وه‌رگێڕانی: حه‌سه‌ن حسێن
ده‌قــی یه‌كه‌م(1)
ئیمانوێل كانت(2)
تێروانینێك له‌سه‌ر مێژوو به‌گشتی به‌مانا جیهانییه‌كه‌ی:
بایه‌خی ئازادی ویست به‌مانای میتافیزیكییه‌كه‌ی له‌لای مرۆڤ هه‌رچه‌ندێك بێت، ئه‌وا رواڵه‌ته‌كانی له كار‌و كرده‌وه‌ی مرۆدا، وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كی سروشتیی دیكه، به‌گوێره‌ی یاسای گشتی سروشتیی دیاریده‌كرێن. باسكردنی هه‌موو ئه‌و دیاردانه، سا هۆكاره‌كانیان هه‌رچییه‌ك بن، بابه‌تی مێژووه. مێژوو هیواخوازه، له‌رێڕه‌وی گه‌ڕانیدا بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی ئازادی ویستی مرۆیی به‌گشتی ده‌یبینێت، سیستم‌و یهكبینهیی بدۆزێته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌ندێك وه‌ك شێوان‌و تێكچوونێك ده‌بینرێت، كه رێسایه‌كی نییه، ئه‌كرێت له‌لایه‌نی مرۆڤایه‌تییه‌وه وا سه‌یر بكرێت، كه له‌شێوه‌ی پێشكه‌وتنێكی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌رچی خاویش بێت، بۆ ئاماده‌باشییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و، كه‌سانه ده‌ڕواته پێشه‌وه.
به‌ڵێ ره‌نگه هاوسه‌رگیری، كه تێیدا ئازادی ویست هه‌لێكی زیاتری بۆ ڕه‌خساوه‌و له‌دایك بوون‌و مردنیش، كه‌لێی ده‌كه‌ونه‌وه، ملكه‌چی رێسایه‌ك نه‌بن، كه مرۆڤ به‌پێی ئه‌و رێسایه بتوانێت پێشوه‌خت ژماره‌كه‌ی مه‌زه‌نده بكات ،به‌ڵام ئاماری ساڵانه‌ی ئه‌م كاروبارانه له‌ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كاندا به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و رێسایانه به‌پێی یاساگه‌لێكی سروشتیی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌ڕۆن. هه‌ر وه‌ك ، كهشو هه‌وا، كه مرۆڤ ناتوانێت ساتی روودانی دیاریبكات و پێشیبخات. به‌ڵام به‌گشتی دواناكه‌وێت له‌پاراستنی گه‌شه‌ی رووهكو ره‌وتی ده‌ریاو شوێنه سروشتییه‌كانی تر به‌جۆرێك، كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت و رێكوپێكی تێدابێت.
خه‌ڵكیی، بگره ته‌واوی گه‌لانیش، بهمێشكیاندا نایه‌ت، كه له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی نیاز‌و زۆرجاریش له‌دژی ئاواتی ئه‌وانیتر رێگای خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌وان له‌راستیداو بێ ئاگایانه نیازێكی سروشت جێبه جێ ده‌كه‌ن، كه شاراوه‌یه لێیانو له ره‌فتاریاندا رێنمایی لێ وه‌رده‌گرن، بۆ نمونه ده‌بینیت به‌گوێره‌ی دۆخێكی ناچار ده‌جووڵێنه‌وه، كه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه ئاهه‌نگیان بۆ ده‌گێڕا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌تێكچوونی كاره‌كانیاندا، بۆ نمونه، وه‌كو ئاژه‌ڵا خۆیان ناده‌نه ده‌ست رهمهكو وه‌ك بوونه‌وه‌ری عاقڵ‌و خاوه‌ن مه‌یلێكی جیهانیی، له كردهوهكانیشیاندا پلانێكی داڕێژراو نیشان ناده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ناتوانرێت مێژوویهكییان به گوێره‌ی پلانێكی چه‌سپاو و گشتیی بۆ دابنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌نگ یا سه‌گڵاو دا هه‌یه.
مرۆ ناتوانێت تووڕه نه‌بێت، كاتێك كرده‌وه‌و ره‌وشیان له‌سه‌ر شانۆ گه‌وره‌كه‌ی جیهان دهبینێتو بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و داناییه روكهشهی، كه له‌شته ورد‌و، كه‌سه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، له كۆدا به‌وه كۆتایی دێت، كه ببێته كارێكی گه‌وجانه، گهمهیهكو بگره ئیشی قۆڕی منداڵانه‌و حه‌زی وێرانكاری. ته‌نانه‌ت مرۆڤ نازانێت، دواجار چ بیرۆكه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م چهشنهیخۆمانهوه( مه‌به‌ست له چه‌شنی مرۆڤه وه‌ك بوونه‌وه‌رێك . و. كوردی) دروست بكات، كه به‌رده‌وام خۆشخهیاڵا بووه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی.
لێره‌دا فه‌یله‌سوف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت سه‌ره‌تا گریمانه‌ی ئه‌وه بكات، كه به‌گشتی ئامانجێكی( هزرییانه‌ی تایبه‌ت) له‌كاری خه‌ڵكیدا هه‌یه، هیچ رێگایه‌كی له‌به‌رده‌مدا نامێنێت گه‌ڕان نه‌بێت به‌شوێن ئه‌وه‌دا، كه داخۆ له توانایدایه ( ئامانجێكی سروشت)و مه‌به‌ستێكی ئه‌و رێبازه ناعه‌قڵانییه ده‌ربخات، كه له‌كاروباره‌كانی مرۆدا ده‌بینرێت. ئێمه پێمان خۆشه بزانین داخۆ ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كمان بۆئه‌و مێژووه نه‌مێنێت. پاشان له‌سروشت گه‌ڕێین ئه‌و مرۆڤه بدۆزێته‌وه، كه ده‌توانێت به‌و پێیه وێنای بكات.
سروشت پیاوێكی وه‌ك ( كبله‌ر)ی هێنا، كه رێڕه‌وی نائاسایی ئه‌ستێره‌كانی خسته ژێر ركێفی یاسا گه‌لێكی چه‌سپاوه‌وه، به جۆرێك ، كه پێشبینی نه‌ده‌كرا، هه‌روه‌ها پیاوێكی وه‌ك نیوتنیشی خسته‌وه، كه ئه‌و یاسایانه‌ی به پێی كۆمه‌ڵێك هۆكارو له‌سروشتی گشتیدا شی كرده‌وه.
تیۆره‌ی یه‌كه‌م
هه‌موو ئاماده‌باشییه سروشتییه‌كانی هه‌ر بوونه‌وه‌رێك به جۆرێك داڕێژراوه‌كه رۆژێك له رۆژان به‌پێی ئامانجێكی دیاریكراو به ته‌واوی به‌دی بێت. روانینی دهرهكیو ناوه‌كی لایه‌نگری ئه‌و راستییه‌ن له‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئاژه‌ڵدا. چونكه باسكردن له بوونی ئه‌ندامێك، كه چالاكی ئه‌نجام نادات یاخود سیستمێك، كه هیچ ئامانجێكی لێ به‌دی نایه‌ت، ناكۆكه له‌گه‌ڵا رێبازی ئامانج خوازیی له‌سروشتدا، خۆ ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له‌و پره‌نسیپه بكه‌ین، ئه‌وا ئیدی له ئاست سروشتێكدا نین، كه به‌یاسا ده‌ڕوات به‌ڕێوه. به‌ڵكو له‌به‌رده‌م سروشتێكی بێهووده داین، كه مه‌به‌ستێكی نییه. لێره‌دا عه‌قڵی رێنماییكهر شوێنی خۆی چۆڵا ده‌كات بۆ رێكه‌وت، كه ئه‌مه‌یان سه‌رده‌كێشێت بۆ بێ هیوایی‌و ره‌شبینی.
تیۆره‌ی دووه‌م
به‌وپێیه‌ی مرۆ تاكه بوونه‌وه‌ری هۆشمه‌نده له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌ر ده‌بێت ئه‌و ئاماده‌ییه سروشتییانه‌ی تیا به‌دی بێت، كه ده‌یه‌وێت عه‌قڵا به‌كاربهێنێت، به‌ته‌واویش له چه‌شندا به‌دی بێت نه‌ك له‌تاكدا. به‌ڵام خۆی ئاوه‌زیش له هه‌موو بونه‌وه‌رێكدا بریتییه له توانایی تێپه‌ڕاندنی یاسا‌و ئامانجی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی هێزه‌كانییه‌وه تاسهرو ئاستی ره‌مه‌كی سروشتیی. ئه‌ویش، واته ئاوه‌ز، هیچ سنوورێك بۆ پرۆژه‌كانی ناناسێت. به‌ڵام به رێچكه‌ی رهمهكدا ناڕوات، به‌ڵكو پێویستی به ههوڵدانو موماره‌سه‌و خۆ فێركردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ورده ورده له ئاستێكی روانیینهوه سه‌ركه‌وێت بۆ ئاستێكی باڵاتر.
