که له‌که‌سێک ده‌پرسن: کێیت؟
به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێ: فڵانم کوڕی فڵان!
ئه‌و حاشاله باوکی خۆی ناکاو به‌ده‌گمه‌ن که‌سی واهه‌یه وا‌بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوکی خراپیش بێ. ڕۆڵه به باب‌و باپیریانه‌وه ده‌ناسرێن‌و به‌تایبه‌تی له‌نێو کورده‌واریدا هه‌ر له‌کۆنه‌وه باوبووه ئه‌گه‌ر ویستبیان به‌ئاشکرا باسی که‌سێک بکه‌ن، کوتوویانه:
“فڵانی کوڕی فڵانه‌که‌س!”
ئیدی ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانه‌ر، ناوبراو له یه‌کێکی دیکه بکاته‌وه‌و له باسکردن یا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یدا بیناسێته‌وه. بابوباپیر ناسنامه‌ی هه‌ر کهسێکنو تاڕاده‌یه‌کیش نوێنه‌ری که‌سایه‌تیی ئه‌ون، ههرچهندله کۆمه‌ڵگادا زۆری وا هه‌ن که به‌باش یان خراپ له‌ڕێگای باب‌و باپیرانیان لاده‌ده‌ن، جائه‌وه به‌گوشاری هه‌لومه‌رجی ژیان بێ یا هی زه‌مان.
گه‌لانیش که له که‌سان پێکهاتوون، هه‌ر هه‌مان دۆخیان بۆ سازکردنی ناسنامه‌ی خۆیان هه‌یه. هه‌مووگه‌لانی دنیا مێژووی دێرینی خۆیان به شانازییه‌وه نووسیوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌وڵیانداوه شانازیی گه‌لانی ده‌وروبه‌ری خۆیانیشی به‌شێوه‌یه‌ک پێوهبلکێننو به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌گه‌لانی دیکه بڵێن
“ئه‌وه‌تا ئێمه ئه‌وه‌ین! ئه‌وه‌یه ناسنامهمانو ئه‌وه‌یه خاک‌و وڵاتمان”
ئه‌وه کارێکه زۆرگهلانی نه‌ک هه‌ر ئی دوور، به‌ڵکوو ئی دراوسێ‌و دهوروبهرمانو له‌وانه‌ش داگیرکه‌رانی کوردستان کردوویانه. بۆ وێنه، عه‌ره‌بان زۆر زانا‌و بلیمه‌تی موسوڵمانی وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی خۆیانیان کردۆته هی خۆیان‌و شانازیشیان پێوه‌ده‌که‌ن، وه‌ک: ئیبنی سینای فارس‌و ئینی خه‌له‌کانی کورد‌و بهدهیانو سه‌دانی دیکه. فارسانیش بۆ به‌جێنه‌مان له‌وان، زۆر که‌سی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی مێژویی‌و ئهفسانهییو هیتریان کردۆته ئی خۆ، بۆنموونه: عه‌بباسی ئیقباڵ(تاریخ ایران ازآغاز تا انقراض قاجاریه)، له باسی هاتنه سه‌ر کاری زنجیره پادشایانی به‌ڕه‌گه‌ز کوردی ساسانی دا له‌سه‌ردێری به‌شێکی کتێبه‌که‌یدا، ئاوای نووسیوه: “باب پنجم دوره دوم پارسیها” پاشان ده‌نووسێ: “ئه‌شکانیان….. له‌به‌ر سه‌رنج نه‌دان به باری ده‌روونیی ئێرانی‌یان، له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات دهرچوونو جێگای خۆیان وه‌ک ماده‌کان دا به پارسه‌کان…” ئه‌و مێژوونووسهش به‌زۆری ده‌یه‌وێ ساسانیان بکاته پارسی له‌کاتێکدا که نهزمانیان پارسی بوه‌و نهبۆخۆشیان، به‌ڵکوو به‌پێی به‌ڵگه‌نامه مێژوویییه‌کان گومانی تێدانیه که ئه‌وان کورد بوون. ئه‌و ئه‌شکانییان بهپارس نازانێ، به‌ڵام زۆری دیکه له مێژوونووسان ئه‌وانیشیان کردۆته پارس. که ئه‌وڕۆ گومانی تێدانه‌ماوه که له‌نه‌ته‌وه‌ی پارس نه‌بوون.
به‌داخێکی گرانه‌وه له‌نێو هه‌موو ئه‌وگه‌لانه‌دا گه‌لی کورد نه‌یتوانیوه ناسنامه‌ی خۆی پێشانی جیهانییانبداو که له‌ده‌رێ لێمان بپرسن، چ که‌سین، ده‌ڵێین کورد! جائه‌وجار ده‌پرسن کورد کێیه؟ تورک، ئێرانی؟ عه‌ره‌ب؟ …..؟ له وه‌ڵامدا داده‌مێنین، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆمان نازانین کێین، به‌ڵکوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی به‌ڕه‌سمی ناسراوی مێژووییمان نیه پێیان نیشان بدهینو بڵێین ئه‌وه‌ین. له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانیش خۆ ناومان نه‌براوه تا پێیانی نیشانده‌ین.
ئه‌حمه‌دی قازی له‌پێشه‌کیی کتێبی(خلاصه تاریخ کردستان)دا ده‌ڵێ: “… مێژوونووسانی عهرهبو ئێرانی‌و تورک له به‌رهه‌مه‌کانی خۆیاندا که‌متر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ باسی ڕووداوه‌کانی کوردستانیان کردووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداربین، کتێبێکی سه‌ربه‌خۆیان له‌وبواره‌دا نهنسسویوهو ته‌نیا له نێوئاخنی بابه‌تی دیکه‌دا ناوی کوردیانوهبیردێتهوهو بێگومانیش له‌زوربه‌ی جاره‌کانیشدا بابه‌ته‌کانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌و به‌ده‌ر له بازنه‌ی مروهتو دادپه‌روه‌ری ده‌خه‌نه ڕوو. له‌سه‌ریه‌ک هه‌میشه تێکۆشاون تا ده‌کرێ ئه‌وگه‌له‌ی که یه‌کێکه له گرنگترین‌و گه‌وره‌ترین گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ک گه‌لێکی بێ نامه، بێ مێژوو و بی فهرههنگو زمانێکی ڕه‌سه‌ن به‌دنیا بناسێنن. ئه مێژوونوسانه که زۆربه‌یان له‌کاتی هێرشو تاڵانی وڵاتان دا له‌خزمه‌ت پادشاکاندا بوونه، جارجاره له‌گێڕانه‌وه‌و کوتنهوهو نووسینه‌وه‌ی ڕووداوه‌کاندا، کاتێک ویستبیان پێشهاته‌که به‌وردی بگێڕنه‌وه، جڵه‌وی بیرکردنه‌وه‌و سانسۆڕ له‌ده‌ستیان ده‌رچووه‌و باسی بوونی پادشا‌و میرو وڵاتی کوردستان‌و سپا‌و له‌شکرو قه‌ڵاو دژگهلی قایمی وانیان کردووه بۆئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن که به‌سه‌ر چ دوژمنێکی به‌هێزدا زاڵبوونو چ سه‌رزه‌مینێکی سهختو حاسییان داگیرکردووه، که بۆیان بۆته مایه‌ی شانازی‌و به‌خۆ خوڕین…. ”
