Home / مێژووى جیهان / !شۆرتی ئاسنین و پشتێنە و سنگی داپۆشار بۆ ژنان

!شۆرتی ئاسنین و پشتێنە و سنگی داپۆشار بۆ ژنان

C:\Users\Kamran\Desktop\po.PNG
ئەو شۆرتە ئاسنانە رەنگە وەکو شتێکی سەیروسەمەرە لێکدانەوەی بۆ بەکرێت ،بەڵام لەراستیدا شتێکی تازە نیەو هیوادارم وەک بابەتێکی ئاسای وەری گرن ! وەهەرکەسیش خۆی سەر بەستە چۆن تەحبیری ئەکات .ئەو شۆرتە ئاسنانە دوو مێژووی جیاوزیان هەیە وهەرا کا مێژوی سێ هەمیش سەری هەڵدا دواتر باسی ئەوەش ئەکەم. مێژووی یە کەمی دەگەرێتەوە بۆ جنگی سلیب کە لە سەر دەمی ئەو شەرانەی بەناوی جنگی سلیبی بەناو بانگەن ،لە کاتی شەری سلیبی دا کە سەربازە رۆمیەکان لەشەردابوون دەبوو بۆ ماوەیەکی درێژ لە بەرەکانی شەردا بەمێنەوە . ئەوماوە دەرێژەش کە چەندین ساڵی دەخایان دوور لە ماڵ و کەسو کار ، بەتایبەت بۆ ئەو سەربازانەی کە ژنیان هەبووە سەختو تاقت پڕووکێن بووە . هەر ئەوەش وای کردوە کە ئەو سەربازانەی ژنیان هەبووە وبەرێکراوەن بۆ بەرەکانی شەر بۆ ماوەیەکی درێژ غیرە بکەن لە هاوسەرکانیان و بۆ دڵینا بوون لەوەی کە تا لەو ماوە درێژەو لەشەر بە ساغی دەکەرێنەوە، لەو شێوازە ولەو شۆرتە ئاسنانە کەڵکوەر گرن .تا دڵنیابەن کە لەو ماوەیەدا هاوسەرەکانیان لە نەبوونی پیاوەکانیان هاوسەرگیری لە گەڵ پیاونی تر نەکن . هەر بۆیە بە دوو تا سێ قوڵف ئەو شۆرتە ئاسنانەیان بە کەمەری هاوسەرەکانیانەوە کلیل ئە دا لە پێناو پاراستنی ناموس و شەرەفی پیاوان دا دەبوو ئەوماوە درێژە بەو ئاسنەوە ژیان بەکەن . کاتێک سەربازەکان شەرەفی خۆیان لە ناوکۆشی هاوسەرەکانیان دا کلیل ئە دا، دا بە دڵنیایەوە و کلیلی ناموس بەدەست بەرەو گۆرەپانی شەر وەرێ ئەکەوتن .

