بزاڤ- مەردوخ-
و/ عەبدولکەریم پێنجوێنی
ئه‌وانه‌ی باسمانكردن ئه‌و زانا ناودارانانه‌ن كه له سه‌ده‌ی ( 12)ی كۆچیه‌وه هه‌تا سه‌ده‌ی (13)ی كۆچی یه‌ك له دوای یه‌ك هاتووه. جگه له‌و زانایانه له كوردستاندا گه‌لێ پیاو چاك و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت و ته‌كیه هه‌بووه. وه‌ك: شێخ سراج الدینی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه كه له ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زووردا به سۆفی گه‌ریه‌وه خه‌ریك بووه خاوه‌نی خانه‌قای ته‌وێڵه و بیاره‌ن – له ساڵی ( 1283)ی كۆچی له خانه‌قاكه‌ی خۆیدا نێژراوه. پاش ئه‌و شێخ بهاء ا‌لدین (محه‌مه‌د)ی كوڕی هاتووه له 4ی ربیع الاول شه‌وی هه‌ینی ساڵی (1298)ی كۆچی له ته‌وێڵه به‌خاك سپێرراوه. له‌پاشدا شێخ ضیا‌ء ا‌لدین (عومه‌ر) برای شێخ بهاء ا‌لدین له خانه‌قای بیاره به ئیرشادی و سۆفی گه‌ری خه‌ریك بووه. له مانگی شه‌والی ( 1318) له دنیا ده‌رچووه. حاجی شێخ ئهحمهدو شێخ عبدالرحمن برای شێخ بهاء ا‌لدین بوون پاش ئه‌وانیش شێخ حسام ا‌لدین (عه‌لی) كوڕی شێخ بهاء ا‌لدین له ته‌وێڵه‌و بیاره و خورماڵ شاره‌زوور خاوه‌نی ته‌كیه بووه و به ئیرشادی سۆفیه‌تیه‌وه خه‌ریك بووه. من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له توانادا بوو ده‌رباره‌ی ئه‌م زانا‌و ئه‌دیب و پیاو چاكانه بنووسم هیوام وایه دڵسۆزانی كورد زیاتری بكه‌ن. باو و باپیرانمان له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی مێژوه‌وه هه‌تاكو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام. پادشایان به‌خوا یا ڕواڵه‌تى خوا ئه‌زانی بۆیه هه‌ر خێر‌و خۆشی ڕابواردن و پاره‌و برسیه‌تی و نه‌خۆشی و هه‌ژاری و ده‌ردی هه‌بوایه به به‌خشنده‌یی ئه‌ویان ئه‌زانی. هه‌ر شتێك شا بیویستایه و هه‌ر شتێك ئه‌و نه‌فره‌تی لێ بكردایه لای خه‌ڵكیش به‌و جۆره بوو. وه‌ك باو بووه (چ فه‌رمانی یه‌زدان چ فه‌رمانی شا) بۆیه گه‌لێ جار هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتداران له خۆیان بایی ئه‌بوون و داوای خوایه‌تیان ئه‌كرد وه‌ك (جه‌مشید، كه‌یكاوس) و…. هتد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر چه‌نده فه‌رمانڕه‌وایی به ویراسه‌ت بووه، به‌ڵام مه‌رجی لێ هاتوویی و به تواناییش هه‌بووه بۆ كه‌سێك به فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵبژێررایه هه‌ر كه‌سێ له نه‌وه‌كانی فه‌رمانڕه‌وا ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیا بوایه ئه‌وه‌یان دیاری ئه‌كرد. یاخود ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكیان ئه‌و مه‌رجانه‌یان تیا بوایه ئه‌وا وڵاته‌كه‌یان لێ به‌ش ئه‌كرا، به‌ڵام سه‌ڵته‌نه‌ت هه‌ر به‌ناوی شای له‌دنیا ده‌رچوو ئه‌بوو. تاج ته‌خت و چه‌ك و پاڵه‌وانانی وڵات له كۆشكی سه‌ره‌كی شا)دا ئه‌مایه‌وه تاوه‌كو یه‌كێ له كوڕانی یاخود ئه‌گه‌ر كچه‌زایشی بوایه به مه‌رجێك لێ هاتوو بوایه ده‌سه‌ڵاتى وه‌رئه‌گرت. فه‌رمانڕه‌وای تازه ئه‌گه‌ر كوڕی فه‌رمانڕه‌وای مردووش نه‌بوایه و چه‌ند پشتێك نێوانیان ببوایه یه‌كسه‌ر به كوڕی فه‌رمانڕه‌وای مردوو ناو ئه‌براو به كوڕی دائه‌نرا. له‌به‌ر ئه‌وه جێگای ئه‌وه‌ی گرتۆته‌وه.
پسر كواندارد نشان از پدر تو بیگانه خوانش مخوانش پسر
پێشدادیه‌كان ڕایان وابووه ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا به‌بێ كوڕێكی لێ هاتوو له دنیا ده‌رچوایه ئه‌وا وه‌ك لاشه دنیای جێ ئه‌هێشت، به‌ڵام ڕۆحه‌كه‌ی له دنیای ڕۆحانیدا له چوار چێوه‌ی وڵات و به تایبه‌تی له ده‌ورو به‌ری كۆشكدا وێل و سه‌رگه‌ردان ئه‌سوڕێته‌وه تاوه‌كو له نه‌وه‌ی ئه‌و كوڕِێكی لێ هاتوو به توانا‌و ده‌سه‌ڵات په‌یدا ئه‌بێت. ئه‌وسا ڕۆحی فه‌رمانڕه‌وا تێكه‌ڵ به ڕۆحی ئه‌وكوڕه ئه‌ببێت ئیتر بۆ خۆی كپ ئه‌بوه‌وه و پاشایی ئه‌سپارد به‌و كوڕه. وه‌ك چۆن په‌یامبه‌رێك هاتوه تا په‌یدا بوونی په‌یامبه‌رێكی تر هه‌موو كاروباری ئاینی و مه‌زهه‌بی به ناوی په‌یامبه‌ری پێش‌و بووه. ئا به‌و جۆره‌ش هه‌موو كاروباری ده‌وڵه‌ت (شهر، شادی، خێر، خۆشی، سه‌رگه‌ردانی) هه‌ر به‌ناوی فه‌رمانڕه‌وای كۆنه‌وه بووه. تا فه‌رمانڕه‌وای تازه هاتووه، وایان زانیوه كه گیانی شا زیندوه‌و به ده‌وریاندایه‌و ئاگای لێ یانه. گومان له‌وه‌دا نی یه كه زۆربه‌ی مێژوو ناسه‌كان سه‌رنجی ئه‌و ڕاستیه‌یان نه‌داوه‌و به هه‌ڵه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی فه‌رمانڕه‌وایانیان تۆمار كردوه. گه‌لێ جار ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی فهرمانڕِهوایهك زیاتر دیاری كراوه له ته‌مه‌نی خۆی بۆ وێنه ئه‌ڵێن : ته‌مه‌نی كیومه‌رس كه له ساڵی (3341) پ ز په‌یدا بووه به سێ سه‌ده و نیو ناو براوه. هه‌ندێ له مێژوو نووسان به سی ساڵ و هه‌ندی تر به چل ساڵ ناویان بردوه، به‌ڵام ئه‌توانین بلێێن درێژه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كیومه‌رس تا هوشه‌نگ له ڕه‌گه‌زی ئه‌و كه له (3341) پ ز وه‌تا ( 2993) پ ز بووه ( 348) ساڵ میانه‌ی هه‌یه. كه‌وابوو ڕاسته سێ سه‌ده و نیوه به‌و ڕه‌سم و یاسایه‌ی كه باسمان كرد. مێژوو نووسه‌كان ئه‌ڵێن هوشه‌نگ چل ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بووه كاتێ لێكی ئه‌ده‌ینه‌وه هوشه‌نگ ساڵی (2993) پ ز بۆته فه‌رمانڕه‌وای – طهمورس – ( 2953) جێ نشینی بووه. ڕِاسته چل ساڵ ئه‌كات هه‌روه‌ها پاشایه‌تی (ته‌همووس) ( 30) ساڵ باس كراوه كه‌چی ته‌مه‌نی به ( 200) ساڵ دانراوه. ئه‌گه‌ر بڵێین (2953) بۆته شا‌و ساڵی ( 2795) جه‌مشید كه له نه‌وه‌ی ئه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی وه‌رگرتووه ئه‌بینین ڕِاسته ( 158) ساڵ میانه‌یان هه‌یه. كه‌چی وه‌ك ڕه‌سم و یاسای كۆن ڕاسته هه‌رچه‌نده دوو ساڵ جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام دوو ساڵ زۆر گرنگ نی یه له دیاری كردنی مێژوویه‌كی وا كۆندا. هه‌ندێ فه‌رمانڕه‌وایی جه‌مشید به ( 700) ساڵی و هه‌ندێ تر به ( 600) ساڵی ئه‌نووسن وتمان جه‌مشید ساڵی (2795) پ ز بۆته فه‌رمانڕه‌وا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌یدون ساڵی (2217) پ ز به‌رواردی بكه‌ین ئه‌بینین ڕِاسته (578) ساڵی ئه‌كات كه له وته‌ی ده‌مه‌وه نزیكه. شا هه‌نشاهی فه‌ره‌یدونیش (500) ساڵی دیاری كراوه كه له ( 2217) پ ز ده‌ست پێ ئه‌كات تا هاتنی (مهنوچهر) كه ساڵی ( 1717) پ ز ئه‌كات ئه‌بینین ڕاسته (500) ساڵی فه‌رمانڕه‌وا بووه. هه‌روه‌ها مهنوچهر به ( 120) ساڵی باس كراوه له ( 1717) تا هاتنی (نه‌وزه‌ر) له ( 1637) هه‌مان (120) ساڵی ئه‌كات كه مێژوو نووسه‌كان باسیان كردووه. شاهه‌نشاهی نه‌وزه‌ر به (7) ساڵی نووسراوه پاش حه‌وت ساڵ به‌ده‌ستی تورانیه‌كان شكاو ماوه‌ی سێ سه‌ده‌و نیو ئاریه‌كانی (ئێران) و ئاریه‌كانی (توران) له‌لایه‌ك و (ئاشووری) و ئێران و ئاشوری و كلدانهكان له‌لایه‌كی تر تا ساڵی ( 1000) پ ز ده‌سته‌و یه‌خه بوون. له پاشدا (ئافراسیاب) له نه‌وه‌ی (نوور) بووه فه‌رمانره‌وای ئێران پاش ئه‌ویش (زاب) كوڕی (ته‌هماسب) كه له نه‌وه‌ی (مهنوچهر)ه ساڵی (1200) پ ز په‌یدا بووه و فه‌رمانڕه‌وایی له ده‌ست تورانیه‌كان وه‌رگرتۆته‌وه‌و ماوه‌ی ( 25) ساڵی فه‌رمانره‌وایی كردوه ساڵی ( 1196) پ ز گرشاسب برازای زاب بووه فه‌رمانڕه‌وا و (9) ساڵ مایه‌وه. ئا به‌م شێوه‌یه تا ساڵی (853) پ ز زنجیره‌ی كه‌یانی سه‌ری هه‌ڵدا ماوه‌ی فه‌رامانڕه‌وایی پێشدادیه‌كان له كیومه‌رس تا كه‌یقوبادی كورد نزیكه‌ی( 24) سه‌ده‌و نیو بووه. ئا به‌م شێوه‌یه پشتاو پشت فه‌رمانڕه‌وایی هاتۆته خواره‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه باسمان كرد ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و درێژه‌ی ته‌مه‌ن به‌و یاسایه بووه به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س له