له‌به‌رئه‌وه هێچ رێگایه‌كی تر نه‌بوو، ده‌بوو مرۆ ژیانێكی زۆر درێژ بژیێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت فێر بێت، كه چۆن هه‌موو ئاماده‌ییه سروشتییه‌كانی به ته‌واوی به‌كاربهێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سروشت ژیانێكی كورتی بۆ دانابێت( وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه)، ره‌نگیشه سروشت پێویستیی به زنجیره‌یه‌كی ناكۆتا له ئه‌نجامی جۆراو جۆر هه‌بێت، كه هه‌ر یه‌كێكیان گۆڕانی خۆی ده‌داته ده‌ست ئه‌وی دی، بۆ ئه‌وه‌ی تۆوی چهشنهكهمان بگاته پله‌یه‌ك له‌پێشكه‌وتن، كهلهگهڵا ئامانجه‌كانی سروشتدا به‌ته‌واوی رێك به‌كه‌وێت.
پێویسته لایه‌نیكه‌م له روانینی مرۆڤدا ئه‌و ساته وه‌خته زه‌مانییه ئامانجێك بێت بۆ هه‌وڵه‌كانی، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌بێت زۆربه‌ی ئاماده‌ییه سروشتییه‌كانی واسه‌یر بكرێت، كهگاڵتهیهكی بێ ئامانجه. ئه‌مه‌ش به‌پێی خۆی ده‌شێت هه‌موو پره‌نسیپه پراتیكییهكانی وه‌لابنێت، دواجار سروشت، كه ده‌بێت داناییه‌كه‌ی وه‌ك پره‌نسیپێكی فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانه‌وه وه‌ربگیرێت، تاوانبار ده‌بێت به جۆرێك لهگاڵتهی مناڵان.
تیۆره‌ی سێیه‌م
سروشت ویستی مرۆڤ خۆی له خۆیدا ئه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت، كه ئاستی رێكخستنی میكانیكییانه‌ی ژیانی ئاژه‌ڵییانه‌ی تێپهڕێنێتو له هیچ بهختیارییهكو ته‌واوكارییه‌كی تردا به‌شدار نه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه به عهقڵاو سه‌ربه‌خۆ له ره‌مه‌ك له‌سه‌ر خۆیی كردووه به ئه‌رك. چونكه سروشت له خۆیه‌وه شتێك ناكات‌و ده‌ست بڵاو نییه له‌به‌كارهێنانی ئه‌و هۆكارانه‌ی، كه ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنن. خۆ ئه‌گه‌ر ژیریی داوه به مرۆڤ، كه بناغه‌ی ئازادیی ویسته، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی روونه له ئامانجی رێكخستنه‌كه‌ی. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێویسته مرۆ شوێن ره‌مه‌ك نه‌كه‌وێت یا به‌هۆی به‌هۆی مه‌عریفه‌ی خۆڕسكه‌وه خۆی فێر نهكاتو كار‌و باره‌كانی رێكبخات. به‌ڵكو پێویسته له‌هه‌موو شتێك‌دا خۆی ده‌ربڕێت. چونكه دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی خۆراك، بهرگو پۆشاك، ئارامیی دهرهكیوپاراستنی ئه‌و ئارامییه(، كه سروشت له‌و پێناوه‌دا وه‌كو گا قۆچی پێ نه‌به‌خشیوه ، یا وه‌ك شێر چنگ و وه‌ك سه‌گیش، كه‌ڵبه‌ی پێ نه‌داوه به‌ڵكو ته‌نها دوو ده‌ستی پێداوه)و هه‌مو شتێكی دیكه، كه وا له‌ژیان ده‌كات قابیلی به‌رگه گرتن بێت، بگره زرنگی، گوفتارو نیه‌ت باشیش پێویسته هه‌موویان به‌رهه‌می خۆی بن.
لێره‌دا وادیاره سروشت ، كه‌وتۆته مه‌زنترین قاقڕییهوه، چونكه له‌سه‌ره‌تای بونیی مرۆڤه‌وه خه‌مڵاندنی بڕی خۆراكه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی پێداویستییه هه‌ره زهروورییهكانی بۆ دیاریكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ویستبێتی مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌وڵا بدات له یه‌كه‌مین چاوكرانهوهیهوه به‌رز بێته‌وه بۆ گه‌وه‌رترین پسپۆڕی‌و، كه‌ماڵی ناوه‌كیی جۆری بیركردنه‌وه‌و پاشانیش به‌ختیاری به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی شیاوه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وا بهتهنهاچاكییهكه بۆ خۆی (واته مرۆڤ) بگه‌ڕێته‌وه‌و قه‌رزاری، كه‌س نه‌بێت. ده‌ڵێی سروشت زانیویه‌تی، كه بایه‌خی هۆشمه‌ندانه‌ی مرۆڤ له‌لای خۆی له پێشتره له دابین كردنی به‌ختیاری. چونكه له رێڕه‌وه‌ی ئه‌م كاروباره مرۆییانه‌دا چه‌ندین كۆسپ‌و قۆرت چاوه‌ڕێی مرۆڤه. بۆیه وا ده‌رده‌كه‌وێت سروشت به شێوازێك كاری نه‌كردووه، كه مرۆ به‌خته‌وه‌ر بێت، به‌ڵكو له‌سایه‌ی ئه‌و رێبازه‌ی گرتوویه‌تیه‌به‌ر درێژه به‌كاره‌كانی بدات‌و شایسته‌ی ژیان‌و ئاسوده‌یی بێت. لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه، كه‌وا بێته پێش چاو نه‌وه‌كانی پێشوو له پێناوی نه‌وه‌كانی دوای خۆیان كار دهكهنوپلهیهكیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن، كه بتوانن ئه‌و بونیاده به‌رز بكه‌نه‌وه، كه سروست بۆی تێ ده‌كۆشێت. ته‌نها ئه‌وانه‌ی دواتر دێن ده‌رفه‌تیان هه‌یه له‌و بینایه‌دا نیشته‌جێ بن، كه زنجیره‌یه‌كی دوور‌و درێژی پێشینانیان( به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان هه‌بێت) دروستیان كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شدار بن له‌و به‌ختیارییه‌ی ، كه ئاماده‌یان كردووه. به‌ڵام سه‌مه‌ره‌یی ئه‌مه هه‌رچۆنێك بێت، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا له‌به‌رئه‌وه‌ی وابڕیاره، كه هه‌رده‌بێت جۆرێك ئاژه‌ڵا هۆشی ههبێتو، كه پۆلێكی ئاژه‌ڵه عاقڵهكانیش هه‌موویان ده‌مرن به‌ڵام جۆره‌كه‌یان له‌ناو ناچێت، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئاماده‌ییه‌كانی خۆی به‌دی بهێنێت.
تیۆره‌ی چواره‌م
ئهوهۆكارهی، كه‌سروشت له پێناو به‌دیهێنانی گه‌شه‌كردنی سه‌رجه‌م ئاماده‌باشییه‌كانی پاساوی پێ ده‌هێنێته‌وه ، بریتییه له ناكۆكی نێوان كۆمهڵًهیهك هه‌تا ئه‌و ناكۆكییه دواجار بگات به رژێمێكی یاسایی. مه‌به‌ستم له‌وشه‌ی (ناكۆكی) ئه‌و گیانه ناكۆمهڵایهتییهی خه‌ڵكه له كۆمه‌ڵگه‌دا، واته له‌ناوبردنی مه‌یلی كۆمه‌ڵایه‌تییان، ئه‌و مه‌یله‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا په‌یوه‌سته به به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌كی گشتییه‌وه‌و هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی په‌رته‌وازه بوون له‌و گروپه ده‌كات.
ئه‌و ئاماده‌ییه به‌ڕوونی له سروشتی مرۆیی‌دا هه‌یه‌و مرۆڤ حه‌زی كۆبوونه‌وه‌ی تێدایه، چونكه له‌و حاڵًهتهدا زیاتر هه‌ست به مرۆیی بوونی خۆی ده‌كات، به‌مانای ده‌رفه‌تی زیاتری له‌به‌رده‌مدایه بۆ گه‌شه پێدانی ئاماده‌ییه‌كانی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا حه‌زێكی به‌هێزیشی هه‌یه بۆ گۆشه‌گیریی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌مان كاتدا تایبه‌تمه‌ندێتی ناكۆمه‌ڵایه‌تی بوون له‌خۆیدا ده‌بینێته‌وه، واته حه‌زكردن به‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان به‌گوێره‌ی ئاراسته تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی ببات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه روو به رووی به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه چونكه خۆیشی ده‌ناسێت، كه حه‌ز به به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌وانیتر ده‌كات. ئه‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌یه، كه هه‌موو هێزه‌كانی مرۆڤ بێ‌دار ده‌كاته‌وه. ناچاری ده‌كات زۆر له حه‌زی خۆی بكات بۆ ئه‌نجامدانی دلێری‌و به پاڵپشتی ئاوات‌و حه‌زی خاوه‌ندارێتی شوێنێكی هه‌بێت له‌نێو براكانیدا ، كه ره‌نگه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵنه‌كات به‌ڵام ناشتوانێت لێیان دابڕێت. له‌وێوه یه‌كه‌مین هه‌نگاو ده‌ست پێده‌كات، كه مرۆڤایه‌تی لهدهشتهكیی بوون‌و گێلێتییه‌وه ده‌بات به‌ره‌و ژیاریی. ژیارییش به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه. به‌هره‌كان ورده ورده گه‌شه ده‌كه‌ن، چێژیش په‌روه‌رده ده‌بێت، به‌هۆی رۆشنگه‌ری به‌رده‌وامیشه‌وه دۆخی زرنگیی سه‌ره‌تایی ده‌گۆڕێت به جۆرێك له تێفكرین، كه به‌تێپه‌ڕینی كات ئاماده‌ییه سروشتییه گێلانهكهی ده‌گۆڕێت به پره‌نسیپێكی ئاكاریی دیاریكراو، هه‌ر به‌و پێیه پێكهاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كهپاڵنهرێكی نه‌خۆش شێواندوویه‌تی ده‌بێته هه‌موو ئاكار.
