یه‌كه‌ی راپۆرت/ میلله‌ت
پێشه‌كى
ڕۆب جۆنسۆنى نوسه‌ر و مامۆستاى مێژووى جه‌نگ له‌زانكۆى ئۆكسفۆرد وتارێكى له ڕۆژنامه‌ى (Daily Mail) به‌ڕیتانیدا دا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له كتێبی “چۆن سه‌ركه‌وتوو ئه‌بیت له به‌ره‌ى جه‌نگدا؟” نوسه‌ر له‌و وتاره‌یدا 25 ته‌نكیكى شه‌ڕ ئه‌خاته‌ڕوو كه له سه‌رده‌مگه‌لێكى جیاوازدا دووباره بوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى له خواره‌وه دێت هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له 10 شێوه‌ى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نمونه‌یه‌كى مێژوویی بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان:
1.هێرشی كتوپڕ : ئستینگ – دارستانى تویتوبۆرگ (ساڵى 9)
له ساڵى 9 زاینییدا، فارۆسی فه‌رمان ڕه‌واى جێرمانیاى ڕۆمانى ده‌كه‌وێته بۆسه‌ى ئه‌فسه‌رێكى ڕۆمانییه‌وه به ناوى ئارمینۆس. فارۆس فه‌رمانده‌یی سێ سوپاى ئه‌كرد و به‌ناو دارستانى تویتوبۆرگدا تێده‌په‌ڕى تا شكست به شۆڕشێكى جێرمانییه‌كان بهێنێت. له كاتى ڕێكردنى ئه‌و هێزه 20 هه‌زار كه‌سییه، ئارمینۆس به هێزێكى ته‌واوه‌وه په‌لامارى دا. ڕۆمانه‌كان زۆر به‌سه‌ختى توانیان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك به‌رگه بگرن تا ئه‌و كاته‌ى كه ڕزگاربوهكان توانیان دووباره خۆیان كۆبكه‌نه‌وه له به‌رزاییه‌كانى كلكریس، له باكورى ئه‌و شاره‌ى كه ئه‌مڕۆكه به‌ناوى ئوزنابوكهوه ناسراوه. شكستى ڕۆمانه‌كان له‌م شه‌ڕه‌دا ته‌نها سه‌ربازى نه‌بوو، به‌ڵكو مۆڕالیش بوو.
2.گه‌مارۆدان : پڕۆسه‌ى ئۆرانۆس (ساڵى 1942)
ده‌ركه‌وتنى له ناكاوى دوژمن له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كى لاوه‌كى یاخود له‌دواوه بۆی هه‌یه مۆڕاڵى هه‌ر سوپایه‌ك تێك بشكێنێت. گه‌مارۆدانى هه‌ر هێزێكى سه‌ربازى به ماناى ڕێگرى كردنه له گه‌یشتنى هاوكارى لۆجستى و په‌لامار دانییهتى له هه‌ر لایه‌كه‌وه. دواجار كاتێك كه ئه‌و هێزه به‌ته‌واوه‌تى گۆشه‌گیر ئه‌كرێت، ئومێدى به‌ڕزگار بوون نامێنێت و یاخۆى به‌ده‌سته‌وه ده‌دات یا تا مردن به‌رگرى ئه‌كات. نمونه‌ى مێژویی ئه‌م ته‌كنیكه‌ش پڕۆسه‌ى ئۆرانۆسه كه له 19 تشرینی دووه‌مى 1942 دا پیاده‌كرا له لایه‌ن سوپاى یه‌كێتى سۆڤێته‌وه له دژى سوپاى ئه‌ڵمانیاى نازى. دواى ئه‌وه‌ى كه گه‌مارۆى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا ئه‌درێت له‌نزیك ستالینگراد، ڕووسه‌كان تۆپبارانى قورسی ناوچه گهمارۆدراوهكانیان كرد به 3500 تۆپ و دواتر هێرشیان كرده سه‌ر هێزه گه‌مارۆدراوه‌كه به سێ سوپاى تانك و دواجار بووه هۆى شكست دانى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له ستالینگراد.
3.به‌كارهێنانى سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌یه‌كى دروست:
یه‌كێك له ئامانجه‌كانى جه‌نگ ئه‌وه‌یه كه به كه‌مترین هه‌وڵ و زیان ئامانج به‌ده‌ست بهێنرێت. به‌شێوه‌یه‌ك كه هێزى یه‌ده‌گ ئاماده بێت بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى هه‌ر پێشهاتێك یاخود هه‌ستێت به دابینكردنى كۆمه‌ك بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ى كه ڕوو به‌ڕووى هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، یاخود هه‌ستێت به فه‌رمانده‌یی كردنى سوپاى سه‌ركه‌وتوو له‌ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌دا. له ساڵى 1805 لهئۆستهرلینز، ناپلیۆن بڕیارى دا كه هێزه‌كانى له شوێنێك پیاده‌بكات كه ببێته‌مایه‌ى له خشته بردنى هێزه‌كانى نهمساو ڕوسیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر هێزه‌كانیان له‌لاى ڕاسته‌وه. به‌م شێوه‌یه بۆى ده‌ركه‌وت كه ده‌توانێت دوژمنه‌كانى ماندوو بكات. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه كه‌وته ژێر گوشارێكى زۆره‌وه، به‌ڵام ناپلیۆن توانیبووى پێشوه‌خت هێزه یه‌ده‌گه‌كانى له به‌شی دواوه‌ی هێزه‌كانى ئاماده بكات و ئه‌وكاته كه بۆى ده‌ركه‌وت كه هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌و هێرشه ئه‌كه‌ن، دواتر هێزه یه‌ده‌گه‌كانى ئاڕاسته‌ى چه‌قی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كرده‌وه و توانى ڕووبه‌ڕوو هێرشێكى پێچه‌وانه ببێته‌وه و ته‌واوى هێزه‌كانى نهمساو وڕوسیا گه‌مارۆ بدات. ئه‌مه به گرنگترین سه‌ركه‌وتنه‌كانى ناپلیۆن ئه‌ژمار ئه‌كرێت به‌هۆى تواناى له به‌كار خستنى هێزهسهربازییهكانى له كاتى گونجاو‌دا.
4.هێرشی له‌ناكاو : ئه‌رسوف (1191)
وه‌ك باوه له كاته هه‌ستیاره‌كانى جه‌نگدا، هێرشی له‌ناكاو و ته‌قه‌كردن به‌چڕیى بۆی هه‌یه كه دوژمن ماندوو بكات، هێرشی له‌ناكاو به شێوه‌كى گشتى هێزه‌كانى پیاده یاخود تانكه‌كان ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن و تایبه‌ته به شكاندنى هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى دوژمن. زۆر جاریش كاریگه‌رى ئه‌م هێرشه له‌وه زیاتره كه هێزه‌كانى دوژمن بتوانێت به‌رپه‌رچی بداته‌وه. له نێوان ساڵه‌كانى (1189-1192) و له كاتى هه‌ڵمه‌تى خاچ په‌رسته‌كان له‌و شه‌ڕه‌ى كه‌له نێوان هێزه‌كانى ڕیتشارد دڵى شێر و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبیدا ڕوویدا، له‌و شه‌ڕه‌دا كاتێك هێزه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین ویستیان هێزه‌كانى ڕیتشارد په‌لكێش بكه‌ن به‌دواى خۆیدا تا هێڵى به‌رگرییان لاواز بكه‌ن، هێزه‌كانى ژێر فه‌رمانده‌یی ڕیتشارد بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك تیری به‌سه‌ر هێزه‌كانى سه‌ڵاحه‌دیندا باراند تاواى له هێزه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین كرد كه به شكست خواردویی به‌ره‌كانى شه‌ڕ چۆڵ بكه‌ن.
5.چڕكردنه‌وه / كۆكردنه‌وه‌ى هێز : یه‌كینه‌كانى گادگیشفارد (1917)
جه‌نه‌ڕاڵ فۆن كلاوزفیتز كه ستراتیجیست و مێژونوسێكى جه‌نگه، پێى وایه كه كۆكردنه‌وه‌ى هێز و چڕكردنه‌وه به گرنگ ترین بنه‌ماى جه‌نگ داده‌نرێت. ئه‌م ته‌كنیكه پێویستى به‌وه‌یه كه له كات و شوێنى گونجاو‌دا هێزێ پێویست فه‌راهه‌م بكرێت، واته شوێن و كاتى شه‌ڕى یه‌كلا كه‌ره‌وه. له كاتى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و له ساڵى 1917 ستراتیجی ئه‌ڵمانیا بریتی بوو له به‌كارخستنى كه‌شتى گه‌لی ئاسمانى له به‌رگرى كردن‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى بۆ ئه‌ڵمانه‌كان ڕێك خست تا هێزه‌كانی یه‌ده‌گ ڕێك بخه‌ن و هێرشی ئاسمانى ئه‌نجام بده‌ن ته‌نها له‌كاتى پێویستدا. ئه‌وه‌ش كه ناسراوه گادگیشفارد (سێركى فڕۆكه‌كان) له هه‌ندێك شوێنه ستراتیجییه‌كانى شه‌ڕدا كۆكراونه‌ته‌وه بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ى هێرشی ئاسمانى هاوپه‌یمانه‌كان.