کاک ئه‌حمه‌د نموونه‌شی به (کارنامه اردشیر بابکانو تاریخ فتوحات اسلام) هێناوه‌ته‌وه. ئه‌وانه ئی سه‌رده‌می کۆننو ئی ئه‌وکه‌سانه‌ن که بۆخۆیان شاهیدی تاڵانی ماڵی کوردان‌و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی گه‌له‌که‌مان بوون، نموونه‌یه‌کی هه‌ره‌به‌رزی دیکه‌ی درۆپو پێچه‌وانه نواندن‌و شانازی کردن به تاڵان‌و کوشتاری کورده(تاریخ عالمآرای عباسی)یه که ئێرانی‌یان زۆری شانازیش پێوهدهکهنو ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌شی بۆ کورد تێدا سازکراون. ئه‌وانه ڕاستیگه‌لێکی حاشاهه‌ڵنه‌گرن، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر مێژوونووسانی له‌خزمه‌ت پادشایانو ده‌سته‌ڵاتداراندا، به‌ڵکوو مێژوونووسانی دیکه‌ی فارس‌و تورک‌و عه‌ره‌بی سه‌رده‌می نوێ‌و ته‌نانه‌ت دژبه‌ری میریش زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌ناویاندا که‌سێک هه‌ڵده‌که‌وێ به‌چاوێکی دوژمنکارانه‌و ده‌مارگرژانه سه‌یری ههڵسوکهوتو مێژووی کورد نه‌کاو لهاستیو مروه‌ت لانه‌داو ڕووداوهمێژوویییهکانی کوردستان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌زنیخوازیی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا به‌راوه‌ژوو نه‌کاته‌وه. ئه‌وانه ته‌نانه‌ت لهدرۆکانیاندا ئه‌وه‌نده بێباکن، که جاروایه له کتێبێکیاندا له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا شتێک دهنووسنو له چهندلاپهڕه دواتر وه‌ک ئه‌وه‌ی لێی په‌شیمان بووبنه‌وه، یا نووسراوه‌ی پێشووی خۆیان لهبیرچووبێتهوهو شتێکی پێچه‌وانه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌گێڕنه‌وه. نموونه‌یه‌کی سه‌یرم له خوێندنه‌وه‌ی کتێبی(تاریخ ده هزارساله ایران، عبدالعظیم رضائی)دا به‌رچاو که‌وت. نووسه‌ری ئه‌وکتێبه له‌لاپه‌ڕه‌ی 176ی‌دا له‌سه‌ر داگیر کرانی هه‌مه‌دان، به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێ: “له‌شکری کوورۆش ده‌ستیان کرد به تاڵانی شار‌و زێڕو زێوو سامانێکی زۆریان به‌تاڵان برد که بهشیزۆرتری بردرایه ئه‌نزان”و هه‌روه‌ها ده‌نووسێ “… (ئاستیاک) پاشان هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی لهشاربوون – له پیرو گه‌نج – جاڕی دان‌و چه‌کداری کردن‌و بۆخۆی بوو به فهرماندهریانو چووه شه‌ڕ، به‌ڵام تێشکاو له‌شکره‌که‌ی له‌ناو چوون‌و خۆی بوو به دیلی پارسه‌کان… پادشای پارس پاش گرتنیئاستیاک چووه ئۆکباتانو ئه‌وشاره‌ی گرت(550ی پ.ز)و سپایییه‌کانی ده‌ستیانکرد بهتاڵانیشارهکهو ئامراز‌و که‌رسته‌ی زۆری زێڕو زێویان به‌تاڵان برد‌و به‌شێکی زۆرتری ناردرا ئه‌نزان” ئه‌وجار ئه‌و جه‌نابه له‌بیری ده‌چێته‌وه له‌وێ چی کوتووه‌و له لاپه‌ڕه‌ی 248 ده‌ڵێ: “… کوورۆش به شێوهیهکیئاقڵانه ده‌ستیبه‌سه‌ر وڵاتی مادداگرتو به‌بێ خوێن ڕشتن هه‌مه‌دانی کرده پێته‌ختی خۆی‌و به‌ڵگه‌نامه‌کان‌و ڕێکخراوی حکوومه‌تی خۆی گواسته‌وه‌وێ” ئه‌وجار له‌لاپه‌ڕه‌ی 159ش ده‌ڵێ “ئاستیاک نیزیکه‌ی بیست‌و چوارساڵ پادشایهتییکرد” که‌چی هه‌ربۆخۆی له لاپه‌ڕه‌ی176 ده‌ڵێ: “ئاستیاگ پادشایه‌تیی سیوپنێجساڵهیخۆی له‌ده‌ستدا”
ئه‌وه‌یه که هه‌ر وه‌ک له‌جێگایه‌کی دیکه له‌و نووسراوهمدا به‌وردی باسم کردووه، مێژوونوسی کورد ده‌بێ به‌وردبینی له به‌رهه‌مه مێژوویییه‌کانی بێگانه له‌سه‌ر کورد بڕوانن‌و ته‌نانه‌ت ئی کورده‌کانیش که به‌داخه‌وه زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانیان هه‌ر بهکوتنهوهی بابه‌ته بڵاوکراوه‌کانی بێگانان پڕکردۆته‌وه، به‌چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه بخوێننه‌وه. کاک ئه‌حمه‌د کتێبه‌که‌ی زۆر به‌نرخه‌و چێگای دهستخۆشیو شانازی پێکردنیشه، به‌ڵام ئی ویش ئه‌گه‌ر به‌وردی لێی بڕواندرێ، بێگومان ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ره. بۆوێنه له لاپه‌ڕه‌ی 18ی کتێبه‌که‌دا هاتنی ماد بۆ ئاقاری زاگرۆس به ده‌وروبه‌ری هه‌زاره‌ی دووهه‌می به‌ر له‌زایین به‌راورد ده‌کا، که بۆچوونێکی ورد‌و دروست نیه. ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کا ڕه‌نگه ته‌نیا شه‌پۆلێکی کۆچهکهبێ، ده‌نا ژماره‌یه‌ک له مێژوونووسان کۆچی ورده‌ورده‌ی ماده‌کان بۆ سه‌رزه‌مینی کوردستان بۆ زۆر پێشتر له‌و سه‌رده‌مه ده‌گێڕنه‌وه.
گونتردشنر(کرد ملت بی دولت، ل6)، ده‌ڵێ: سنووره‌کانی کوردستان، لهدونده سه‌رله ئاسمانه‌کانی ئارارات ڕا، که به‌بۆنه‌ی تۆفانی نووحه‌وه له ئینجیل‌دا باسی کراوه، تالێوارهکانی ڕووبارگهلی دیجله‌و فهڕات، له به‌رزاییه‌کانی عێراقه‌وه بگره تا که‌ناره‌کانی ده‌ریای مێدیته‌رانه (ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست) درێژه‌ی هه‌یه، ڕووبه‌ری ئه‌و سهرزمینهی کوردی تێدا ده‌ژین، خۆ له 500000 کیلۆ میتری چوارگۆشه ده‌دا. که به‌ڕوونی له ڕووبه‌ری وڵاتی ئاڵمان زیاتره. کورده‌کان که به بڕیه به 30000000 دێنه ئه‌ژمار، له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، پاشتورکو عهرهبو ئێرانیه‌کان، له‌پله‌ی چواره‌م دان‌و له‌ناو گه‌لانی بێده‌وڵه‌تدا گهورهترینو دوامین گه‌لی سه‌ر ئه‌و گۆیه خاکییهن.”
“کوردستان سه‌رزه‌مینێکه ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن کانگهلی پڕبه‌رهه‌م، که‌گرنگترینیان نهوتو ئاون. گه‌لی کورد بێگومان بۆخۆی مافی که‌لک وه‌رگرتنی له‌و سامان‌و سه‌رچاوه ژێرزهوییانه پێنه‌دراوه، که ئی خۆنی. چونکه ساڵه‌های ساڵه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ئه‌وانیان له مافی چاره‌ی خۆ نووسین بێبهشکردووهو ڕێگاناده‌ن ئه‌وگه‌له کۆنه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگه، به به‌ڕیوه‌بردنی سه‌رزه‌مینی بابوباپیرانیان به‌ده‌ستی خۆ، به‌ئامانجه‌که‌یان بگه‌ن‌و ئاواته له‌مێژینه‌کانیان وه‌دی بێنن.”
“زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌داری وه‌ک ئینگلستانو فه‌ڕانسه، که‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ته‌نیا به‌هۆی چاو چنۆکیو زێده‌خوازیی له‌بڕان نه‌هاتووی خۆیان‌و بۆده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سامانی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی نیزیک، ده‌وڵه‌تگه‌لی ده‌سته‌مۆی خۆیان لێ دامه‌زراندن. سه‌رزه‌مینی کوردانیان بهخورتیو به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی دانیشتووانی، به‌سه‌ر وڵاتانی عێراق‌و سووریه‌و تورکیه‌ی نوێ‌دا دابه‌شکرد. چاوچنۆکیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌سته‌ڵاتدارانی خۆجێیی، به‌ئامانجی که‌لکوه‌رگرتن له سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانو داوا بێبهزهییو توند‌و تیژانهکانیان بۆ وهدهستهێنانو پاراستنی ده‌سته‌ڵات، بوو به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد تا ئێستاش نه‌توانێ به مافه نهتهوهییو یاسایییه‌کانی خۆی بگا.”
“کوردستان به‌چه‌ند پارچه دابه‌ش کراو وێڕای ئه‌وه‌ش چیرۆکێک له سهرکوتو زهبروزهنگو دهنگبڕینو ده‌کار کردنی توندوتیژی، بهبێبڕانهوه ده‌ستیپێکردو هه‌موو هه‌وڵوتێکۆشانی کورده‌کان بۆئازادیو خودوختاریو هه‌ر وه‌ها سه‌رهه‌ڵدانه پهیتاپهیتاو پڕنیگهرانییهکانیان، یه‌کبه‌دواییه‌کدا بهدڕندانهترینو بێبهزهیییانهترین شێوه سه‌رکوت کران‌و تێکشکێندران.”
“حکوومه‌ته‌کانی ناوه‌ندی له تاران، به‌غدا، دیمێشقو ئانکارا، به که‌لکوه‌رگرتن له کۆچدانیزۆرهملی، کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ، ده‌رپه‌ڕاندن لهماڵوحاڵو ئاوارهکردنو ده‌نگ بڕین‌و تۆقاندن‌و پێکهێنانی دڵه‌ڕاوکێ، ڕووبه‌ڕووی کوردان بوونه‌وه. به‌ڵام هه‌مووی ئه‌و کاره نامرۆڤانانه نه‌یانتوانی چووکترن درز بخه‌نه ئیراده‌ی پۆڵایین‌و له‌شکان نه‌هاتوویان له‌ڕێگای وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌دا.”
“بهوساڵانهی دوایی، ڕه‌وتی لێک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وڵاتانی وه‌ک یهکێتییسۆڤیهتو یووگووسلاویو چهکوسڵهواکی دا که خاوه‌نی فهههنگگهلی هه‌مه‌چه‌شنه‌و گه‌لانی جۆراوجۆرن، سه‌ره‌نجام بووبههۆکاری پێکهاتنی وڵاتگه‌لێکی وه‌ک لیتوانی، ئێستوانی، کڕۆواسی، سێلوانی، ئه‌رمه‌نستان‌و گورجستان‌و هه‌لی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت-حکوومه‌تی بۆ هه‌رکامه‌یان پێکهێنا. ”
“له‌کاتی ئێستادا ئه‌وه ته‌نیا گه‌لی کورده که هێشتا سه‌رزه‌مینه‌که‌ی به‌سه‌ر وڵاتانی دیکه‌دا دابه‌ش بووه‌و سه‌رکوت ده‌کرێ.”
“بێگومان کورده‌کانیش له‌وساڵانه‌ی دواییدا ترووسکه‌ی هیوا له ئاسۆی خۆیاندا ده‌بینن، واته سه‌ره‌نجام کێشه‌و گرفتی کورده‌کان له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هاتهگۆڕێو په‌روه‌نده‌که‌ی بۆ پێڕاگه‌یشتن چووه سه‌ر مێزی به‌رپرسانی نێونه‌ته‌وه‌یی. له‌ئاکامی گوشاره‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان(UNO)و یه‌کێتی ئوڕووپادا ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند که له‌قورسایی سه‌رکوتی به‌میلیۆنان کوردی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ی که‌م ده‌کاته‌وه‌و ئازادیگه‌لی باشیان له‌بواری مافه فه‌رهه‌نگییه‌کانیان ده‌داتێ. ”
تێبینی:
١- شه‌هید دوکتۆر قاسملوو (کوردستان‌و کورد، ل11-13)، سنووری کوردستان ئاوا بڕیهدهکا: “له شیمالی ڕۆژهه‌ڵاتی لووتکه‌ی ئاراراته‌وه خه‌تێکی ڕاست ده‌ست پێده‌کا، به‌ره‌و جنووب، بۆ به‌شی جنووبی زاگڕۆسو پشتکۆ دێته‌خوارێ، له‌وێڕا خه‌تێکی ڕاست بۆلای ڕۆژئاوا ده‌کێشین هه‌تا ده‌گاته شاری مووسڵ له‌عێراق، له‌وێوه خه‌تێکی ڕاست بۆلای ڕۆژئاوا ده‌کێشین که لهمووسڵهوه ده‌گاته به‌شی تورک نشینی ویلایه‌تی ئهسکهندهروونو لهونوختهوه خه‌تێک بۆلای شیمالی ڕۆژهه‌ڵات ڕاده‌کشێ تا ده‌گاته ئه‌رزه‌ڕۆم له توکیا، پاشان له ئه‌رزه‌ڕۆمه‌وه خه‌تێک به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات دێ، تا ده‌گاته‌وه لووتکه‌ی ئارارات. به‌مجۆره پێوانه‌ی کوردستان به‌تێکڕایی ده‌گاته نیزیکه‌ی 409650 کیلۆمیتری چوارگۆشه، یانی به‌ته‌نیا له‌خاکی بریتانیا‌و هولهندو بێلژیکو سویس‌و دانمارک به‌رینتره. خاکی کوردستان 194400کیلۆمیتری که‌وتۆته به‌ر تورکیا، 124950 کیلۆمیتری که‌وتۆته به‌ر ئێران، 72000 کیلۆمیتری که‌وتۆته به‌ر عێراق، 18300 کیلۆمیتری له‌سووریایه.”
وه‌ک ده‌بینین له‌هه‌ردووک بڕیهدا لوڕه‌کان نه‌هاتوونه ئهژمارو له نه‌خشه بڵاوبووه‌کانی کوردستانیشدا ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، به‌داخه‌وه ههڵاوێراوه ٢- دێشنێر له‌و پێسهکییهدا کورده‌کانی ژێرده‌ستی ئێرانی لهبیرکردووهو به‌گشتی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری مێژوو نووسانی سه‌رده‌م، چاویان لهپارچهکوردستانی بهردهستییهکێتیی سۆڤیه‌ت پۆشیوه‌و باسیچوارپارچه ده‌که‌ن، که‌چی کوردستان له‌ڕاستیدا بوو به5پارچه نه‌ک 4و یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیش کهئهودهمی یه‌کێکبوو له زلهێزه‌کان، به‌ڵام دژیسهرمایهداری، که‌متر لهزلهێزهکانیدی چاوچنۆکیی نه‌نواند. ئه‌و وڵاته، که دراوسێی دیواربه‌دیواری کوردستان بوو، بهساتوسهودایهکی شووم له‌گه‌ڵ ئاتاتورک، پارچهیهکیدیکهی لهسهرزهمینهکهمان ههڵلووشیو هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو بۆ ڕازی کردنی ئه‌و دێوه‌زمه دژه‌کورده، کورده‌کانی به‌رده‌ستی خۆی به‌خورتی له زێدی بابوباپیرانیان ههڵقهندنو بهسهرکۆمارهکانی دیکه‌دا دابه‌شی کردن. ئاوا دانیشتووانیئهوپارچهی کوردستان، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌تر نه‌ک هه‌ر له مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆ بێبه‌ش کران، به‌ڵکوو دانیشتن له سه‌ر زه‌مینی یێکپارچه‌ی باب‌و باپیرانیشیانیان لێ زه‌وت کرا.
٣- به‌داخه‌وه وه‌ک ده‌بینین، له‌کاتی ئێستادا سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنییه ڕواڵه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک، هێستاش سه‌رکوت به‌توندی له‌سه‌ر کورد به‌رده‌وامه‌و ڕۆژ نیه به چه‌ندان تێکۆشه‌رو پارله‌مانتاری کورد ڕاپێچی دادگا‌و به‌ندیخانه‌کانی ئه‌و وڵاته نهکرێنو بۆمباران‌و کوشتاری دڕندانه له‌سه‌ر کوردان هه‌ر ناپسێته‌وه.