به‌بێ ئه‌و مه‌یله ناكۆمهڵایهتییه بێزراوانه، كه هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌نگارییان لێوه له به‌رامبه‌ر خۆهه‌ڵنانی خۆپه‌رستانه‌دا تیا دروست بێت، ئه‌وا هه‌موو به‌هره‌كان له‌ناوه‌وه‌یاندا بۆ هه‌میشه دهشاردرانهوهو ژیانێكی نیمچه ئه‌ركادی(3) ده‌ژیان. ژیانێك، كه پێكهاتنی ته‌واو و باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی تێدایه. خه‌ڵكه‌كه‌ش وه‌ك مه‌ڕیان لێ دێت، كه لێیده‌گه‌ڕێن بله‌وه‌ڕێت، پتر له‌وه‌ی ئه‌و شوانانه سه‌باره‌ت به مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان ده‌یكه‌ن بوونیان سه‌نگێكی ئه‌وتۆی نامێنێت.، كه‌وایه بۆشایی بوون( وجود)و ئامانجه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ن سروشتێكی ژیرن پڕناكه‌نه‌وه.، كه‌واته باسوپاسی سروشت بكه‌ین بۆ بوونی ، كه‌لێن‌و ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی، پوچیی پێشبڕكێكهرو ئێره‌یی به‌ر، چاوچنۆكی لهخاوهندارێتیو ده‌سه‌ڵاتدا! گه‌ر ئه‌مانه نه‌بوونایه هه‌موو ئاماده‌باشییه سروشتییه‌كانی مرۆڤ مت دهبوونو هیچ ده‌رفه‌تێكی گه‌شه‌و هه‌ڵدانیان نه‌ده‌بوو.
مرۆڤ پێكهاتنی ده‌وێت، به‌ڵام سروشت باشتردهزانێت چی باشه بۆ جۆره‌كه‌ی: ئه‌و سه‌ختیی ده‌وێت. مرۆڤ به‌ڵگه‌و قه‌ناعه‌تی ده‌وێت، به‌ڵام سروشت ده‌یه‌وێت ئه‌و لهسڕ بوون‌و شل‌و شاویو باوه‌ڕی به‌تاڵا ده‌ربازی بكات، بۆئه‌وه‌ی خۆی فڕێ بداته نێو جه‌رگه‌ی كار‌و خه‌باته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا شاره‌زایانه‌و بهلێزانییهوه هۆكاره‌كانی ده‌رباز بون لێی ده‌دۆزێته‌وه.
پاڵنه‌ره سروشتییهكانو سه‌رچاوه‌كانی نه‌سازانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌وه‌وه، كه به‌دییه‌كی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌وه هۆی دروست بوونی شڵه‌ژانێكی نوێ له هێزهكانداو زیاد بوونیش له‌گه‌شه پێدانی ئاماده‌ییه خۆڕسكییهكان، هه‌موو ئه‌مانه ره‌نگه سیستمێك ده‌ربخه‌ن، كه خواوه‌ندێكی دانا ئافهرۆزی كردووه‌و دروستكراوی گیانێكی چه‌په‌ڵا نییه، كه شاكاره‌كه‌ی تێك بدات، یا ئێره‌یی بیبات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی له‌ناوی به‌رێت.
تیۆره‌ی پێنجه‌م
گرفتی گه‌وره‌ی مرۆڤ، كه‌سروشت ناچاری كردووه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌یه بگاته پێكهێنانی كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی( بۆرژوازی)، كه یاسایه‌كی گشتی به‌ڕێوه‌ی به‌رێت. كاتێكیش به‌ته‌نها له‌كۆمه‌ڵدا ئه‌و چه‌شنه ده‌توانێت زۆرترین رێژه‌ی ئازادی‌و پاشانیش ناكۆكی به‌رده‌وام له‌نێوان ئهندامهكانیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا به وردترین شێوه سنووری ئه‌و ئازادییه ده‌كێشێت‌و دابینی ده‌كات، تاكو بكرێت له‌پاڵا ئازادیه‌كانی دیكه‌وه هه‌ڵ بكات. كاتیك ته‌نها له‌كۆمه‌ڵدا توانای گه‌یشتن هه‌یه به‌و مه‌رامه‌ی سروشت، واته گه‌شه پێدانی سه‌رجه‌م ئاماده‌باشییه‌كانی مرۆڤایه‌تی. ئه‌و ده‌مه سروشتیش ده‌یه‌وێت خۆی هه‌موو ئه‌و شتانه ئاماده بكات وه‌ك چۆن سه‌باره‌ت به هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی دیكه‌ش ده‌یكات.
كه‌وایه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت تیایدا ئازادی ، تا ئه‌وپه‌ڕی، كه بكرێت له چوارچێوه‌ی یاسا ده‌ره‌كییه‌كاندا، به‌سترابێته‌وه به‌هێزێك، كه نابه‌زێت، واته ده‌ستوورێكی ته‌واو و دادپه‌روه‌ر بۆ هاوڵاتییان. ئه‌مه‌ش باڵاترین ئه‌ركی سروشته به‌رامبه‌ر مرۆڤ. چونكه سروشت ناتوانێت هه‌موو مه‌رامه‌كانی له‌مرۆڤدا جێبه‌جێبكات، ته‌نها به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌وه پێداویستیشه، كه مرۆڤ ناچار ده‌كات به كۆبوونه‌وه له ژێر چه‌تری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نهبهزیوهدا، ئه‌گینا داوای ئازادی بێ مه‌رج ده‌كه‌ن.
زۆرترینی ئه‌و ئاتاجانهش ئه‌وانه‌ن مرۆڤه‌كان خۆیان بۆ یه‌كتری دروستی ده‌كه‌ن، كه ئاره‌زووه‌كانیان به جۆرێك لێ ده‌كات، كه ناتوانن پێكه‌وه لهئازادییهكی دڕندانه‌دا بژین. به‌ڵام له‌م جۆره یه‌كێتییه‌ی نێوان هاوڵاتیاندا خودی ئه‌م مه‌یلانه دواتر باشترین كاریگه‌ری داده‌نێن. وه‌ك دره‌ختی نێو دارستانێك، كه هه‌موویان هه‌وڵا ده‌ده‌ن هه‌واو تیشكی خۆر زه‌وت بكه‌ن، ئیدی هه‌ریه‌كه پێویستی به‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ی تره تا دواجار پێكه‌وه له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له گه‌شه‌كردنێكی رێكی جوان. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی، كه بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت‌و ئازادی خۆی هه‌بێت، جیا له‌وانیتر لقه‌كانی خۆی ناچار ده‌كات به‌و جۆره‌ی خۆی ده‌یه‌وێت گه‌شه بكات به‌مه‌ش گه‌شه‌یه‌كی نارێك‌و شێواو‌و ناته‌واو ده‌كه‌ن.
هه‌موو ژیارییو هونه‌رێك مرۆڤایه‌تی جوان ده‌كات، جوانترین رژێمی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌رهه‌می رۆحی ناكۆمهڵایهتییه، كه پێویستی به‌وه‌یه خۆی فێربكاتو پاشانیش تۆوی سروشت به‌هۆی پیشه‌سازی داهێنه‌رانه‌وه گه‌شه‌ی ته‌واو ده‌كات.
تیۆره‌ی شه‌شه‌م
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م گرفته‌ش ئاڵۆزترین كێشه‌یه‌و مرۆڤ دره‌نگ چاره‌سه‌ری ده‌كات. ئه‌و سه‌ختییه‌ش، كهدهیخاته به‌رده‌م خودی ئایدیای ئه‌ركه‌وه، ئه‌وه‌یه: مرۆڤ ئاژه‌ڵێكه تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵا هاوجۆرهكانیدا بژی پێویستی به سهردارێكه، چونكه گومانی تیا نییه ئازادییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت بههاوهلهكانی خراپ به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر راستتر بڵێم ئه‌و وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی هۆشمه‌ند، یاسایه‌كی ده‌وێت، كه سنوور بۆ ئازادییه‌كانی دابنێت، مه‌یله ئاژه‌ڵییه‌كانی به‌ره‌و جێیه‌ك راپێچی ده‌كه‌ن، كه‌نابێت بچێت.