وەک لە سەرەتاشەوە باسم کرد نۆبەی بەشی دووهەمی شۆرت وسنگی ئاسنە ،

C:\Users\Kamran\Desktop\hg.PNG
ئەو چەندانە وێنەی تر کە ئەی بینەن کچێکی ئەفغانستانە و مێژووی ئەو وێنانە زۆر دوور نەیەو هی پارە واتە ساڵی ٢٠١٥ کە لە ساڵی پار دا کچێکی ئەفغانی گوڵە بەندێکی ئاسنی بە سەر جلوبگی ئاسای خۆی دا لە بەر کرد ولە یەکێک لە شەکامە کانی شاری کابولی ئەفغانستان دەسوورایەوە . ئەوەی ئەو کچە کردی لە زۆر بەی رۆژنامەو سایت و تی ڤ یەکان دا نیشان دراو قسەو باسو هەرایەکی سەیری لێ کەوتەوە لە کۆرە کۆمەڵایتیەکان دا .ئەوەی ئەو کچە گنجە ئەفغانیە کردی شێوازێک بوو بۆ برنگار بوونەوەو رێگری لە پڵامارو بێ ئیحترامی بە ژنان وکچان لە کۆمەڵگای رۆژ هەڵاتی بەگشتی و زاڵبوونی ئیسلامینیزم بەتایبەت ، ئەو کچە نو جوانە کە ناوی کوبرا خادەمی یەو پێشەی هونەرمندی نواندنو فەرهەنگە و ئەو برگە ئاسنەی لە بەر کردوە بۆ خۆپاراستن دەڵێ: مەبەستم نارەزای دەر بەرینە لە بێ رێزیکردن و ئازاردانی ژنان کچان لە شوێنە گشتیەکاندا . وە لە لایەکی ترەوە و لە وەڵاتی ئاڵمان و بەدوای ئەوەی کە لە ساڵی پار دا زۆرترین پەنابەر روویان تێکرد ولە کۆتای ساڵی ٢٠١٥ ولە سەر ساڵی نوێدا کە هەموو سالێک ولە سەرتاسەری شارو گوندو شوێنەگشتیەکاندا و هەموو کۆتای ساڵێک ودەست پێکی ساڵی تازە ئاڵمانەکان دەرژێنە شەقامەکان کۆتی ساڵی رابردوو دەسپێکی ساڵی نوێ بە یاری ئاگرین و پیرۆزبای لە یەک تر رێزلەو ساڵە ئەگرن وبۆتە نەریتێک وبۆنەیەکی جوان و هەموون دڵ خۆش وشادن ،بەڵام لە کۆتای ساڵی پارو دەسپێکی ساڵی تازەی ٢٠١٦ دا لە زۆر بەی شارەکان وە شوتگارت وهامبۆرگ ودۆرت مۆند وچەند شاری تریش بە تایبەت لە خۆشترین وجوان ترین شاری ئاڵمان لە بۆنەی سەر ساڵەکان ولە هەموو شارەکانەوە بۆی ئەچەن کۆڵنە ، کە لەو شەوەدا ئاڵمانە کان دەی کەن بە جێژنو شادی ، گنجە ئیسلامیە برسیەکان نەیان توانی خۆراگر نەبوون تا ئەگەن بە ٧٠ حۆریەکانی بەهەشتیان و وەکو پێشەو ئەو کلتوری لەناویدا قاڵ بوون دەستیان کرد بە ئازارو ئەزیەتی ئەو ژن و کچانەی کە بۆ ساتێک خۆشیو شادی لە شەقامەکان بوون ، وەلەو شەوەدا تەنها لە شاری کۆڵن ١٥١ دەسدرێژی کرا کە هەندێک بە فرانی کلوپەل و هەندێکیش بە بێرێزی بە کەسایەتی ژن .کە لەو شەوەوە تا ئێستا ١٩ شەوە بەسەدان کچ وژنی ئەڵمانی کەوتونەتە دڵەراوکێو هەندێک دەڵێن: لەمەو دوا ۆر بە کەمی دێینە دەرێ و .هەندێکیش سەرقاڵی خۆ فێرکردنی بەرنگار بوونەوەن ، ئەوە چەند رۆژێکە بازاری سیلاعی بەچووک تەواو گەرم بوە ، کە پێک دێ لە تەپانچەو سپرای چاو کوێر کردن ، هەندێکیش کە بە هێزو بە برشتن رویان کردۆتە فائاینەکان واتە نادیەکان و راهێنێان ئەکەن بۆ بەهێزیو بەرن گار بوونەوە ، وەک لە سەرەتاوەش ووتم : رەنگە شۆرتی ئاسنیش سەر هەڵ داتەوە ، دا بۆ نا؟.