چه‌واشه‌یی ڕزگار بكات. ئه‌وانه‌ی باسمانكردن ئه‌و زانا ناودارانانه‌ن كه له سه‌ده‌ی ( 12)ی كۆچیه‌وه هه‌تا سه‌ده‌ی (13)ی كۆچی یه‌ك له دوای یه‌ك هاتووه. جگه له‌و زانایانه له كوردستاندا گه‌لێ پیاو چاك و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت و ته‌كیه هه‌بووه. وه‌ك: شێخ سراج الدینی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه كه له ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زووردا به سۆفی گه‌ریه‌وه خه‌ریك بووه خاوه‌نی خانه‌قای ته‌وێڵه و بیاره‌ن – له ساڵی ( 1283)ی كۆچی له خانه‌قاكه‌ی خۆیدا نێژراوه. پاش ئه‌و شێخ بهاء ا‌لدین (محه‌مه‌د)ی كوڕی هاتووه له 4ی ربیع الاول شه‌وی هه‌ینی ساڵی (1298)ی كۆچی له ته‌وێڵه به‌خاك سپێرراوه. له‌پاشدا شێخ ضیا‌ء ا‌لدین (عومه‌ر) برای شێخ بهاء ا‌لدین له خانه‌قای بیاره به ئیرشادی و سۆفی گه‌ری خه‌ریك بووه. له مانگی شه‌والی ( 1318) له دنیا ده‌رچووه. حاجی شێخ ئهحمهدو شێخ عبدالرحمن برای شێخ بهاء ا‌لدین بوون پاش ئه‌وانیش شێخ حسام ا‌لدین (عه‌لی) كوڕی شێخ بهاء ا‌لدین له ته‌وێڵه‌و بیاره و خورماڵ شاره‌زوور خاوه‌نی ته‌كیه بووه و به ئیرشادی سۆفیه‌تیه‌وه خه‌ریك بووه. من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له توانادا بوو ده‌رباره‌ی ئه‌م زانا‌و ئه‌دیب و پیاو چاكانه بنووسم هیوام وایه دڵسۆزانی كورد زیاتری بكه‌ن. باو و باپیرانمان له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی مێژوه‌وه هه‌تاكو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام. پادشایان به‌خوا یا ڕواڵه‌تى خوا ئه‌زانی بۆیه هه‌ر خێر‌و خۆشی ڕابواردن و پاره‌و برسیه‌تی و نه‌خۆشی و هه‌ژاری و ده‌ردی هه‌بوایه به به‌خشنده‌یی ئه‌ویان ئه‌زانی. هه‌ر شتێك شا بیویستایه و هه‌ر شتێك ئه‌و نه‌فره‌تی لێ بكردایه لای خه‌ڵكیش به‌و جۆره بوو. وه‌ك باو بووه (چ فه‌رمانی یه‌زدان چ فه‌رمانی شا) بۆیه گه‌لێ جار هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتداران له خۆیان بایی ئه‌بوون و داوای خوایه‌تیان ئه‌كرد وه‌ك (جه‌مشید، كه‌یكاوس) و…. هتد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر چه‌نده فه‌رمانڕه‌وایی به ویراسه‌ت بووه، به‌ڵام مه‌رجی لێ هاتوویی و به تواناییش هه‌بووه بۆ كه‌سێك به فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵبژێررایه هه‌ر كه‌سێ له نه‌وه‌كانی فه‌رمانڕه‌وا ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیا بوایه ئه‌وه‌یان دیاری ئه‌كرد. یاخود ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكیان ئه‌و مه‌رجانه‌یان تیا بوایه ئه‌وا وڵاته‌كه‌یان لێ به‌ش ئه‌كرا، به‌ڵام سه‌ڵته‌نه‌ت هه‌ر به‌ناوی شای له‌دنیا ده‌رچوو ئه‌بوو. تاج ته‌خت و چه‌ك و پاڵه‌وانانی وڵات له كۆشكی سه‌ره‌كی شا)دا ئه‌مایه‌وه تاوه‌كو یه‌كێ له كوڕانی یاخود ئه‌گه‌ر كچه‌زایشی بوایه به مه‌رجێك لێ هاتوو بوایه ده‌سه‌ڵاتى وه‌رئه‌گرت. فه‌رمانڕه‌وای تازه ئه‌گه‌ر كوڕی فه‌رمانڕه‌وای مردووش نه‌بوایه و چه‌ند پشتێك نێوانیان ببوایه یه‌كسه‌ر به كوڕی فه‌رمانڕه‌وای مردوو ناو ئه‌براو به كوڕی دائه‌نرا. له‌به‌ر ئه‌وه جێگای ئه‌وه‌ی گرتۆته‌وه. پسر كواندارد نشان از پدر تو بیگانه خوانش مخوانش پسرپێشدادیهكان ڕایان وابووه ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا به‌بێ كوڕێكی لێ هاتوو له دنیا ده‌رچوایه ئه‌وا وه‌ك لاشه دنیای جێ ئه‌هێشت، به‌ڵام ڕۆحه‌كه‌ی له دنیای ڕۆحانیدا له چوار چێوه‌ی وڵات و به تایبه‌تی له ده‌ورو به‌ری كۆشكدا وێل و سه‌رگه‌ردان ئه‌سوڕێته‌وه تاوه‌كو له نه‌وه‌ی ئه‌و كوڕِێكی لێ هاتوو به توانا‌و ده‌سه‌ڵات په‌یدا ئه‌بێت. ئه‌وسا ڕۆحی فه‌رمانڕه‌وا تێكه‌ڵ به ڕۆحی ئه‌وكوڕه ئه‌ببێت ئیتر بۆ خۆی كپ ئه‌بوه‌وه و پاشایی ئه‌سپارد به‌و كوڕه. وه‌ك چۆن په‌یامبه‌رێك هاتوه تا په‌یدا بوونی په‌یامبه‌رێكی تر هه‌موو كاروباری ئاینی و مه‌زهه‌بی به ناوی په‌یامبه‌ری پێش‌و بووه. ئا به‌و جۆره‌ش هه‌موو كاروباری ده‌وڵه‌ت (شهر، شادی، خێر، خۆشی، سه‌رگه‌ردانی) هه‌ر به‌ناوی فه‌رمانڕه‌وای كۆنه‌وه بووه. تا فه‌رمانڕه‌وای تازه هاتووه، وایان زانیوه كه گیانی شا زیندوه‌و به ده‌وریاندایه‌و ئاگای لێ یانه. گومان له‌وه‌دا نی یه كه زۆربه‌ی مێژوو ناسه‌كان سه‌رنجی ئه‌و ڕاستیه‌یان نه‌داوه‌و به هه‌ڵه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی فه‌رمانڕه‌وایانیان تۆمار كردوه. گه‌لێ جار ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی فهرمانڕِهوایهك زیاتر دیاری كراوه له ته‌مه‌نی خۆی بۆ وێنه ئه‌ڵێن : ته‌مه‌نی كیومه‌رس كه له ساڵی (3341) پ ز په‌یدا بووه به سێ سه‌ده و نیو ناو براوه. هه‌ندێ له مێژوو نووسان به سی ساڵ و هه‌ندی تر به چل ساڵ ناویان بردوه، به‌ڵام ئه‌توانین بلێێن درێژه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كیومه‌رس تا هوشه‌نگ له ڕه‌گه‌زی ئه‌و كه له (3341) پ ز وه‌تا ( 2993) پ ز بووه ( 348) ساڵ میانه‌ی هه‌یه. كه‌وابوو ڕاسته سێ سه‌ده و نیوه به‌و ڕه‌سم و یاسایه‌ی كه باسمان كرد. مێژوو نووسه‌كان ئه‌ڵێن هوشه‌نگ چل ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بووه كاتێ لێكی ئه‌ده‌ینه‌وه هوشه‌نگ ساڵی (2993) پ ز بۆته فه‌رمانڕه‌وای – طهمورس – ( 2953) جێ نشینی بووه. ڕِاسته چل ساڵ ئه‌كات هه‌روه‌ها پاشایه‌تی (ته‌همووس) ( 30) ساڵ باس كراوه كه‌چی ته‌مه‌نی به ( 200) ساڵ دانراوه. ئه‌گه‌ر بڵێین (2953) بۆته شا‌و ساڵی ( 2795) جه‌مشید كه له نه‌وه‌ی ئه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی وه‌رگرتووه ئه‌بینین ڕِاسته ( 158) ساڵ میانه‌یان هه‌یه. كه‌چی وه‌ك ڕه‌سم و یاسای كۆن ڕاسته هه‌رچه‌نده دوو ساڵ جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام دوو ساڵ زۆر گرنگ نی یه له دیاری كردنی مێژوویه‌كی وا كۆندا. هه‌ندێ فه‌رمانڕه‌وایی جه‌مشید به ( 700) ساڵی و هه‌ندێ تر به ( 600) ساڵی ئه‌نووسن وتمان جه‌مشید ساڵی (2795) پ ز بۆته فه‌رمانڕه‌وا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌یدون ساڵی (2217) پ ز به‌رواردی بكه‌ین ئه‌بینین ڕِاسته (578) ساڵی ئه‌كات كه له وته‌ی ده‌مه‌وه نزیكه. شا هه‌نشاهی فه‌ره‌یدونیش (500) ساڵی دیاری كراوه كه له ( 2217) پ ز ده‌ست پێ ئه‌كات تا هاتنی (مهنوچهر) كه ساڵی ( 1717) پ ز ئه‌كات ئه‌بینین ڕاسته (500) ساڵی فه‌رمانڕه‌وا بووه. هه‌روه‌ها مهنوچهر به ( 120) ساڵی باس كراوه له ( 1717) تا هاتنی (نه‌وزه‌ر) له ( 1637) هه‌مان (120) ساڵی ئه‌كات كه مێژوو نووسه‌كان باسیان كردووه. شاهه‌نشاهی نه‌وزه‌ر به (7) ساڵی نووسراوه پاش حه‌وت ساڵ به‌ده‌ستی تورانیه‌كان شكاو ماوه‌ی سێ سه‌ده‌و نیو ئاریه‌كانی (ئێران) و ئاریه‌كانی (توران) له‌لایه‌ك و (ئاشووری) و ئێران و ئاشوری و كلدانهكان له‌لایه‌كی تر تا ساڵی ( 1000) پ ز ده‌سته‌و یه‌خه بوون. له پاشدا (ئافراسیاب) له نه‌وه‌ی (نوور) بووه فه‌رمانره‌وای ئێران پاش ئه‌ویش (زاب) كوڕی (ته‌هماسب) كه له نه‌وه‌ی (مهنوچهر)ه ساڵی (1200) پ ز په‌یدا بووه و فه‌رمانڕه‌وایی له ده‌ست تورانیه‌كان وه‌رگرتۆته‌وه‌و ماوه‌ی ( 25) ساڵی فه‌رمانره‌وایی كردوه ساڵی ( 1196) پ ز گرشاسب برازای زاب بووه فه‌رمانڕه‌وا و (9) ساڵ مایه‌وه. ئا به‌م شێوه‌یه تا ساڵی (853) پ ز زنجیره‌ی كه‌یانی سه‌ری هه‌ڵدا ماوه‌ی فه‌رامانڕه‌وایی پێشدادیه‌كان له كیومه‌رس تا كه‌یقوبادی كورد نزیكه‌ی( 24) سه‌ده‌و نیو بووه. ئا به‌م شێوه‌یه پشتاو پشت فه‌رمانڕه‌وایی هاتۆته خواره‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه باسمان كرد ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و درێژه‌ی ته‌مه‌ن به‌و یاسایه بووه به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س له چه‌واشه‌یی ڕزگار بكات.