هه‌ر بۆیه پێویستی به سه‌ردارێك بوو، كهلافو گه‌زافی خواسته خۆپهرستانهكهی تیك بشكێنێت‌و وای لێبكات پێویستی به‌مل ، كه‌چ بوون بێت بۆ ویستێك، كه هه‌موان ئازادانه دانی پێدا بنێن. به‌ڵام گه‌وره‌یه‌كی وای له كوێ بوو، كه مرۆڤیش بێت؟ ئه‌ویش به‌پێی خۆی ئاژه‌ڵه‌و پێویستی بهگهورهیهك هه‌یه.، كه‌وایه ده‌بێت ئه‌و گه‌وره‌یه كێ بێت. به‌ڵام هیچ رێگایه‌كیش نییه تابزانین مرۆڤ چۆن ده‌توانێت سه‌ردارێكی بۆ دادپه‌روه‌ری گشتیی ده‌ست بكه‌وێت، كه ئه‌ویش داد په‌روه‌ر بێت. ره‌نگه له‌تاكه، كه‌سێكدا یا چه‌ند، كه‌سێكی هه‌ڵبژێراو له جفاتێكدا بۆی بگه‌ڕێت.چونكه هه‌ریه‌كه له‌وانه ئازادییه‌كانیان خراپ به‌كار ده‌هێنن ئه‌گه‌ر هاتوو، كه‌سێك له‌سه‌ره‌وه‌یان نهبێتو ناچاریان نه‌كات به ملكه‌چ بون بۆ یاساكان. سه‌رداری باڵا ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر خودی دادپه‌روه‌ریدا دادپه‌روه‌ر بێت، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا مرۆڤ بێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م پرسانه ئالۆزترین پرسن. چی بڵێم! بگره چاره‌سه‌ره‌كه‌شی به‌ته‌واوی مه‌حاڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م ته‌خته خواروخێچه، كه مرۆڤ له‌شتێكی ئاوا دروه‌ست كراوه، ناتوانین شتێكی راست‌و رێك دروست بكه‌ین. سێبه‌ری دارێكی خوار، كه‌ی راست ده‌بێت! به‌ڵام سروشت ئه‌ركی نزیك بوونه‌وه‌ی له‌م مه‌رامه خستۆته سه‌ر شانی ئێمه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دواشته، كهبهدی بێت. له‌مه‌وه ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه، كه هزره دروسته‌كان له‌باره‌ی جۆری ده‌ستووره‌وه ره‌نگه ئه‌زموونێكی گه‌وه‌ری پێویست بێت، كه نه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان دروستیان كردووه، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ویستێكی باش‌و ئاماده بۆ په‌سه‌ند كردنی ئه‌و ئه‌زموونه. ئه‌و سێ مه‌رجه‌ش پێكه‌وه ده‌سته‌به‌رنابن زۆر به‌گران نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌شبن ئه‌وا زۆر درهنگو پاش چه‌ندین هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتوو دێنه دی.
تیۆره‌ی حه‌وته‌م
كێشه‌ی هێنانه ئارای ده‌ستوور بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی به‌ستراوه‌ته‌وه به كێشه‌ی (ره‌وشی ده‌ره‌كیی نێو ده‌وڵه‌تی) یاساییه‌وه‌و به‌بێ ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نابێت. كاركردن له‌پێناو ده‌ستوورێكی یاسایی بۆ هاوڵاتیان له‌نێو چه‌ند، كه‌سێكدا سوودی چییه، واته له‌پێناو سیستمێكی ده‌سته‌ی گشتی؟ گیانیی ناكۆمه‌ڵایه‌تی، كه خه‌ڵكی ناچاركرد پێویستیان بهدهستووربێت، ئه‌وه‌ش جارێكی دی به‌ڵگه‌یه‌كه له‌وه‌ی هه‌موو لیژنه‌یه‌ك له‌بارودۆخی ده‌ره‌كیدا، واته وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵا ده‌وڵه‌تانی تردا، به‌ئازادییه‌كی ته‌واو كارده‌كه‌ن، به‌م پێیه‌ش پێویسته هه‌ریه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی تر بكات، كه گیرۆده‌ی هه‌مان ئه‌و بارودۆخه خراپه بێت، كه تاكه‌كانی ناچاركردو واداری كردن به دروست كردنی دۆخێكی یاسایی مه‌ده‌نی.
هه‌ربۆیه سروشت هه‌ڵ نه‌كردنی تاكه‌كان له‌گه‌ڵا یهكتریداوبگره گروپه گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌تانی له‌و جۆره‌ی كرده هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناكۆكییه پێویسته‌دا بكه‌ونه حاڵه‌تێكی ئاشتیی‌و ئارامییه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، به‌هۆی شه‌ڕو چه‌كداری‌و ئاماده‌كارییه‌ك، كه له‌پێناویدا ته‌واو نابێت‌و هێور نابێته‌وه، به‌هۆی قه‌یرانیشه‌وه، كه‌پێویسته هه‌موو ده‌وڵه‌تێك له‌ناوه‌وه‌و ته‌نانه‌ت لهجهرگهی ئاشتیشدا هه‌ستی پێ بكات، به‌هۆی هه‌موو ئه‌وانه‌وه به‌ره‌و هه‌ندێك بوار پاڵی پێوه دهنێًت، كه سه‌ره‌تا، كهمو كورته به‌ڵام له‌پاش وێرانكاریی زۆر‌و بگره ته‌واو بوونی ناوه‌كی هێزه‌كان. له‌كۆتاییدا سروشت ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ده‌كرا عه‌قڵا پێیان بڵێت‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵا ئازاراوییانه روو بده‌ن. واته له‌حاڵه‌تێكی ئانارشیی یاسایی‌و دڕندانه‌وه به‌ره‌و یه‌كێتی گه‌لان به‌رزبێته‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نانه‌ت بچوكترینیشیان ده‌توانێت هیواخوازی ئاشتی بێت‌و له‌و رێگه‌یه‌وه مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت. یه‌كێتی مه‌زنیی گه‌لان( په‌یمانی ئهمفكتیۆن ) (5) Foedus Amphictyonum ) له‌رێگه‌ی هێزێكی یه‌كپارچه‌و بڕیارێك، كه به‌پێی ویستێكی یه‌كگرتوی هه‌موو گه‌لان ده‌رده‌چوو. هه‌رچه‌نده ئه‌و بیرۆكه‌یه لهخهیاڵاو خه‌ون ده‌چێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك، كه‌س ، وه‌ك پاپا دی سان پییر یاخود رۆسۆ، گاڵتهبان لێ ئه‌هات ( ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت چونكه وایانزانیوه، كه به‌دێهێنانی ئاسانه.
كه‌وایه ته‌نها رێگای ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه‌ی، كه تێیدا خه‌ڵكی زیانیان به‌یه‌كتر گهیاندو خه‌ریكی دوو به‌ره‌كی بوون، ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ناچاربكرێن ئه‌و بڕیاره بده‌ن.( قورساییه‌كه‌ی هه‌رچه‌ندێك بێت له‌سه‌ریان) ته‌نانه‌ت پیاوی دڕنده‌ش به‌ده‌ر له‌ویستی خۆی ناچار بوو ئه‌و بڕیاره بدات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه ده‌ستبه‌رداری ئازادییه دڕندانه‌كانی خۆی بێت‌و وێڵی دوای ئاشتی‌و ئارامی بێت لهدهستوورێكی یاساییدا.
لێره‌وه شه‌ڕه‌كان چ نین جگه‌له چه‌ند هه‌وڵێك (، كه ئه‌گه‌رچی ئه‌مه مه‌به‌ستی مرۆڤ نه‌بوو به‌ڵكو ئامانجی سروشت بوو) له پێناو هێنانه ئارای بارودۆخ بۆ وڵاتانیو نوێ دروست كردنی لیژنه‌ی شایسته به لهناوبردنو یا لایه‌نی، كه‌م بچڕاندنی رایه‌ڵه كۆنه‌كان.
ئه‌م نوێیه‌ش یا ناتوانێت له ناخی خۆیدا خۆی بپارێزێت یا به‌رده‌وامی بدات به پێكه‌وه بوونی گروپهكانو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به نه‌گبه‌تی شۆڕشگهلێكی نوێی وه‌ك ئه‌ودا تێپه‌ڕن.
دۆخه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌هۆی رێكخستنێكی باشی ده‌ستووری مه‌ده‌نیی له‌ناوه‌وه‌و رێككه‌وتنێكی گشتی‌و پابه‌ندێتی له‌ده‌ره‌وه ده‌گه‌ینه دۆخێك له‌بوونی گشتیی مه‌ده‌نی ده‌چێت، دۆخێك ده‌كرێت وه‌ك بوونه‌وه‌رێك، كه خۆی ده‌جوڵێنێت، پارێزگاریی له خۆی بكات.
یاخود ده‌بێت مرۆڤ چاوه‌ڕێ بكات له جۆری هۆنینه‌وه‌ی ئهپیقۆرییانهی به‌ڵگه كاریگه‌ره‌كان، كه ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌وڵا بده‌ن ، وه‌ك گه‌رده‌كانی مادده له پێكدادانیاندا، هه‌موو دامهزراوهجۆراو جۆره‌كانیان، كهبهریهككهوتنی نوێ ده‌یانڕوخێنێت، تا ده‌بنه دامه‌زراوه‌یه‌ك، كه سیمای خۆی بپارێزێت( ئه‌مه‌ش رێكه‌وتێكی خۆش ده‌بێت به‌سه‌ختی نه‌بێت به‌دی نایه‌ت). یا پێویسته له‌سه‌ری وابزانێت، كه لێره‌دا سروشت رێچكه‌یه‌كی رێك‌و پێك ده‌گرێته به‌ر، كه چه‌شنی مرۆیی له قۆناغه نزمه دڕندهییهكانهوه ورده ورده به‌رز ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته به‌رزترین پله له‌پله‌كانی مرۆڤایه‌تی به‌هۆی هونه‌رێكی تایبه‌تییه‌وه، كه له‌مرۆڤ زه‌وت كراوه.
له‌م پله بهندییهشدا، كه له‌رواڵه‌تدا دڕندانه دێته به‌رچاو، ئه‌و ئاماده‌كارییه بنه‌ڕه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك گه‌شه ده‌كه‌ن، یا ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێی باشتر بوو، كه‌له‌م هه‌موو كارتێكهرانهو گۆڕینه‌وه‌ی كارتێكردن له‌نێو خه‌ڵكیدا هیچ به‌رهه‌م نه‌هێنێت، یا هه‌ر هیچ نه‌بێت داناییه‌ك، و شته‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه. مرۆڤ ناتوانێت پێشوه‌خت بزانێت داخۆ ناكۆكی‌و دوبه‌ره‌كی، كه‌له چهشنهكهماندا سروشتییه، دواجار له‌م دۆخه‌دا جه‌هه‌نه‌مێكی له خراپیییهكان بۆ داناوین، به‌و پێیه‌ی جارێكی دیكه ئه‌م دۆخه‌و هه‌رچی پێشكه‌وتنێك، كه لهژیاریدا به‌دی هاتووه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربه‌رییانه وێران دهكاتو له‌ناو ده‌بات. ئه‌وه‌ش چاره‌نووسێكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نهیخستایهته ژێر ركێفی به‌ڵگه‌یه‌كی سروشته‌وه، كه دانایی سیماكهیهتی، ئه‌وا مرۆڤ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكه‌وتی كوێرانه‌دا پێی رازی ده‌بوو، به‌راستیش ئه‌وه وه‌ك ئازادیی بێ یاسایی وایه. ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه به‌ره‌و ئه‌و پرسیاره‌ی: ئایا ئه‌وه عه‌قڵانیه‌ته، كه مرۆڤ باوه‌ڕی وابێت سروشت لهبهشهكانیدا ئامانجداره‌و لهگشتیشدا بێ ئامانجه. ئه‌وه‌ش دۆخی دڕنده‌كان به‌بێ ئامانج ئه‌نجامیدا، كه هه‌موو ئاماده‌كارییه سروشتییه‌كانی مرۆیی به‌ند كردبوو، به‌ڵام دواجار به‌هۆی شه‌ڕو شۆڕهكانییهوه، وای لێ‌كرد پێویستی به‌وه بێت له‌و حاڵه‌ته دهرچێتو بچێته دۆخێكی دهستووریو یاساییه‌وه، كه هه‌موو ئه‌و تۆوانه‌ی تێیدا چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌و شته‌یه، كه ئازادی به‌ربه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دامه‌زرێنران كردوویه‌تی. واته به به‌كارهێنانی هه‌موو هێزه‌كانی بوونهوهرهكانو ئۆرگانه‌كانی له دروستكردنی دوبه‌ره‌كی له‌نێوان خۆیاندا‌و ئه‌و وێرانكارییه‌ی، كه جه‌نگ به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنێت، بهرلهوهو زیاتریش به پێویستیی مانه‌وه له دۆخی ئاماده‌باشیدا له پێناو ئه‌وه‌دا ـ پێشكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاماده‌باشییه سروشتییه‌كانی په‌ك خست، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خراپییانهدا، ئه‌وه هاته ئارا، كه ده‌وڵه‌تان له‌نێوان خۆیاندا پێویستیان به‌وه بێت ده‌ست ببه‌ن بۆ یاسای هاوسه‌نگی تایبه‌ت به به‌رگری ،كه له خۆیدا تهندروستو به‌سووده،و هێزێكی یه‌كگرتووی گه‌وره به‌دی بێنن، كه وزه ده‌دات بهناخو به‌مه‌ش ئارامیی بۆ ره‌وشی گشتیی نێو ده‌وڵه‌تی، كه بێ مه‌ترسی نییه، بهێننه ئارا. بۆ ئه‌وه‌ی هێزه مرۆییه‌كان نه‌كوژێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌بێ فه‌رامۆشكردنی پره‌نسیپی یه‌كسانیی له‌نێوان كار‌و كاردانه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هیچیان ئه‌وی دیكه له‌ناو نه‌بات.
به‌رله‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆتاییش به‌دی بێت( واته یه‌كێتی ده‌وڵه‌تان)و له‌نیوه‌ی رێگای پێكهاتنیدا، سروشتی مرۆیی له‌ژێر رواڵه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌ی خۆشگوزه‌رانی ده‌ره‌كییدا دڵره‌قترین خراپیی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان. بۆیه (رۆسۆ) هه‌ڵه نه‌بوو كاتێك دۆخی خۆڕسكیو دڕنده‌یی به‌لاوه باشتر بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌و قۆناغه‌ی دوایی له‌بیر ده‌كات، كه هێشتا ماویه‌تی پێیبگات. ئێمه تا راده‌یه‌كی زۆر قه‌رزداری ژیارین بۆ هونه‌رو زانسته‌كه‌ی(6). ئێمه زۆر قه‌رزارباری هه‌موو جۆره‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌ته‌كێتی نه‌ریتی پهیوهندیكردنین، به‌ڵام هێشتا زۆرمان له‌به‌رده‌مدایه، كه به‌وه خۆمان به ره‌وشت به‌رزه‌كان ببژێرین، چونكه بیرۆكه‌ی ئاكاریی ده‌درێته پاڵا قۆناغی دوای ژیاریی، به‌ڵام ته‌نها به‌كارهێنانی ئه‌و هزره‌یه، كه سه‌رده‌كێشێت بۆئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویستی شهرهفو شكۆمه‌ندیدا له خواوه‌ند بچێت شارستانێتی دروست ده‌كات، به‌ڵام هه‌تا هه‌موو وڵاتان هێزه‌كانی خۆیان له‌پێناو فراوانخوازیی بێ هوده‌و پشت به‌ستوو به هه‌ڵكوتانه سه‌ر به‌كار بهێنن، هه‌وڵه سستهكانیش بۆ پێكهێنانی ناوه‌كیی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان په‌كیان ده‌كه‌وێت، بگره له‌م رێبازه‌دا هه‌مو پشتگیرییه‌كیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن، هیچ چاره‌یه‌كیش نییه‌بۆ خۆزگه خواستن‌و شتێكی له‌وبابه‌ته، چونكه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌وه كارێكی ناوه‌كیی درێژخایه‌نی هه‌موو ده‌سته‌یه‌كی گشتی بێت له‌پێناو فێركردنی هاوڵاتییهكانیو په‌روه‌رده‌كردنیان. به‌ڵام هه‌ر چاكییهك له بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاكاری چاكه‌وه دروست نه‌بووبێت چ نییه جگه‌له رواڵه‌تێكی درۆیینه‌و ناكۆكییه‌كی دروه‌شاوه. جۆری مرۆیی هه‌ر له‌و دۆخه‌یدا به‌ند ده‌بێت تاكو له‌چاره‌ی ده‌نوسرێت، كه هه‌وڵا بدات له‌پێناو ده‌رچوون له‌و حاڵه‌ته نه‌زانییه‌ی شڵهژانیی نێونه‌ته‌وه‌یی
تیۆره‌ی هه‌شته‌م