بۆ زیاتر دڵ نیا بوونم لە شۆرتی ئاسن و راستی رووداوەکە کە باسی ئەوەم کرد لە سەرەتاوە ، کە گوایە کاتی خۆی جنگی سلیب و سەربازەرۆمیەکان کردویانەنەتە بر ژن وکچەکانیان ،لە تۆرە کۆمەڵایتیەکاندا وێنەیەکم دۆزیەوە کە کە ئێرانیەکان دروستیان کردوە و بڵاو یان کردۆتەوە .

هەرچەندە بەداخەوە ناوی دوورست کەرەکەی نازانم دەنا وەکو مافێک دەم نووسی ، نەبوونی ناوەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەداخەوە لە دەست تا ودەست کردنی هەربابەتێک دا و هەر کەس کە مێکی لێ دەقرتێنێ و نەسەر چاوی دیار ئەمنێنێ ونە ماف بۆ دانەرەکەی . بەڵام لە رووی نووسینەکەی کە بە زمانی فارسی و ستایشی مێژووی ساسانیەکان ئەکات و رێک دەگەرێتەوە بۆ مێژوی جلوبگی ژێرەوەی ژن وکچانی رۆمی ،بەڵام هاتوون چوار وێنەو نووسینێکیان بەناوی ” مارسلینوس” و مورخ رومی واتە وێنەی مێژوونوسی رۆمی ووێنەیەکیشیان لە پەیکری ئەو نوسەرە داناوە وەکو بەڵگەو سەرچاوە ،لە ژوور ئەوەوە وێنەی کچێکی شۆخ وشەنگ بە جلوبرگی ئەوسای رۆمیەوە ،بەلاشیەوە وێنەی سەربازێکی ئێرانی و بەجلوبرگی ئاسنینەوە . بەڵام لەوەش سەیرتر لەدوای ئەو وێنەوە ، وێنەی خوداوەندی مازدایە کەبە خوداوەندی دانایی و زیرەكیی ناسراوە، هاوكات بە سیمبولی شارستانیەتی خۆرهەڵات و خۆرئاواش دەناسرێت، وە هێماو سیمبولی ئاینی زەردەشتییەکانە.وە هاوكات ئاینی زەردەشتی بە ئاینی كۆنی كورد دادەنرێت و زۆرێك لە سەرچاوە مێژویەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە زەردەشت خۆی كورد بوە و لە نزیك دەریاچەی وان لە دایك بوە . سەیرەکە لەوە دایە هەر کات عەرب و فارس وتورک باس لە شارستانیەتو مێژوی خۆیان و ناوچەکە ئەکەن یەکێک لە مێژوەکانی کورد رەسەنایەتی کە شایانی شانازی پێکردن قدبەر ئەکەن و ئەی کەن بە هیخۆیان . لێرەدا باس لە شارستانیەتی ئێرانیەکان ئەکات . کەچی وێنەی خوداوەندی مازدا کە خوداوەندی دانایی و زیرەكییە، و کوردیش بوە نیشان ئەدات بۆ خۆڵکردنە چاوی مێژوو .لێرەدا بە پێی توانا هەوڵ ئەدەم کە ئەو نوسینە فارسیەی سەر وێنەکە بە کوردی بنووسمەوە ،یان خۆ کە هیچ نەبێ مەبەستەکەی بەگەیەنم لە نناو کەوانەیەک دا، کە لە زمانی مارسلینوس، دەڵێ 🙁 قانونێکی سەرنج راکێشیان هەیە ساسانیەکان کەلە دوای دەست بەسەرداگرتینی شاری رۆمیەکان ،لە کاتێکدا کە ژنان وکچان لە سەر شەقامە گشتیەکانی شار بە ترسو دڵەراوکێوە دەیانروانیە سەربازانی ئێرانی .بەڵام ئەو سەربازانە هیچ ژنێکیان دەست گیر نەکرد ودەسدێژیان نە کردە سەر هیچ کچێک .) تا ئێرە مافی خۆیانە چۆن باس لە مێژووی خۆیان دەکەن ،بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە وێنەی خوداوەندی مازدا چێ ئەکات لێرەدا ؟

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …