێیان وابوو ئێران ده‌بێت قۆناغی سه‌رمایه‌داری تێپه‌ڕێنێت، زه‌روریه‌تی هاوپه‌یمانی دووباره‌یان له‌گه‌ڵ میرزا ده‌خه‌نه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
به‌لام پێداگری باڵی كۆمۆنیستی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به بانگه‌شه و چالاكی كۆمۆنیستی، بوویه‌هۆی توندتر بوونی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تا له ئێران، هێزه‌كانی خاڵۆقوربان په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كوده‌تاوه ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌مه‌ش پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی میرزاكوچك خان و خاڵۆقوربان ڕوده‌دات و ده‌وڵه‌تیش به سودوه‌رگرتن له‌و ناكۆكیه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی جه‌نگه‌ڵ، هێزێكی خۆی به‌فه‌رمانده‌یی ڕه‌زاخانی سهوادكوهی ڕه‌وانه‌ی گیلان ده‌كات. هێزه‌كانی قه‌زاق، ته‌واوی جهنگهلیهكان سه‌ركوت ده‌كه‌ن و گیلان ده‌خه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان. له سه‌ره‌تاكانی مانگی ئازه‌ری 1300، ته‌رمی میرزاكوچك خان‌یش له‌نێو سه‌رمای كێوه‌كانی شاری گالش به به‌ستووی ده‌دۆزرێته‌وه و به‌مه‌ش شۆڕشی جه‌نگه‌ڵ كۆتایی پێدێت.
كۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ساڵی 1306 هه‌تاوی له رڤستوف ده‌به‌سترێت . دیارترین ئامانجی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بوو له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ڕه‌زاشا، كه كۆنگره بڕیاری دا، ڕه‌زاشا هۆكاری دواخستنی وڵاته و ته‌نها ڕێگه‌ی خه‌باتیش دژی ئه‌و دواكه‌وتوییه بریتیه له: ڕێكخستنی هێزی كرێكاران، جوتیاران و ورده بورژوای كۆمه‌ڵگه .
حكومه‌تی ڕه‌زاشا زۆر به‌توندی دژایه‌تی هه‌موو چالاكی كۆمۆنیسته‌كانی ده‌كرد و سه‌ره‌نجام له خوردادی 1310، پڕۆژه یاسایه‌كی له په‌ڕله‌مان په‌سه‌ند كرد و هه‌مو چالاكی كۆمۆنیسته‌كانی یاساغ كرد. دواتر حیزبی كۆمۆنیست ڕوو ده‌كاته ڕۆشنبیرانی وڵات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕه‌زاشا بۆ بره‌ودان به سیاسه‌تی ڕۆژئاواگهری خۆی، هه‌ندێك خوێندكاری زانكۆی نارد بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كه زیاتر له چینی ناوه‌ند و باڵای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بوون، كه دواتر هه‌ندێك له‌و خوێندكارانه تێكه‌ڵی ئایدۆلۆژیای ماركسی بوون .
گرووپی دوكتۆر ئارانی، ناسراو به (گروپی په‌نجاو سێ نه‌فه‌ر).
ته‌قی ئارانی، له‌دایك بووی شاری ته‌برێز و په‌روه‌رده‌كراوی شاری تاران بوو. خوێندنی له دارالفنون له كۆلێژی پزیشكی به پله‌ی یه‌كه‌م ته‌واو كردووه. له‌ساڵی 1301هه‌تاوی به مه‌به‌ستی خوێندنی باڵا‌و بهزهمالهی حكومه‌تی ئیران، ڕوله ولاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات. ئارانی له‌زانكۆی به‌رلین ده‌ست به خوێندن ده‌كات و له‌ماوه‌ی خوێندنی دوكتۆرادا له بواری كیمیا، سێ توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی (فه‌رهه‌نگی ئێران، خیام- سه‌عدی، ناصر خه‌سره‌وه) ده‌نوسێت. ئارانی له ئه‌ڵمانیا ئاشنایی له‌گه‌ڵ هزری ماركسی په‌یدا ده‌كات و ده‌بێته ماركسی. به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا كه ماتریالیسم دیالێكت به شێوه و زمانێكی ساده ڕون بكاته‌وه كه هه‌موان بتوانن لێی تێبگه‌ن. هه‌ربۆیه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، بڵاوكراوه‌ی (تیئۆریك دنیا) ده‌رده‌كات. گروپی ئارانی ده‌كه‌ونه بانگه‌شه‌كردن له نێو ڕۆشبیران، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوای ته‌واوكردنی خوێندن له وڵاتانی دیكه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران. كه سه‌ره‌نجام، له‌ساڵی 1316هه‌تاوی، ئارانی و هاوڕێكانی كه سورجهكیان 53 كه‌س بوون، به‌یاسای یاساغ كردنی چالاكی كۆمۆنیستی ده‌ستگیر ده‌كرێن.
له‌ڕاستیدا ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه له‌ده‌وری دوكتۆر ئارانی كۆ بوبونه‌وه و له‌گه‌ڵیدا ده‌ستگیر كران، چالاكوانانی ڕاسته‌قینه‌ی هزری كۆمۆنیستی بوون له ئێران و دواتریش هه‌ر به‌شێك له‌وانه بوون كه حیزبی توده‌ی ئێرانیان دامه‌زراند.
حیزبی توده‌ی ئێران:
ئه‌م حیزبه ڕاسته‌وخۆ دوای دورخستنه‌وه‌ی ڕه‌زاشا له ئێران، له‌لایه‌ن 27 كه‌س له گروپه‌كه‌ی ئارانی، دامه‌زرێنرا. له‌سه‌ره‌تادا، دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م حیزبه، شازاده‌یه‌كی ڕادیكاڵ مه‌شره‌ب، كه به‌هۆی به‌شداری كردنی له شۆڕشی مه‌شروته، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و جیگای ڕیزی هه‌موان بوو، وه‌ك سه‌رۆكی حیزب دیاری ده‌كه‌ن.
حیزبی توده چوار ئامانجی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوو كه بریتی بوون له: ئازادكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گروپی 53 كه‌سه‌كه‌ی ئارانی، كه له زینداندا مابوونه‌وه. به‌فه‌ڕمی ناساندنی حیزبی تووده. بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك. ئاماده‌كردنی به‌رنامه و پهریڕهوی ناوخۆی فراوان، به پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی گروپه غه‌یره مه‌زهه‌بیه‌كانی پێشوو، نابێت له‌گه‌ڵ ڕوحانیه‌ت و مه‌زهه‌بدا تێك بگیرێت، له‌م ڕیگه‌یه‌وه بتوانرێت ماركسیه لاوه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕادیكاڵه ناماركسیهكانیش به‌لای خۆیان دا ڕاكێشن . ئه‌م ئامانجانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا جێبه‌جێ ده‌كرێن و حیزبی توده به‌رنامه‌ی كاتی خۆێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
حیزبی توده، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كاتی دا، ده‌ست به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و له شاری تارانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له میهری 1321 دا به به‌شداری 39 چاودێری پارێزگاكانی دیكه و 87 ئه‌ندامی شاری تاران، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئاماده‌كاری خۆی له‌شاری تاران ده‌به‌ستێت .
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاتی خۆی، حیزبی توده وه‌ك حیزبێكی به‌رفراونی گه‌لانی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كه به پێی په‌ێڕه‌وی ناوخۆی حیزب، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌بوو وه به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كۆنتڕۆڵی حیزبی له ده‌ستدا بوو، چالاكی ئه‌نجام ده‌دا.