6.نه‌مانى باڵانس و قه‌تیس كردن : ترافلجار (1805)
به‌گشتى ئه‌وكاتانه گه‌مارۆدان چالاكه كه بۆمباران و هاتنه ناوه‌وه‌ى هێز به‌س بێت بۆ تێكشكاندنى دوژمن، یاخود ئه‌و كاتانه بێت كه به‌رامبه‌ر سه‌رقاڵى گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى بێت بۆ هێزه‌كانى و چاوه‌ڕوانى هێرش نه‌كات. ناپلیۆن فه‌رمانى به فینلۆف فه‌رمانده‌ى هێزه ده‌ریاییه‌كانى دا تا ته‌واوى هێزى ده‌ریایی فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا به‌كار بهێنێت بۆ تێكشكاندنى هێزى ده‌ریایی شاهانه تا ڕێگه بكاته‌وه بۆ داگیر كردنى به‌ڕیتانیا، به‌ڵام هوراشیو نیلسن جێگرى فه‌رمانده‌ى یه‌كێك له هێزه ده‌ریاییه‌كانى بهڕٍیتانیا تواناى خۆى له ڕوو به‌ڕ ڕوو بوونه‌وه‌ى هێزه فه‌ڕه‌نسییه‌كان سه‌لماند و به‌مه‌ش هاوسه‌نگى گێڕایه‌وه بۆ هێزه‌كانى و پلانه‌كانى شكست پێ هێنا. له ترافلجار په‌یڕه‌وى له یاسای باو نه‌كرد له شه‌ڕى ده‌ریاییدا، دوو ڕه‌تڵى له هێزه ده‌ریاییه‌كانى ڕه‌وانه‌ى هێڵى فه‌ڕه‌نسیه‌كان كرد، ئه‌وه‌ش كه ڕۆڵى هه‌بو له سه‌ركه‌وتن له هێرشه‌كه‌دا توانى شهڕكدنى سه‌ربازه‌كان و تۆپى سه‌ر كه‌شتییه‌كان بوو.
7.هێرشى ستراتیجی و به‌رگرى تاكتیكی: بانیبات (1526)
له‌جه‌نگه‌كاندا واباشتره كه‌له‌و شوێنانه‌دا پێشڕه‌وى بكه‌یت كه‌خاوه‌ن به‌هایه‌كى ستراتیجییه و ئه‌كرێت له‌وێوه به‌رگرى له پێگه‌یه‌كى تاكتیكی گرنگ بكرێت تا هه‌ر هێرشێك زۆر بكه‌وێت له‌سه‌ر دوژمن. زه‌هیره‌دین بابور فه‌رمان ڕه‌واى كابول به هێزێكى 12 هه‌زار كه‌سییه‌وه به‌ره‌و هێزێكى 100 ههزاركهسیی لودى سوڵتانى دلهی چوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هێزه‌كه‌ى چه‌كى باروت داریان پێ‌بوو، به‌ڵام خاوى له به‌كارهێنانى كردنیی كردنییه نێچیرێكى ئاسان بۆ سوارچاكهكانى لودى. ئه‌مه‌ش واى له بابور كرد كه به خێرایی به‌ره‌و بانیبات به‌ڕێبكه‌وێت كه نزیك بو له دلهی له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێى وابو كه دروست كردنى هه‌ڕه‌شه‌ى كتوپڕ له‌سه‌ر پایته‌ختى دوژمنه‌كه‌ى بۆى هه‌یه كه وا له لودى بكات كه شوێنێكى ئاسایشی نه‌مێنیت كه تیایدا خۆى مه‌ڵاس بدات. بابور زۆر به وردى به‌ره‌ى شه‌ڕى هه‌ڵبژاردبوو، به‌ربه‌ستێكى له گالیسكه‌كان دروست كردبوو. ته‌واوى هێرشه‌كانى لودى بێ ده‌ره‌نجام بوو و زیانێكى زۆر به‌ر هێزه‌كانى لودى كه‌وت، دواجار بابور به هێرشێكى پێچه‌وانه هه‌ڵى كوتایه سه‌ر هندستان.
