گۆڕی فیرعه‌ون
له 93 یه‌مین ساڵیادی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی فیرعه‌ون، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند وێنه‌یه‌كی ره‌نگاو ره‌نگی گۆڕی (توت عه‌نخ ئامون)ی، یه‌كێك له گه‌وره فیرعه‌ونه‌كانی میسری كۆنی بڵاوكرده‌وه.
وێنه ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكردۆته‌وه، له راستیدا ئه‌و وێنانه‌ن كه له‌لایه‌ن وێنه‌گری به‌ناوبانگی به‌ریتانیا هاری بورتون وه‌رگیراوه كه له‌میانی ئاشكراكردنی گۆڕی فیرعه‌ونه‌كان له ساڵی 1922 دا، به كامێرای ره‌ش و سپی گیراون، به‌ڵام وێنه‌كان به‌هۆی ئامێری و ته‌كنیكی پێشكهتووهوه ره‌نگا و ره‌نگ كراون، ئه‌مه‌ش شێوه راسته‌قینه‌كه‌ی گۆڕه‌كان به وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ ده‌رده‌خات و به‌وردی باسی چۆنێتی دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵكۆڵینی گۆڕی توت عه‌نخ ئامون-ی فیرعه‌ونی میسری كۆن ده‌كات.
له‌وێنه‌كاندا به‌وردی شێواز و ته‌كنیكی ئه‌و كاته‌ی ئاشكراكردن و ده‌رهێنانی گۆڕی فیرعه‌ونه‌كانی میسری كۆن ئاشكراده‌كات كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆن دۆزرانهتهوهو كاری به‌دواگه‌ڕان و هه‌ڵكۆڵینیان بۆ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له 5 هه‌زار پارچه شوێنه‌وار و ئاسه‌واری گرنگ كه مێژووه‌كه‌یان بۆ 3 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.