هه‌یكه‌لی حیزب، به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی حیزبه كۆمۆنیستیه‌كانی دیكه، كۆمیته‌یه‌كی ناوه‌ندی و كۆمیته‌یه‌كی چاودێری هه‌بوو. كۆمیته‌ی چاودێری یان لیژنه‌ی پشكنین، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كاری چاودێری ده‌كرد، ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر كۆنگره به‌رپرسیار بوو، واته هه‌مان پایه و پێگه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌بوو.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فراوان بوو، له پراكتیكدا كۆنترۆڵی حیزبی له‌به‌رده‌ست بوو، ئه‌ویش له‌م به‌شانه پێك ده‌هات: 1- ئه‌نجومه‌نی سیاسی. 2- به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای حیزب. 3- لیژنه‌ی ڕێكخستن. 4- لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌كان. 5- لیژنه‌ی دارایی و ئابوری.
ته‌واوی ڕێكخستنه‌كانی حیزبی توده له تاران و ته‌واوی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، له‌لایه‌ن به‌شی ڕیكخستنه گشتیه‌كانه‌وه كه له ژێر چاودێری ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا. رێكخسته‌كانی تارانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا. ڕێكخستنه‌كانی تاران له چاو شاره‌كانی دیكه‌دا، گرنگنترین ڕیكخستنی حیزبی توده بوو له سه‌رانسه‌ری ئێران، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی حیزب كه له تاران سه‌رقاڵی چالاكی بوون، به‌رامبه‌ر بوو به ته‌واوی ئه‌ندامانی حیزب له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران.
به‌پێی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه له موردادی 1323هه‌تای به‌سترا، 11 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی كۆمینهی ناوه‌ندی و 9 كه‌سیش وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی چاودێری هه‌ڵبژێردران. به‌ڵام له كۆنگره‌ی دووه‌م كه له ئۆردیبه‌هه‌شتی 1327هه‌تاوی به‌سترا، به‌پێی په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆی حیزب، ئه‌ندامانی بنه‌ڕه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی زیاد كرا بۆ 19 كه‌س و له پلنیۆمیشدا 15 كه‌س وه‌ك ڕاوێژكاری كۆمیته‌كه دیاری كران.
به‌پێی په‌ێره‌وی ناوخۆی ناوخۆی حیزب، مه‌رجه‌كانی بوون به ئه‌ندام بریتی بوون له:
1- ئێرانی بوون. 2- كه‌متر نه‌بوون له 20 ساڵ. 3- په‌سه‌ند كردن و قبوڵ كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب. 4- تێپه‌ڕاندنی خولێكی 3 مانگی له یه‌كێك له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه لایه‌ن ڕێكخستنه‌كانی حیزبه‌وه دیاری ده‌كرێت.
له كۆنگره‌ی دووه‌م كه له ساڵی 1327 هه‌تاوی به‌سترا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ی كه له‌باره‌ی كارایی حیزب و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه بێ به‌رنامه‌یه‌ی حیزبه‌وه ده‌گیرا، گونجاوی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌ك مه‌رجێكی دیكه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ندام، بۆ مه‌رجه‌كانی پێشوو زیاد ده‌كرێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناونانی حیزب به (حیزبی توده)، ده‌توانین ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێك بكه‌ین. له‌لایه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی بوو، له‌به‌رئه‌وه به‌كارهێنانی ناو و ئایدۆلۆژیای ماركسی كه له سه‌ره‌تادا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی دا وه‌ك ئایۆلۆژیایهكی دژه دینی ناسرابوو، وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر سه‌خت بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حیزب به ئامانجی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی خۆی به‌ڕوی هه‌موچین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا و (به‌مه‌رجی په‌سه‌ند كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب) به هۆی بچوكی چینی كرێكاری پیشه‌سازی له ئێران، وابه‌باش ده‌زانرا كه سود له ناوێك وه‌ربگرن كه دور بێت له جیاكاری چینایه‌تی. هۆكاری سێیه‌میش بریتییه له یاسای یاساغ كردنی چالاكی كۆمۆنیستی له ئێران به پێی یاسایه‌ك له ساڵی 1310هه‌تاوی. له‌به‌رئه‌وه، دامه‌زرێنه‌رانی حیزب وایان به‌باش زانی كه ناوی (حیزبی توده) بۆ ڕێكخستنه‌كانیان هه‌ڵبژێرن.