8.هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌لاڕێدا بردن: كه‌شتییه‌كانى كوینز تاون (1915)
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ته‌كنیكه كاریگه‌ر بێت له شه‌ڕدا، پێویسته گومانى گه‌وره له مێشكى دوژمن‌دا دروست بكات تا واى لێبكات كه نه‌خشه‌كانى بگۆڕێت. هێزی ده‌ریایی به‌ڕیتانیا له جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م ئه‌یناڵاند به‌ده‌ست هێرشی ژێر ده‌ریاییه‌كانى (ی‌و بوت) له ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی. به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو به‌ڕیتانییه‌كان دركیان به‌وه كرد كه ژێرده‌ریاییه ئه‌ڵمانییه‌كان پێیان باشه له‌سه‌ر ڕووى ده‌ریا بڕۆن و ئه‌و چه‌كانه به‌كار بهێنن كه كه‌متر ئاڵۆزن بۆ ژێر ئاو خستنى كه‌شتییه‌كان. به‌ڕیتانییه‌كان بۆ ئه‌و كاره ژماره‌یه‌ك كه‌شتى “كیو” یان خسته ناو ئاوه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌شتییه‌كى سیڤیل كه چه‌كى سوكیان هه‌ڵ گرتبوو. ئه‌م كه‌شتییانه له ناوه‌وه به ستوونگهلێك ناواخن درابووت تا بتوانن بۆ زۆرترین ماوه به سه‌ر ئاوه‌وه بمێنێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر زۆریش بۆمباران بكرێن. كاتێك كه ژێر دهرییهكان ده‌ر ئه‌كه‌وتن له كه‌شتییه‌كانیان ئه‌دا، تهنیشتهكانى كه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌وت تا بوار بڕه‌خسێنێت بۆ تۆپخانه شاراوه‌كان تا ڕوو به‌ڕووى ژێر ده‌ریاییه‌كان ببنه‌وه.
9.هه‌واڵگرى ئاڵوگۆڕپێكردنى زانیارى: ماتابان (1941)
سه‌ركه‌وتن له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا هه‌ندێك جار به‌هۆى بوونى زانیارى وورد و گه‌یشتنى له كاتى خۆیدا ده‌بێت به تایبه‌ت ئه‌و زانیارییانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به نیه‌تى دوژمن و تواناكانیانه‌وه هه‌یه. له مانگى ئازارى 1914 هه‌واڵگرى ده‌ریایی به‌ڕیتانیا توانی بووى به سه‌ركه‌وتوویی له شیفره‌ى په‌یوه‌ندیی هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئیتاڵیا تێبگات و بۆى ده‌ربكه‌وێت كه نیه‌تیان وایه په‌لامارى پۆلێك له كه‌شتییه‌كانى به‌ڕیتانیا بدن. ئه‌ندرۆ كیننغهام فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایی به‌ڕیتانیا به هاوكارى هێزى ئاسمانى به‌ڕیتانیا توانیان ڕێگرى بكه‌ن له كه‌شتییه‌كانى ئیتاڵیا و دواتر به‌و په‌ڕى هێزه‌وه له شه‌ودا هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه ئیتاڵییه‌كان و زیانێكى زۆریان پێ گه‌یاندن.
10. شه‌ڕى پارتى زانی: چین (له نێوان ساڵه‌كانى 1934 – 1949)
له‌هه‌ل و مه‌رجى گونجاو‌دا، شه‌ڕى پارتى زانى ئه‌توانێت سه‌ركه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت. كرۆكى ئه‌م جۆره شه‌ڕه‌ش بریتییه له لێده و هه‌ڵدێ و خۆحه‌شاردان له ژینگه‌ى ده‌وروبه‌ردا. شه‌ڕى پارتى زانی پێویستى به پشتیوانى گه‌له تا زانیارى هه‌واڵگرى پێ بدات . له سییه‌كانى سه‌ده‌ى پێشوو ماوتسی تۆنگ – ده‌یزانى كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بێته سه‌ر كار هه‌وڵى نه‌هێشتنى جوڵانه‌وه یاخی گهرییهكان ده‌دات- بانگهێشتى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه درێژه بكێشێت كه‌له ساڵى 1927 ه‌وه ده‌ستى پێكرد تا ساڵى 1950. ئه‌و كاتانه‌ى كه په‌لامارى هێزه‌كانى ماوتسی تۆنگ ده‌درا، خۆى له ڕوو به‌ڕووبونه‌وه به‌دوور ئه‌گرت و هێزه‌كانى پاشه‌كشێ پێ ئه‌كرد. ئه‌و ڕێكردنه دوورودرێژهش كه‌له ساڵى 1934 ه‌وه ده‌ستى پێكرد به یه‌كێك له‌و پاشهكشێیانه ئه‌ژمار ئه‌كرێت. ماوتسی تۆنگ جه‌ختى له ڕۆشنبیركردنى سیاسی ئه‌كرده‌وه، له‌ساڵى 1945 یش هێزه‌كانى بوونه خاوه‌نى 14 بنكه كه به‌ملیۆنه‌ها لایه‌نگرى له خۆ ئه‌گرت.
سه‌رچاوه :هافینغتون بوست عربی