به‌و دواییانه، کاتێک پاش زیاتر له پازده‌ساڵان دووره‌وڵاتیی به‌ده‌ستی خۆم بهسهرداسهپاوم، سه‌ردانی کوردستانم کرده‌وه، بیستم کاک نه‌وشیروان کتێبێکی تازه‌ی ده‌رکردووه. پێشتر کورد‌و عهجهمهکهیم دیبوو که به‌ناوی که‌سێکی دیکه‌ی بڵاوکردبۆوه. ئه‌من ئه‌و کتێبه‌م سه‌ره‌ڕای هێندێک ڕه‌خنه که له‌سه‌ری هه‌مبوون، به خۆماندووکردنێکی زۆر وه‌رم گێڕابۆوه سه‌ر سهرفارسیو ڕه‌خنه‌و تێبینییهکانیشم بۆکردنه پاشکۆ‌و وێنه‌یه‌کیشم به pdf بۆ نارد. به‌داخه‌وه ئه‌وکتێبه‌م له هیچکوێ بۆ له‌چاپ نه‌درا، ناچار له ئوستهرالیا بۆخۆم هێندێکم له ماڵهخۆم لێچاپکردنو بڵاوم کرده‌وه‌و نیزیکه‌ی 100دانه‌یه‌کیشم لێ ناردهئوڕووپا بۆبرازاکهم تا بۆمیبفرۆشێ، ئه‌ویش دابووی به کتێبخانه‌ی هه‌رزان، و ئێستاش که ئێستایه هه‌ر نه‌مزانی چیان لێهاتو ته‌نانه‌ت تێچووی پۆستهکهشیم بۆ نه‌گه‌ڕاوه. به‌ڵام ئه‌وکتێبه زۆری سه‌رنج ڕاکێشامو خستمیه سه‌ر وازی نووسینی مێژووی کورد. نووسینی کتێبکم به‌ناوی لێکۆڵینه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌سه‌ر کورد‌و کوردستان ده‌ست پیکرد، که ئێستا جڵدی یه‌که‌می، که تایبه‌ته به پێش مێژوو تا سه‌ره‌تای ئیسلام، له ده‌زگای ئاراسدا لهژێرچاپدایه. ئه‌و جاریش هیواداربووم، کاک نه‌وشیره‌وان، به‌رهه‌مێکی پڕبههرهو به‌نرخی بۆگهلیکورد ده‌رکردبێ. زۆریشم حه‌ول دا کتێبه‌که‌م وه‌گیر نه‌که‌وت. که گه‌ڕامه‌وه، براده‌رێکی زۆر خۆشه‌ویستم به‌ده‌ستی گه‌یشتبوو، شه‌وێک له‌بانگ هێشتنێکدا وێیدام تا که‌لکی لێوه‌رگرم.
به‌تاسه‌و تامه‌زرۆییه‌کی زۆره‌وه، هه‌رکه لهماڵهبرادهرهکهم گه‌ڕامه‌وه، ده‌ستم کرد به‌خوێندنه‌وه‌ی. ئه‌وکتێبه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی کردووه به ڕه‌دکردنه‌وه‌ی مێژووی گهلیکوردو دانی نازناوی دڕنده‌و وه‌حشی به ماده‌کان، واته به‌دیهێنه‌رانی یه‌که‌م ئیمپه‌راتوورییه‌تی به‌رفره‌وان له سه‌رزه‌مینی کوردەکاندا، ئه‌من پێشتر لهدیمانهیهکمدا له‌گه‌ڵی پوخته‌یه‌کم له‌سه‌ر کاری خۆم له‌باری مێژوودا بۆ باس کرد، به‌وهیوایه‌ی که به‌دانی سه‌رچاوه‌و پێشنیاری یارمه‌تی هانم دا، به‌ڵام ئه‌و کوتی:
“من ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم کورد مێژوو بوخۆی سازکا، نازانم ئه‌و تاریخه کوردییه‌یان له‌کوێ هێناوه‌و کردوویانه‌ته ده‌ستپێکی مێژوومان… پێش ئیسلام، له‌پێشدا ههخامهنشیو پاشان ئهشکانیو دوایه ساسانی‌و پاشان ماده‌کان له‌و وڵاته‌دا ده‌وڵه‌تیان پێکهێناوه. پێم سه‌یره ده‌ڵێن شوێنه‌واری مادیان له‌سه‌ر تاشه‌به‌رده‌کان سڕیوه‌ته‌وه‌و شتی خۆیان له‌جێی نووسیوه، ئاخر ئه‌وان چ پێویستییه‌کیان به‌و تاشهبهردانهبووه…”
ئه‌و ده‌ربڕینه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌کم له که‌سێک بوو که خۆی به ڕێبهرکی کورد دهزانێو کتێبی مێژوو دهنووسێو گرنگترن ساڵه‌کانی ژیانیشی له‌ڕێگای کوردایه‌تیدا له پڕمه‌ترسیترین ههلومهرجداو له‌ژێر بۆمباران‌و تۆپباران‌و کیمیاباراندا تێپه‌ڕاندووه…. ئه‌من له ڕاگوێستنی نووسینه‌که‌ی کاک نهوشیروادا به‌بێ سه‌رنج دانه هه‌ڵه‌ی نووسین که به‌داخه‌وه که‌میش نین، ده‌قاوده‌ق شتهکانیم هه‌روه‌ک خۆی نووسیوه‌ته‌وه‌و بۆ پاراستنی ئه‌مانه‌تی زیاتر ده‌ستم تێوهرنهداوهو ئۆباڵه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆی خۆیه‌تی.
کاک نه‌وشیروان له لاپەڕەی11ی کتێبه‌که‌یدا ناوی ئه‌و شارستانیه‌تانه‌ی له‌سه‌رخاکی کوردان خوڵقاون، ئاوا ڕیزدهکا: سۆمه‌ری، بابلی، ئه‌که‌دی، ئاشووری، ئیلامی، حیتی، میدی، ئه‌شکانی، هه‌خامه‌نشی، ساسانی، ئیسلامی. ئه‌وه ڕه‌نگه بۆ خوێنه‌رێک که هه‌ر سه‌رسه‌ره‌کی بهکتێبههدا ده‌چێته‌وه، زۆر نائاسایی یاخراپ نه‌نوێنێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌وردی شت ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یانخوێنێته‌وه، ئه‌وه بۆ مێژوونووسێک ئاسایی نیه که ناوی شارستانیه‌ت یا میرایهتیو… به شپرزهییو به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی کاتی مێژوویییان ڕیزکاو نه‌زانرێ کامیان پێش کامیان بوون.
له‌پێشدا بیرم کرده‌وه به بڵاوکردنه‌وه‌ی وتارێک، هێندێک ڕوونکردنههی پێویستی له‌سه‌ر بده‌م، به‌ڵام پاش خوێنده‌نه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌و چاو خشاندنێک به هه‌موو کتبه‌که تێگه‌یشتم ئه‌و لێکدانه‌وه‌و دهربڕێنهی کاک نه‌وشیروان هه‌ویرێکه ئاوی زۆر ههڵدهگرێو ده‌کرێ کتێبێکی له‌سه‌ر بنووسرێ، تا لانی که‌م ئه‌گه‌ر ڕێچکه‌یه‌کی باریکیش بێ، بتوانم بیخه‌مه به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی لێکۆڵه‌رو وریای کورد، تا تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌بن که باب‌و باپیرانی خۆ بهدڕندهو وه‌حشی‌و ده‌وڵه‌تێکی به‌شاهیدیی مێژوو دڕنده‌و وێرانکاری وه‌ک ئاشووربه قوربانییه‌کی بێتاوانو پێشکه‌وتووی سته‌م لێکراوی ده‌ستی ئه‌وان نیشان بدهنو له سامی ڕه‌گه‌زه‌کان زیاتر فرمێسکی بۆ هه‌ڵوه‌رێنن. بۆیه‌ش پێموایه کاکی نووسه‌ر به‌ده‌م ڕێگاوه بۆ ڕه‌گه‌ز سامییان گوڵی چنیوه، به‌ڵام به‌وبۆچوونه‌ی له‌سه‌ر چه‌قی ڕێگا پێکوڵی بۆکورد داچاندووه.