حیزبی توده له نێوخۆی دا خاوه‌نی چه‌ندین ڕێكخرا و ودامه‌زراوه بوو كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ت بوو به به‌شێكی كۆمه‌ڵگه و چالاكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو. (سازمان زنان- ڕیكخراوی ژنان)ی حیزب له ساڵی 1322 هه‌تاوی داده‌مه‌زرێت و چالاكیه‌كانی زیاتر چڕ كردبوویه‌وه له‌سه‌ر ژنانی ئه‌ندامی حیزب. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، ڕێكخراوێكی دیكه‌ی به نێوی (جامعه زنان- كۆمه‌ڵه‌ی ژنان) هه‌بوو كه ژنانی ئه‌ندام له‌م كۆمه‌ڵه‌یه بریتی بوون له لایه‌نگرانی حیزب. ئه‌م دوو ڕێكخراوه دوای ساڵی 1328 هه‌تاوی گۆڕدران به (جامعه زنان دموكراتیك- كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی دیموكراتخواز). چالاكوانانی ئه‌م ڕێكخراوه زیاتر خزم و كه‌سی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی حیزب بوون، كه دیارترینیان بریتی بوون له خانمانی وه‌ك: زه‌هرا، تاج ئه‌سكه‌نده‌ری، مه‌ریه‌م فیروز، د.خه‌دیجه كیشاوهرز، د.ئه‌خته‌ری كامبه‌خش، به‌در مونیر عه‌له‌وی و عالیه شه‌رمینی. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه خوازیاری فراوان كردنی مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو بۆ ته‌واوی خه‌ڵك به ژن و پیاوه وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك خولی فێركاریشی بۆ ژنان ڕێكده‌خست.
یه‌كێكی دیكه له ڕیكخراوه‌كانی دیكه‌ی حیزب، بریتی بوو له ڕێكخراوی سه‌ربازی. هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێكخراوه دوای ساڵی 1328 هه‌تاوی دامه‌زرا، به‌ڵام هه‌ر له ساڵی 1323هه‌تاوی، ئه‌فسه‌رانی ئه‌ندام له حیزبی توده، به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌ڕمی خۆیان ڕیكخستبوو. هه‌ڵوێستی توندی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌فسه‌رانی سه‌ربه حیزبی توده، سه‌ركوت كردنی شۆڕشی ئه‌فسه‌رانی خوراسان و شۆڕشه‌كانی ئازه‌ربایجان و كوردستان، و هه‌روه‌ها ترسی حیزبی توده له پێگه‌ی یاسایی خۆی، گرنگترینی ئه‌و هۆكارانه بوون كه وای له حیزبی توده كردبوو تا ساڵی 1329هه‌تاوی، ڕێكخراوی چه‌كداری خۆی به فه‌ڕمی ڕانه‌گه‌یه‌نێت.
له‌به‌رئه‌وه باڵی چه‌كداری حیزبی توده به‌فه‌ڕمی له‌ساڵی 1329هه‌تاوی دامه‌زرا و له ساڵی 1333هه‌تاوی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی گه‌یشته 500 كه‌س. به‌ڵام دوای ئاشكرا بوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌م ساڵه‌دا، 466 ئه‌ندامی باڵای سه‌ربازی له ماوه‌ی سێ ساڵدا دادگایی كران. روزبه و سیامه‌ك و 25 ئه‌فسه‌ری دیكه له‌سێداره دران و ئه‌وانی دیكه‌ش به زیندانی ماوه كورت و درێژ، سزا دران.
حیزبی توده به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوه كه به دامه‌زراندنی ڕێكخراوی جۆراوجۆر له نێو ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، پێگه‌ی خۆی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌هێز بكات. بۆ نمونه ئه‌م حیزبه له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوێكی زنجیره‌یی تۆكمه له نێو كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی موچه‌ی كارمه‌ندان، ده‌یویست پێگه‌یه‌كی به‌هێز له نێو كارمه‌ندان و چینی ناوه‌ندی موچه‌خۆر، بۆخۆی دروست بكات.
هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی ڕیكخستنی كرێكاران، حیزبی توده له ساڵی 1321هه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی كرێكاران دروست ده‌كات و له هاوینی ساڵی دواتریشدا، یه‌كه‌م كۆنفرانس ده‌به‌ستێت. چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبی توده‌ش وه‌ك ڕوخساری دیاری نێو ئه‌نجومه‌نی كرێكاران ده‌ست به‌كار ده‌بن كه بریتین له: روستا، ئاوانیستان، كباری، مه‌حزه‌ری، جه‌وده‌ت، فه‌رجامی و ئه‌نوه‌ر خامهیی.
یه‌كه‌مين كۆنفرانس
ئه‌م ڕێكخراوه له یه‌كه‌مين كۆنفرانسی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه وابه‌سته‌ی هیچ گروپێكی سیاسی نیه، به‌ڵام هاوكاری له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه وه‌رده‌گرێت كه خه‌مخۆری چینی كرێكارانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕایانگه‌یاند كه ئاماده‌ن به‌بێ ڕه‌چاو كردنی مه‌زهه‌ب و زمان و لایه‌نگیری حیزبی، ته‌واوی كرێكاران وه‌ك ئه‌ندام وه‌ربگرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی له ڕۆژگارانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، خۆی ده‌پاراست له هاندانی كرێكاران بۆ مانگرتن، كه ئه‌مه‌ش زیاتر به ئامۆژگاری حیزبی توده بوو كه لایه‌نگیری سیاسه‌ته‌كانی سۆڤیه‌تی ده‌كرد، به‌ڵام دوای جه‌نگ، زنجیره‌یه‌ك مانگرتن و خۆپیشاندانی له چه‌ندین شاری ئێران ڕێكده‌خات. له هه‌ردووشاری ئه‌سفه‌هان و خوزستان، كه دوو پارێزگای گرنگی پیشه‌سازی بوون، چه‌ندین چالاكی فراوان و كاریگه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و كرێكارانی پیشه‌سازیه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن و داوای زیادكردنی كرێی كریكارانی پیشه‌سازی یان ده‌كرد. ده‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتوو بوون له په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزی كار.
به‌مه‌به‌ستی ڕاكێشانی جوتیارانیش به‌لای خۆیدا، حیزبی توده، جگه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی جوتیاری، ڕیكخراوێكیش به نێوی یه‌كێتی جوتیاران داده‌مه‌زرێنێت. حیزب به‌ڵین به جوتیاران ده‌دات كه زه‌ویه حكومی و سهڵتهنهتیهكان دابه‌ش بكات و باجه فیوداڵیهكانیش نه‌هێڵێت و بانكی كیشاوه‌رزی (جوتیاری) داده‌مه‌زرێنێت و ….هتد. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حیزبی توده له نێو گوندنشیناندا گه‌شه‌ی به‌رچاوی نه‌كرد، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك وه‌ك: قوڵایی ڕیشه‌ی مه‌زهه‌ب له نێو گوندنشینان، ئه‌ڵبه‌ت ئیره‌جی ئه‌سكه‌نده‌ری به‌دبینی و مه‌ترسی گوندنشینان له گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌نه‌كردنی حیزب داده‌نێت له نێو گوندنشیان.