مرۆڤ ده‌توانێت بڕوانێته كۆی مێژووی مرۆڤایه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی بهدیهێنیانی پلانێكی شاراوه‌ی سروشت بێت له‌پێناو به‌دیهێنانی ده‌ستوورێكی ته‌واو بۆ وڵاتان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه. به‌و پێیه‌ی تاقه دۆخێكه، كه تیایدا سروشت ده‌توانێت هه‌موو ئاماده‌ییه‌كانی له مرۆڤایه‌تیدا به‌ته‌واوی په‌ره‌پێبدات، ئه‌م تیۆرهیهش ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی پێشووه.به‌م جۆره مرۆ ده‌بینێت، كه ده‌كرێت فه‌لسه‌فه خه‌ونی دروست كردنی مهلهكهتی خواوه‌ندی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی(7) . به‌ڵام خه‌ونێكی له‌و جۆره، كه ده‌كرێت خودی بیرۆكه‌كه‌ی بۆ به‌دیهێنانی سوودمه‌ند بێت، ئه‌گه‌رچی زۆر دووریش بێت، كه‌وایه هه‌ر چۆنێك بێت ده‌یكاته خه‌ون، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ئه‌زموون له‌م رێبازه‌دا چ شتێك له‌و باره‌یه‌وه بۆ مه‌رامی سروشت ده‌دۆزێته‌وه. ده‌ڵێم ” سه‌باره‌ت به‌شتێك له‌و باره‌یه‌وه… ” چونكه ئه‌م ڕێڕه‌وه ده‌ریده‌خات پێویستی به ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه تا بگاته كۆتایی. مرۆڤایه‌تی خێرێكی ئه‌وه‌نده، كه‌می بۆ ئه‌و رێبازه هه‌بووه تا ئه‌و ئاسته‌ی، كه مرۆڤ ناتوانێت سیمای رێبازهكهیو په‌یوه‌ندی نێوان به‌شه‌كان‌و گشت دیاری بكات ته‌نها به‌و جۆره نه‌بێت، كه، به‌هۆی هه‌موو سه‌كۆ گه‌ردوونییه‌كانه‌وه ، رێچكه‌ی خۆر‌و هه‌موو ئه‌و هه‌سارانه‌ی پێ دیاری ده‌كرێت، كه‌له‌نێو سیستمی گه‌وره‌ی هه‌ساره چه‌سپاوه كاندا به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌پێی هۆكاری گشتی وێنای رێكخستنی گهردوونو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شته، كه‌مه‌ی تائێستا مرۆڤ بینویه‌تی، باوه‌ڕ به راستیی ئه‌و رێچكه‌یه بكات. به‌ڵام سروشتی مرۆیی وا ده‌خوازێت، كه ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌سه‌رده‌مه زۆر كۆنه‌كانیش، كه چه‌شنی ئێمه ژیاون، بێ بایه‌خ نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌كرێت به‌دڵنیاییه‌وه پێشبینی بكرێت . ده‌كرێت له‌م دۆخه‌ی ئێمه‌شدا ئه‌مه به‌ئه‌گه‌رێكی، كه‌مه‌وه رووبدات به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی، كه له‌تواناماندا بوو به‌پله به‌ندی كردنی عاقڵانهمان وابكه‌ین ئه‌وساته وه‌خته خۆشه بۆ ئاكارمان به‌دیبهێنین. ئه‌و ماوه، كه‌مه‌ی بۆ نزیك بوونه‌وه( له‌و ساته‌وه‌خته) بایه‌خی زۆری هه‌یه بۆ ئێمه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ته‌كان له دۆخێكی چه‌واشه‌ی دروستكراوی وادان، هه‌ندێكیان له‌دژی هه‌ندێكی تر، كه هیچ كامیان ناتوانێت له ژیاری ناوخۆیدا دوابكه‌وێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی راده‌یه‌ك له هێزو هه‌ژموونی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی تردا ون نه‌كات. لێره‌وه و به‌وه‌دا، كه پێشڤه‌چوون له ئارادا نییه، بۆیه پاراستنی مه‌رامه‌كانی سروشت له‌رێگه‌ی ئه‌و نیازانهوه، كه له ئاواتیاندا ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، تاراده‌یه‌ك مسۆگه‌ره. له‌سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ده‌ست ببرێت بۆ ئازادی مه‌ده‌نیی به‌بێ هه‌ستكردن به‌زیانه‌كانی ئه‌و ده‌ست بۆ بردنه له‌هه‌موو پیشه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌بازرگانیدا، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی داڕمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ئازادییه ورده ورده پێش ده‌كه‌وێت، خۆ ئهگهرجێگۆڕكێی پێبكرێت له‌نێوان هاوڵاتیو هه‌وڵی گه‌یشتنی بۆ خۆشگوزه‌رانی به‌پێی ئارهزووو شێوازی خۆی، كه ئه‌مه‌ش به‌دی نایه‌ت ته‌نها له‌گه‌ڵا ئازادی ئه‌وانیتردا نه‌بێت، ئه‌وا ره‌نگه ئه‌مه هۆكارێك بێت بۆ وه‌رچه‌رخانی چالاكی بزاوتی كۆمه‌ڵگه‌و هێزه‌كانی جفاك. هه‌ربۆیه پێویست ئه‌كات، كه‌سه‌كان له كار‌و كرده‌وه‌یاندا ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنرێت، جڵه‌و بۆ ئازادی ئایینی شل بكرێت. لێره‌وه ورده ورده، به تاسه‌و هه‌ڵپه‌یه‌كی جێگیره‌وه، مه‌یلی رۆشنگه‌ریی داده‌مه‌زرێت، كه وه‌ك چاكه‌یه‌كی مه‌زن هه‌رده‌بێت ره‌گه‌زیی مرۆیی ،ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بزانێت ، به‌شوێن خۆیدا به‌كێش بكات‌و دای ببڕێت لهمهیله خۆپهرستییهكهی له‌ئاست گه‌وره‌كانیدا.
ئه‌م رۆشنگه‌رییه‌و جۆرێك له‌به‌شداریكردنی ویژدانییش، كه مرۆی رۆشنگه‌ر ناتوانێت خۆی له‌به‌شداریكردن له‌ولایه‌نه چاكه‌ی ببوێرێت، كه تێیگه‌یشتووه، پێویسته ورده ورده سه‌ركه‌وێت، تائه‌گاته عهرشهكانو به‌هۆی پرهنسیپهكانیهوه كار له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
هه‌رچه‌نده گه‌وره‌كانی جیهانی ئێمه بۆ نمونه تا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌یان پاره‌و سامان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ په‌یمانگاكانی فێركردن‌و به‌گشتیش بۆ هه‌رشتێك، كه په‌یوه‌ست بێت به چاكه‌ی جیهانه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی، كهلایانه پێشه‌كی قه‌بڵێنراوه بۆ شه‌ڕی داهاتوو(8) . له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ئێستا ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندییان ، لانی، كه‌م ، له‌وه‌دایه، كه نه‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ، ئه‌گه‌رچی لاواز‌و دوور‌و درێژیش بێت ، گه‌له‌كه‌یان له‌و مه‌یدانه‌دا. دواجار بهتهنهاخودی شه‌ڕه‌كه دروستكراو نییه، ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ هیچ لایه‌نێك مسۆگه‌ر نییه،بگره ئاكامی كارهستباریشی ده‌بێت، كه ده‌وڵه‌ت تیایدا هه‌ست به‌زۆری قه‌رزه‌كانی ده‌كات{ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا}، كه‌هیچ رێگا چاره‌یه‌كیش نییه بۆ ده‌رباز بوون لێی.
جه‌نگ سه‌رچڵییه‌كی گه‌وره دهبێتو كاریگه‌رییه‌كانی لهدهوڵهتێكهوه ده‌كشێت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه پێكه‌وه به‌ستراوه‌كانی جیهان، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی، كه چوارده‌وه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی تری گرتووه، پاڵیان پێوه‌ده‌نێت خۆیان به‌رنه پێشه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی رویه‌كی یاسایی هه‌بێت خۆیان بكه‌نه دادوه‌رێكی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی به‌شه‌ڕ هاتوو،به‌ئه‌ركی خۆیانی بزانن، كه له ئایینده‌دا لیژنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌بێت. ئه‌م شته‌ش پێشتر جیهان له‌رابردوودا وه‌ك ئێستا نهیخستبووه به‌رچاومان. هه‌رچه‌نده ئه‌و لیژنه نێو ده‌وڵه‌تییه له ئێستادا ته‌نها له‌شێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تاییدا نه‌بێت، بوونی نییه، به‌ڵام ئیدی لای هه‌موو ئه‌ندامان ئێستا هه‌ستێك دروست بووه، كه پێیوایه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێكیان ئێشكگرو چاودێری ئه‌وانیتر بێت. له‌مه‌شدا هیوایه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی دوای چه‌ندین شۆڕشی ریفۆرمخوازییانه ئه‌و ئامانجه به‌دی بێت، كه سروشت مه‌به‌ستی بووه‌و كردوویه‌تی به باڵاترین ئامانجی خۆی، ئه‌ویش گه‌یشتنی به‌بارودۆخی گشتی نێو ده‌وڵه‌تییه به‌وه‌ی وه‌ك منداڵدانی لێ بێت، كه هه‌موو ئاماده‌ییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤی تیا گه‌شه ده‌كات.