له‌کۆتاییدا به‌پێویستی ده‌زانم ڕوونی که‌مه‌وه که بۆ ئاماژه به سه‌رچاوه‌کان وام به‌پێویست زانیوه، له‌جیاتی ژێرنووس یا گونجاندنیان له کۆتایی هه‌ر به‌شێکدا له‌نێو دووکه‌وانه‌دا له‌شوێنی خۆی ناوی کتێبه‌که و ئه‌گه‌ر پێویست بێ لاپه‌ڕه‌که بنووسم، تا بزانرێ سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌که‌م چیه، پاشان بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی پێیان خۆشه ناو‌و نیشانی کتێبه‌که به‌ته‌واوی بزانن، کتێبنامهیهکم له کۆتایی ئه‌و کتێبه‌دا گونجاندووه.
گوڵ چنین به‌ده‌م ڕێگاوهو پێکوڵ چاندن له‌سه‌ر چه‌قی ڕێگا!
کاک نه‌وشیروان به‌باسی سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نووسراوی کوردی ده‌ست پێده‌کاو له لاپه‌ڕه 12ی کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ: “شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا به‌رهه‌می گه‌لانی دانیشتوی ناوچه‌که بوه. به‌رله‌وه‌ی شه‌پۆلی ئاری له قهفقاسو شهپۆلیسامی له جزیره‌ی عه‌ره‌بیه‌وه بهرهوناوچهکه بکشێن، به‌رهه‌م هاتوه. باو‌و باپیرانی کوردیش که به‌ناوی جیاجیا‌و یه‌کێ بووه له نیشته‌جێکانی ناوچه‌که، به‌شی هه‌بوه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شارتنێتیهدا. مخابنه تائێستا شوێنهوارناسو مێژوونووس‌و زمانه‌وانی کورد به‌شێوه‌یه‌کی زانستیی‌و سیسته‌ماتیک خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان کورد‌و گه‌لانی زاگرۆس گهلانیمیزۆپۆتامیا و گهلانیئێران نه‌بون. زۆرتر خه‌ریک بون به دوباره وتنه‌وه‌ی تیۆری هه‌ندێ ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وڕووپایی سه‌باره‌ت به ڕێچهڵهکی میدیایی کورد‌و هاتنی شه‌پۆل به‌دوای شه‌پۆلی تیره ئاریه‌کان بۆ ناوچه‌که.”
“له‌کوردستانی عێراق، له به‌رامبه‌ر ساڵی زاینی دا تائێستا به‌شانازیه‌وه ساڵێک ئه‌نووسن له‌ساڵی هیچ میلله‌تێکی ئه‌ودنیایه ناچێ. گوایه ئه‌وه ساڵی کوردیه. له‌کاتێک دا ئه‌گه‌ر یه‌کێ به‌وردی بچێته بنجوبناوانی مێژووی ئه‌وساڵه نه‌ک ناهێنێ ئه‌وه بکرێته ساڵی له‌دایکبونی کورد، بگره ئه‌بو مێژونوسانی کورد خۆیان نه‌کردایه به‌خاوه‌نی چونکه ئه‌وه ساڵێکه وه‌کو مێژوی ناوچه‌که ئه‌یگێڕێته‌وه له‌وساڵه‌دا چه‌ند تیره و هۆزی دڕنده‌و دواکه‌توی ناوچه شاخاویه‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر نه‌ینه‌وای پایتختی ئیمپراتوری ئاشوری و یه‌کێ له پێشکه‌وتووترین شارستانێتیه‌کانی ئهوسهدهمهیان به‌جۆرێ وێران کردوه که ئیتر هه‌ڵنه‌ساوه‌ته‌وه.”
“سه‌یر ئه‌وه‌یه کورد خۆی بکا به‌خاوه‌نی کاره‌ساتێکی له‌وبابه‌ته و بیکابهساڵی له‌دایکبوونی خۆی که‌چی خۆی به بێگانه بزانێ له شارستانێتیه گه‌وره‌کانی میزۆپۆتامیا و زاگرۆس و ئێران. خۆی به‌بێگانه بزانێ له شارستانێتی سومه‌ری، بابلی، ئاکه‌دی و خوری و گوتی و لولویی… له‌کاتێک دا ته‌نیا له کوردستانی عێراق سلێمانی، له‌هه‌ورامان، شمشاره، بێتواته، ده‌ربه‌ندی گاور، به‌مۆ، په‌یکوڵی، پیره‌مه‌گرون، حه‌وزی حه‌مرین، کێله‌شین، زاخۆ… دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌زارانیش له‌ژێرخاک دا ماون هێشتا کنه‌و پشکنینی زانستی‌یان تێدا نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر ده‌سکردی خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌بوبێ، داگیرکه‌ر هه‌رگیز نه‌یتوانیوه تاشه‌به‌ردی ئهوشاخانه هه‌ڵکۆڵێ، په‌یکه‌ری له‌سه‌ر بنه‌خشێنێ و نوسینی له‌سه‌ر تۆمار بکا”
١- نووسه‌ر ڕووداوێکی مێژوویی ورووژاندووهو له‌سه‌ر دڕنده‌ترین ئیمپراتۆرییه‌تی مێژوو ده‌کاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و خۆی کوته‌نی ( مێژوی ناوچه‌که) بێنێ، که چ سهرچاوهیهکهو کێ نووسیویهتیو به‌چ مه‌به‌ستێک نووسراوه، که ده‌وڵه‌تی دڕووێرانکارو داگیرکه‌ری ئاشوور ده‌کاته شیاوی ئهوپێههڵاکوتنهی کاک نهوشیرهوانو هی وه‌ک ئه‌و و تێکده‌رانی ده‌کاته (چه‌ند تیره و هۆزی دڕنده‌و دواکه‌توی ناوچه شاخاویه‌کان). نه‌کا ئه‌و مێژووه‌ی ناوچه‌که ئه‌وه‌نده ناو زڕاوه که ئه‌و پێی شووره‌یی بووه ناوی به‌رێ.
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ده‌بینین، کاک نه‌وشیره‌وان له‌و ده‌ربڕینه‌دا ئاماژه به(ناوچه شاخاویه‌کان) ده‌کا که خۆی کوته‌نی ئه‌و تیره‌و هۆزهدڕندانهی لێڕا هاتوون، به‌ڵام به‌ئانقه‌ست بووبێ یان به‌هه‌ڵه، ئاماژه به‌ناوو شوێنی ناوچه‌شاخاویه‌کان ناکا، گه‌لۆ ده‌بێ ئهوناوچهشاخاوییانه، کوێستانه‌کانی سووریه‌و ئۆردۆن بووبن یا نه‌کا ئی سهرمانگو هه‌ساره‌کانی ئاسمان! بۆ ئاگاداریی خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئه‌و ناوچهشاخاوییانه زاگرۆسی نیشتمانی گووتیو لوولووییو کاسیو هه‌موو ئه‌و هۆزانهن که کاک نه‌وشیره‌وان ناتوانێ حاشا له‌وه‌ی بکاکه به‌شێک بوون له هۆزه‌کانی پێکهێنه‌ری باپیرانی کورد.