حیزبی توده له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی كاتی خۆی، وه‌ك حیزبێكی فراوان به پشت به‌ستوو به یه‌كیتی كرێكاران، جوتیاران، پیشه‌وه‌ران و ڕۆشنبیران، چالاكیه‌كانی خۆی ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر له‌هه‌مان ده‌ستپێكی كاری‌دا وه‌ك ڕێكخراوێكی دژه ئیمپریالیست خۆی ده‌ناسێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌براهامیان له كتێبه‌كه‌یدا (ایران بین دو انقلاب) جیاوازی نێوان حیزبی توده‌ی ئێران و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌م شێوه‌یه باس ده‌كات و ده‌نوسێت: (دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی توده به گشتی گه‌نج و دانیشتووی تاران و فارس زمان بوون، به‌ڵام ڕێبه‌رانی حیزبی كۆمۆنیست، دواكه‌وتوو، میان ساڵ، ئازه‌ربایجانی و ئازه‌ری زمان بوون. له‌كاتێكدا ڕێبه‌رانی حیزبی توده ڕۆشنبیر و ده‌رچووی زانكۆ بوون و له ڕیگه‌ی بزوتنه‌وه چه‌په‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژئاواوه هزری ماركسیان وه‌رگرتبوو. ڕێبه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستیش چالاكوانان و ڕۆشنبیرانی خۆپێگهیهنهر بوون و له‌ڕێگه‌ی لینینیستی حیزبی به‌لشه‌وی ڕوسیاوه به هه‌مان مه‌به‌ست گه‌یشتبوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی توده، واته ماركسیه‌كانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئه‌وروپا، سیاسه‌تیان ته‌نها له گۆشه‌نیگای چینایه‌تیه‌وه ده‌بینی، به‌ڵام ڕێبه‌رانی كۆمۆنیست، به ئه‌زمون وه‌رگرتن له كوشت و كوشتاری نه‌ته‌وه‌ی قه‌فقاز و شۆڕشه نێوخۆییه‌كانی ئێران وه‌ك خیابانی و میرزاكوچك خان، سه‌ره‌ڕای گۆشه‌نیگای چینایه‌تی، له‌دیدی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه سیاسه‌تیان ده‌كرد. له‌ڕاستیدا ئه‌م جیاوازیانه له ساڵه‌كانی 1320- 1322هه‌تاوی، به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بینرا، به‌ڵام ساڵانی دواتر ئه‌م جیاوازیه به‌ڕونی ده‌ركه‌وت .
له‌هه‌مان كۆنگره‌ی حیزب، چه‌ند ناكۆكیه‌ك له‌نێو حیزبی توده‌دا ده‌ركه‌وت، یه‌كێك له پرسهگرنگهكان بریتی بوو له چۆنیه‌نی كۆمۆنیست بوونی حیزب، ئایا ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا بگونجێنرێت؟ له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، خه‌لیلی مه‌له‌كی خوازیاری ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم و دورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی هه‌لپه‌رستی نێوحیزب بوو. هه‌روه‌ها دژی به‌شداری كردنی حیزبی توده بوو له هه‌ڵبژاردنی پهرلهكانی ئێران .
ئه‌گه‌ر چی له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا به‌ڵینی ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم درا، به‌ڵام له پراكتیكدا جێبه‌جێ نه‌كرا. هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی كۆنگره‌ی دووه‌میش، زه‌مینه‌ی ڕه‌خنه‌گرتنی له ڕێبه‌رانی حیزب خۆشكرد. مه‌له‌كی و لایه‌نگرانی، ئه‌نجومه‌نی كاتی جێبه‌جێكردنیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه به‌ئه‌نقه‌ست به‌ستنی كۆنگره دواده‌خه‌ن و مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ش دهستهبژێركردنی ڕیفۆرمخوازانه.
تێبینی/ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن (دوكتۆر موجته‌با مه‌قصودی)ه‌وه له كتێبێكدا كۆكراوه‌ته‌وه. بۆبینینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش بڕوانه: مجتبی مقصودی: تحولات سیاسی اجتماعی ایران 1320- 1357، با اثاری از دكتر علی اینی و …. دیگران، بهاهتمام مجتبی مقصودی، انتشارات روزنه، چاپ پنجم، تهران، 1390، ص199- 211.