تیۆره‌ی نۆیه‌م
پێویسته خۆ ئاماده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵێكی فه‌لسه‌فی بۆ وێناكردنی مێژووی گشتیی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌یه‌كی سروشتی، كه هه‌وڵا ده‌دات یه‌كێتییه‌كی مه‌ده‌نی ته‌واو له‌چه‌شنی مرۆیییدا به‌دی بهێنێت. ده‌ڵێین پێویسته ئه‌م هه‌وڵه به‌شیاو ، بگره به‌سوودمه‌ند بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی سروشت دابنێین. به‌ڵی ئه‌مه شتێكی نامۆیه، بگره له ڕواڵه‌تدا وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه شتێكی نادروست بێت مێژوو ئاوا وێنا بكه‌ین، كه: پێویسته جیهان له‌سه‌ر چی بڕوات ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ئامانجگه‌لێكی ژیر‌و دیاریكراو كێشانهكران؟ وادیاره ئه‌و بارودۆخه ته‌نها دانانی(چیرۆك)ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌سه‌ر مرۆڤ دان به‌وه‌دا بنێت، كه سروشت خۆیشی له‌بواری ئازادی مرۆیی‌دا به‌بێ پلان‌و ئامانجێكی مه‌به‌ستدار كار ناكات، ئه‌و كاته ئه‌و بیرۆكه‌یه ره‌نگه شیاوی به‌كارهێنان بێت. ئیدی ئه‌گه‌ر له كورت بینیشمانهوه بێت، كه نهێنی كارهكهیمان بۆ ده‌رناكه‌وێت، ئه‌وا پێویسته له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا په‌نا به‌رینه به‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك رێبه‌رێك رێنوێنیمان بكات تا ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ی، كه له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ی مرۆڤانه( لانی، كه‌م به‌گشتی) دانه‌مه‌زراوه، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بخه‌ینه روو. چونكه ئه‌گه‌ر له‌مێژووی یۆنانییه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ر مێژوویه‌كی دیكه‌ی كۆنتر یا هاوچه‌رخی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌وه دامه‌زرێت(9) ، یاخود ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێیه‌تی . ئه‌گه‌ر بكه‌وێته شوێن كاریگه‌رییه‌كانی له دروست بوون‌و خراپ پێكهاتنی سیستمی ده‌وڵه‌ت لای رۆمانه‌كان، ئه‌وانه‌ی، كه ده‌وڵه‌تی یۆنانیان ههڵلوشیو كاریگه‌ری رژێمی ده‌وڵه‌تی رۆمانیش له‌سه‌ر خێڵه به‌ربه‌ره‌كان، كه ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تی رۆمانییان له‌ناوبردو تا ده‌گاته سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان. له‌كاتێكدا مێژووی سیاسیی گه‌لانی تر ،وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌ته‌وه رۆشنگهرهكانهوه زانیومانهو پێمان گه‌یشتووه ، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ر پێییانه له‌شێوه‌ی رووداوی لێره‌و له‌وێ ئیزافه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌و ئیدی رێچكه‌یه‌كی رێك‌و پێك بۆ چاككردنی رژێمی ده‌وڵه‌ت له‌م به‌شه‌ی جیهانی ئێمه(، كه ره‌نگه رۆژێك له‌رۆژان یاسا بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان دابنێن) ده‌گرێت. به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی، كه مرۆڤ حساب بۆ هه‌موو شتێك ناكات ته‌نها بۆ ده‌ستووری مهدهنیو یاسا تایبه‌تییه‌كان به هاوڵاتییانو كاروباری وڵات نه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستوورو كاروباری وڵات چی‌یان باس كردووه‌و له‌و چاكه‌یه‌ش، كه سه‌رده‌مێكی دوورودرێژ له پێش خستنی گه‌لاندا هه‌یانبووه ( به‌هونه‌رو زانستیشه‌وه)و شكۆمهندكردنیان، له‌كاتێكدا له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و خراپییانه‌ی ، كهتیایاندایه كاریان بۆ له‌ناوبردنی كردووه، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام پاشماوهیهك له‌تۆوی رۆشنگه‌ری له هه‌موو شۆڕشێكدا ده‌مایه‌وه‌و چه‌كه‌ره‌ی ده‌كرد تاكو ئاستێكی باڵای له‌ریفۆرم سازكرد. به‌هه‌مان ئه‌ندازه ده‌كرێت ،به‌بڕوای من ، به‌لگه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه، كه ته‌نها له‌روونكردنه‌وه‌ی بواری كاروباره شێواوه‌كانی مرۆڤایه‌تی یا پێشبینی سیاسی بۆ ئایینده‌ی ئاڵوگۆڕه‌كان له رژێمی ده‌وڵه‌تاندا سوودبه‌خش نییه، كه ئه‌مه‌ش سوودێكه مرۆڤ له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵیهێنجاوه، كاتێك به‌راستی ئه‌وه‌ی تیا به‌دی كردووه، كه په‌یوه‌ست نییه به ئازادی بێ به سنور به یاسا! به‌ڵكو هه‌روه‌ها ده‌شبێت بهبهڵگهیهك، كه ئه‌وه‌ش شتێكه ناكرێت مرۆڤ له‌به‌ر هۆیه‌كی به‌هێز هیواخواز بێت، تا ئه‌گه‌ر پێشه‌كی گریمانه‌ی بوونی پیلانێك له‌سروشتدا نه‌كات، فاكته‌رێك بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی روانینێكی (دڵنه‌وایی، كه‌رانه له‌ئایینده‌دا. ده‌كرێت تیایدا جۆری مرۆیی له‌ئایینده‌ی دووردا وێنا بكرێت،و چۆن دواجار به‌رز بۆوه بۆ حاڵه‌تێك ، كه هه‌رچی تۆوێك سروشت تیایدا چاند بووی به‌ته‌واوی گه‌شه‌ی خۆی بكات‌و په‌یامه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌جێ بگه‌ینێت.بیانوویه‌كی له‌و جۆره‌ی كاری سروشت بۆ ده‌ستنیشان كردنی بۆ چوونێكی تایبه‌ت بۆ تێڕامان له جیهان پاڵنه‌رێكی بێ بایه‌خ نییه. ئاخۆ ستایش كردنی خاوه‌نشكۆ ی بوونه‌وه‌رو داناییه‌كه‌ی له شانشینی سروشتێكی بێ عه‌قڵدا چ بایه‌خێكی هه‌بێت. ئامۆژگاری كردن به تێڕامان لێی ئه‌گه‌ر به‌شێكی شانۆ گه‌وره‌كه‌ی دانایی باڵا ، كه ئامانجێكی له‌هه‌موو ( بوونه‌وه‌ره بێ عه‌قڵه‌كان) گرتۆته خۆی ، واتهمێژووی جۆری مرۆڤایه‌تی، ناره‌زاییه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت دژی ئه‌وه، پێویستمان به‌وه ده‌بێت له‌كاتی سه‌یركردنیدا به‌ناچار چاو بنوقێنین له‌ئاستیدا. له‌كاتێكدا دوا جار بێ هیوا ده‌بین له‌وه‌ی ئامانجێكی ته‌واو ژیری تێدا بدۆزینه‌وه، ده‌بینین وامان لێده‌كات له جیهانێكی دیكه‌دا گۆرانی به‌باڵایدا بڵێین ؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر، كه‌سێك پێی وابێت، كه به‌م تێڕوانینه‌م ده‌رباره‌ی مێژووی جیهان ئه‌مه‌وێت به به‌ڵگه‌یه‌كی پێشوه‌خت تیۆری دۆزینه‌وه‌ی مێژوو به‌مانا دیاریكراوه‌كه‌ی، كه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ئه‌زموونگه‌ریی دامه‌زراوه وهرچهرخێنم، ئه‌وا مه‌به‌سته‌كه‌م خراپ لێك ده‌درێته‌وه (10) .
بهڵًكو ئه‌وه تێڕوانێنیكه له‌وه‌ی، كه داخۆ هزری فه‌لسه‌فی له روانگه‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌توانێت چی بكات (پێویسته زانیاریش سه‌باره‌ت به‌مێژوو زۆر بێت). سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر زۆر لهخۆكردنی ستایشكراو، كه خه‌ڵكی له‌نووسینه‌وه‌ی مێژوودا په‌نای بۆ ده‌به‌ن بكه‌وێته شوێن بابه‌تی بایه‌خ پێدان به‌شێوازێكی سروشتی ئه‌م كاره: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه نه‌وه‌كانی دوای خۆمان ده‌زانن چۆن سه‌یری قورسایی ئه‌و مێژووه ده‌كه‌ن ، كه حه‌ز ده‌كه‌ین دوای چه‌ندین سه‌ده بۆیان به‌جێبهێڵین. گومانی تیانییه ئه‌وان سه‌یری مێژووی چاخه زۆر كۆنه‌كان ناكه‌ن، كه حه‌تمه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و مێژووه له دێر زه‌مانه‌وه لێیان ون بووه. ته‌نها ئه‌و روانگه‌یه نه‌بێت، كه شوێنی بایه‌خیانه، ئه‌وه‌ی ، كه گهلانو حكومه‌ته‌كان له‌پێناو گیانی جیهانیدا چی‌یان له‌ده‌ستهاتووه بۆ دانانی كۆسپ‌و رێگری كردوویانه.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ره‌نگه یه‌كێك له‌و هۆكاره، كه‌مانه‌ی هه‌وڵدانی ئه‌و جۆره مێژووه فه‌لسه‌فییه‌دا ئه‌وه‌یه چ له‌لای سه‌روه‌ری دهوڵهتانو چ لای كۆیله‌و خزمهتكارهكانیشیان حساب بۆ ئاره‌زووی زیته‌ڵی و شه‌ره‌ف بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك ئاراسته‌دا نه‌ڕوات، ، كه ره‌نگه یاده‌وه‌رییه شكۆداره‌كه‌یان بگاته گوێی نه‌وه‌كانی دواتر.
وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی عهبدولِرهحمان به‌ده‌وی
په‌راوێزه‌كان:
1. كانت ساڵی 1784 ئه‌م وتاره‌ی نووسیوه، بهرلینو لیبتسیك ساڵی 1923 له به‌رگی هه‌شتی كۆ به‌رهه‌می كانت به ئه‌ڵمانی وه‌ریانگێڕاوه له‌لای ده‌زگای واڵته‌ر دی گرۆیتهر بڵاویان كردۆته‌وه ئه‌م بڵاوكراوه‌یه له بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی پاشایهتییهله بروسی. وه‌رگێڕی عه‌ره‌بی.
2. ئه‌وه‌ی وای لێكردم ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بنووسم جێی چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك بوو له ژماره 12ی گۆڤاری گۆتا، كه له گفتوگۆكانمهوه له‌گه‌ڵا یه‌كێك له زاناكان وه‌گیراوه كاتێك، كه( به‌و وڵاته‌دا،گۆتا) تێپه‌ڕ بوون ، به‌بێ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه تێگه‌یشتن له مانای ئه‌و جێیهئاسان نه‌بوو. دانه‌ر.
3. ئهركادیا: هه‌رێمێكی كۆنی یۆنانه له‌به‌شی ناوه‌ڕاستی پلۆپۆنیز، خه‌ڵكه‌كه‌ی شوانكاره بوون. شاعیره كۆنه‌كان زۆریان پیا هه‌ڵداوه‌و وه‌ك شوێنی پاكژ بونه‌وه‌و به‌هه‌شت وه‌سفیان كردووه. ئه‌ركادی هێمایه بۆ پێگه‌یه‌كی ئایدیاڵا، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك شوانی پاكژ ژیانێكی پاكیزهییو به‌هه‌شتی ده‌ژین. و. عه‌ره‌بی
4. هه‌ر بۆیه رۆڵی مرۆڤ به‌ته‌واوی دروستكراو بوو، به‌ڵام ده‌بێت حاڵ‌و سروشتی دانیشتووانی هه‌ساره‌كانی دیكه چۆن بێت. ئه‌مه‌یان هیچی له‌باره‌وه نازانین؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر سروشت ئه‌م ئه‌ركه‌ی نهسپاردبێت پێمان تابه باشترین شێوه ئه‌نجامی بده‌ین، ئه‌وا ره‌نگه بتوانین شانازی به‌وه‌وه بكه‌ین، كه شایانی ئهوهینو له‌نێو هاوسێكانمان له‌گه‌ردووندا پێگه‌یه‌كی خراپ بۆ خۆمان دانه‌نێین. ره‌نگه هیوای هه‌رتاكێك له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ئه‌وه بێت له‌ژیانیدا بگاته چاره‌نووسێكی ته‌واو، به‌ڵام لای ئێمه شته‌كه جیاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها چه‌شن ده‌توانێت ئه‌و تكایه بكات.
5. ئهمفكتیۆن كوڕی هیلینۆسه ئه‌نجومه‌نی ئهمفكتیۆنی دروستكرد، كه پێك دێت له داناترینی داناكانو چاكترین پیاوچاكانی هه‌ندێك ناوچه‌ی یۆنان، ساڵی دوجار كۆده‌بووه‌وه له‌شاری دلفیو هه‌ندێكجاریش له ترمۆپۆلیه،ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كۆڵییه‌وه، كه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی یۆنان‌دا هه‌ڵده‌گیرسا، بڕیاره‌كانی وه‌ك شتێكی پیرۆز سه‌یر ده‌كران‌و ههڵنهدهوشێنرانهوه، هه‌ندێكجاریش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه په‌نا ده‌برا بۆ چه‌ك، ژماره‌ی ئه‌ندامانی دوانزه بو، پاشان له‌سه‌رده‌می ئه‌نتۆنیۆس بیۆس بوو به سی، كه‌س. وهرگێری عه‌ره‌بی
6. سه‌رنج بده جیاوازی وردی نێوان ژیار‌و شارستانێتی، كه‌ئه‌مه‌ش جیاكارییه‌كی به‌ناوبانگه له‌هزری ئه‌ڵمانیدا. بگه‌ڕێره‌وه بۆ هه‌ردوو كتێبی دانراومان” نیتشه” ل 133 ـ 144، چاپی دووه‌م، قاهیره، 1945. “شپنگله‌ر” له‌چه‌ند بابه‌تێكدا. (و. عه‌ره‌بی)
7. له‌ده‌قه‌كه‌دا chillasmus هاتووه واته مه‌مله‌كه‌تی مه‌سیح له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ماوه‌ی هه‌زار ساڵا. و. عه‌ره‌بی
8. سه‌رنجی زمانی ته‌نز ئامێزی ئه‌م ده‌ربڕینه بده، (و. عه‌ره‌بی)
9. هیچ، كه‌س ناتوانێت باوه‌ڕ بكات، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تائه‌مڕۆ مێژووی كۆن به دانه‌بڕاوی ماوه‌ته‌وه ته‌نها زاناكان نه‌بێت، به‌ڵام به‌رله‌و مێژووه شتێكی نه‌زانراوه. مێژووی ئه‌و گه‌لانه‌یش ، كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مێژووه كۆنه‌وه ( مێژووی یۆنانی) ژیاون ته‌نها ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات، كه چوونه ناو ئه‌و مێژووه‌وه، سه‌باره‌ت به جوله‌كه له‌سه‌رده‌می میسری ( البگالمه)، بهتالمه: نه‌وه‌یه‌كی تێكه‌ڵاون له مهسهدۆنیو میسری، كه دوای مردنی ئه‌سكه‌نده‌ر حوكمی میسریان كرد یه‌كه‌م پاشایان ناوی به‌تلیمۆسی یه‌كه‌م بوو. وهرگێری كوردی لهڕٍێگهی وه‌رگێڕانی كتێبی پیرۆزه‌وه بۆ زمانی یۆنانی‌و به‌بێ ئه‌وه‌ش، كه‌م، كه‌س باوه‌ڕ به‌شتێكی ، كه‌می مێژووه پهرشو بڵاوهكهیان ده‌كات. هه‌ر له‌و كاته‌وه( ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستپێكه یه‌كه‌مجار به‌دروستی دۆزرابێته‌وه) ده‌كرێت مرۆڤ قسه له‌سه‌ر مێژوهكهیانو دواتریان بكات. ئه‌مه بۆ هه‌موو گه‌لانی تریش هه‌ر وایه. لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می جه‌خت كردنه‌وه‌ی ئایین( وه‌ك هیۆم ده‌ڵێت) تاكه ده‌ستپێكه بۆ هه‌ر مێژوویه‌كی راسته‌قینه. نوسه‌ر
10. لێره‌دا كانت وشه‌ی historie به‌مانای زانستی مێژوو بهكاردههینێت له‌به‌رامبه‌رeschichte G واته مێژووی رووداوه‌كان له‌رابردوودا ئه‌مه‌ش جیاكاریهكه مه‌ترسی خۆی هه‌یه له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا له‌لای فه‌یله‌سوفه‌كان.به‌درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده تا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان له‌فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی لای هایدگه‌رو یاسپه‌رز( بگه‌ڕێره‌وه بۆ كتێبی شپیگنلهر ل 54 ـ 56 چ 1 قاهیره 1941 . (و عه‌ره‌بی.)
ئیمانوێل كانت:1724 ـ 1804 فه‌یله‌سوفی ئهڵمانیو زانا له بواره‌كانی فیزیای گه‌ردوونی، ماتماتیك، جوگرافیا‌و ئه‌نترۆپۆلۆژیادا، یه‌كێك بوو له بیرمه‌نده هه‌ره كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای رۆژئاوا‌و ئه‌وروپا، دوایین فه‌یله‌سوفی سه‌ره‌كی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری بوو. كانت له وتارێكی به‌ناوبانگدا رۆشنگه‌ری به‌وه ناساندووه، كه سه‌رده‌مێكه له ژێر دروشمی بوێری له‌پێناو زانیندا پێكهات. كاره‌كانی كانت بوونه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌ده‌ی بیست.( و.ك)
سه‌رچاوه:
النقد التاریخی، لانجلو اوسینوبوس، المدخل الی الدراسات التاریخیه. بول ماس نقد النص. ئیمانوئیل كانت، التاریخ العام. ترجمها من الفرنسیه الالمانیه ، عبدالرحمن البدوی، چ 2 . په‌خشی ئاژانسی چاپه‌مه‌نی كوه‌یت.1981