٢- نووسه‌ر ڕه‌خنه له (شوێنهوارناسو مێژوونووس‌و زمانه‌وانی کورد) ده‌گرێ که (به‌شێوه‌یه‌کی زانستیی‌و سیسته‌ماتیک خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان کورد‌و گه‌لانی زاگرۆس گهلانیمیزۆپۆتامیا و گه‌لانی ئێران نه‌بون. زۆر تر خه‌ریک بون به‌دوباره وتنه‌وه‌ی تیۆری هه‌ندێ ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وڕووپایی سه‌باره‌ت به ڕێچهڵهکی میدیایی کورد‌و هاتنی شه‌پۆل به‌دوای شه‌پۆلی تیره ئاریه‌کان بۆ ناوچه‌که
جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا پرسیارێک ئاراسته‌ی جه‌نابیان بکه‌ین
ئه‌دی گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه‌که بۆ وێنهئێرانی، عه‌ره‌به‌کان، ئاشووری‌و ئهرمهنییهکانو…. مێژووی خۆیان له‌ڕووی چ سه‌رچاوه‌گه‌لێک ساغ کردۆته‌وه؟ کام له‌وان بۆخۆی توانیویه‌تی شوێنه‌واره نووسراوه دێرینه‌کانی وڵاتی خۆی به‌بێ یاریده‌ی بێگانه ئوڕووپایییه‌کان بخوێنێته‌وه‌و بۆ سه‌لماندنی مێژووی خۆی که‌لکیان لێ وه‌رگرێ؟ ئه‌گه‌ر کاکی نووسه‌ر بۆ ئێرانییه‌کان له‌وباره‌وه به شانامه‌ی فیرده‌وسی، قانێک داده‌نێ، خۆ ئه‌و کتێبه‌ش به گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستکاری کراوی چیرۆکه‌کانی ئاوێستا بۆ ورووژاندنی هه‌ستی مه‌زنیخوازی‌و خۆ بهزلزانیی شۆڤێنیستانی فارس دانراوه. ئه‌دی کاک نه‌وشیروان ئه‌و ناوانه‌ی وه‌ک باپیرانی کورد ده‌یانهێنێته‌وه، وه‌ک گووتیو لۆلۆییو…. بۆخۆی یا چ کوردێک به‌ده‌ستی خۆی لهبهردهنووسهکانی ئاشوور دا خوێندوونیهوهو ههڵیئێنجاون. مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌ش بۆخۆیان هه‌ر کوتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی پسپۆڕه ئوڕووپایییه‌کان نین؟
منیش لهوبۆچوونهدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان هاوڕام که(شوێنهوارناسو مێژوونووس‌و زمانه‌وانی کورد) هه‌رئه‌وانه ده‌ڵێنه‌وه که ئوڕووپاییه‌کان پێیگهیشتوونو به‌مه‌به‌ست یا بێمه‌به‌ست ڕوانگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر دهربڕیونو زۆر جاران به‌ده‌ربڕینی پێچه‌وانه‌ش بۆ خزمه‌ت به‌سیاسه‌تێکی تایبه‌تی نووسیویاننهوه، به‌ڵام جیاوزیمان له‌وه دایه که ڕه‌خنه‌که‌ی من له‌سه‌ر نه‌فسی گێڕانه‌وه‌که نیه، چونکه به‌داخه‌وه به‌و بارودۆخ‌و توانایه‌ی ئێمه‌ی کورد له‌و بواره‌دا هه‌مانه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ مێژوومان ساغ که‌ینه‌وه، ناتوانین لێلابده‌ین، به‌ڵام ئه‌منیش ده‌ڵێم کوتنه‌وه‌ی ناوردبینانهیان هه‌ڵه‌یه‌و له‌گێڕانه‌وه‌ی مێژووی نووسراو به‌ده‌ستی دوژمنان‌و داگیرکارانی کوردستان دا ده‌بێ زۆر ڕه‌خنه‌گرو وردبین بین، ئه‌وه ئه‌و شێوه‌کاره‌یه که من له کتێبه تازه‌که‌ی خۆمدا له‌سه‌ر مێژووی کوردستان پێشنیارم کردووه‌و حه‌ولم داوه به‌کاری بێنم، تا وه‌ک پڕۆفیسۆر محه‌ممه‌د زه‌کی به‌گ، تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی واگه‌وره نه‌بم که ئیختۆویگۆی دوایین پادشای ماد به (آژیدهاک)و کوورۆشی هه‌خامه‌نشی به (که‌یخه‌سره‌و) بزانم. بڕوانه(تحقیقی تاریخی درباره کرد‌و کردستان، ل96)، هه‌روه‌ها پێشه‌کیی کتێبه‌که‌ی من (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌سه‌ر کورد‌و کوردستان
٣- نووسه‌ر زۆر نازانستییانه ناوی ئه‌و خۆیکوتهنی (چه‌ند تیره‌و هۆزی دڕندهودواکهتوی ناوچه‌شاخاویه‌کان)ه ناباو ته‌نانه‌ت به‌ڕوونی شوێنی ناوچه‌شاخاوییه‌کانیش دیاری ناکا، که ئه‌وانی لێڕاهاتوونو حکوومه‌تی به‌هێزو دڕو تاڵانکهرو وێرانکار یا کاکی نووسه‌ر کوته‌نی پێشکه‌وتووی ئاشوور ده‌فه‌وتێن، که وه‌ک ده‌زانین له زۆر شوێنه‌واری مێژوویی‌و له زۆر مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا باسیان کراوه‌و ناویان براوه، و ته‌نانه‌ت بهردهنووسو شوێنه‌واره نووسراوه‌کانی ئاشووریش به‌ڕوونی باسیان کردوون.
ئه‌وانه (یه‌کێتیی هۆزه‌کانی ماد) بوون که له تێکه‌ڵه‌ی هه‌موو تیره‌و هۆزه‌کانی زاگرۆس به ئاریاییو نا ئاریایییهوه ده‌وڵه‌تی مادیان پێکهێنا. لەسەر ئاریایی بوونیش پێویستە ئەوە ڕوونکەمەوە، کە ئاریایی لە (ئەئیرانم وێجە)ی ئاوێستاوە هاتووە واتە سەرزەمینی نەجیبان، بەڵام ئەوە هەر ئاماژە و ناوێکی دینییە، نەک ڕەگەزی و ئوڕووپایی بەمەبەستی سیاسی کردوویانە ڕەگەز، دەنا هیچ گومان لەوەدانییە کە کورد هەمووی زەردەشتی نەبوون، تا خۆ بەئاریایی بزانن و ئەوانەش کە بە کۆچ هاتوونەتە ناوچەکە بەشێک بوون لە هیندوئوڕووپایییان، نەک ئاریایی. کەوابوو وادیاره ئه‌و مێژوونووسه به‌ڕێزه، ماده‌کان لهباپیرانی کورد جیا ده‌کاته‌وه! به‌ڵام کێ ده‌توانێ بڵێ، باپیرانی کورد هه‌ر گووتیو لوولوویی بوون، به‌ڵام ماده‌کان فڕیان به‌سه‌ر کورده‌وه نیه. ئاخۆ کاک نه‌وشیروان چ پاڵوێنهیهکی هه‌یه که هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی ئه‌و بهباپیرانی کوردیان ده‌زانێ له (یه‌کێتیی ماد)یان بپاڵێویو جیایان کاته‌وه. بێگومان ئه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌وڕۆ به‌ڵکوو له‌سه‌رده‌می ماده‌کانیشدا نه‌ده‌گونجا، چونکه هه‌موو گه‌لانی نیشته‌جێی سه‌رزه‌مینی ماد، پێش ئه‌و ڕووداوه‌ی نووسه‌ر نه‌فره‌تی لێده‌کاو به‌کاره‌ساتی ناو ده‌با، له ژێرناوی ماد‌دا تێکه‌ڵ ببوون‌و ببوونه گه‌لی ماد‌و هه‌ر ئاواش ناسراون‌و ته‌نانه‌ت به‌رده‌نووسه‌کانی ئاشووریش به مادای ناویان ده‌به‌ن.
٤- نووسراوه‌که به به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی شوێنی باسه‌که‌و به ناوه‌رۆکی باسهکهشهوه، له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌نجام، مۆرکی عێراقچیه‌تی زۆرتر پێوه‌دیاره تا کوردایه‌تی.
٥- هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌لکی لێوه‌رگرتوون یا عه‌ره‌بین یا فارسی، که هه‌موویان نووسینه‌کانیان له‌سه‌ر ناوچه‌که به‌ئاشکرا لایه‌نگرانه‌یه له حاست فارس لهئێرانو عه‌ره‌ب له‌عیراقداو هیچی به‌سوودی بۆکورد تێدا نانووسنو هه‌موو ڕووداوه‌کان به‌لای مه‌زنیخوازیی نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا ده‌شکێننه‌وه.
٦- نوسه‌ر ئاماژه ده‌کا که کورد کاره‌ساتێکی گه‌وره(واته له‌ناوچوونی ئاشوور)ی کردووه به ساڵی له‌دایکبوونی خۆی، که‌چی خۆی به‌بێگانه زانیوه له شارستانێتیه گه‌وره‌کانی میزۆپۆتامیا و زاگرۆس و ئێران، سومه‌ری، بابلی، ئاکهدیو خوری‌و گوتیو لولویی… لێره‌شدا کاک نه‌وشیروان دۆو دۆشاوی لێکداوه. ئه‌وانه‌ی ده‌توانن باب‌و باپیرانی کورد بن. وه‌ک (ئاکه‌دی) که په‌یوه‌ندییه‌که‌یان بهکوردانهوه هێشتا به‌ته‌واوی ڕوون نیه. ( ئێرانی) بەو واتایەی نووسەر دەیڵێ، که هه‌رچه‌ند به‌شێکیان (واته ماده‌کان) پێکهێنه‌ری یه‌که‌می باپیرانی کورد بوون، به‌ڵام ئه‌ویش بێجگه له باپیرانی کورد، چه‌ند گه‌لی دیکه ده‌گرێته‌وه‌و بابلی که ده‌زانین باپیرانی کورد نهبوونو خووریو گووتیو لوولوویی که بێگومان به‌شێکن له باپیرانی کورد
لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی ئه‌و ئاشووره به‌سته‌زمانه سته‌م لێکراوه‌ی کاک نه‌وشیره‌وان بکه‌م، که ئه‌و کوته‌نی (چه‌ند تیره و هۆزی دڕنده‌و دواکه‌توی ناوچه شاخاویه‌کان)هی جه‌نابی باسیان ده‌کا کێ بوون‌و چۆن ئه‌و ئاشوورییه به‌سته‌زمانانه به هێرشو تاڵانی په‌یتاپه‌یتایان ناچاریان کردن، یه‌کێیی ماد پێک بێنن‌و ئه‌و ناوبراو کوته‌نی (کاره‌سات)ه بخوڵقێنن. ههروههادهمهوێ په‌یوه‌ندیی ئه‌وان که باپیرانی کوردن، به‌و ساڵه کاره‌ساتباره‌ی ئه‌و ڕێبه‌ره کورده باسی ده‌کا، چییه.
ئه‌وه‌ی نووسه‌ر به (چه‌ند تیره و هۆزی دڕنده‌و دواکه‌توی ناوچه شاخاویه‌کان)ی ناوبردوون، ماده‌کانن، که ئیمپه‌راتۆریه‌تی ئاشووریشیان به‌هاوکاریی بابلییه‌کان تێک شکاندووه‌و گه‌وره‌ترین ئیمپه‌راتۆریه‌تی ناوچه‌که‌یان پێکهێناوه. به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاسه‌وارێکی نووسراویان لێ نهدۆزراوهتهوهو که‌سیش نه‌یتوانیوه بزانێ بۆچی. به‌ڵام لێرهدابهپێویستی ده‌زانم ئاماژه به هێندێک شت له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده‌کاندا بکهمو دوایه پرسیارێک ئاراسته‌ی کاکی نووسه‌رو هاوبیرانی له‌کوردستاندا بکه‌مه‌وه، به‌وهیوایه‌ی بیرمه‌ندانی کورد بۆی به‌دوای وه‌ڵامێکدا بگه‌ڕێن.
ماده‌کان جۆره کیسه‌یه‌کی مشهممایان سازکردووه‌و ئاشوورییه‌کان ئه‌و مشهممایانهیان لێکڕیونو بۆ پاراستنی پێسته نووسراوه‌کانیان به‌کاریان هێناون. زۆر لهوکیسانه له وێرانه‌کانی ئاشووردا، دوای چهندههزارساڵ، به‌ساغی دۆزراونه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، ماده‌کان نیزیک به دووسه‌ده له سه‌رزه‌مینێکدا حکوومه‌تیان کردووه‌و زۆر شار‌و گوند‌و له‌وانه گه‌وره‌شاری وه‌ک هێگمهتانهیان سازکردووه. ئه‌وان ڕێنووسی بزماری له ئاشووره‌کان فێربوون، پاشان ده‌ستیان تێوه‌رداو بۆ خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه‌و فێربوون، زۆر ساکارو ئاسانیان کردۆته‌وه. تاکه به‌رده‌نووسی له‌پاش به‌جێماوی کوورۆشی هه‌خامه‌نشی بۆ سه‌لماندنی پێشکهوتووییو شارستانیه‌تی ئه‌و کاکی نووسه‌ر کوته‌نی (چه‌ند تیره و هۆزی دڕنده‌و دواکه‌توی ناوچه شاخاویه‌کان)ه به‌سه، که تێیدا هاتووه: “… ماده‌کان شتی باشیشیان ههبوونو من پاش ئه‌وه‌ی به‌پادشایه‌تی گه‌یشتم، ئه‌وانه‌م له ماده‌کان وهرگرتنو له‌وڵاتی خۆمدا بڕه‌وم پێدان. یێکێک له‌و شته باشانه‌ی له‌ماده‌کان فێری بووم، ئه‌لفوبێی وان بوو، که 36 پیتی ههبوونو هه‌ر ئه‌و ئهلفو بێ‌یه‌یه که ئه‌وڕۆ له وڵاتی مندا بۆته باو. ئه‌من خوێندن‌و نووسین به ئه‌لفوبێی 48 پیتی فێربووم، به‌ڵام زانیم که ئه‌لفوبێی 36پیتیی ماده‌کان بۆ خوێندن‌و نووسین که‌لکی زیاتره‌و مرۆڤ به‌و ئهلفو بێیه زووترفێری خوێندن‌و نووسین ده‌بێ. ئه‌من تێگه‌یشتم بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌هاسانی فێری خوێندن‌و نووسین بن، ده‌بێ نووسین له سه‌ر ته‌خته گڵیسوور وه‌لانێن‌و وه‌ک‌خوێندنگه‌کانی هێگمه‌تانه ته‌خته‌به‌رد دهکارکهنو فه‌رمانبه‌رانی دیوانوبازرگانانو کارمه‌ندانی تۆمارکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانم ڕاسپارد که له‌سه‌رچه‌رم بنووسن‌و یێکێک له‌سووده‌کانی نووسین له‌سه‌رچه‌رم ئه‌وه‌یه که ماوه‌یه‌کی زۆر خۆڕاده‌گرێ….”
“ئه‌من دانانی یاسای نه‌گۆڕم لهوڵاتیخۆمدا بڕه‌و پێدا که له ماده‌کان فێری بووم،…. من تێگهیشتمکه ڕێکخراویسپای ماده‌کان کهدابهشبوونی دهههزارکهسیو هه‌زار کهسیو یێکسهتکهسیو پهنجاکهسیو دهکهسیوپێنجکهسییه، باشترینشێوهی بهڕێوهبردنیکاروباریئهرتهشێکه …. ئه‌وڕۆ سپای من به‌شێوه‌ی ماده‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێ… ”
ئێستا پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه ئایا گه‌لێک که له‌باری خوێنده‌وارییه‌وه ئه‌وه‌نده پێشکهوتبێو له ده‌رباری ئاشووریشدا کاری کردبێ‌و وڵاتی ئارارات‌و ئه‌وانی دیکه‌شی گرتبێ‌و شوێنه‌واره نووسراوه‌کانی وانیشی دیتبێ، چۆن ده‌بێ له‌و هه‌موو ئه‌زموونانه که‌لکی وهرنهگرتبێو نووسراوێکی لهپاشخۆی بهجێنههێشتبێ؟ ئه‌دی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی کوورۆش باسیان ده‌کا که ماده‌کان له‌سه‌ر چه‌رم نووسیویانن، چیان لێهاتووه. بۆ ماده‌کان کیسه‌ی مشهممایان بۆ ڕاگرتن‌و پاراستنی نووسراوه‌کان دروست کردوون‌و بهئاشووریان فرۆشتوون، که نموونه‌یان له وێرانه‌کانی وڵاتی ناوبراودا به‌ساغی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆخۆیان بۆ ده‌بێ بۆ پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی خۆیان که‌لکیان لهوداهێنانه وه‌رنه‌گرتبێ؟
له‌سه‌ر ئیمکانی سڕانه‌وه‌ی بهردهنووسهکانیش که کاک نه‌وشیروان باوه‌ڕی پێی نیه، هه‌رچه‌ند تائێستا به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ وه‌ده‌ست نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌رده‌نووسه‌که‌ی بێستوون له کرماشان نموونه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌وکاره که ته‌نانه‌ت دوای ئیسلامیش ده‌ستی تێوه‌ردراوه. ئێستا بەبەڵگە سەلمێندراوە کە بەشێکی گەورە لەو بەردەنووسە لە سەردەمی پەهلەویدابەناوی بەردەنووسی داریۆشی مەزن، بەیاریدەی ئاسەوارناسێکی ئالمانی، سازکراوە و پێشتر هەر نەبووە، لەسەردەمی سەفەویشدا هەروەها شتێکی لەسەر ئەوان لێهەڵقەندراوە.
له‌سه‌ر ئه‌و به‌ناو پێشکه‌وتووترین شارستانێتیی سه‌رده‌مه‌ی کاک نهوشیروانو ئه‌و چه‌ند هۆزه دڕنده‌یه‌ی تێکده‌ری، پێویسته لێره‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م، دوایه‌ش له له‌به‌شه‌کانی دیکه‌دا باسی بکه‌م. ده‌وڵه‌تی ئاشوور نه‌ک هه‌ر به‌شاهیدیی دوژمنانی به‌ڵکوو به‌شاهیدیی شوێنه‌واره نووسراوه‌کانی خۆشی له دڕنده‌یی‌و وێرانکاریو تاڵان‌و داگیرکاری‌دا له‌ناوچه‌ی خۆی له‌مێژوودا له‌پله‌ی یه‌که‌مدایه. بۆ نموونه: ئاسووربانیپالی پادشای ئاشوور پاش گرتن‌و کاولکردنی عیلام، له‌به‌رده‌نووسی خۆیدا ده‌ڵێ: “خاکی شاری شووشانو شاری ماداکتۆو شاره‌کانی دیکه‌ی عیلامم هه‌موو کێشاوه ئاشوور. له‌ماوه‌ی مانگێک‌و ڕۆژێکدا هه‌موو وڵاتی عیلامم به‌پانی گهسکدا. ئه‌من ئه‌و وڵاته‌م له‌پیتی هاتوچۆی گاڕانو مێگهلو هه‌روه‌ها له‌ده‌نگی مۆسیقا بێبه‌ش کرد‌و ڕێگام دا به دڕندان، مارهکانو داعبای بیابان‌و خه‌زاڵه‌کان، که داگیری بکه‌ن.”
ئه‌وجار ئه‌و دڕندانه‌ی نووسه‌ر به له‌ناوبردنی ئه‌و شارستانیه‌ته پێشکه‌وتووه‌ی ئاشوور تاوانباریان ده‌کا، کێن؟ خه‌ڵکی ناوچه‌شاخاویه‌کانی کوردستانن، که نیشتمانی باپیرانی کورد بووه‌و ئێستاش ئه‌و خاکه‌یه کوردی له‌سه‌ر ده‌ژین. ئه‌وگه‌له پێکهاتووه له تێکه‌ڵه‌یه‌کی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی دانیشتووی ئه‌و سه‌رده‌می کوردستان، که له‌گه‌ڵ ماده‌کان وا لێکدرانو تێکه‌ڵ بوون، که هه‌رگیز لێک جیانهکرانهوهو به‌هه‌موویانه‌وه ناوی مادیان که‌وته‌سه‌ر. ئهوگهلانه له‌چه‌نگ هێرشی پهیتاپهیتاو وێرانکارییه‌کانی ئاشوور وه‌زاڵه‌هاتبوون، بهمادو گووتیو لوولووییو …. بوونه یه‌کپارچه‌و هێرشیان کرده سه‌ر ئاشوورو ڕۆژهه‌ڵاتی نێوهڕاستو میزۆپۆتامیایان بۆ هه‌میشه له‌شه‌ڕی ڕزگار کردن. ئایا ئه‌و ڕووداوه گه‌وره‌ترین شانازییه بۆ دانیشتووانی کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا یا وه‌ک کاکی نووسه‌ر ده‌ڵێ(کاره‌سات!).
٧- به وته‌ی نووسه‌ر، ته‌نیا له کوردستانی عێراق، له سلێمانی، له هه‌ورامان، شمشاره، بێتواته، ده‌ربه‌ندی
گاور، به‌مۆ، په‌یکوڵی، پیره مه‌گرون، حه‌وزی حه‌مرین، کێله‌شین، زاخۆ… شوێنه‌واری زۆر دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌زارانیش له‌ژێرخاک دا ماون هێشتا کنه‌و پشکنینی زانستی‌یان تێدا نه‌کراوه، که ئه‌گه‌ر ده‌سکردی خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌بوبێ، داگیرکه‌ر هه‌رگیز نه‌یتوانیوه تاشه‌به‌ردی ئهوشاخانه هه‌ڵکۆڵێ، په‌یکه‌ری له‌سه‌ر بنه‌خشێنێ و نوسینی له‌سه‌ر تۆمار بکا. ئه‌و لێکدانه‌وه‌شی که‌متر له‌وانی دیکه‌ی ناڕاست نیه. هه‌ر له‌و کوردستانه‌ی خۆمانداو له‌و شوێنانه‌ی نووسه‌ر باسی ده‌کا، زۆور شوێنه‌واری نووسراوی داگیرکه‌رانی ئاشووری به‌جێماون، که باسی داگیرکاری‌و هێرشه‌کانیان ده‌که‌ن.
باشه کاک نه‌وشیروان که ئه‌و ڕایه هه‌ڵه‌یه ده‌رده‌بڕێ بۆناچێته دۆڵی ته‌نگیوه‌ر له‌چیای شاهۆ له‌نیزیک پاڵنگان تا به‌رده‌نووسی سارگۆن ببینێ که چۆن به‌خۆی ههڵادهڵێو باسی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ده‌کا؟ بۆ هاسانکردنەوەی کارەکەشی ئەوە ەردەنووس و نووسراوەکەی
به‌رده‌نووسی تهنگیوهرله چیای شاهۆ به‌زمانی ئاشووریی کۆنوبهخهتی میخ
ی نووسراوه‌و په‌یکه‌ری سارگ
ۆنی دووهه‌می ل
هسهره، که تێیدا پاش ستایشی خواکانی ئاشوور باسی سه‌رکه‌وتنی خۆی ده‌کا. ئه‌وشوێنه یه‌کێک له جێگا هه‌ره چڕ‌و سه‌خته‌کانی کوردستانه.
٨- بوونی لوولوویی، هووری، گووتیو میتانی‌و…ش که نووسه‌ر بهباپیرانی کوردیان داده‌نێ، پێویسته سه‌رنج بده‌ینه ئه‌وه‌ی که پاش شۆڕشه‌که‌ی ماد له‌دژی ئاشوور ئه‌وانه هه‌موو بوونه به‌شێک لهئیمپهراتوورییهتهکه به‌بێ ئه‌وه‌ی (ئه‌گه‌ر ئاراراتی لێده‌رکه‌ین)، شه‌ڕێک له‌نێوانیاندا ڕوویدابێو پاشانش وا تێکه‌ڵاو بوون که لێک جیاکردنه‌وه‌یان نه‌گونجاوبوو و به‌وانه‌وه هه‌موویان بهمادیشهوه بوونه دانیشتووانی کوردستان‌و له‌ئاکامدا باپیرانی کورد‌و بهوهحشیو دڕنده ناوبردنیان بێڕێزییه به بنه‌چه‌که‌ی کورد.